- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 22
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 2
- 1/48двое суток
- 2
- 1/72трое суток
- 2
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
بۆ بینینی جوانترین و نوێترین پۆستەکان، جۆینی ئەم چەناڵانەی خوارەوە بن🩵🌞، «بۆ بەژداریکردن لە لیست کەناڵی سەروو 1k» @s4r_a
بۆ بینینی جوانترین و نوێترین پۆستەکان، جۆینی ئەم چەناڵانەی خوارەوە بن🩵🌞، «بۆ بەژداریکردن لە لیست کەناڵی سەروو 1k» @s4r_a
ئەمشەو ; من ئەمشەو لە سالم و گۆیژە و ئۆرزی ئەڕوانم لە لای باخی گشتی و هەواری شار ئەڕوانم شار هاژە هاژی یەت، یەكێك پێئەكەنێت یەكێ قاوە ئەخواتەوە یەكێكیش لەو لاوە وێنە ئەگرێت، ئەمشەو بە قوڵی ڕوانیمە مرۆڤەكانی ئەم شارە هێندە بە قوڵی سەیری شتەكان و مرۆڤەكان و…
چیرۆکی نێوان مەحموود دەروێش و ڕیتا لە سەرەتای حوزەیرانی 1967 کۆتاییهات ، ڕیتا لە یەکێک لە نامەکاندا بۆی نووسی؛ «بێگومان لەبیرت دەکەم» مەحموود دەروێش لە وەڵامدا بۆی نووسی؛ «ئەگەر یادەوەریش،لەدەست بدەم لەلای شێتەکان باسی تۆ دەکەم» - ئامادەکردنی؛ سەهەند
«مۆڕاڵی ئێمە زۆر بەرزە» خودی وشەی'مۆڕاڵ' لە جەنگدا؛ بەمانایی 'ورە' دێت،لە ڕۆژهەڵاتدا و باشوردا شتێک نییە بەنێوی 'ئافرەت' زۆر لە مێژە ئافرەت،لە مێژووـدا دەرکراوە بێبایەخ کراوە، سیستەمێک پەیڕەو دەکرێت پێیدەگوترێت«نێرسالاری» بڕوادەکەم،ئەم سیستەمە پڕیەتی لە ستەم ، هەمیشە ئافرەت لە کۆمەڵگایی کوردیدا بە 'لاواز-زەعیفە'،لە قەڵەمدراوە خودی ئەم جۆرە بیرکردنەوە و ئایدیایە زۆر نا لۆژیکی و کاڵفامانەیە، وەکو بینیمان کە کۆمەڵێک بەنێوی مەلا'ـەوە دژی شەڕڤانان و «ئافرەتە بە مۆڕاڵەکانمان» کە لەنێو هەرای جەنگ و چەتەکانـدا دژیان دەوەستنەوە و بەلاواز تەماشادەکرێن، وەلێ ئەم ڤیدیۆیە 'مانیفێست'ـێکە بۆ ئەو جۆرە تیرۆریستانە کە پێیان واییە ئافرەت زۆر لاوازە،خودی ئەم جۆرە قسانەی ئەم 'شەڕڤان'ـە پێمان دەڵێت نەخێر ببینن «ئافرەتان» چەندە بەهێزنن.. -سەهەند
Tu nizani, şev li min naçe..
ئەمشەو ; من ئەمشەو لە سالم و گۆیژە و ئۆرزی ئەڕوانم لە لای باخی گشتی و هەواری شار ئەڕوانم شار هاژە هاژی یەت، یەكێك پێئەكەنێت یەكێ قاوە ئەخواتەوە یەكێكیش لەو لاوە وێنە ئەگرێت، ئەمشەو بە قوڵی ڕوانیمە مرۆڤەكانی ئەم شارە هێندە بە قوڵی سەیری شتەكان و مرۆڤەكان و ناخیانم ئەكرد تا تێگەیشتم لەوەی ئەوانەی كە دانیشتوون لە سەهۆڵەكە و قاوە ئەخۆنەوە ئەوانەی كە پێئەكەنن و ئەوانەشی كە وێنە ئەگرن هەموو ئەوانەی كە شەقامەكانیان پڕ كردووە لە قسە و پێكەنین و قەرەباڵغی هەر ئەوانەن كە لە ماڵەكانیان یەنە دەرەوە بۆ ئەوەی لە هاژە هاژی مێشكیان ڕزگاریان بێت! ئەوانەشی كە پێئەكەنن ئەوانەن كە لە سوچێكی تاریكی ژوورەكەیان ئەگریان هەر بۆیە بڕیاریان یاوە بێنە دەرەوە و هەوڵ بەن قورسایی دڵیان لە بیر بكەن ئەمشەو شار زۆر جیاواز بوو، پڕ بوو لەو مرۆڤانەی كە هاتبوونە سەرشەقام و بە زەردەخەنە و هەواڵ پرسینی یەكتر و سووپاس و ماڵئاوایی و قاوەخواردنەوە و پێكەنین و وێنەگرتن برینەكانی یەكتر ساڕێژ بكەن!
без подписи
ئاڵوگۆڕ @S1AHAND
من لەمڕۆوە ئاسوودەم؛ من لە فیتنەی ئەو جاڵجاڵۆکانە تێدەگەم کە بە بیانووی پیاسەوە لە تەونەکەمان نزیک دەبنەوە ئیدی تۆ مەچۆڕە دەرێ تۆ هی خۆمی من ڕۆژانە مێشی جوانت بۆ ڕاو دەکەم.. پەپوولەی تازە باڵکردوو جۆرەها زیندەوەری بەلەزەت قەت نامەوێ ماندوو بیت ئەی جوانترین زیندانی لەنێو بەندیخانەی عیشقی من دەمەوێت تا ماویت خزمەتت بکەم.. | شێرزاد حەسەن - هاوپێچ؛سووپاس بۆ مامۆستای ئەزیزم «شێرۆی پلکەزارێ» بۆ ئەم دیارییە بەنرخە.
بەهیوام موزیک بتوانێت لەم جەنجاڵی'ەـی ژیان دەرم بێنێت.
وێڵی؛ هەمووان،پڕن لە سیاسی ئەم وڵاتە له بۆگەنی و ورتە ورتی،ئەم هەموو بێ مۆڕاڵە! لێرە کەس جوانی نابەخشێ ،مەگەر ژیان کورت نییە؟ ئیدی بۆ هێندە بە بۆگەنی ئەم ڕۆژگارانە تێدەپەڕێنین کێ ووتی ژیانکردن ئاوها دەبێت؟ ئومێدەکەم هەمووتان لای خۆتانەوە کەمێک جوانی ببەخشن تا لەم ناشرینیە بێینە دەرەوە....
به ڕێچکەی دەنگتدا ؛ دێمه ژوانی چاوەکانت ئەوەی دەنگت نایدرکێنێ له چاوەکانتی دەبیسم. | هێدی ،
без подписи
شایەدیش نەمان رێگایکە!
شایەد ئەوین سەرابێکە!
شایهد فڕین خەیالێکە!
...
من عاشقێکی بەدبەختم ؛ نە، دەتوانم بێمە لای تۆ و نە ، دەتوانم بگەڕێمەوە لای خۆشم. | مەحمود دەروێش
بیری،ئەم جەوە ئەکەم🌨️.