tgindex
پـەیـامی دڵنیایـی

پـەیـامی دڵنیایـی

Статистика

دڵی خوڵقاومان دوور لە مەخلووق و نزیڪ لە زاتت بێت خالقم ღ

Последний пост
15 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
5
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
7 665
−21 за 3 дн.
Сутки
−10
−0,13%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
1 392
21 постов
Вовлечённость
18,2%
к подписчикам
Постов в день
0,7
всего 21
Упоминаний
2
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
603
1/48двое суток
691
1/72трое суток
745

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • خـودا... هیچ ڪارێڪ دوا ناخا مـەگەر لـەبەر خێرێڪ نەبێت.. لـەهیچ شتێڪیش بێ بەشت ناڪات، بـۆ ئەوە نـەبێ ڪە تووشی شـەڕ نەبیت.. تـەنانەت ئـەو قەدەرانەی لـەشێوەی بـەڵادا دەیبینی، لـەناویاندا خێرێڪ خـۆی حەشارداوە... دڵتەنگ مـەبە خـودا خێری بـۆ تـۆ دەوێ و، لـەخێر زیاترت تـووش ناڪا🤍..

  • 14 авг.61010210из payami_dlnyae

    ڪە هاوڕێیەڪت لەسەر تاوانێڪ دەبینیت دواتر ئامۆژگاری ناڪەیت، ئەوا بزانە لە خۆشەویست یەڪەتدا ڪەمتەرخەمی هەیـە! لەوە دەترسیت هەستی برینداربێت، لەوە ناترسیت بچێتە دۆزەخەوە؟! (( عومەری ڪوڕی عەبدولعەزیز )) بە هاوڕێیەڪی فەرموو: گەر منـت بینی ڕێگام ون ڪـردوە و لامداوە، پۆشاڪەڪەم بگرە و تـووند تووند ڕامبـوەشێنە و پێـم بڵێ: ئـەی عومەر لە خوابـترسه، تـۆ دەمریت.! 🤍

  • دڵنەوایی دڵەڪان لە ڪەلامی پەروەردگار دایە لە جێگای تر بۆی مەگەڕێ👇👇 https://t.me/Dlnawayi https://t.me/Dlnawayi

  • 12 авг.9261089

    ڪاتێڪ کەسێک دوڪانێڪی نوێ ئەڪاتەوە، مەڵێ بەچی..!! بڵێ ماشاء الله، یاخوا ڕزقی فراوان بێت و خێری لەدوا بێت ڪاتێڪ دوو ڪەس ئەبینی زەواج ئەڪەن، دوعای خێریان بۆ بڪە و بڵێ یاخوا ژیانیان پڕ ئارامی و بەرەڪەت بێت ڪاتێڪ ڪەسێڪ ماڵێڪی نوێ، سەیارەیەڪی نوێ ئەڪڕێت، دوعای سەلامەتی بۆ بڪە "نیعمەتەڪانی خەڵڪی هیچ لە ڕزقی تۆ ڪەم ناڪەن" ، تەنها نیشانەیەڪی گەورەن لەسەر ڕەحم و بەزەیی خوای گەورە بەسەر بەندەڪانییەوە، هەرڪەسیش ئاوا بڕوانێت بۆ نیعمەتەڪانی خەڵڪی، نزمترین پاداشتی لەدونیا ئەوەیە، دەبێتە خاوەن دڵ و دەروونێڪی ئارام و فەرەح،ڪە پاشاڪانیش نییانە🤍."

  • 10 авг.1 16012012

    ”نـهێنی بە نهێنی لادەچێت“ ✧ ئـەو نـەخۆشییەت ڪە ڪەس پێی نازانێت، تـەنیا خودای گەورە نەبێت,خێرێڪ بڪە بـە پەنهانی با ڪەس پێی نەزانێت، تەنیا خودای گەورەنەبێت ✧ ئـەو خـەم و خـەفەتەی هـەتە ڪەوا دڵتی تـەنگ ڪردووە و ڪەس پێی نازانێت تـەنیا خـودای گـەورە نـەبێت، تـۆش بە نهێنی و شاراوەیی «أستغفرالله» بڪە و با ڪەس پێی نەزانێت تـه‌نیا خودای گـه‌وره‌ نه‌بێت ✧ ئـەو دوودڵی و دڵەڕاوڪێیەی هـەتە و تـووشی بێتاقەتی ڪردووی و ڪەس پێی نازانێت تـەنها خودای گەورە نەبێت، تۆش دوو ڕڪات شەونوێژ بڪە، ڪە ڪەس نەتبینێت تـەنیا خـودای گـەورە نـەبێت 🤍

  • 9 авг.1 22511410

    قسەنەڪردنت لەسەر ڪەسانی تر و بریندار نەڪردنیان ڪارێڪی چاڪەیە داخستنی دەرگا و پەنجەرەڪان بە لەسەرخۆی بۆ ئەوەی ڪەسێڪ بەخەبەر نەیەت ڪارێڪی چاڪەیە دڵدانەوە و گوێگرتنت بۆ خەمەڪانی ڪەسێڪ ڪارێڪی چاڪەیە هەواڵپرسینی خێزان و هاوڕێڪانت و دڵخۆش ڪردنیان ڪارێڪی چاڪەیە پێڪەنین و ڕوو خۆشیت لەگەڵ منداڵێڪدا ڪارێڪی چاڪەیە فڕینەدانی پاشماوەی خواردنەڪانت ڪارێڪی چاڪەیە نزا ڪردن بۆ ڪەسێڪی تر و بۆ مردووەڪان ڪارێڪی چاڪەیە بڵاوڪردنەوەی بابەتێڪی بەسوود ڪارێڪی چاڪەیە - لەبیرت بێت هەر مامەڵەیەڪی جوان بەرامبەر بەخۆت و خەڵڪ ڪارێڪی چاڪەیە و پاداشتی لای خـودایە🤍.

  • 9 авг.1 151152

    ​📢 مژدە بۆ بینەرانی خۆشەویست! ​بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداری نوێترین بابەت و پەیامەڪانمان بن، بە یەڪ ڪلیڪ هەموو ڪەناڵەڪانمان زیابڪە بۆ تێلیگرامەڪەت: ​📂 بینینی لیستی ڪەناڵەڪان: 🔗https://t.me/addlist/LDBA9F7XzgBhMjUy

  • 8 авг.1 22611714

    دەرفەت بەن بە یەڪتری... هەموو شتێڪ بەیەڪ هەنگاو ڪۆتایی پێ مەهێنن زروف هەموو ڕۆژێڪ مرۆڤێڪ ناخاتە ژیانت پێش ماڵئاوایی یەڪجار گفتوگۆیەڪی ڕاستەقینە بڪەن!! ڕەنگە لە ڪۆتا ساتدا هەموو شتێڪ پێچەوانە بێتەوە!! نرخی ئازیزەڪانتان بزانن تا لەدەستتان نەداون...🤍!

  • 7 авг.1 41411212

    سوپاسگوزاری تەنها بە زمان نییە بەڵكو بەوەیە ڪاتێڪ لەشساغیت بە باشی بەڪاری بهێنیت ڪاتێڪ ڪاتی بەتاڵت هەیە، ڕۆحت بە شتی جوان پەروەردە بڪەیت و ڪاتێڪ توانات هەیە دەستی دەورەبەرت بگریت🤍.

  • 6 авг.1 419974

    صَلواْ عَلي مَن سَكنت القُلوب مَحبتُه و اشتاقت العُيون لرؤيته ﷺ صەڵاوات لەسەر ئەو ڪەســـە لێدەن ڪە خۆشەویستیەڪەی لــە دڵەڪانــــدا نیشتەجێیە و چاوەڪان تامەزرۆی بینینی ئەون️ ﷺ اللّهُمَّ صَلِّ وسلم عَلَىٰ نبینامُحَمَّد

  • 5 авг.1 55211210

    ئەگەر ئەمڕۆ ئەو شتەت نییە ڪە ئەوانی تر هەیانە، زۆر خێرا مەبە و بە بێبەشی بزانیت. ڕەنگە پەروەردگار بەم شێوەیە بتپارێزێت لە تاقیڪردنەوەیەڪ ڪە دەتوانێت دڵت بگۆڕێت .. وە پەروەردگار باشتر دەزانێت نەڪ ئێمە🤍.

  • 4 авг.1 77211315

    هـەر ڪاتێك دڵـتەنگ بوویـــت! *بیـری خۆتی بخـەرەوە . چۆن نـوح ڕزگـاری بوو لـەو شەپۆڵـانەی وەڪ شـاخ وابـوون. چـۆن ئیبراهیم لەئـاگر پـارێزرا. چـۆن یـونس لـەناو سـڪی نـەهەنگ ڕزگـاری بـوو. چـۆن ڕووبـارەڪە بۆ موسا دوولەت بوو. *جـوانترین شت لـە فریاڪەوتنی خودا دا ئەوەیە: لـەڪاتێك دا دێت، ڪە بێ ئومێد بویت لە هەموو هـۆڪارەڪان. لەڪاتێك دا دێت تەنها و تەنها خودا لەدڵدا ماوەتەوە و تاڪە ئومێدی تۆیـە! ڪە گوڵێڪت خۆشویست ڕێگە بدە بەقەۍ لقی خویەوەبێۍ نەڪ لێیڪەیتەوەو وشڪ بێۍ🤍.

  • 3 авг.1 47610911

    قەرەبووی خودا تەنها یەڪ جۆر نییە... هەندێڪ جار قەرەبووەڪە لە شێوەی ڪەسێڪی باش دێت ڪە هەموو ڕابردووت لەبیر دەباتەوە هەندێڪ جار لە شێوەی ئاسوودەیی و ئارامییەڪە، ڪە لە دڵتدا نیشتەجێ دەبێت هەندێڪ جار لە شێوەی تەندروستی و لەش ساغییە بۆ جەستەت دوای نەخۆشییەڪی درێژ هەندێڪ جار لە شێوەی حیڪمەتێڪ دێت ڪە دوای ئەزموونێڪی سەخت بەدەستی دەهێنیت، جا تێدەگەیت بۆچی خودا ئەو شتەی لێ وەرگرتیتەوە ڪە ئاواتت بۆ دەخواست هەندێڪ جار لە شێوەی ڕازیبوون و قەناعەتە لە دڵتدا، جا بە سادەترین شتەڪان دەبیت بە بەختەوەرترین مرۆڤ🤍.

  • 2 авг.1 5841099

    مەرج نییە بەخشین و ئارامی هەمیشە شتێڪی مادی بێت، دەڪرێت بەخشین وشەیەڪ بێت؟زەردەخەنەیەڪ بێــت، یان دڵنەوای ڪردنێڪ بێت دەڪرێ پشگیری ڪردنێڪ بێت لەڪاتی تەنگانەدا. ڕەحمەتی خوا لەو دۆستانـەی لە تەنگانەدا دۆستایەتی خۆیان دەسەلمێنـن🤍.

  • 1 авг.1 80313011

    ڕەنگە خوای گەورە تۆ بەڪاربهێنێت بۆ ئەوەی ببیتە هۆڪاری ژیانەوەی ڕۆحێڪ ڪە خەریڪ بووە لە بێ هیواییدا بمرێت، ڕەزیلی و ڪەمتەر خەمی مەڪە لە وشەڪانت ڪە ڕەنگە وەڪ ئاو وابن بۆ ڕووەڪێڪ و خاڪێڪی وشڪبوو، چونڪە خودا پرسیارت لێ دەڪات دەربارەی هەموو نیعمەتێڪ ڪە پێی بەخشیویت، یەڪێڪیش لەوانە نیعمەتی دڵدانەوەیە🤍.

  • 31 июл.1 74113010

    مامەڵە لەگەڵ پێداویستییەڪانی خەڵڪ بڪە وەڪ نیعمەتێڪ ڪە بۆت هێنراوە ! ئەگەر دەتەوێت الله شتەڪانت بۆ ئاسان بڪات، شتەڪان بۆ ئەوانی تر ئاسان بڪە. ئەگەر دەتەوێت الله لە ناڕەحەتیەڪانت ڕزگار بڪات، ناڕەحەتی ڪەسانی تر ڕزگار بڪە. ئەگەر دەتەوێت الله عەیبەڪانت بشارێتەوە، عەیبی ئەوانی تر بشارەوە. ئەگەر دەتەوێت الله ڕزقەڪەت فراوانتر بڪات، تا دەتوانیت بۆ ئەوانی تر فراوان بڪە🤍 ..

  • 30 июл.1 85313415

    ڕەنگە خوای گەورە تۆ بەڪاربهێنێت بۆ ئەوەی ببیتە هۆڪاری ژیانەوەی ڕۆحێڪ ڪە خەریڪ بووە لە بێ هیواییدا بمرێت، ڕەزیلی و ڪەمتەر خەمی مەڪە لە وشەڪانت ڪە ڕەنگە وەڪ ئاو وابن بۆ ڕووەڪێڪ و خاڪێڪی وشڪ بوو، چونڪە خودا پرسیارت لێ دەڪات دەربارەی هەموو نیعمەتێڪ ڪە پێی بەخشیویت، یەڪێڪیش لەوانە نیعمەتی دڵدانەوەیە🤍.

  • 29 июл.1 97012618

    ئەگەر ڕۆژە سەخت و قورسەڪانت درێژەشیان ڪێشا، دڵتەنگ و خەمبار مەبە.. لەوانەیە لەم دواڪەوتنی خۆشی و ڕزگاربوونە، سڕینەوەی گوناهێڪ هەبێت ڪە هێشتا تەواو نەبووە، یان بەرزبوونەوەی پلەیەڪ بێت ڪە هێشتا بە تەواوی پێینەگەیشتووە و ئامادە نەبووە🤍 !

  • 28 июл.2 03015815

    ئاممان لە شتێڪ مەترسە پێش ئەوەی ڕوو بدات، ئەوەنە بیری لێ مەڪەرەوە داهاتوو هەر خودا دەیزانێ، بزانە ئەو دەمەی بەڵا و ناڕەحەتی دادەبەزێ میهرەبانی و سۆزی خودایش لەگەڵیـدا دادەبـەزێت... ئەگەر بیر لە ناڕەحەتیەڪ بڪەیتەوە پێش ئەوەی ڕوو بـدات، بەبێ سۆز و میهرەبانی خودا وێنات ڪردووە، بیر و ڕۆحی خۆت ماندوو ڪردووە و هیچیش ڕووی نەداوە... ئارامـبـە، پشت بـەخوا ببەستە، گەشبین بە🤍...

  • 27 июл.2 12315210

    ئـەگەر ڪەسێڪ ڕێگای شوێنێڪ یان شارێڪت پێشان بدات، چاڪەی ئـەو ڪەسە لەیاد ناڪات... ئەی چۆن چاڪەی پێغەمبەری خودا ﷺ لەیاد دەڪەیــن، ڪە ڕێگەی چوونـە بەهەشـتی پێشان داوین و ڕێنوێنی ڪردویـن بۆ ئەو ڕێگایـە؟! حەقی خۆیەتی سەڵاوات بدەین لەسەری، سەڵات و سـەلامی خودای لەسەر بـێت..🤍