tgindex
پارتی ئازادیی کوردستان PAK

پارتی ئازادیی کوردستان PAK

Статистика

Kurdistan Freedom Party

Последний пост
2 июл.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
25
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
382
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
407
25 постов
Вовлечённость
106,5%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 25
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە تێرۆر و گیانبەختکردنی هەڤاڵ سۆران محەممەدزادە شەوی پێنجشەممە لەسەر جومعەی پێشوو، مەکینەی تێرۆر و کورد کوژیی تاران، بە بەکارهێنانی خائین و کرێگرتەی خۆماڵیی، ڕۆڵەیەکی دیکەی نیشتمانی زامدارمان: سۆران محەممەدزادە ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان لە ڕێکخستنی گشتیی،تێرۆر کرد. ئەگەرچی هەر چەند سەعات پاش تاوانەکە ، چۆنییەتی ڕووداوەکەمان بۆ ڕوون بووەوە، بەڵام بۆ ئەوەی زیان بە بابەتەکانی پەڕاوێز و پێوەندییداری نەگات و داوودەزگای تێرۆریستیی ئێران کەڵکی لێوەرنەگرن؛ لە باس کردنی وردەکارییەکان خۆ دەبوێرین. هەڤاڵی شەهید سۆران محەممەدزادە، لە لایان تیمێکی بەکرێگیراوی ئێرانەوە،دەست و تیری خەیانەت و جەنایەتی پێگەیشتووە. تێرۆری ئەو ڕۆڵەی کوردستان، ئاڵقەیەکی دیکە لە جەنایەت و تاوان و کوردکوژیی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانە کە بە درێژایی ١٠٠ ساڵی پێشوو لە لایان حکومەتەکانی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامییەوە، بەردەوام بووە. ئەگەر چی لەو یەک سەدەیەدا ڕووبارێک خوێن لە مرۆڤی ئەم نیشتمانە داگیرکراوە هەڵبەستراوە، بەڵام کوردستان بەچۆکدا نەهاتووە و بەرەنگاریی لە بەستێنی جۆراوجۆردا لە گەڕدایە و سەرەنجام سەرکەوتن و ئەستاندنی سەروەریی و سەربەخۆیی، لە کەل هەڵدێ و ئاواتی شەهیدەکان دێنە دیی. پارتی ئازادیی کوردستان خوێن و تۆڵەی ڕۆڵەکانی نیشتمان لە ماکۆوە هەتا لوڕستانات لەبیر ناکات و هەمیشە وەک دەمارێکی ناسنامەی خەباتی، لەبەرچاویەتی. تەرمی شەهید سۆران، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەر شانی بەهێزی یەکەکانی سپای میللیی کوردستان، سپای تێکشکێنەری داعش و حەشدو پاسدارەوە، بە خاکی کوردستان سپێردرا. پارتی ئازادیی کوردستانPAK هەواڵگریی وئاسایش 11ی پووشپەڕی 2726 کوردی 2ی ژوولای 2026 زایینی

  • без подписи

  • ڕاگەیاندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی تێرۆری تێکۆشەرێکی ڕیزەکانی، لە کرماشان. ڕۆڵەکانی نیشتمانی زامدار! کوردستانییانی ڕاهاتوو بە خەبات و کۆڵنەدان! بە داخ و کەسەری زۆرەوە،هەواڵی تێرۆر و گیان بەختکردنی تێکۆشەری ڕیزەکانی PAK و سپای میللیی کوردستان هەڤاڵ«شەهاب بێهروزی» لەشاری کرماشان ڕادەگەیەنین. هەڤاڵی شەهید«شەهاب بێهروزی» کە لە ڕیزی هەڤاڵانی دا بە «بەختیار کرماشانی» دەناسرا، ساڵی 2017 هاتبووە ڕیزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان و هەتا ساڵی 2020 لە ڕیزی سپای میللیی کوردستان دا خزمەتی پێشمەرگایەتیی کرد . شەهید بەختیار لەو پێشمەرگانە بوو کە بێجگەلە بەشداریی لە قۆناغەکانی کۆتایی شەڕی داعش، شانازیی بەشداریی لە نەبەردی مێژوویی پردێی پێبڕا. شەهید شەهاب لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020 دا بۆ گوڕ و تیندان بە تێکۆشانی نەتەوەیی لە کرماشان، نێردرایەوە ناوخۆی وڵات و ڕیزی خەباتی شار. ئەو لە ماوەی تێکۆشان هەتا گیانبەختکردنی یەکێ لە تێکۆشەرە هەڵسووڕەکانی خەباتی شار بوو لە کرماشان و ئەو دەڤەرە. شەهاب بەختیاریی یەکێک لە هاوخەباتە بەوەجەکانی برایانی شەهید مەیسەم و موجتەبا وەیسیی بوو. شەهابی شەهید، لە گەڕیانی ڕاپەڕینی بەفرانباری شارەکانی خوارینی کوردستان، لە ڕیزی یەکینەکانی داڵاهووی سپای میللی کوردستان دا لە پڕۆسەی دیفاع و هەڵمەتی ڕەوای دژی دەوڵەتی داگیرکەر، دەوری ئازایانەی گێڕا. مخابن،بەپێی بەدواداچوونەکانی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان لە کرماشان، ئەو ڕۆڵە تێکۆشەرەی نیشتمان، ئێوارەی ڕۆژی 19 مارسی 2026 لە پیلانێکی تێرۆریستی،گیانی بەخت کردوە. پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی گیانبەختکردنی هەڤاڵ شەهاب بێهروزیی،سڵاو دەنێرێ بۆ گیانی پاک و بۆ تێکۆشان و گیان فیدایی لەڕێگای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان. هاوکات سەرخۆشیی پێشکەشی نیشتمانی زامدار و کەس و کار و خاو و خێزان و هەڤاڵانی دەکات. ئەگەرچی ڕژانی خوێنی هەر ڕۆڵەیەکی تێکۆشەری کورد و هەر خەباتگێڕێکی ڕیزەکانی PAK،خەسارێکی گەورەیە بۆ خەباتی نەتەوەیی کوردستانی، بەڵام بە هەبوونی ڕێبوارانی بێ ئەژمار و بە وەفاداریی پارتی ئازادیی کوردستان بە شەهیدەکانی و بەو ڕێگا و ڕێبازەی گیانیان لە پێناو بەخت کردووە ؛خوێنی هیچ خەباتگێڕێکی ڕیزەکانی بەخەسار ناچێ. ڕێبوانی ڕێگای شەهید بەختیار لە ناوەندی شارەکان و لەڕیزەکانی پێشمەرگەدا، لەتەک هێزی نەتەوەی ڕاهاتوو بە خەبات و قوربانی دانمان، سەرەنجام دوژمنی داگیرکەر لە خاکی نیشتمان ڕادەماڵن و سەروەریی نەتەوەیی بەسەر نیشتماندا دەکێشن. پارتی ئازادیی کوردستان PAK 21ی جۆزەردانی 2726 کوردی 11ی ژووەنی 2026 زایینی

  • без подписи

  • بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان سەبارەت بە گیانبەختکردنی برایانی وەیسی؛ ئەندامانی بەوەجی PAK بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ ک، هێزەکانی بەرفەرمانی تاران، لە ئاوایی قەڵاکەوەشی داڵاهوو،هێرشیان کردەسەر شوێنی مانەوەی تیمێکی یەکینەکانی داڵاهووی سپای میللیی کوردستان و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا هەر دوو برای تێکۆشەر«مەیسەم وەیسی» و «موجتەبا وەیسی» ئەندامانی بەوەجی پارتی ئازادیی کوردستان گیانیان بەخت کرد و چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە. هەروەها تا ئامادە کردنی ئەم راگەیەندراوە چارەنووسی یەکێک لە هەڤاڵانیان نادیارە. برایانی شەهید مەیسەم و موجتەبا ساڵیانێکی زۆر بوو لە تێکۆشەرانی هەرە ناسراوی بواری کەلتووریی لە کرماشان و لە دامەزرێنەرانی کتێبخانەی دەڕەدرێژ بوون. ئەو دوو برا ڕەندەی کوردستان لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە بۆ ڕمێندان بە خەباتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی لەو دەڤەرە، هاتنە ڕیزی پارتی ئازادیی کوردستان و لەو ساوە هاوکات لە گەڵ درێژەدان بە چالاکییە کەلتوورییەکان ،وەک دوو خەباتگێڕی ڕیزەکانیPAK لە تێکۆشاندا بوون. ساڵی رابردوو بەشێکی گرینگ لە چالاکییەکانی ٣٤ ساڵەی دامەزرانیPAK لەو کرماشان و دەوروبەری، لە لایان ئەوانەوە ڕێکخرا بوو. مەیسەم و موجتەبا لە ڕاپەڕینی بەفرانباری ڕابردوودا، لە کرماشان لە چوارچێوەی یەکینەکانی داڵاهووی سپای میللیی کوردستاندا، دەوری گرینگیان گێڕا. هەر بەو هۆیەشەوە هەتا کاتی گیانبەختکردنیان لە ژیانی نهێنی دا بوون. ئەگەرچی گیانبەختکردنی ئەو دوو برا تێکۆشەرە خەسارەتێکی گەورە و گرانە بۆ بزاڤی نەتەوەیی سەربەخۆییخوازیی و پارتی ئازادیی کوردستان لە کرماشان و دەڤەرەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، بەڵام کاروانی خەباتی پارتی ئازادیی کوردستان لە پێ ناکەوێ و خوێنی ڕژاوی ئەوان بە دەستی دەوڵەتی داگیرکەر، بیری ئازادیی و سەربەخۆیی فراوانتر دەکات. پارتی ئازادیی کوردستان، وێڕای شانازیی بە خەبات و تێکۆشانی برایانی وەیسی و داخ و کەسەر لە گیانبەختکردنیان؛ سەرەخۆشی پێشکەشی بنەماڵە و خەڵکی دەڤەری کرماشان و هەموو نیشتمانی زامدارمان دەکات. پارتی ئازادیی کوردستان سوێند بە خوێنی ڕژاوی تێکۆشەرانی لە ناو نیشتمانی داگیرکراو لە بنکە و بارەگانی پێشمەرگە دەخواتەوە کە ڕێی خەباتی هەرچەندە سەخت و دژوار بێت و بە چوار دەوری کڵپەی ئاگر بێت، کۆڵنەدەرانە لە سەر ڕێگای پیرۆزی ئازادیی و سەربەخۆیی نیشتمان بەردەوام دەبێت و هیوادار و دڵنیایە کە ڕۆژی بەچۆکدا هاتنی داگیرکەری ئێرانیی دەگاتێ. هەرمان بێ یاد و ناوی برایانی شەهید موجتەبا و مەیسەم وەیسی پارتی ئازادیی کوردستانPAK 8ی جۆزەردانی 2726 کوردی 29ی مەی 2026 زایینی

  • без подписи

  • без подписи

  • نخستین حمله پس از تمدید آتش‌بس علیه سپاه ملی کوردستان بیانیهء پارت آزادی کوردستان PAK بامداد امروز چهارشنبه، تنها دو ساعت پس از آنکه دونالد ترامپ، رئیس‌جمهور ایالات متحده آمریکا، تمدید آتش‌بس را اعلام نمود، تهران در ساعت ۱:۲۴ با استفاده از چهار پهپاد یکی از پایگاه‌های سپاه ملی کوردستان را مورد حمله قرار داد. در نتیجهء این یورش، پنج نفر از اعضای نیرویی که چون خاری در چشم گردانندگان رژیم فرو رفتە است، مجروح گردیدند. این حمله، در همان حال که برای پارت آزادی کوردستانPAK و سپاه ملی کوردستان مایه افتخار است کە زیر آسمانی بی سپر با قامتی استوار ایستادەاند و به کابوسی برای رهبران جمهوری اسلامی بدل شده‌اند؛بار دیگر ضرورت اتخاذ موضع و تأمین حفاظت از اقلیم کوردستان و تمامی نیروهای پیشمرگه را در زمان آتش‌بس، چه به‌عنوان مسئولیت شراکت سیاسی و امنیتی و چه به‌مثابه وظیفه‌ای اخلاقی، بر عهدهء رئیس‌جمهور دونالد ترامپ می‌گذارد. منصفانە نیست و نباید چنین باشد کە ایالات متحده آمریکا در زمان جنگ و عملیات‌ علیه تروریسم، کورد و پیشمرگە را دوست و شریک خود بداند و رئیس‌جمهور ترامپ نسبت بە آنها ابراز محبت و اعلام حمایت کند ، اما در زمان آتش‌بس، در مقابل حملات موشکی و پهبادی تهران و گروه‌های عراقیِ تحت فرمان آن علیه آنان،صرفاً نظارەگر باشد. در تمام زمان آتش‌بس، تنها سرزمین و حکومتی که ایران تاکنون آتش حملات خود را علیه آن متوقف نکرده و همچنان به حملات موشکی و پهپادی علیه آن ادامه داده، اقلیم کوردستان بوده است. کسانی که بامداد امروز هدف پهپادهای ایرانی قرار گرفتند، از قهرمانان جنگ سه‌ساله علیه داعش و از درهم‌شکنندگان حمله نیروهای قدس و حشد الشعبی در ۲۰ اکتبر ۲۰۱۷ برای اشغال اربیل هستند. پارت آزادی کوردستان PAK ٢ اردیبهشت١٤٠٥ ۲۲ آوریل ۲۰۲۶

  • یەکەمین هێرشی پاش درێژکردنەوەی ئاگربەس بۆ سەر سپای میللیی کوردستان ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەنیا دوو سەعات پاش ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا،درێژکردنەوەی ئاگربەسی ڕاگەیاند؛ تاران لە سەعات ١:٢٤ دا بە ٤ درۆن، هێرشی کردە سەر یەکێ لە بارەگاکانی سپای میللیی کوردستان.لە ئاکامی ئەم هێرشەدا پێنج کەس لەو لەشکرە نەبەزەی داخی لەسەر دڵی تاران سەوزە، بریندار بوون. ئەم هێرشە هاوکات لە گەڵ ئەوەی بۆ پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان جێی شانازیین کە لە بن ئاسمانێکی بێ قەڵغاندا کۆڵ نادەن و نابەزن و بوونەتە مۆتەکەی سەر دڵی بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی ئێران؛ پێویستیی هەبوونی هەڵوێست و دەستەبەرکردنی پاراستنی هەرێمی کوردستان و هەموو هێزەکانی پێشمەرگە لە کاتی ئاگربەسدا چ وەک بەرپرسایەتیی هاوپەیمانیی و چ وەک ئەرکێکی ئەخلاقیی، دەخاتە ئەستۆی سەرۆک دۆناڵد ترامپ.ناشێ و ناکرێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتی جەنگ و ئۆپەراسیۆنەکانیدا دژی تێرۆریستان، کورد بە دۆست و هاوبەشی خۆی دابنێ و سەرکۆمار دۆناڵد ترامپ خۆشەویستیی بۆ کورد و پێشمەرگە دەرببڕێ؛ بەڵام لە ئاشتیی و ئاگربەسدا، تەنیا تەمەشاکەری ئەو پەلامارانە بن کە تاران و گرووپە عێراقییەکانی بەرفەرمانی، دەیکەنە سەریان. لە ماوەی ئاگربەس دا،تەنیا خاک و قەوارەیەک کە هەتا ئێستا ئێران ئاگری لە دژ نەبەستووەو بەردەوام بووە لە هێرشە هاژەکی و درۆنییەکانی بۆ سەری، هەرێمی کوردستان بووە. ئەوانەش کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆنی ئێرانیی پێکراون، لە قارەمانەکانی جەنگی٣ ساڵەی داعش و تێکشکێنەرەکانی پەلامارەکەی هێزی قودس و حەشدی شەعبی لە ٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧دا بۆ داگیرکردنی هەولێرن. پارتی ئازادیی کوردستانPAK ٢ گوڵانی٢٧٢٦کوردیی ٢٢ی ئاپریلی٢٠٢٦زاینیی

  • без подписи

  • فاشیستی در پارلمان اروپا اطلاعیەء پارت آزادی کوردستانPAK روز گذشتە کمیتەی روابط خارجی پارلمان اروپا میزبان نشستی بود برای بحث در بارەی ایران. متاسفا در میان افرادی کە بە این نشست دعوت شدە بودند و تریبون این پارلمان در اختیارش گذاشتە شد یکی از عناصر جریان پهلوی بە نام «سعید بشیرتاش» بود.شخصی کە اخیرا احزاب کوردستان را با اتهاماتی واهی و با ادبیاتی تحریک‌آمیز هدف قرار دادە بود و در این جلسە نیز بە گونەای دیگر نگاە فاشیستی خود را بیان نمود. آنچە نامبردە و جریانش حامل آن هستند همان منطق خطرناکی است که در تاریخ، بارها به حذف، سرکوب و حتی فاجعه انجامیده است: ساختن «دیگریِ مجرم» برای مشروعیت‌بخشی بە انکار و اشغال و اعدام و غارت. فاشیسم از همین‌جا آغاز می‌شود؛ از جایی که یک فرد یا جریان، خود را معیار حقیقت می‌داند و دیگران را محکوم بە حذف می‌کند. وقتی این نگاه با انکار حقوق ملی، از جمله حق تعیین سرنوشت ملت‌ها همراه شود، دیگر نمی‌توان آن را صرفاً «اختلاف نظر سیاسی» نامید. پارلمان اروپا، به‌عنوان یکی از نمادهای دموکراسی، نمی‌تواند و نباید تریبونی برای بازتولید چنین گفتمان‌هایی باشد. دعوت از افرادی که به‌جای دفاع از پلورالیسم و عدالت، به تخریب و حذف دیگران می‌پردازند، نه‌تنها کمکی به دموکراسی و ثبات سیاسی نمیکند بلکه همان الگوهای اقتدارگرایانەای را بازتولید می‌کند که دولت-ملت ایران را صد سال است با بحران ساختاری مواجە کردە است. اگر قرار است صدایی از جغرافیای ایران در چنین نهادهایی شنیده شود، این صدا باید بازتاب‌دهنده تکثر ملی، احترام و التزام به حقوق ملت‌ها و تعهد به عدالت و ضرورت تغییر ساختاری دولت باشد نه تکرار همان گفتمان صد سالەای کە بوی آشنای فاشیسم می‌دهد. پارت آزادی کوردستانPAK نمایندگی خارج میهن ١۶ اپریل٢٠٢٦

  • без подписи

  • ڕاگەیەندراوی نوێنەرایەتیی دەرەوەی وڵاتیPAK لە مەڕ شکستی وتوێژ و ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ! پاش بیست و یەک سەعات گفتوگۆی نێوان شاندەکانی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان، گفتوگۆکان بەئاکام نەگەیشتن و شکستیی هێنا. شکستی ئەو گفتۆگۆیانە نیشانەیەکی ڕوونی چۆنیەتی ڕوانگە و ڕەفتاری کۆماری ئیسلامیی لە حاست ئەو قەیرانەیە کە هەرێمەکەی گرتووەتەوە. لە کاتێکدا هەلومەرجی هەرێمی و گوشارە نێونەتەوەییەکان دەیانتوانی دەرفەتێک بن بۆ داکشانی ئاڵۆزی و هەنگاونان بەرەو ڕێگاچارەیەکی قایم، تاران جارێکی دیکە دەریخستەوە کە گفتوگۆ وەک ئامرازێ بۆ چارەسەری قەیران نابینێ، بەڵکوو وەک تاکتیکێک بۆ بەدەستهێنانی کات و ڕێکخستنەوەی تاقەت و توانای خۆی بەکار دەبات. پێکهاتەی شاندی کۆماری ئیسلامیی کە زیاتر لە کەسانی لەشکریی و ئاسایشیی، پێکهاتبوو، دەرخەری ئەو ڕاستییە بوو کە مەبەستی سەرەکیی، بەرەوپێش بردنی پڕۆسەیەکی دیپلۆماسیی ڕاستەقینە نەبووە، بەڵکوو حەولێک بووە بۆ بەڕێوەبردنی گۆڕەپانی ململانێکە بە ئاڕاستەی ئامانجە ستراتیژییەکانی. لەم چوارچێوەدا تاران تێدەکۆشێ کارتی گەرووی هورموز بۆ گوشار و لانی زۆری ویستەکانی، بەکار ببات. لە ئاکامی ئەم ڕوانگە و ڕەفتارەوە، ئاگربەسی ئیستا زیاتر لە پێشوو دەڵەمەیە و لە ئەگەری بەردەوامیی تاران لە زێدەخوازییەکانی شیمانەی دەستپێکردنەوەی جەنگ، بەهێز و زیاتر بووە. لە وەها دۆخێکدا، بەرپرسیارێتیی گەڕانەوە بۆ جەنگ و ئاکامەکانی، لە ئەستۆی تارانە و ئەوە کۆماری ئیسلامییە کە بە گرتنەبەری ڕێگای بەربەرەکانێ، بەهێندنەگرتنی دەرفەتی دیپلۆناسیی و سووربوون لەسەر سیاسەتی ئاڵۆزییخوڵقێن، بارودۆخی ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ خولێکی دیکەی جەنگ. هیوادارین ویست و تێکۆشانی نەتەوەکان لە ئێران بۆ ئازادیی و ئیرادەی جیهانیی و هەرێمیی بۆ هەوساری ئێران، کۆتایی بە رێژیمی قەیران و جەنگ و جەنایەت بێنێت. پارتی ئازادیی کوردستانPAK نوێنەرایەتیی دەرەوەی وڵات ٢٣خاکەلێوەی٢٧٢٦ک ١٢ ئاپریلی٢٠٢٦ ز

  • без подписи

  • اطلاعیەءPAK در بارەء شکست مذاکرات و احتمال از سرگیری جنگ! بعد از بیست و یک ساعت گفتگو میان هیئتهای آمریکایی و ایرانی در پاکستان، گفتگوها بە نتیجە نرسید و شکست خورد. شکست مذاکرات در پاکستان را باید نشانه‌ای روشن از ماهیت رویکرد جمهوری اسلامی در قبال بحران جاری دانست. در حالی‌که شرایط منطقه‌ای و فشارهای بین‌المللی می‌توانست فرصتی برای کاهش تنش و حرکت به‌سوی یک راه‌حل پایدار فراهم آورد، تهران بار دیگر نشان داد که مذاکره را نه به‌عنوان ابزاری برای حل بحران، بلکه به‌مثابه تاکتیکی برای خرید زمان و بازسازی توان و تجدید قوای خود بەکار میبرد. ترکیب هیئت اعزامی جمهوری اسلامی که عمدتاً از چهره‌های نظامی و امنیتی تشکیل شده بود، بیانگر این واقعیت است که هدف اصلی، پیشبرد یک فرآیند دیپلماتیک واقعی نبوده، بلکه تلاش برای مدیریت میدان در راستای اهداف راهبردی خود بوده است. در این چارچوب، تهران تلاش دارد کارت‌ تنگه هرمز را برای اعمال فشار و تحمیل خواسته‌های حداکثری خود بکار ببرد. در نتیجه این رویکرد، آتش‌بس موجود بیش از پیش شکننده شده است. اکنون نیز با توجه به بن‌بست ایجادشده، در صورت پافشاری تهران بر زیادخواهی های خود، احتمال ازسرگیری جنگ به‌طور جدی افزایش یافته است. در چنین شرایطی، مسئولیت هرگونه بازگشت به جنگ و عواقب آن، بر عهدهء تهران خواهد بود. این جمهوری اسلامی است که با انتخاب مسیر تقابل، بی‌اعتنایی به فرصت‌های دیپلماتیک و تداوم سیاست‌های تنش‌زا، منطقه را در آستانه دور تازه‌ای از جنگ قرار داده است. امیدواریم خواست و عاملیت ملتها در ایران و ارادەء جهانی و منطقەای مهار تهران، بە رژیم بحران و جنگ و جنایت پایان دهد. پارت آزادی کوردستانPAK نمایندگی خارج میهن ٢٣ فروردین١٤٠٥ شمسی ١٢ آوریل٢٠٢٦ میلادی

  • без подписи

  • بیانیەءPAK پیرامون انتقال ساختار نظامی-امنیتی رژیم بە میز مذاکرە با آمریکا در پاکستان در حالی‌که بقایای رژیم جمهوری اسلامی تحت فشار حملات هوایی ایالات متحدە آمریکا و اسرائیل و التیماتوم شدید رئیس جمهور آمریکا برای بازگشایی تنگە هرمز، علیرغم ناشرافتمندانە خواندن مذاکرە با آمریکا، تن بە گفتگو دادند؛ترکیب هیئت مذاکرە کنندە ایران و قبول آن از سوی مذاکرە کنندگان آمریکایی، خود بە موضوعی قابل تأمل و پرسش برانگیز تبدیل شدە است. ترکیب این هیئت به‌وضوح نشان می‌دهد که اکثریت آن را فرماندهان و چهره‌های امنیتی وابسته به سپاه پاسداران تشکیل می‌دهند؛ نهادی که در فهرست سازمان‌های تروریستی وزارت امور خارجه ایالات متحده آمریکا و شماری از کشورهای دیگر قرار دارد. محمد باقر قالیباف رئیس هیئت ایرانی در زمان تصدی فرماندهی نیروهای انتظامی فرمان کشتار معترضان در ایران را دادە است.او همچنین از عوامل کلیدی گسترش پروژەء موشکی ایران بودە است. محمد جعفر صحرارودی بە جرم مشارکت در ترور دکتر عبدالرحمان قاسملو، دارای حکم جلب بین المللی است. محمد باقر ذولقدر پاسداری کە از بازجویی و شکنجەء زندانیان سیاسی تا غارت مردم حلبجە بعد از بمباران شیمیایی و ارتکاب جنایتهای بی شمار در سپاە پاسداران،وزارت کشور، بسیج و قوەی قضائیە را در کارنامە دارد. چنین ترکیبی از افرادی که سوابق آنان عمیقاً با ساختارهای نظامی–امنیتی-تروریستی گره خورده، نشان می‌دهد که جمهوری اسلامی همان دستگاه جنگ افروزی، ترور و سرکوب و جنایت و بی ثبات سازی را به میز مذاکره منتقل کرده است. و این بە سخرە گرفتن دیپلماسی و دهن کجی بە اصول و قوانین بین المللی است. پذیرش چنین هیئتی به‌عنوان طرف مذاکره کە اغلب توسط وزارت خزانەداری آمریکا تحریم شدەاند،به‌معنای چشم‌پوشی از واقعیت‌های روشن و مشروعیت‌بخشی به ساختاری است که کارنامه آن با خشونت، ترور، فعالیتهای هستەای و موشکی و پهبادی و سرکوب و بی‌ثبات‌سازی تعریف میشود. و این امر نه‌تنها کمکی به حل بحران‌ها نمی‌کند، بلکه خطر نهادینه‌شدن امنیتی‌سازی دیپلماسی را در سطح منطقه و فراتر از آن افزایش می‌دهد. علاوە بر این بە بازتولید جرم و جنایت و تروریسم دولتی کمک میکند و بە فضای بی اعتمادی عمومی بە رهبری ایالات متحدە،دامن میزند. ایالات متحدە آمریکا مسئولیت دارد کە در پروندەی ایران مسئله پاسخگویی در قبال نقض حقوق بشر و سرکوب داخلی را به‌عنوان بخشی جدایی‌ناپذیر از هر گفت‌وگویی مطرح سازد.همچنین از تبدیل مذاکرات به پوششی برای تداوم سیاست‌های امنیتی و نظامی جلوگیری کند. تجربە نشان دادە است کە جمهوری اسلامی جز زبان زور و فشار را نمیفهمد و هرگونە سازش و سوداگری با آن هزینە و مصائب بیشتری بر ملتها در ایران، ثبات و امنیت منطقەای و جهانی تحمیل میکند. عبور از جنگ و میلیتاریسم و ترور و بی ثبات سازی و تضمین تجارت و کشتی رانی آزاد در خاورمیانە، از مسیر سرنگونی و پایان ساختاری جمهوری اسلامی میگذرد. پارت آزادی کوردستانPAK ٢٢ خاکلیوە٢٧٢٦کوردی ٢٢ فروردین ١٤٠٥ شمسی

  • без подписи

  • без подписи

  • ڕاگەیاندراوی سپای میللیی کوردستان ئاماری هێرشەکانی شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر بارەگای سپای میللیی کوردستان شەوی ڕابردوو هەتا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوژمنی داماو ،زنجیرەیەک هێرشی درۆنی و هاژەکیی بۆ سەر بارەگای«چەمشار»ی سپای میللیی کوردستان،هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای هەولێر، بەڕێوە برد. لە کۆی ئەو هێرشانە تەنیا سێ درۆن توانییان بگەنە جێ و باقییەکەیان لە لایان سیستەمی بەرگرییەوە تەقێندرانەوە. کات و ساتەکانی هێرشەکان بەمجۆرە بوون: 1-درۆنی یەکەم سەعات24:21. 2-هاژەکی بالستیک سەعات:24:44. 3-درۆنی دووهەم سەعات:2:30. 4-درۆنی سێهەم سەعات2:31. 5-درۆنی چوارەم سەعات:3:17. 6-درۆنی پێنجەم سەعات:6:55. 7-درۆنی شەشەم سەعات:10:46. لە دەستپێکی شەڕەوە هەتاکوو ئێستا تاران و تاقمە عێراقییەکانی 42جار هێرشی هاژەکی و درۆنییان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی سپای میللیی کوردستان و شوێنە مەدەنییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان. بەڵام پاشماوەکانی ڕێژیمی دۆڕاو و داماوی ئێران دڵنیا دەکەین کە بەو هێرشانە تەنیا خەرج و خوێنی خۆیان زیاتر دەکەن، دەنا هێزەکانی ئێمە،بەو هێرشانە قاڵتر دەبن و وەک ڕاهێنانی ڕۆژانە بۆ بردنە سەرێی تواناکانیان حیسابیان بۆ دەکەن و تۆزقاڵێک کار لە ورە و ئیرادەیان ناکات. سپای میللیی کوردستانS.M.K یەکەی ڕاگەیاندن ١٢ی خاکەلێوە ٢٧٢٦ کوردی ١ی ئاپریلی ٢٠٢٦زایینی