پێشمەرگەی کۆمەڵە
Статистикаاز همەی مبارزان داخل کشور وخارج کشور کە میخواهند بە صفوف کومله زحمتکیشان کردستان بپیوندند لطفا از طریق ایدی زیر با ما ارتباط بگیرید @Sammyboy08 https://t.me/peshmarga_komala
- Последний пост
- 11 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 5
- Всего постов
- 23
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 60
- 1/48двое суток
- 68
- 1/72трое суток
- 74
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
لە دڕێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کۆمەڵە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سێ مووشەک هێرش کرایە سەر بنکە و مەقەڕەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دۆڵی ئالانە لەم هێرشە دا دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە بریندارن کە برینەکەیان سووکە
نیوەڕۆی ئەمرۆ بە کاتی هەرێـمی کوردستان، هێرشکرایە سەربارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دۆڵی ئالانە و بەرپرسێکی حزبەکەش دەڵێت هێرشەکان لە ڕێگەی سێ مووشەکەوە ئەنجامدراون و بەو هۆیەشەوە دوو کەسیان برینداربوون و بارەگاکانیشیان زیانی زۆری پێگەشتووە. https://www.dengiamerika.com/a/8185072.html?fbclid=IwcGRvZgFmZGlkFlDESJE7QgF91xofaP8KV6T87nUurNFleHRuA2FlbQIxMQBzcnRjBmFwcF9pZAo2NjI4NTY4Mzc5AAEeqvST8uj5tTqA85pM_MkMUd5wcojzWkRpzNTfPIYL43P9v6AoKtkRbnO-td8_aem_oCSpKMuqg0SdBsBzMgRaEQ
بەپەلە | هێرشی موشکی کۆماری ئیسلامی ئۆردوگای کۆمەڵەی لە دوڵی ئاڵانە کردە ئامانج ئەمرۆ کاتژمێر ١٣:٢٠ کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە بە سێ هێرشی موشکی، مەقەرەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دوڵی ئالانە کردە ئامانج. هەرچەند هێرشەکە بە توندی ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی ئامادەباشی و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی پاراستن، هێزەکانی کۆمەڵە توانییان خۆیان بە سەلامەتی بپارێزن و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر بوونی قوربانی یان زیانی مرۆیی نییە. ئەم هێرشە درێژەی هەڵمەتە بەردەوامە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی دژی مەقەر و بنکەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان. بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵە، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاوە تا ئێستا، ژمارەی گشتی مووشەک و درۆنە بێفڕۆکەکانی بەکارهاتوو بۆ ئامانجگرتنی مەقەڕ و ئۆردوگاکانی کۆمەڵە گەیشتووە بۆ زیاتر لە ١٠٣ مووشەک و درۆنی بێفڕۆکە.
هەر ئێستا، کۆماری ئیسلامیی ئێران سێیەمین هێرشی مووشەکی بۆ سەر مەقەر و ئۆردوگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دۆڵی ئالانە ئەنجام دا
بەپەلە | هێرشی موشکی کۆماری ئیسلامی ئۆردوگای کۆمەڵەی لە دوڵی ئاڵانە کردە ئامانج ئەمرۆ کاتژمێر ١٣:٢٠ کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە بە هێرشی موشکی، مەقەرەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دوڵی ئالانە کردە ئامانج. هەرچەند هێرشەکە بە توندی ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی ئامادەباشی و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی پاراستن، هێزەکانی کۆمەڵە توانییان خۆیان بە سەلامەتی بپارێزن و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر بوونی قوربانی یان زیانی مرۆیی نییە. ئەم هێرشە درێژەی هەڵمەتە بەردەوامە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی دژی مەقەر و بنکەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان. بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵە، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاوە تا ئێستا، ژمارەی گشتی مووشەک و درۆنە بێفڕۆکەکانی بەکارهاتوو بۆ ئامانجگرتنی مەقەڕ و ئۆردوگاکانی کۆمەڵە گەیشتووە بۆ زیاتر لە ١٠٢ مووشەک و درۆنی بێفڕۆکە.
⭕️ کومله زحمتکشان کردستان اعلام کرد که بامداد امروز، شنبه ۸ اوت، مواضع و مقرهای این حزب در اقلیم کردستان هدف مجموعهای از حملات پهپادی ایران قرار گرفته و در جریان این حملات، منزل یکی از اعضای دفتر سیاسی این حزب در منطقه بانەگەورە در نزدیکی زرگویز هدف قرار گرفته است. امجد حسین پناهی، عضو کمیته مرکزی کومله زحمتکشان کردستان اعلام کرد که حملات پهپادی گستردهای علیه مقرهای احزاب کرد در اقلیم کردستان انجام شده و مواضع کومله نیز در میان اهداف این حملات بوده است. به گفته او، در حمله به منزل یکی از اعضای دفتر سیاسی حزب، خسارت جانی گزارش نشده و فرد مورد نظر نیز آسیبی ندیده است. از آغاز جنگ ایران با ائتلاف آمریکا - اسرائیل در فوریه ۲۰۲۶ تاکنون، جمهوری اسلامی بیش از ۹۶۰ حمله موشکی و پهپادی علیه اهدافی در اقلیم کردستان انجام داده کە بیش از ۳۰ کشته و حدود ١٦٠ زخمی از خود بر جای گذاشتە است.
без подписи
♦️کۆماری ئیسلامی لە بنەڕەتدا ڕژێمێکە کە لەسەر ئینکارکردنی مافی نەتەوەکان و سەرکوتکردنی ئازادییەکان دامەزراوە. ♦️کاریگەریی ئەو ڕژێمە تەنها لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەماوەتەوە. ♦️پاڵپشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاڵپشتیی باشووری کوردستانە؛ پاڵپشتی ئایندەی هەموو کوردستانە. ✍️ئەمجەد حسێن پەناهی لە بابەتێکیدا لەبارەی دۆخی ناوچەکە و رۆژهەڵاتی کوردستان نووسیویەتی، ڕزگاربوونی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی تەنها مانای گۆڕانی دۆخی یەک پارچەی کوردستان نییە؛ ئەوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دڵنیابوونی داهاتووی باشوری کوردستان، بەهێزکردنی هەموو پارچەکانی کوردستان و نزیکبوونەوە لە ئاسۆیەکی ئازادتر و سەربەخۆتر بۆ گەلی کورد.
🔺 #فوری | ایران از آغاز جنگ ۳۹ روزه، از ۹ اسفندماه ۱۴۰۴ تا امروز، بیش از ۴۲۳ بار پایگاهها، مقرها و کمپهای احزاب شرق کردستان (کردستان ایران) در اقلیم کردستان را هدف حملات موشکی و پهپادی قرار داده است. بر پایه آمار منتشرشده، در نتیجه این حملات تاکنون ۲۰ عضو و پیشمرگه جان خود را از دست دادهاند و بیش از ۷۵ نفر دیگر زخمی شدهاند. این حملات همچنان ادامه دارد و تازهترین مورد آن امروز، ۱ اوت، با حمله دو پهپاد انتحاری به یکی از مقرهای کومله زحمتکشان کردستان در شهرستان دوکان رخ داد که خوشبختانه تلفات جانی در پی نداشت. (KHRN) آمار حملات و تلفات به تفکیک احزاب: ▪️ حزب دمکرات کردستان ایران (حدکا): ۱۵۰ حمله | ۳ شهید | ۹ زخمی ▪️ کومله زحمتکشان کردستان: ۹۷ حمله | ۱ شهید | ۱۸ زخمی ▪️ حزب آزادی کردستان (پاک): ۹۵ حمله | ۲ شهید | ۴۰ زخمی ▪️ کومله کردستان ایران: ۴۱ حمله | ۱۲ شهید | شمار مجروحان نامشخص ▪️ سازمان خبات کردستان ایران: ۴۰ حمله | ۲ شهید | ۸ زخمی
без подписи
حزبەکانی ڕۆژهەڵات دەڵێن ئێران لە هەرێمی کوردستان زیاد لە 420 هێرشی کردووەتە سەریان کە 20 کوژراویان لێ کەوتووەتەوە ئەمجەد حسێن پەناهی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای گوت پێگەکانی حزبەکەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا 97 جار کراونەتە ئامانج. بە هۆیەوە ئەندامێکیان کوژراوە و 18ـی تر بریندار بوون. https://www.dengiamerika.com/a/8181543.html?fbclid=IwZnRzaATbEhlwZG9mAWZkaWQWULo9YqazwHfO3fTBMFARp2bf3JeiX2V4dG4DYWVtAjExAHNydGMGYXBwX2lkCjY2Mjg1NjgzNzkAAR5HG2H_DOEvn85Tus7muaEM2J5EheMVicdorJYddmwbYHTaoEmwRBRjlF48dw_aem_LEVg3M5GpAnYTvKH--6rEg
بەپەلە | هێرشی دوو درۆنی خۆکوشی شاهید بۆ سەر شاخەکانی سورداش ئەمرۆ لە کاتژمێر ١٧:١٠، دوو درۆنی خۆکوشی جۆری شاهید، یەک لە دوای یەک، نزیکی بارەگا و مەقەڕەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی سورداش کردە ئامانج. ئەم هێرشە ژمارەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە، لە دەستپێکی ئەم شەڕەوە، گەیاندە ٩٧ هێرش بە مووشەک و درۆن. خۆشبەختانە، سەرەڕای ئەو هێرشانەی ئەمڕۆ، هیچ خەسارەیەکی گیانی بەدوادا نەبوو. ئەم ئەنجامە تا ڕادەیەکی زۆر بەهۆی ئامادەباشی، خۆپاراستن و چاودێری بەردەوامی پێشمەرگە و فەرماندەکانی کۆمەڵە هاتووەتە دی، کە توانییان زیانە مرۆییەکان بگەننە کەمترین ئاست
без подписи
без подписи
🔻 کۆڕبەندی چەپی کوردستانی : داوای یەکڕیزیی بەپەلەی هێزە کوردستانییەکان دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکان 🔴 کۆڕبەندی چەپی کوردستانی لەسەر ئاستی سکرتێری پارتەکانی، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئەنجامدا و ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. 🔸 لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ناوچەکەی تووشی قەیرانی گەورە کردووە و سەرەڕای بێلایەنیی هەرێمی کوردستان، کەچی شارەکان و بارەگاکانی بە بەردەوامی بوردومان دەکرێن. کۆڕبەندەکە تیشکی خستە سەر بارودۆخی پارچەکانی دیکەی کوردستان؛ لە باکوور پاشەکشەی پرۆسەی ئاشتی، لە باشوور ئیفلیجبوونی پەرلەمان و نەبوونی کابینەی نوێ دوای ٢٠ مانگ لە هەڵبژاردن، لە ڕۆژهەڵات پێویستیی یەکگوتاریی هێزەکان، و لە ڕۆژئاواش ئاڵۆزییەکانی قۆناغی دوای ڕووخانی ڕژێمی سوریا. لە کۆتاییدا، کۆڕبەندی چەپی کوردستانی داوای یەکڕیزیی بەپەلەی هێزە کوردستانییەکانی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکان، هاوکات داوای لە حکومەتی هەرێم، حکومەتی فیدراڵ و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد ئەرکی دەستووری و نێودەوڵەتیی خۆیان لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان بپێزن و سەرەخۆشیی خۆشیان بۆ قوربانییانی بوردومانەکان دەربڕی. پارتە بەشداربووەکانی کۆڕبەندی چەپی کوردستانی: 1. پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (باکوور) 2. پارتی سۆسیالیستی کوردستان (باکوور) 3. حزبی شیوعیی کوردستان (باشوور) 4. حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان (باشوور) 5. بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان (باشوور) 6. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (ڕۆژهەڵات) 7. پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (ڕۆژئاوا) 8. پارتی یەکێتیی دیموکراتی کورد لە سوریا (ڕۆژئاوا)
без подписи
بەیاننامەی کۆڕبەندی چەپی کوردستانی کۆڕبەندی چەپی کوردستانی ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦) ، کۆبوونەوەی خۆی لەسەر ئاستی سکرتێری پارتەکان بە شێوازی ئۆنلاین ئەنجامدا. کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی سیاسی و پێشهاتە نوێیەکانی کوردستان و ناوچەکە. لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە هەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەی جەنگی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، بووەتە هۆی ئەوەی ناوچەکە ڕووبەڕووی قەیرانی گەورەی سیاسی، ئەمنی و ئابووری بێتەوە، بە جۆرێک کە کاریگەریی ئەو جەنگە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کەوتووەتە سەر هەرێمی کوردستان. بوردومانکردنی خەڵکی مەدەنی و بنکە و بارەگای هێزە کوردستانییەکان، لێکەوتەی ڕاستەوخۆی ئەو جەنگە نەخوازراوە بووە. ئەگەرچی لە دەستپێکی جەنگەکەوە هەرێمی کوردستان و هێزە کوردستانییەکان هەڵوێستی بێلایەنانەیان هەڵبژاردووە، کەچی بە بەردەوام کراونەتە ئامانجی بوردومانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی. لە ئەنجامی ئەو بوردومانانەدا تا ئێستا بە دەیان کەس لە شار و شارۆچکەکان شەهید و بریندار بوونە و زیانی مادیی زۆریش بەر خەڵکی مەدەنیی کوردستان کەوتووە. لە تەوەرێکی تردا، کۆبوونەوەی کۆڕبەندی چەپی کوردستانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕەوشە ئاڵۆزەی ڕووی لە کوردستان و ناوچەکە کردووە، بێبەش نییە لە پیلانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی— سەرەڕای گرفت و ناکۆکییە ناوخۆییەکان— دژ بە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و دەستکەوتەکانی: *لە باکووری کوردستان : بەهۆی هەندێک گۆڕانکاری و پێشهاتی ناوچەکەوە، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستی خۆی گۆڕیوە و چارەسەرکردنی کێشەی کوردی لە کارنامەی خۆی دەرکردووە. بۆ گەیشتن بە ئاشتی و دیموکراسییەکی بەردەوام، ڕێگەچارە تەنها لە ناساندنی ڕاستەقینەی کێشە کەدایە ، کێشەی بنەڕەتیی تورکیا (تیرۆریزم) نییە، بەڵکو نەناسینی بوون، ناسنامە و مافە نەتەوەیی و دیموکراتییەکانی گەلی کوردە. * لە باشووری کوردستان : ڕووبەڕووی قەیرانێکی قووڵ بووەتەوە ، زیاتر لە (٢٠) مانگە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، بەڵام پەرلەمان ئیفلیج کراوە و حکومەت پێکنەهێنراوە. بارودۆخی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە قەیرانێکی گەورەدایە؛ خەڵکی کەمدرامەت و هەژار تووشی گرفتێکی گەورەی ژیان بوونەتەوە، جیاوازیی چینایەتی زیاتر زەق بووەتەوە و ناکۆکییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیش بەردەوامن . * ڕۆژهەڵاتی کوردستان : هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گەیاندووەتە قۆناغێکی تازەی خەبات و تێکۆشان. ئەگەرچی هێزەکانی لە چوارچێوەیەکدا کۆکردووەتەوە، بەڵام پێویستە لە ئاستی داوا و داخوازیی خەڵک و دۆخەکەدا بێت و وەک مەرجەعێک بێت بۆ یەکگوتاری و هەماهەنگیی سەربازیی نێوان لایەنەکان، کە کاریگەریی ئەرێنی دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزەکە. *لە ڕۆژئاوای کوردستان : دوای ڕووخانی ڕژێمی سوریا، وڵات بە قۆناغێکی ڕاگوزەری ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت. گەلەکەمان لە ماوەی چەندین ساڵی هەڵگیرسانی ڕاپەڕین و بەخشینی قوربانییەکی زۆر، کێشەکەی بەرەو پاشەکشەیەکی گەورە براوە؛ سەرەڕای ئەوەی دانوستاندن و ڕێککەوتن ئەنجامدراوە، بەڵام جیاوازییەکان لەسەر چۆنیەتیی ئیدارەدان و دەسەڵاتەکان بەردەوامن. * لەو بارەیەوە، داوا لە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان دەکەین بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی ڕووبەڕووی پێشهاتەکان ببنەوە و هەمووان بەیێکەوە بەرامبەر پیلانی دوژمنان لە دژایەتیکردنی خەڵکی کوردستان و بەئامانجگرتنی ئەزموون، هێز و لایەنە کوردستانییەکان بوەستنەوە. هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەکەین بەرپرسیاریەتیی دەستووری و نیشتمانیی خۆیان لە بەرامبەر پاراستنی سەروەریی خاکی وڵات و گیانی هاووڵاتییان جێبەجێ بکەن و لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە ناڕەوایانە دابنێن. لە هەمان کاتدا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بێدەنگیی خۆیان بشکێنن و هەڵوێستێکی کاریگەر بەرامبەر بەم پێشێلکارییانە بنوێنن بۆ پاراستنی گەلی کوردستان. لە کۆتاییدا، پرسه و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسووکاری قوربانیانی بوردومانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین و تاوانی شەهیدکردن و بریندارکردنی کۆمەڵێک لە پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە توندی شەرمەزار دەکەین. کۆڕبەندی چەپی کوردستانی ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ پارتە بەشداربووەکانی کۆڕبەندی چەپی کوردستانی: 1- پارتی کۆمۆنیستی کوردستان - باکوور 2- پارتی سۆسیالیستی کوردستان - باکوور 3- حزبی شیوعیی کوردستان - باشوور 4- حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان - باشوور 5- بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان - باشوور 6- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان - ڕۆژهەڵات 7- پارتی کۆمۆنیستی کوردستان - ڕۆژئاوا 8- پارتی یەکێتیی دیموکراتی کورد لە سوریا
без подписи
منابع مطلع به ایرانوایر از ادامە حملات موشکی و پهپادی سپاه پاسداران به مواضع احزاب کُردستان ایران در اقلیم کردستان عراق خبر دادند. بر اساس این اطلاعات در تازهترین حملات دوشنبە ۵ مرداد مقرهای حزب کومله زحمتکشان کُردستان، حزب دموکرات کُردستان ایران و همچنین یک مرکز نظامی وابسته به اتحادیه میهنی کُردستان عراق هدف قرار گرفتهاند. بیشتر بخوانید: https://iranwire.com/fa/news-1/155585 @Farsi_Iranwire
تیرۆر و تاوانی ڕێکخراو و دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی تیرۆری تاوانکارانەی مەهدی تەوەکولی، وێنەگر و چالاکی مەدەنیی ناسراوی سنە، لەگەڵ دایک و خوشکی، مەریەم ئەسلانی و سومەییە تەوەکولی، لە جادەی بانە، جارێکی دیکە سروشتی ڕووتی تیرۆریزمی دەوڵەتی و پێکهاتەی سەرکوتی ڕژێمی داگیرکەری دەسەڵاتدار بەسەر کوردستانی نیشان دایەوە. ڕژێمی دەسەڵاتدار، کە لە بەرامبەر بزووتنەوەی پێشکەوتنخواز و ڕیشەداری خەڵکی کوردستان گەیشتووەتە بنبەست، بۆ دروستکردنی کەشی ترس و تۆقاندن، چالاکانی مەدەنی و بنەماڵەکانیان دەکاتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ؛ تاوانێک کە لە هەمان کاتدا، بە سناریۆسازیی هەڵبەستراوی ڕاگەیاندنی و ئەمنی، هەوڵی شاردنەوەی دەدرێت، تا ئەو ئاستەی کە ڕادەستکردنەوەی تەرمەی گیانبەختکردووان و ڕێگەدان بە نێژرانیانیش بە مەرجی قبوڵکردنی گێڕانەوەی درۆینەی «ڕووداوی هاتووچۆ» لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە بەستراوەتەوە. ئەم کوشتارە بنەماڵەییە نە ڕووداوێکی ئاساییە و نە بە سناریۆ درۆیینەکانی دامودەزگا ئەمنییەکان دەتوانرێت بشاردرێتەوە. ئەم تاوانە ڕێکخراوە و دەوڵەتییە، بە تایبەت لە مانگەکانی ڕابردوودا کە ڕژێم زیاتر لە هەر کاتێکی تر لە پاراستن و بەردەوامکردنی دەسەڵاتەکەی تووشی قەیران و دەستەوەستان بووە، نیشان دەدات کە ئەم ڕژێمە لە بنەڕەتدا خەڵک و بزووتنەوە جەماوەرییەکان بە گەورەترین و مەترسیدارترین هەڕەشە بۆ مانەوەی خۆی دەزانێت. لەگەڵ مەحکومکردنی توندی ئەم تاوانە دڕندانەیە، گەرمترین سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە سەربەرزی گیانبەختکردووان، خەڵکی تێکۆشەری سنە و بەگشتی خەڵکی کوردستان دەکەم. ئەم تاوانە تیرۆریستییە بەڵگەیەکی ئاشکرای داڕمانی ئەخلاقی و سیاسیی سیستەمێکە کە لە بەرامبەر ئیرادەی ئازادیخوازانەی نەتەوەکەماندا چۆکی داوە و بۆ پاراستنی مانەوەی خۆی، ڕێگەیەک جگە لە سەرکوت، تیرۆر و تاوان ناناسێت. یادیان بەرز و بەڕێز بێت بژی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان ڕەزا کەعبی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ ٢٨ی جولای ٢٠٢٦