- Последний пост
- 12 сент. 2025 г.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
چەناڵە جوانەکەی یادەوەری گەڕایەوە لاتان سەیری بکە گەر بە دڵت بوو جۆین بکە🩶➰
هەرچیەکت ئەوێ لێرە دەست ئەکەوێ🖤•
ویستم پێت بڵێم؛ هیچ شتێک لە نێوانماندا نەماوە، بەڵام تۆ ئەوە باش بزانە کە لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا ئەگەر کەسێکت بە دڵ خۆشویست و ئەو تۆی نەویست منت بیر بێتەوە کە هێشتا لێت خۆش نەبووم، بەو پەڕی ئومێدەوە بۆ کەسێک ڕۆشتی و بێ ئومێدی کردیت بزانە من هەم و هێشتا لێت خۆش نەبووم، لە هەر شوێنێک دونیا بە دڵی تۆ نەسوڕایەوە یان ڕوداوێکی خراپت بەسەر هات منت بیر بێتەوە کە هێشتا لێت خۆش نەبووم، هەر کاتێک دڵیان پارچە پارچە کردیت و متمانە و خۆشەویستی و هیچ هەستێکیان لەلا نەهێشتی بزانە پێشتر هەمان شتت بەرامبەرم کردووە و هێشتا لێت خۆش نەبووم.
مرۆڤ بوونەوەرێکە لەگەڵ هەموو شتێ ڕادێت؛ ڕادێت لەگەڵ تەنهایی لەگەڵ غەم لەگەڵ ئازار لەگەڵ زیندان لەگەڵ لەدەست دانی کەسانی خۆشەویستی ئەوەی لەم نێوەندە پێویستە تەنها کاتە.
ئەشق؟ من هەرگیز باسی ئەوانە ناکەم کە منیان ئەوێت چونکە هەرگیز گرینگیم بەوە نەیاوە کێ منی ئەوێت و کێ منی ناوێت هەموو کات غرورم لە پێش خۆمەوە بووە تا تۆ هاتیت و لەگەڵ هاتنی تۆ غرورم نەما و نەمتوانی زاڵ بم بەسەر دڵما و بۆ هەمیشە جێی خۆت کردەوە لە دڵما، بەڵام نەمزانی ئەمانە هەمووی بێ سودن و ڕۆژێک تۆ ئەڕۆیت و هەستەکانم و دڵە باشەکەشم ئەڕۆن و بۆ هەمیشە وەک یادگاریەک بۆ من ئەمێنن.
چەناڵە جوانەکەی یادەوەری گەڕایەوە لاتان سەیری بکە گەر بە دڵت بوو جۆین بکە🩶➰
ئەو کاتەی سەرت لەسەر سەرینەکەیەو خەوت لێ ناکەوێ لەبەر ئاڵۆزی مێشکت ئەو کات لە مانای تێکچوونی دەروون تێئەگەیت کە هەنێشت هەیە لە دەستی خۆتا نیە من ئێستا ئەمەوێت ببمەوە ئەو کەسەی جاران کە مێشکی هیچ ئاڵۆزیەکی تێدا نەبوو ئەمەوێت ببمەوە بەو کەسەی لە خۆی زیاتر بیری لە هیچ شتێک نەدەکردەوە ئەوە من نیم ئەمەوێت ببمەوە بە خۆم
گلەی ناکەم لێت نازی هەمووانم ڕەت کردەوە بۆ تۆسقڵێک لە ئازارت
ئەترسم بەڕاستی خۆشم بوێیت لە دەستت بدەم پاشان ئازار بچیژم ئەترسم ئەم هەلی خۆشەویستیە لە دەست بدەم دواتریش پەشیمان بم پێم بڵێ چۆن خۆشم بووێی بەبێ ئازار؟ چۆن خۆشم نەوێی بەبێ پەشیمانی؟
من و تۆ لە سەرەتاوە هی یەکتر نەبووین هەڵە هاتین هەڵە چووین من و تۆ هەموو ڕێگاکان ئەمانباتەوە سەر ئیشق بەڵام هەرگیز نامان هێنێتەوە تەنیشت یەکتر من و تۆ هاوسەفەری دوو ڕێگای جیاین یەک چیرۆکین بەڵام لە دوو لاپەرەی جیاواز من و تۆ جوانترین بیانوی ژیانی یەکین بەڵام هی یەکتر نین لە کۆتاییدا من و تۆ هەرگیز نابین بە ئێمە 🩶.
∝بە منی وت؛ چاوەکانی تۆ منیان بەم ڕۆژە گەیاند ئەم نیگایەی تۆ کاری گەیاند بە ئێرە تەحەمولی نیگاکانی تۆم نەدەکرد نەتبینی سەرم خستبوە خوار و سەیری زەویم دەکرد؟ پێیم وت؛ وردتر لە چاوەکانم بڕوانە جگە لە تۆ هیچ شتێکی تری تێدا نییە..
فەرامۆشم مەکە و لە سوچێکی یادەوەری خۆتا فرێم مەدە،وجودم بێ تۆ خامۆشە.
«ئەو پڕ بە ڕۆحی من دروستکراوە کەس ناتوانێت وەکو من خۆشی بوێت🩶.
«تۆ دوا وێستگەی ئارامیت، ومن ڕێبوارێڪی سەرەڕۆم دێمەوە لات باوەشی تۆ ئەڪەم بە نیشتمان بۆ خۆم🩶.
پێم وتی: «زۆر زۆر زۆرم خۆشدەوێی» تۆش فەرمووت: «ھەرچەند ئەم قسەیە دووبارە بکەیتەوە، دیسانیش حەزدەکەم گوێم لێی بێ🩶.
« گەر تۆ منت لە یاد بێت، ئیتر بەلامەوە گرنگ نییە ئەگەر هەمووان منیان بیر چووبێتەوە🩶.
∝لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەستەکانی دەلەرزین..گەرمییەکەم بۆ هەڵکرد وتی:ئیبراهیم ئۆتۆمبێلەکە بۆنی دەریا دەدا وتم: ماسیم کڕیوە وتی:ماسی مردوو خۆ بۆنی دەریا نادات وتم:هەر شتێک کاتی مردنی بۆنی ئەو شوێنە دەدات دڵی بۆی تەنگە وتی: یانی گەر من بمرم بۆنی تۆ دەدەم!
دواجار کەسێک هەیە کەدەڕوات بەشی هەموو ڕۆژێک مردنت بۆ جێدەهێڵێ و ناشتکوژێت لەنێوان مردن و ژیاندا هەلاهەلات ئەکات.
ژیان نەیتوانی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بتیا بە عەرزا بۆیە ئاشقی کەسێکی کردیت کە هیچ هەستێکی نیە بۆت نیە🩶➰.
ئەبوو مردن لێکمان کات' نەک ژیان🖤.