تایبەت بە پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان
Статистикаئەم کەنالە سەربەخۆیە پەیوەندی بە هیچ پەرەیەکی فەرمیەوە نییە 🔴 بۆ هەر پرسیاریک کە هەتانە دەتوانن نامە بۆ ئەم بۆتە بنیرن بۆ پرسیارەکانتان 👇👇 @ProzhakanBot
- Последний пост
- 6 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 43
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 82
- 1/48двое суток
- 93
- 1/72трое суток
- 101
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
https://t.me/+RBCo8Jy9-DM3YWMy
گروپی (صادق الأمين) كە تایبەتە بە خوشكانمان بەژدارببن لە وانەكانی عقیدە فقە سیرە
🤍لەگروپێکی تایبەت بە ئافرەتان هەڵدەستین بە ئەنجامدانی خولێکی ناوازەی ئۆنڵاین لە بە ڕاڤەی کتێبی: (شرح عمدة المرأة) 📖 كە بریتیە لە ڕاڤەی 100 فەرموودەی تایبەت بە ئافرەتان لەبارەی چەکسازی و پێگەیاندن و فێرکردنیان بۆ ناسینی ئەرکەکانی سەر شانیان بەرەو تەزکیەی نەفس و دڵیان. 🎙 کتێبەکە ڕاڤە دەکرێ لەلایەن: أحمد برهان 🦋تێبینی: 🎀 وانەکان تۆمارکراو دەبێت و ڕۆژانی شەممە و دووشەممە و پێنج شەممە لینکی وانەکان دادەنرێتە گروپی تیلیگرام کاتژمێر 9ی شەو و وانەی کورت دەبن ان شاء الله. 🎀 فێرخواز ئازادە کەی سەیری وانەکان دەکات و لە کۆتاییدا تاقیکردنەوەی کتێبیش ئەنجامدەدرێ. 🎀 کەسی یەکەم خەڵات دەکرێ و دەرچووانیش بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێدەدرێت. 🎀خولەکە دەستپێدەکات لە بەرواری 16\7\2026 و ماوەی نزیکی چوار مانگ دەخایەنێت. 🎀 بەشداریکردن بۆ ئافرەتانە و بۆ ناونوسین فۆڕم پڕبکەنەوە و داخیلی گروپی تلیگرام ببن. 🎀 وەڵامی پرسیارەکانی فێرخوازان دەدرێتەوە و بەڕێوبەری گروپەکانیش تەنها ئافرەتن. ⤵فۆڕمی ناونوسین: https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdUmRkn8Bl0DHRCpDD3j8VRCyJ4qozOxWW2WeqWN_itbtJsuA/viewform?usp=publish-editor 👈گروپی وانەکان(تەنها ئافرەت داخیلبێت): https://t.me/+6PAsvoQ75KFmZTQy
٦٣ فەرموودەی پێغەمبەری خوا لەبەر بکە و دوای تاقیکردنەوە ببە بە خاوەنی یەکێک لە ٦٣ خەڵاتی گەورە و شایستە . خەڵاتەکان بەم شێوەیە دەبن . ( 15) كەسی براوە كە نمرەی ( 100) یان بەدەست هێناوە هەریەكە و دەبێت بەخاوەنی( 2 ) گەشتی عومرە بۆ خۆی و یەكێك لە ئەندامانی خانەوادەكەی. كۆی گشتی دەبێتە ( 30) گەشتی عومرە. - براوەی ژمارە ( 31 تا ژمارە 40 ) دەبن بە خاوەنی ( 200,000) دینار . - براوەی ژمارە ( 41تا ژمارە 50) دەبن بە خاوەنی ( 150,000 )دینار . - براوەی ژمارە ( 51تا ژمارە 63 ) دەبن بە خاوەنی ( 100,000) دینار . • ( 63 ) خەڵات بۆ لەبەركردنی { 63 } فەرموودەی كورت و دوو وشەیی ، بە ئەندازەی تەمەنی موبارەكی پێغەمبەری خۆشەویست صلى الله عليه وسلم. پەلەبكە و ناوی خۆت تۆماربكە . بۆ ناو نوسین و وەرگرتنی كتێب ، دەتوانن سەردانی ئەو شوێنانە بكەن : • پرسگەی مەڵبەندی دەوروبەر کۆمەڵ ، جوت سایدی چوار هەزاری بنەسڵاوە بەرامبەر بەنزینخانەی ڕێژوان و هەفتە بازاڕی بنەسڵاوە. • پرسگەی مەڵبەندی هەولێری کۆمەڵ، پشت مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی و بەرامبەر پاڕکی کانیاو . * بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بكەن ( 07504559870 ' 07502370980 )
ئەکادیمیای جودی یەکەمین خولی فیقهی پیشە بۆ ڕاگەیاندنکاران (میدیاکاران) بە شێوەی ئۆنلاین دەکاتەوە! ئامانجی خولەکە: ١- دروستکردنی هاوسەنگییە لە نێوان "پڕۆفیشناڵیەتی میدیایی" و "بەرپرسیارێتی شەرعی و ئەخلاقی". ٢-ڕاهێنانی میدیاکاران لەسەر ئەوەی چۆن ببنە هۆکاری بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، دادپەروەری، و بەها بەرزەکان لە کۆمەڵگەدا. ٣- بەرەنگاربوونەوەی چەواشەکاری و فێرکردنی میدیاکاران کە چۆن ڕاستی و دروستی هەواڵەکان بپشکنن و نەبنە بەشێک لە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و زانیاری چەواشەکارانە. ٤- گەیشتنە بە شوناس و وەلاء و بەڕائی ڕاگەیاندنکاری موسڵمان. تایبەتمەندییەکانی خولەکە: ١-خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین: توانای بەدواداچوونی وانەکان بەپێی کاتی دیاریکراو دەبێت. ٢-سەرپەرشتی شارەزایانی پسپۆر: مامۆستایانی فیقهی ئیسلامی کە شارەزاییان لە کێشە هەنوکەییەکانی سەردەم هەیە. ٣-پێدانی بڕوانامەی بەشداریکردن: دوای سەلماندنی تەواوکردنی خولەکە و شیاوبوونت بۆ تێگەیشتن لە فیقهی پیشە لە ڕاگەیاندندا( ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی). خولەکە بۆ کێیە؟ ١-ڕاگەیاندنکارانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ٢-بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراو و دامەزراوەکان ٣-ڕۆژنامەنووسان ٤-خوێندکارانی بواری ڕاگەیاندن ٥-چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خولەکە دەست پێ دەکات لە بەرواری: [ ۱٦/٦/٢٠٢٦ ] ماوەی خول: [ ٦ هەفتەیە ] بهشداریكردن [ بێبهرانبهره ] بۆ زانیاری و پرسیاری زیاتر 📞 ژمارەی مۆبایل: [07724368080] لەبەر ئەوەی کاری ڕاگەیاندن پەیامە، وشەکان ئامەنەتن... بۆیە بە بەشداریت لەم خولەدا ببەرە بەشێک لە نەوەیەکی ڕاگەیاندنکاری پابەند بە بەها بەڵاکان کە پیشەکەی بخاتە خزمەتی پەیامی حەق و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان. هەلی بەشداریکردن لەدەست مەدە! فۆڕمی زانیاری کەسی و خۆتۆمارکردن: https://forms.gle/DAifrfPk3GLQtQww9 گروپی تیلیگرامی خولەکە: https://t.me/MediaFiqhCourse
فێرخوازانی ئازیز، لەئێستاوە دەرگای خۆتۆمارکردن لەئەکادیمیای مودەڕڕیس دەکرێتەوە و دەتوانن ناوتان تۆمار بکەن. بۆ ناونووسین و پڕکردنەوەی فۆڕمی بەژداری، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن: کلیک لێرە بکەن هاوڕێکەت ئاگاداربکەرەوە و ببە بە هاوبەشی پاداشتی نەبڕاوەی. #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا
خولی هاوینەی زانستە شەرعیەکان بۆ گەنجان(کوڕ) فۆڕمی ناونوسین: https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSd-6AlnvG0G8jlSaw-3FVFf2v9mgc7pNf5XReDLYWVLLuAFyw/viewform?usp=publish-editor
خوشکێک هەیە لە چوارقورنە باری دارای زۆر خراپە پێویستی بەهاوکاریە هەر کەس هاوکاری بکات خێرێکی نەبڕاوەیە هەر کەس ویستی هاوکاری بکات با پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکات یاخود هاوکاری بۆ ئەم ژمارەیە بنیری لەریگای fib 07501023295
ڕۆژووی 10 ڕۆژی یەکەمی مانگی ذو الْحِجّةِ لە ڕۆژی دووشەممە 18/5/2026 دەست پێدەکات. ﴿وَلَیَالٍ عَشۡرٍ﴾ 🔘 دووشەممە: 1 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 18/5/2026 🔘 سێشەممە: 2 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 19/5/2026 🔘 چوارشەممە: 3 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 20/5/2026 🔘 پێنجشەممە: 4 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 21/5/2026 🔘 هەینی: 5 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 22/5/2026 🔘 شەممە: 6 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 23/5/2026 🔘 یەکشەممە: 7 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 24/5/2026 🔘 دووشەممە: 8 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 25/5/2026 🔘 سێشەممە: 9ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 26/5/2026 (ڕۆژی عەرەفە) 🔘 چوارشەممە: 10 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 27/5/2026 (جەژنی قوربان) ﴿وَذَكِّرْ فَإِنَ الذِّكْرَىٰ تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ﴾
https://t.me/raziidllan?livestream داخلی لایڤ بن
✨ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ✨ 📢 وێبناریک دەربارەی " بۆچی دڵــــــەکـــانـــــــمان تەنگ دەبـــێت؟" 🎙 لەلایــــەن زۆر بەڕێـــــز: دکتۆر عبداللە نیاز ڕۆژبەیانی 📅ڕۆژی دووشەمــــمــــە 🕛کاتژمێر: 9:45ــێ شەو 🔄 بڵاوی بکەنەوە و هاوڕێکانتان ئاگادار بکەنەوە 🤝 🔻لینکی چەناڵی فەرمی ڕازی دڵان: https://t.me/raziidllan
موژدە موژدە بۆ یەکەمجار. هەڵدەستین بە کردنەوەی خولێکی ئۆنڵاین بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی بە ڕاڤەکردنی کتێبی: "الأصول الستة" لە زانستی بیر و باوڕ. وانەکان لەلایەن "مامۆستا موسی جلیل" ئەوترێنەوە. - وانەکان دەستپێدەکات لە لەبەرواری 10\5\2026. - لەکۆتایی خولەکە تاقیکـردنـەوەیەک ئەکرێت و ئیجازە و سەنەدی کتێبەکە ئەدرێت بە بەژداربوان. تێبینی: ژمارەی وانەکان ناگاتە 10 وانە إن شاء الله. بۆ بەشداریکردن فۆڕمی ناونوسین پڕبکەوە: https://forms.gle/2Guxs3oBEr1a7jEj9 لینکی کەناڵی تیلیگرام کە وانەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت: https://t.me/Musajalel
بانگەوازێکی بەپەلە . داوا لە خەڵکی خۆشەویستی کەرکووک ئەکەین بەپەلە خۆیان بگەیەننە نەخۆشخانەی ئازادی بۆ خوێن بەخشین.
نەخۆشێک هەیە لە سلێمانی پێویستی بە (١٠) بتڵ خوێنی(-O)هەیە بۆ ڕۆژی یەک شەممە واتە بەیانی،هەرکەس لەخۆی ڕادەبینێت،پەیوەندی بەم ژمارە موبایلەوە بکات. 07701524801
https://t.me/prozhyainda
لینکی تاقیکردنەوەی پرۆژەی چرای بەخشین دەتوانن رۆژی هەینی بەرواری ١٧/٤ کاتژمێر ٩ی شەو لەم لینکەوە بەشداری تاقیکردنەوەی پرۆژەی چرای بەخشین بکەن… https://www.bakhshin.krd/landing
ئایا دەتەوێت لە ژینگەیەکی زانستی و ئیمانی و پەروەردەییدا پەرە بە تواناکانت بدەیت ؟ لە فێرگەی دایکە عائیشەدا کۆمەڵێک وانەی گرنگ و نەبیستراوت بۆ ئامادەکراوە، تاوەکوو بە دیدێکی نوێیەوە لە ژیان بڕوانیت و، لەمەودوا وەکوو خانمێکی خاوەن ڕێز و شکۆ بەرگری لە پێگە و بوونت بکەیت بە هەمان ئەو چەشنەی پەروەردگار ڕێزی لێ ناویت. لینکی بەشداریکردن: https://t.me/diykabaeha
без подписи
PDF كتێبی چرای بەخشین بلاوكرایەوە
مژدە... مژدە 📣 ئێستا کاتی ئەوەیە بە ئاسانترین شێوە و بێ ماندووبوون هەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێیت! 🌟 خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پڕۆژەی (چرای بەخشین) لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا. چیتر پێویست بە هاتن و چاوەڕوانی ناکات؛ تەنها لە ڕێگەی مۆبایلەکەی دەستت یان لاپتۆپەکەتەوە، لە هەر شوێنێک بیت، دەتوانیت بەشداری بکەیت. زانیارییەکان: 🗓️ ڕێکەوت: ٢٠٢٦/٤/١٧ 🕘 کات: سەعات ٩:٠٠ی شەو 📍 شوێن: لە هەر کوێ بیت (بە شێوازی ئۆنلاین) ⚠️ تێبینی گرنگ: بۆ زانینی وردەکارییە تەکنیکییەکان و شێوازی چوونە ناو تاقیکردنەوەکە، چاوتان لەسەر لاپەڕەی فەرمیی (بەخشین) بێت. بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک؛ هیوادارین ئێوە ببنە خاوەنی مژدە خۆشەکان! 🌸✨