😹قـسہ ے خــوش😹
Статистика😹 𝗤𝗦𝗔𝗜𝗘 𝗞𝗛𝗢𝗦𝗛 | قـسە ے خــوش 😹 لە ئێرە تەنها جۆک نا‌بینیت… هەوڵ دەدەین ڕۆژەکانتان ڕوونتر بکەینەوە ✨ لەگەڵ هیوا و دڵگرمی دەڵێین: ئینشالله هەموو شتێک باشتر دەبێت 🤍 #جۆک 😃 #قسەی_قۆڕ 😹 #تیکە 😈 #شێعر 😻 بەڕێوەبەر: @Mohammad_1938
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 9
- Всего постов
- 31
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 1 938
- 1/48двое суток
- 2 220
- 1/72трое суток
- 2 395
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
دەڵێن کابرایەک چووە لای هاوڕێیەکی و کوتی: کەمێکم پووڵ دەیە و کەمێکیشم دەرفەت دەوێ تا پووڵەکەت دەدەمەوە. ئەویش کوتی: وەڵا دەرفەت هەرچەند دەتهەوێ لەسەر سەر و لەسەر چاوم، بەڵام بەخوڵای پووڵم هیچ نییە! Teleg®am📱 @qsaie_khosh
دەگێڕنەوە: لە یەکێک لە دێیەکانی بۆکان، حاجییەک کۆمباینی دەبێ. ئەو دەم کۆمباین، سەدی بە هەژدە و حەفدە کاریان دەکرد. وا هاتە پێش، حاجی نەخۆش کەوت و لەسەر جێگا تخێڵ بوو و لە زمان کەوت. کوڕەکەی هەڵات بە شوێن مەلا تا بێ، یاسین بخوێنێ. مەلا زوو وەڕێ دەکەوێ و دەچێتە بن سەری کابرا و دەست دەکا بە یاسین خوێندن. لە نیوەی یاسینەکەدا کابرا زیندوو دەبێتەوە و وەقسە دێ. مەلا پێی دەڵێ: حاجی گیان شادەئیمان بێنە و لە خودا بپاڕێوە، ئەوە شوکور چا بوویەوە. حاجی کوتی: مەلا بەو قورعانەی لێت خوێندووە سەدی لە هەژدە کەمتر لێی نادەم! Teleg®am📱 @qsaie_khosh
𝄞••Nᴇᴡ ៹ #سافی_شەریفی #ریمیکس_کوردی بۆوا بێ ڕوحمی زاڵم نەشکێنی پەڕوو باڵم🪽❤️ آموزش دانلود آهنگ ها ៹ T.ᗰᗴ/ՏᗩTᗴKI_KᕼOՏᕼ
دەگێڕنەوە: لە یەکێک لە دێیەکانی بۆکان، حاجییەک کۆمباینی دەبێ. ئەو دەم کۆمباین، سەدی بە هەژدە و حەفدە کاریان دەکرد. وا هاتە پێش، حاجی نەخۆش کەوت و لەسەر جێگا تخێڵ بوو و لە زمان کەوت. کوڕەکەی هەڵات بە شوێن مەلا تا بێ، یاسین بخوێنێ. مەلا زوو وەڕێ دەکەوێ و دەچێتە بن سەری کابرا و دەست دەکا بە یاسین خوێندن. لە نیوەی یاسینەکەدا کابرا زیندوو دەبێتەوە و وەقسە دێ. مەلا پێی دەڵێ: حاجی گیان شادەئیمان بێنە و لە خودا بپاڕێوە، ئەوە شوکور چا بوویەوە. حاجی کوتی: مەلا بەو قورعانەی لێت خوێندووە سەدی لە هەژدە کەمتر لێی نادەم! Teleg®am📱 @qsaie_khosh
𓈀 مەیخۆری مەیخانەی خەمم بادە و پیاڵە هەر لە پێشــــم لە ئایینــــــــــــــی دڵداری دا من تۆبەکار و دەروێشـــــــم 📿🍷 𓈀 T.ᗰᗴ/ՏᗩTᗴKI_KᕼOՏᕼ
𝄞••Nᴇᴡ 𓍼 #ریمیکس_کوردی #سەردەشتی_نەمر لەدەست بەختو شانس‌و غەم بوومە کوێستانـــــــی پڕ تەم🫧🧡 آموزش دانلود آهنگ ها 𓍼 T.ᗰᗴ/ՏᗩTᗴKI_KᕼOՏᕼ
مه‌لایه‌ك چووه سه‌ر مینبه‌ر وه‌عزی ده‌دا، كوتی: ئه‌گه‌ر دوو منداڵ له شیری دایكی یه‌كتر بخۆن، ڕه‌نگ و ڕووی ئه‌وان له‌یه‌كتر ده‌چێ!! به دوای ئه‌ودا، دوكتۆرێكی زانا چووه پشت میكرۆفۆن، كوتی: من له منداڵی‌دا دایكم شیری كه‌م بوو، ناچار بوو بۆ تێركردنه‌وه من، شیری بزنم پێ بدات. به بڕوای ئێوه من، له بزن ده‌چم؟!! Teleg®am📱 @qsaie_khosh
سه‌ربازێكی به‌دبه‌خت خه‌ریك بوو، پاره‌ی لێ ببڕێ، له پادگانه‌وه نامه بۆ ماڵه‌وه نووسیبوو. نامه‌كه به ده‌ستی باوكی گه‌یشتبوو. له وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی باوكی بۆی نووسیبوو: كوڕم له ده‌ستخه‌ته‌كه‌ت باش تێناگه‌م، به‌شكه‌م بیته‌وه بزانم داوای چی ئه‌كه‌ی؟!!😐😂 Teleg®am📱 @qsaie_khosh
៹ #سافی_شەریفی #ئامانج_یاخی 0:06 هەنییەت مانگی یەک شەوە برۆت پەیـــــوەستن پێکەوە ⛓️🌙 0:58 یار دەڕوا کەوشان کەوشان کەوای مەخـــــمەری کاشان سینگت قەڵای ئەتــــرەشان پانییەت خـــڕە بۆ کەوشان💜😂 آموزش دانلود آهنگ ها ៹ T.ᗰᗴ/ՏᗩTᗴKI_KᕼOՏᕼ
𝄞••Nᴇᴡ 𓍼 #سەنا_بەرزەنجی دڵم دەرهات و تــــۆ هەر دەرنەهاتـــــــی نەهاتی هەر نەهاتی هەر نەهاتــــــــــــــی🌟🖤 آموزش دانلود آهنگ ها 𓍼 T.ᗰᗴ/ՏᗩTᗴKI_KᕼOՏᕼ
بە ڪابرایێڪیان وت: زۆر عەیبە بۆ تۆ! دوێنێ بیستمان ژنەڪەت ٤-٥ پێڵاوی تێگرتوویت! وتی: بۆ عەیبە؟ بەخوا قەسەم نەمهێشت هیچیانم بەربڪەوێت.😂 Teleg®am📱 @qsaie_khosh
•• #سەردەشتی_نەمر #عەبوو_قەرەگوێزی 0:01 کەوشەکانی نایلۆنن پێ لە عەرزی دانانێ تازەی کەوش کڕیون بۆ پــــۆزی خەیابانێ 👡❤️ 0:32 قوربانـــــــــی ئەو خاکە بم تۆی لەسەر پەروەردە بووی بووی بە فڕۆکەی خــــوێنو بە ناو دڵــــــم هاتوو چووی😀💔 آموزش دانلود آهنگ ها •• T.ᗰᗴ/ՏᗩTᗴKI_KᕼOՏᕼ
پیرێژنی تارانی😐😂 پیرێژن لە حەجێ دەگەڕێتەوە، ساکەکەی دەگەڕێن سێ شوشەی مەشروب تێدا دەبێت، لێیدەپرسن ئەوەچیە نەنە؟؟؟ دەڵێ : نەنە بەقوربانت بێت لەبەر ئەوانە نەبا حەجەکەم بۆ نەدەکرا !!!! خۆ قاچ و قولی من ئی گەڕانێ نین!! لە پێ کەوتوم!! بەڵام وەختی تەوافێ ٢_٣ لیوانم لەوەی دەخواردەوە !!! لەجێی خۆم دادەنیشتم!!! بە روحمی ئەو خوایەی کەعبە بۆخۆی لە دەورەم دەسوڕا !!!🤣 Teleg®am📱 @qsaie_khosh
برادەرێک کوتی ساڵێکی سوڵسی ئەوەڵ لە مەدرەسەی شاگرد یەکەم هاتمەوە بە غار چووم کارنامەم بۆ بابم برد و لە پێشم دانا، راست مەدرەسەکەی لێگۆڕیم! کوتی مەدەرسەیەک بێت و ئەتوو شاگرد ئەوەڵی بی، دیارە چ کەر کەرێنێکە!! Teleg®am📱 @qsaie_khosh
•• داغـــــــــەی خوش #آوات_بۆکانی #ریمیکس_کوردی بەژنو باڵای حۆری و پەری جــــــــــــــــــوانە یاری من🤩🦋 آموزش دانلود آهنگ ها •• T.ᗰᗴ/ՏᗩTᗴKI_KᕼOՏᕼ
پیرەپیاوێکی جیڕانمان هەیە قسەم بۆ دەگێڕێتەوە و منیش سەری خوێنەرانی پێ دێشێنم،یەکێ لەو قسانە ئەمە بوو"لە سەربازی لە دەست بەئاو بووم یەکێ لە دەرکەی دا منیش وامزانی سەربازە ، ئەگەر هاتمە دەرێ ئێ؟خۆ ئەوە جەناب سەروانە ،پەشۆکام وتم (بفرما جناب سروان)سەروانیش کوتی خونەی پدرتە؟ واتا ماڵی بابتە فەرمووم دەکەی!!!!!! Teleg®am📱 @qsaie_khosh
𓈀 نازەنیـــــــن لە خیابان جار جار ســڵاوێ دەکا شانم لە شانـــــی دەدا پێم دەڵێی چۆنی کاکە نازانێ شێتی وی بووە کاکە ماوەی ساڵێــــــکە🧷🦋 𓈀 T.ᗰᗴ/ՏᗩTᗴKI_KᕼOՏᕼ
كابرایه‌ك كوڕه‌كه‌ی ناردبووه تاران ده‌رس بخوێنێ. كوڕه له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێک پێکەوە ماڵێكیان به كرێ گرتبوو و هاومنزڵ بوون. ده‌مه‌و زستان باوكه ملی ڕێگای گرت و چووە تاران بۆ ماڵی كوڕەکەی. چه‌ند ڕۆژێک له‌وێ بوو، كوڕه هه‌ر چاوه‌ڕێ بوو باب بچێته‌وه به‌ڵام بابه هه‌وای تارانی پێ گه‌رم و خۆش بوو و باسی چوونه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد. ڕۆژێک کوتی: به‌خوا ڕۆڵه تازه تا به‌هارێ ناچمه‌وه، لای خۆمان ئێستا شكست و به‌نده، هه‌ڵده‌خلیسكێم ده‌ستێک لاقێكم ده‌شكێ! ماوه‌یه‌ک له‌وێ ما. ئه‌وجار باوكه فێری مزگه‌وتی عه‌جه‌مان ببوو؛ ئه‌م سه‌ری ده‌كرد مزگه‌وت ئه‌و سه‌ری ده‌كرد مزگه‌وت. هێنده‌ی پێ نه‌چوو ژنێكی سیغه كرد و پاڵی لێ داوه. له ناو دۆست و براده‌ری كوڕه‌كه‌شی ده‌یكوت: به‌خوا هه‌ر ئه‌وانه له دین حاڵین؛ "ئیمامی شافعی"ـش گۆشتی كه‌روێشكی بۆ ئێمه حه‌ڵاڵ كردووه، به شه‌ش تاجیان ناگیرێ! Teleg®am📱 @qsaie_khosh
𓍼 #قادر_مامەندی #کۆزاد_شایان وەفات بــێ وەفات بێ یاری جوانم وەفات بێ🌟❤️ آموزش دانلود آهنگ ها 𓍼 T.ᗰᗴ/ՏᗩTᗴKI_KᕼOՏᕼ
فێرکارێک گێڕایەوە:شاگردێکم قۆشمەیی کردبوو ،لێم‌دا، شاگرد کوتی لێم مەدە گووم خوارد ئیتر واناکەم. ٭ مامۆستا:لە چ گوویەک، گووت خوارد. ٭شاگرد:لە هەر گوویەک مامۆستا کە تۆ پێت‌خۆش بێت!!!!! Teleg®am📱 @qsaie_khosh