tgindex
Rebar Ibrahim

من کە باشم ، نزاکانی دایکمە.. https://linktr.ee/rebaribrahim0

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
2
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
88 953
−87 за 3 дн.
Сутки
−44
−0,05%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
14,1 тыс
20 постов
Вовлечённость
15,9%
к подписчикам
Постов в день
0,3
всего 20
Упоминаний
1
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
4 518
1/48двое суток
5 177
1/72трое суток
5 584

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 13 авг.4 0541714

    ئەم فیلمە بۆ یەکەمجار لە “41”ەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجڕ نمایشکرا ، لەم فێستیڤاڵەدا سەجاد بابایی توانی خەڵاتی سیمۆرغی بلووری باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تەواوکەر (پشتیوان) بۆ ڕۆڵگێڕانەکەی لەم فیلمەدا بەدەستبهێنێت. چیرۆکی فیلمەکە باس لە کچە قوتابییەک دەکات بە ناوی «گوڵنوش» کە دەیەوێت بۆ درێژە پێدانی خوێندن و کۆچکردن هەنگاو بنێت ، ئەو بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە پشتگیری و ڕێ نیشاندانی «مامۆستا ئیدریس» هەیە کە تەلارساز و وێنەکێشێکی زۆر ناسراوە بەڵام چوونە ناو ئەم ڕێگایەوە ڕووداو و ئاڵۆزی دروست دەکات و فیلمەکە بە شێوازێکی درامایی باس لە پرسە هەستیارەکانی وەک بەکارهێنانی دەسەڵات و کێشەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی ژنانەوە دەکات. https://kurdsubtitle.net/movies/588790-Ostad-astad

  • 11 авг.6 1343935

    تەنها ١٢ خولەکەی ئەم فیلمە بەس بوو بۆ ئەوەی پەیامێکی قوڵ بگەیەنێ ! دایکێک بە ناوی (هورا) گیرۆدەی نەزانی ئەندامانی خێزانەکەی و لادێکەی بووە کە بەردەوام داوای هێنانی منداڵی کوڕی لێ دەکەن ، بەم هۆیەوە تووشی چەندین ئاڵەنگاری دەبێتەوە. https://kurdsubtitle.net/movies/871079-Tasyan-tasyan

  • 8 авг.8 61020

    без подписи

  • 8 авг.8 6113320

    فیلمی سینەمایی «کپ و بێدەنگ» بە دەرهێنانی “مجیدرضا مصطفوی” و بەشداریی کۆمەڵێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی سینەمای ئێران ، بە یەکێک لە ئاراستە کاریگەرەکان دادەنرێت کە ڕەنگدانەوەی زامە شاراوەکان و ڕاستییە تاڵەکانی ڕۆژگارە... چیرۆکی فیلمەکە باس لە مرۆڤەکان ئەکات کە لە لایەنە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا ، ژێر فشاری بێدەنگ ، ماندوو بوون و حاڵەتی دەرونیدا بەرەو لێواری تەقینەوە دەچن ، فیلمەکە سەرنج دەخاتە سەر زامە شاراوەکان و ئەو جۆرە خشونەتەی کە نەک بە هاوار و دەنگە دەنگ بەڵکو لە «بێدەنگی» و خامۆشیدا گەشە دەکات..  https://kurdsubtitle.net/movies/686562-Hard-Shell-by-srw-sda

  • 7 авг.9 32020318

    کاتێک ئەم نووسینە ئەخوێنیتەوە ؛ ڕەنگە من تۆ نەناسم ، نەزانم کێیت؟ چ کارەیت؟ کەسێکی باشیت؟ یانیش خراپیت؟ نازانم لەم ساتەدا دڵت شادە یان لێوان لێوە لە خەم ! بەڵام ئەمەوێت ئەم ڕستەیەت پێ بڵێم : تۆ شایەنی گەورەترین دڵخۆشی ، تۆ زۆر لەوە بەهێزتر و جوانتری کە خۆت بیری لێ ئەكەیتەوە ، تۆ یەکێک لەو مرۆڤە ناوازانەی کە ئەتوانیت ڕۆژگار و ژیانی خۆت و ئەوانی تریش بە گڕ و تینتر و جوانتر بکەیت ، تۆ ئەتوانیت بە هەموو خەونە ڕەنگا و ڕەنگەکانت بگەی و ببیە خەونی گەورەی زۆر کەسی دیکەش.. من دڵخۆش ئەبم ئەگەر ئێستا تۆ زەردەخەنەیەک بکەیت و بڵێیت بەڵێ من هەر ئەو مرۆڤەم ئەتوانم زۆر شت باشتر بکەم ، بەڵێ من هەر ئەو مرۆڤەم کە دەتوانم جیهانی دەوروبەرم جوانتر بکەم.

  • 31 июл.13,6 тыс8111

    ٤٧ ساڵ تەمەن لە ژیانێکــ ، لە دەربڕینی دەنگێک... ووتنی ڕاستییەکان ، دەربڕینی ناخەکان و زیندوو کردنەوەی یادەوەرییەکانی ڕابردوو ، دەنگێک کە هەمیشە هەڵگری چیرۆکە قووڵەکان و ئازارەکان بووە. بەهیوای تەندروستی ، سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ئەو دەنگە بەنرخەی کە ساڵانێکە بە هونەر و هەستی پاکی دڵی ملیۆنان کەسی داگیرکردووە. تەمەنت پڕ لە جوانی و بەردەوامیت ، ئاغای چاوشی ✨

  • 31 июл.12,7 тыс3216

    نوێترین و پڕ باسترین درامای خاوەن سەلیقەی سینەمای ئێران "کلاغ" (قەلەڕەش) هات !  ئەمجارە دەرهێنەری ناودار “محمدحسین مهدویان” خاوەنی شاکارەکانی وەک «زخم کاری» بە بەرهەمێکی پڕ لە ڕاز ، ترس ، گومان و ململانێی دەروونی گەڕاوەتەوە ، چیرۆکێکی پڕ لە گرێی دەسەڵات و عەشقێکی قەدەغە و پڕ لە تاریکی کە لە دەیەی پەنجاکاندا دەستی پێکردووە و سات بە سات هەناسە لە سینەی بینەر دەبڕێت !  🌟 بەشداربوونی ئەستێرەکان : هادی حجازی‌فر، مهران غفوریان، مینا وحید، مهدی زمین‌پرداز و دەرکەوتنی دەموچاوە نوێکان وەک نیک‌آفرید سماواتی.  https://beenar.net/title-detail/3021?series=true

  • 29 июл.12,2 тыс9820

    ئه‌زانم ژیان هه‌ندێ شتی پێ نه‌دایت ؛ كه‌ له‌ ناخی دڵه‌وه‌ ئه‌تویست ، هه‌ندێ خه‌ونی لێ سه‌ندیت كه‌ به‌ سه‌د دڵ هیوات بۆ به‌دی هاتنیان ئه‌خواست به‌ڵام تۆ هه‌ر چه‌ندێك ئازارت چه‌شتووه‌ نه‌كه‌ی سارد ببیته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌موو توانای خۆت كۆبكه‌ره‌وه‌ تا شتی زۆر زیاتر و گه‌وره‌تری لێ بسه‌نیت بزانه کە له‌ قوڵایی ڕۆحتا هێشتا توانا و هێزێكی بێ وێنه‌ هه‌یه‌..

  • 28 июл.12,8 тыс3824

    “کوێری” تەنها زنجیرەیەکی تاوانکاریی ئاسایی نییە کە تەنها بەدوای بکوژ یان تاوانباردا بگەڕێت بەڵکو قوڵایی مرۆڤ لە حاڵەتی قەیراندا دەردەخات ، کاتێک کارەساتێکی گەورە ڕوو دەدات و پیاوانی دەسەڵات ، دایک و باوکە خەمبارەکان و کەسایەتییە ئاساییەکان دەکەونە ناو گێژاوی ڕووداوەکانەوە ، سنووری نێوان تاوانبار و قوربانی تێکەڵ دەبێت ، هەر کارەکتەرێک نهێنییەکەی لە ناوپۆشی ڕابردووی خۆیدا هەڵگرتووە و کاتێک ئەم چینانە هەڵدەدرێنەوە ، ڕووە تاریکەکانی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی دەردەکەون. بەهۆی تیشک خستنە سەر کێشەیەکی هەستیاری کۆمەڵایەتی و ستایلی دەرهێنانی ، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیەوە سەرنجی زۆرێک لە هەوادارانی دراماکانی ئێرانی بۆ لای خۆی ڕاکێش کردووە.. https://kurdcinama.com/Episodes.aspx?type=5890

  • 27 июл.12,2 тыс4152

    ئەم فیلمە وەک یەکێک لە بەرهەمە سەرکەوتوو و جیاوازەکانی سینەمای سەربەخۆی ئێران ئەناسرێت کە بە کەمترین کەرەستە توانیویەتی چیرۆکێکی کاریگەر و مرۆیی لەبارەی دابڕان و ئازارەکانی کۆچەوە بگێڕێتەوە ، سەرەڕای ئەوەی بابەتەکە زۆر قورس و غەمناکە (کۆچکردن و ماڵئاوایی یەکجاری) بەڵام فیلمەکە پڕە لە ساتی خۆش، مۆسیقا، گۆرانی ووتن و پێکەنین کە هاوسەنگییەک دروست دەکات تا بینەر هەست بە بێزاری نەكات. مۆسیقای فیلمەکە و بەکارهێنانی گۆرانییە کۆن و پۆپە فارسییەکان (وەک گۆرانییەکانی هایدە و دلکش) ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە گەیاندنی هەستی نۆستالژیا و نامۆ بوون. https://kurdcinama.com/moves-details.aspx?movieid=19651

  • 26 июл.13,9 тыс4721

    ئەگەر لەو کەسانەن کە حەزتان بە زنجیرەی پڕ لە ڕووداو و گرژییە دەروونییەکانە ، زنجیرەی نوێی «بدنام» یەکێکە لەو کارە ناوازانەی کە نابێت لە دەستی بدەن ، ئەم زنجیرەیە لەلایەن “حامد عنقا’وە پێشکەش کراوە کە پێشتر بە بەرهەمە پڕ باسی وەک «آقازاده» سەرسامی کردبووین ، زنجیرەکە باسی عیشقێکی قەدەغە و نهێنییەکی تاریک دەکات کە تێیدا هەڵسوکەوت ، متمانە و بەدناوی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورسدا دەبن. بەشداربوونی دەموچاوە دیارەکانی وەکو امیر آقایی، سینا مهراد، حسن پورشیرازی، ستایش رجایی‌نیا و لعیا زنگنه جوانییەکی تری بە دراماکە بەخشیووە و ڕۆڵگێڕانێکی بێ وێنەیان پێشکەش کردووە. https://kurdcinama.com/Episodes.aspx?type=5857

  • 20 июл.17,7 тыс13136

    کاتێک پێت دەڵێن “گۆڕاویت” بەڵێ گۆڕاوم ، ئەی کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە؟ بارودۆخ دەمانگۆڕێت ، دوورکەوتنەوەی هاوڕێ دەمانگۆڕێت ، کۆچی دوایی کەسێکی ئازیز دەمانگۆڕێت ، نەخۆشی دەمانگۆڕێت ، گریان دەمانگۆڕێت ، ئەو ڕۆژانەی بەتەنیا بەسەریان دەبەین دەمانگۆڕن ، تەنیایی دەمانگۆڕێت ، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەمانگۆڕێت ، ساتەکانی لاوازی دەمانگۆڕن ، هەرچەند تەمەن بڕوات زیاتر لە خۆمان و لە دوونیا و لە خەڵک تێدەگەین بۆیە دەگۆڕێین ، لەو کەسانە دوور دەکەوینەوە کە ماندوومان دەکەن و ئازارمان دەدەن بۆیە دەگۆڕێین ، کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە و وەک خۆی ماوەتەوە؟ گۆڕانکاری شتێکی حەتمییە و ڕێگەی لێ ناگیرێت بەڵام هیوادارین بەرەو پێگەیشتووی ، بەرەو بەهێزی و بەرەو میهرەبانی بگۆڕێین نەک بەرەو خراپتر و ناشرینتر..

  • 17 июл.18,8 тыс11527

    ڕۆژێک دێت تێدەگەیت کە تۆ بەڕاستی شایەنی دڵخۆشیت ، شایەنی ئەوەیت لە شتێکی دڵنیایدا بیت نەک نیوە ، تێدەگەیت ئەکرا دڵخۆشی خۆت بە هاتن و ڕۆشتنی هیچ کەس و شتێکەوە نەبەستیتەوە و خۆت دروستی بکەیت ، وە فێردەبیت لەبەر خۆت دەستبەرداری زۆر شت بیت بەبێ ئەوەی پەشیمان بیتەوە ، ڕۆژێک و لە نێوەندی ڕووداوێکی ناخۆشی ژیانتدا دادەنیشیت و بەخۆت ئەڵێیت : “من شایستەی ئەمە نیم” مرۆڤ ئەو کاتە ژیانی دەگۆڕێت کە بەڕاستی نرخی خۆی ئەزانێت و لەو شتانە دوور دەکەوێتەوە کە بە شایستەی خۆی نازانێت.

  • 16 июл.18,2 тыс10922

    باش بن ، دەست بە هیواکانتانەوە بگرن ؛ دڵخۆشبن و ئاگاداری تەندروستیتان بن ، پیاسە بکەن لانی کەم ڕۆژانە کاتژمێرێک ڕێ بکەن ، یارمەتی خەڵک بدەن و ڕێگە مەدەن ویژدانتان خەوتوو بێت ، ژیانتان لەیەک شت کۆمەکەنەوە ، خودا گیان و ڕەحمەتەکانی لەبیر مەکەن ، دڵخۆشبن هەموو شتەکان ڕێگای ڕاستی خۆیان ئەدۆزنەوە و باش ئەبن برینەکانتان قبووڵ بکەن تا بتوانن ساڕێژی بکەن ، بیرتان بێت ژیانی ئینسان لەسەر هێڵێکی ڕاست نییە هەروەک چۆن ناخۆشی بوونی هەیە ئاواش خۆشی هەیە و ڕۆژێک ئەبێت بە میوانی دڵ و ژیانت ، ئێمە پێویستمان بە کەسانی بە وزە و جوان بینە ، بە هیوا بن بەرامبەر هەموو شتەکان و ژیانتان بەفیڕۆ مەدەن بە بێتاقەتی ، کەسمان بێ بەری نین لە ئازارێک کە بەس خودی خۆمان پەی پێدەبەین ، ژیان بەو برینانەی دڵیشتەوە جوانە ئەگەر تۆ خۆت بتەوێ.. “خۆتان بە شایەنی دڵخۆش بزانن”

  • 14 июл.17,9 тыс9355

    چاوەڕوانییەکان کۆتاییان هات 🤩🎬 ئەمڕۆ کاتی گەڕانەوەی چیرۆکە پڕ سۆز و پڕ ڕووداوەکەی زنجیرەی "کازیوەی خومار"ە ، ئەو زنجیرە مێژوویی و ڕۆمانسییەی کە توانیویەتی بینەرێکی زۆر بە لای خۆیدا ڕابکێشێت بە وەرزی دووەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی درێژە بەو چیرۆکە بدات کە لەسەر بنەمای ڕۆمانێکی پڕ فرۆشتنی "فەتحوڵڵا حەجی سەید جەوادی" بەرهەم هێنراوە.. https://beenar.net/detail-cowatching/2806?series=true

  • 11 июл.18,9 тыс7531

    بەڕێزان ، هاوڕێیانی ئازیز ! ئەمشەو ئەمانەوێت گەشتێک بکەین بۆ نێو یەکێک لە دیارترین و پڕ بینەرترین دراما مێژووییەکانی تەلەفزیۆن ، کە تەنانەت دوای تێپەڕبوونی ساڵانێکی زۆر هێشتا لە یادەوەریماندا ماوەتەوە.. ئەم بەرهەمە هونەرییە، کە لە دەرهێنانی سەعید سوڵتانییە، تەنها چیرۆکی خۆشەویستی نییە، بەڵکو وێنەیەکی ڕاستەقینەی ستەم و جیاوازی چینایەتییە لە کۆمەڵگەی گوندنشینی ئێرانی سەردەمی دەرەبەگایەتی. چیرۆکەکە لە دەوری ژنێکی بەهێز بە ناوی "شەهبانوو" دەسوڕێتەوە کە ژیانی بەهۆی بڕیارێکی نەخوازراوەوە دەگۆڕێت و دەبێتە قوربانی تەماحی دەسەڵاتدارانی ئەو گوندە ، دراماکە بە وردی باس لە مەینەتی و ئازارەکانی ژنان دەکات لە بەرامبەر نەریتە کۆنەکان و سیستەمی نادادپەروەرانە. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی دراماکە 👉🏼

  • 10 июл.18,4 тыс5889

    فیلمی "ژمارە ۱۰" فیلمەکە لەسەر بنەمای چیرۆکی ڕاستەقینەی هەڵاتنی دوو دیل لە ساڵی ٢٠٢٣ دروست کراوە ، “مەجید ساڵحی” ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە بەجۆرێک ڕۆڵەکەی بەرجەستە کردووە کە لە فێستیڤاڵی فەجری ئێران خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی پێ بەخشرا.. هەر ساتێکی فیلمەکە پڕە لە دڵەڕاوکێ و پلانگێڕی بۆ ڕزگاربوون ، ئەم فیلمە نموونەیەکی ناوازەی سینەمای بەرگرییە کە بە وردەکارییەکی زۆرەوە دەرهێنراوە.. https://kurdsubtitle.net/movies/900800-Shomare-10-shmarh-dh

  • 9 июл.18,7 тыс5935

    یەکێک لەو فیلمانەی بە قوڵی دەچێتە ناو وردەکارییەکانی پەیوەندی و تێگەیشتن. لە فیلمی "رمانتیسم عماد و طوبا" ئەم دیمەنە تەنیا دیالۆگێکی سادە نییە بەڵکو دەنگدانەوەی هاوارێکی کپکراوە ، کاتێک عماد و طوبا بەرامبەر یەک دادەنیشن ، وێڕای ئەوەی لە یەک ماڵدان و لە یەک شوێنن بەڵام هەست دەکەیت هەزاران میل لە یەکترەوە دوورن ، ئەمە ڕاستییەکی تاڵی ژیانی هاوسەرگیرییە ئەو کاتەی "ڕۆتین" و "بەرپرسیارێتییەکان" دەبنە دیوارێک لەنێوان دوو دڵدا ، طوبا لێرەدا تەنیا داوای پارە یان سەرنج ناکات بەڵکو داوای ئەو "بوون"ە دەکات کە لە دڵی عمادا وون بووە. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە : ئایا تا چەند ئاگاداری ئەو کەسانەین کە لە تەنیشتمانەوەن بەڵام لە ناخمانەوە لێیان دوورین؟ کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

  • 6 июл.19,7 тыс5122

    ئێمە هەموومان لە ساتێکدا دەژین کە دەبێت بڕیار بدەین ، ئایا ملکەچی ڕابردوو و نەریتەکان بین یان شوێن ویستی دڵمان بکەوین؟ لەم ڤیدیۆیەدا تەنها وشەکان نین کە دەدوێن بەڵکو نیگاکانیش گەواهیدەری ئەو ململانێیە قووڵەن 🥀🎬 زنجیرەی "از یاد رفته" تەنها چیرۆکێکی سادەی نێو پۆستەرێک نییە بەڵکو گەشتێکە بۆ نێو قوڵایی نهێنییەکان ، برینە کۆنەکان و ئەو ڕاستییانەی کە کات نەیتوانیوە بیسڕێتەوە ، بەبوونی ئەستێرە درەوشاوەکانی سینەمای ئێران ئەم بەرهەمە بانگهێشتێکی بێدەنگە بۆ تێڕامان لەو شتانەی کە لە بیرکراون بەڵام هێشتا زیندوون. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زنجیرەکە 👉🏼

  • 4 июл.19,9 тыс7624

    ئۆرکا : چیرۆکی ژنێکی گەنجە کە سەرەڕای کۆمەڵێک کێشە و گرفت لە ژیانیدا هەوڵ دەدات تاوەکو ڕیکۆردی جیهانی گینس لە مەلەکردندا بەدەستی بەستراوەوە بشکێنێت ، فیلمەکە پیشانی دەدات کە چۆن مرۆڤ دەتوانێت لەنێو گەورەترین ئازارەکاندا گەورەترین ئاواتەکانی بێنێتە دی.. دەرکەوتنی جیاوازی "تەرانە عەلیدوستی" لەم فیلمەدا یەکێکە لە درەوشاوەترین ڕۆڵەکانی. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼