ࢪێــگای ئــیسلام
Статистика"بەڕاستی زەلیلترین نـــەفـــس ئەوەیە ڪە خۆی تەسلیمی غەیری اللە تعالی دەڪات"
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 126
- 1/48двое суток
- 144
- 1/72трое суток
- 155
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ئەوەی لە چەمچەماڵ و سنوری چەمچەماڵ بێت دەزانێت ئەو بومەلەرزەیە هێندە بەهێز بوو لە چرکەیەکدا ئەگەر ڕەحم و بەزەیی اللە نەبوایە یەک کەمێکی بەدواوە بوایە سوێند بە اللە ئەوەی لە ناو ماڵەکانی خۆیاندا بوون بێ کارەسات لێی دەرنەدەچوون، ئەمە ئاگادارکردنەوەیە کە مردن هیچ کات و ساتێکی بۆ نیە باشترین بەندە ئەوەیە لەدوای ئەنجامدانی گوناحەکان یەکسەر تەوبە ئەکات و ئەگەڕێتەوە بۆلای خالقەکەی.
بۆ نمونە: لە گۆڕەکەتدا گوناهەکانت بۆ کەڵەکە دەبێت بە هۆی وێنەیەکی بێبایەخەوە، یان پارچە مۆسیقایەکی بێبایەخ، لە بیرت بێت کە کارەکان جا چاکەبن یان خراپە، ئەوا بەردەوامن( جاریەن) تەنانەت دوای مردنیشت، ڕاستە کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان جیهانێکی خەیاڵین بەڵام گوناهەکانیان ڕاستەقینەن، بۆیە ئاگاداربە! لەوەی چی بڵاو دەکەیتەوە یان بەدوایدا دەگەڕێیت.
بێ گومان یەکێک لە گەورەترین ئەرکەکانی شەیتان ئەوەیە کە توشی غەمباری و دڵتەنگی و بیرکردنەوەی زۆرت بکات لەو بەرنامە کە هیچ دەسەڵاتێک و توانایەکت تێیدا نییە، بۆیە شادبن، مژدە بدەن گەشبین بن گومانی چاکتان بەخودا هەبێت و پشت بەو ببەستن ئەوکات بەختەوەری و ڕەزامەندی لە هەموو بارودۆخێکدا دەدۆزنەوە.
هەتا کەی بەتەمای ئاوا بەردەوام بیت؟! م. ڕەنجدەر کوردی
پێغەمبەر،( ﷺ )،دەفەرمووێت:ــ، ئەگەر شتێڪت توش هات مەڵێ ئەگەر ئاوا و ئاوام بکردایە باشتر بو بەڵڪو بلێ (قَدَرُ اللە وَما شاءِ فَعَل) واتە : بڕیاری خوای گەورەیە و هەرچی ویستووە ئەنجامی داوە چونڪە ووشەی ئەگەر دەرگـا بۆ شەیتان دەڪاتەوە. ،(٢٥٢) مسلم ( ٢٠٢٥/٤ )
لەبەر حاڵی خۆت نوێژ بکە. خودا پێویستی بە تۆ نییە. ئەوە تۆیت کە پێویستت بە خودایە!
شەوی هەینیە صڵاوات لەبیر مەکەن اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ئیمان بە قەدەر ئیمان بە قەدەر یەکێکە لە بنەماکانی ئیمان کە بێ ئەو ئیمانی بەندە تەواو نابێت، هەروەها دەقێکی زۆر هەیە دەربارەی فەزڵی ئیمان بە قەدەر. لەوانە فەرموودەی خوای گەورە: {إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ} واتە: (بێگومان ئێمە هەموو شتێکمان بە قەدەر خولقاندووە). و فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ: (هیچ بەندەیەک بڕوای تەواونییە تا بڕوای بە قەدەری خێر و شەڕ نەبێت). *سوودەکانی ئیمان بە قەدەر: ١- ئیمان بە قەدەر یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکانی چالاکی و هەوڵدان. ٢- ئیمان بە قەدەر مرۆڤ لە زۆر نەخۆشی دەروونی دەپارێزێت وەک ڕق و حەسادەت. ٣- ئیمان بە قەدەر یەکێکە لە هۆکارەکانی ڕاستڕەوی موسڵمان. ٤- ئیمان بە قەدەر وا لە بڕوادار دەکات کە تەنها پشت بە خوا ببەستێت و لە لۆمەی هیچ لۆمەکارێک نەترسێت. ٥- ئیمان بە قەدەر وا لە مرۆڤ دەکات کە ڕازی بێت بەو نیعمەتەی کە پێیدراوە و گلەیی لەسەر ناڕەحەتی نەکات. #ࢪێــگای_ئــیسلام
تاگەنجی زەخیرەی قیامەتت دانێ. هەتا گەنجی کۆڵی مەسئولیەتی ئەم دینە هەڵگرە. ئەمانە چەن ڕۆژێکن و ئەڕۆن نایەنەوە بۆیە تائەتوانن لەهەوڵی ناردنی توێشووی چاکا بن قورسترین داخ و حەسرەتی قیامەت ئەزانن چیە؟ کەئەبینی ساتێک لەتەمەنت ڕۆشتوە زیکروو یادی ️ ️ اللّٰه تبارک وتعالی ت تیا نەکردوە بەشێک لەکاتی هەموو ڕۆژێکت یاشەوەکەت بابۆزیکروو یادی ️ اللّٰه تبارک وتعالی بێ. سُبْحَانَ اللّٰه الْحَمْدُ لِلّٰه لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه اللّٰهُ أَكْبَر لاحول و لا قوة الا بالله العلي العظيم سبحان الله وبحمدە سبحان اللە العظیم الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا ڪَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَڪََا فِيهِ أسْتَغْفِرُ اللهَ وَأتُوبُ إلَيْهِ لا إلَه إلّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءِ قَدِيرِ. ♡︎ بِسـمِ اللهِ الذي لا يَضُـرُّ مَعَ اسمِـهِ شَيءٌ في الأرْضِ وَلا في السّمـاءِ وَهـوَ السّمـيعُ العَلـيم سُبْحـانَ اللهِ وَبِحَمْـدِهِ عَدَدَ خَلْـقِه ، وَرِضـا نَفْسِـه ، وَزِنَـةَ عَـرْشِـه ، وَمِـدادَ كَلِمـاتِـه. ♡︎ رَضيـتُ بِاللهِ رَبَّـاً وَبِالإسْلامِ ديـناً وَبِمُحَـمَّدٍ صلى الله عليه وسلم نَبِيّـاً. ♡︎ أَعـوذُ بِكَلِمـاتِ اللّهِ التّـامّـاتِ مِنْ شَـرِّ ما خَلَـق. ♡︎ حَسْبِـيَ اللّهُ لا إلهَ إلاّ هُوَ عَلَـيهِ تَوَكَّـلتُ وَهُوَ رَبُّ العَرْشِ العَظـيم. ♡︎ أَستَغْفِرُ اللهَ وَأتُوبُ إلَيهِ♡︎❤︎
نیعمەتی خودای گەورە هەر سەروەت و سامان و ماڵی دوونیا نیە، لەشساخی گەورەترین نیعمەتە بەداخەوە کە لەبیرمان کردووە تاوەکو نەخۆش نەبین بیرمان ناکەوێتەوە کە گەورەترین نیعمەت لەشساخیە، بەڵگەش بۆ ئەم قسانە، سەردانێکی ناو نەخۆشخانەکان بکە بەتایبەت ئەوانەی شێرپەنجە و سەڕەتان و نەخۆشیە درێژخایەنەکان. قەدری ئەو نیعمەتانە بزانن کە خودای گەورە پێی بەخشیون،
وازهێنان لە قسەی بێسوود: مرۆڤ کاتێک خۆی سەرقاڵ دەکات بەو شتانەی پەیوەندییان پێوەی نییە (وەک غەیبەت،قسە هینان و بردن، و چاودێریکردنی ژیانی خەڵک)، دڵی ڕەش و ماندوو دەبێت. وازهێنان لێیان دڵ ئارام دەکات. دوورکەوتنەوە لە گوناهان: گوناه وەک پەڵەیەکی ڕەش وایە لەسەر دڵ. کاتێک مرۆڤ وازیان لێدەهێنێت، دڵی پاک دەبێتەوە و ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنی ڕووناکی هیدایەت. هەبوونی عەمەلی شاراوە: ئەمە گرنگترینیانە. واتە کارێکی چاک (وەک نوێژی شەو، خێرکردن، یان زیکر) کە تەنها خودا بیبینێت و هیچ کەسێکی تر پێی نەزانێت. ئەمە نیشانەی ڕاستگۆیی و دڵسۆزییەکی تەواوە بۆ خودا. #ڕێگای_ئیسلام
مەرجەکانی حیجابی شەرعی: ١- فراوانبێ و تەسك نەبێ . ٢- شۆڕبێ و کورت نەبێ . ٣- ئەستوربێ و تەنك نەبێ . ٤- داپۆشەربێ . ٥- بێ بۆن بێ . ٦- جلی شوهرەت نەبێ . وێنەکەش خۆی ئەدوێ
{ فَلَا تَحزَن فَاللَّهُ لَا يَأتِي إِلَّا بِالخَيرِ } بێتاقەت مەبە چونکە الله هیچ شتێك ناکات خێری تیا نەبێت.. ته واو ئیتر چی غه مباری کردووی.!
شەوی هەینیە صڵاوات لەبیر مەکەن اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
السلام علیکم ورحمة الله وبركاته بەڕێزان لە پێناو خوای گەورە پێتان دەڵێم، بۆیە بەڕسم دامنا تاوەکو بیان ناسنەوە و زۆرجاریش بە عەرەبی ئەنوسرێت، ئەم لینکانە کە بۆ گرووپەکان ئەڕوات ڕۆژانە لەوەیە بەرچاوتان بکەوێت کە دائەنرێت، بە هیچ شێوەیەک ئەمان مەکەنەوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەکاونتەکانتان هاک ئەکرێت ئەوەشی کە دای ئەنێت ناوەکەی کوردیە چوونکە هاک کراوە و ساحێب ئەکاونتەکە خۆی نیە، تێلگرام وەک ئەپەکانی تر نیە بە ئیمەیڵ و پاسۆڕد داخل بیت بۆیە هاککردنی ئەوەندەی بزانم بە ڕێگای لینکەوە دەکرێت واللە اعلم، بەهەموو شێوەیەک خۆتان بەدور بگرن لە کردنەوەی هەموو جۆرە لینکێک لە ئەپەکانی ناو موبایلەکەت، بەتایبەتریش تێلگرام، تێبینیەکی دیکەش ویستم ئاماژەی پێ بدەم ئەو ئەکاونتە بیانیانە کە نامە دەنێرن گوایە پارە قازانج ئەکەیت و ڕێبەری گەشتیاریمان ئەوێت و ئەم شتانە، جوابیان مەدەنەوە ڕاستەوخۆ نامەکەیان بسڕنەوە ڕەحمەتان لێ بێت، بە کەسوکار و هاوڕێ و خزمەکانی خۆشتان ڕابگەیەنن ان شاءاللە بەڵکو ئێوەش خێرێکتان بۆخۆتان دەسکەوێت هەر کێشەیەکیشتان هەبوو ئەوەندەی لە توانامدا بێت هاوکارتان ئەبم نامە بۆ ئەم تێلگرامە بنێرن. @Sha_10101
لەگەڵ خودا ڕاست بە خودا ڕێگات بۆ ڕاست ئەکات. م. عادل عزەت جەباری
فوضەیلی كوڕی عیاض رحمە الله دەڵێ: هەركەسێ تێكەڵی خەڵكی بكات لەیەكێ لەم دووانە ڕزگاری نابێ: یان لەگەڵیان ڕۆدەچێ لە باتڵ و بێ سود .. یان لە خراپەیان بێدەنگدەبێ .. الزهد الكبیر للبیهقي
ئەگەر عومرێک بەدوای خەڵکدا بگەڕێیت،کەسێک نادۆزیتەوە بێ عەیب و کەموکوڕی؛ئەگەر ئارامی دڵت دەوێت،چاو لە عەیبی خۆت بکە، نەک عەیبی خەڵک.
شەوی هەینیە صڵاوات لەبیر مەکەن اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
خۆزگەم بەوانەی دەستبەرداری دونیا بوون پێش ئەوەی دونیا دەستبەرداریان بێ خۆزگەم بەوانەی وازیان لە هەموو شتێک هێنا تا خۆشەویستی اللە لە دەست نەدەن..!! یا اللە بمگێڕە لەوانەی کە وازیان لە دوونیا هێنا و قیامەتیان پێ کڕی.