tgindex
ڕ

ڕێگا بەرەو قورئان

Статистика

(وَفَوْقَ كُلِّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ) کەنال👇👇 @Regaynur66 #قورئان #تەفسیرو_ڕامان #دیارترین_باسەکانی_جوزئی... #_چۆن_سەرکەوتوبم_لە_لەبەرکردنی_قورئان #سلوكيات_خاطئة_على_طريق_الدعوة #پاداشت_و_سزا #لەسەر_ڕێبازی_پێغەمبەرﷺ #ڕازە_قورئانیەکان #نوێژوماناکانی

Последний пост
5 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
25
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
601
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
80
25 постов
Вовлечённость
13,3%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 25
Упоминаний
2
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
39
1/48двое суток
44
1/72трое суток
48

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • تاریکییەکی بێدەنگ باڵی بەسەر ناخ و دڵماندا کێشا، لەو ساتەی هەواڵی بێدەنگبوونی ئەو دەنگە بەرزەمان بیست؛ دەنگێک کە ساڵانێک بوو تەنها وتار نەبوو، بەڵکو بەرزترین پایەی ڕووناکی و پەناگەی ڕۆحی گەنجانی ئەم نیشتمانە بوو. ​بڕیاری وازهێنانی مامۆستای گەورە و خۆشەویستمان (دکتۆر عوسمان هەڵبجەیی) لە وتاردان، تەنها جێهێشتنی پلیکانەکانی مینبەر نییە، بەڵکو کوژانەوەی ئەو مەشخەڵەیە کە ساڵانێک بوو ڕێگای تاریکی گەنجانی لە پەشێویەکانی سەردەم ڕووناک دەکردەوە. دکتۆر گیان تۆ تەنها مامۆستایەکی ئاینی نەبوویت؛ تۆ مەنبەعی ئارامی، ڕەسەنایەتی، و کۆڵەکەی متمانەی نەوەیەک بوویت کە لەنێوان گێژاوی هاوچەرخبوون و داڕمانی بەهایەکاندا، ڕێگای ڕاستییان بە هۆشیاریی ئێوە دەدۆزییەوە. ​ئەخلاقی ئیسلامی و ڕەسەنایەتیی کوردی ​لەوتار و گوتەکانتاندا، تێکەڵاوییەکی بێگەرد لەنێوان بەها بەرزەکانی ئیسلام و دڵسۆزی و ڕەسەنایەتیی ڕەوشتی کوردی دەدرەوشایەوە. تۆ فێرت کردین کە چۆن بڕوادارێکی هاوچەرخ بین بێئەوەی ڕەگ و ڕیشەی ڕەوشت و ناسنامەی خۆمان لەدەست بدەین. ​فیکر، عیرفان، و گەڕان بەدوای حەقیقەتدا ​تێگەیشتنتان بۆ ئاین، سنووردار نەکرابوو بە ڕووکەش و دەقە وشکەکان؛ بەڵکو مەلەوانێکی لێهاتوو بوون لە دەریای زانستە قووڵەکاندا: ​تەفسیر و دەرسەکانی قورئان: ڕستەکانتان زیندوبوونەوەی مانای ئایەتەکان بوون. کە دەرسەتان دەوتەوە، قورئان لە دەقێکی نووسراوەوە دەبووە بەرنامەیەکی زیندووی ژیان. ​ڕەددی ئیلحاد و بەربەرەکانێی فکری: بە عەقڵێکی کراوە، زانستییانە و بێسڵەمینەوە بەرەنگاری گومانە فەلسەفییەکان دەبوونەوە. وەڵامەکانتان هەمیشە وەک قەڵغانێکی زانستی بواریاکانی گومانیان لە مێشکی گەنجاندا دەڕەواندەوە. ​تەسەووف و عیرفان: وتارەکانتان تەنها ڕێنمایی مێشک نەبوون، بەڵکو گەشتێکی قووڵی عیرفانی بوون بۆ پاککردنەوەی ڕۆح و نزیکبوونەوە لە ڕەزامەندی پەروەردگار. ​ئەی سەرچاوەی حیکمەت... ​(بێدەنگبوونی زانا، کۆچکردنی هەزاران کتێبی بێ‌دەنگکراوە بۆ سنووری بێدەنگی. مینبەرێک کە بە هەنگاوەکانی ئێوە ڕاهاتبوو، ئێستا چۆڵەوانییەک لە بێدەنگیی دایدەپۆشێت.) ​ئەمڕۆ کە چیدیکە دەنگی بەڕێزتان لێدانەکانی دڵمان نەبزوێنێت، کەلێنێک لە شوێنیدا جێدەهێڵێت کە هیچ وشەیەک ناپۆشێت. گەنجانێک کە ڕۆژانێک لەسەر وانەکانی ئێوە بونیادی هزریان دەکرد، ئێستا هەست بە جۆرێک لە هەڵوەرینی ڕۆحی دەکەن. ​ئێوە سەلماندتان کە زانستی ڕاستەقینە تەنها گواستنەوەی زانیاری نییە، بەڵکو ئەزموونکردنی حیکمەت و ڕەنگدانەوەی ڕەوشتە. بڕیارەکەتان ناخ هەژێنە، بەڵام شوێنپێیەکانتان لەسەر ویژدان و فکری ئەم نەوەیە تا هەتایە بە زیندویی دەمێننەوە. "سالم باتاسی"

  • без подписи

  • ❞اللهم صل على محمد؛ عددَ ما ذكرهُ الذاكرون، وعدد ما غفلَ عنهُ الغافِلون.❝ واتە: خوایە سەڵاوات بدە لەسەر محەمەد، بە هێندەی ژمارەی ئەوانەی یادی دەکەن و ژمارەی ئەوانەی لە یادی غافڵن. ئیمامی شافیعی (رحمە اللە) ئەمە ئەو سڵاواتەیە کە ئیمامی شافیعی هەمیشە لە خۆشەویستیی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)دا؛ دەیدا لە دیداری پاکی. ڤیدیۆکە: یادێکی خۆشەویست لە دڵی ئەویندارەکانیدا. https://t.me/zankoyzady

  • دیوەکەی تری کۆتایی دونیا! ئەوەی بۆ من گرنگە کە باسی لێوە بکەم ئەوەیە کە چۆن پێغەمبەری خودا ﷺ -دەربارەی کۆتایی ھاتنی دونیا و نیشانەکانی- خەمی ئامۆژگاریکردن و ڕوونکردنەوە و وەبیرھێنانەوەی هاوەڵەکانی بووە دەربارەی ئەو ساتانە. باوەڕداری وریا و تێگەیشتوو، لەکاتی باسکردنی ھەواڵەکانی پێغەمبەر ﷺ دەربارەی ئەم پرسە، ئاگادارە و سەرنجدەدات و بیری بۆ واتایەکی مەزن فراوان دەکات کە ئەویش ئەوەیە: (کە تۆ لە دونیادا نەمر نیت، ئەم دونیایە هەمیشەیی نییە، ھەروەھا ئەوەشی ڕوودەدات لەدەرەوەی قەدەر و پلانەکانی خودادا نییە و بەڵکوو لە ناوەڕاستی قەدەر و پلانە ئیلاھییەکاندایە). کەواتە تۆ لە نێو چوارچێوەی قەدەرەکانی خودادا ڕێ تەی دەکەی! دەسا باڵادەستی بێباوەڕان لە دونیادا با فریوت نەدات (لايغرنك تقلب الذين كفروا في البلاد)، وامەزانە لەو کاتەی کەتۆ لاواز و ژێردەستەی گەردوون بەدەستی دوژمنانەوەیە، بەڵکوو خودی ئەوانە بەدیھێنراوێکن لە بەدیھێنراوەکانی خودا. بۆیە دیسان دەیڵێمەوە با باڵادەستی بێباوەران لە دونیادا فریوت نەدات، ئەوانە لەنێو چێژێکی کاتیدان و پاشان دوا وێستگەیان دۆزەخە. #ئەحمەد_سەیید

  • без подписи

  • بەهێزترین پاڵنەر بەرەهایی بۆ وازهێنان لە گوناه و دوورکەوتنەوە لە خوویەکی خراپ، یان کار و کردەوەی چاک کردن و بەدەست هێنانی خویەکی باش، ئەوەیە کە لەپێناو خوای گەورە بیکەیت، لە بەگەورە ڕوانین بۆی و بەنیازی بەدەست هینانی رەزامەندی و رەحمەت و بەزەیی پەروەردگار. ئەم پاڵنەرە -هەر کات مرۆڤ ڕاستگۆ بوو تیایدا- ئەوە کاریگەری و قازانجەکەی بەردەوام دەبیت و بەرەکەت و دلنیاییەکی گەورەی تیادەبێت، هیچ شتێکیش ناتوانیت بەری پێ بگرێت، گەر کەسەکەش توشی هەڵەیەک هات، ئەوە گەڕانەوەی خیرا دەبێت و دەگەریتەوە بۆ دۆخی پیشووی یان باشتریش. هەر پاڵنەرێکی دیکە جگە لەوەش ( لەوێنەی پەرەدان بەخود، باشترکردنی دۆخ و حاڵ، بۆ مورتاح بوون، بۆ باشترکردنی پیگە وکەسایەتی، بۆ ئارامیی دەروون) ئەوە بەتیپەرینی کات کاریگەری لاواز دەبیت و وەک ئەو پوشەیە کە کەسی غەرق بوو لە ئاوێکی پر شەپۆلدا دەستی بۆ دەبات..ئەوەی بۆ خوا بیت گەشە دەکات و دەمینیتەوە و ئەوەشی بۆ غەیری خوا بێت -گەرچی بۆ خودی خۆشت بێت- دەپوکیتەوە و نامێنێت.. عبداللە الشهري

  • без подписи

  • هەموو هەر دەمرن، بەڵام وەک یەک نین! دەبێت ئەم حەقیقەتە لە دڵ و هزر و ویژداندا بچەسپێت، حەقیقەتی ئەوەی کە ژیانی ئەم سەرزەمینە دیاریکراوە و کۆتایی هەیە، کە حەتمەن ڕۆژێک دێت کە دێت. پیاوچاکان و پیاوخراپان هەر دەمرن، موجآهیدآنیش دەمرن و دانیشتووە سێبەر نشینەکانیش دەمرن. ئەوانەی جوامێرانە عەقیدەکەیان گرتووە و عەبدایەتیان بۆ خوای گەورە پێ سەلماندووە دەمرن و، ئەوانەش دەمرن کە بە سەربەستیی خۆیان بوونەتە عەبدی بەشەری وەک خۆیان. ئەو دلێر و ئازایانەش دەمرن کە تەسلیم بە دەستدرێژی و ستەم نابن و بە ڕوویاندا دەوەستن، هەر وەکوو کە ئەو ترسنۆکانەش دەمرن کە مل بۆ زەلیلی ڕادەکێشن و دەیانەوێت هەر بژین ئەگەرچی ژیانی زەلیلی و عەبدایەتی و ژێردەستیش بێت. ئەو کەسانەش دەمرن کە هیممەت بەرزن و بایەخ بە شتی گەورە و گرنگ دەدەن، هەر وەک ئەو کەسانەش دەمرن کە ورەڕووخاو و ئیهمالن و هەموو بایەخیان بە شتی گچکە و بێ نرخە لە ژیاندا و ئامانجی گەورەیان نییە! هەموو هەر دەمرن... شێخی زیندان #shwankurd

  • без подписи

  • قورئانخوێنی دەنگخۆش، بانگخوازی لێهاتوو، موجاهید و حافظی قورئان، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای «دار القرآن الكريم والسنة» بۆ فێرکردنی قورئان لە کەرتی غەززە، کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پڕۆژەی خوێندنەوەی بەکۆمەڵی قورئان "صفوة الحفاظ"، «محەممەد زەکی حەمەد» رحمە اللە تعالی کە لە (12/7/2025) لە ئاکامی بۆردومانێکی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بوو (بٳذن اللە): دەربارەی جیاوازی شارستانی ئیسلامی لەگەڵ غەڕبدا دەڵێت: شارستانییەتی ئیسلام کۆکەرەوەیە لە نێوان سەلمانی فارسی و سوهەیبی ڕومی و بیلالی حەبەشیدا. لە کاتێکدا شارستانییەتی ڕۆژئاوا تا ئێستاش جیاکاری لە نێوان سپی پێست و ڕەش پێستدا دەکات. بۆئەوەی ڕاستگۆ بین، ئێمە بێ کەموکوڕی نین، دەشێ موسڵمانان هەڵەی گەورەشیان کردبێ، بەڵام دوورە لە دادپەروەری کە بەهۆی هەڵەی هەندێ لە موسڵمانەوە بتەوێ هێرش بکەیتە سەر ئیسلام و لێی بدەیت. تۆ وەک موسڵمانێک، نوێنەرایەتی ئیسلام دەکەیت، کەواتە وریابە نەبیتە هۆی زیان گەیاندن بە ئیسلام. شارستانییەتی ئێمە باسی بەها باڵاکانمان بۆ دەکات، لە کاتێکدا شارستانییەتی ئێوە باسی دەستکەوتەکانتان بۆ دەکات تەنانەت ئەگەر لەسەر حیسابی کەسانی تریش بێت. لەو شوێنەی کە شارستانییەتی ئیسلام بڕیار دەدات کە ڕیبا (سووخۆری) حەرامە چونکە چەوساندنەوەی هەژارانە، شارستانییەتی ڕۆژئاوا بڕیار دەدات کە لە پێشینەی کارەکان، دەستکەوت و دەوڵەمەندبوونە، تەنانەت ئەگەر لەسەر حیسابی کەسانی تریش بێت. جیاوازیەکە زۆرە، شارستانییەتی ئێمە باسی بەها و ڕەوشتە باڵاکان دەکات، هروەها باسی بەزەیی مرۆڤایەتی دەکات لە کاتێکدا ئێوە بەراوردی دەکەن بە پێشکەوتن و دەستکەوتەکانتان، تەنانەت ئەگەر لەسەر حیسابی ئەوانی دیکە بێت بەهەر نرخێک بێت.

  • без подписи

  • بەڕێزان، بۆ بەشداریکردن لە خولی «قیبلەنما»، پێویستە ئەم دوو هەنگاوە بە تەواوی جێبەجێ بکەن: 🔴هەنگاوی یەکەم: دروستکردنی هەژمار (Account) لە وێبسایتی ئەکادیمیای ڕەند. ئەم هەژمارە دەروازەی بەشداریکردنی ئێوەیە بۆ سەرجەم خولەکانی داهاتووی ئەکادیمیا. 🔴هەنگاوی دووەم: خۆتۆمارکردن لە نێو خولی «قیبلەنما». 🔴تێبینییەکی گرنگ: تەنها دروستکردنی هەژمار بەس نییە بۆ بەشداریکردن، دەبێت دوای دروستکردنی هەژمارەکە، بە هەمان هەژمار ناوی خۆتان لە خولی «قیبلەنما» تۆمار بکەن. لینکی ئەکادیمیای ڕەند، بۆ ناونووسین: https://rand.academy ڤیدیۆی فێرکاریی چۆنییەتی ناونووسین: https://www.facebook.com/share/v/1LQTq7Pjuf/?mibextid=wwXIfr

  • ◾️ الحمدلله دەستمانکرد بە ڕاڤەی کتێبی: (سفینة النجاة في ما يجب علی العبد لمولاه) لە زانستی فقه لە مەزهەبی ئیمامی شافعی. 🤲وانەی یەکەم:🤲 ▫️ جۆرەکانی زانست (غایە و ئالە). ▫️ ناساندنی  زانستی فقه و گرینگیەکەی و غایەبوونی. ▫️ ناساندنی مێژووی فقه و مێژووی مەزهەبی ئیمامی شافعی و دیارترین کتێبەکان تێیدا. ▫️ ناساندنی بەشەکانی زانستی فقه(عبادات، معاملات). ▫️ ناساندنی کتێبی سفينة النجاة و نوسەرەکەی. ▫️ ڕاڤەی پێشەکی نوسەر بۆ کتێبەکەی. 📱 لینکی پلەیلیست: https://youtube.com/playlist?list=PLS1VXgS0icnU&si=xsYF-HfweuzPGrlJ

  • ئەوەی لە خەڵوەتدا خیانەت بکات؛ خوای گەورە هەر لە ناو ماڵەکەیدا ڕیسوای دەکات برا موسڵمانه‌ هۆشیاره‌كه‌م! یەکێک لە گەورەترین نیشانەکانی ڕاستگۆیی لە ئیماندا؛ «ترسی خودایە لە نهێنی و ئاشکرادا» ئەوەی دوور له‌ چاوی خه‌ڵك هه‌ست به‌ چاودێری خودای گەورە بکات؛ ئەوە لە به‌ندایه‌تی بۆ خودا ڕاستگۆیە. بەڵام ئەوەی لە خەڵوەتدا لەسەر بێ ئه‌مری خودای گەورە بوێر بێت؛ ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ خودای گەورە پەردەی لەسەر هەڵبدات و لە شوێنێکەوە ڕیسوای بکات کە خۆی چاوەڕوانی ناکات. گرنگ ئه‌وه‌ نیە کە مرۆڤ لەبەردەم خەڵکدا چۆن دیارە، یان چەند قسەی جوان دەکات، یان زۆر ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كات؛ بەڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ لە کاتی تەنیاییدا دڵی لەگەڵ پەروەردگاریدا چۆنە، وه‌ هەڵوێستی چۆنە كاتێك کە دەرگاکان دادەخرێن و چاودێری خەڵک به‌سه‌ریه‌وه‌ نامێنێت، تەنها چاودێری خودای گەورە لەسەریەتی. خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿يَعْلَمُ خَائِنَةَ الأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ﴾ واته‌: خودا ئاگاداره‌ به‌خیانه‌تی چاوان و هه‌رچی له‌دڵان ده‌یشارنه‌وه‌. هەروەها دەفەرموێت: ﴿إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا﴾ واته‌: خودای گه‌وره هه‌رده‌م به‌سه‌رتانه‌وه‌ چاودێره‌.‌ وە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ بِالغَيْبِ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ﴾ واته‌: ئەوانەی لە نهێنیدا لە پەروەردگاریان دەترسن، لێخۆشبوون و پاداشتێکی گەورەیان بۆ هه‌یه‌. ئەی بەندەی خوای گەورە! له‌نێوان خۆت و خه‌ڵك په‌رده‌یه‌كی چاكه‌كاری ڕواڵه‌ت دروست مه‌كه‌، بەڵام لە نێوان خۆت و خودادا پەردەی حەیا و ترس بشکێنیت؛ چونکە خودای گەورە مۆڵەتت پێ دەدات، بەڵام پشتگوێت ناخات. بەندەکەی دادەپۆشێت بۆ ئەوەی تەوبە بکات، نەک بۆ ئەوەی خۆی بە ئاسودە بزانێت و زیاتر تاوان بكات. دەرگای گەڕانەوەی بۆ دەکاتەوە، نەک دەرگای بەردەوامبوون لە گوناه و تاوان. ئەوەی لە خەڵوەتدا لەگەڵ خودای گەورە ڕاستگۆ بێت؛ خودای گەورە لە ئاشكرایی و بەردەم خەڵکیدا ڕووناکی و قه‌بوڵی پێ دەبەخشێت. بەڵام ئەوەی لە نهێنیدا خیانەت لەگەڵ خودای گەورە بکات؛ بێگومان ڕۆژێك دێت خودای گه‌وره‌ ئاشكرای ده‌كات و ڕیسوای ده‌كات. شێواز و دەرکەوتنی مرۆڤ لەبەردەم خەڵکی پێوه‌ر نیه‌؛ بەڵکو پێوه‌ر حه‌قیقه‌تی كه‌سه‌كه‌یه‌ لە لای خوای گەورە. مرۆڤ دەتوانێت قسەی جوان بکات، ڕووخساری خۆی جوان پیشان بدات و خراپیی ناوەوەی بشارێتەوە؛ بەڵام ناتوانێت لە چاودێری خودای گەورە هەڵبێت. ئەوەی چاودێری خودای گەورە لە خەڵوەتدا به‌سووک بزانێت و چاوی خەڵک لە دڵیدا گەورەتر بێت؛ چاودێری خودای لە دڵیدا لاواز بووە و هاوسەنگیی باوەڕی تێکچووە. هەندێک لە پێشینان فه‌رموویانه‌: »ئەوەی نهێنی خۆی چاک بکات، خودای گەورە ئاشکرای چاک دەکات؛ ئەوەی نهێنی خۆی خراپ بکات، خوای گەورە ئاشکرای خراپ دەکات. « نهێنییەکان لە دڵدا نامرن؛ بەڵکو کاریگەرییان لەسەر ڕووخسار، زمان و کردار دەردەکەوێت. هەندێک جار خودای گەورە نهێنیی مرۆڤ لە ناو ماڵەکەی و لەبەردەم نزیکترین کەسانی ئاشکرا دەکات، تاکو بزانێت كه‌س به‌سه‌ر پەردەپۆشی خودای گەورە زاڵ نابێت و نه‌رمونیانی ئەو نابێتە هۆی دڵنیایی و زیاتر گوناه كردن. جا ئاگاداربە -ڕه‌حمه‌تی خودات لێبێت- مەهێڵە خودای گەورە لە هەموو چاودێرەکان کەمتر بێت له‌لات؛ لە خەڵک شەرم بکەیت، بەڵام لە پەروەردگاری خەڵک شەرم نەکەیت. دەرگاکان دابخەیت بۆ گوناه، بیرت بچێتەوە کە هیچ دەرگایەک بە ڕووی خودای گەورەدا داخراو نیە و هیچ نهێنییەک لێی ناشاردرێتەوە. خۆزگە بەو کەسەی خەڵوەتەکانی کردووە بە گۆڕەپانی تەوبە و زیکر و گریان له‌به‌رده‌م خودای گەورە، نەک شوێنی بوێری لەسەر حەرام؛ چونکە گوناهە نهێنییەکان کاریگەریی نهێنییان هەیە، و چاکەكردنیش به‌ نهێنی ڕووناکیی ئاشکرایان هەیە. خودایە! ترسی خۆتمان پێ ببه‌خشه‌ لە نهێنی و ئاشکرادا، نهێنیەکانمان پاک بکە، وامان لێ بكه‌ نهێنیەکانمان لە ئاشکرامان باشتر بن. عەیبەکانمان داپۆشە، دڵەکانمان ئارام بکە، بە گوناهەکانمان ڕیسوامان مەکە، وه‌ بەوەی زمانەکانمان دەڵێن و دڵەکانمان پێچەوانەی ئەوەن سزامان مەدە. مه‌مانخه‌ره‌ ده‌ستی خۆمان تەنانەت بۆ چرکەساتێک، وه‌ خەڵوەتەکانمان پڕ بکە لە چاودێری تۆ. ئەی میهرەبانترینی میهرەبانان! شێخ عبد الله الأثری

  • без подписи

  • مرۆڤ کاتێك دڵی رەق بوو کەمتەرخەمی کرد لە گوێڕایەلی خوا، دەست دەکات بە دۆزینەوەی دەرچە بۆخۆی بە تەئویل کردنی دەقەکان تا بگونجێت لەگەڵ حەز و ئارەزووەکانیدا، بۆیە دەبینی سەری دەخاتە نێو بابەتە خیلافیەکان بەدوای ئەو ڕایە دەگەڕێ کە لەگەڵ کەمتەرخەمیەکەیدا دەگونجێت، و رمی دەقەکان خوار دەکاتەوە تا نەیپێکێ، یا ملیان بادەدا تا پشتگیری رێچەکەکەی خۆی بکات، هەروەك چۆن خوای گەورە لە وەسفکردنی کاریگەری دڵڕەقی لەسەر بەلاڕێدابردنی دەقەکان دەفەرمووێ: {وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَنْ مَوَاضِعِهِ} [سُورَةُ المَائـِدَةِ: ١٣]. رقائق القرآن #گەوهەرەکانی_ابراهيم_السكران

  • پێتان باشە وەک پێشتر دەست بە نوسینو پۆستی بەسود بکەینەوە ؟ ڕای خۆتمان پێ بلێ ... @Regaynur66

  • فەرموون، زۆۆۆر گرنگ https://youtu.be/ucqAd7sCOnY?si=wvmhLlEtvOOSZlEM

  • https://youtu.be/hK-9Be0prrA?si=13unawXzY9I_7bEl

  • https://youtu.be/63_AOCldyXo?si=01RyJUQg3QFUM-1Z