tgindex
Regay Zanko | ڕێـگـای زانــکـۆ

Regay Zanko | ڕێـگـای زانــکـۆ

Статистика

چەناڵێک تایبەت بە هەوڵ و زانیاری زانکۆ و پەیمانگاکان و نمرە و ناساندنی بەشەکان.!! پشتیوان بەخوا سودمان بۆتان دەبێت...!!

Последний пост
25 июл.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
1 898
+3 за 4 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
1 087
19 постов
Вовлечённость
57,3%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
319
1/48двое суток
365
1/72трое суток
394

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • #فەرمی 🚨🚨 بڕیار درا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری زانکۆی سلێمانی کە بڕیاری دا بوو گواستنەوە ڕابگريت، بۆیە ئێستا قوتابی دەتوانێت گواستنەوە ئەنجام بدات بۆ زانکۆی سلێمانی،،

  • без подписи

  • 27 мая1 135162

    без подписи

  • 15 мая1 0445

    🔴 لە زانكۆی هەڵەبجە سێ بەشی نوێ كراوەیەوە و بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) خوێندكار وەردەگرێت كە بریتین لە (بەشی بەڕێوەبردنی ژینگە و سیستمە زانیارییە جوگرافییەكان و بەشی وەرگێڕان) لە كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكان و (بەشی مامۆستای پۆل) لە كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت.

  • Regay Zanko | ڕێـگـای زانــکـۆ pinned a photo

  • 10 апр.1 434132

    без подписи

  • 10 апр.1 365164

    بەپەلە … ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) بڕیارماندا بە: ​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦. ​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتی پەروەردە ١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

  • 8 апр.9323711

    ئەگەری زۆرە رۆژی یەکشەممە دەرگای قوتابخانە وزانکۆوپەیمانگاکان بکرێتەوە

  • 8 апр.9992611

    بەس بیریان لای ئەوەیە 😂 بینێرن بۆ هاوڕێکانتان بائاگاداربن و بزانن هەمان پرسیارئەکەن😂

  • 2 апр.1 151103

    بەکورتی بخوێنن دەرچوونی گشتی نەما ...!!🙂

  • 2 апр.1 170145

    🔴بەپەلە بەرێز د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: بە هیچ جۆرێک تا ئێستا بیر لە دەرچوونی گشتیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان نەکراوەتەوە

  • 30 мар.1 094151

    وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ وەزارەتی گواستنەوە؛ کۆمپانیاکانی گەیاندن و ئینتەرنێت هاوکار بن بۆ دابینکردنی ئۆفەری تایبەتی ئینتەرنێت بۆ قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان. لە نوسراوێکدا بۆ وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی داوا لەم وەزارەت دەکات «کۆمپانیاکانی گەیاندن و ئینتەرنێت ئاگادار بکرێنەوە بۆ هاوکاری کردنی وەزارەتمان، ئەویش بە دابینکردنی ئۆفەری تایبەتی ئینتەرنێت بۆ قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان، کە نرخ و کواڵتیەکەی گونجاو بێت بۆ پرۆسەی خوێندن».

  • 30 мар.1 892812

    وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕێکارەکانى تەواوکردنى پرۆسەى خوێـندن بەشێوازى ئۆنڵایـن و دیجیتاڵى بڵاودەکـاتەوە. ئاماژە بە کۆبوونەوەى نا ئاسایى ژمارە (٢) ى ساڵى (٢٠٢٦)ى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٩/3/٢٠٢٦) بەشێوە ئۆنلاین بەڕێوەچوو، بفەرمون بە وەرگرتنى ڕێکارەکانى تەواوکردنى پڕۆسەى خوێندن بۆ ساڵى (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) بەم شێوەیەى خوارەوە. ١- پڕۆسەى خوێندن لە ڕێکەوتى (٣٠/٣/٢٠٢٦) بەشێوەى ئۆنلاین و دیجیتاڵى لە سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەست پێدەکاتەوە، بە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانیشەوە. ٢- دەسەڵات دەدرێتە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى شوێنى جوگرافى و تایبەتمەندى بەشە زانستییەکان بۆ گرتنەبەرى هەر شێوازێکى خوێندنى ئۆنلاین و دیجیتاڵى و بەکارهێنانى یەکێک لە پلاتفۆرمە ستانداردە جیهانییەکان. ٣- سەرەڕاى خوێندنى ئۆنلاینى ڕاستەوخۆ، زانکۆ و پەیمانگەکان پێویستە تەواوى وانەکان بەشێوەى ئەلیکترۆنى دەسەبەر بکەن لەسەر ئەو پلاتفۆرمەى کە بەکارى دەهێنن بۆ وانە وتنەوە. ٤- کۆلیجە پزیشکییەکان جگە لەو بابەتانەى کە بە ئۆنلاین وەریدەگرن، بۆ وانە پراکتیکى و تیۆرییەکانى تر دەتوانن بچنەوە ناو نەخۆشخانەکان و بەردەوامى بەخوێندن بدەن. ٥- ئەو وانانەى کە بەشێوەى ئۆنلاین و ڕاستەوخۆ دەگوترێنەوە، پێویستە لەکاتى دەوامى فەرمى و خشتەى وانەکانى ڕۆژانە دابن، واتە نابێت بخرێنە دواى دەوامى فەرمى و شەوان. ٦- سەبارەت بە وانە پراکتیکییەکان، ئەو وانانەى کە دەکرێت لەڕێگەى ئۆنلاین بوترێنەوە بەپێى پسپۆڕییە جیاوازەکان، ئەوا بەشێوەى ئۆنلاین دەگوترێنەوە، ئەو وانە پراکتیکیانەشى کە پێویستى بەناو کەمپەس دەبێت، زانکۆ چاوەڕێى هەڵسەنگاندنى بارودۆخى هەفتەکانى دواتر دەکەن بۆ ئەوەى لەکاتى ئاسایى بوونەوەى بارودۆخەکە لەناو کەمپەس وانەکان بوترێنەوە. ٧- سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان، پێویستە لەسەر زانکۆ و پەیمانگەکان بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخەکە بەپێى خشتەیەکى گونجاو بۆ هەر کۆلیج و بەشێکى زانستى تاقیکردنەوەکان ڕێکبخرێن، بەمەرجێک ڕەچاوى هاتوچۆى خوێندکارانى دەرەوەى شار بکرێت، لەهەمان کاتیشدا خشتەى کۆلیجەکان لەیەک کاتدا نەبن، ئەمەش بەمەبەستى دروست نەبوونى قەرەباڵغى ناو زانکۆ و بەشە ناوخۆییەکان. ٨- کۆڕسى خولەکانى پێداگۆجى و سەنتەرەکانى زمان بەشێوەى ئۆنلاین بەردەوام دەبن. ٩- گفتوگۆى نامەکانى (ماستەر، دکتۆرا) هەروەک پێشتر وەزارەتمان بڕیارى لەبارەوە دابوو، تەنها سەرۆک و ئەندامانى لیژنە و سەرپەرشتیار و توێژەر ئامادەى گفتوگۆکە دەبن. ١٠- بەڕێوەبەرایەتى ئایتى لەسەرۆکایەتى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکان لەم ماوەیەدا بەردەوام بەئەرکى خۆیان هەڵسن بۆ چارەسەکردنى هەر گرفتێکى تەکنیکى بۆ کۆلێج و بەشەکان و هاوکاری کردنى خوێندکاران و قوتابیان. ١١- بۆ هەر پرسێک کە دێتە پێشەوە و لەم گشتاندنەدا ئاماژەى پێنەکراوە، ئەوا زانکۆ و پەیمانگەکان پەیوەندى بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکانى ناو دیوانى وەزارەت دەکەن بەمەبەستى ڕێوشوێنى کردنیان.

  • خۆش جەو هەرکەس و لەئاوازێک ئەبێ😂

  • خوێندن کرا بە ئۆنلاین

  • 29 мар.1 1001811

    د.ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ئێمە بڕیارمانداوە دەست بە خوێندن بکەینەوە، بەڵام ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان ئەمشەو بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن دەدات.

  • 29 мар.1 160106

    کاتژمێر 8:00 ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات.

  • 29 мар.1 174119

    بەرێز عباس اکرم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: تا ئەم ساتە هیچ بریارێک نەدراوە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە درێژکردنەوەی پشووی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان، هەر کاتێک بریارێکی فەرمی هەبوو وەزارەت بڵاوی دەکاتەوە

  • بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخى پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆبونەوەدایە...

  • سەرەڕای داشکاندنی ڕێژەی (٤٥٪) ... بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر بڕیارى داشکاندنێکی دیکەى کرێی خوێندن بە ڕێژەی (٢٠٪) کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتیان و خانەوادەی خوێندکاران و قوتابیان و ئەو دۆخەی کە ناوچەکە دوچاری هاتوە، دوای کۆبونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی خوایندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (٢٦ / ٣ / ٢٠٢٦) کە تیایدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزارەت (د.ئارام محمد قادر) پێشنیاری داشکاندنی کرێی خوێندن خستەڕو، بەپێى ئەو دەسەڵاتەى پێمان دراوە بڕیاردرا بە؛ ١- داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی (٢٠٪) سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە ڕێژەی (٤٥٪) بەمەرجێک قوتابی/ خوێندکار تاکو (٣ / ٥ / ٢٠٢٦) تەواوی قیستەکانی بدات. ٢- ئەم بڕیارە سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی بەرایی (پارالێل و ئێواران) و خوێندنى باڵا (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) زانکۆ حکومییەکان دەگرێتەوە. ٣- جێبەجێ کردنى ئەم بڕیارە بەدەرە لەو داشکانانەى کە پێشوتر لەلایەن وەزارەتمانەوە ئەنجام دراون.