🤍🌻ڕۆشنای ئیسلام 🤍🌻
Статистикаتایبەت بە پۆستی ئاینی وتار و قورئان و تەفسیری ئایەت و حەدیث و ....هتد
- Последний пост
- 12 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 105
- 1/48двое суток
- 120
- 1/72трое суток
- 129
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
یەقین واتە نور بینین لە دڵت، گەر چەن زوڵمەتی دونیاش تۆی داپۆشی ! یەقین واتە من لەسەر ڕێگەی خودا دەڕۆم شوکرانە لە بون و نەبوون دەکەم ئەوەی هات فەزڵە، ئەوەی نەهات لوتفە. یەقین واتە: من هەرچی بێتە پێشم لە ڕێگاکەم ڕێگەی خودای خۆم بەرنادەم. یەقین واتە: خودایە هەوڵی خۆم دەدەم، ئەوی تر لە نێوان دەستی ڕەحمەتی تۆ جێ دێڵم، تۆ هەردوو دیوت لێ دیارە، ئەمانەتی تۆ بێ، گەر بەدەستیشم هێنا هەر فەزڵی تۆیە نەک هەوڵی من، چونکە گەر ئیڕادەی تۆی لەگەڵ نەبێ نابێت. یەقین واتە خودایە من بۆ ئەو ئامانجە ناتپەرستم تا بە نەبوونی واز لە تۆ بێنم. کاتێ ئەو یەقینە لە دڵت چەسپا، ئەوکات دەرگای فراوانی بەرەو ڕووت دەکرێتەوە...🤍!
https://vt.tiktok.com/ZS4CA531n/
https://vt.tiktok.com/ZS4CA531n/
ئاممان و سەد ئاممان.. جیلێک بەڕێوەیە، چاو کراوەتر، زۆری شت دیووە له چاک و خراپ، پڕە لە هەموو شتێک، ئەمن کە جیلی دوێنێ و بسم اللە له سەرەتای بیستەکان هەندەک جار خوشکەزا و برازاکانم بە شەش ساڵ و دە ساڵ شتانێک ئەڵێن ئەمن نایزانم، بێ ئاگام لێی، چاکتر ئاگایان له…
ئاممان و سەد ئاممان.. جیلێک بەڕێوەیە، چاو کراوەتر، زۆری شت دیووە له چاک و خراپ، پڕە لە هەموو شتێک، ئەمن کە جیلی دوێنێ و بسم اللە له سەرەتای بیستەکان هەندەک جار خوشکەزا و برازاکانم بە شەش ساڵ و دە ساڵ شتانێک ئەڵێن ئەمن نایزانم، بێ ئاگام لێی، چاکتر ئاگایان له ترێندەکانی ڕۆژ و ڕۆژگارە، جیلێک ئەوەی پیاوانێک بە ساڵ ڕیحلەیان لۆ ئەکرد بە کلیکەک لەبەردەستیانە. تازە لەوە دەرچووە ئەتوو ئاگات له منداڵی خۆتە؟ لە کۆڵان و مەکتەب و ماڵە خزمێک هاوتەمەنێکی هەر هەیە ئاگادارە لە خراپ و چاکی ئەوڕۆ.. سێ غەڵەت هەبوون پەروەردەکارانی جیلی مە کردیان، با ئەمە نەیانکەینەوە: ئەو سێ خاڵە لە مەجالێک دەهێنینە خزمەتتان ان شاءاللە..
دوعای نوێژی بەیانی... یاڕەبی دڵمان پڕ لەئیمان و ئارامی و ئاسودەی بکەیت و خاڵی بکەیت لەهەموو تاوانێک.! اللهم آمین یارب
ڕۆژێک دێت ماڵئاوای دەکەیت و دەڕۆیت بۆ ماڵی هەتا هەتایت کۆمەڵێک ڕووداو بەچاوی خۆت دەبینیت... هیچ شتێک ناگات بەو ساتەی کە پێش مردن فریشتەی گیان کێشان موژدەت پێدەدن و ئارامت دەکەنەوە. یان فریشتەی گیان کێشان لەجوانترین وێنەدا بیبینیت. یان لەنێو گۆڕەکەتدا ڕات بکێشن و گووێت لەدەنگێک بێت و بڵێن گۆڕەکەی بکەنە باخێک لەباخەکانی بەهەشت. هیچ شتێک ناگات بەوساتەی کەزیندوو ببیتەوە و ببینیت فریشتەیەک چاوەڕێتە و دەفەرموێت ئەی دۆستی اللە مەترسە و خەمبار مەبە. هیچ شتێک ناگات بەوساتەی لەلای پردی صیراط بووەستیت و دوواتر بەخێرایی تێی بپەڕێنیت و پێغمبەر ️ ﷺ لەدوورەوە ببینیت پاش بت ناسێتەوە هیچ شتێک ناگات بەو ساتەی کە قورئان شەفاعەتت بۆدەکات و بڵێت خەوم لەچاوەکانی حەرام کردبوو شەفاعەتەکەم قبووڵ بفەرموو. هیچ شتێک ناگات بەوساتانەی ئەندامەکانی لەشت شایەتی باشەت بۆبدەن یان نامەی کردەوەکانت بەدەستی ڕاست وەربگریتەوە بڵێیت وەرن بیخوێنەوە. هیچ شتێک ناگات بەوساتەی کە اللە تعالي ببینیت و گوێت لێی ببێت یاڕب لەم هەست و ڕووداوانە بێبەشمان نەکەیت اللهم آمين يارب العالمين 📜بەڵام هەر هاتوو ئەمانە هەموو پێچەوانە بوون هاوار بە حاڵت💔
ـ چەند ساڵی؟ + لە 20 زیاترم، نەبوومەتە 30 - ئەگەر لە هەموو ژیانت بەس ئەوەندە فێربووبی توڕەبوونت کۆنتڕۆڵ بکەیت، ژیانت بەفیڕۆنەچووە! لە پێناوی چی توڕە دەبیت؟ ـ پەرداخەکەیان شکاند! ـ سەلامیان بەجوانی جوابنەدامەوە! ـ گەرمایە! ـ سویچەکەیان ونکردووە! بیربکەوە ئەزیزم، تۆ ئینسانێکی گەورەیت، پێویستە بۆ شتی گەورە توڕەبیت! هەست ناکەی ئەم شتانە لەوە بچوکتربن کە بۆیان توڕە ببیت، و هەڵە بکەیت؟! تەماشای پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ لەپێناوی یەک شت توڕە دەبێت، بەس یەک شت: ئەگەر خوا توڕەکرابا
مرۆڤ هەتاوەکو باشتر دونیا بناسێت، بزانێت چەندە زوو تەواو دەبێت، چەندە بێ وەفا و پووچە: ئامانج و تەماحەکانی تێیدا کەم دەبنەوە! ئیتر قەناعەتی دەگۆڕێت، لە جیاتی بەکەمدانانی، ئەوەی هەیەتی لە سەروەت و سامان بەزۆری دەزانێت! لای وایە بەهەڵە و زیاد لە پێویست بەناوبانگ بووە! تەماشایەکی خانووە 200 مەترییەکەی دەکات، و دەڵێت: بەخوا قاتی سەرەوەی زیادەیە! بیرێک لە مووچەکەی دەکاتەوە، و زەردەخەنەیەک دەکات: بڕوا بکە بەنیوەی ئەمەش دەژیت! دەڕوانێتە ئامانجێکی دونیایی کە زیاد لە پێویست خۆی بۆ ماندووکردووە و دەڵێت: ئەوەشم نەکردبا، دونیا نەدەڕما! ئەمڕۆش لەوە حاڵی نەبین، سبەی دەبین.
لە زەمەنی کۆن ئەیانوت: وەڵاهی ڕاستی نەکردووە لەگەڵ خوای خۆی عەبدێک کە حەز بکات بناسرێت! جا لەبەرئەوە خۆشبەختی بۆ کەسێک کە دەست ئەکات بە تەڵەبی عیلم و لەسەری بەردەوام ئەبێت، وە نییەتی ئەوەی نییە نەفسی خۆی سەرخا، بەڵکوو نییەتی ئەوەیە دینی خوای گەورە بژیەنێتەوە ....
وای دابنێ ئەم شەو یەکەم شەوی ناو گۆڕە.... چیت ئامادە کردووە؟ دەبوایە چیت ئامادە کردبایە؟ کە ئێستا نەت کردووە؟ ئەی ئینسان بیرێک بکەرەوە لەنێو گۆڕ خۆت ئامادە بکە مردن کات و سات نازانێت یەک لەحزەیە دوواتر پەشیمانی هیج سوودێکی نیە....💔
بەتەواوەتی وازبێنە لەو شتانەی لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵی تۆدان، و ناتوانی هیچ کاریگەریت لەسەریان هەبێت: -قسەی خەڵکی -ڕابردوو -کەشوهەوا -خەڵکی چۆن بیرم لێ دەکەنەوە -خەڵکی چی دەڵێن -هەڵەکانی جیهان و دەوڵەتەکان و حزبەکان. هەموو وزەی خۆت %100 ببەخشە بەو شتەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی تۆدایە و زۆرترین ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەیە لە سەرفڕازی دین و دونیات: -مەوقیفی خۆم -ڕەفتارەکانم ڕۆژانە -ئەو شتانەی سەیری دەکەم -بڕیارەکانم -چۆن قسە دەکەم -چۆن کاتەکانم سەرف دەکەم. ڕووکردنە جیهانی دەرەوە، گەورەترین سەرمایە و مواردەکانت لێ دەبات کە کات+وزەیە، بێ ئەوەی هیچ سوودی هەبێت جگە لەزیان، ڕووکردنە ڕەفتارەکانی خۆت و کۆنتڕۆڵی خۆت دەتباتە ئاستێکی ترسناک لەبەرزی(بەتایبەت گەر لە ژینگەیەک بژیت %99"ی تاکەکانی خەریکی جیهانی دەرەوەن لەجیاتی خۆیان.)
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه ﷺ: «خَيْرُ ثِيَابِكُمُ الْبَيَاضُ فَالْبَسُوها، وَكَفِّنُوا فِيها مَوْتَاكُمْ». ئیبن عەبباس خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: «باشترینی پۆشاکەکانتان پۆشاکى سپییە، بۆیە لەبەرى بکەن و مردووەکانیشتانى پێ کفن بکەن». گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 700
"پەروەردگارم دڵم سەرقاڵ نەبێت بە شتێک کە تۆ بۆت فەراهەم کردووم. مەهێڵە بەهۆی ڕزقێکەوە کە لای تۆیە، ببمە عەبدی غەیری تۆ! بەهۆی شەڕی خۆمانەوە بێبەشمان مەکە لە خێری خۆت! لە جێگایەک نەبین کە نەهیت کردووە لەوێ بین، له جێگایەکیش ون نەبین کە ئەمرت کردووە لەوێ بین" علَمُ الزُّهَّاد وإمامُهم أحمدُ ابنُ حنبَل ـ رحمه اللهُ ـ
داکم پێی دەگووتم: (کیژم.. ئینسان بەخۆی دەبیت قەدر لۆخۆی دانێ...) فعلەن... قەومی بابم بە پیاو و ئافرەتیانەوە، پیرو گەنجیانەوە، هەردەمێک داکم دەبینن قەدر و ڕێزەکی تایبەتی لۆ دادەنێن. هەموو جارێ وارێن: مێوانداری مارینگۆ لە هەموو مێوانداریان تایبەترە. لۆۆ؟! چونکە کاتەک گەنج بوو داک و بابی بابمی وەک داک و بابی خۆی دەبینی. هیچ ڕۆژەکی ڕێی نەدا ئەمە هەست بکەین خزمی بابی یانی چ و خزمی داکی یانی چ؟! کاتەک دەهاتنە ماڵی ڕووی گرژ نەبوو و بە دەمیانەوە پێدەکەنی. لەگەڵ کەس ڕق و ململانێی نەبوو و بە دڵەکی سافەوە لە هەمووانی دەڕوانی. بەخوای دەنا چ ڕۆژان لە پیاڵەکی پێنج هەزاری چایەی لەپێش دانەنان و گۆشت حەیوانی لۆ نەکڕین! هیچ ڕۆژان جلکەکی لەبەرنەکرد لە هی ئەوان جوانتربێت و بەوە خۆی لۆیان بسەلمێنێت! لۆی باسدەکردم دەیگوت: هەموو جارێ خەسووم پێی دەگۆتم هەی ترسنۆک! چونکوم لە کۆرانێ لە مندارانیان دەدا و ئەمنیش خۆم بێدەنگ دەکرد. ئەخر کیژم... کەسایەتی منداری بەوەی دروست نابیت! مندار ئێستا شەڕێ بکەن، پاش دوو دەقەی گەمان لەگەر یەکدی دەکەن. گەورە کوو لەسەر گچکان خۆی ناشرین دەکات..؟! دایە گیان... یاڕەبی ڕەحمەتت لێبیت و خوا بتپارێزیت. گەورەترین وانەی ژیانم لێتەوە فێربووبم ئەوەیە: ئینسان بە ڕێزگرتن لە خەڵکی ڕێز لەخۆی دەنێت. کاتەک گەورەیەک بە گەورە دەگریت خۆت گەورە دەکەیت. ئینسان بە دڵی باش زەرەر ناکات! باشەکان لە دەوری دەمێنن و شایەدی باشیەکانی دەدەن. لەنێو ئەو دونیایە ناشرینەی ڤڵۆگەر و بەناو ڕاوێژکاریە خێزانیانەی ژەهر دەڕێژن، چەند جوان ئەو مەعنایەت لێ دەباری: ئینسان کاتەک خزمو کەسوکاری هاوسەری بە هی خۆی ببینێ؟ کەسوکارو پشت و پەنای خۆی زیاد دەکات. تێت گەیاندین: گەنجیش دەڕوات و ئەو قسە و تەعلیقە ناخۆشانەش نامێنن و ئەتۆ کاتەک ناچیتە ڕێزی ئەوان؟ بەخۆت گەورە دەبیت. (تێگەیشتین: ئینسان هیچ نیە جگە لە ئەسەرێک. دەبا لەدوای خۆمان ئەسەرێکی جوان بەجێ بێڵین..) تەمەنت پڕ بەرەکەت بیت دایەی من و.. مامۆستای ژیانم..!💚 آمین.
پێویستە تاڵیبی عیلم گرنگییەکی تایبەت بە سوڕەتی (الأعراف) بدات؛ چونکە بەشی زۆری سوڕەتەکە باسکردنی ئافەتەکانی عیلمی بێ عەمەل، و مەترسییەکانی زانای خوانەناسە. بگرە یەکێک بڵێت تەوەری سوڕەتەکە بە تەواوی بریتییە لە: (چارەسەری دەردەکانی عیلم و عولەما) هەڵەی نەکردووە!
ئەنگۆش ڕۆژەکی دەبنە داک و باب إن شاءاللە.... لە ژیانم.. دوو جۆرە داک و بابم دیت (ویستیان خۆشەویستی دروستکەن له بەینی مندارەکانیان) یەکیان هەموو هەفتەکی چەند ڕۆژان هەموو خوشک و برایەکانی لە ماڵێ خڕئەکردەوە. ئەوەش وای دەکرد خوشکەکان زیاد لە حەد هیلاک بن و خۆیان بە خزمەتکاری برا و براژنەکانی بێتە بەرچاو. یەکیدیشم دیت هەموو برایەکانی ناچار دەکرد پارەی بدەنەوە خوشکان و جلکو بەرگ و مۆبایل و تەرتیباتی بێ ئیستفادەی پێ بکڕن و برایەکان خۆیان وەک خزمەتکاری خوشکان دەهاتە بەرچاو. نیەتی داک و بابەکەش زۆر جوان و چاک بوو کە مەفڕوزە خۆشەویستی هەبیت لە بەینی ئەندامەکانی خێزان. بەڵام ئەو تۆوەی چاندیان لۆ ئەو مەبەستە ئەوە نەبوو ویستیان؛ ڕقی دەچاند نەوەک خۆشەویستی..!!! بەڕێزان.. داواکردنی خۆشەویستی لە بەرامبەرەکانت لەوەی زیاتر شایەنتە، خۆشەویستی لە ژێرەوە تێکدەشکێنێ. ئازیزانیشت لە نەفەسی خۆشەویستی مەخنکێنە، ڕێ بدە بەویستی خۆیان و بە گوێرەی توانای خۆیان پێت بدەن. ئەوەیە وا دەکات خۆشەویستی تامی هەبێت. (لۆ هەموو پەیوەندیەک ڕاستە.. هاوسەرەکەت، خوشک و براکانت، داک و بابت، برادەرەکانت، وە...) ئەتۆ قەبوڵیبکە لە ژیانی خۆشەویستانت سنورێکت هەیە، لە سنوری خۆت بمێنەوە گەورەی خۆشەویستانی ئەو سنورەیت! خوا خۆتان و خۆشەویستانتان سەلامەت بکات.
(هەندەک جار) خوا جل جلالە ئیشەکی دەکا لەگەر عەبدی خۆی کاتەک خۆشیدەوێت و نایەوێت لەسەر ئەو ڕێیەی لاکەویت کە هەموو ڕۆژێ بە لای کەمی ١٧ جاران دوعای لۆ دەکا و دەڵێت: (اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ.) دەزانی چ دەکات؟ دەیشکێنیت، ئازاری دەدات، هندە دونیا هیلاک و بێزاری دەکات ئەگەر هەموو دونیا بەیەکەوە بێخنەوە باوەشی تازە پێی ناخەڵەتێت و مەیلی لۆ ناچێتەوە. ئەوجا ئەزیزم! ئەی ڕەبی برینەک بەخێربێ ئەوەی تیماری دەکات خوا بی جل جلالە. ڕەبی تەنیاییەک بەخێربێ تێیدا ئونس و هاودەمت خوابی جل جلالە. ئەی ڕەبی ئازارەک بەخێربێ پیلی هۆگربوون و هیوای گرتین لەناوەندێ بەهەشتێی فڕێدا. یاخوا ئەو شکانە بەخێربێ شیفای لە میحڕابی دوعا و نزیکی پەروەردگار بیت. ئەی ڕەبی ئەو ناخۆشیانە بەخێرێنە سەر چاومان کە دونیای بە حەجمی حەقیقی خۆی نیشاندا له چاومان. نوری چاوم️ﷺ... سەروەری من️ﷺ... تەمەنەکە دەخوێنمەوە و بە حساب ڕاڤەم دەکرد و دەگەیشتمە خزمەتی شتەکی دەفەرموو، ئەوساڵ تێگەیشتم یەعنی چ؟! (إنَّ اللهَ تعالى إذا أحبَّ قومًا ابتلاهم... خوا جل جلالە ئەگەر بەندەکی خۆشویست تاقی دەکاتەوە.) الترمذي:4031
ئیمامی حەسەنی بەصری رَحِمَەُ اللّٰهُ دەفەرمووێت: …| خراپی دڵەڪان لە شەش شتەوە سەرهەڵئەدات : ①ـ گوناهـ ئەڪەن بە ئومێدی تەوبەڪردن. ②ـ فێری زانست ئەبن و ڪردەوەی پێناڪەن. ③ـ وە ئەگەر ڪردەوەش بڪەن نیەتیان خالص نییە. ④ـ وە ڕزقی الله تعالی ئەخۆن و سوپاسگوزاری نین. ⑤ـ وە لە بەشی الله تعالی ڕازی نین. ⑥ـ وە مردووەڪانیان ئەنێژن و پەند وەرناگرن!!🌙💛
یەکەک لەو پرسیارانەی موددەتەکە هاتووە و وەڵامم نەدابۆوە پێم وابێت پرسیاری دڵی زۆر خوشکی ئازیزی دی بێت: "کۆتا شتم کە بەڕاستی دەزانم پرسیارەکانم وردن بەڵام خودا منی ڕێنموونی کرد لۆ لای تۆ ئەویش لەسەر وەسوەسەی نیقاب! ئەو وەسوەسانەی شەیتان دەینێرێ (تۆ نیقابی! کەس ناتبینی ئەسڵەن نازانن روخسارت کوە؟! کێ دەتخوازێ و چۆن بڕیاری هاتنە پێش دەدات؟) ئەزانم ڕەنگە ئەو قسانە سەیر بن! چونکە دەزانین خودا رزقی ئێمەی دەمێکە دیاری کردیە بەڵام شەیتان جار هەیە ناوەستی تەنها لای خۆی وەسوەسەی دەورووبەریشت لۆ دەنێرێ بە ڕاستەوخۆیی لە زاری کەسانێکەوە!" بەو نێزیکانە ان شاءاللە...☕