- Последний пост
- 15 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 59
- Всего постов
- 140
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 604
- 1/48двое суток
- 692
- 1/72трое суток
- 746
Медиана по постам, которые мы застали свежими и померили через сутки.
Посты
بەنزینی 750 دیناری سبەی لەم بەنزینخانانە لە هەولێر دابەشدەكرێت.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران: 🟥 تاران تا ئێستا هیچ بڕیارێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکادا نەداوە. 🟥 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلاماباد جەختیکردبوو لەسەر «کۆتاییهێنان بە شەڕ»، هیچ ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەست نییە تاوەکو باسی درێژکردنەوەکەی بکرێت. 🟥 ئەوەی پێشنیازكرابوو، بریتی بوو لە پێدانی مۆڵەتێکی 60 رۆژی بۆ دانوستان بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی، بەڵام ئەمریکا پێشێلی ئەم لێکتێگەیشتنەی کرد، ئەمەش بووە هۆی دەستپێکردنەوەی شەڕ . 🟥 قەتەر و پاکستان ڕۆڵی ناوبژیوان دەگێڕن لە ئاڵوگۆڕکردنی پەیامەکان و پاراستنی کەناڵەکانی پەیوەندی لە نێوان هەردوولادا، بەڵام ئەمە بە مانای بوونی دانوستانێکی ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆی بەردەوام نییە. 🟥 دووبارە کردنەوەی گەروی هورمز، تەنانەت دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنی تایبەت بە هێڵەکانی هاتووچۆش، بەستراوەتەوە بە دابینکردنی مەرجەکانی تر کە دەبێت ئەمریکا پابەندیان بێت. #روون_میدیا
https://www.facebook.com/photo?fbid=122115426969335523&set=a.122110955097335523
https://www.facebook.com/photo/?fbid=122115426969335523&set=a.122110955097335523
https://www.facebook.com/photo/?fbid=122115425625335523&set=a.122110955097335523
چەند هاوڵاتییەك لە پێنجوێن سەگێك ڕزگار دەكەن كە تەنەكەیەك لە مڵی ئاڵابوو مەترسی بڕینی ملی هەبوو بە ئازارەوە دەیناڵاند .
https://www.facebook.com/photo?fbid=122115420285335523&set=a.122110955097335523
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی: "لە سبەینێوە لە 10 بەنزینخانەی سلێمانی بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکرێت" لە سبەینێوە لە 10 بەنزینخانەی سلێمانی بەنزینی 750 دیناریی پاڵپشتیکراو، بە بەردەوامی 24 سەعاتی دابەش دەکرێت. ئەم پڕۆسەیە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دەگرێتەوە. #روون_میدیا
https://www.facebook.com/photo/?fbid=122115419211335523&set=a.122110955097335523
ڕۆژنامەی جیرۆسالێم پۆستی ئیسرائیلی: ئێران؛ ئیسرائیلی توشی شۆك كردووە ⚠️ بەرپرسانی سوپای ئیسرائیل و دەزگای مۆساد شۆکی خۆیان دەربڕیوە لە دووبارە بەهێزبوونەوەی سەربازیی ئێران دوای شەڕی ساڵی ٢٠٢٦ بەو شێوە خێرایە . ⚠️ تاران توانیویەتی بە خێراییەکی زۆر دەست بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی بکاتەوە لە ڕێگەی ئەو ئامراز و ڕێگایانەی کە بەرپرسانی ئیسرائیل بە داهێنەرانەیان وسف کردوون. ⚠️ بەرپرسانی سەربازی بۆ ڕۆژنامەکە: سەرەڕای وێرانکارییە فراوانەکان، ئێران جەخت لەسەر دووبارە بونیادنانەوەی تواناكانی دەكاتەوە . ⚠️ بەڵام لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥دا، سوپای ئیسرائیل تێبینی ئەوەی کرد کە ئێرانییەکان بە تەواوی خێرایی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیی خێرایی بەرزیان بۆ دۆخی جاران گەڕاندووەتەوە، تا ئەو ڕادەیەی بڕیاریدا کاتی هێرشێکی چاوەڕوانکراو کە بڕیار بوو لە پایزی ٢٠٢٥ ئەنجام بدرێت، بۆ مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ پێش بخات. ⚠️ ئیسرائیلییەکان تێبینی ئەوەیان کردووە کە ئێران بە جۆرێک لە جۆرەکان توانیویەتی ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ خێرا گەڕاندنەوەی بەرهەمهێنانی مووشەک، ئەمەش جارێکی تر سوپای ئیسرائیلی توشی شۆك كردووە. #روون_میدیا
https://www.facebook.com/photo/?fbid=122115395559335523&set=a.122110955097335523
https://www.facebook.com/photo/?fbid=122115384861335523&set=a.122110955097335523
https://www.facebook.com/photo/?fbid=122115383937335523&set=a.122110955097335523
تاران هۆشداری توند دەداتە دیمەشق 🔻 سەرکێشیی سەربازی لە لبنان دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەیەکی توندی مووشەکی ⚠️ ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران ڕایانگەیاند؛ تاران پەیامێکی توندی لەڕێی (توركیا، عێراق، قەتەر و سعودیە) گەیاندووەتە سوریا و خودی ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە ئاگاداری کردووەتەوە؛ لە ئەگەر ئەنجامدانی هەر سەرکێشییەکی سەربازی لەلایەن سووریاوە لە لبنان، دۆخەکە دەگۆڕێت بۆ ململانێیەکی هەرێمیی فراوان و خاکی سووریاش دەگرێتەوە. ⚠️ بەپێی زانیاریی ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران، لە کاتی هەنگاوی لەوجۆرەدا لەلایەن سوریاوە بۆسەر لوبنان و حزبوڵا، وەڵامی مووشەکیی ئێران زیاتر لە 100 ئامانجی ستراتیژی لەخۆ دەگرێت، کە دیارترینیان كۆشكی سەرۆکایەتیی سووریا دەبێت. #روون_میدیا
ماڵەكەیان داگیركردووە و دانیشتوانەكەشیان بە بارمتە گرتووە . 🔻زیاتر لە هەفتەیەكە، ژمارەیەك جولەكەی نیشتەجێكراوی هاوردە، خانەوادەیەكی فـ / ـەلەستینیان بە بارمتە گرتووە و دەستیان بەسەر ماڵ و خانووەكەشیاندا گرتووە . 🔻ئاو و خۆراكیان لێ بڕیون و ڕێگەنادەن هیچ ژەمە خۆراك و ئاوێكیان پێبگات . بۆ ڕزگاركردن و بەهاناوەچونیان، ژمارەیەك چالاكوان هەوڵیانداوە خۆراك و ئاویان پێبگەیەنن. 🔻بەڵام سوپای جولەكە دەستی بەسەر هاوكارییەكاندا گرتووە و رێگەنادات بگاتە دەست ئەو خێزانە مسوڵمانە كە مناڵی شیرەخۆرەیان هەیە . #روون_میدیا
https://www.facebook.com/photo/?fbid=122115356703335523&set=a.122110955097335523
میدیای ئەمریکی: زانیارییەکانی ئیسرائیل لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ لەلایەن ئێرانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە ئاژانسی "ڕۆیتەرز" لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا نەیانتوانیوە ڕاستی ئەو هۆشدارییانەی ئیسرائیل پشتڕاست بکەنەوە کە ئاماژەیان بە هەوڵی ئێران دەکرد بۆ تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ. 🔸هۆشدارییەکانی ئیسرائیل باسیان لە پلانی ئەگەری کردووە بۆ تەقەکردن لە ڕێگەی قەناسەوە یان بەکارهێنانی چەقۆ لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا، یان ئامانجگرتنی فڕۆکەی سەرۆکایەتی بە مووشەک . ئەم زانیارییانە پێش جەنگی ١٢ ڕۆژەی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دەستیپێکردووە و پێش جەنگی شوباتی ڕابردوو زیاتر بووە. زانیارییە هەرە وردەکان پێش لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە لە تەممووزی ڕابردوو دراونەتە کۆشکی سپی، کە تێیدا ئیسرائیل هۆشداری دابوو لە ئەگەری ئامانجگرتنی فڕۆکەی سەرۆکایەتی بە موشەک هەیە
без подписи
دوو كەس لەسەرەی بەنزیندا گیانیان لەدەستدا لە نزیک بەنزینخانەیەک لەسەر رێگای سەرەکیی دهۆک - موسڵ، رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێن نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا. بەهۆی پێکدادانەکەوە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون. بە زانیارییەكانی #روون_میدیا، رووداوەکە کاتێک روویداوە کە ئۆتۆمبێلێک لە سەرەی بەنزیندا وەستابوو، لەناکاو ئۆتۆمبێلێکی دیکە خۆی پێدا کێشاوە و زیانێکی گیانی و مادی گەورەی لێکەوتووەتەوە. دوو کەس لە ئەنجامی پێکدادانەکە گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان هەڵگری پلەی سەربازیی (رائید)ـە. جگە لەو دوو كەسە، دووانی تریش لە رووداوەکەدا بریندار بوون و باری تەندروستییان سەختە. #روون_میدیا
هەینتان پیرۆز سەڵاوات لەبیرمەكە اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ