tgindex
مامۆستا سردار جبار محي الدين

مامۆستا سردار جبار محي الدين

Статистика

باحث في الفقه الإسلامي

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
2
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
820
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
384
21 постов
Вовлечённость
46,8%
к подписчикам
Постов в день
0,3
всего 21
Упоминаний
3
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
96
1/48двое суток
110
1/72трое суток
118

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • بسم الله الرحمن الرحيم ڕۆژی هەینی بەرواری 7-8-2026 بەڕێز دکتۆر سۆران محمد احمد (پسپۆڕی پزیشکی منداڵان) و کەسایەتی دیاری گەرمیان، سەردانیان کردین و سوپاس و پێزانینیان پێشکەش کردین، بەڕێزیان ئاشنای پرۆژە بانگەوازی و زانستیەکان بوون و لەیەکێک لە خولەکانیشدا بەشداریان کردووە. لێرەوە ئێمەش زۆر سوپاسی بەڕێزیان دەکەین کە ئێمەیان لەبیربووە و بەسەریان کردووینەتەوە. خوای گەورە جەزای خێریان بداتەوە و لە هەموو کاروبارێکی ژیانیاندا سەرکەوتوویان بکات. خوای گەورە بەردەوامی بە ئێمە و سەرجەم مامۆستایانی تر بدات کە لە خزمەتی زانستە شەرعییەکاندا بین. اللهم آمین. سردار جبار محي الدین بەڕێوەبەری فێرگەی زانست. https://t.me/Fergay_Zanst

  • без подписи

  • 7 авг.256131

    📢 ئاگادارییەک لە فێرگەی نوورهێنەوە 📖 بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی، مژدەی دەستپێکردنی خولی هەشتەمی زانستی تەجوید ڕادەگەیەنین کە بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت. هیوادارین پێکەوە زۆرترین سوود ببینین. 🗓 خشتە و کاتی وانەکان: ڕۆژانی وانە: تەنها (شەممە) و (یەکشەممە). 📝 مەرج و ڕێنماییەکان: - ئامادەبوون (غیابات): هەموو یەکشەممەیەک فۆرمی ئامادەبوون دادەنرێت. - هەر وانەیەک (١) نمرەی لەسەرە. دەرچوون: هەر فێرخوازێک (٣ وانە) گوێ نەگرێت، بە کەوتوو هەژمار دەکرێت و بڕوانامە وەرناگرێت. ئامانجی ئێمە فێربوونە، نەک تەنها بەدەستهێنانی بڕوانامە. 📚 ئاستەکانی خوێندن: 1️⃣ ئاستی یەکەم: شەرحی کتێبی ((مختصر من کتاب المذکرة فی التجوید)). تاقیکردنەوە: تەنها یەک تاقیکردنەوەی (١٠٠ نمرەیی). بڕوانامە: نمرەی (٨٠ - ٨٩): بڕوانامەی بەشداریکردن. نمرەی (٩٠ - ١٠٠): بڕوانامە + سەنەدی تایبەتی کتێبەکە بە واژۆی م. دارا جەبار. 2️⃣ ئاستی دووەم: شەرحی کتێبی ((المذکرة فی التجوید)). تاقیکردنەوە: دوو تاقیکردنەوە (هەر یەکەیان ٥٠ نمرە). بڕوانامە: هەر فێرخوازێک نمرەی (٨٠ - ١٠٠) بهێنێت، بڕوانامەی بەشداریکردن بە واژۆی م. دارا وەردەگرێت. 🔗 بۆ بەشداریکردن، تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕ بکەرەوە و لە ناو فۆرمەکەدا لینکى ئاستى یەکەم یان دووەم هەڵبژێرە و جۆین بە: https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScb2XLyZJ9M_hSxHhfQlJu7YDh2YFAKCf8tT-0egZUh4ORaOw/viewform?usp=header ⏳ ناونووسین: لە ئێستاوە تاکو کاتی دەستپێکردنی خولەکە بەردەوامە. ئیدارەی فێرگەی نوورهێن 🌸

  • без подписи

  • 4 авг.379392

    لە یەک بنەماڵە ١١٢ کەس قوربانی لە غەززەی بریندار. خوای گەورە هەموویان بە شەهید قەبوڵ بکات. مرۆڤایەتی هەرگیز هیچ قەومێکی وەکو جولەکە پیس و چەپەڵ و خیانەتکار و خوێنمژ نەناسیوە. خوای گەورە حەقتان بسێنێت

  • 4 авг.256361

    خۆزگە هەرگیز ئەوانەی بەدوای حەز و ئارەزووی دنیاییەوەن، یان کۆیلەی پارە و ناوبانگ و پلەوپایەن، پێيان نەنایەتە مەیدانی زانستی شەرعی و بانگەواز و مەلایەتی. بۆ خاتری خوای گەورە، هەرچییەک دەکەن بیکەن، بەڵام ئەم گۆڕەپانە پیرۆزە جێگەی ئەو کارانە نییە. بە ڕێگەیەکی تردا بڕۆن بۆ تێرکردنی ئارەزوەکانتان و بەدیهێنانی مەرامە گڵاوەکانتان. ولا حول ولا قوة إلا بالله سردار جبار محي الدین

  • без подписи

  • خەونی بێکردار تەنها خەیاڵە هەنگاوێکی بچووک باشترە لە هەزار بیرکردنەوەی بێکردار. سەرکەوتن بە هەنگاوی بچوکی ڕۆژانە درووست دەبێت، نەک ڕووداوێکی لە ناکاو بێت! هەرگیز بەبێ کردار و بێ هەوڵدان و بەردەوام بوون لەسەر کار، سەرکەوتن بەچاو نابینیت! دڵنیابە هیچ موعجیزەیەک ڕوونادات! دڵنیابە دەبێت خۆت هەوڵ بدەیت و ماندوو بیت.

  • سەرکەوتن بە کردار و هەنگاونانە، نەک تەنها پلان و خۆزگەخواستن سەرکەوتن و بەدیهێنانی ئامانج تەنها بە بیرکردنەوە و خۆزگەخواستن نایەتە دی، تەنها بە (دەستپێکردن و کارکردن) دێتە دی. ئەوەی لە مێشکتدایە و دەتەوێت پێیبگەیت، هەر ئێستا دەستی پێبکە و دوای مەخە. کات بە پلانی بێ کردار و بەڵێنی (وادەکەم)ی دووبارە مەکوژە. ئێستا هەنگاو بنێ، چونکە هیچ سەرکەوتنێک بە چاوەڕوان و بەڵێنی بێکردار و پلانی بێ هەنگاو نایەت دی. ئێستا بیکە، دەستپێبکە، نەک سبەی! دەستپێبکە ئەگەر بە شتێکی کەمیش بێت.

  • без подписи

  • بسم الله الرحمن الرحیم مژدەیەک لە (فێرگەی نوورهێن)ه‌وه‌ بۆ فێرخوازانی قورئانی پیرۆز (فێرگەی نوورهێن) بە شێوەی ئۆنلاین (لەڕێگەی كه‌ناڵی تێلیگرام)ـەوە بۆ جاری چوارەم خولی (له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز) ده‌كاته‌وه‌. ئەم فێرگەیە ناوەندێکی ئەلیكترۆنی بێلایەن و بێبەرامبەر و قازانجنەویستە، مەبەست لێی خزمەتكردنە بە قورئاندۆستان. کاتی خوێندن: -  خشته‌ی لەبەرکردن به‌ جۆرێك ڕێكخراوه‌، كه‌ فێرخواز "بەپێی بەرنامەیەکى تۆکمە و ئەزموونکراو" ڕۆژانە بڕێکی دیاریکراو قورئان لەبەردەکات و هەفتانە بۆ مامۆستاکەی دەخوێنێتەوە (واتە هەفتەی تەنها یەک وانە دەخوێنێت). -  فێرخوازان لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ دەتوانن بەشداربن و مامۆستای شاره‌زا بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز دابینكراوه‌. -  سه‌رجه‌م مامۆستایان شاره‌زای زانستی ته‌جوید و ڕێگاكانی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆزن. مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز: -  تەمەنی لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت. -  خۆتەرخانکردن بۆ خوله‌كه‌، لەگەڵ پابەندبوونی ته‌واو بە ڕێنماییەکانی فێرگە و شێواز و بەرنامەی لەبەركردنمان، ئەمەش لەڕێگەی چەند ڤیدیۆیەكی فێركارییەوە، كە لە فۆرمی ناوتۆماركردندا دانراوە. -  تەنها ئەو فێرخوازانە وەردەگیرێن، كە ئاستی خوێندنەوە و تەجویدیان زۆرباشە، چونكە مەرجە فێرخواز پێش لەبەركردن، فێری زانستی تەجوید ببێت. - ناوتۆمارکردن سنووردارە، تكایە ئاگاداربن. بۆ ناوتۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕبکەنەوە: https://forms.gle/sWmKfKP2yVW1s49C6 بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە کار و چالاکیەکانی فێرگەی نوورهێن، دەتوانن لە کەناڵی فەرمی تێلیگرام و پەڕەی فەرمی فەیسبووک سەردانمان بکەن: کەناڵى فەرمی لە تلیگرام: https://t.me/noorhen2024 پەڕەى فەرمیمان لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/FergayNoorhen فێرگەی نوورهێن

  • без подписи

  • لەم تیلیگرامەوە نامە دەنێرن بۆ ناوتۆتۆمارکردن: http://t.me/hagba2025

  • без подписи

  • без подписи

  • 🎁مژدە🎁 مژدە🎁 مژدە 🎁 🌿فێرگەی زمانی عەرەبی (خولی فێرکردنی زمانی عەرەبی بۆ قوتابیان) دەکاتەوە.            🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟 🔷ئەو قوتابیانەی لەم خولەدا بەشداری دەکەن (بە مەرجی هەوڵدان و بەردەوام بوون و جێبەجێکردنی رێنماییەکان، پاش یارمەتیدانی پەروەردگار): 1⃣- فێری زمانی عەرەبی دەبن و تێگەیشتنیان زۆر باش دەبێت. 2⃣- کێشەی بابەتی زمانی عەرەبیان لە قوتابخانە چارەسەر دەبێت و ئاستیان زۆر دەچێتە پێشەوە. 3⃣- دەتوانن بە باشی زمانی عەرەبی بەکاربهێنن لە گفتوگۆکردن و نووسیندا.           🌟🌟 🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟 🔷وردەکاری خولەکە: 1⃣-مامۆستای خولەکە: چەند مامۆستایەکی شارەزا و پسپۆر وانەکان دەڵێنەوە. 2⃣-خولەکە بۆ فێربوونی عەرەبی فوصحەیە (زمانی فەرمی)، واتە هەمان ئەو عەرەبییەیە کە لە قوتابخانە دەخوێندرێت، وە زۆر بەسوودە بۆ هەموو بوارە زانستی و پەروەردەییەکان. 3⃣- قوتابیانی کوڕ و کچ بەجیا دەخوێنن و لە بەشی کچان مامۆستای ئافرەت وانە دەڵێتەوە. 4⃣- خولەکە لە 15ی 7 دەستپێدەکات إن شاء الله تعالى.         🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟 🔷بۆ ناوتۆمارکردن و زانینی نرخی خولەکە نامە بنێرە بۆ ئەم تیلیگرامە و تێیدا: (ناوی سیانی قوتابی و ڕەگەزەکەی و پۆلەکەی بنووسن): http://t.me/hagba2025 (تکایە کە نامەتان نارد چاوەڕوان بن تاوەکو وەڵام دەدرێنەوە، کە وەڵامیش درانەوە، پێویستە لە زووترین کاتدا مامەڵەکەتان تەواو بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بەشداربن لە خولەکەدا)           🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟 #فێرگەی_زمانی_عەرەبی گەورەترین ناوەندی فێربوونی زمانی عەرەبیە لە کوردستاندا. https://t.me/fergayzmanearabe

  • 8 июн.551211

    без подписи

  • 8 июн.607199

    بسم الله الرحمن الرحیم 🔴فێرگەی زانست بۆ جاری پێنجەم هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان بە شێوەی (ئۆنلاین) لەڕێگای بەرنامەی (تێلیگرام)ەوە. ئەم خولە ماوەی دوو ساڵی خوێندنی کرداری دەخایەنێت کە دابەشکراوە بەسەر چوار ئاستدا، هەر ئاستێک (۲٤ هەفتەی خوێندن) دەخایەنێت. 🔴لەم خولەدا بەشداربووان حەوت زانستی شەرعی دەخوێنن کە ئەمانەن: 1️⃣- العقیدة (بیروباوەڕ) 2️⃣-التفسیر (تەفسیری قورئانی پیرۆز) 3️⃣- الحدیث (فەرموودە) 4️⃣- السیرة النبویة (ژیاننامەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیە وسلم-) 5️⃣- الفقه (زانستی فیقە) 6️⃣- التربیة الإسلامیة (پەروەردەی ئیسلامی) تێبینی: زانستی ڕێزمانی عەرەبی لە ئاستی سێیەم و چوارەمدا دەخوێندرێت. هەموو ئەم زانستانە لەلایەن مامۆستای شارەزا لە بواری زانستی شەرعی دەوترێنەوە. 🔴فێرخوازان لە هەر دوو ڕەگەز ئەتوانن بەشداری لەم خولەدا بکەن. 🔴 خولەکە بە خۆڕاییە (بێبەرامبەرە). ✏️ مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز: ١- تەمەنی فێرخواز لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت. ٢- خۆتەرخانکردن بۆ خوێندنی ئەم زانستانە لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێنماییەکانەوە. تێبینی: لە هەموو ئاستێکدا فێرخواز دوو وەرز تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات و لە کۆتایی ئاستەکەدا بڕوانامە وەردەگرێت. 🔴 بۆ ناوتۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕ بکەرەوە لەڕێگەی ئەم لینکەوە:👇 https://forms.gle/JsWeZjEEc78ZcnNe8 🔴 إن شاء الله خولەکە لە (20/6/2026) دەست پێ دەکات و تاوەکو ئەوکاتەش ناوتۆمارکردن بەردەوام دەبێت. 🔴 بۆ بینینی ئەزموونی فێرخوازانمان تکایە سەردانی ئەم کەناڵ بکەن لە تێلیگرام: https://t.me/ferkhwazan 🔴 تکایە جۆینی کەناڵی فەرمی فێرگەی زانست بکەن بۆ ئاگاداربوون لە تەواوی زانیارییەکان: https://t.me/Fergay_Zanst * بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر نامە بنێرن بۆ ئەم لینکە:  https://t.me/Fezanist_tomar_Bot (موسڵمانی خۆشەویست ھەرکە ئەم بڵاوکراوەیەت پێگەیشت ڕاستەوخۆ بینێرە بۆ کەسانی تر، با بەشداربیت لەخێری بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعییدا).

  • 6 июн.419163

    без подписи

  • 6 июн.442113

    زنجیرە پەرتووکی (بنەما پەروەردەییەکان بۆ نەوەی موسوڵمان) ١- لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆرەوە ئامادەکراوە. ٢- ئاستەکان بەپێی تەمەن و تێگەشتینی فێرخوازان جیاکراوەتەوە. چەندین تایبەتمەندی تر … تێبینی// بەڕێزان ئەمە خول نیە، بەڵکو بریتییە لە زنجیرە کتێبێک کە دەفرۆشرێت، تکایە ئاگاداربن. بۆ پرسیارکردن و داواکردنی تکایە نامە بنێرن بۆ ئەم لینکە: https://t.me/prozhayferga یان پەیوەندی بم ژمارەیەوە بکەن: 07725280569