شعری کوردی
Статистикаئێرە ماڵێکە بۆ شعرە هەستیاروو پڕ لە جوانیەکان بۆ خزمەتی ئەو دڵانەی هەوێنە بۆیان 😊 بۆ هەر تێبینیەک نامەیەک بنێرە @alimariwan_98
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 24
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 162
- 1/48двое суток
- 185
- 1/72трое суток
- 200
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ڕۆژەکان دەبن بە خاترە متمانە دەبێت بە فرمێسک مرۆڤەکان دەبن بە تەجرووبە....:)🌚🖤 #ئاڤا
هەر وتم بۆ حالی پەرێشانم شەوێک وەرەوە ... وا شەوەکان تەواو بوون تۆش هەر نەهاتی نەهاتی نەهاتی ... عەلی
گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆم من بە برسی قەت مەزانە، غەم دەخۆم ئاوی سوێری چاو و باری تاڵی لێو سوێر و تاڵی دەم دەم و ژەم ژەم دەخۆم تا سەری زوڵفت لەسەر ڕوو حەڵقە دا من وەکوو ماری سەر ئاگر خەم دەخۆم #نالی #ئاڤا
لە دڵی تاریکیشدا، هیوایەک دەدرەوشێتەوە؛ ئەوەی هیوای لەدەست نەدات، ڕێگای خۆی دەدۆزێتەوە. 🌿 #ئاڤا
فـەرھـاد پـیربـاڵ ئـەڵـێ ، ژیان بۆ ئەو کەسانە ماوەتەوە کە زمانێکی شرین و ناخێکی پیسیان ھەیە ! #ئاڤا
خۆشەویستی لە چاوەکانت نیشتمانێکم دۆزییەوە؛ لە دووریت غوربەتێک کە هیچ ڕێگای گەڕانەوەی نییە. .شعری کورت . #ئاڤا
ئێوارەیەو کزەی «با»دێ.. ھەور ئاسمانی گرتووە ئێوارەیە و داری پایز ئاھەنگی مردن ئەگێرێ گەڵا سەرچۆپی گرتووە ..! شعری یەکێک لە شاعیری خوا لێ خۆش بو ژەنەراڵی پایز 🥀💔 #ئاڤا
مـن ڪچێڪی پڕ لە نـەبوونم هـەر شتێڪم ویست بۆم نەبوو ویستم بەدڵی خۆم بژیم نەبوو ویستم کەسێک لێم تێم بگات نەبوو ویستم کەسێک خۆشی بووێم نەبوو لە ڪۆتاییدا هیچ ڕێگایەڪ بۆ دڵ خۆش بوونم نیـیـە🖤 #خانمم
کە تۆم خۆشویست دار فێر نەببو گوڵ بگرێ دەریاش ماسی لەخۆ بگرێ کەتۆم خۆشویست ھەور نەدەگریا و مرۆڤ خەندەی نەدەناسی دووری تۆ، شەوە درێژەکانی ژیانمە، بێ دەنگی تۆ، دڵم پڕ لە ئارەزووە. هەر باێک دەهات، ناوتی لەگەڵ خۆی دەهێنا، هەر بارانێک دەباری، چاوم پڕ لە فرمێسک دەبوو. دڵم هەر چاوەڕێی یەک ساتی دیدارە، ئەو ساتەی کە پێکەنینت دەگەڕێتەوە بۆ ژیانم. هیوام ئەوەیە ڕۆژێک دووری کۆتایی بێت، دەستت بگرم و بڵێم: «ئێستا هیچ شتێک ناتوانێت لێکت دابڕێت لە دڵم.» تۆ ،تۆ تۆ.... نەمتوانی ھیچ بڵێم بۆ تۆ ببمە باڵاگەردانی تۆ. دڵشاد مەریوانی #ئاڤا
وابەستەی باوشێکم کەدەی بینم بۆنی دەکەم دەی دوێنم بەس عەجەب پێی ناگەم ... عەلی
جار جار کە خەمبارەبم هەر تۆم هەی کەتۆ ئیستا نیت بۆ کێ بکەم وەی بۆ دەردم هەمیشە مەرهەم بووی دەردم کەئیستا تۆی چ بکەم دەی تۆ کەحالی نابیت لە هاواری (حاء و لام میم )م بەچی بگەم بەخەونی شرینم (شیرن) م عەلی
بەخیالی چاوت بەنیگای روخسارت بەنەرمی لێوت بەقەژی خاوت بەیەک جار بینینی بالات بیرت نەچێت ... من کەوتمە داوت عەلی
دە رۆژێک بۆ حالی دڵی پەرێشانم وەرەوە ئەی خۆری درەخشان بەدڵم شاد بەوە ئەوەی تۆ ئەیکەی ناکرێ بڵێم راستە کچێ ویژدانت چەن موریحە عیشقێکت لەبیر چێ تەواوی تەمەنی بۆ تۆبێ حەیف بەقد تەمەنی پەپولەیەکی ئەبینی کە حەوت رۆژە و لەوە زیاتری تیا ناچێ عەلی
من ئەترسام لەوەی بەهەڵکشانی تەمەنم وردە وردە وەک گوڵێکی خونجە پێگەشتوو ... لەبیرم بچیتەوە و برزێت لەدڵما بەڵام وا ئیستا هەستەکەم تاڵ بەتالی قەدی ئەو گوڵە کە هەڵدەورێت خۆشەویستیت لەدڵما پێ زیادەکات ... عەلی
ئیستا وەک جاران تامەزرۆت نیم لە دەنگە دەنگ و ژاوەژاویش تۆم لەگەڵ نیت بەمەش وانەزانی لەبیرم کردوویت خەوم لەچاوم زراندوە تەنها بۆ ئەوەی شەوێک نەیەیتە خەونم و رۆژێک بەرێکەم ئازارم نەدەیت شەوەکانم هەمووی بونە بەتۆ هەر شەوەی بەجلێکی رازاوە دەست لەمڵ یار و چاو کراوە لەنجەو لارێک بۆ دڵدارت خەمێکی سەختیش بۆیاری لەبیرکراوت عەلی
ماندووم وەک ئەو دارەی کە هەموو پاییزێک گەڵاکانی دەوەرێن و هێشتا دەبێت چاوەڕێی بەهار بکاتەوە، بێ ئەوەی دڵنیابێت کە دێت یاخود نا." #خاتوون
وانەزانی ئەوەی تۆ دەیکەی بۆ ئازاری کەسێک ئەوکەسەی خۆشی ئەوێیی ناتوانێ بیدا بە روحێک تۆیەک هێندە دڵخۆشی لای یاری نوێت بیت گەر منیش بام بۆ دڵخۆشیت هەر ئەوەنەم بۆ کردیت ئەما حەیفێک ئەکەم بۆ دۆستانم ئێوەش وەک من مەبن ئەزیزم پشتی شکانم
پرچی بەسەراوی کە بەرداوە بەدەم باوە یەک تاڵێ لە زوڵفی سەت موسیبەتی ناوە زوڵمەت بووە نوور عوجیبە شەو بووە سوبح دەم بیستم بە ئەدا یار زوڵفی سەر ڕووخی لاداوە لایێ فروغ و لایێ تار خاریقی عاداتە یارم کە بە زوڵف و ڕووخی ڕۆژ و شەوی ناوە
Channel photo updated
هەر کەسێ رووی تۆ دەبینێ ، خۆی بەقوربانت دەکا چونکە ئەبڕۆی تۆ هیلالی عیدە قوربانیی دەوێ جەژنی قوربانتان پیرۆز هەردەم لەجەژن و شادیدا بن 💜🩵 عەلی