tgindex
سمایل عەزەمی

سمایل عەزەمی

Статистика
Последний пост
11 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
4
Всего постов
22
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
236
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
634
22 постов
Вовлечённость
268,6%
к подписчикам
Постов в день
0,6
всего 22
Упоминаний
1
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
186
1/48двое суток
213
1/72трое суток
229

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 11 авг.38из haykokurdi

    هایکۆ لاشەی مێشێک لە گیرفانی کراسەکەم؛ کەی مردووە!؟ سمایل عەزەمی @haykokurdi

  • نووسراوەیەکی بڵاونەکراوەی مامۆستا هێمن @smail74

  • لە کتێبی؛ چرکانەکانی ئێوارەییەکی نامۆ ١٣٨٩ی هەتاوی -نیشتمان! حەزئەکەی کام شێعرم بۆ تۆ بێت!؟ بێدەنگی؟ جریوە؟ یان گریان!؟ یان کاتێک ئەتبینم لە جەستەی ئینسانێک کە داری ئازادی ئەنێژێ؟ -ئینسانێک!! @smail74

  • لە کتێبی؛ چرکانەکانی ئێوارەییەکی نامۆ ١٣٨٩ی هەتاوی گۆزەیەک لێوڕێژی خەونی تۆ خەستی خەم شەرابێک ئەسیری زرینگەی دوو فینجانی سەرخۆش تێکە بۆم! با منیش وەکوو تۆ نەگەمە بەهەشتی بەیانی...!! @ smail74

  • @smail74

  • ئەو گرتە ویدیۆییە هی ئەم رۆژانەیە ٢٦ و ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی یان ١٤٠٤ی هەتاوییە و دەنگەکە ژنێکی بەتەمەنی گوندێکی ناوچەی ئەبیانە-ی پارێزگای فارس لە باشووری ئێرانە. گوێی لێبگرن، ئەو شێوە ئاخافتنە و ئەو وشانە هێشتا دوای سەدان ساڵ لە زاڵبوونی زوانی فارسی و دەری بەسەر ئەم ناوچەگەلە، هێشتا چەن رەسەنایتی کوردی لە خۆیدا هەڵگرتووە! @smail74

  • نالی لە ڕوانگەی مامۆستا هێمن وە خوێندنەوەی هۆگر @smail74

  • 🙏🏼تکایە ئەگەر بابەتەکانی ئێمە بۆتان سەرنجڕاکێشە بمان ناسێنن. (ما را دنبال و دوستانتان را با ما آشنا کنید.) 🆔@prsyarjournal . . پاڵپشتی پرسیارژۆرناڵ دەکەین @smail74 @haykokurdi

  • 25 нояб.2 21419

    لەکۆشێعری "رۆماتیسم " کتێبی دووەم پیاڵەی کوردی لەم شێعرەدا هەردوو مەستین لەم شێعرەدا هەردوو مەس-تین... تۆ لەتر ئەدەی من ئەتگرمەوە من لەتر ئەدەم تۆ لەبەر باوکت دایکت براکەت خوشکەکەت... کچەی پوورزات ئامۆزات خاڵۆزات میمکزات ... زات... زات... زات ... زاتناکەی بمگریتەوە تۆ رائەچڵەکی تۆ ئەڕۆیت... لەم شێعرەدا من هێشتا لەتر ئەدەم @smail74

  • لە کتێبی چرکانەکانی ئێوارەییەکی نامۆ ١٣٨٩ی هەتاوی 1 بەهارە لە داری باڵاتا هەڵمێکی مەیلەو سەوز هەڵئەکات خوەرێکی میوەیی دێتە لات شکۆفەت بۆ دێنێ پیاوێک بە سێوت تەماحە هەنارت ئەدوێنێ... ۲ ئارامم وەک هەنگی سەر گوڵی نەوبەهار بێدەنگم وەک شەمی سەر مێزی ئینتیزار سەرخۆشم وەک کچێک تەونێکی دڵداری هەڵئەخات لەسەر دار...!! ۳ ڕووتمکە وەک قوللـەی گەردنت ڕەشمکە وەک کلەی نێو چاوت... چەن ڕووت و چەن ڕەشم چەن ڕەش و ڕووتی تۆم...!! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ #سمایل_عەزەمی📚 @smail74

  • کرۆکی تیشک نوێترین بەرهەمی بەڕێز کاک سەردار نۆڕێ دانیشتووی باشووری کوردستان کاک سەردار لەم دوایین بەرهەمەیدا جگە لە بڵاوکردنەوەی بەشێکیتر لە هایکۆکانی خۆی، تیشکی خستۆتە سەر هەندێ باس و بابەتی نوێ و باس نەکراو. کە دواتر باسی زۆرتری لەسەر دەکەین سپاس و دەسخۆشی لە کاک سەردار بۆ ئەم بەرهەمە بەنرخەی هەروەها سپاس کە سێ بەرگ لە کتێبەکەی بە دیاری بۆ هاوڕێیانی ڕۆژهەڵات ناردووە. @kaykokurdi @smail74

  • без подписи

  • ڕێکخراوەی ئەدەبی مەولەوی کورد                                   بەڕێوەی دەبات کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی نیمی باد و نیمی پرندە نووسینی: کامبیز کەریمی وەرگێڕانی: دوکتور ئۆمید وەرزەندە بە بەشداری: عەتا نەهایی بەڕێوەبەری پەنێل: سمایل عەزەمی کات: سێشەممە، ۲۲ی ڕەزبەر        چواری دوانیوەڕۆ شوێن: سنە ، عیمارەتی خەسراوا هاتن بۆ هەمووانە @smail74

  • "تا زرێبار و دێڕێک" دیمانە شێعری ساڵانەی مەریوان ٦ی خەرمانان ٢٧٢٥ی کوردی سێ شێعر لە کتێبی؛رۆماتیسم دەسخۆشی و ماندوونەبوون بۆ لێژنەی بەڕێوەبەریی و ئەندامانی کارای ئەنجومەنی ئەدەبی مەریوان سپاس بۆ هاوڕێی ئازیزم ئازیزم کاک نەعمان بەرزگەر کە ئەو گرتە فیلمەی بۆ ناردم🙏 @smail74

  • без подписи

  • без подписи

  • تێبینی کاک ڕامیار سەرحەدی لەسەر وتارەکەی مامۆستا عەلی حوسەینی 👆 دەس خۆش کاک عەلی گیان، سپاس بۆ ناردنی بابەتەکەت کە بتوانین لێرە بیخوێنینەوە. لەسەر بەشی دووهەمی وتار (چەن سەرنجێک دەربارەی جیهانبینی و ئەندێشەی شاعیر) هیچ تێبینیم نییە و دەکرێ هەر کەس بە پێی راڤەی خۆی بیخوێنیتەوە کە هەڵبەت جەنابت زۆر باش لێی ورد بوویتەوە، دیسان سپاس. بەڵام لە بەشی یەکەمی وتاردا، ئەم بەشانەی خوارەوە لە کەسێک کە بە قەولی خۆتان بەردەنگێکی پڕۆفیشناڵن جێگەی سەرسووڕمان بوون. بۆیە لەسەر ئیزنی خۆتان و بەوەی کە دڵفراوانت دەناسم سێ تێبینیم هەیە کە لە خوارەوە دەیهێنم؛ کاکە عەلی ئازیز؛ زۆر چاکتر لە من دەزانی شیعر ڕاست لەو ساتەدا دروست ئەبێ کە ئەم پەیوەندییە گرێبەستییانە بپچڕێ یا جێگۆڕکێی پێ بکرێ یان چەند توێ بکرێ. یەک دال ئەتوانێ چەند مەدلوولی ببێ (فرەمانایی). هەندێکجاریش مەدلوولێکی دیاریکراوی نییە و دەبێتە "دالی مەلەوەر". ئەوەی گرنگە چۆنیەتی گەمەی شاعیرانەیە لەگەڵ ئەم بۆشایی و گۆڕانکارییانە. تێبینی یەک: کەشتییەک تەنیاییم دەبا تا سەر شەقام ئەمە سەردێڕی شێعرێکی گرینگە، کە دووبارە بە ڕای من لێرەشدا تا رادەیەک ئەو خەسارەی سەرەوە ئەبینرێ،چی بوو ئەگەر شاعیر بیوتبا تاکسییەک یان کامیۆنێک تەنیاییم دەبا تا سەر شەقام؟ ئایا ئەمە بە قەد ئەو ڕستەیە ئاشنایی سڕینەوەی تێدا نەبوو؟ وابزانم لە باری ئاشنایی سڕینەوەوە جیاوازییەکی وایان نەبێت. یان چی ئەبوو ئەگەر شاعیر بیوتبا کەشتییەک تەنیاییم دەبا بۆ ڕووبار یان بۆ کەنار؟ بێگومان ئەگەر شاعیر بیگوتبا «تاکسییەک یان کامیۆنێک تەنیاییک دەبا تا سەر شەقام» ئەوە ئیتر شیعر نەبوو بەڵکوو چەند وشەی خەیاڵی بوون پێکەوە نووسراون، کاتێ بووە بە شیعر کە ناس سڕینەوە ڕوویداوە بەجێی ئەوەی لە ماشینی ئاسایی بۆ شەقام کەڵک وەرگرێ لە کەشتی کە نیشاندەری باری قورسی تەنیاییە کەڵکی وەرگرتووە و شەقامی کردووە بە ڕووبار کە بتوانێ کێشی بکات، شیعر بەمە لە گوزارەی دووپاتە دەربازی بووە. تێبینی دوو: یان سەبارەت بە (سووتووی ئەم بەفرە بەشەقامدا دەگەڕێنم) دەنووسی: ئێمە هەرچەندەش هەوڵ بدەین شێعرەکەمان جیاواز بێت، ئەبێ پێوەندیی نێوان دال و مەدلوولەکانمان لەبەرچاو بێت بەڵام کاک عەلی ئازیز دیسان شیعر بەمە بووەتە شیعر کە گوزارشت لە: ئایرۆنی۱ :من مەودای چۆلەکە کوشتنم بە سەر چووە، واتە ئیتر منداڵ نیم ئایرۆنی۲ : من سەفەری رووە و تابووتم چەقاوەتە پێ، واتە تەمەنم بەرەو کۆتایی دەڕوا بۆیە ئەو لە زستانێک دەگەڕێ کە... و چون پێی نەگەیشتووە ئاواتەکەی بووەتە سووتو، سووتو مەرج نییە ڕەش بێ بەڵکوو سووتو زیاتر ڕەنگی بەرەو سپی دەڕوا(بیر لە ڕەنگی خاکستری/خۆڵەمێشی بکەرەوە) و دیسان ئەو خۆڵەمێشی ئاواتەی/ڕیشی ماش و برینجی؟ سپی؟؟ بە شەقامدا دەگەڕێنێ بەڵکوو لە قیامەتدا دەستی بکەوێ. لێرەدا دال یەک مەدلووی نییە، بەڵکوو چەندین مەدلوول دێنێتە مژی بەردەنگ و ئەمە واتە شیعر. تێبینی سێ: تۆیش ناتوانی بڵێی خەو بوو یان ختۆکەی خەیاڵێکی شاعیرانە بەڵام ئەوەی چاوی وشە ئەدوورێتە فەرهەنگی تازەی هەورەکان درگایەکی ئەفسانەیی دووپاچکەیە زام لە چەقۆ یاخی ئەکات هەتاو بە ئاو خامۆش ئەکات و بەڵام بە ڕای من چون ئەو قورساییە لە درگادا نابینرێ یان بە واتایەکی باشتر چون درگا لە دۆخێکی لۆژیکیدا ناتوانێ بکەری ئەو کردەوانە بێت،چێژی کەلام تا ئاستێکی زۆر دائەبەزێت و ئەگەر چەن شتی لەو چەشنە لە شێعرێکا رووبدات تان و پۆی مەنتقی وشە لێک دەترازێ و لایەنێکی نەرێنی لە دەقدا درووس دەبێ کە ناکرێ بە خەسار نەیهێنینە ئەژمار دیسان بۆ درگا، لێرەدا درگا خوازەیە. بەڵام چۆن خوازەیەک؟ درگا خوازەیە بۆ چی؟ بۆ چاوی وشە(ئەوەی چاوی وشە ئەدوورێتە فەرهەنگی تازەی هەورەکان درگایەکی ئەفسانەیی دووپاچکەیە) واتە درگا هەر ئەو دەربیجەی چاوەیە کە (تۆیش ناتوانی بڵێی خەو بوو یان ختۆکەی خەیاڵێکی شاعیرانە). بەم کارە جێگۆڕکێی بە خوازە کردووە و لە کەرەستەیەکی کۆن بۆ واتایەکی نوێ کەڵکی وەرگرتووە. دیسان بەمە ئەم ڕستە بووەتە شیعر. لە کۆتاییدا دەبێ بڵێم کە زۆر چاک ئاماژەت بە تێکنیکی ناس/ئاشنایی سڕینەوە کردووە و کورد گوتەنی چاکی بۆ چووی. بەڵام لە ڕەخنەکانتدا ڕچاوت نەکردووە بەڵکوو بە پێچەوانەوە ئەو ناس سڕینەوەت بە ڕووخان شوبهاندووە، له حاڵێکدا ناس سڕینەوە ئەگەر بە قەولی جەنابت لەسەر پێوەندی دال و مەدلوول بێ، ئیتر نابێتە شیعر بەڵکوو ڕاپۆرتێکی خەبەرییە لە دۆخی دەروونی شاعیر نەک دەقیی شیعری، ئاشناسڕینەوە واتە شکاندنی لۆژیکی گێڕانەوە و کەڵک وەرگرتن لە ماکی بێ پێوەندی بۆ ئەوەی مێشکی خوو گرتوو بە بابەتی کۆن، بە دوای پێوەندی نوێدا بگەڕێ. بژین و بنووسن🌹🙏 @smail74

  • ئەو سەرچاوەگەلەی بۆ ئەم وتارە کەڵکیان لێوەرگیراوە ١.کتێبی لایەنی جوانیناسیی هێربێرت مارکۆزە،وەرگێڕانی داریووش مێهرجوویی ٢.دیوانی غەزەلیاتی شەمسی مەولانا ٣.لێدوانێک لە فڕۆید دەرباری مەیلی جنسی و گەشەی قۆناغگەلی جنسی ٤.کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردیی مامۆستا عەلائەدین سەجادی ٥.قوتابخانەگەلی ئەدەبیی رەزا سەید حسەینی @smail74 @aallizzaa

  • کۆمەڵگا و کۆمەڵگاش بە گشتی قۆناغگەلی گەشەی جنسییان ئەبێ بە باشی تێپەڕ نەکردبێت. ئەم کێشەیە لەوە و سەرچاوە دەگرێ کە تاکەکەس بۆئەو شتەی وا لە تەمەنی منداڵیا بۆی بەربەست و هێڵی سوور بووە بە تاسەیە و کەوتووەتە پەلەپڕووسکێ.گومانی تێدا نییە کە لە کۆمەڵگای نەریتی و رۆژهەڵاتیدا هانە جنسییەکان لە ئاستێکی بەرچاودا دائەپڵۆسرێن و کەم کەس هەیە کە خودێکی راستەقینەی هەبێت.هەر بۆیە زۆرێک لە ژیانە هاوبەشەکان لە وەها کۆمەڵگایەکدا بە مەبەستی دابینکردنی نیازی جنسی پێک دێن و ئاکامی باشیان نییە و قەیرانی ژیانی کۆمەڵایەتییان لە دوایە. چەن دێڕ دوای ئەوە شاعیر وشیارانە یان ناوشیارانە خۆی لە کۆمەڵگا نەریتییەکە جیا دەکاتەوە و دەڵێ: من فێر بووم پیاو ئەگەر بە تەنیا نەفڕێ قەت نامرێ بە تایبەت گەر پیاو لە پانتای باوشی ژنێکا فامێکی کردبێ زیاتریش ئەچێتە مەترسیی خۆیەوە پیاو ئیتر نابێتە سەرپشک و دابەشکەر بۆ گۆڕانی خۆی و دەرکی تۆ. بەم ڕستانە بە ڕای من شاعیر لە هەمان دیاردەی چەپەڵێ سێکس پەرەستی و نامووس پەرەستی دەناڵێنێ و دەیەوێ بڵێ با بەس بێ تەنیا بە پێی ئەو شتانە بۆ ژن بڕوانین و کاتی ئەوەیە لە هۆشی ژن بەهرەمەند بین و هەڵس و کەوتی پیاوسالارانە و دیکتاتۆڕانە وەلابنێین و کاتی ئەوەیە ژنیش بڕیاردەر بێت. پاشان راستەو خۆ و ناڕاستەوخۆ زۆر شتی لەم چەشنە دەڵێ تا دەگاتە شوێنێک کە شاعیر ئاگری گلەیی دەروونی بڵێسە دەسێنێ و دەڵێ: کچە گیان! گڕی ئەم جەژنەمان خۆشەویستیی تۆ نەبوو نیازی هەمیشەیی من بوو بە ئاگر نیازی هەمیشەیی من بوو بە مناڵی نێری ناو هەرای خێڵەکەم خێڵەکەم ئاگری گوناه بوو چٶڕاوی خوێنی بوو کە لە سەر شمشێری خەڵوەتما ئەتکا و گلەیی تاریخیت بۆ دووپات بوونەوە. ئیتر راشکاوتر لەمە نابێت کە شاعیر سەرکۆنەی خۆیی و کومەڵگا بکات ودەس بنێتە سەر ئەو کێشە گەورەیەی کە لەسەرەوە ئاماژەم پێدا واتە خۆشەویستیی بە مەرجی دابین کردنی سێکس و موعاشەقەی جنسی.ئیتر لەم چەشنە نەریتەدا ژن هیچ جۆرە ئاوڕێکی لێنادرێتەوە مەگەر پێداویستییە جنسییەکان دابین بکات.ژن لە گۆڕەپانی مامەڵەدایە؛واتە نیازی جنسیی پیاو دابین دەکات تا پێداویستییەکانی دابین بکرێت.ئەم دیاردە دزێوە ئەگەر زۆر پەرە بسێنێ خودی ژن دەبێ بە کاڵا و بەس کەڵکی جنسیی لێوەردەگیرێ. تەنانەت لە کاتی بارانە شۆرەکانی ئایین کە دایکرد کە رژا پڕکراین لە میوان لە کەسی نەناسراو خوڵک نەکراو لە میوانی سفرەی یاداشتی پیاوی گەورەی خێڵ ئەو کاتەی جوانترین کیژی خۆی بە لەشی نیمەڕووت ئەبەخشی بە گوشاوترین پانتۆڵی دوای خۆی لێرەدا شاعیر ئاماژە بەوە دەکا کە بە داخەوە ئایینیش یارمەتیی نەریتگەل دەدات و رەنگە هەندێ جار پتر لە نەریتەکانیش پڕووکێنەر بێت و بگاتە ئاستێ کە خودی ئایین نەریت پێک بێنێ.لە روانگەی شاعیرەوە ئایین لە کۆمەڵگادا دەبێ شتێکی تاکەکەسی بێت و کەس بۆی نییە کەس بکێشێتە گۆڕەپانی لێکۆڵینەوە؛ هەروەک لە ئاماژە ئایینییەکانیشدا بە جوانی ئەوە دەردەکەوێ کە خوا لێپرسەری سەرەکییە و چاودێرێکە کە هەموو تاکێکی چاو لێیە و کەس بۆی نییە کەسی تر بخاتە گۆڕەپانی سزادان مەگەر تاکەکان بیانەوێت لە سڵامەتیی یان ئازادیی خۆیان لە بەرابەر هێرشبەرێکا پارێزگاری بکەن کە ئەوەش دیارەیەکی کۆمەڵایەتییە و ئەوەندە پێوەندیی بە ئایینەوە نییە.ئەگینا ئەگەر کێشەکە تەنیا پێوەندیی بە خودی تاکەکەسەوە بێت،بە پێی دەقەئایینییەکان خوا دەبێ لە رۆژی پەسڵاندا سزای بدات. لە لاپەڕەی ٥٨ دا شاعیر کە دەڵێ: بەر لەوەی بتبەخشم بە خوێنی چۆڕاوی سەرخەنجەر بەر لەوەی نەوڕەسیت جەژنانەی هەرزەیی کوڕم بێت بەر لەوەی لەم بەری شەڕمەوە بێمە گۆ بێجگە لەوەی کە بڵێم شاعیر ئاماژە بە توند و تیژی دژ بە ژن دەکا ئەبێ چیتر لەو رستەگەلەی سەرەوە بکێشمە دەرەوە؛ئەگەرچی زمانی شێعر زمانێکی تار و بەلەسەیە و ئەکرێ زۆر راڤەی لە سەر بکرێ،بەڵام ئەوەی من لەو رستەگەلە وەکوو بەردەنگێ وەری دەگرم توند و تیژی دژ بە ژنانە؛ئەو دیاردە ناحەزەی لە ناو کوردا بە داخەوە ئێستاکەش هەر باوە و ساڵ نییە لە گوند و شارەکانا کوشتنی نامووسی روو نەدات. بە گشتی شێعری کچەگیان زۆر چەمکی جۆراوجۆری لێوەردەگیرێ کە لەم دەرفەتە کورتەدا لەوە زیاتر ناتوانم لێی بدوێم. لە کۆتایی ئەم باسەدا دەبێ ئەوە دووپات کەمەوە کە چەمکی سەرەکی لە شێعری شاعیردا لیریکاڵە؛ئەم چەمکە زاڵە بە سەر هەموو دەقەکاندا.کە ئەمەش  کێشەیەکی وەها نییە بەڵکوو پێویستە شێعر لە ئاستێکی بەرچاودا ئەو لایەنەی تێدا بپارێزرێت .بەڵام لە روانگەی خۆمەوە وەکوو پێشنیارێک ئەوە بە شاعیر دەڵێم کە ئەتوانێ  لە بەرهەمەکانی داهاتوودا بڕێک لە قورسایی ئەم چەمکە کەم بکاتەوە بیخاتە سەر بووارە رەخنەییەکان تا هاوسەنگی لە پەیڤدا بە باشی بەرچاو بکەوێت. @smail74 @aallizzaa