- Последний пост
- 7 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 195
- 1/48двое суток
- 223
- 1/72трое суток
- 241
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ژیان چۆن دەمهێنێت و دەمبات هەر بەڕاستی بووم بە پووشی دەم با، هەر بەڕاستی..
مرۆڤ دەبێت دەرمان بێت چونكە ژیان خۆی برینە ناکرێت مرۆڤ برینێک بێت لەسەر ئەم برینە.. -نەبەز گۆران
ئێمە شایەنی ئەو هەموو خەم و ئازارە نەبووین..
شوکر تۆ لە فکرم ناچی، ئەگەرچی من لە فکرت چووم لە من غایب نەبی تۆ بەسمە، با من بم لە تۆ غایب -مەحوی
وەکوو جگەرەیێک لەنێوان پەنجەکانتا ماومەتەوە نە ئەمکێشیت و نە ئەمکوژێنیتەوە لەبیرت چووە کە خەریکم ئەسووتێم؟! -نزار قەبانی
تۆ ئازادی و من کوردستان، زۆر لە یەک دێینەوە
بۆ کوێ ئەڕۆی کە تۆ دڵت هێشتا لێرە بەجێ ماوە..
ماندوو بووین ماندوو ماندوو لەو سەرگەردانییە بێکۆتاییە لەو هەوڵدانە بێسووده لەو ژیانە پڕ لە نەژیانە ئەبێ هەتا کەی درێژەی پێ بدرێ..؟!
دە بۆم بدوێ بدوێ بدوێ با لە بێشکەی سۆزی دەنگتا، گیانی ماندووم تێر تێر بنوێ.. -لەتیف هەڵمەت
شەمس دەشکێ دەڵێ بکرێ قەمەر تەشبیهی ڕوخسارت شەکەر دەتوێتەوە ببیێ ئەگەر شیرینی گوفتارت -حەمدی
کە تۆ لە بەر دیدەم نەبی ئەوسا من بێ نیشتیمانم
ساڵانێکە بە هیوای هاتنی ڕۆژانێکی باشترم بەڵام نازانم بۆچی هەر ڕۆژانی ڕابردوو لەمڕۆ باشترن.. -ئەحمەد مەحموود
زۆرجار کە دەربارەی چاوەکانی ئەو ئەدوێم نەک حەرفم، خۆشم دائەگیرسێم ئەبمە یەک پارچە ڕووناکی بەشێک لە مانگ دێتە ناو دەستەکانمەوە وای.. وای چەند به شەوقە ئەم ئەوە جوانەی من!
چاوم نەزری نیشتمان بێ و سەرم نەزری ئازادی بێ
ڕوخسارە ئەوە یا گوڵه یا نووری چرایە زوڵفە ئەوە یا نافەیی ئاهووی خەتایە باڵایه ئەوە عەرعەرە یا سەروی ڕەوانە یا بۆ منی دێوانەیی بێچارە بەڵایه -کەماڵی
من وامزانی تەوقەیەکە ڕاگوزاری و ئیتر دەستم دەستەکانت بەجێ دێڵێ من وامزانی سەرنجێکە ڕێبوارانە و ئیتر چاوت چاوەکانم بەجێ دیڵێ من نەمزانی و بەختەوەر بووم کە نەمزانی ئەوا ئێستەیش دەستەکانت بوونە هێلانەی هۆنراوەم من نەمزانی و بەختەوەر بووم کە نەمزانی ئەوائێستەیش چاوەکانت بوونە پرشنگی سەرچاوم ئاهـ...گیانەکەم! لە ڕێ و بانی ئەم ئەوینە سپییەدا ئێمە ئێستە بووین بە دەستێک ئێمە ئێستە بووین بە چاوێک ئێمە ئێستە بووین بە دڵێک ئاهـ...گیانەکەم دووکەس بووین و لە جیهانی ئەم عەشقەدا بووین بە کەسێک.. -شێرکۆ بێکەس
تەنیا یەکتری شک دەبەین پاڵمان داوە بەیەکەوە جەستەمان بۆنی یەکتری بۆنی باران و تریفەی گرتووە
تەنیا یەکتری شک دەبەین پاڵمان داوە بەیەکەوە جەستەمان بۆنی یەکتری بۆنی باران و تریفەی گرتووە
وتی: مەحوی من و تۆ ئافتاب و سایە تیمسالین جەنابی من کە دەرکەوتم، دەبێ تەشریفی تۆ بڕوا
گەر لە خەوتا شاعیرێک هات، ویستی باوەشت پیاکات ویستی بە زۆر ماچت کات، گەر لە خەوتا شاعیرێک هات بتفڕێنێ و بتبات ئەوە منم! ئاخر مەگەر من هەر لە خەودا بێم بۆ لات.. -لەتیف هەڵمەت