tgindex
Together GLOW & GRIND✨

Together GLOW & GRIND✨

Статистика

It is NOT luck. it's LATE nights, FOCUS, and BELIEF. 🧠 ئەوە بەخت نیە. درەنگانی شەوە، تەرکیز و باوەڕە. 🧠 Owner: @SharyaAsaad

Последний пост
14 мая
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
119
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
586
20 постов
Вовлечённость
492,4%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 21
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 14 мая256201из Sharya6

    لە ئێستادا، ئەم 30 ڕۆژە زۆر لەوە گرنگترە کە خەڵک بیری لێ ئەکەنەوە، کاتژمێرێک لەوانەیە کەم دیار بێت، بەڵام لە کاتێکی لەم شێوەیەدا کاتژمێرێکی بەفیڕۆدراو وەک بەفیڕۆدانی خەونی تەمەنێکە. لە کۆتای پێویست ناکات پێرفێکت بیت. پێویست ناکات پێشتر هەموو شتێکت خوێندبێت. تەنها پێویستە ڕاکردن لە تواناکانی خۆت بوەستێنیت و ڕوبەڕوی کات کوژەکانت بیتەوە. هەمان ئەو تاقیکردنەوانەی کە بۆ کەسێکی پڕ لە پەشیمانی ترسناک دەرئەکەون، لەوانەیە دەرفەتێکی جوان بێت بۆ کەسێک کە بڕیاری داوە بەردەوام بێت. لە کۆتاییدا تاقیکردنەوەکان وەک خۆیان دەمێننەوە جیاوازییەکە تەنها هەوڵدان و بەردەوامیە و هەڵبژاردنە ڕاستەکانی پێش تاقیکردنەوەکەیە.

  • без подписи

  • 14 мая246173из Sharya6

    30 ڕۆژ پێش تاقیکردنەوەکان دوو وێنەی جیاوازی هەمان خشتەی تاقیکردنەوەم بینی: یەکێکیان ترسناک، تاریک و پڕ دڵەڕاوکێ، وەک خەوێکی ناخۆش، ئەوی تریان ئارام و جوان… بۆیە تاقیکردنەوەکان هەمان شتن ئەوەی دەگۆڕێت ئەوەیە کە تۆ چۆن سەیریان دەکەیت. کاتێک کاتت بەفیڕۆ ئەیەیت هەموو بابەتێک قورستر دەرئەکەوێت و هەموو ڕۆژێک کورتتر ئەبێت، هەموو کاتژمێرێک هەست بە مەترسی زیاتر ئەکەیت چونکە لە ناخەوە ئەزانی کاتێک لە دەست دەدەیت کە ناتوانیت بیهێنیتەوە، تاقیکردنەوەکان ئەگۆڕێن بۆ شتێکی زۆر ترسناک. بەڵام کاتێک بەڕاستی دەست بە هەوڵدان ئەکەیت، هەستەکە ئەگۆڕێت، نەک لەبەر ئەوەی تاقیکردنەوەکان ئاسانتر بوون، نەک لەبەر ئەوەی فشارەکە نەما، بەڵام لەبەرئەوەی هەوڵدان بە سەختی شتێکت پێ ئەبەخشێت کە ترس هەرگیز نایبەخشێت ئەویش: ئاشتی.

  • 8 мар.539252

    پشوو لە ئێستادا پشووە بەهۆی بارودۆخی دەوروبەرمان، هەندێک کەس ئەمە وەک "تەنها پشوویەک" دەبینن بەڵام ئەگەر خوێندکارێکی ئاقڵ بیت ئەمە بە دەرفەتێکی گەورە ئەبینیت لە ڕۆژانی ئاسایی قوتابخانە، ئێمە هەمیشە دەڵێین: خۆزگە کاتی زیاترم هەبووایە بۆ خوێندن." خۆزگە کاتم هەبووایە بۆ پێداچوونەوە بە وانەکانم." خۆزگە بمتوانیایە نمرەکانم باشتر بکەم." باشە ئەمە ئەو کاتەیە چاوەڕێی چیت؟ چەند ڕۆژێکی زیادە لەوانەیە زۆر نەبێت بەڵام شێوازی بەکارهێنانی جیاوازییەکی ڕاستەقینە دروست ئەکات، تەنانەت یەک ڕۆژ لە خوێندن یارمەتیت دەدات لەو شتانە تێبگەیت کە پێشتر زۆرت بەلاوە قورس بوون، بۆیە ئەمە بە دەرفەتێکی گەورە ببینە نەک تەنها پشوو و بەس بە مۆبایل و شتی بێ سوود بەسەرببەیت چەندێکە ئەو شتە بێ سوودانە ئەنجام ئەدەیت سوودی هەبوو؟ وەڵام لای تۆیە ئەگەریش تۆ خوێندکارێکی جدی بوویت کاتی قوتابخانە و پێویستت بە کاتی زۆر نییە بۆ پێداچوونەوە ئەوا ئەم کاتە زێڕینە بۆ شتی بەسوودتر بەکاربهێنە وەک خوێندنەوەی قورئان و تەفسیرەکەی وە تێگەشتن و وردبوونەوەلێی، چوونکە گەشەپێدانی زانیاری تەنها پەیوەندی بە قوتابخانە نییە بەڵکو گەشەپێدانی دڵ و باوەڕەکەشتە. ئەم کاتە زێڕینە بەکاربهێنە بۆ بەهێزتر بوون لە خوێندن و کەسایەتیت. لەبیرت بێت: شێوازی بەسەربردنی کاتی بەتاڵت بە بێدەنگی داهاتووت بنیات دەنێت 😎. هەر لاپەڕەیەک کە دەیخوێنیتەوە مێشکت بەهێزتر دەکات🧠💪. هەر ئایەتێک کە دەیخوێنیتەوە ڕۆحت بەهێزتر دەکات🤍⚡️. کاتێک قوتابخانە دەست پێدەکاتەوە، تەنها بە پشووەوە مەگەڕێنەوە بەهێزتر و ژیرتر و نزیکتر لە خودا بگەڕێوە.🤍 شاریا اسعد ✍️ #study@studychannel10 #study #پشوو #خوێندن

  • 9 дек.7661910

    📘 کاتێک لە وانەکان دواکەوتووی و زۆر دەترسیت لە دەستپێکردن… هەندێک جار مامۆستا خێرا بابەتەکان باس ئەکات، وانەکان کەڵەکە ئەبن و هەست ئەکەیت بەتەواوی دواکەوتووی، سەیری هەموو شتێک ئەکەیت کە پێویستە بیخوێنی، و لەناکاو جەستەت ئەوەستێت و مێشکت ڕەتی ئەکاتەوە دەست بکات بە خوێندن، تەنانەت دانانی پلانیش سوودی نیە و هەست بە دڵەڕاوکێ و ناخۆشی ئەکەیت وەک ئەوەی ناتوانی هەناسە بدەیت🫠، ئەم کاردانەوەیە لە ڕاستیدا ئاساییە، و زانست ڕوونی دەکاتەوە… کاتێک بڕێکی زۆر وانەی تەواو نەکراو ئەبینیت مێشکت وەک هەڕەشە 😠مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و ئەو بەشەی مێشک کە بەرپرسە لە ترس چالاک دەبێت ئەمە وات لێدەکات هەست بە ناخۆشی و ماندووبوون و تەنانەت تاوان بکەیت کە دەست پێنەکردووە😕 بۆیە پلاندانان لەم کاتەدا خراپترت ئەکات چوونکە جێبەجێی ناکەیت، بزانە مێشکت تەمبەڵ نییە تەنها هەوڵ ئەدات بتپارێزێت لە شتێک کە پێی وایە زۆر گەورەیە. کەواتە لەم بارودۆخەدا چی بکەین؟ وەڵامەکە ئاسانە: سەیری هەموو کێشەکە مەکە، سەرنجت بچووک بکەوە🧐. بیر لە هەموو ئەو وانانە مەکەرەوە کە کەڵەکە بووە و بیر لەوە مەکەرەوە کە مامۆستاکە چەندە لە پێشەوەیە و بیر لەوە مەکەرەوە ئەمڕۆ هەموو شتێک تەواو بکەیت... بەڵکو تەنها یەک ئامانجی بچووک هەڵبژێرە، بەشێکی بچووک لە بابەتێک و تەنها ئەوە بخوێنە🤩. بزانە ئەمە فێڵێکی ئاسایی نییە کە لە خۆتی ئەکەیت، بەڵکو زانستی دەمار دەیسەلمێنێت کاتێک مێشک ئەرکێکی بچووک تەواو دەکات کەمێک دۆپامین دەردەدات کە وادەکات هەست بە توانا و هاندان بکەیت ئەو بەرەوپێشچوونە بچووکە بە مێشکت دەڵێت: "دەبینی؟ ئێمە دەتوانین ئەمە بکەین،" و هێواش هێواش ترسەکە کەم دەبێتەوە و تۆ دووبارە دەست بە خوێندن دەکەیت بە شێوەیەکی سروشتی بەبێ ئەوەی خۆت ناچار بکەیت😎. و دوای ئەوەی ئەو ئامانجە بچووکەت تەواو کرد، بەبێ تاوان پشوو بدە و بە خۆت بڵێ، "من باشترین خوێندنم کرد ئەمە کاتی پشوومە." تەنانەت ئەگەر تەنها ٢٥ خولەک بووبێت، هێشتا حسابی بۆ دەکرێت، زانست دەڵێت هەستکردن بە تاوان لە کاتی پشوودا مێشک لە چاکبوونەوە ڕادەگرێت، بەڵام پشوودانی ئارام یارمەتیت دەدات وزە و تەرکیز بگەڕێنیتەوە🥳. بە تێپەڕبوونی ڕۆژ، ئەم هەنگاوە بچووکانە کەڵەکە دەبن و تۆ دەست دەکەیت بە خوێندنی زیاتر و بەیانیەک بۆت دەردەکەوێت کە لە کۆتاییدا گەڕاویتەوە سەر ڕێی مامۆستاکە، چیتر ترس و بێزاری نییە تەنها بەرەوپێشچوونی هێواش و جێگیر☺️. پلاندانان باشە بەڵام نەک کاتێک کە تۆ بێزار دەبیت و هەست بە دوواکەوتوی زۆر ئەکەیت، پلاندانان وادەکات چیاکە گەورەتر دەربکەوێت، سەرەتا بە بچووک دەست پێبکە، کاتێک وزەت گەڕایەوە، دەتوانیت دووبارە پلان دابنێیت. بۆیە ئەگەر هەست بە دواکەوتن و گیرخواردن ئەکەیت ئەمەت لەبیر بێت: شەڕ لەگەڵ هەموو چیاکە مەکە تەنها بەردێکی بچووک بجوڵێنە بە ئارامگرتن و هەنگاوی بچووک و یارمەتی خودا دووبارە هەڵدەستیتەوە، بەهێزتر، و ئارامتر 🤍إن شاء الله. ئازیزان ئەمە بۆ ٦٠ەکە دوو ڕۆژی پێئەچێت ئەگەر بە جدی ویستی خوێندنت هەبێت هەوڵی لەگەڵ بدەن ڕۆژانە ئەرکەکە زیاتر بکەن. شاریا اسعد✍️ #study@studychannel10 #خوێند@studychannel10 #دواکەوتن #خوێندن

  • 5 дек.593199

    без подписи

  • 19 нояб.605201из faith123s

    «لَاْ تَيْـأَسْ نُـوْرُ اللّـهِ أَقْـوَی مِـنْ كُـلِّ عَتَمَـةِِ»🤍! «نـا ئومێـد مەبـە ڕووناڪی خـودا لە هەمـوو تاریڪییـەڪ بەهێزتـرە»🌸!

  • ماندووی؟ خراپ بوویت لە ئینتحانەکان؟ بێزاریت؟ ئێ چی ئەکەی دانیشت و خەمەخۆی تاکەی؟ هەر بەڕاستی لە خۆت بپرسە تاکەی؟ چیت دەسەکەوێ ؟ چی لە مەوزع دەگۆڕێت؟ حەتمەن هیچ... زۆر دڵتپڕەو خەمباری ئۆکەی ئۆکەی بگریی کەی کێشە بەڵام دوای ئەوە ڕێک هەستەوە زۆر زۆر بەهێز واتای ئەوەنیە لە ئینتحانی ڕۆژانە یان ڕۆژێک خراپ بووبیت ئیتر تەواو بێت و بڵێی ئەمە کۆتاییە ناتوانم شکستم هێنا نەخێر نەخێر ئەوە شکست نیە پێویستە دوای کەوتنکان زۆر بەهێز هەستیتەوە.. هەر ئەبێت هەستیتەوە و بجەنگی یەک دەقە دوای بخەی دەقەیە درەنگتر ئەگەیتە خەون و ئاواتەکەت ئیتر لە پێناو چی دوایە خەیت چی شتێک لە داهاتووت گرینترە؟ دایکت و باوکت چاوەڕی تۆن ئەم هەموو شتەدەکەن بۆمان تا ئێمە سەرکەوتوبین دە تۆش سەرکەوتوبە ئەگەر خۆت بۆ شکست بەدەسەوە ئەدەی ئەم هەموو هیلاکیەش مەکەرە سەر دایک و باوکت واز بێنەوە و بڕۆ دانیشە، بەڵام هەر بەڕاستی بەوە ڕازیت؟ نەفست ڕێگادات ئەوها بێکەڵک دانیشت لەماڵێ چەن ساڵە ئەخوێنی یانی ئەتەوێ وا ئاسان خۆت بەدەسەوەدەی؟ گەورە بوویتە گەورە تریشە بیت پێویستە مەنسولیات هەڵگریت ئیتر سەعی بکە قۆڵتی لێ هەڵکە ماقوڵ نیە خەڵک هەر وەک تۆن ئەتوانن تێگەن ئاخر تۆ بۆ تێناگەی..تب/قسەکانی مامۆستاکان😂🥹 ئەم ماوەیە لەماڵە بین ئەگەر ئەتەوێ سەرکەوتوبیت بخوێنە لەوەی بڕۆیت بۆ شوێنان چونکە هەنێک شت  دێتەوە بۆ کۆبونەوەی خێزانی و چونە دەروەوە ئەمانە ڕوو دەدەنەوە بەڵام بۆ سەعی کات چاوەڕێی تۆ ناکات زەرەرت لێکەوێ هەوڵدەن لەم 20 دەرجەی زۆر باش بێنن هەوڵدەن 20 بێنن یانی 20 بکەنە ئامانج تا بتوانن باش بن  گەر لە 20 باش بیت دڵنیابە 60هەروا بیت پشت بەخوا بەستن ئەم ماوەیە جوان کاتەکان دابەش کەن بۆ سەعی🔥 تب/ناڵێم 24 سەعی بکەن شتی تریش بکە کە دڵخۆشت بکاو ئیسراحەت بکە بەتایبەت ئەگەر 12 نی تۆزێ ئەمە بۆ 12 ناگونجێت زۆر. زیاتر ئەبێت سەعی بکەن هیوادارم سەرکەوتووبن ئەمە ڕاو بۆچونی منە هەر تێبنیە شتێکتان هەیە ئەیکەنە سەرچاومان🫀🫶

  • Together GLOW & GRIND✨ pinned «چۆن فێری زمانی ئینگلیزی یان هەر زمانێکی تر ببم🤔: 1. سەیر بکە و لاسایی بکەرەوە🔂: بەرنامەکان، ڤیدیۆی یوتیوب یان ئەو فیلمانە هەڵبژێرە کە چێژی لێ وەردەگریت، تەنها سەیر مەکە ڤیدیۆکە ڕاوەستێنە و دووبارەی بکەوە و شێوازی قسەکردنیان بڵێرەوە، ئەگەر وشەیەک نوێ بوو…»

  • بۆچی بخوێنم خوێندن سوودی نیە کچێ مەخوێنە ئەوەتا خوێندنم تەواو کردوەو لەماڵێم هیچ سودی نیە .. خزمێکم کچەکەم هاوڕێکەم فڵانن... ئەمانەو زۆر شتی تر ئەوترێ بەڵێ بەڵێ ئەوان سەرکەوتنی تۆیان ناوێت بەئێمە چی تۆ خوێندنت تەواو کردو لەماڵی تۆی کچ باشترین چاکە لەگەل خۆتی…

  • ‌ السَّلَاْمُ ‌‌عَلَیْکُم‌ لەگەڵ سەعی چۆنن؟؟

  • بوەستە لە هیوا خواستن بۆ ئەو شتانەی کە دەتەوێت، بەڵکو دەست بکە بە کارکردن بۆیان. هەموو ڕۆژێک زوو لە خەو هەستە، بەردەوام بە و باشترین هەوڵت بدە چوونکە سەرکەوتن بۆ ئەو کەسانە نابێت کە تەنها خەون دەبینن بەڵکو بۆ ئەوانەیە کە زوو بەخەبەر دێن، بەردەوام هەوڵ دەدەن، تەنانەت کاتێک سەختیش بێت...✨️🧠

  • ئەزیزان ئەم چەند مانگە ڕەنگە کەمتر پۆست شت بکەین لە کەموکوڕیمان ببورن ✨️🌷

  • ئەوەندەی نەماوە بۆ قوتابخانە هیوادارم هەمووان پەرۆشی ساڵی نوێی خوێندنبن و هەوڵی لەگەڵ بدەن وە ببێت بە سەرەتای سەرکەوتن 💪✨️🧠

  • پۆلی ١٠ قورسە🏋‍♂️؟ نەخێر👎 لە هەر کەسێکم پرسیوە وتویەتی زۆر ئاسانە بە مەرجێک کەسەکە خوێندبێتی📚 ناکرێت کەسێک بڵێت قورسە لە کاتێکدا بەس کاتی تاقیکردنەوە کتێبی کردۆتەوە📖، هەر کەسێک وتی قورسە بڵێ ڕۆژانە وانەکانت خوێندووە؟ ئەرکی ماڵەوەت ئەنجامداوە؟ دڵنیابە لە وەڵام ئەڵێت کوڕە ناوەللە ئەرک و وانەی چی 🙂 لەبەرئەوە دڵنیابن زۆر زۆر ئاسانە نەک تەنها پۆلی ١٠ هەموو پۆلەکانیتریش بەو جۆرەن بەمەرجێک ڕۆژانە بخوێنیت تەنانەت پۆلی ١٢ش بەوجۆرەیە بڕۆ قسە لەگەڵ ئەوانە بکە کە نمرەیان هێناوە ئەڵێن خوێندنی ڕۆژانە!!! لەبەرئەوە ئەگەر ئەتەوێت نمرەی بەرزبهێنیت لەهەر ئاستێکی خوێندنی تکایە ڕۆژانە بخوێنە 🌁ئەگەر کەمترین ماوەش⏰️ بووە، ڕەنگە بڵێیت خۆ پۆلی ١٢ نیم 🤔 ئاخر ئەزیزم ئەگەر لە ئێستاوە بخوێنیت لە ڕۆژانە ئەوا تا ١٢ ڕادێیت لە خوێندن و فێری چەندین ڕێگا و تەکنیکی باش و بەهێز ئەبیت⚡️🧠. مەلزەمەی چی بەکاربهێنم لە پۆلی ١٠🤔؟ پۆلی ١٠ یان ئەوانەی خوار ١٢ن هیچ مەلزەمەیەکیان ناوێت، بۆ ئەوەی خۆت هەوڵبدەیت و فێری پرسیار شیکارکردن بیت و ڕابێیت وەڵامی پرسیار بە مێشکی خۆت بدەیتەوە🤗🧠. کام مامۆستای یوتیوب بەکاربهێنم؟ کەی پێویست ئەکات؟و بۆ کام وانانە🤔؟ سەرەتا لە کاتی وانە زۆر بە وردی گوێ👂 لە مامۆستای خۆت بگرە و تێبینی بنووسە ✍️📖 بۆئەوەی دوواتر پێویستت بە یوتیوب نەبێت، وە ئەگەر وانەیەک زانیت تێنەگەشتوویت سێری بکە و ئەگەر زانیت لە وانەیەک زۆر لاوازیت پێش مامۆستا سێری بکە، چەند مامۆستایەک هەن کە باشن بەڵام مەرج نییە تۆ لێی تێبگەیت لەبەرئەوە ئەگەر لەمان تێنەگەشتیت سێری مامۆستایتر بکە و چەندین مامۆستای بەتوانا هەن... زیندەزانی -> م.محمد کیمیا -> مامۆستا بەختیار فیزیا -> م. دلڤین سەلیم بیرکاری-> م. ئیبراهیم ئیسماعیل ئینگلیزی -> sunrise with Ali عەرەبی -> م.فەرید کوردی ڕاستی بیرم نەماوە لە کۆتایی هەندێک تێبینی بچووک بەڵام زۆر بەسوود✅️ - تکایە زۆر زۆر ئاگاداری هاوڕێبن👭👬 هەوڵبدەن لەگەڵ کەسێکبن کە ئامانجی نمرەی باش و خوێندن بێت⚡️🧠 نەوەک بڵێت خوێندن فشەیە و هەر باسی جل و سەیارە و خۆشەویستی و شتی بێتام بکات😑 چوونکە دڵنیابن ئێوەش سارد ئەکاتەوە، وە قسەی ناشرین و جنێو لە کەس قبووڵ مەکەن 🙅‍♀️🙅‍♂️چوونکە لە کەسایەتیتان کەم ئەکاتەوە و سنووری هاوڕێیەتی ناهێڵێت!!! - ترست بشکێنە لە وەڵامدانەوەی پرسیار، هەتا ئەتوانیت دەست بەرزبکەرەوە 🙋‍♂️🙋‍♀️و بەژداری چالاکی پۆل بکە و سیمینار پێشکەش بکە، شەرم مەکە لە هەڵە چوونکە ئەوانە لە داهاتوو تۆ گەورە ئەکەن و کەسایەتیەکی بەهێزت بۆ دروست ئەکەن💪. - هەمیشە خاوێن و ڕێکوپێک و بۆنخۆشبە✨️🌷 چوونکە بەڕاستی هەندێک خوێندکار هیچ گرنگی بە خۆی نادات وە ئەمەش کاریگەری ئەبێت لەسەر جەوت و دەوروبەریشت بێزار ئەکات🙁. - قوتابخانە و وانەکانت خۆشبوێت💖 چوونکە لە کۆتایی هەر ئەبێت وانەکان بخوێنیت ئەگەر بە ڕق و ناخۆشی و زۆرداری بیخوێنیت بێزار ئەبیت و ئەنجامێکی باشت نابێت🙁، وە باشترین هەوڵتبدە لەگەڵ مامۆستا بەڕێز بیت و ڕقت لێی نەبێت چوونکە تۆ زەرەر ئەکەیت و ئەو هەر وەک خۆی مامۆستا ئەبێت لەجیاتی ئەوەی بڵێیت لە داخا ناخوێنم بڵێ شەربێ بۆی بسەلمێنم چەند زیرەکم💪⚡️🧠. ئەگەر هەرپرسیارێک یان تێبینیەکتان هەبوو لە کۆمێنت پێمبڵێن 🤗. شاریا اسعد ✍️📖 #study@studychannel10 #خوێندن

  • ئەنجامدان لەسەرووی هاندان: ڕاستە هاندان هەستێکی زۆر باشت پێئەبەخشێت، پەرۆشی و وزەیەکی زۆر و ئامادەی بۆ خوێندنێکی زۆر، بەڵام لە ڕاستیدا وەک خۆشمان ئەزانین هاندان بۆ ماوەیەکی درێژ نامێنێتەوە⏰️. هەندێک ڕۆژ کە هەڵەستیت لە خەو.. هیچ هاندانێکت نییە🥱، کەواتە ئەگەر تەنها پشت بە هاندان ببەستیت ئەوا ئەوەستیت لە ئەنجامدانی خوێندنەکەت🥲. لەبەر ئەوە ئەنجامدان و ڕێکوپێکی گرنگترە💪. تەنانەت کاتێک کە حەزت لێ نییە بخوێنیت ئەوە بە خۆت دەڵێیت، "من تەنها بە 10 خولەک دەست پێدەکەم،" و پاشان کۆتایی بە کاتژمێرێک دەهێنم. ئەوە بنیاتنانی خووەکانە کە دەتباتە پێشەوە کاتێک هاندان نامێنێت. هاندان وات لێئەکات دەست پێبکەیت، بەڵام ئەنجامدان و ڕێکوپێکی وات لێئەکات بەردەوام بیت و ئەنجامی زیاترت هەبێت وە ئەو ئەنجامانە هاندەرێکی نوێ و بەهێزتر دروست ئەکەن⚡️🧠. لە کۆتایی بزانە "داهاتووت لەو ساتانەدا دروست دەبێت کە کەس ناتبینێت👀." لە کاتە بێدەنگەکان کاتێک تۆ خوێندن هەڵئەبژێریت لە جیاتی سکڕۆڵکردنی سۆشیاڵ میدیا، کاتێک تەنها یەک پرسیاری تر شیکار ئەکەیت، کاتێک بڕیار دەدەیت کۆڵ نەیەیت. لەوانەیە دەوروبەرت و خۆت ئەمڕۆ تێبینی ئەو هەڵبژاردنە بچووکانە نەکات، بەڵام داهاتووت تێبینی ئەکات و ئەنجامەکەیت پیشان ئەیات. سەرکەوتن لە یەک کاتدا دەرناکەوێت بە بێدەنگی، ڕۆژ بە ڕۆژ، بەهۆی ئەو ئەنجامدان و ڕێکوپێکیانەی کە ئەنجامی ئەیەیت کاتێک کەس سەیر ناکات 🫡⚡️. شاریا اسعد ✍️📖 #study@studychannel10 #خوێندن

  • پشوودان زۆربەمان پێمان وایە پشوودان مانای تەمبەڵییە، بەڵام لە ڕاستیدا پێچەوانەکەیە، مێشکت وەک ماسولکە وایە نەک تەنها لە بەکارهێنانی بەڵکو کاتێک دەشهێڵیت چاک ببێتەوە بەهێزتر دەبێت⚡️🧠. کاتێک پشوویەکی باش ئەدەیت>>> باش دەخەویت🥱، یان بۆ ماوەیەک لە کتێبەکانت دوور دەکەویتەوە، مێشکت زانیاریەکان ڕێکدەخات و وایان لێدەکات بچەسپێن✍️🧠. خوێندن بەبێ پشوودان وەک ڕژاندنی ئاو وایە بۆ ناو پەرداخێکی پڕ تەنها دەڕژێت و هیچ شتێک نامێنێتەوە، بەڵام کاتێک کات بە خۆت دەدەیت مێشکت دووبارە ڕوون دەبێتەوە و ئامادە ئەبێت بۆ وەرگرتنی زیاتر. کەواتە هەست بە تاوان مەکە بۆ پشوودان. کاتژمێرێکی تەرکیز و پشوودان بۆ خوێندن🤗 هەمیشە بەهای زیاترە لە چوار کاتژمێر خوێندنی ماندووکەر و بێ پشوو🙁. وە یەکێک لە باشترین تەکنیکەکانی خوێندن پۆمۆدۆرۆیە⏰️ کە تێیدا ٢٥ خوولەک ئەخوێنیت و ٥خ پشوو بەمجۆرە هەتا ٤جار تەواو ئەکەیت دووای ٤جارەکە پشوویەکی ماوە درێژتر وەرئەگریت وەک ١٥خوولەک... (بزانە ڕێست یان پشوودان بە مانای مۆبایل و ئایپاد.. بەکارهێنان نایەت بەڵکو واتە هەناسەی قووڵ و نوێژکردن و ئاو و میوە یان چەرەس خواردن و ئارام بوونەوە، بەڵام ئەگەر تۆ یەکسەر مۆبایل بکەیت لە کاتی پشوودان ئەوە بزانە مێشکت ماندووتر کردووە و پشووت وەرنەگرتووە بۆیە دوواتر مەڵێ خۆ ڕێستیشم وەرگرت کەچی هێشتا ماندوو و بێزارم 😑.) لە کۆتایی بزانە پشوودان کات بەفیڕۆ نادات بەڵکو بەشێکە لە خوێندنەکەت📚. شاریا اسعد ✍️📖 #study@studychannel10 #خوێندن

  • سەرکەوتنە بچووکەکان ئێمە زۆر خێراین لە تێبینی کردنی ئەوەی تەواومان نەکردووە بەڵام لەبیری ئەکەین کە چیمان تەواو کردووە. لە کۆتاییدا لە پرسیارێکی قورسی بیرکاری تێگەیشتیت🤔؟ ئەوە پێشکەوتن و سەرکەوتنە💪. تۆ دوو لاپەڕەت خوێندەوە لە کاتێکدا پێت وابوو تەنانەت ناتوانیت کتێبەکە بکەیتەوە📖؟ ئەوەش پێشکەوتن و سەرکەوتنە⚡️. بردنەوەی بچووک گرنگە چوونکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە تۆ بەرەو پێشەوە ئەڕۆیت🏃‍♂️🏃‍♀️، تەنانەت ئەگەر خاویش بڕۆیت، کاتێک دەوەستیت و ئەو هەنگاوانە بەرز دەنرخێنیت، بەبیری خۆت دەهێنیتەوە کە هەوڵدان چەند گرنگە نەک تەنها نمرەی کۆتایی یان تاقیکردنەوەی گەورە... هەموو جارێک کە ئەرکێک دیاری دەکەیت، بە هێواشی بە خۆت بڵێ "ئافەرین کارێکی باش ئەکەیت✨️🌷." یان هەر قسەیەکی باش لەوانەیە لە سەرەتا گەمژانە دیار بێت، بەڵام متمانە بەخۆبوون دروست دەکات و هانت دەدات بۆ هەنگاوی داهاتوو و گەورەتر . بزانە: سەرکەوتنە گەورەکان🏆 تەنها کۆکراوەی سەرکەوتنە بچووکەکانن📚. چاوەڕێ مەکە تا بەسەر هەموو چیاکەدا سەرکەویت ئینجا هەست بە دڵخۆشی و شانازی بکەیت، بەڵکو دڵخۆشبە و هەست بە شانازی بکە لەگەڵ هەر هەنگاوێکی بچووک کە دەیبڕیت چوونکە ئەمە یارمەتیدەر و هاندەرت ئەبێت بۆ بەردەوامبوون و پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر و گەورەتر⚡️🧠. "سەرکەوتن کۆی هەوڵە بچووکەکانە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دووبارە دەبنەوە." — ڕۆبێرت کۆلیەر شاریا اسعد ✍️📖 #study@studychannel10 #خوێندن

  • تۆ گرینگترین کەسیت.. بەڵێ، تۆ گرینگیت بەو جۆرەی کە هەیت هەرگیز خۆت بەکەم مەبینە ڕێگە مەدە کەس کاریگەری هەبێت لەسەرت تەنها لەبەر ئەوەی کەسێک پێتئەڵێت تۆ ناتوانیت واتای ئەوە نیە کە تۆ ناتوانیت ئەسڵەن کەس مافی ئەوەی نیە بڕیار لەسەر داهاتووت بدات... ڕێگە مەدە قسەکانی ئەوان شکستت پێ بێنێت خۆی ئەوانیش لەوتنی ئەو قسەیە ئامانجیان شکست هێنانی تۆیە ڕێگە مەدە ئامانجەکەیان بپێکن بەڵکو تۆ ئامانجەکەت بپێکە... گەر دایکت و باوکت و خوشک و براکانت وائەڵێن ئەوان تەنها قسەیەکە و دەیکەن بەڕاستی ئەیانەوێت سەرکەوتووبیت تەنها ئەم شتە لە ناو کۆمەڵگا بڵاوە هەرخۆی گەورەترین کێشە ئەوەیە هەموو قسەیەک دەکەن وائەزانن کاریگەری نیە بەهەرحاڵ... تۆ جیاواز بە تۆ کۆمەڵگا بگۆڕە پێویستە سەرەتا لەسەر خۆت کار بکەیت کاتێک بەڕاستی بوویتە کەسێکی پێگەیشتوو ئەوکات کار لەسەر دەوروبەرت بکە... بیرت بێت تەنها خۆت بڕیار بدەی کەداهاتووت چۆنە... یان خۆت لەناو دەبەیت یان خۆت زۆر بەهێز دروستەکەیت ...بیرت بێت کات ناوەستێ تۆش گەورە دەبیت بێ ئاگاداری خۆت بۆیە تەمەنت لەشتی بێمانا بەفیڕۆ مەدە واز لە مناقەشە بێنە لەگەڵ ئەوکەسەی لە حەسودیا خوێنی کوڵێت ئەیەوێ هەمووخراپێکت بەسەر بێنێت دوورکەوە لێی پێویست ناکات دەستەکەوتەکانت نیشانیان بدەیت قسەی ئەوان هیچ گرینگ نیە... ئیلاف ڕزگار ڕاستە قاوه‌تاڵه‌ به‌ڵام له‌ ناخی قاوه‌خۆر شیرینه‌ هیچ تێبنیەکتان هەیەلەسەر گرینگی خۆت یان شتێک بتەوێت بیڵێیت؟👇🏼ൠ

  • هەنگاونانی بچووک لەبڕی چاوەڕوانی بۆ هاندانێکی گەورە ئینجا دەستپێکردن: زۆرێک لە خوێندکار پێیان وایە پێش ئەوەی دەست بە خوێندن بکەن دەبێت هەست بە هاندان بکەن، هەر لە چاوەڕوانی مەزاجێکی زۆر باش و ڕێکخستنی مێز بە باشترین شێوە و وزەیەکی زۆر باش دەکەن، بەڵام بە ڕاستی هاندان بەگشتی یەکەم جار نایەت بەڵکو کردار و دەست پێکردن یەکەم جار هەیە 🫡. وەک پاڵنانی جۆلانە بیری لێبکەوە سەرەتا بە دەگمەن دەجوڵێت بەڵام هەر پاڵنانێکی بچووک بەرزتر دەبێتەوە. خوێندن بەهەمان شێوە کاردەکات ئەگەر کتێبەکە بکەیتەوە، تەنها یەک لاپەڕە بخوێنیتەوە و تەنها یەک پرسیار شیکار بکەیت، مێشکت گەرم دەبێت⚡️🧠، هەرچەندە زیاتر بیکەیت ئاسانتر دەبێت. بە خۆت بڵێ: "پێویست ناکات ئەمڕۆ هەموو شتێک تەواو بکەم، تەنها پێویستە دەست پێبکەم." پێنج خولەک تەرکیز دەکرێت ببێتە سی خولەک، 30 دەکرێ ببێت بە کاتژمێرێک، هەنگاوی بچووک زۆر لەوە بەهێزترە کە بیری لێئەکەیتەوە، گۆڕانکاری گەورە دروست دەکەن و وا لە ئامانجە گەورەکان دەکەن کەمتر ترسناک و ئاسان بن😎💪. جاری داهاتوو کە چاوڕێی هاندان بوویت، لە 5 ەوە بژمێرە و دەست پێبکە. بزانە داهاتووت سوپاست دەکات بۆ ئەو هەنگاوە بچووکانەی سەرەتا⚡️🏃‍♂️. شاریا اسعد ✍️📖 #study@studychannel10 #خوێندن