tgindex
🌸کەناڵێک تایبەت بەخوشکان🌸

🌸کەناڵێک تایبەت بەخوشکان🌸

Статистика

خوشکی ئەزیزم باڕێگای ژییانت اسلام بێت و چرای دەستت تەوحید بێت وتاجی سەرت حیجابەکەت بێت.

Последний пост
12 авг.
Последнее чтение
13 авг.
Постов за неделю
2
Всего постов
23
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
98
+1 за 3 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
33
23 постов
Вовлечённость
33,7%
к подписчикам
Постов в день
0,3
всего 23
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
6
1/48двое суток
6
1/72трое суток
7

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • ئەگەر لە سوجدەش بمری ئاهی ئەو کەسەی دڵیت شکاندووە ناهێڵێ بچیتە بەهەشتەوە، ئاگادار بە، حق الناس لای خودا زۆر گەورەیە..🖤

  • مامۆستا ڕەوەند.

  • https://t.me/ZHWAN4

  • بەمۆدیل پەرستان بڵێن دواین مۆدێلی جل وبەرگ.. کفنە !

  • قال الليث بن سعد رحمه الله: من لم يشعر بالغربة فليس على السنة. ذم الكلام للهروي📚🌊 ----------------------- لەیثی کوڕی سەعد رەحمەتی خوای لێبێ دەڵێت: هەرکەس هەست بە غەریبی نەکات لەسەر سوننەت نییە. ذم الكلام ــی هەڕەوی📚🌊

  • ئەم دونیایە بۆ تۆ دروستکراوە بەڵام تۆ بۆ ڕۆژی دوایی دروستکراویت.

  • ڕۆحی عیبادەت، زیکری خودایە. دڵی مرۆڤ ماسییە، و یادی خودا دەریایە. ماسی بەبێ ئاو ناژی..🤍 دڵی خاڵی لە زیکری خودا وێرانەیە.

  • گەر حیجابێک وەسفی لاشەت بکات ئەمە حیجاب نییە بەڵکو تەنها قوماشێکە .. مەرجەکانی حیجابی شەرعی: 1.دەبێت هەموو لاشەت داپۆشێت . 2.دەبێت بۆن خۆش نەبێت. 3.دەبێت تەسک نەبێت. 4.دەبێت ڕازاوە نەبێت . 5.دەبێت تەنک نەبێت کەئەوەی لەژێریدایە دەری بخات. 6.دەبێت لەجلی پیاوان نەچێت. 7.دەبێت لەجلی بێباوەڕان نەچێت. 8.جلێک نەبێت پێیوە ناوبانگ دەرکەیت .

  • سودةكاني : استغفار 🌸 رسول الله ئةفةرميت عليه السلاة والسلام فەرموودە: > «هەر کەسێک بەردەوام بێت لە ئیستغفار، خوا لە هەموو خەمێک ڕزگاریی پێ دەبەخشێت، ولە هەموو تەنگانەیەک دەرچوونێکی بۆ دەکات، و ڕزقی لە شوێنێکەوە پێ دەدات کە چاوەڕوانی ناکات.» واتا: ئەو کەسەی بەردەوام لە گوتنی «أستغفرُ اللهَ وأتوبُ إليه» و داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بکات، خوا: لە هەموو خەم و دڵتەنگییەک ڕزگاری دەكات. ولە هەموو تەنگانە و کێشەیەک دەرگای چارەسەری بۆ دەکات. و ڕزقی لە شوێنێکەوە پێ دەدات کە هەرگیز گومان و چاوەڕوانی نەکردووە.

  • ئایا میكیاج كردن بۆ دەرەوەى ماڵ حەرامە؟وە حوكمى كردنى چیە؟ وەڵامی پرسیارەکە: خۆجوانكردنەوە و خۆدەرخستن لەدەرەوەى ماڵ واتە بۆ جگە لە مێرد كارێكى حەرامە و هۆكارە بۆ لەدەست دانى ڕەوشت و قورسى و سەنگینى ئافرەتەكە وە سەرپێچى فەرمانى خوایە وە خواى گەورە دەفەرموێ: {وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُوْلِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاء وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} (31) سورة النــور. واتە: بەئافرەتانى ئیماندار بڵێ چاویان بپارێزن لەتەماشاى نامەحرەم وە داوێنى خۆیان بپارێزن لە گوناهـ و جوانى خۆیان دەرنەخەن جگە لەوەى كە دیارە با سەرپۆشەكانیان بدەن بەسەر سینەو ملیاندا و جوانى و زینەتى خۆیان دەرنەخەن بەتەواوەتى بۆ هاوسەرەكانیان نەبێت یان باوكى خۆیان یان باوكى مێردەكانیان یان كوڕى خۆیان یان كوڕى مێردەكانیان یان بۆ براكانى خۆیان یان برازاكانیان یان خوشكەزاكانیان یان ئافرەتێك كە پەیوەندییان هەیە پێكەوە یان ئەوانەش كە كەنیزەكیانن یان ئەوانەى لەماڵەكانتاندا دەژین و پێویستیان بە ئافرەت نییە (لەبەر پیرى و نەخۆشى...) یاخود ئەو منداڵانەى كە هێشتا شارەزاییان لە ئافرەت نیە نابێت ئافرەتانى ئیماندار قاچیان دەربخەن و پێیان بدەن بە زەوى دا تادەنگى خشڵ و پاوانەكانیان بێت و بزانرێت كە زینەتدار و خشڵدارن كەواتە هەمووتان ئەى ئیمانداران بەرەو لاى خواو بەدەستهێنانى ڕەزامەندى ئەو بگەڕێنەوە بۆ ئەوەى ڕزگارو سەرفرازبن. - بۆیە پێویستە ئافرەتان خۆیان بۆ مێردەكانیان جوانبكەنەوە وە كەرەستەى جوانكردنەوەى حەڵاڵ بەكاربهێنن نەك بە كەسانى تر لەدەرەوە بەڕاستى ئەمە كارێكى سەیرە لەم سەردەمەدا ئافرەتان تێیكەوتوون بەشكو بە پشتیوانى خواى گەورە خوشكانمان لەم گرفتە ڕزگاریان بێت خوا یارمەتى هەموولایەكمان بدات.

  • •• إننا لانبكي الميت لذهابه عنا وإنما لبقائنا دونه. ئێمە ناگرین بۆمردوو لەوەی بەجێ هێشتوین ، بەڵام بۆئەوە دەگرین ئێمە بەبێ ئەو ماوین .

  • پێغەمبەری نازارمانﷺفەرموویەتی: خوێندنی ئەم زیڪرە  پاداشتی خێرترو چاڪترە لەشەوڕۆژێڪ زیڪرڪردن سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ عدد ما خلق ، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ مِلْءَ ماخلق ، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ عدَدَ ما في الأرضِ والسماءِ، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎  ملء ما في الأرض والسماء، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎  عدَدَ ما أحصى كتابه، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ ملء ما أحصى كتابه، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎  عدَدَ كلّ شيءٍ ، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎  مِلْءَ كُلِّ شَيءٍ..♡︎

  • خوشکی بەڕێزم گەرمی هاوین خۆدەرخستن و سفوریت بۆ حەڵاڵ ناکات ، بزانە دۆزەخ زۆر لەوە گەرمترە کە بیری لێدەکەیتەوە ، خوای گەورە پەنامان بدات لە ئاگری دۆەخ ! فاتقي الله في نفسك غالية .. ✍️

  • شێخ ابن عثیمین دەفەرمووێت، ئیمامی ابن القیم فەرموویەتی: هۆڪاری لێ خۆش بوون لە تاوانەڪان 10 شتە: ①تەوبە ڪردن، ②ئیستیغفار ڪردن، ③چاڪە ڪردن، ④بەڵاو موسیبەت، ⑤پارانەوەی مسوڵمانان، ⑥تاقی ڪردنەوە لە ناو قەبر دا، ⑦وەستان لە ڕۆژی قەیامەت دا، ⑧شەفاعەت ڪردن، ⑨ڕاستێتی بەتاڪ دانانی خوای گەورە لە هەموو شتێڪی تایبەت بە خوای گەورە، ⑩وە ڕەحم ڪردنی خوای گەورە بەسەر هەموو خەڵڪی دا. ــــــــــــــــــ ◆مختارات من إعلام الموقعین ص٩٧

  • الحياء زينة المرأة .. ولا رجاء في امرأه بلا حياء ! حەیا جوانی و ڕازاوەیی ئافرەتە... ئومێدی خێر ناکرێت لە ئافرەتێك حەیاو شەرمی نەبێت ! ✍

  • [ شیرپێدان واجبە ] « شیر پێدان واجبە بۆ ئافرەت ئیلا ئەگەر عوزرێکی  هەبێ ئافرەتەکە  نەخۆش بێ یان  مناڵەکە نەخۆش بێ ئەسلی شیر پێدانەکە واجبە بەڵام بۆ دوو ساڵەکە بەپێی پێویستی مناڵەکە بۆ شیرەکەو ڕاوێژی دایک و باوکیەتی » . [ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]

  • نهێنی ڕووناکی و جوانی دەموچاو ابن قیم رحمە اللە فەرموویەتی: هەندێک لە ئافرەتان شەونوێژیان زۆر دەرکرد... جا پێیان وترا دەربارەی ئەمە(واتە:پرسیاریان لێ کردن بۆچی شەونوێژ زۆر دەکەن)،وتیان: ئەوە دەموچاو جوان دەکات،وە منیش حەز ئەکەم دەموچاوم جوان بێت. روضة المحبین

  • شيريني نزيك بون لەخودات بينيبێ!! چۆن قسەي ئەھلي دونيا ئەگات بەدڵت؟؟

  • کاتێک هەواڵی مردنی کەسێکمان پێ دەگات لەئەهلی سوننە وەک ئەوە وایە بەشێک لە جەستەمان لەدەست دابێت انا للە وانا الیە راجعون . [اللهم اغفر لە وارحمە وعافە واعف عنە واکرم نزلە ووسع مدخلە واغسلە بالماء والثلج والبرد ونقە من الخطایا کما نقیت الثوب الابیض من الدنس وابدلە دارا خیرا من دارە واهلا خیرا من اهلە وزوجا خیرا من زوجە وادخلە الجنە واعذە من عذاب القبر وعذاب النار] .

  • حوکمی بەڕۆژوو نەبونی خوێندکار بەهۆکاری تاقی کردنەوەو سەعی کردن ... دروست نیە بۆ خوێندڪار  بەڕۆژوو نەبێت بە بیانووی تاقیڪردنەوە یان سەعیڪردن بەڵڪو تاوانێڪی گەورەیە چونڪە خوێندن وتاقیڪردنەوە نابن بە عوزر بۆ بەڕۆژوو نەبوون ئەو ڪەسانەی ڪە لە شەرعدا ڕێگەیان پێدراوە بەڕۆژوو نەبن یاخود دەبێت بەڕۆژوو نەبن بریتیین لە:- منداڵ پێش باڵغ بوون شێت ڪە عەقڵی لەدەست دابێت موسافیر ڪەسێڪ ڪە لە سەفەردا بێت نەخۆش ئافرەتی دووگیان و شیردەر کە نەتوانن یان زیانی هەبێت بۆخۆیان کۆرپەکەیان. ئافرەت لە سوڕی مانگانەدا بێت یان زەیسان بێت ئەم نۆ خاڵەی ڪە باسمانڪرد ئەو ڪەسانەبوون كە بەپێی بەڵگەی شەرعی بۆیان هەیە كە بەڕۆژوو نەبن، بینیمان لە هیچ خاڵیڪیاندا باسی خوێندن و تاقیڪردنەوەی تێدا نەبوو، واتە هیچ بەڵگەیەك نیە لە قورئان و سونەت ڪە ڕێگە بدات بە قوتابی بە بیانوی خوێندن و تاقیڪردنەوە بەڕۆژوو نەبێت. ئەی قوتابی خۆشەویست ئایا تۆ ڪام لە مانەیت تا بەدروستی بزانیت بەڕۆژوو نەبیت؟: منداڵ! شێت! نەخۆش! موسافیر! پیرو پەكەوتە! ئافرەتی دووگیان! ئافرەتی شیردەر! ئافرەتی زەیسان! ئافرەتێك لە سوڕی مانگانە بێت! دوای ئەوەی ڪە بۆت ڕوون بویەوە ڪە خوێندن و بەشداری ڪردن لە تاقیڪردنەوە نابێتە عوزرێڪی شەرعی بۆ بە ڕۆژوو نەبوون بزانە ڪە ڕۆژوو نەگرتن یەڪێڪە لە تاوانە گەورەڪان: ئیمامی زەهەبی فەرموویەتی:لای مسوڵمانان جێگیر و یەڪلایە ڪە هەرڪەسێڪ بەبێ عوزر و بەبێ نەخۆشی واز لە ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕەمەزان بهێنێت ئەوە ئەو ڪەسە خراپترە لە ڪەسی زیاناڪار و لە ڪەسێڪ ڪە بەبەردەوامى عەرەق بخواتەوە، بەڵڪو گومانیان هەیە لە مسوڵمانەتێڪەی و گومانی بێدینی و دەرچوون لە دینی پێ دەبەن. (الڪبائر للذهبي ص:157).  ڪەواتە ئەگەر یەڪ ڕۆژ بەبێ عوزر ڕۆژوو نەگریت:  تاوانێڪی گەورەت ئەنجام داوە! تاوانەڪەت گەورەترە لە تاوانی زینا! عەرەق خواردنەوە! دزیڪردن! ڕێگرتن لە خەڵڪی! بەڵڪو جوان سەرنج بدە لەم فەرموودەیە بۆ ئەوەی بزانیت سزای بەڕۆژوو نەبوون چیە؟ عن أبي أمامة الباهلي رضي الله عنه قال سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول (بَيْنَمَا أَنَا نَائِمٌ أَتَانِي رَجُلَانِ فَأَخَذَا بِضَبْعَيَّ فَأَتَيَا بِي جَبَلًا وَعِرًا، فَقَالَا: اصْعَدْ، فَقُلْت: إنِّي لَا أُطِيقُهُ، فَقَالَا: إنَّا سَنُسَهِّلُهُ لَك، فَصَعِدْت حَتَّى إذَا كُنْت فِي سَوَاءِ الْجَبَلِ إذَا بِأَصْوَاتٍ شَدِيدَةٍ، فَقُلْت: مَا هَذِهِ الْأَصْوَاتُ؟ قَالُوا: هَذِهِ عُوَاءُ أَهْلِ النَّاڕ، ثُمَّ اُنْطُلِقَ بِي فَإِذَا أَنَا بِقَوْمٍ مُعَلَّقِينَ بِعَرَاقِيبِهِمْ مُشَقَّقَةً أَشْدَاقُهُمْ دَمًا، قُلْت مَنْ هَؤُلَاءِ؟ قَالَ الَّذِينَ يُفْطِرُونَ قَبْلَ تَحِلَّةِ صَوْمِهِمْ)رواه ابن خزيمة وابن حبان في صحيحيهما وصححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب.  لە ئەبو ئومامەی باهلیەوە ڕەزای خودای لە سەربێت دەگێڕنەوە ڪە فەرموویەتی: بیستم لە پێغەمبەری خودا صلى الله علیه وسلم ڪە دەیفەرموو: لە ڪاتێڪدا ڪە خەوتبووم دوو پیاو هاتن بۆ لام و هەردوو قۆڵیان گرتموو بردمیان بۆ لای شاخێڪی سەخت و پێیان وتم سەرڪەوە، منیش وتم: من ناتوانم سەرڪەوم،وتیان:ئێمە بۆتی ئاسان دەڪەین، سەرڪەوتم تاگەیشتمە ناوەڕاستی شاخەڪە گوێم لە دەنگ و هاوارێڪی بەهێزوو توند بوو، وتم ئەم دەنگوو هاوارانە چین؟ وتیان: ئەوە قیژەو هاواری ئەهلی ئاگرە. پاشان بردمیان تاوەڪو قەوم و ڪەسانێڪم بینی بەڕەگی پشتی قاچیان سەرەو بن هەڵواسراوبوون لێویان شەق شەق بوو بوو خوێنی لێ دەچۆڕا، وتم ئەمانە ڪێن؟ وتیان ئەمانە ئەوڪەسانەن ڪە ڕۆژوو دەشڪێنن پێش ئەوەی ڪاتی ڕۆژوو شڪاندن بێت. زانایانمان دەفەرموون ئەگەر ئەمە سزای ڪەسێڪ بێت ڪە ڕۆژوەڪەی نەباتە سەر و پێش ئاوابوونی خۆر ڕۆژووەڪەی بشڪێنێت، ئەی دەبێت سزای ئەو ڪەسانە چی بێت ڪە هەر لە سەرەتاوە بە بێ عوزر بەڕۆژوو نابێت.!!