tgindex
تێڕوانین

تێڕوانین

Статистика

صلی الله علیە وعلی الە حق قدرە ومقدارە العظیم

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
6
Всего постов
64
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
2 083
+1 за 4 дн.
Сутки
+1
+0,05%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
155
40 постов
Вовлечённость
7,4%
к подписчикам
Постов в день
0,9
всего 64
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
83
1/48двое суток
95
1/72трое суток
102

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • ئەزانی دنیا دەکرێت ڕۆژێک سەختی و تەنگانەی تێدا بێت و ڕۆژێک ئاسودەیی و فراوانی ڕۆژێک دۆخێکی باش و ڕۆژێک دۆخێکی ئازاربەخش.. مرۆڤ بە هەر حالێک بێت ڕاسپێردراوە کە خۆی لەگەڵ ژیاندا بگونجێنێت.

  • فەرمانی زاتی حەق چرپاندی بە گوێی گوڵدا و وای لێکرد پێبکەنێت بپشکوێت. شتێکی بە بەرد گوت و کردی بە عەقیقی ناو کانزا. ئایەتێکی بە جەستە گوت تاوەکو بوو بە ڕۆح و گیان قسەی لەگەڵ خۆردا کرد تاوەکو درەوشایەوە و ڕووناک بوو. دیسانەوە نوتقێکی یان پەیامێکی ترسناک بە گوێیدا دەچرپێنێت بەوەش سەدان خۆرگیران دەكەوێتە سەر ڕوخساری خۆر. ئایا ئەو زاتە ئاخێوەرە چی بە گوێی هەوردا خوێندبێت کە وا وەک مەشکەی ئاو فرمێسک لە چاوەکانیەوە دەڕێژێت؟ ئایا زاتی حەق چی بە گوێی خاکدا خوێندبێت کە ئاوا چووەتە قووڵایی تێڕامان موراقەبە و بێدەنگ ماوەتەوە؟ #مەولانا #مەسنەوی_مەعنەوی #تێڕوانین

  • без подписи

  • https://youtu.be/Vxnjw0a8oas?si=9d1flJE7u51IEVqE

  • بەجدیی هەتا ئێستا لە خۆت پرسیوە خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا بە چ ناوێک تەجەلا دەکات یان دەردەکەوێت هەموان دەزانن کە ڕەحمەتی خوای گەورە لە دونیادا هەموو شتێکی گرتووەتەوە باوەڕدار و بێباوەڕ چاکەکار و خراپەکار گوێڕایەڵ و سەرپێچیکار دەگرێتەوە. هیچ دروستکراوێک نییە کە لەناو شوێنەوارەکانی ڕەحمەتی خودادا نەگوزەرێت لە ڕزقەکەی دەخوات لە فەزڵەکەی هەناسە دەدات و لەژێر پەردەپۆشی و مۆڵەتدانیدا دەژی. بەڵام ئەو پرسیارەی کە زۆرێک لە خەڵکی لێی بێئاگان ئەوەیە: ئەگەر دونیا کۆتایی هات و دروستکراوەکان بۆ پەروەردگاری جیهانیان هەستانەوە و ڕۆژی لێپرسینەوە و پاداشت هات ئەو ڕۆژەی کە منداڵان تێیدا پیر دەبن پەڕاوەکان تێیدا بڵاو دەبنەوە، تەرازووەکان دادەمەزرێن و هەر مرۆڤێک بەپێی کردەوەکانی خۆی لێپرسینەوەی لێ دەکرێت... ئایا خوای گەورە بە چ ناوێک بۆ بەندەکانی دەردەکەوێت (تەجەللی دەکات)؟ ئایا بە ناوی تۆڵەسێن (المنتقم) دەردەکەوێت؟ یان بە ناوی (القهار)؟ یان بە ناوی دادپەروەر (العدل)؟ دەرکەوتنی ڕەحمەت لە وێستگەی دادپەروەریدا ئەگەر دەرکەوتنەکە تەجەلاکە تەنها بەم ناوانە بووایە، ئەوا تەواوی دروستکراوەکان لەناو دەچوون. چونکە هیچ کەسێکمان نییە کە تاوانبار نەبێت وە هیچ کەسێکمان نییە کە کەمتەرخەم نەبێت. هیچ کەسێک پەروەردگاری خۆی نەپەرستووە وەک ئەوەی کە شایەستەی پەرستنە، وە سوپاسگوزاریی نەکردووە وەک ئەوەی شایەستەی سوپاسگوزارییە. وە ئەگەر تەنها بە دادپەروەرییە کەی لێپرسینەوەمان لەگەڵدا بکرێت، ئەوا هیچ کەسێکمان ڕزگاری نەدەبوو. بەڵام لە کەماڵی خوای گەورە و لە مەزنیی ڕەحمەتەکەیەوەیە کە لەو وێستگە مەزنەدا بە ناوی میهرەبان (الرحمن) دەردەکەوێت چونکە دروستکراوەکان لە ڕۆژی دواییدا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بە ڕەحمەتی ئەوە. هەر لەبەر ئەمەشە دەربڕینە قورئانییەکە سەرسوڕهێنەر هاتووە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَخَشَعَتِ الْأَصْوَاتُ لِلرَّحْمَٰنِ فَلَا تَسْمَعُ إِلَّا هَمْسًا﴾ [طه: ١٠٨] ). (هه‌موو ده‌نگه‌کان له‌به‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان نزمن و به‌هێواشی ده‌دوێن، ته‌نها چپه و سرته‌یه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی تر نابیستیت.) جا تێڕامان بکە... لە گەورەترین وێستگەی سام و شکۆدا، نەيفەرموو: دەنگەکان بۆ قەهار نزم بوون نە بۆ مونتەقیم بەڵکو فەرمووی: بۆ «ڕەحمان». خوای گەورە لە ئایەتێکی تردا دەفەرمێت دەفەرموێت: ﴿ثُمَّ لَنَنْزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمْ أَشَدُّ عَلَى الرَّحْمَٰنِ عِتِيًّا﴾ [مريم: ٦٩] (واتە: له‌وه‌ودوا له هه‌ر گرۆ و ده‌سته‌یه‌ک ئه‌وانه ده‌رده‌کێشین که زۆر یاخی بوون له خوای میهره‌بان (دژایه‌تی دین و به‌رنامه‌که‌یان ده‌کرد). تەنانەت لە کاتی باسکردنی ئەهلی سەرکەشی و ستەمکاریشدا ناوی «ڕەحمان» هاتووە وەک ئەوەی ( زاتی حەق دەس ) دەرگای ئومێد بۆ بەندەکانی بکاتەوە، بۆ ئەوەی بزانن کە ڕەحمەتەکەی تەنانەت لە ڕۆژی لێپرسینەوەشدا ئامادەیە. نهێنیی ڕزگاربوون لە فەرموودەدا هاتووە کە پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: «هیچ کەسێک کردەوەکەی نایباتە بەهەشتەوە.» گوتیان: تەنانەت تۆش ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: «تەنانەت منیش مەگەر ئەوەی خوای گەورە بە ڕەحمەت و فەزڵی خۆی دامپۆشێت.» کەواتە ئەمەیە نهێنیی ڕزگاربوون کردەوەکان نرخی بەهەشت نین بەڵکو تەنها هۆکارن (أسباب). بەڵام ڕزگارییە ڕاستەقینەکە بە ڕەحمەتی «الرحمن»ـە، چونکە ئەگەر بە دادپەروەرییە کەی مامەڵەی لەگەڵدا بکردیناین ئەوا لەناو دەچووین، وە ئەگەر کردەوەکانی ئێمەی بپێوایە بەوەی شایەستەی جەلال و مەزنیی ئەوە، ئەوا بۆ هیچ یەکێکمان بەهانە نەدەما. بۆیە عارفان (خواناسان) خۆیان بە کردەوەکانیانەوە هەڵناواسن بەڵکو خۆیان بە ڕەحمەتی پەروەردگاریانەوە هەڵدەواسن چونکە زانیویانە کە کردەوەکان هەرچەندە گەورەش بن ئەوا سنووردارن، بەڵام ڕەحمەتی ڕەحمان هیچ سنوورێکی نییە وە ئەوەش ئەو شتەیە کە ئومێدیان پێی هەیە لەو ڕۆژەی کە خەڵکی بۆ پەروەردگاری جیهانیان هەڵدەستنەوە. #تێڕوانین #سودێکی_تەسەوفی

  • без подписи

  • 9 авг.136101

    تۆ چیڕۆکی موسا ناخوێنیتەوە... بەڵکو ناخی خۆت دەخوێنیتەوە بزانە ئەی ڕێبواری ڕێگای حەق (مەبەست لە سالکە) کە قورئانی پیرۆز دەریایەکە سەرسوڕهێنەرەکانی کۆتایی نایەت وە تا بەندە زیاتر لە خودا نزیک ببێتەوە ئەوەندەی تر لە نوورەکانی بۆ دەکرێتەوە کە لەگەڵ مەقامەکەیدا بگونجێت لەگەڵ مانەوەی تەفسیری ڕواڵەتی وەک بنەمایەک کە نابێت تێبپەڕێندرێت. یەکێک لە ڕووەکانی سوودوەرگرتن لە قورئان لای ئەهلی سولووک بریتییە لە «زمانی ئاماژە» کە کۆمەڵێک مانان دڵ تێڕامانیان تێدا دەکات بێ ئەوەی بانگەشەی ئەوە بکات کە ڕواڵەتی ئایەتەکان دەسڕێتەوە یان جێگەیان دەگرێتەوە، بەڵکو کۆمەڵێک ڕووی گەشتکردن بەرەو لای خودا بۆ ڕێبوارەکە ئاشکرا دەکات. جا ئەگەر چیڕۆکی موسات خوێندەوە مەیپەندا بە چیڕۆکی پیاوێک کە ڕابردووە بەڵکو بڕوانە بزانە ئەمڕۆ چییت پێ دەڵێت: پێغمبەر موسا علی سلام :بریتییە لە خودی تۆ لە گەشتی ڕۆیشتنتدا بەرەو لای خودا. وە هەموو ڕێبوارێک موسایەکی تێدایە کە بەدوای ژوانی مەعریفەتدا دەگەڕێت. کەلیم (كليمك): (ئەو بەشەی کە لەگەڵ خودا دەدوێت) بریتییە لە ڕۆحت ئەو بونەوەرە نەرمونیانەی کە بە شنەبای نزیکبوونەوە قسەی لەگەڵ کراوە و بانگ کراوە بۆ حەزرەتی ئیلاهی. هاروون : لای ئەهلی ئیشارەت (عارفان) دوو ڕووی هەیە: ڕوویەکی ناوەکی (باطن): کە بریتییە لەو عەقڵەی بە نووری وەحی ڕووناک بووەتەوە، کە یارمەتیی ڕۆح دەدات بۆ موجاهەدە و ڕوبەڕووبوونەوەی دەروون (نەفس) چونکە عەقڵ ئەگەر بە باوەڕ ڕووناک بێتەوە دەبێتە وەزیر و جێگرەوە بۆ ڕۆح، هەروەک چۆن هاروون وەزیر بوو بۆ موسا. ڕوویەکی ڕواڵەتی (ظاهر): کە بریتییە لە هاوەڵێتیی چاک لەسەر ڕێگاکە، و ئەو برایە ڕاستگۆیەی کە لە کاتی بێهێزیدا پشتت دەگرێت، و لە کاتی غەفڵەتدا وەبیریت دەهێنێتەوە، وە یارمەتیت دەدات لەسەر جێگیربوون بۆ ئەوەی لە درێژیی سەفەرەکە بێتاقەت و نامۆ نەبیت. فیرعەون (فرعون): بریتییە لە دەروونت (نەفس) کاتێک سەرکەشی دەکات و خۆبادەدات، وە بانگەشەی شتێک بۆ خۆی دەکات کە هی ئەو نییە، و دەیەوێت خۆی فەرماندە و قەدەغەکار بێت؛ جا هیچ شتێک نابینێت جگە لە ئارەزووەکانی، و گوێی لە هیچ دەنگێک نابێت جگە لە دەنگی شەهوەتەکانی هامان : بریتییە لە ئارەزووەکەت (هەوا) و خۆشەویستیی دونیا و ڕازاوەییەکانی وە هەموو ئەو شتانەی کە ڕێگای غەفڵەت بۆ دەروون دەڕازێننەوە تاوەکو دەبێتە ڕێگر لەبەردەم گەشتکردن بەرەو لای خودا خزر : لای ئەهلی ئیشارەت دوو ڕووی هەیە: ڕوویەکی ناوەکی: کە بریتییە لە عیرفان کە خوای گەورە دوای ڕاستگۆیی لە موجاهەدەدا دەیخاتە ناو دڵی بەندەکەیەوە، بەمەش دڵ بە نووری حیکمەت دەست دەکات بە بینین. ڕوویەکی ڕواڵەتی: کە بریتییە لە ڕێنوێنیکاری ڕاستگۆ (المرشد الصادق) کە دەستی مورید دەگرێت و ڕێنمایی دەکات بۆ ئادابەکانی ڕێگاکە، و دەیپارێزێت لە بەڵا و لەخشتەبردنەکانی نەفس و ئارەزوو. جا ئەگەر نووری عەقڵ، ڕاستگۆییی ڕۆح، موجاهەدەی دەروون، دژایەتیکردنی ئارەزوو، و نیعمەتی هاوەڵی چاکت تێدا کۆبووەوە؛ ئەوا خوای گەورە دەرگایەک لە دەرگاکانی عیرفانت بۆ دەکاتەوە، و لە نهێنییەکانی پەرتووکەکەی شتێکت نیشان دەدات کە دڵت پێی ئارام دەبێت و یەقینت پێی زیاد دەکات. وە بزانە کە ئەمە تەنها ئاماژەگەلێکی کەمە لە دەریایەک کە کەناری نییە؛ هێشتا ئاماژەکانی لاوەکە نەهەنگەکە یەکگرتنی دوو دەرياکە وكەشتیەکە و گوندەکە و دیوارەکە چاوەڕوانی کەسێک دەکەن کە بە دڵێکی ئامادەوە تێڕامانیان تێدا بکات. وە هەموو ئەمانە تەنها پێش ئەوەیە کە گەشتە ڕاستەقینەکە لەگەڵ خزردا دەست پێبکات، و پێش ئەوەیە کە نهێنییەکانی ڕێگاکە و مەقامەکانی مەعریفەت بۆ ڕێبوارەکە یان سالک ئاشکرا ببن. #تێڕوانین #سودێکی_تەسەوفی

  • без подписи

  • شەیتانەکان لە هەموو شتێکدا تێکەڵمان بوون

  • مەگەر شێر و پڵنگی، ئەی دڵ! ئەی دڵ! لەگەڵما هەر بەجەنگی ئەی دڵ! ئەی دڵ! ئەگەر دەستم کەوی خوێنت ئەڕێژم بزانم تاچ ڕەنگی، ئەی دڵ! ئەی دڵ! بابە تاهیری هەمەدانی

  • مەگەر شێر و پڵنگی، ئەی دڵ! ئەی دڵ! لەگەڵما هەر بەجەنگی ئەی دڵ! ئەی دڵ! ئەگەر دەستم کەوی خوێنت ئەڕێژم بزانم تاچ ڕەنگی، ئەی دڵ! ئەی دڵ! بابە تاهیری هەمەدانی

  • دڵم مەیلی باغی تۆی هەیە مناجات بابا طاهیر هەمەدانی #مناجات

  • لەم ئینفۆگرافیایەدا دەردەکەوێت کە ڕێژەی گەنجانی بێ هاوسەر چەندە زۆر بووە و چۆن سنوری زیاتر لە نیوەی تێپەڕاندووە، لەوێدا بە گشتی هۆکارەکان باس کراون لە خراپی بواری ئابوری و کاریگەربوون بە سیستمی کۆمەڵایەتی نوێ و پەروەردە و پێگرەکانی تاک بۆ هەڵبژاردنی هاوسەر. مرۆڤی ژیر ناتوانێت لەم سیستمە نوێیە بە تەواوی ڕزگاری ببێت، ئەوە شتێکی نیمچە ئاستەمە، بەڵام دەتوانێت ڕۆشنبیرییەکی لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا هەبێت بە جۆرێک نە شیش بسوتێ و نە کەباب، تۆ ناتوانیت بە تێکەڵبوونی تەواو لە ناو سیستمەکە هیچ کارێک بکەیت و ناشتوانیت لێی دەربچیت، بەڵام دەتوانیت بەپێی توانا لەو دۆخە ئیختیارییە بێیتە دەرەوە کە پێچەوانە ڕۆیشتنی تیا نییە لەگەڵ سیستمەکە بەڵکو نیمچە پێچەوانەیە و سود وەرگرتنە لەو بۆشاییانەی کە تێیدا هەیە(وەک بڕینی ڕوبارێکی خوڕ بە گۆشەی 30°، هاوسەرگیری خێرا و لە تەمەنی گەنجیدا و خستنەوەی منداڵی زۆر و هێنانی زیاتر لە ژنێک لە گرنگترین نمونەکانی نیمچە پێچەوانە ڕۆیشتن دژی سیستم. ئەوە سەختە و مرۆڤ هیلاک دەکات، بەڵام ماندو بوونی جەستە زۆر باشترە بۆ مرۆڤ وەک لە تێکچونی دەرون و ڕوح. #عنقاء #عەنقا #ئینفۆگرافیک

  • 2 авг.248154

    پەیمانی ئەلەست لە تەسەووفدا پێش ئەوەی کات و شوێن بوونیان هەبێت خوای گەورە نوری محەمەدی دروستکرد. ئەم نورە یەکەمین مەخلوق و نزیکترینە لە زاتی ئیلاهییەوە. بۆیە کاتێک لە (عالم الذر - جیهانی ڕۆحەکان) خوای گەورە پرسیاری (أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ)ی کرد ڕۆحی حەزرەتی پێغەمبەر ( صلی الله علیە وسلم) لە ڕیزی پێشەوەی سەرجەم ڕۆحەکان بوو، چونکە ئەو کامڵترین و تێگەیشتووترین ڕۆحە. کاتێک پرسیارە ئیلاهییەکە ئاراستەی ڕۆحەکان کرا، تەجەللای جەلال و گەورەیی خوای گەورە هێندە قورس و بێسنوور بوو سەرجەم ڕۆحەکان کەوتنە حاڵەتی حەیرەت و بێدەنگییەکی قووڵەوە. بەرگەی ئەو هەیبەتەیان نەگرت کە بتوانن قسە بکەن یان وەڵام بدەنەوە وە نەیان ئەزانی جواب بدەنەوە چونکە ڕووبەڕووبوونەوەی وتەی ڕاستەوخۆی زاتی حەق توانایەکی بێسنووری دەوێ لەم ساتەدا کە بێدەنگی باڵی بەسەر جیهانی ڕۆحەکاندا کێشابوو تەنها یەک ڕۆح توانای وەڵامدانەوەی هەبوو ئەویش ڕۆحی سەروەرمان بوو. حەزرەتی مەحەمەد ( صلی الله علیە وسلم) بە نوێنەرایەتی هەموو بوونەوەر و ڕۆحەکان فەرمووی (بَلَىٰ). بەم وەڵامدانەوەیە، ئەو بوو بە (واسطة ناوەندگیری) فەڕ و ڕەحمەتی ئیلاهی بۆ سەرجەم ڕۆحەکانی تر. واتا گەر ئەو وەڵامی نەدایەتەوە، ڕۆحەکانی تر لەو حەیرەتەدا دەمانەوە. ئەوەی کە ڕۆحەکان چاویان لە ئەو کرد و فێربوون بڵێن (بَلَىٰ) ئاماژەیەکی زۆر قووڵە بۆ فەرموودەیەکی حەزرەت خۆی کە دەفەرموێت: "كُنْتُ نَبِيًّا وَآدَمُ بَيْنَ الْمَاءِ وَالطِّينِ" (من پێغەمبەر بووم لە کاتێکدا ئادەم هێشتا لە نێوان ئاو و قوڕدا بوو). ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە کە حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) تەنها لەم جیهانە ماددییەدا ڕێنیشاندەر و مامۆستا نەبووە بەڵکو لە ئەزەلەوە و لە جیهانی ڕۆحەکانیشدا المرشد الأول و مامۆستای مرۆڤایەتی بووە و فێری تەوحیدی کردوون. هەرگیز هیچ بەندەیەک ناتوانێت بەبێ بوونی (نوری محەمەدی) بگاتە ناسینی حەق. وەک چۆن لە پەیمانی ئەلەستدا بەبێ وەڵامی ئەو نەیانتوانی وەڵامی خوا بدەنەوە و بیناسن لەم جیهانەشدا بەبێ شوێنکەوتنی سوننەت و عەشقەکەی کەس ناتوانێت پەردەکانی نەفسی تێپەڕێنێت و بگاتە مەقامی قوربی ئیلاهی. ڕۆحی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) ئاوێنەی تەواوی بینینی سیفاتەکانی خوایە. کاتێک خوای گەورە لە ئەلەستدا تەجەللای کرد تەنها ئەو ئاوێنە پاکە (کە حەزرەتە) توانی تیشکەکە وەک خۆی وەربگرێتەوە و وەڵام بداتەوە. ئەوانی تر بەهۆی بینینی ئەو نورەوە کە لە حەزرەتەوە دایەوە، توانیان زمانیان بکرێتەوە و شایەتی بدەن و بڵێن (شَهِدْنَا). #سودێکی_تەسەوفی #تێڕوانین

  • без подписи

  • «بێگومان گەورەیی پاداشت لەگەڵ گەورەیی بەڵا و تاقیکردنەوەدایە وە بەڕاستی خوای گەورە ئەگەر گەلێکی خۆشبوێت ئەوا تاقییان دەکاتەوە جا هەر کەسێک بە قەدەری خوا ڕازی بێت ئەوا ڕەزامەندیی خوای بۆ دەبێت، وە هەر کەسێکیش ناڕازی و بێزار بێت ئەوا تووڕەیی خوای بۆ دەبێت.» سونەنی الترمذي

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи