- Последний пост
- 15 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 23
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Религия
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 8
- 1/48двое суток
- 9
- 1/72трое суток
- 9
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
видео или голосовое, без подписи
﴿وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ﴾ 🌸 خولی "چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر ﷺ" 🌸 بە دەرفەتی بزانە! فێری شێوازی دروستی نوێژکردن بەپێی سوننەتی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ ببە، بە شێوەیەکی پراکتیکی و زۆر ئاسان. سەرچاوەکەمان کتێبی "صفة صلاة النبي"یە. 📋 دەربارەی خولەکە: 💰 بە تەواوی بەخۆڕاییە. 🗓️ماوەی خۆلەکە : ٢٠ ڕۆژ ١-٩ تا ٢٠-٩ ⏱️ ماوەی وانەکان: کورت (٥-١٠ خولەک). 📚 بابەت: فێربوونی وردی دەستنوێژ، ئەرکان، سوننەتەکان و دوورکەوتنەوە لە هەڵە باوەکان. 🎁 خەڵات و هاندان: ٣ سەفەری عومرە بۆ دەرچووانی ١٠٠٪. بڕوانامەی ئەلەکترۆنی چەندین دیاریی تری بەنرخ 👥 کێ دەتوانێت بەشدار بێت؟ هەموو موسڵمانێک (کوڕ و کچ) لە هەموو تەمەنێک. ⏰ خشتەی کاتی: 📥 ناونووسین: ١٥ / ٨ تاوەکو ١ / ٩ 🚀 دەستپێکی وانەکان: ١ / ٩ 🔗 ئێستا ناوت تۆمار بکە: 👇 فۆرمی ناونووسین: 🌐 Www.sunaist.org/sunaapp/pryerregistration.html 📢 کەناڵی تێلیگرام بۆ بینینی وانەکان: 👉 https://t.me/zanstashareyakan 📖 لینکی کتابەکە: 👉 https://t.me/zanstashareyakan/1175 🌿 بەشدار بە لە بڵاوکردنەوەی خێردا! 🌿
ئیمام ابن الجوزی: «الرَّفِيقُ الصَّالِحُ كَالْمِسْكِ؛ إِنْ لَمْ تُصِبْ مِنْهُ شَيْئاً أَصَابَكَ مِنْ رِيحِهِ.» واتا: «هاوڕێی چاک وەکو میسک وایە؛ ئەگەر هیچی لێ وەرنەگریت، بۆنە خۆشەکەی هەر پێتەوە دەنیشێت.» سەرچاوە: صيد الخاطر (ابن الجوزي).
دوو ڕکات سونەتی پێش نوێژی بەیانی و نوێژی بەیانی لەبیر نەکەن ﴿ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ ۖ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا ﴾
https://t.me/noorhen2024
📢 ئاگادارییەک لە فێرگەی نوورهێنەوە 📖 بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی، مژدەی دەستپێکردنی خولی هەشتەمی زانستی تەجوید ڕادەگەیەنین کە بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت. هیوادارین پێکەوە زۆرترین سوود ببینین. 🗓 خشتە و کاتی وانەکان: ڕۆژانی وانە: تەنها (شەممە) و (یەکشەممە). 📝 مەرج و ڕێنماییەکان: - ئامادەبوون (غیابات): هەموو یەکشەممەیەک فۆرمی ئامادەبوون دادەنرێت. - هەر وانەیەک (١) نمرەی لەسەرە. دەرچوون: هەر فێرخوازێک (٣ وانە) گوێ نەگرێت، بە کەوتوو هەژمار دەکرێت و بڕوانامە وەرناگرێت. ئامانجی ئێمە فێربوونە، نەک تەنها بەدەستهێنانی بڕوانامە. 📚 ئاستەکانی خوێندن: 1️⃣ ئاستی یەکەم: شەرحی کتێبی ((مختصر من کتاب المذکرة فی التجوید)). تاقیکردنەوە: تەنها یەک تاقیکردنەوەی (١٠٠ نمرەیی). بڕوانامە: نمرەی (٨٠ - ٨٩): بڕوانامەی بەشداریکردن. نمرەی (٩٠ - ١٠٠): بڕوانامە + سەنەدی تایبەتی کتێبەکە بە واژۆی م. دارا جەبار. 2️⃣ ئاستی دووەم: شەرحی کتێبی ((المذکرة فی التجوید)). تاقیکردنەوە: دوو تاقیکردنەوە (هەر یەکەیان ٥٠ نمرە). بڕوانامە: هەر فێرخوازێک نمرەی (٨٠ - ١٠٠) بهێنێت، بڕوانامەی بەشداریکردن بە واژۆی م. دارا وەردەگرێت. 🔗 بۆ بەشداریکردن، تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕ بکەرەوە و لە ناو فۆرمەکەدا لینکى ئاستى یەکەم یان دووەم هەڵبژێرە و جۆین بە: https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScb2XLyZJ9M_hSxHhfQlJu7YDh2YFAKCf8tT-0egZUh4ORaOw/viewform?usp=header ⏳ ناونووسین: لە ئێستاوە تاکو کاتی دەستپێکردنی خولەکە بەردەوامە. ئیدارەی فێرگەی نوورهێن 🌸
- سُبْحَانَ اللّٰه - الْـحَمْـدُ لِلّٰه - لَا إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه - الــلّٰــهُ أَكْـبَر - أَسْتَــغْفِرُ ﷲ - سُبْـحَانَ اللّٰه وَبِحَمدە - سُبْـحَانَ الـلّٰه العَظِـیم - لَاحَوْلَ وَ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللّٰه - حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل - أَسْتَغْفِرُ ﷲَ وَ أَتُوبُ إِلَیْەِ - اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد
بسم الله الرحمن الرحیم 🔴موژدەیەک بۆ لەبەرکارانی قوڕئانی پیرۆز 🔹ئایا خەونت ئەوەیە و دەتەوێت سوڕەتی « مولک » لەبەر بکەیت؟ بە پلانێک کە زۆر بەجوانی داڕێژراوە.📝 🔸لەم کەناڵەوە ئەو خەونەت دەهێنینە دی و زۆر بەئاسانی لەگەڵمان سوڕەتی « مولک » لەبەردەکەی بەئیزنی پەروەردگار. 🔹پڕۆژەکە تەنها بۆ ماوەی « دە ڕۆژ » دەبێت إن شاء الله 🔸هاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی کەناڵ وفقکم الله https://t.me/surah_Al_mulk
ھەزار ساڵ بژی و تەواوی ئەو ھەزار ساڵه كار و کردەوەی چاك بکەی بەبێ وەستان و پشوودان گەر نیەتت خاڵص و پاك نەبێ و بۆ خوای بەرز و بڵند نەبێ ئەوا (فجعلناه هباء منثورا)...!!!
دوو ڕکات سونەتی پێش نوێژی بەیانی و نوێژی بەیانی لەبیر نەکەن ﴿ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ ۖ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا ﴾
видео или голосовое, без подписи
مەترسییەکانی زمان و تۆماربوونی قسەکان یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکانی لەدەستدانی چاکەکان، زمانە. زمان ئەندامێکی بچووکە، بەڵام دەتوانێت مرۆڤ بگەیەنێتە بەرزترین ئاست یان نزمترین شوێن. هەموو ئەو قسانەی لە دەممانەوە دەردەچن، لە ئاسمانەوە چاودێری دەکرێن و تۆمار دەکرێن. وەک چۆن لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە کە هیچ وشەیەک لە دەمی مرۆڤەوە دەرناچێت مەگەر چاودێرێکی ئامادەی لەسەر بێت بۆ تۆمارکردنی. غەیبەت، بوهتان، درۆ ....، هەموویان وەک چەکی وێرانکەرن کە بە دەستی خۆمان ئاڕاستەی كردەوە چاکەکانمانی دەکەین. چۆن چاکەکانمان بپارێزین؟ بۆ ئەوەی خۆمان لەم مایەپووچییە بپارێزین و چاکەکانمان کە وەک سەرمایەی قیامەتن لەدەست نەدەین، پێویستە ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگرین: بیرکردنەوە پێش قسەکردن: پێش ئەوەی هەر قسەیەک بکەیت، پرسیار لە خۆت بکە: ئایا ئەم قسەیە سوودی هەیە؟ ئایا دڵی کەسی پێ دەشکێت؟ ئەگەر وەڵامەکە نەخێر بوو بۆ بەشی یەکەم و بەڵێ بوو بۆ بەشی دووەم، ئەوا بێدەنگی باشترین هەڵبژاردەیە. وازهێنان لە غەیبەت: غەیبەتکردن واتە بەخشینی چاکەکانت بەو کەسەی کە ڕقت لێیەتی. ئەگەر بەڕاستی چاکەکانی خۆتت خۆشدەوێت، مەیبەخشە بە کەسانی تر لە ڕێگەی باسکردنیانەوە. سەرقاڵبوون بە خۆتەوە: لەبری ئەوەی کاتەکانت بە باسکردنی خەڵکییەوە بەسەر بەریت، هەوڵ بدە خۆت چاک بکەیت. لە کۆتاییدا؛ با چاکەکانمان ئەوەندە لا خۆشەویست بێت، کە ئامادە نەبین بە یەک وشەی بێ بیرکردنەوە یان هەڵچوونێکی کاتی، هەمووی لەدەست بدەین. با زمانمان بکەینە ئامرازێک بۆ بڵاوکردنەوەی خێر، زانست و ئاشتەوایی، نەک ئامرازێک بۆ سووتاندنی خەرمانەی کارە باشەکانمان. --------------------- بەكورتی (٦٤١)
زانایانی پێشین بەپێچەوانەی ئێمەمان کاتێک گریان یان دڵ پڕبوون ڕووی تێکردبان، دەفعیان دەکردو نەیاندەهێشت دەربکەوێت. بەڵام الله المستعان ئەمڕۆ بەمەبەست گریانەکەیان زووم دەکرێت و بەڤیدیۆی 4K نەبێت پیشاننادرێت! دەگێڕنەوە لە عمرو بن قَيس و ٲیوب السختیاني رحمهما الله کاتێک لەکاتی وتاردا دڵیان پڕ بوایەو فرمێسک زۆری هێنابا، ڕوویان وەردەگێڕاو دەیانوت: ئای ئەم هەڵامەتە چەند توندو بێزارکەرە! ابن المبارك هەرکاتێک هەستیکردبا دڵی پڕبووەو فرمێسکی ئامادەیە، خێرا هەڵدەستاو باسەکەی دەگۆڕی! بگرە محمد بن واسع دەڵێت: پیاوانێک هەبوون 20 ساڵ دەگریان ژنەکەی کە لەگەڵیدابوو پێی نەدەزانی! حياة السلف بين القول والعمل (ص٢٥٢-٢٥٣) ط:دار ابن الجوزي. ٲبو ٲُمامَة دای بەلای کەسێکدا کە لە سوجدەدا دەگریا، بەقاچی تێی هەڵداو وتی: ئای چ سوجدەیەکی چاکە ئەگەر لە ماڵەکەت بوایە! الزهد لأحمد بن حنبل[٩٨٠]
اللهم إني أسألك الجنة وما قرب إليها من قول وعمل، وأعوذ بك من النار وما قرب إليها من قول وعمل، اللهم إني اسألك رضاك والجنة وأعوذ بك من سخطك والنار
ئەوەی لە خەڵوەتدا خیانەت بکات؛ خوای گەورە هەر لە ناو ماڵەکەیدا ڕیسوای دەکات: برا موسڵمانه هۆشیارهكهم! یەکێک لە گەورەترین نیشانەکانی ڕاستگۆیی لە ئیماندا؛ «ترسی خودایە لە نهێنی و ئاشکرادا» ئەوەی دوور له چاوی خهڵك ههست به چاودێری خودای گەورە بکات؛ ئەوە لە بهندایهتی بۆ خودا ڕاستگۆیە. بەڵام ئەوەی لە خەڵوەتدا لەسەر بێ ئهمری خودای گەورە بوێر بێت؛ ترسی ئهوهی لهسهره خودای گەورە پەردەی لەسەر هەڵبدات و لە شوێنێکەوە ڕیسوای بکات کە خۆی چاوەڕوانی ناکات. گرنگ ئهوه نیە کە مرۆڤ لەبەردەم خەڵکدا چۆن دیارە، یان چەند قسەی جوان دەکات، یان زۆر ئامۆژگاری خهڵك دهكات؛ بەڵکو گرنگ ئهوهیه لە کاتی تەنیاییدا دڵی لەگەڵ پەروەردگاریدا چۆنە، وه هەڵوێستی چۆنە كاتێك کە دەرگاکان دادەخرێن و چاودێری خەڵک بهسهریهوه نامێنێت، تەنها چاودێری خودای گەورە لەسەریەتی. خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿يَعْلَمُ خَائِنَةَ الأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ﴾ واته: خودا ئاگاداره بهخیانهتی چاوان و ههرچی لهدڵان دهیشارنهوه. هەروەها دەفەرموێت: ﴿إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا﴾ واته: خودای گهوره ههردهم بهسهرتانهوه چاودێره. وە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ بِالغَيْبِ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ﴾ واته: ئەوانەی لە نهێنیدا لە پەروەردگاریان دەترسن، لێخۆشبوون و پاداشتێکی گەورەیان بۆ ههیه. ئەی بەندەی خوای گەورە! لهنێوان خۆت و خهڵك پهردهیهكی چاكهكاری ڕواڵهت دروست مهكه، بەڵام لە نێوان خۆت و خودادا پەردەی حەیا و ترس بشکێنیت؛ چونکە خودای گەورە مۆڵەتت پێ دەدات، بەڵام پشتگوێت ناخات. بەندەکەی دادەپۆشێت بۆ ئەوەی تەوبە بکات، نەک بۆ ئەوەی خۆی بە ئاسودە بزانێت و زیاتر تاوان بكات. دەرگای گەڕانەوەی بۆ دەکاتەوە، نەک دەرگای بەردەوامبوون لە گوناهـ و تاوان. ئەوەی لە خەڵوەتدا لەگەڵ خودای گەورە ڕاستگۆ بێت؛ خودای گەورە لە ئاشكرایی و بەردەم خەڵکیدا ڕووناکی و قهبوڵی پێ دەبەخشێت. بەڵام ئەوەی لە نهێنیدا خیانەت لەگەڵ خودای گەورە بکات؛ بێگومان ڕۆژێك دێت خودای گهوره ئاشكرای دهكات و ڕیسوای دهكات. شێواز و دەرکەوتنی مرۆڤ لەبەردەم خەڵکی پێوهر نیه؛ بەڵکو پێوهر حهقیقهتی كهسهكهیه لە لای خوای گەورە. مرۆڤ دەتوانێت قسەی جوان بکات، ڕووخساری خۆی جوان پیشان بدات و خراپیی ناوەوەی بشارێتەوە؛ بەڵام ناتوانێت لە چاودێری خودای گەورە هەڵبێت. ئەوەی چاودێری خودای گەورە لە خەڵوەتدا بهسووک بزانێت و چاوی خەڵک لە دڵیدا گەورەتر بێت؛ چاودێری خودای لە دڵیدا لاواز بووە و هاوسەنگیی باوەڕی تێکچووە. هەندێک لە پێشینان فهرموویانه: »ئەوەی نهێنی خۆی چاک بکات، خودای گەورە ئاشکرای چاک دەکات؛ ئەوەی نهێنی خۆی خراپ بکات، خوای گەورە ئاشکرای خراپ دەکات. «نهێنییەکان لە دڵدا نامرن؛ بەڵکو کاریگەرییان لەسەر ڕووخسار، زمان و کردار دەردەکەوێت. هەندێک جار خودای گەورە نهێنیی مرۆڤ لە ناو ماڵەکەی و لەبەردەم نزیکترین کەسانی ئاشکرا دەکات، تاکو بزانێت كهس بهسهر پەردەپۆشی خودای گەورە زاڵ نابێت و نهرمونیانی ئەو نابێتە هۆی دڵنیایی و زیاتر گوناهـ كردن. جا ئاگاداربە -ڕهحمهتی خودات لێبێت- مەهێڵە خودای گەورە لە هەموو چاودێرەکان کەمتر بێت لهلات؛ لە خەڵک شەرم بکەیت، بەڵام لە پەروەردگاری خەڵک شەرم نەکەیت. دەرگاکان دابخەیت بۆ گوناه، بیرت بچێتەوە کە هیچ دەرگایەک بە ڕووی خودای گەورەدا داخراو نیە و هیچ نهێنییەک لێی ناشاردرێتەوە. خۆزگە بەو کەسەی خەڵوەتەکانی کردووە بە گۆڕەپانی تەوبە و زیکر و گریان لهبهردهم خودای گەورە، نەک شوێنی بوێری لەسەر حەرام؛ چونکە گوناهە نهێنییەکان کاریگەریی نهێنییان هەیە، و چاکەكردنیش به نهێنی ڕووناکیی ئاشکرایان هەیە. خودایە! ترسی خۆتمان پێ ببهخشه لە نهێنی و ئاشکرادا، نهێنیەکانمان پاک بکە، وامان لێ بكه نهێنیەکانمان لە ئاشکرامان باشتر بن. عەیبەکانمان داپۆشە، دڵەکانمان ئارام بکە، بە گوناهەکانمان ڕیسوامان مەکە، وه بەوەی زمانەکانمان دەڵێن و دڵەکانمان پێچەوانەی ئەوەن سزامان مەدە. مهمانخهره دهستی خۆمان تەنانەت بۆ چرکەساتێک، وه خەڵوەتەکانمان پڕ بکە لە چاودێری تۆ. ئەی میهرەبانترینی میهرەبانان!
(( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا)) ئهی ئهو کهسانهی ئیمان و باوهڕتان هێناوه زۆر زۆر یادی خودا بکهن♡ _لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ♡ _سُبْحَانَ اللهِ♡ _الحَمْدُ للهِ♡ _اللَّهُ أَكْبَرُ♡ _سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ♡ _سُبْحَانَ اللهِ العَظِيمِ♡ _حَسْبِيَ الله وَنِعْم اَلوَكيْل♡ _أستَغْفَرُ اللهَ العَظِيمَ وَأتُوبُ إلَيْهِ♡ _أسْتَغْفِرُ اللهَ وَأتُوبُ إلَيْهِ♡ _أستَغْفَرُ اللهَ العَظِيمَ♡ _أَسْتَغْفِرُاللّٰه♡ _لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلَّا بِاللهِ♡ _لَا إلَهَ إلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ♡ _لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَلِيُّ الْعَظِيم♡ _سُبْحَانَ اللهِ العَظِيمِ وَبِحَمْدِهِ♡ _أسْتَغْفِرُ اللهَ العَظِيمَ الَّذِي لاَ إلَهَ إلاَّ هُوَ،الحَيُّ القَيُّومُ، وَأتُوبُ إلیە♡ _اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ♡
بەداخەوە بۆ ئەم جۆرە ئافرەتانە …
مانگی موحەڕەم یەکێکە لە گرنگترین و پیرۆزترین مانگەکان لە مێژووی ئیسلامیدا (یەکەم مانگی ساڵی کۆچییە). لەم مانگەدا چەندین ڕووداوی گەورە و مێژوویی ڕوویان داوە کە کاریگەرییان لەسەر مێژووی مرۆڤایەتی و ئیسلامی هەبووە. ١. کۆچی دوایی (شەهیدبوونی) عومەری کوڕی خەتاب (ڕەزای خوای لێبێت) ٢. ڕزگاربوونی حەزرەتی مووسا (سڵاوی خوای لێبێت ٣. کارەساتی کەربەلا و شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ڕەزای خوای لێبێت) ٤. گۆڕینی قیبلەی موسڵمانان ٥. غەزای خەیبەر ٦. ڕزگاربوونی کەشتییەکەی حەزرەتی نووح (سڵاوی خوای لێبێت) چاکبوونەوەی حەزرەتی ئەیوب (سڵاوی خوای لێبێت) ٨. ئازادبوونی حەزرەتی یووسف لە زیندان ٩. غەزای زاتولڕیقاع (ذات الرقاع) ١٠. هاوسەرگیری پێغەمبەر (عليه الصلاة والسلام) لەگەڵ دایکی باوەڕداران "سەفییە
بەیانی و دوو بەیانی ڕۆژوو گرتن پاداشتی زۆر گەورەیە لەدەست خۆتانی مەدەن کێ دەڵێ دەگەینە ساڵێکیتر ◈ فەزڵ وگەورەیی بەڕۆژوو بونی ڕۆژی عاشورا .. - بێگومان ڕۆژی عاشوڕا ڕۆژێڪی گەورەیە ڪەخوای گەورە لەو ڕۆژەدا پێغەمبەر موسا علیه السلام لەگەڵ قەومەڪەی ڕزگار ڪرد لەدەستی فیرعەون و دارو دەستەڪەی ، ئەوەبوو موساو گەلەڪەی بەڕۆژوو بون ، پێغەمبەری خواش ﷺ بەڕۆژوو بوو، وە فەرمانیشی ڪرد بە بەڕۆژوو بوونی - مانگی موحەڕەم مانگێڪی پیرۆزەو ڕۆژی عاشوڕاش لەم مانگە پیرۆزەدایە، ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا تاوانە بچوڪەڪانی ساڵێڪ دەسڕێتەوە . - هەروەڪ لەفەرموودەدا هاتوە، ڪە لە ئیمامی مسلم)ـەوە ڕیوایەتڪراوە، ڪەوا پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی : بە ڕۆژووبــوونی ڕۆژی عاشوڕا ئومێـدەڪەم ڪـەوا خوای گەورە بـیڪاتە ڪەفارەت و سڕیـنەوەی گـوناهـ و تاوانی سـاڵی ڕابـردوو
لە ویردەکانی بەیانیان مامۆستا عەلی خان اللَّهُمَّ مَا أَصْبَحَ بِي مِنْ نِعْمَةٍ أَوْ بِأَحَدٍ مِنْ خَلْقِكَ، فَمِنْكَ وَحْدَكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ, فَلَكَ الْحَمْدُ وَلَكَ الشُّكْرُ *. واتە: (خودایە! هەر نیعمەتێک بەیانیم لەگەڵ کردبێتەوە، یان هەر دروستکراوێکت بەیانی لەگەڵ کەدبێتەوە، مەگەر هی تۆی تاک و تەنیای بێ شەریکە، سا حەمد بۆ تۆ، شوکر بۆ تۆ) . ھەرکەسێک ئەمە لە بەیانیان بخوێنێت ئەوە مافی سوپاسگوزاری ئەو ڕۆژەی داوە . ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان: AliKhan.krd/social