tgindex
خانمانە🍃

خانمانە🍃

Статистика

خانمانە تەنها کەناڵێک نیە، بەڵکوو گەنجینەی ئەو وشانەیە کە ژنێک فێری بەهێزی، بوێری، لێهاتوویی، دانایی، حیکمەت، میهرەبانی، سۆز، وەفاداری، سوپاسگوزاری، خانمداری، نازداری، ژنداری دەکات.. لەگەڵ خانمانە خان ومان تربە🌷

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
19
Всего постов
25
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
541
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
127
25 постов
Вовлечённость
23,5%
к подписчикам
Постов в день
2,7
всего 25
Упоминаний
2
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
118
1/48двое суток
135
1/72трое суток
145

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • توڕەیی لە ناوبەری نەرم و نیانی ئافرەتە سەرباری ئەوەش منیش و تۆش هەر تووڕە دەبین، وە هیچیش نامێنیتەوە پەشیمانی نەبێت ... ✍🏻خاتوون🍃

  • 14 авг.4062из xanmana0

    کتێبی📗: وریایی هۆگر بوونە بە. هۆگربوون سەرابێکی تێپەڕیـوە تەنها پەشیمانی بەرهەم دەهێنێت .. کتێبێک، گەر بۆیەک جاریش بە دڵ خوێنەری بیت پەشیمان نابیتەوە .. #سۆزێک بۆ کچان http://t.me/xanmana0

  • گەر هاوسەرانتان ستۆریتان دەبینێ پوستەکە بەرنە ستۆری بابیبینێ..

  • مەیلی جنسی خانمان لە هەستەکانیانەوەیە چۆن ؟ 🍃مەیلی جنسی خانمان لە جەستەیانەوە دەست پێ ناکات، بەڵکوو لە هەستەکانیانەوە دەست پێ دەکات. 🍃ئەگەر دەبینیت کە هاوسەرت لە کاتی پەیوەندیدا وەکو پێشتر وجودی نیە، وە یاوەریت ناکات، هۆکاری ئەمە بۆ لایەنی دەروونی بگەڕێنەرەوە، چونکە مەیلی جنسی خانمان لە هەستەکانیانەوە دەست پێ دەکات، 🍃هەستی گرنگی پێدان، هەستی ئارامی، هەستی ئەمنیەت، هەست سۆزو خۆشەویستی، هەستی بەرپرسیاری، 🍃ژنێک کە چەندین جار گوێ لە قسەکانی نەگیرێت، چەندین جار نەبینرێت، وردە وردە وزەیی ژنانەیی لە دەروونەوە دەکوژێتەوە، 🍃دەمەوێ بە پیاوان بڵێم کە هیچ ژنێک بێ هۆکار سارد نابێتەوە، 🍃ئەگەر خانمەکەت بەرامبەر بە خۆت و پەیوەندییەکەتان سارد بۆتەوە، بزانە ئەو ژنە چەندین جار چاوەڕێ بووە گوێی لێبگیرێت، چەندین جار چاوەڕێ بوە ببینرێت، چەندین جار بێدەنگ بووە، چەندین جار شکاوەو هیچی پێتان نەوتووە، 🍃پەیوەندیەکان لەم کاتەدا زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدەدەن، کەواتە پێش ئەوەی پەیوەندیەکەت تووشی شکست هێنان ببێت، وەرە لە تەنیشت خانمەکەت دابنیشە وە بە دڵ قسەی لەگەڵدا بکە دڵنیابە هەموو شتێک چارەسەر دەبێت .. ✍🏻خاتوون🍃 t.me/xanmana0

  • ⠀ بە دڵنیاییەوە زۆرێک لە ئێوە لانیکەم جارێک شتێکی لەم شێوەیەتان ئەزموون کردووە : شتێکتان بۆ ماڵەکەتان کڕیوە و، دڵخۆش بوون، دواتر پەرۆش بوون هەموو وردەکارییەک پیشانی هاوسەرەکەتان بدەن، تەنها بۆ ئەوەی لە وەڵامدا بیستن : " جوانە ." وە ئەوە تەواو :)) تۆ هەندێک هەست دەردەبڕیت کە شتێکی گەورەیە بۆت، ئەویش بە هێمنی دەڵێت : " باشە. یان جوانە " تۆ بە گەرم و گوڕیەوە خەریکی خواردنی نوێ، ڕێکخستنێکی نوێ، گرنگی دانی خۆت، ئەرکی ژنداری خۆتیت یان سەرەنجێکی گرنگی تر پیشانی دەدەیت و لانیکەم چاوەڕوانی نیوەی ئەو هەستانە دەکەیت کە خۆت ئەزموونی دەکەیت . وە پیاوەکە سەیری تۆ دەکات : " جوانە " بەوشەیەکی جوانە یان نیگایەکی نەرم لێتەڕوانێت. وە ژنەکەش لەوێ دادەنیشێت و بیردەکاتەوە : " ئایا بە هیچ شێوەیەک حەزی لە هیچ شتێک نییە ؟ ئەوە بەڕاست من ئەوەنە کەم بەهام ؟ وا هەست بەهەست و شعوورم ناکات و ساردو سڕە ! 🍃ژنان زیاتر لە ڕووی سۆزدارییەوە وردەکارییەکان ئەزموون دەکەن . بەڕاستی دەتوانین دڵخۆش بین بە ڕەنگی جوانی کوپێک، بۆنێکی نوێی ماڵەوە، دیارییەکی بچووک، پارچە قوماشێک ، یان شێوازی دانیشتنی بالیفەکان بە جوانی لەسەر قەنەفەکە. یان کڕینی گوڵێک و خزمەت کردنی، دەتوانین بۆ ماوەی دە خولەک باسی ڕەنگی قوماشەکە بکەین و بەڕاستی هەستیار بین لەو بارەیەوە . 🍃بەڵام پیاو دەتوانێت سەیری هەمان شت بکات و دان بەوەدا بنێت کە جوانە و... بەردەوام بێت لە کارەکەی. وە ئەمە مەرج نییە مانای ئەوە بێت کە ئەو بێباکە لە تۆ، یان ئەوەی کە تۆ حەزت لێیە. بە سادەیی پێویست ناکات بە هەمان چڕی هەست بە هەمان شتەکان بکات چونکە ئەو پیاوە هەستی پیاوانەی هەیە نەک ژنانە بۆ ئەو شتانەی تایبەتمەندی ژنن . 🍃چاوەڕێی ئەوە مەکە پیاو کاردانەوەی سۆزداری ژنانەی هەبێت بۆ ئەو شتانەی لای تۆ گرنگن ! - بۆ هیچی نەوت ؟ - بۆچی سەری سوڕ نەما ؟ " پێم وابوو زیاتر پەرۆش دەبێت ..." 🍃هەرچەندە پیاوەکە پێشتر وتی کە حەزم لێیە و جوانە. تەنها بەبێ خاڵە سەرسوڕهێنەرەکان .))) 🍃لە هەمان کاتدا پیاو دەتوانێت زۆر بە باشی هەست و سۆزی بەهێز لە ڕێگەی ترەوە ئەزموون بکات : خەمی خێزانەکەی، شانازی بە هاوسەرەکەیەوە بکات، دڵخۆش بێت بە سەرکەوتنی منداڵەکەی، خەمی داهاتەکەی بێت، خۆشەویستییەکی قووڵی هەبێت- و هەمیشە هەموو ئەمانە بە چەندین وشە دەرنابڕێت. 🍃 ئارامی پیاو هەمیشە بە مانای ساردی نییە . 🍃 سۆزداری ژنیش بە مانای زیادەڕەوی نییە . پەروەردگار ژن و پیاوی بەشێوەیەکی جیاواز دروست کردووە و پێویست ناکات هەموو جیاوازییەک ڕاست بکرێتەوە . 🍃ژن تەنها پێویستە واز لە چاوەڕوانی ئەوە بهێنێت کە هاوسەرەکەی ببێتە خوێنەرەوەی هەست و مێشکی، وە پیاویش زۆر جار دەتوانێت بە سادەیی فێربێت لە مامەڵەو دەستەواژەی دروست و دڵبەر کە لانیکەم شتێکی وەک " زۆر بە باشی لەگەڵ تۆدا دەگونجێت، دڵخۆشم دەبینم کە دڵخۆشیت، " تۆ هەموو شتێک و وردەکاریەکت جوانە " هەر سوچێکی ماڵ جێ پەنجەو سەلیقەو ڕێکی تۆی پێوە دیارە " ئەم ماڵە بێ تۆ کش و ماتە " ئەو دەربڕینانە هەستی خانمبوونی تێدا زیاد دەکات و هەست بە گرنگی خۆی دەکات. وە هەموو ژنێک سەرباری هیلاکی یەکسەر هەست بە باشتر بوون دەکات بەم شێوە لەگەڵی بدوێی ... 🍃هەوڵ مەدەن یەکتری یەکسان بکەن. فێربن لە زمانی یەکتر تێبگەن .. ✍🏻خاتوون🍃 #هونەری خانم بوون http://t.me/xanmana0

  • видео или голосовое, без подписи

  • 🍃چاوەڕێ مەبە هاوسەرەکەت پشتگیریت بکات هەتا نەزانێت تۆ ماڵی باوکیت خۆشەوێت و لە دڵەوە ڕێزیان ئەگریت و باشەی ئەوانت ئەوێ ؟ 🍃پێویستە ژنێکی سەنگین بیت، وەک ڕێزێک بۆ هاوسەرت پێویستە کەسوکاریت خۆشبوێت، زەمیان مەکە لای هاوسەرت هەڵە بچوکەکانیان مەدەوە لەڕووی مێردەکەت، خۆڕاگربە بەرامبەر ئەو ڕەخنانەی لێتەگرن و خۆت ئاقڵانە دیفاع لە خۆت بکە، ئیتر ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان کێشەی گەورەیان بۆ دروستکردیت هاوسەرت دیفاعت لێ دەکات و دەڵێ چاوەڕێی ئەوەتان لێ ناکەم ڕقتان لە کەسێک بێت کە ڕقی لێتان نیە و خێزانی منە !!! 🍃بڕوابکەن خانمان پیاو ئەوکاتەی زانی دڵسۆز و ڕێزداری، ڕێگە نادات کەس بێ ڕێزیت پێ بکات، هەتا ئەگەر دایک و باوکیشی بن !!!. #هونەری خانم بوون http://t.me/xanmana0

  • تایبەت بە وەرگێڕانی نوسینە قووڵەکان. https://t.me/xollawi 👈🏻

  • 11 авг.11163из xollawi

    گریانی ئافرەت و بێباکی لە ئاست فرمێسکەکانی، گەورەترین شکەستی پیاوە ، پیاوی ڕاستەقینە هەموو ئەو دەرگا و پەنجەرەیە دادەخات کە خەم و فرمێسک بەسەر ژیان و ڕوخساری خانمەکەی دەهێنن ....

  • 🍃زۆرجار کاتێک باس لە " ماڵی جیا " دەکرێت، هەندێک کەس وا تێدەگەن کە واتای دوورکەوتنەوە لە دایک و باوک و خێزانە . 🍃لە کاتێکدا مەبەست شتێکی ترە ... مەبەست ئەوەیە ژن و مێرد لە سەرەتای ژیانی هاوسەری دەرفەتی ئەوەیان هەبێت یەکتر بناسن، شێوازی ژیانی خۆیان دروست بکەن و کێشەکانیان بە گفتوگۆ لە نێوان خۆیان چارەسەر بکەن . 🍃ئەگەر هەلومەرجی دارایی و کۆمەڵایەتی ڕێگە بدات، ماڵی جیا دەتوانێت یەکێک لە باشترین هۆکارەکان بێت بۆ بنیاتنانی خێزانێکی بەهێز و سەقامگیر . خێزان بە ماڵ دروست نابێت ... بە ئارامی، تێگەیشتن و هاوبەشی دروست دەبێت .. http://t.me/xanmana0

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • t.me/suunahh 👈🏻 مەرجان

  • видео или голосовое, без подписи

  • ✉️کاتێک گەرمای هاوین چڕ دەبێتەوە، ژنی ئیماندار گەرمی دۆزەخی بەبیردێتەوە و صبر و خۆڕاگری و گوێڕایەڵی بۆ پەروەردگاری خۆی دەهێڵێتەوە و جەستە و پاکیزەیی خۆی دەپارێزێت لە گەرمی و تیشکە زیان بەخشەکانی دەوری .. مژدە بۆ هەر ژنێکی موسڵمان گوێڕایەڵ و داپۆشراو بە حیجابی شەرعی کە لە پێناو لیقایی خواکەی بەرگە دەگرێت و ڕەزامەندی پەروەردگارەکەی هەڵدەبژێرێت بەسەر ئارەزووەکانی ڕۆحیدا .. چونکە گەرمای دونیا تێدەپەڕێت، بەڵام پاداشتی گوێڕایەڵی کاڵ نابێتەوە. ئەوەی هەتە بەسەر دەچێت، بەڵام ئەوەی لای خوایە هەتاهەتاییە .. ✍🏻خاتوون🍃 http://t.me/xanmana0

  • 9 авг.158102

    کچانم تووشی موصیبەتی هۆگربوون بوون ؟ 🍃ئەمەوێ لە حاڵت بپرسم لە جێی ئەو کەسانەی ناپرسن، ئەمێستاکە حاڵت چۆنە ؟ هەر گوڵێک نامە بنێرێت ناوی دەناچێت بێخەمبن .. @xanmanabot ✉️

خانمانە🍃 — tgindex