tgindex
بەرهەمەکانی خۆشناو

بەرهەمەکانی خۆشناو

Статистика

@xoshnaw00

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
3
Всего постов
24
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
195
−1 за 2 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
154
24 постов
Вовлечённость
79,0%
к подписчикам
Постов в день
0,4
всего 24
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
61
1/48двое суток
69
1/72трое суток
75

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • без подписи

  • ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری مەزن: حافزی مەهابادی ڕۆحی شاد.

  • دڵپیسی لە شێعرەکانم دەکەم دەترسم تۆم لێ بستێنن. #خوشناو @xoshnaw000

  • ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ غەزەلی چەندقۆڵی ئەگەر عومرێ، لەپات پاکی زەرەر کەم هەتاسەر جلکی خەمباری لەبەر کەم لە عەشقت کە چرای مان و ژیانمە مەحاڵە من بە ئاسانی گوزەر کەم #هەستیار_قەڵاڕەشی ئەگەر باری جەفاکاریت بکی٘شم وە یا خاکی هەموو عالەم وەسەر کەم کە لەشکر بێت لە باکوور تا بە باشوور مەحاڵە گەر لەتۆ سەرفی نەزەر کەم #قەلەندەر             ئەگەر شۆخی هەموو دنیا بەڕیز بن بەغەیری تۆ لەگەڵ کەس نابێ سەر کەم ئەوەندەم تێکەڵاوی ڕۆح و گیانی مەحاڵە زەڕەیەکت لێ وەدەر کەم #خۆشناو ئەگەر چوار دەورە تەنرابێ بە تێلبەند هەزار جاران ئەمن هەست بە خەتەر کەم تەنانەت ببنە دوژمن باب و کالیش لەبۆ عەشقت لە گشت عالەم حەزەر کەم #ماهــمونیر

  • دنیا تێکچووە شڵەژاوە تەنیا دڵی تۆ لە نێو دڵم نەبزووتوە و لە جێی خۆی ماوە! #خۆشناو @xoshnaw000

  • هۆ غەزاڵەی چاو خومارم، چاوەڕێی جێژوانتم تۆ کە بێری ناو مەڕی بی بێ شکە من شوانتم عەتر و بۆی زوڵفت عەزیزم مەست و ماخولیام دەکا هۆگرت بووم، شێت و شەیدای لێو و خەندەی جوانتم #خۆشناو @xoshnaw000

  • ئەی دڵم خونچەی گوڵم تا تۆم هەبێ، تەمەنی من ساوا دەبێ بەڵام کاتێک لێم ون دەبی لەگەڵ بارینی فرمێسکم له نێو زەریای بێکەسیمدا ڕۆژێ سەد جار خۆری تەمەن ئاوا دەبێ #خۆشناو          @Xoshnaw000

  • شێعرێنی دوو برا مامۆستایان: قەلەندەر و خۆشناو

  • без подписи

  • ❂ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی❂ 📀 دەنگەفایلی نەوەد و پێنجەمین دانیشتنی ناوەندیی فەرهەنگی هونەریی جامی تەوەر: دیداری سەردەشت(بەشداریی ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم لە شاری سەردشت هاوڕێ لەگەڵ خوێندنەوەی بابەتی ئەندامانی ئەنجومەنی سەردەم) ١٤٠٥٫٠٤٫٢٩ 🆔 https://t.me/nawendy1

  • بەشداریم بە خوێندنەوەی شێعری تەنزی (یاڕەڵماسی)

  • دەمهەوێ بێیتە خەوم هەموو شەوێ بەڵام خۆ لە بێ تۆیی هەر خەوم لێ ناکەوێ #خۆشناو @xoshnaw000

  • بولبولی شەیداتم و تۆ ئاسکە چاوەڕوانەکەی تۆ شکۆفەی نەوبەهار و من هەوا و بارانەکەی سەوزەڵانی دەشتی سینەت ڕۆح دەبخشێتە لەشم من مەلی عەشق و ئەوین و تۆ مەلی سەر لانەکەی #خۆشناو

  • سەردەشت! هەر کە ناوت دێنم، زامی دەروون دەکولێتەوە لە هەر شوێنێ کە دەتنووسم، وەکوو مۆمێ دەتوێتەوە #خۆشناو

  • شەوە و دیسان لە بەختی خۆم دەنۆڕم هەدا نادا خەیاڵ و بیری تۆڕم لە بێتۆیی لەدەوری خۆم دەهاڵێم خەوم نایە بەسەد جێ، جێ دەگۆڕم #خۆشناو

  • ✨✨✨✨ لە کازیوەی بەیاناندا نەبوو جوانتر لە ڕوخسارت نەخێر نابێ چلۆن دەکرێ, کە من نەبمە گرفتارت وڵاتان زۆر گەڕاوم شار و دێهاتان یەقین وایە نەبوو شیرین شکەرتر بێ, لە لێو و خەندەکەی زارت #مامۆستاخۆشناو✍ @kaziveh2525 ✨✨✨✨

  • کۆتری لێقه‌وماو شه‌وه، درەنگە، سارد و سه‌رمایه جگه‌ له ‌کوندێ چ ده‌نگێ نایه ‌ له ‌ناکاو بیستم ده‌نگی باڵه‌فڕ ڕاپه‌ڕیم له‌پڕ ڕامام مات و کڕ هه‌ڵاتمه‌ ده‌رێ بزانم چ باسه دیتم دوو کۆتر گه‌لێک به‌تاسه ‌ که‌وتوو ون له‌به‌ر ده‌رکی بێڵایه‌ شه‌که‌ت و ماندوو له ‌به‌ر سه‌رمایه ‌ گوتم :کۆتره‌کان کۆتره‌ باریکه‌ له‌ کوێ بوون به‌ ئه‌و شه‌وه‌ تاریکه؟ ‌ گوتیان له‌ سه‌ر ئه‌و شاخ و هه‌ردانه به ‌زه‌حمه‌تی زۆر کردمان هێلانه کەچی قه‌له‌ڕه‌ش، پێی فرۆشتین شه‌ڕ له ‌ماڵی خۆمان پێی گرتووین گه‌ڕ جووته ‌و جوجکه‌مان هه‌مووی کوژراوه‌ ماڵ و لانه‌مان تاڵان کراوه ‌ ڕێمان پێواوه ‌و هاتووینه‌ ئێره‌ تۆش ئه‌مانمان ده‌ کارێکی خێره ‌ بهێڵه‌ له‌نێو ئه‌و سوانانه‌ به ‌جووته‌ بژین ساز که‌ین هێلانه وتم: مه‌لانی خۆش خاڵ و ڕه‌نگم له ‌ئاستی ئێوه‌ ئه‌من بێده‌نگم هه‌رکوێیه‌ خۆشه‌ له ‌ده‌ر و سه‌ربان هێلانه‌ ساز که‌ن به‌که‌یفی خۆتان هەر وە سبه‌ینێ ڕا به‌ پووش و په‌ڵاش لانه‌یان ساز کرد له ‌جێیه‌کی باش ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵه‌ ئه‌و دوو کۆترانه‌ لەگەڵ مە دەژین لەو به‌ر هه‌یوانه‌ #خۆشناو زستانی ۱۳٦۵

  • شەوت باش بێ گوڵی باخی ئەوینم لە حەسرەت تۆ گەلێ مات و خەمینم شەمی شەومی، پەپوولەی دەورەتم من لەدەوری تۆ گەڕێم ئەی نازەنینم #خۆشناو @xoshnaw000

  • غەزەلی هاوبەش کە سەد تیری خەدەنگ لای دڵبه‌رم بێ مەکەن باوەڕ ئەگەر کاریگەرم بێ هه‌زاران ساڵ له پاش مه‌رگم ده‌بیسن هه‌وای یارە لە نێو کاسه‌ی سه‌رم بێ #مام_خەیاڵ کە سەر جارێک وەسەر ڕانی دەکەم یار دەڵێ پێم ئەو دەبا جێگەت نەرم بێ سەری غەفڵەت نەجووڵێنی و نەخەجڵێی حەیا باشە کە تۆزێکت شەرم بی #قەلەندەر حەیای تۆیە دەسووتێنێ دەروونم گڕی عەشقت وەکوو دڵ با گەرم بێ بسووتێنێ سەراپایی وجوودم منیش با دڵبەرێ ئەفسوونگەرم بێ #خۆشناو کە یارم هاتە سەردانم بە سەت ناز ئەشێ بۆ و نازە گیان بەخشم، شەڕم بێ لە پێناو عاشقی و عەشق و ئەوینی بەسەر چۆپی لە دەوری سەت گەڕم بێ #موحیببی منم سالاری گشت دڵداری دنیا ئەگەر ئەو کێژە کوردە سەروەرم بێ بەدەستە خوشکی ژینای گەل دەشوبهێ چ فەخرە تا کوو  هەرمان  ڕابەرم بێ #ئاکام