tgindex
Yaran Media

یاران میدیا - سەکۆی ڕاستی

Последний пост
8 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
4 289
−4 за 3 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
83
20 постов
Вовлечённость
1,9%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
70
1/48двое суток
80
1/72трое суток
86

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • سبەی لەم بەنزینخانانەی لیستەكە، بەنزینی 750 دیناری بە كارتی سووتەمەنی بەشە دووەمی بەنزین دابەش دەكرێت...

  • "سێ ساڵ پێش ئێستا ماڵی حاجی مەزهەر لە سلێمانی بە درۆن کرایە ئامانج و تەقێندرایەوە" "کەچی لیژنەکە گوتیان تەقینەوەکە بەهۆی غاز بووە، هاتن کەمپینیان بۆ دنا تا خانووی بۆ نۆژەنکەنەوە و دەستیان کرد بە نوزە نوزە ئەمن ئەوکات لە نوسیم غاز نەبوو درۆن بوو واش دەرچوو ئێستا، دەرکەوت درۆن بووە و ئامانجەکەشیان پێکا بوو" وەرگیراوە لە؛ هانا چۆمانی ڕۆژنامەنووس

  • فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ڕێکاری تووند لەبەرامبەر بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی زیان و ساتی بۆردوومانکردنی بنکەکانیان لە کەنداو دەگرێتەوە بەر. ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرای کردووە، براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاندووە، ئێران ڤیدیۆی سەربازانی ئەمریکا بەکاردەهێنێت تا خەملاندن بۆ سەرکەوتوووی هێرشەکانی خۆی بکات، بەگوێرەی ئەم فەرماندەیە، میدیا چاودێرەکانی ئێران ڤیدیۆ و ڕاپۆرت بڵاودەکەنەوە، کە لە کاردانەوە، وێنە و ڤیدیۆی سەربازە ئەمریکییەکان پێکدێت. براد کووپەر هۆشداری داوە کە باجی بەردەستبوونی ئەم زانیارییە هەواڵگیرییانە بۆ ڕای گشتی، لەدەستانی ژیانی سەرباز و هاووڵاتییانی ئەمریکییە لە وڵاتانی کەنداو کە لەلایەن ئێرانەوە دەکرێنە ئامانج، بۆیە داوا دەکات "سەرنجی تەواو بخەنەسەر چڕکردنەوەی ڕێکارە ئەمنی و ئاسایشییەکان. لەلایەکی دیکەوە دوو سەرچاوەی ئاگاداری ئەم بابەتە، بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، لە ئوردن بە هەندێک سەربازی ئەمریکی گوتراوە لە ڕۆژانی داهاتوو مۆبایلەکانیان لێ دەستێندرێن، سەرچاوەیەکی دیکەش دڵنیایی دا کە ئەم ڕێکارە نوێیە بۆ هەموو ناوچەکە ڕەچاو کراوە بە هۆکاری ئەمنی، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەی جێبەجێکردنییەوە نەدراوە. فەرماندەی سێنتکۆم ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی سەربازێکی ئەمریکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کردووە، ئەو کاتەی لەلایەن ئێرانەوە لە بنکەی ئاسمانی 'مۆفەق سەڵتی' لە ئوردن بۆردوومان دەکرێن، لە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت سەربازەکە چۆن و لە کوێ بەرەو پەناگە هەڵدێت، ناوبراو جەخت دەکاتەوە کە بەبێ بوونی ئەم ڤیدیۆیانە زۆر ئەستەمە ئێران دڵنیا بێتە لە پێکانی ئامانجەکانی، چونکە سوپای ئەمریکا سوود لە تەکنیکی شەپۆلی ئەلیکترۆنی (electronic jamming) و شێوازەکانی دیکە بۆ تێکدانی سیستەمەکانی دوژمن وەردەگرێت. ئەم ڕێکارە نوێیەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، ماوەیەکە ئێران بەردەوام بنکە ئاسمانییەکانی ئوردن دەکاتەوە ئامانج، پێشووتر واشتن کوژرانی سێ سەربازی وڵاتەکەی لە ئوردن لە ئەنجامی هێرشێکی ئێران ڕاگەیاندبوو، دوێنێ پێنجشەممەش 30-7-2026 سوپای پاسداران ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی بنکەی ئاسمانی (ئەلئەزرەق)ـی ئوردن، سێ فرۆکەی جەنگی جۆری F-35ـی ئەمریکا بەتەواوی تێکشکێندران و زیانی گەورەش بە ژمارەیەکی دیکەی فرۆکە گەیەندران.

  • без подписи

  • لە یادی 43 ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە کردەوەی نامرۆڤانەی حکومەتی پێشووی عێراق کرد، کە چۆن بە بیانووی بێ بنەما 8 هەزار بارزانی لە لاو و بەتەمەن بە شێوازێکی دڕندانە لە بیابانەکانی باشووری عێراق کۆمەڵکوژ کرد. ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، لە ئەنفالی بارزانییەکاندا، ڕژێمی پێشووی عێراق 8000 پیاوی گەنج و پیری بارزانی، تەنیا لەبەر بارزانیبوون و کوردبوون و بە بیانووی بێ بنەما دەستبەسەر کرد و دوای ڕاگواستنیان، بە شێوازێکی نامرۆڤانە لە بیابانەکانی باشووری عێراق کۆمەڵکوژی کردن. سەرۆک بارزانی روونیکردەوە، کە ئەم تاوانە بەشێک بووە لە پرۆسەیەکی فراوانتر کە بێسەروشوێنکردنی 12000 گەنجی کوردی فەیلی، شاڵاوەکانی ئەنفالی گەرمیان و بادینان، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستان، هەروەها تەعریب و ڕاگواستن و دەیان تاوانی نامرۆڤانەی تری گرتووەتەوە کە بە ئامانجی سڕینەوەی ناسنامە و شکاندنی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی کوردستان ئەنجام دراون. لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە تا ئێستاش برینی هیچ یەکێک لەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدانە ساڕێژ نەکراون. لەم ڕوانگەیەوە جەختی کردەوە کە ئەرکی سەرشانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی مادی و مەعنەویی سەرجەم ئەو تاوان و ستەمانە بکاتەوە کە لە سەدەی ڕابردوودا دەرهەق بە گەلی کوردستان ئەنجام دراون. سەرۆک بارزانی سوپاسی تایبەتی جەماوەری دەشتی هەولێر، هەریر و سۆرانی کرد کە لەو ساتە پڕ لە ئازارانەدا هاوسۆزی بارزانییەکان بوونە و یارمەتییان داون، هەروەها پێزانینی خۆی بۆ خۆڕاگریی بێوێنەی کەسوکاری ئەنفالکراوان دەربڕی، بە تایبەتی ئەو دایک و ئافرەتە بەهێز و خۆڕاگرانەی بارزانی کە ساڵانێکی زۆر ئازاری دووری و لەدەستدانی ئازیزانیان چەشت، بەڵام سەریان دانەنواند و هەزاران ڕۆڵەی سەربەرز و نیشتیمانپەروەریان پێگەیاند. لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی سڵاوی بۆ گیانی پاکی بارزانییە ئەنفالكراوەكان و سەرجەم شەهیدانی ئەنفال و شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان نارد. تاوانی ئەنفالی بارزانییەکان لە ساڵی 1983 وەک یەکێک لە تاریکترین لاپەڕەکانی مێژووی هاوچەرخی عێراق تۆمار کراوە و تا ئێستاش شوێنەوارە دەروونی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی لەسەر کەسوکاری قوربانییان بە زیندوویی ماونەتەوە.

  • без подписи

  • لە زیندانەکان بابەتێک هەمیشە جێی تێبینی رێکخراوەکان و توێژەران و پزیشکەکان بووە ئەویش ئازاردانی زیندانییەکان، یەکێک لە جۆرەکانی ئەشکەنجەدان بریتییە لە بتڵ پێهەڵگرتن بە زیندانییەکە بۆ ڕازی بوون بەهەموو شتێک، بەڵام ئەو بتڵە کاردانەوەی نەرێنی هەیە ئەمانەن: - دروستبوووونی خوێنڕژان، کە هەندێک جار دەکرێت زۆر مەترسیدار بێت. - تووشبوون بە بەکتریا بە تایبەتی ئەگەر برینەکە پاک نەکرابێت. مانەوەی نیشان و پەڵە لەسەر پێست. زیان گەیاندن بە عەسەب، مەسولەکان یان ڕەگە خوێنییەکان. پێویستبوون بە دوورەخستن (stitches) یان چارەسەری نەخۆشخانە دەروونی و جەستەیی. لە هەندێک حاڵەتدا دەکرێت ببێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیان تا شێت بوون

  • بەرگری شارستانیی سۆران ڕایگەیاند، ئەمرۆ بەیانی ئۆتۆمبێلێک بە 3 سەرنشینەوە کەوتە خەرەندی ڕواندز. لە ئێستادا، تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران لە شوێنی ڕووداوەکەن، بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەکە، تاوەکوو ئێستا تیمەکان نەیانتوانیوە بگەن بە ئۆتۆمبێلەکە و لە هەوڵی چوونن بۆ شوێنەکە...

  • حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێکخستنی کاروباری کارگێڕی و پاراستنی مافی شایستەبوونی کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان، بڕیارێکی گرنگی دەربارەی پلەبەرزکردنەوەی سەدان ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ دەرکرد.   ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 165 و لەسەر فەرمانی سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی فەرمانی پلەبەرزکردنەوە بۆ 729 ئەفسەری سەر بە میلاکی وەزارەتی ناوخۆ دەرچوو.   له‌ بڵاو كراوه‌كه‌ هاتووه‌، ئەم بڕیارە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەگرێتەوە و وەک خشتەی پلەبەرزکردنەوەی مانگی تەممووزی ساڵی 2025 هەژمار کراوە. پرۆسەکە بەپێی ماددەی 10 لە یاسای ڕاژە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی فیدراڵیی ژمارە 18ی ساڵی 2011 جێبەجێ کراوە، کە لە هەرێمی کوردستان بەرکارە.   بەپێی زانیارییه‌كان، ڕێکەوتی شایستەبوونی ئەم ئەفسەرانە دەگەڕێتەوە بۆ 14-7-2025 و فەرمانەکەش لە ڕۆژی دەرچوونیەوە واتە 23-7-2026 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. وەزیری ناوخۆ بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە تەواوی ئەفسەران کردووە و هیوای بەردەوامیی بۆ خواستوون لە خزمەتکردنی نیشتماندا.   پلەبەرزکردنەوەی خولیی ئەفسەران یەکێکە لە پایە گرنگەکانی هاندانی هێزەکانی ناوخۆ بۆ بەردەوامبوون لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

  • без подписи

  • لیستی مووچەی مانگی حەوت و میزان موراجەعەی مانگی ڕابردوو گەیێنرایە بەغدا، سبەی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێن. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون، لیستی مووچەی مانگی حەوت و میزان موراجەعەی مانگی شەش، ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بردووە و سبەی چوارشەممە لەگەڵ دەستپێکردنی دەوام ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقیان دەکەن. ئامانجەكە ئەوەیە؛ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی تەواوی عێراق لە كاتی خۆیدا مووچە وەربگرن و دۆخی مانگەكانی ڕابردوو دووبارە نەبێتەوە. لیستی مووچە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڕیاربوو هەفتەی ڕابردوو ڕادەستی بەغدا بكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕێككەوتی خانەنشینبوونی ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەران لە یەکی مانگی حەوتدایە و دەبووایە مامەڵەی خانەنشینبوونیان بۆ بكرێت، لیستەکە پێویستی بە وردبینی زیاتر هەبوو.

  • لە سەر بنەمای بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر و دوای سکاڵای خاوەنی خانووەکە، هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر نووسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی  (NRT)یان چۆڵ کرد و ڕادەستی خاوەنەکەیان کردەوە.   ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە ڕێککەوتی 16ـی 7ـی 2026 خاوەنی خانووی ژمارە 137866 لە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر، لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر سکاڵای یاسایی لەدژی نووسینگەی NRT تۆمار کردبوو، بەهۆی ئەوەی چەندین مانگە کرێی خانووەکەی پێنەدراوە.    بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر، دوای سکاڵاکە دادوەر بڕیاری چۆڵکردنی خانووەکەی داوە و ئەمڕۆش ڕێککەوتی 20ـی 7ـی 2026 بە ئامادەبوونی لێکۆڵەری دادی و بەڕێوەبەری نووسینگەی NRT، پۆلیسی هەولێر بڕیارەکەی جێبەجێ کرد و خانووەکەی ڕادەستی خاوەنەکەی کردەوە.   لە کۆتایی دا پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، تەواوی ڕێکارەکان لە چوارچێوەی یاسا و بەپێی فەرمانی فەرمی دادوەر بەڕێوە چوون.

  • لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕاستەوخۆی سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، پڕۆسەی کەمکردنەوەی نرخی بەنزین و دابینکردنی سووتەمەنیی هەرزان بۆ هاووڵاتییان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ئامانج لێی بنبڕکردنی قۆرخکاری و کەمکردنەوەی بارگرانیی داراییە لەسەر شۆفێران.   ئەمڕۆ پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوابەدوای فەرمانی سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی پارێزگاری هەولێر فەرمانی کارگێڕیی ژمارە 1350ی دەرکرد بۆ پێکهێنانی لێژنەیەکی باڵا بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخ و کوالێتیی بەنزین لە هەموو وێستگەکاندا.   بەپێی بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرمال بۆ 750 دینار و بەنزینی نۆرمالی بازرگانی بۆ 850 دینار کەم کرایەوە. وێستگەکان پابەند دەکرێن بە جێبەجێکردنی ئەم نرخە و هەر سەرپێچیکارێک ڕووبەڕووی سزای توند و داخستن دەبێتەوە.   ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی مەسرور بارزانی و کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ڕێکخستنەوەی بازاڕی سووتەمەنی بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندیی گشتی و شۆفێراندا بێت.

  • ‎🔴 شاهانەترین دیمەنی مۆندیال؛ شازادە سۆفیا و شازادە لیۆنۆر لەگەڵ لامین یامال جامی جیهانی بەرز دەکەنەوە

  • без подписи

  • без подписи

  • 🔴 ڕاهێنەری ئیسپانیا تاجی سەرکەوتنی بەرز کردەوە

  • حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ بنبڕکردنی کێشەی کەمئاوی و دابینکردنی ئاوی خاوێن، کار لەسەر جێبەجێکردنی چەندەی پڕۆژەی ستراتیژیی گەورە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات. لە نوێترین پڕۆژەشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ستراتیجیی ئاو لە گوندەکانی قەزاکانی مێرگەسۆر، ئاکرێ و خەلیفان جێبەجێ کرد، کە بە گوژمەی 138 ملیار و 500 ملیۆن دینار، بە تەواوی لەلایەن دەستی کاری ناوخۆییەوە جێبەجێ کراوە. ئەم پڕۆژە گەورەیە لەسەر ڕووباری ڕوویێ شین بنیات نراوە و ئاوی پاکی خواردنەوە بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ زیاتر لە 35 هەزار هاووڵاتی لە 53 گوندی ناوچەکە دابین دەکات و کێشەی کەمئاوی بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر دەکات، کە توانای پاڵاوتنی 1200 مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێکدا هەیە. لەگەڵ ڕاکێشانی تۆڕێکی فراوانی گواستنەوەی ئاو بە درێژایی 540 کیلۆمەتر و دروستکردنی پێنج کۆگەی گەورە و 54 کۆگەی بچووک بۆ دابەشکردنی دادپەروەرانەی ئاو بەسەر ماڵاندا. ئەم هەنگاوانە لە کاتێکدا دێن کە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا سەرنجێکی تایبەت خراوەتە سەر کەرتی ئاو، بە شێوەیەک کە ئێستا لە ڕێگەی 25 وێستگەی پاڵاوتن، 4946 بیر و 536 کانییەوە، ڕۆژانە دوو ملیۆن و 564 هەزار مەتر سێجا ئاوی پاک بەرهەم دەهێنرێت و بەسەر ملیۆنێک و 181 هەزار هاوبەشدا دابەش دەکرێت. پێشتریش ئاری ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پایتەخت میدیا ڕایگەیاند، کە بە ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی سێ پڕۆژەی ستراتیژی لە ناوچەکانی سۆران، خەبات و کەلار بە گوژمەی زیاتر لە 500 ملیار دینار، دەستیان پێ کردووە لە ماوەیەکی نزیکدا دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە. سەبارەت بە وردەکاریی دارایی و تەکنیکیی ئەم پڕۆژە نوێیانە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ئاشکرای کرد، پڕۆژەی ئاوی کەلار بە گوژمەی 150 ملیار دینار و بە توانای بەرهەمهێنانی 5000 مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێکدا جێبەجێ دەکرێت، لەکاتێکدا پڕۆژەی ئاوی سۆران بە گوژمەی 157 ملیار دینار و بە توانای 3000 مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێکدا دەچێتە قۆناغی کارکردنەوە. پڕۆژەی سێیەمیش تایبەتە بە قەزای خەبات و دەورووبەری کە زیاتر لە 40 گوند و ناحیەکانی تۆپزاوا و کەورگۆسک دەگرێتەوە، تواناکەی 4000 مەتر سێجا ئاوە لە کاتژمێرێکدا و تۆڕێکی فراوان بە درێژایی 250 کیلۆمەتر لەخۆ دەگرێت. یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی ئەم کابینەیەش پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بوو کە لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا تەواو کرا و بە توانای 480 هەزار مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا، کێشەی کەمئاویی پایتەختی بۆ 30 ساڵی داهاتوو بەتەواوی چارەسەر کرد، هاوكات لەگەڵ پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کە ڕۆژانە 72 هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەکات. لەلایەکی دیکەوە چەندین پڕۆژەی ستراتیژی دیکەی ئاو لە بواری جێبەجێکردندان، لەوانە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە لە چەمچەماڵ کە 31%ی جێبەجێ کراوە، پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ کە گەیشتووەتە 65% و دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان. ئەمە وێڕای داڕشتنی پلانی داهاتوو بۆ هێڵەکانی دیکەی وەک هێڵی سێیەمی ئاوی دووکان بۆ سلێمانی، ئاوی بەردەڕەش، کۆیە و پڕۆژەی ڕیسایکلینی ئاوی قورس لە هەولێر. یەکێک لە کاریگەرییە ژینگەیی و زانستییەکانی ئەم پڕۆژە ستراتیژیانەش، کوژاندنەوە و داخستنی نزیکەی 900 بیری ئاو لە شاری هەولێر و 109 بیر لە سنووری قوشتەپەیە، کە ئەمەش دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ پاراستن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی کە بەهۆی وشکەساڵییەوە مەترسی لەسەر بوو. سەبارەت بە ئاستی بەکاربردن و تێچووی دارایی، داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ دەریانخستووە کە سەرەڕای ئەوەی پێداویستیی ڕاستەقینەی هەر تاکێک لە هەرێمدا تەنیا 181 لیترە لە ڕۆژێکدا، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕا 350 لیتر ئاوی پاک بۆ هەر کەسێک دابین دەکات. ئەم ڕێژەیەش بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە زۆر بەرزترە، چونکە بەکارهێنانی ڕۆژانەی ئاو بۆ هەر تاکێک لە تورکیا 150 بۆ 200 لیترە، لە سووریا 120 بۆ 180 لیتر، لە سعودییە 250 بۆ 300 لیتر، لە ئوردن 80 بۆ 120 لیتر، لە میسر 130 بۆ 200 لیتر و لە لوبنانیش 150 بۆ 200 لیترە، ئەمەش نیشانەی بەفیڕۆدانی زۆری ئاوە لەلایەن هاووڵاتییانەوە. لە ڕووی داراییەوە، بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئاوی پاک ساڵانە نزیکەی 500 ملیار دینار لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێت، بەڵام لەبەرانبەردا داهاتی ساڵانەی کۆکراوەی ئاو تەنیا 60 ملیار دینارە.

  • без подписи

  • بەپەلە.. لەناو بازاڕی هەولێر تەقە لە باوک و كوڕێک دەكەن و لە ئەنجامدا كوڕەكە كوژرا كەمێک پێش ئێستا.. بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ناو بازاڕ بە دیاریكراویش لە كۆڵانی زێڕنگرانی هەولێر تەقە لە باوک و كوڕێكی دەكەن و لە ئەنجامدا كوڕەكە كوژراوە و باوكەكەشی بریندارە. لەسەر ئەو ڕووداوە، پۆلیسی هەولێر دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمی كوڕەكەیان ڕەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كردووە و دەستیشیان بە لێكۆڵینەوەی زیاتر كردووە.