tgindex
یاری من

کوا هاودەمێک...؟ تا بەدرێژی بۆی باسکەم کە دڵ لە دەست ڕۆژگاری دابڕانی یار ، چ مەینەتێک دەکێشێت. #حافظ https://www.instagram.com/yari_mnnn?igsh=MXY4cm1ubnZxcWR6dQ%3D%3D&utm_source=qr

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
1
Всего постов
32
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
2 711
−2 за 4 дн.
Сутки
−2
−0,07%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
470
32 постов
Вовлечённость
17,3%
к подписчикам
Постов в день
0,1
всего 32
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
56
1/48двое суток
64
1/72трое суток
69

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • خۆشم دەوێی.. ئەوەش تاکە کارە کە ڕۆژانی شەممە و هەینی، هەفتە و مانگ و ساڵ نازانێت! #شکوفە

  • ھەر چاوەڕوانی قەدەمی تۆم و ئەگەر دێی زوو بێ نەفەسی ئاخرە ڕۆحم بەفیدات بێ #وەفایی

  • دەڵێن یارت گەلێک جوان بڵێم چی؟ ڕەزای سووکە بەڵام دەردی گرانە.. #هێدی

  • بێهوودەیە بیر و خەم، دڵت خۆش کە برا #خیام

  • بە سووتن چم، گلەم نەبووە لە دەردی سەردی میھری تۆ من و شەکوە؟ وتی: گوێ ناگرم لەم فیتنە ھەڵبەستە #مەحوی #واتە: سوێندم بۆ یار خوارد کە هەرگیز گلەییم لە دڵ‌ساردی و بێ‌ لوتفی ئەو نەکردووە و بەدکار هەر چی لەم بارەیەوه بۆ گێڕاوەتەوە، هەمووی درۆ و دەست هەڵبەستە.…

  • دەمەوێت برۆم و حەزدەكەم كەسێك هەبێت، دڵی تەنگ بێت بۆم! كەهەرجارێك جانتاكەم كردەوە و دامخست، كەسێك هەستی دڵی بلەرزێت... #نیكی_فیروز_كوهی

  • گوڵە خان منیش گۆشت و ئێسقان و خوێنم، شیاوی ئەو هەموو ڕەنجان و دڵشکان وهەلا هەلا بوونە نیم... #ئەحمەد_کایا

  • لەشوێنی کارەکەم ژنێکی لێیە بەردەوام زەردەخەنەم بۆ دەکات،  دانەیەکی تر دەیەوێ قسەم لەگەڵ بکات، کچی قاوەخانەکە لەجێی شەکر هەنگوین دەکاتە چایەکەمەوە ! بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ . #دۆیستۆڤسکی بۆ #ماریا_ئیساڤیا

  • له‌ نێوان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که‌ بینیوومه‌ ته‌نها تۆیت که‌ ئه‌مه‌وێت بتبینمه‌وه‌ #پابلۆ_نێرودا و: #گۆران_سعید

  • بۆنی تۆ لە هەوادایە،دێیت یان ڕۆشتویت...؟! #علی_ڕەزا_ڕۆشن

  • لێره جگه له دوری #تؤ هیچ شتێک له منه‌وه نزیک نیه ... ‌‌‌‌‌‌‌ #روزبه_بمانی و: #ئه‌شڪان_ساڵه‌حی

  • ئیسە کێ تاقەت دووری تۆ دارۆ؟ #مەولەوی

  • ڕۆیی لەبەرچاوم، ئەوی ڕۆحی ڕەوانم بوو! #مەحوی

  • سەد کەڕەت کوژراوی یار بم لێم مەپرسە ئەی تەبیب دەردی یارم خۆشترە بێھوودە دەرمانم مەکە پەنجەکەی پاکی لەسەر خوێنی وەفایی بۆتە گوڵ دەمکوژێ و پێشم دەڵێ: ئالوودەدامانم مەکە #وەفایی

  • باوەڕ بکە دڵ غەیری گەیشتن بە وساڵت نەیکردووە مەیلێ بە هەموو نیعمەت و ناکا #زاری

  • وەرە با پێکەوە بگرین ئەی دڵ کە دەردمان بێ دەوایە چارە موشکوڵ نە غەمخوارێ، نە هەمدەردێ، نە هەمدەم نە هەمڕاهێ نە ڕێگایێ، نە مەنزڵ #زاری

  • خۆشە شەوناڵین و جەوری یار و زامی نادیار خاسسەتەن بۆ ئەو کەسەی وا زیکری جەبباری دەکا #صابیری

  • بەو گوڵە نازکەم بڵێ کە دڵ هیلاکی دوورییە شفا و مەرهەمی هەموو برینی من حوزوورییە #زاری

  • لەو فەسڵەوە دوورە لە گوڵستانی ویساڵت دڵ مات و مەلوول کەوتووە بێ جانە بڵێ چی؟ #ویساڵی

  • من لە حەڵقەی خەتمی نازا زۆر هیلاکی غەمزە نیم ڕابیتەی ئەبـرۆ جگـەرمـی ئەنجن ئـەنجـن کــردووە #بێخود