مروان الكردي.. فێربوونی زمانی عەرەبی
Статистикаتایبەت بە فێربوونی زمانی عەرەبی و بانگەواز.. marwan-kurdi.com بۆ پەیوەندیکردن: @marwanalkurdi بەپێی توانا وەڵام دەدرێتەوە إن شاء الله 🌸🌹
- Последний пост
- 5 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 22
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 1 685
- 1/48двое суток
- 1 931
- 1/72трое суток
- 2 082
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
سوپاس بۆ خوا دوای تەواوبوونی چاپی یەکەمی کتێبی بەندە "الجناية على البخاري" بە زمانی تورکی، بۆ جاری دووەم چاپکرایەوە، لەلایەن مامۆستا محمد عەلی ئەرسلان"ەوە - سەرۆکی حیزبی چاخی نوێ Yeni Yüzyıl Partisi ی تورکی و سەرۆکی ڕێکخراوی عوسمانی - وەرگێڕانی بۆ کراوە. * الحمد لله خرجت الطبعة الثانية لترجمة كتابي "الجناية على البخاري" باللغة التركية، قام بترجمته الأستاذ محمد علي أرسلان - رئيس حزب القرن الجديد Yeni Yüzyıl Partisi - ورئيس منظمة العثمانية.
без подписи
سوپاس بۆ خوای گەورە تێزێکی دکتۆرا لە زانکۆی موسڵ تۆمارکرا لەسەر کتێبێکی بەندە "الجناية على سيبويه: بيان لقوة اللغة العربية، وإبراز لجمالها، ورد على خصومها"، لێکۆڵینەوەکە دەربارەی مەنهەجی بەندەیە لە شێوازی بەڵگەهێنانە و موناقەشەکردنی نەیاران لەو کتێبەدا. خوای گەورە بیکاتە مایەی خێر و ئەو دکتۆرە بەڕێزەش موەفەق بکات لە لێکۆڵینەوەکەیدا. الحمد لله سُجّلت رسالة للدكتوراة في جامعة الموصل عن كتابي "الجناية على سيبويه: بيان لقوة اللغة العربية، وإبراز لجمالها، ورد على خصومها". موضوع الرسالة عن الحجاج النحوي، وطريقتي في مناقشة المناوئين للغة العربية وعلومها وقواعدها. نسأل الله تعالى التوفيق والسداد لأختنا الدكتورة الفاضلة لتُكمل دراستها على أحسن وجه.
ئەوپەڕی دڵڕەقی و دورییە لە ئاینداری، کاتێک حەز بەوە بکەیت نەیارەکەت بکەوێتە نێو کۆمەڵێک هەڵەو پەڵەی شەخسییەوە، تۆش بێ ئەوەی دڵنیایی تەواوت هەبێت لە ڕاستێتی شتەکە، دێیت و ئاگرەکە خۆشتر دەکەیت. تۆ ڕەنگە تەنها ئەوەندەی لێ بخوێنیتەوە کە نەیارێکت کەوتووەتە هەڵەوە و دەتەوێ بیشکێنیت، بەڵام بێخەبەر لەوەی خەڵکێکی زۆر هەن - بەهۆی کورتبینییانەوە - ئەو بە ئیسلام دەزانن و هەڵەکەش بە هەڵەی ئیسلام و موسڵمانان دەزانن. بەکورتی: چەنێک هەوڵبدرێت پۆزشی ئایینی بۆ ئەم کارەبهێنرێتەوە، لە تەسفیەی حساب زیاتر شتێکی تر نییە!
نووسینەوەی فەرموودە لە پێغەمبەرەوە ﷺ تا پێشەوا بوخاری
без подписи
ئەم کتێبە نوێیەمان "نووسینەوەی فەرموودە لە پێغەمبەرەوە ﷺ تا پێشەوا بوخاری" لە ٥٢٤ لاپەڕەدا بەردەستەبێت لە پێشانگای کتێبی کوردی لە هەولێر إن شاء الله. وەڵامێکی بێدەنگکەرە دەربارەی پرسی نووسینەوەی فەرموودە و چەندین باسی گرنگی پەیوەست پێیەوە. هەندێک لە دەرەنجامەکانی کتێبەکە: 1.نووسینەوەی فەرموودە هەر لە سەردەمی پێغەمبەرەوە ﷺ دەستی پێکردووە، بەشێکی خۆی فەرمانی کردووە بە نووسینەوەی، بەشێکیشی هاوەڵان مۆڵەتیان لێخواستووەو ئەویش مۆڵەتی پێداون بە نووسینەوەی، بەشێکیشی بە پێشچاویەوە نووسراوەتەوەو نکۆڵی لێنەکردووە. 2. ژمارەی ئەو هاوەڵانەی پێغەمبەر ﷺ كە فەرموودەیان نووسیوەتەوە 16 هاوەڵی بەڕێزن، بە پێچەوانەی ئەوەی كە نەیاران دەڵێن: هاوەڵان فەرموودەیان نەنووسیوەتەوە. 3.تاوەكو ساڵی 300 ی كۆچی، 730 كەس فەرموودەیان نووسیوەتەوە، بەپێی ئەوەی كە ئێمە باسمان كردووە لە کتێبەکەدا، بەدڵنیایەوە ڕێژەكە لەوەش زیاترە. 4. ئەوەندەی كە بەردەستی ئێمە كەوت و لەم كتێبەدا باسمان كرد 570 كەس پێش پێشەوا بوخاری فەرموودەیان نووسیوەتەوە، بەپێچەوانەی ئەوەی كە نەیارانی فەرموودە دەڵێن: پێشەوا بوخاری یەكەم كەس بووە كە فەرموودەی نووسیوەتەوە. 5.ئەوەی كە نەیارانی سوننەت دەڵێن: فەرموودە 200 ساڵ دوای پێغەمبەر ﷺ نووسراوەتەوە، لەچەواشە زیاتر شتێكی تر نییە، چونكە لە دەرەنجامی ئەم كتێبە بینیمان تاوەكو ساڵی 200 ی كۆچی 382 كەس فەرموودەیان نووسیوەتەوە، زانراویشە كە پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ 10 ساڵ دوای كۆچ بۆ مەدینە وەفاتی كرد، بەپێی ئەم لێكۆڵینەوەیە تاوەكو ساڵی 210 ی كۆچی 416 كەس فەرموودەیان نووسیوەتەوە! هەموو ئەم ژمارانەیش كە باسیان دەكەین بەپێی ئەوەیە كە لەم كتێبەدا باسمان كردوون، بە دڵنیاییەوە ژمارەكە زۆر لەوە زیاترە، بەڵام كۆكردنەوەی هەموو ئەوانەی كە فەرموودەیان نووسیوەتەوە، چەندین ساڵ لە ڕەنج و ماندووبوونی دەوێت و بە سانایی كۆناكرێتەوە.
جەژنتان پیرۆزبێت و هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت 🌹. تقبّل اللهُ منّا ومنكُم، كلُّ عامٍ وأنتُم بخيرٍ، وعيدُكم مبارَكٌ 🌹.
دعاءُ يومِ عرفةَ: عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عَمْرٍو - رضي الله عنهما - قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ - ﷺ -: «خَيْرُ الدُّعَاءِ دُعَاءُ يَوْمِ عَرَفَةَ، وَخَيْرُ مَا قُلْتُ أَنَا وَالنَّبِيُّونَ مِنْ قَبْلِي: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ»، رواه الترمذي. واتە: باشترین دوعا دوعای ڕۆژی عەرەفەیە، باشترین دوعایەکیش من و پێغەمبەرانی پێش منیش کردبێتمان ئەمەیە: هیچ پەرستراوێک نییە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە، تاک و بێ هاوەڵە، هەموو موڵک و دەسەڵات هەر هی ئەوە، تەواوی سوپاس و ستایش هەر بۆ خۆیەتی، بەتوانا و زاڵیشە بەسەر هەموو شتێکدا.
без подписи
لە کەس نابوورم! بەداخەوە ماوەیەکە ئەبینم وتاری چەند مامۆستا و بانگخوازێکی بەڕێز بڵاودەکرێتەوە لەسەر لێنەبوردن، بەو بیانووەی کە کەسانێک کە هەن کە ناکرێت لێیان خۆشبین یان شیاوی لێبوردن نین، یان هاوشێوەی ئەم قسانە کە دەکرێت هەندێکیان بۆ شوێنی خۆیان ڕاستبن، بەڵام ئا بەو شێوە ڕەهاو گشگیرە قسەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەی زۆر خراپی دەبێت و بۆ مەبەستی خراپ بەکاردەهێنرێت، بەڵکو دەبێتە هۆکاری بڵاوکردنەوە و برەودان بە بنەمای لێنەبوردن و ڕق و کینە. لەڕاستیدا ئەمە پێچەوانەی چەندین ئایەتی قورئانە و ڕێبازی پێغەمبەرانیش تەواو پێچەوانەی ئەمەیە. جا ئەگەر مامۆستایەک یان بانگخوازێکی بەڕێز لەکەسێک نابورێت لەبەر ئەوەی ئازاری داوە، ئازادە لێینەبورێت، بەڵام با ڕەفتارەکە نەکاتە مۆرکی ئیسلام، با بڵێت: ئەمە ڕای کەسیى خۆمە و نەمتوانیوە زاڵبم بەسەر نەفسی خۆمدا و لێبوردەبم، ئەمە یەکسان نییە بە مەنهەجی پێغەمبەران و ئیسلام داوای ناکات، ئەگەر چی ئیسلام حەڵاڵی کردووە بۆ هەندێک دۆخ، بەڵام وەک ڕێسای گشتی لێبوردن لە هەموو کەس و ڕێگەنەدان بەوەی کەسێک بەهۆی تۆوە بچێتە دۆزەخەوە، زۆر جەختی لێکراوەتەوە لە قورئاندا، بەتایبەتتر لە سیرەی پێغەمبەری خۆشەویستدا ﷺ لە خەمخواردنی لەڕادەبەدەری؛ تەنانەت بۆ ئەو بێباوەڕانەشی ئەوپەڕی ئازاریان داوە، هەمیشە لێبوردەبووە و چاکەی ئەوانی ویستووە، هیچ کات نەیویستووە بچنە دۆزەخەوە. بۆ نموونە: * ﴿فَلَعَلَّكَ باخِعٌ نَفسَكَ عَلى آثارِهِم إِن لَم يُؤمِنوا بِهذَا الحَديثِ أَسَفًا﴾ [الكهف: ٦]. * ﴿لَعَلَّكَ باخِعٌ نَفسَكَ أَلّا يَكونوا مُؤمِنينَ﴾ [الشعراء: ٣]. * ﴿فَلا تَذهَب نَفسُكَ عَلَيهِم حَسَراتٍ﴾ [فاطر: ٨]. * ﴿وَإِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ﴾ [الأنعام: ٣٥]. * ﴿عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ﴾ [التوبة: ١٢٨]. * ﴿وَلا يَحزُنكَ الَّذينَ يُسارِعونَ فِي الكُفرِ﴾ [آل عمران: ١٧٦]. * ﴿يا أَيُّهَا الرَّسولُ لا يَحزُنكَ الَّذينَ يُسارِعونَ فِي الكُفرِ ﴾ [المائدة: ٤١]. لەگەڵ چەندین ئایەتی تر کە ئەم لایەنەیان بەدیارخستووە. خۆ ئەگەر نموونە بێنمەوە لە ژیانی کردەیی پێغمبەران و هاوەڵان و پیاوچاکان و زانایان، شەکەت دەبین و نموونەکان تەواو نابن، ئومێدەکەم بتوانم کتێبێک لەو بارەیەوە بنووسم و نموونە گەلێک بخەمە بەرباس و خواس. ڕەنگە هەندێک نموونەی لاواز و پاساو بهێنینەوە بەوەی هەندێک لە پێغەمبەران دوعای تیاچوونیان کردووە لەگەلەکانیان، یان هاوشێوەی ئەم وتانە. لە ڕاستیدا وەڵامی ئەمە وردەکاری دەوەێت، بەڵام بە کورتی دەڵێم: گەر ئێمە وەک پێغەمبەران دلسۆز بووبێتین و بەزیادەوە پەیامەکەمان گەیاندبێ، ئەو خەڵکەش هێندەی گەلانی پێغەمبەران ئازاریان دابێتین بەبێ هۆ و تاوانی ئێمەی تێدا نەبووبێت، وە ئازارەکانیش هێندە زۆربووبێت گەیشتبێتە ئەو ڕادەیە، ئەوا مافی ئەوەمان هەیە گەردن ئازا نەکەین و لێبوردە نەبین، وە نزای تیاچوون بکەین، هەرچەنە هێشتا هەر مافی ئەوەمان نییە، چونکە پێغەمبەران سەدان ساڵ بەردەوام بوون و دوای نائومێدبوونی تەواوەتی دوعایان کردووە، بەڵام ئێمە دوای ماوەیەکی کەم دەستەبەینە دژایەتی و دوعای خراپ و لێنەبوردەیی، لەکاتێکا هەندێک جار خۆشمان هۆکارین بۆ ئەوەی دێتە ڕێمان؟ کەواتە هیچ ڕوویەکی لێکچوون نییە. هەروەها بیرمان نەچێت کە پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ سزا نەدانی ئوممەتەکەی هەڵبژارد، بەڵام ئێمە بە لێنەبوردنمان دەمانەوێت بەهۆی ئێمەوە ئوممەتەکەی بچێتە دۆزەخەوە، کەواتە ڕێبازی پێغەمبەرمان ﷺ فەرامۆش کردووە، یان ئاواتەکەیمان نەهێناوەتە دی. بۆیە تکایە با وریای قسەکانمانبین، چونکە وتەی مامۆستا و بانگخواز خەڵک وا دەزانێ ئیسلامە و هەر یەکەو دەیبڕێ و بۆ مەبەستی کەسیی خۆی بەکاری دەهێنێت. تێبینی: لەم قسانە مەبەستم مامۆستایەکی دیاریکراو نییە، هەر چەنە زیاتر لە وتارێکی هاوشێوەی ئەمەم بینیوە، خوانەخواست مەبەستم تانە دان نییە لە کەسیان، لاشم وایە هەموو مامۆستا و بانگخوازان لە من باشترن، بۆیە تکایە پەیامەکەم لە دژی هیچ مامۆستایەکی بەڕێز بەکار مەهێنن. مەروان کوردی قاهیرە - میسڕ ١٤٤٧ ی کۆچی ٢٧٢٦ ی کوردی ٢٠٢٦ زایینی
•┈┈┈┈┈┈•✿❁✿•┈┈┈┈┈┈• وإذا الحَبيبُ أتى بذَنْبٍ واحدٍ جاءتْ محاسنُه بألفِ شَفيعِ •┈┈┈┈┈┈•✿❁✿•┈┈┈┈┈┈• ئەگەر خۆشەویستەکەت هەڵەیەکی کرد، خۆ چاکەو باشییەکانی دەبنە هەزار تکاکار
خودا لە هەموو ناهەمواریەکدا پستیوانمانە و ئەومان بەسە، گازەندە و شەکوای خۆمان هەر لای ئەو ئەکەین و لەلای ئەو ئەلاڵێینەوە. پەنا ببەینە بەر کێ بۆ لادانی ناهەمووارییەکانمان، کێ هەیە بێ لە خودا پشتی پێ ببەستین؟ اللهُ في كلِّ خَطبٍ حسبُنا وكفى إليه نَرْفعُ شكوانا ونبتَهلُ مَن ذا نلوذُ به في كشفِ كُرْبَتِنا ومَن عليه سوى الرحمنِ نتّكلُ لامية الضَّمْدي
تقبل الله منا ومنكم 🌹 جەژنتان پیرۆزبێت و هەر لە جەژن و خۆشیدابن
فێرگەی ڕەمەزان فێری چیمان دەکات؟ لینکی یوتیوب: کلیک بکەن
اللهم إنّك عفوٌّ تحبُّ العفوَ فاعفُ عنّا.. پەروەردگارا تۆ لێبوردەیت و لێبونت پێ خۆشە، دەسا لێمان ببورە.
فَاصفحْ بفضلِك عمّن جاء معترفًا **بزلَّةٍ سبقتْ منه وقد نَدِما مالي صلاحٌ ولا علمٌ ولا عَمَلٌ ** فامننْ بعفوك يا مَنْ عفوُهُ عَمَمَا بە فەزڵی خۆت چاوپۆشی بکە لەو کەسەی کە دان دەنێ بە هەڵەکەیدا و هاتووەتە لات و پەشیمانە. نە چاکی و سەڵاحم هەیە، نە زانست و نە کردەوەی چاکیش، بەڵام منەت بکە بە لێبوردنت ئەی ئەو کەسەی لێبوردنت لێوان لێو و گشگیرە.
Channel photo updated
وَلَيْسَ فِي الدُّنْيَا طِيبُ عَيْشٍ عَلَى الدَّوَامِ؛ إِلَّا لِلْعَارِفِ الَّذِي شَغَلَهُ رِضَا حَبِيبِهِ، وَالتَّزَوُّدُ لِلرَّحِيلِ إِلَيْهِ، فَإِنَّهُ إِنْ وَجَدَ رَاحَةً فِي الدُّنْيَا، اسْتَعَانَ بِهَا عَلَى طَلَبِ الآخِرَةِ، وَإِنْ وَجَدَ شِدَّةً، اغْتَنَمَ…