tgindex
"سَماء : ئاسمان "🩵

"سَماء : ئاسمان "🩵

Статистика

خـودا نـوری خـۆی تەواو ئەکات گـەرچی کافران نـەیانەوێت🩵.!

Последний пост
31 окт.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
15 авг.
Подписчики
373
мало замеров
Замеров пока мало
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
764
19 постов
Вовлечённость
204,8%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • "دووبارە دیزاینی ژینگەی موبایلەکەت بکە بەجۆرێکی نوێ، کە دەست دان لێی بەرزت بکاتەوە بتەوێ یان نەتەوێت -پەیجەکانی نوکتە و گۆڕانی لابدە -پەیجەکانی بێ مانایی و کێشەی کۆمەڵایەتی لابدە ئەو کەس و شوێنانەی شتانێکت پێ ئەدەن دین و دونیاکەت بەرزدەکەنەوە بە پاڵفتەی لای خۆت بهێڵەوە، ئیدی کە دەستت دا لە موبایلەکەت یان ئەمرت پێ ئەکرێ بەچاکە، یان نەهی لەخراپە، یان عیلمێکی بەسوودت پێ ئەدرێت تازە هەر ئاڵوودەی موبایل بوویت، با ئاڵوودەییەکی بەسوود بێت، بەوەی ژینگەکەی دیزاین بکەیت لە بەرژەوەندی خۆت."

  • "زۆر گرنگی بدە بەو شتەی دەچێتە چاوەکانت و گوێچکەت و گەدەت ئازاری خۆت مەدە بەخواردنی خراپ و قسەی خراپ و نوسینی خراپ، تۆ خواردنی بەسەرچوو ناخۆیت چونکە زیانبەخشە، بەهەمان شێوەش دەبێ مامەڵە لەگەڵ نوسین و قسەکانی سۆشیاڵ میدیا بکەیت لەکۆتایدا تۆ بەرهەمی ئەوەی گوێی لێ دەگریت و دەیخوێنیتەوە، بۆیە با کوالێتیان بەرز بێت."

  • "ئەکرێ خواردنێک زۆر بەسوود بێت، بەڵام لەبەر ئەوەی بەچێژ نییە خەڵکی لێی دوور دەکەونەوە و نایخۆن، بۆیە شێفی عاقڵ، باشترین جۆری خواردن درووست ئەکات+وای لێ دەکات بەچێژ بێت وە ئەکرێت ئوستازێک زۆر دانا و زانا بێت و زانیاری بەسوودی لابێت، بەڵام لەبەر ئەوەی توانای نییە بەجوانی ماناکانی ناوی سینەی دەربڕێت خەڵکی سوودی لێ نەبینن بۆیە بەخشینی عیلم پێکهاتووە لەدووبەش ١-خودی پێکهاتەی علمەکە، دەبێ زانیاریەکانی بەرز و پتەو بن ٢-توانای گەیاندنی علمەکە بەئاسانی بە فێرخواز جا گەر مامۆستا علمەکەی لابوو+توانای گەیاندنی علمەکەی بەجوانی هەبوو، ئەوە نیعمەتێکە لە گۆگردی سوور دەگمەنترە و خۆشحاڵی بۆ ئەو کەسەی دەستی دەکەوێت."

  • بۆ ئەو کەسەی تێدەگات هیچ ڕوونکردنەوەیەک زەروور نییە،بۆ ئەو کەسەی کە تێناگـات هەر ڕوونکردنەوەیەک زیادەیە... ئەوانەی کە تێدەگەن عەزاب دەچێژێن ، ئەوانەی کە تێناگەن عەزاب دەدەن.. گرنگ نیە کە چ شەهادەیەکت هەیە ، گرنگ ئەوەیە چ درکپێکردنێکت هەیە .... بۆیە سەقافەت و خوێندن دوو شتی جیاوازن مەرج نیە لەیەک کەسدا هەبن🤍

  • ئەمەوێت پێش مردن، ڕێک لەو سەری تەمەنەوە، ئاوڕێک لە ژیان بدەمەوە و بڵێم: ئەوەندە خۆش بوویت بۆ کەسانێک کەقەت نەیاندەویست بمرن، ئەوەندەش بە ئازار بووی بۆ کەسانێک کە تەنها لەبەر خودا مابوونەوە🖤

  • سەختی بەدوایدا ئاسانکاری دێت ، ئەمە بەڵێنێکی { ئیلاهی } ە نەک ئەگەرێک♥️.!

  • { خودا } خەریکی ڕێکخستنەوەی ژیانی تۆیە تۆش بێ ئاگایانە ناوت ناوە بەدبەختی💚.!

  • "سَماء : ئاسمان "🩵 pinned a photo

  • تۆ هەمیشە خاوەنی ئەو بژاردەیەی کە هیچ بۆچوونێکت نەبێت💜.!

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • ˡᵃᵛᵉⁿᵈᵉʳ🪻.!

  • زانین قسە دەکات، بەڵام حیکمەت گوێ دەگرێت🤎.!

  • وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ عَلِيمًا ۞النساء ٧٠ ھەر ئەوە بەسە، كەخودا دۆخی بەندەكانی ئەزانێت🖤

  • "ئینسان سروشتێکی جوانی تێدا درووست کراوە پێی ئەوترێ شەرم، سیفەتێکی ڕاقی بەرزی ئینسانییە، بۆیە ئینسان کاتێک خەڵکی دەبینێت پۆشاک دەپۆشێت بۆ جەستەی، وە پۆشاک دەپۆشێت بۆ وتەکانی، هەموو وشەیەکی هەڵبژێردراو و داپۆشراوە، کە ئەمەش نیشانەی جوانی و ڕاقی بوونیەتی، بەڵام کەسانێکی تایبەت هەن لەژیانی ئینسان ئەم تەکەلوفە لەگەڵیان لادەچێت، وشەکانیان بۆ داناپۆشی، بەڵکو بە عەفەوی وسروشتی خۆت وشەکان دەڵێی لەبەر مورتاحی دڵ و دەروونت لایان، چونکە ئەزانی هەرچی بڵێیت بەهەرچۆن بێت ئەوان هەر بەباشترین شێواز لێت تێ ئەگەن، بگرە ئەوەی موحیبی حەقیقی تۆیە بێ وشە لێت تێ ئەگات ج چای بەوشەوە..!!، بۆیە ئەسڵ لە ئینسان ستری لاشە و وشەیە، ئیلا لای کەسانێکی کەم نەبێت کە خودی لابردنی ستری لاشە و وشە لایان دەبێتە شتێکی ئاسایی و نیشانەی قوڵی پەیوەندی ڕۆحیتانە."

  • 6 авг. 2025 г.14310из TvQurani

    {{ وَقَرۡنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجۡنَ تَبَرُّجَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ ٱلۡأُولَىٰۖ وَأَقِمۡنَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتِينَ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِعۡنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُذۡهِبَ عَنكُمُ ٱلرِّجۡسَ أَهۡلَ ٱلۡبَيۡتِ وَيُطَهِّرَكُمۡ تَطۡهِيرٗا }} ئەی هاوسەرانی پێغەمبەر (صلی الله علیەوسلم) لەماڵەکانی خۆتاندا بەسەنگینی و سەلاری بسرەون، زینەت و جوانی خۆتان دەرمەخن وەکوو سەردەمی نەفامی یەکەم، نوێژەکانیشتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکات بدەن (لەماڵ و سامان)، فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەشی بکەن، چونکه بەڕاستی خوا تەنها دەیەوێت هەموو ناپاکی و ناسازی و نادروستیەك له ئێوه دوور بخاتەوه ئەی خاوخێزانی ماڵی پێغەمبەرو بەتەواوی پاکتان بکاتەوه (دوور لەهەموو ناتەواوی و قسەو قسەڵۆکێك)٣٣

  • { خودا } هەندێک شتت لێ وەر دەرگرێتەوە بۆ ئەوەی بە باشتر بۆت قەرەبوو بکاتەوە 💚.!

  • "ئینسان کە ناسرا و کەوتە ژێر باری ئەوەی چاوەکان لەسەری بن، زیانی زۆر زۆر بەردەکەوێت، لەنزمترین زیانەکانیشی ئەوەیە بەهۆی زۆری چاوەکان لەسەری ناچارە نواندن بکات بۆ خەڵکی و خۆی بەشێوازێک نیشان بدات کەئەوان چاوەڕێی لێ دەکەن، وە ئیسراحەتی لێ دەسەندرێتەوە لەهەموو شوێنێک بەوەی چاوەکان لەسەرین بەردەوام، ئیدی بەناچاری وازدەهێنێت لە سروشتی خۆی و ئینسانی بوونی ڕاستەقینەی خۆی لە پێناو خەڵکی، وە شتێک نامێنێتەوە بەناوی ڕەفتاری سروشتی پاکی ئینسانی خۆی، بەڵکو ناچارە هەموو دەرکەوتنێک و جوڵەیەکی پێشتر دراسە کراو بێت، ئەمەش لایەنێکی ڕەشی پشتی پەردەی ناوبانگە، کە لایەنە ڕەشەکانی لەمە زۆر زیاترن، بۆیە گەر ئەکرا لەپشتی پەردەوە خزمەتێک بکەیت، تکایە مەیەرە سەر شانۆکە."

  • "پێی ئەڵێیت فڵان کەس گیان،، ئێستا دەست بکەیت بە لەبەرکردنی قورئان یاخود فێربوونی فڵان عیلم یاخود فێربوونی فڵان بوار، 5 ساڵی تر مایەی شانازی هەموومانی، پسپۆڕی لە بوارێک، شارەزای لە علمێک، قورئان لە سینەتایە، دەبیتە نورێک بۆ خۆت و خەڵکی دەڵێ: جا خۆ من تا ئەوە ئەکەم 5 ساڵی تر ئەبم بە 30 ساڵ..!!! ئێ برای باوکم، خۆ گەر ئەو کارە گرنگەش نەکەیت هەر ئەبیت بە 30 ساڵ..!!، کات زەخیرە ناکرێت بخەوی یان هەوڵبدەی هەر ئەبیت بە 30 ساڵ، ئێ بۆ 30 ساڵێکی بەرز نەبیت لە جیاتی 30 ساڵێکی لاواز..؟ بیرت بێت=[گەر ئەو کارە گرنگەش نەکەیت، کات هەر دەڕوات، هەر دەبیت بەوەندە ساڵ، کات زەخیرە ناکرێت.]"

"سَماء : ئاسمان "🩵 — tgindex