🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی
Статистика🧠تەرکیز بکە سەر ئەوەی ئەتەوێ، نەک ئەوەی ناتەوێ! https://bmnasa.com/Ata-ali
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 12
- Всего постов
- 29
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 676
- 1/48двое суток
- 774
- 1/72трое суток
- 835
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
🫴🧠غیرە ناکەی؟! ئەوان پێشت بکەون و لە (اللە) زیاتر نزیکبن، تۆش تا ئێستا هەر بەدوای جەو و ئارەزووەکانتەوەی؟ هەستەوە گیانی برا، بەهەشت بەنرخە! ماڵکۆم ئێکس وتی: کەسێکی بە ئاگا، توانای بەخەبەرهێنانەوەی ٣٠ کەسی هەیە! پێت خۆش نییە؟ یەکێک بیت لەوانەی کە مردیت، شوێنەوارێکی جوان و پاکت جێهێشتبێت، لە خۆت، مۆبایلت، ماڵت، ئیشت....؟ دەی تەوبەیەک و ڕوویەک لە خالقی جوانی و میهرەبان بنێ! سوێند بە بەو، هەرچی بۆ ئەوبێ، ئەمێنێتەوە، وە بە زایەی نادات هەرچەند وابزانیت لە بیرکراوە..! ﴿وَالَّذينَ جاهَدوا فينا لَنَهدِيَنَّهُم سُبُلَنا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ المُحسِنينَ﴾
🧠🫴(کاتێک ڕۆژگار لەگەڵت دڵڕەق ئەبێ، وریابە وەک ئەوت لێ نەیەت و بەرامبەر دەوروبەرت دڵڕەق نەبیت) — جۆرج بێرنارد شۆ
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی pinned a photo
🫴🧠ئەزیزان چی پێشنیارێکتان بۆ ئەم برا گەورەمان هەیە؟
видео или голосовое, без подписи
مامۆستا ئارام خەلەکانی بۆچی دەستگیرکراوە ؟ بۆچی بەئاسانی دەتوانن مامۆستایان لە وتار دەرکەن و مامۆستایان دەستگیر بکەن لەکاتێکدا ناتوانن هەمان کار بکەن بەرامبەر یەزیدی و مەسیحیەک ؟ چونکە بەئیعلام کارێکیان کردووە کە مسوڵمان تاوانبارە تا بێتاوانی دەسەلمێنێت و ئاسایی دەیبینین مامۆستایەک دەستگیر بکرێت و کەسیش قسەی لەسەر ناکات چاوەڕێیە بڵێن لەسەر تیرۆر گیراوە ئیتر هەمووی بێدەنگ بێت
🔹🔹 ئاشکرابوو...! هۆکاری گرانی بەنزین و ژیان و... ئەم مامۆستایەیە..! 👇👇👇 https://t.me/peshangarsalan/21730
🟢🫴ئەم پەیڤانە، وزە و هێزێکی تایبەتن،، چونکە حەقیقین! بابەت و وانەکانی ئێمە زانستین، نەک ئەزموون و قسەی خۆمانبێت... 🧠💯(مێشکی کارا) پرۆژەیەکی زانستییە، بۆ بەهێزکردنی بەشە گرنگەکانی مێشک، وەک (تەرکیز و لەبەرکردن و بە بیرهاتنەوە، وە توانای بیرکردنەوەی درووست و زیادبوونی دڵخۆشی)❤️🔥🩵 (وانەکان لە بەیانیان زووە) تاوەکو بەر بەرەکەتی بەیانیان و خۆشییەکانی بکەوین، دووربین لەسەرقاڵییە زۆرەکانی ڕۆژانە🩵🧠
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی pinned Deleted message
🚀 تەنها چەند هەنگاوێکی کەممان ماوە... تەنها ۱۲ ئەنداممان ماوە تا بگەینە ٢٥٠ ئەندام😍 ڕێک کە گەیشتینە ئەو ژمارەیە، زنجیرەیەکی زۆر تایبەتی ٥ بەشی لەسەر «دەرووندروستیی مناڵ» بڵاو ئەکەینەوە، کە هاوکاریو ئەکات کێشە پەروەردەیییەکانی مناڵەکەو بە زانستیانە چارەسەر بکەیت.🥰 📢 ئەم پۆستە بنێرە بۆ خزم و هاوڕێیان تا بەیەکەوە بگەینە ٢٥٠ ئەندام و دەست پێ بکەین: #پەروەردەی_دروست 🔗https://t.me/Parwarday_Drwst04
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی pinned «🧠💯 *ڕاهێنان و تەکنیکێکی ئاڵتونی🤩 یەک ڕەفتاری (بچووکی خراپ) دیاری بکە کە زیانت پێ ئەگەیەنێت ڕۆژانە بەردەوام هەموو ڕۆژێک (تەنها) چاودێری بکە (نەک بیگۆڕیت) بۆ ماوەی (هەفتەیەک) ئەمانە تۆماربکە یان لەبیرت بێت ١-چی کاتێک بۆت دێت؟ ٢-چی بیرکردنەوەیەکت هەبوو لەو…»
سەرنج -برینە بێدەنگەکەی ئوممەت,موسڵمانانی ئیغۆر پێشکەشکردنی: عمران حسن ئەم لینکە داگرە بۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یوتیوب https://youtu.be/b2dB-5-1Le0 #سەرنج #ژین_zheen فیسبوک | انستگرام | ئێکس تیلیگرام | یوتیوب | تیک تۆک
🧠💯 *ڕاهێنان و تەکنیکێکی ئاڵتونی🤩 یەک ڕەفتاری (بچووکی خراپ) دیاری بکە کە زیانت پێ ئەگەیەنێت ڕۆژانە بەردەوام هەموو ڕۆژێک (تەنها) چاودێری بکە (نەک بیگۆڕیت) بۆ ماوەی (هەفتەیەک) ئەمانە تۆماربکە یان لەبیرت بێت ١-چی کاتێک بۆت دێت؟ ٢-چی بیرکردنەوەیەکت هەبوو لەو کاتە؟ ٣-چی هەستێکت هەبوو لەو کاتە؟ ٤- جەستەت بارودۆخی چۆنە بوو لەوکاتە؟ ✍🏻🤝ئەم ڕاهێنانە بەشی بیرکردنەوە و تەرکیز و بڕیاردان بەهێز دەکات لە مێشکت🧠💯 کێ لەگەڵمان ئەیکات بۆ ماوەی هەفتەیەک؟* 🎁ئازیزانت بانگهێشت بکە تاوەکو مێشک و دەروونیان باشتربێت
видео или голосовое, без подписи
🧠🤝 (چاوەڕێ بکەیت) و (بیربکەیتەوە) (گەشبین بیت) بگۆڕێیت، دڵنیات ئەکەمەوە هیچ ناگۆڕێت..! (چەندێک بگۆڕێیت)، ئەوەندە (ئازارت تووشەبێت)، (تەحەمولی ئازار)ی ئەمڕۆ، ئەتکات بە مرۆڤە بەهێز و دڵخۆشەکەی سبەی! لە سەختیدا چێژ هەیە، لە چێژیشدا سەختی!
📱بۆ ئەزیزانی ئینستاگرام❤️ 🧠💯من ئەزانم سۆشیاڵ میدیا سەرنجشێوێنەرە بەڵام ئەبێت کەسانێک هەبن، چاکسازی بکەن، یادگە و مێشکی ئەوانی تر باشتربکەن لەو پلاتفۆرمانەی تریشەوە لێرە بێبەرامبەر مێشکت بەهێزبکە دەروونت هاوسەنگتر بکە 🎁بینێرن بۆ دۆستانتان🩵 https://www.instagram.com/channel/Abbxw5T9IlMRlWW0/
تۆزێک لەو وەهمە بێینە دەرەوە کە ئێمە زۆر ئەژین، مرۆڤ زیاتر بەر بەخۆی ئەکەوێ زیاتر ئەخلاقی باڵا ئەبێ و ڕەسەنتر ئەژی... ئێمە پێویستمانە ئەوەنە لە بیر لە ژیان و لە ناو ژیان و بۆ ژیان نەکەینەوە، بەڵکو بزانین حەقیقەتێک هەیە، کە هەمووی باوەڕی 💯 پێیەتی، بەڵام هەمووشی بە وەهمی ئەزانێت.. ئەمە گرفتەکەیە، من وا ئەزانم کە هەواڵی مردنی ئەوانی ترم پێ گەشت، ئەوا من نامرم... تۆزێک بیر لەو دیمەنە بکەوە، کە ئەزیزانت ئەخەنە گۆڕەوە ئەی بیر لەوەش بکەوە کە بەجدی ئەوەی لێی ئەترسین و خەممانە و گەورەیە و... بە یەک چرکە کە ئەمرین هەمووی بەتاڵ ئەبێتەوە و هیچی نامێنێتەوە..! من هەرکاتێک بیر لە مردن ئەکەمەوە، ژیانم ئارامتر و ڕەسەنتر و باشتر ئەبێت... مردن جیایە لە نەجات بوون لە ژیان..!
﷽ بۆ ساڵی پێنجەم، بەردەوامین لەسەر «ڕێگای ئازیزمان» ﷺ پڕۆژەی ساڵانەی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بە بەردەوامی و ئەمساڵ بە شانازییەوە هەڵمەتی لەبەرکردنی (سوڕەتی المطففین) بە تەفسیری ئاسانەوەڕادەگەیەنین. ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاری (لقی سلێمانی - ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی) ئەنجام دەدرێت. بۆناوتۆمارکردن :تەنها ناوی سیانیتان بنێرن بۆ ( واتس ئەپ و تیلیگرام و ڤایبەری ) ئەم ژمارانە ( 07731520266 , 07707694114 , 07501320391 ) 🎁 خەڵاتەکان: بۆ سەرکەوتووانی ئازیز، خەڵاتی (عومرە) و چەندین خەڵاتی بەنرخی دیکە دابین کراوە. تەمەن دیاری نەکراوە تاقیکردنەوە: بەروار: 4 - 9 - 2026 لەشاری سلێمانی ئەنجامدەدرێت شێوازی تاقیکردنەوە: (مەیدانیەوتەنها بە شێوازی هەڵبژاردنە ). تێبینی: حەرەکات لە وەڵامەکاندا داغڵ نییە و کاریگەری لەسەر نمرە نابێت. 🤲 بەشداریکردن لە خێرەکە: ئێوەی بەڕێز دەتوانن بە هەر بڕە پارەیەک، هاوکاری سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە بکەن بۆ دابینکردنی خەڵاتەکان لە ڕێگەی (FIB) بۆ ئەم ژمارەیە: 📱 07501320391 📞 بۆ زانیاری زیاتر: پەیوەندی بکەن بە: 07701320391 با پێکەوە هەنگاوەکانمان جێگیر بکەین. #ڕێگ
«لا يكتمُ السِر إلا مَـن لَـهُ شَـرَفٌ والسِّرُ عندَ كِرامِ الناسِ مَكتُومُ». الفرزدق.
ئەڵێن مرۆڤ هەزار حەسرەتی هەیە، لە کۆتاییدا یەکێک لەو حەسرەتانە دەیکوژێت، لە شەکرە و چەوری جگەر و شێرپەنجە دەترسین و کەچی داخێکی زۆر بچووکتر دەمانکوژێت پێی دەوترێت ئازاری سەرسنگ ، حەسرەت خۆی لە سەرەتادا ئازار نییە، بەڵکو خەونە. خەونێکی بچووکە کە لە دڵتدا دەیهێڵیتەوە بۆ سبەینێ. ئەم سبەینێە دەبێتە دوو سبەی، دوو سبەینێ دەبێتە ساڵێک، ساڵێک دەبێتە تەمەنێک. و ئیتر ئەو خەونە دەگۆڕێت بۆ حەسرەت ، ئازارێک کە بە ئازار شکێن ناشکێ و نە خۆت و نەهیچ پزیشکێک نازانێت چارەی چییە هەموومان کۆگایەکی گەورەی حەسرەت بووین حەسرەتی وشەیەک کە لە دڵماندا بوو نەمانگوت، لە کاتێکدا دەبوو بیڵێین (خۆشم دەوێیت) یان (ببورە) حەسرەتی ڕێگایەک کە هەڵماننەبژارد و ترساین و لە نیوەڕێدا گەڕاینەوە. حەسرەتی کەسێک کە لەبەر غرور وازمان لێهێنا و ئێستا تەنها وێنەکەی ماوەتەوە حەسرەتی خۆمان، ئەو کەسەی دەمانتوانی ببین بەڵام نەبووین. هەزار حەسرەتەکە لە یەک کاتدا ناتکوژێت. ئەوان وەک ژەهرێکی لەسەرخۆ، ڕۆژانە دڵۆپ دڵۆپ لە ڕۆحدا دەچۆڕن. فێرت دەکەن بە کەم ڕازی بیت، فێرت دەکەن بڵێیت (ئاساییە، قەدەر وابوو) هەمووان وەک منن ، بەڵام لە ناخەوە هەر هەموو خوێن لە دڵیان دێت. ئەو حەسرەتەی لە کۆتاییدا دەتکوژێت، لەوانەیە گەورەترینیان نەبێت. لەوانەیە بچووکترینیان بێت، مرۆڤەکان بە پیربوون نامرن، بەو حەسرەتە دەمرن کە بۆیان دەردەکەوێت تەمەنیان بە چاوەڕوانی ئەوەی خەڵکی تر چیان پێدەڵێن، بە ترس، بە دواخستن بەسەربردووە. تەنها وشەیەک کە هەزار جار لەبەردەم ئاوێنەدا ڕاهێنانمان لەسەر کرد، بەڵام لەبەردەم خاوەنەکەیدا زمانمان لال بوو، نەمانتوانی پێی بلێین (خۆشم دەوێیت) شتێک کە لە گەرووماندا بوو بە بەرد و ئەگەر بمانگوتایە ڕەنگە کەسێکمان لەدەست نەدایە. (ببورە)ەیەک، کە غرور نەیهێشت بیڵێین و ئێستا ئەو (ببورە) یە بووە بە هەزار شەوی بێخەوی. تێدەگەین کە وشەکانیش وەک تەمەن کاتێکیان هەیە، ئەگەر لە کاتی خۆیدا نەیانڵێیت دەبێتە حەسرەت ، سبیەنێ گەورەترین تەڵەبوو وامانزانی کات لەبەردەستدایە . بۆیە کوشندەترین حەسرەت، حەسرەتی ئەو ژیانەیە کە نەژیاین. مرۆڤ بە هەزار حەسرەتەوە لەدایک نابێت، بەڵام بە هەزار حەسرەتەوە دەژی و لە کۆتایدا رەنگە بچوکترینیان بیکوژێت. ✍🏻م. هێمن عبدالقادر