tgindex
Emran Hasan عمران حسن

Emran Hasan عمران حسن

Статистика

لن نكون جيل الأمل،حتى نكون جيل العمل

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
13 авг.
Постов за неделю
3
Всего постов
22
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
493
+1 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
428
22 постов
Вовлечённость
86,8%
к подписчикам
Постов в день
0,4
всего 22
Упоминаний
5
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
259
1/48двое суток
296
1/72трое суток
320

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • 11 авг.2 22045

    سەرنج -برینە بێدەنگەکەی ئوممەت,موسڵمانانی ئیغۆر پێشکەشکردنی: عمران حسن ئەم لینکە داگرە بۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یوتیوب https://youtu.be/b2dB-5-1Le0 #سەرنج #ژین_zheen فیسبوک | انستگرام | ئێکس تیلیگرام |  یوتیوب  | تیک تۆک

  • 10 авг.293из zheen_official

    ملکەچی بۆ وەحی ئەمڕۆ زۆر پێویستە بەرگریی کۆمەڵگاکەمان بەهێز بکەین، ئەمەش بەوە دەبێت کە بەرگریی تاک بە تاک لەسەر ئاستی خۆیان بەهێز بن.ئەو شتەی کە بەرگریی ئێمە لە دژی بیروباوەڕی هەڵە و فیکری لادەر بەهێز دەکات، ئەوەیە کە بە دڵ و گیان ملکەچی وەحی بین و فەرمانەکانی جێبەجێ بکەین. شێخ عبدالله عوجێرى #ژین_zheen فیسبوک | انستگرام | ئێکس تیلیگرام | یوتیوب | تیک تۆک

  • ڕۆژگار دێت و دەچێت و ساڵەکانیش تێدەپەڕن؛ لەم نێوەندەدا سەروەریی ماددە و ماددیگەرایی لە برەودایە [واتە: خەڵکی تەنیا خەمی پارە و خانوو و سەیارە و کڕینی شتی نوێیانە و وای دەبینن کە بەهای مرۆڤ تەنیا بەو شتانەیە کە هەیەتی]، خەڵکیش زیاتر لە جاران سەرگەرمی دونیا بوون، بە جۆرێک بەرەو ڕووی غار دەدەن [واتە: وەک بڵێی لە پێشبڕکێیەکی کۆتایی نەهاتوودان بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین خۆشی و پارە] و وێڵی بەختەوەری و کامەرانین. بەڵام واقیعی بەرچاو پێمان دەڵێت کە ئەم غاردان و ڕاکردنە، هیچ بەرهەمێکی بۆ نەچنیونەتەوە جگە لە نامۆییەکی قووڵتر و دڵەڕاوکێ و پشێوییەکی دەروونیی زیاتر [واتە: هەرچەندە گیرفانیان پڕ بێت، دڵیان خاڵییە و هەمیشە هەست بە تەنهایی و ناخۆشی و تێکچوونی باری دەروونییان دەکەن]. ئەگەر بەڵگەت دەوێت، سەیری نۆرینگەکانی پزیشکی دەروونی بکە و گوێ لە ناڵە و سکاڵای سەردانیکەرانی بگرە [کە چۆن بەدەست خەمۆکی و دڵتەنگییەوە دەناڵێنن، لە کاتێکدا هەموو پێداویستییەکی ژیانیشیان هەیە]. بێگومان خوای گەورە ڕاستی فەرمووە کاتێک دەفەرمووێت: ﴿وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا﴾ [طه: ١٢٤] (واتە هەر کەسێک پشت لە یادی من بکات، ژیانێکی تاڵ و پڕ لە تەنگانەی دەبێت). نووسەر: مەجدی هیلالی کتێبی: (الإيمان أولاً.. فكيف نبدأ به؟) مامۆستا هۆشیار

  • کاتێک پێوەرەکانی موسڵمانی چاکساز لەسەر بنەمای پێوەرەکانی وەحی ڕێکدەخرێن، تەنها خەمی ڕاپەڕاندنی خودی کارەکەی دەبێت، نەک بەدیهاتنی بەرهەم و ئەنجامەکەی.یارەب، دڵ و دەروون و عەقڵمان بە پێوەرەکانی وەحی ڕووناک بکەرەوە

  • لەوانەیە سستیی وتەمەڵی هەنگاوەکانمان بەرەو لای خودا، بووبێتە هۆکار بۆ گرانبوونی وخاوبونەوەی  هەموو هەنگاوەکانی ترمان لە ژیاندا

  • دڵ بە بارگرانیەکانی دوونیا تاریک ئەبێت.. بە سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەرﷺ ڕۆشن ئەبێت.. اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد

  • Channel photo updated

  • 29 июл.2601из Ataee10

    🧠❤️‍🔥 مرۆڤ ئیش نەکات، گلەیی لێ ناکرێت..! بەقەد گەورەیی و ئیشەکەت، ئەوەندەش گلەیی و گرفت دێتە ڕێت...

  • ئاهو نــــــزای بەندەگيم قەبوڵ فەرموو ئيــــلاهی کە بۆ ئەهلـی مەعصييەت هەرتۆ پشت و پەناهی. وه‌فایی ئەم دێڕانەی وەفایی گوزارشتی هاواری دڵێکی شکاوان کە لە نێوان شەرمەزاریی گوناهـ و ئومێدی بەخشیندا دەژی،کاتێک مرۆڤ هەست دەکات باری هەڵەکانی قورس بووە و هیچ زمانێکی نییە بۆ قسەکردن، پەنا دەباتە بەر "ئــاهـ"، کە ئەو هەناسە سارد و ڕاستگۆیەیە لە ناخی دڵەوە هەڵدەقوڵێت و بێ پەردە بەرەو ئاسمان بەرز دەبێتەوە،وەفایی لێرەدا فێرمان دەکات کە گەورەیی خودا لەوەدایە کە دەرگاکەی بۆ ئەو کەسانە واڵایە کە لە هەموو شوێنێکی تر بێ ئومێد بوون "ئەهلی مەعسییەت" یان ئەو مرۆڤە گوناهبارانەی کە ڕەنگە خەڵک بە چاوێکی نزم سەیریان بکات، لای خودا جێگەی تایبەتیان هەیە ئەگەر بە ڕاستی بگەڕێنەوە ئەمە تێگەیشتنێکی قووڵمان پێ دەبەخشێت کە هیچ کەسێک لە ڕەحمەتی ئەو بێبەش نییە و خودا تەنها پشت و پەنای کەسە باشەکان نییە، بەڵکو گەورەترین فریادڕەسی ئەو کەسانەیشە کە لە ناو تاریکیی هەڵەکانیاندا ون بوون و ئێستا بە دوای ڕووناکیدا دەگەڕێن،ئەم هەستە لوتکەی میهرەبانیی خودا نیشان دەدات، ڕێک وەک ئەوەی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە کاتێک خودای بەخشندە بە سۆزێکی بێوێنەوە بانگی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە تەمەنی خۆیان بە گوناهـ بەسەر بردووە و دەفەرموێت: «قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ» وەفایی ئەم ئایەتەی کردووە بە بنەمای بیرکردنەوەی خۆی و پێمان دەڵێت کە گەورەترین نزا، ئەو نزایەیە کە لە دڵێکی تێکشکاو و پەشیمانەوە دێت،لێرەدا مرۆڤ تێدەگات کە گوناهەکانی چەند زۆر بن، هێشتا ڕەحمەتی خودا لەوان گەورەترە و ئەو زاتە تەنها پەناگەیەکی ڕاستەقینەیە کە هەرگیز پشت لە مرۆڤی سەرگەردان ناکات

  • زۆر جار ئێمە تەنها خەمی لێخۆشبوونی گوناهەکانمانە، بەڵام پیاوچاکان خەمێکی قووڵتریان هەبوو...دەگێڕنەوە "سوفیانی سەوری" شەوێکیان هەتا سپێدەی بەیانی بە کوڵ دەگریا، کاتێک لێیان پرسی: ئایا ئەم هەموو فرمێسکە لە ترسی گوناهەکانتە؟ پوشێکی لەسەر زەوی هەڵگرت وفەرمووی: "گوناهەکان لای من لەم پوشەش بێنرخترن، ئەوەی من دەگریەنێت ترسی 'خاتیمە' و کۆتایی تەمەنمە.”بە ڕاستی لوتکەی تێگەیشتن ئەوەیە مرۆڤ لەوە بترسێت کە گوناهەکانی لە ساتی ماڵئاواییدا ببنە پەردە و ڕێگر لەوەی بە جوانی و بە ئیمانەوە سەر بنێتەوە. اللَّهُمَّ إنَّا نَسأَلُكَ حُسْنَ الخَاتِمَةِ، اللَّهُمَّ اجْعَلْ خَيْرَ أَعْمَارِنَا أَوَاخِرَهَا، وَخَيْرَ أَعْمَالِنَا خَوَاتِمَهَا، وَخَيْرَ أَيَّامِنَا يَوْمَ نَلْقَاكَ فِيهِ.

  • 24 июл.3282из zangi_aqll

    یەک تکای برایانە! ئەگەر چاوت بە گوناح و هەڵەیەکی من کەت، تکایە سترم بکە. ئەگەر ویستیشت باسم بکەیت، ناوی خۆم لە تەنیشت گوناحەکەوە بینە و برێ فلان کەس ئەوەی کرد، نەک برێی کەسەکی مسوڵمان یان دیندار ئەو ڕفتارە و هەڵەیەی کرد، چونکە ئەمن مرۆڤەکی هەڵەکارم و ڕەفتارەکانی من نوێنەرایەتی ڕێبازەکەم ناکات.

  • زانست و کردەوە دووانەیەکی لێکدانەبڕاو لە دیدگای قورئاندا خوای گەورە فەرمان بە ئازیزترین و پێشەوای مرۆڤایەتی دەکات کە داوای زیادبوونی "زانست" بکات: {وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا} تەنها ئەم ئایەتە بەسە بۆ ئەوەی شانازی و شەڕەفی داواکردنی زانستمان بۆ دەربکەوێت. کاتێک پەروەردگار داوا لە پێغەمبەرەکەی ﷺ دەکات داوای زیادبوونی "علم" بکات، ئەمە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ پیرۆزیی ئەم ڕێگەیە. مەبەست لە زانستیش لێرەدا، زانستی "وەحی" و پەیامە ئاسمانییەکانە، خوای گەورە جیاوازییەکی بنەڕەتی دادەنێت لە نێوان ئەوانەی دەزانن و ئەوانەی نازانن، کاتێک دەفەرمووێت: {قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ} بەڵام کام زانست؟ هەر کەسێک بە وردی و قووڵی لە کتێبی خودادا ڕابمێنێت، ڕاستییەکی زۆر گرنگی بۆ دەردەکەوێت: باسی زانست و ستایشی زانایان لە قورئاندا، لە بنەڕەتدا تەنها پەیوەست نییە بە کۆکردنەوەی زانیاریی وشک و بێ گیان، بەڵکو هەمیشە پەیوەستە بە "لایەنی کردەیی" (عەمەلی)، واتە زانست لە دیدگای قورئاندا، ئەو زانیارییەیە کە لە دڵدا دەبێتە بڕوا و لەسەر جەستە و ئەندامەکانیش دەبێتە "کردەوە". زانستێک کە ڕەنگدانەوەی کردەیی لە ژیانی مرۆڤدا نەبێت، ئەو زانستە نییە کە قورئان وەک شەڕەف و جیاکەرەوە باسی دەکات لەگەڵ شێخی خۆشەویست حسین عبدالرازق پیاوێکی دانا و حەکیم.

  • ❗️ئایا دەزانی ئەرجەنتین یەکێکە لەو دەوڵەتانەی کە بە ئاشکرا بووەتە سەنگەری پشتگیریی قەوارەی زایۆنی؟ جێگەی داخە، لە کاتێکدا عەقڵی گەنجی موسڵمان بە دەستکردی (الجاهلية الحديثة) سەرقاڵی پارچە پێستێکی پڕ لە هەوایە، ئەوان خەریکی داڕشتنی نەخشەی لەناوبردنی براکانتن،چ بێعەقڵییەکە کە عاتیفەی خۆت بۆ ئاڵایەک خەرج بکەیت کە سەرقۆڵی بەهێزکردنی داگیرکەرانی قودسە! وەک موسڵمانێک، پێویستە بزانیت کە "وەلائ و بەڕائ"تەنیا وشەی سەر کاغەز نین،چۆن شەرم ناتگرێت هاوار بۆ تیپێک بکەیت کە پشتگیری ئەو جەلادانەیە کە منداڵانی غەززە سەردەبڕن؟

  • کاتێ قورئان دەخوێنیتەوە بە قووڵی بۆی بڕوانە،ھەردەم چیڕۆکی خۆتی تێدا دەدۆزیتەوە

  • 18 июл.4082из zheen_official

    ئارامگرتن واتا تاڵى ئارامگرتن بە سروشتی خۆی شتێکی قورس و ڕەق و تاڵە، بەڕاستی تاڵە. بۆیە هەندێک کەس هەڵە دەکەن و دەڵێن:با بیر لە ڕێگەیەک بکەمەوە ئارام بگرم بەڵام هەست بە تاڵییەکەی نەکەم , ئەمە بوونی نییە!ئارامگرتن یانی تاڵی. بەڵام هەندێک جار ئارامگرتن بە شتێک لە شیرینی و نوور و هێمنی و دڵنیایی دادەپۆشرێت، تا وای لێدێت خەریکە تاڵییەکەت لەبیر دەچێتەوە، ئەمەش لە سەرەتاوە نابێت. شێخ ئەحمەد سەید #ژین_zheen فیسبوک | انستگرام | ئێکس تیلیگرام |  یوتیوب  | تیک تۆک

  • گەر تەنیا چاوەڕوانیی چوونە ناو ڕەوزەی شەریف دڵەکان بهەژێنێت و لێدانیان ڕابگرێت،ئەی دەبێت بینینی ئازیزمان، چی بە سەر ڕۆحماندا بهێنێت؟ خوای گەورە ئێمە و ئێوەش بخاتە بەر شەفاعەتی پێغەمبەری ئازیزمان صلى الله عليه وسلم.

  • گەنجی دیندار و خاوەن پەیام دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە بکات لەگەل تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و نوسینەکانی ناوی، ناکرێت ئەقڵ و بریاری خۆی بداتە دەست هەموو کەسێک، هەرکێ هات دوو کتێبی خوێندەوە و دوو سێ چەمکی فەلسەفی نوسی و ناوی سێ چوار بیرمەندی ئاخنیە نیو نوسینەکانی و خۆی کرد بە کەواسووری بەر لەشکر ئیدی دوای بکەون، تکایە بخوێننەوە و لێمەگەڕین ئەوانەی ڕابردوویان لێڵە و بناغەیان فشەڵە ببنە دەم ڕاستان، بخوێننەوە با ئەم جۆرە کەسانە نەبنە مەرجەعی باڵاتان و تیروانینی بچوکی خۆیان نەکەن بە وێنە گەورەکە لەبەرجاوتان دکتۆر یەحیا ئیسماعیل

  • 4 июл.3961из salahaddinahmed

    ۱۰۰ خەڵات بۆ ئەوەی جوان قورئان لەبەر دەکات. ۱۰۰ خەڵات بۆئەوەی جوان قورئان دەخوێنێتەوە. بەڵام ۰ سفر خەڵات بۆئەوەی جوان لە قورئان تێدەگات و دەتوانێت دەیان و سەدان وانەی فیکری و پەروەردەیی لە قورئان دەربێنێت! بەداخەوە هیچ سەنتەر و هاندان و پێشبڕکێیەک نیە بۆ تێڕامان و وردبوونەوە لە قورئان.

  • ئیمامی ابن قەیمی جەوزی ئەفەرمووێ:گەر مرۆڤ بەقەد ژمارەی هەناسەکانی سەڵاوات بدات هێشتا حەقی پێغەمبەری خوای گەورەﷺ نەداوە.. اللهمَ صلِّ على محمَّد وعلى آل محمَّد، كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم،  إنَّك حميدٌ مجيد .اللهمَ بارِك على  محمد وعلى آل محمَّد، كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنَّك حميدٌ مجيد.