tgindex
سەید عومەر : Said Omer

سەید عومەر : Said Omer

Статистика

رَبِّ أَنْعَمْتَ فَزِدْ.

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
9
Всего постов
24
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
4 696
+13 за 4 дн.
Сутки
+5
+0,11%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
2 126
24 постов
Вовлечённость
45,3%
к подписчикам
Постов в день
1,3
всего 24
Упоминаний
19
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1 018
1/48двое суток
1 166
1/72трое суток
1 258

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 14 авг.69217716

    ئێوە پیاو بوون، لەزەمەنی مۆدی ناپیاوییدا…

  • 13 авг.1 80211313

    کاری ئێمە، لەهەموو کایەکاندا چەقی بەستووە، نوێگەری پێ ناکرێت، چارەی پێ نییە، چونکە لەباشترین حاڵەتدا، پێمان وایە: پڕۆژەکەمان پێویستی بە چاکسازییە. بەڵام بوێری ئەوەمان نییە، کە بڵێین: ئەم پڕۆژە، لەئەساسەوە فەشەلی هێناوە، پیربووە، کۆتایی هاتووە! ئەوەشی ئەو دەنگە هەڵبڕێت، هەرکەس لەئاستی خۆیەوە، بۆ ڕازیکردنی سەرووی خۆی و بەردەوامی بەرژەوەندییەکەی، دەیان تۆمەت بۆ خاوەنی هەڵەبەستێت و کپ ئەکرێت!

  • 13 авг.9541049

    قورس نییە، خۆت لەسەنگی مەحەک بدەیت، بزانە و ببینە: ستەم و گومڕایی، بێزار و توڕەیە لەعیلم و فیکرەکەت، یان نا؟ سەرئێشەیان بۆ دروست ئەکات؟! حیکمەت و سنگفراوانیت، لەگەڵ ئەو خەڵکەدایە، یان ئەڕژێتە کاسەی ستەمکار و خۆتت لەگەڵدا گونجاندون؟! عولەمای بە حەق و حیکمەت، عوزر بۆ ئەعمالی عەوام ئەهێننەوە و دەرچە بۆ تەفسیق و تەبدیع و تەکفیر نەکردنیان ئەدۆزنەوە. بەڵام لەبەرامبەردا، لەگەڵ سەڵاتیندا توندن. ئەمما عولەما(مەجازەن)ی سەڵاتین، بەسەر عەوامدا ئەنەڕێنن و عوزر بۆ سوڵتە ئەهێننەوە!

  • 13 авг.3571удалён 13 авг.

    без подписи

  • 13 авг.1 09718311

    ئاساییە مرۆڤ بەشێک لەحەسوودی هەبێت، نائاساییە کە هەوڵی چارەی نەدات! ئێمە وابیرئەکەینەوە، زیانی حەسوودی، بۆ بەرامبەرە، بۆیە بەزەییمان بە بەرامبەردا دێتەوە! لەکاتێدا حەسوودی خاوەنەکەی خۆی ئەسووتێنێت. بۆیە ئەبێت بۆ ئارامی خۆمان و وەک خزمەتی دڵ و دەروونمان، حەسوودیمان بکوژین و چارەی بکەین.

  • 12 авг.1 19315621

    ئیمامی شافیعی ئەیفەرموو: هیچ کەسێک بەسەر هەموو عەرەبیدا زاڵ نابێت و شارەزای نابێت، مەگەر پێغەمبەرێک! ئەئیمەی نەحو، وێنەی خەلیل و ئەخفەش و کیسائی، ئەیانفەرموو: عەرەبی هێندە فراوانە، خەریکە بڵێین: هەرچۆن بوترێت، هەر هەڵە نییە و وەجهی هەیە! یان ئەوەی شارەزای کەلامی عەرەب بێت، لەحن و هەڵە ناداتە پاڵ کەس! زۆر جار لەئیعڕابی ئایەتێکدا، جگە لەوەی ئەیخوێنمەوە، یەک-دوو ئیعڕابی تریشم بە خەیاڵدا دێت، کە ئەگەڕێمەوە خزمەت ئەم مەوسوعە بێ وێنە، ئەبینم هەمووی ڕاستە و وتراوە، بگرە ڕەنگە دوو ئیعرابی تریشی هەبێت!

  • 12 авг.1 1371636

    هەرچەند ئەسڵ وایە، عیلم بۆ هیچ دەستکەوتێکی دونیایی ناخوێنرێت، بەڵام حەقیقەتەن: لەهەموو جێ و مەجلیس و کایەیەکی ژیاندا، عیلمەکەت، بەشێکی سەرەکی (CV) و ڕوانینی چواردەورە بۆت.

  • 11 авг.1 14810612из eemran_hasan

    سەرنج -برینە بێدەنگەکەی ئوممەت,موسڵمانانی ئیغۆر پێشکەشکردنی: عمران حسن ئەم لینکە داگرە بۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یوتیوب https://youtu.be/b2dB-5-1Le0 #سەرنج #ژین_zheen فیسبوک | انستگرام | ئێکس تیلیگرام |  یوتیوب  | تیک تۆک

  • 11 авг.3 10318138

    هیچ عیلمێک نییە، هێندەی ئەم فیقهە، عەقڵت فراوان بکات و ژیری و وردیت زیاد بکات. نازانم وەک پسپۆڕێکی مێشک و توێژەرێکی قوڵ، لەڕوانگەی عیلمی پزیشکییەوە قسەی لەسەر بکەم، ئەسڵەن وائەزانم ئەمە لەسەرووی عیلمی پزیشکییەوەیە و عیلم لەئاستیدا دەستەوسانە، بەڵام بە سادەیی ئەڵێم: دڵنیام هەندێک فەرعی فیقهی، هەندێک گۆشە و خانەی مێشک و یادگە ئەوروژێنێت و ئەخاتە کار، ڕەنگە بە هەموو تەمەن، خۆی نەکەوێتە کار و لەخەو هەڵنەسێت! یەعنی بەسەر هەندێک فەرعی وردی فیقهیدا ئەڕۆیت، ڕێک هەستەکەیت عەقڵ و مێشکت شەکەت ئەبێت، جوڵە و چالاکی نەکراوی بەسەردا هاتووە، ڕاستەوخۆ پێویستت بە خەوتنە! ئەڵبەت عەقڵ و ژیریتی پێ زیاد ئەبێت، نەک بەسەرتدا بشکێتەوە!

  • 11 авг.1 32617015

    ئەوەی لەنووری عیلمی پێ درابێت، هەرگیز خۆی لەکەس بەباشتر نازانێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە، خۆی بە کۆتا شیاوی لێبوردنی ئیلاهی و بەهەشت ئەبینێت، ئەویش لەڕوانگەی ئومێدەوە بە ڕەحمەتی ڕەحمان. - ئەگەر هەڵسەنگاندن بە عیلم بێت: یان لەتۆ عالمترە و پێگەی بەرزترە، یان عیلمی کەمترە و ئەرکیشی کەمتر، کەواتە شانی تۆ قورسترە. - ئەگەریش بە عەمەلە: مرۆڤ عەمەل و تاوانی خۆی ئەبینێت، بەڵام گومانی باشتر لەخۆی، بە خەڵک ئەبات. کەواتە…

  • 10 авг.1 58819143

    بەداخەوە فەقێ و فێرخوازی ئێمە، ئەیەوێت: وەک خەڵکی بژی و بگەڕێت و بخەوێت و بازرگانی بکات، هیچ قوربانی و پابەندییەکی نەبێت، سەرپێییانە ببێت بە عالمیش! لەدێرزەمانەوە وتراوە: ئەم عیلمە، ئەگەر هەموو خۆتی بدەیتێ، بەشێکیت ئەداتێ، خۆ ئەگەر بەشێکیتی بدەیتێ، هیچت ناداتێ! فەقیهی سەمەرقەندی ئەیفەرموو: کەسێک لەم عیلمەدا پێ ئەگات، نزیکترین کەسی بمرێت، نەچێتە سەر جەنازەی، واز لەهاوڕێکانی بهێنێت، بێستان و بازرگانییەکەی بفەوتێت! بۆیە بەڕاستی تۆ هیچ ئازاد نیت، چەند و چۆن ئەخەویت، چی ئەخوێنیت، چۆن ئەژیت، تا چەند کاتت بۆ کار و بازرگانییە، لەگەڵ کێدا هاوسەرگیری ئەکەیت، دراوسێی کێ ئەبیت…. حەقیقەتێکی تاڵە، یان شیرین، لەکۆتاییدا حەقیقەتە: ئەبێت پێش هەموو شتێک و لەهەموو کایەیەکی ژیاندا، بیر لەعیلمەکەت بکەیتەوە، ئەگینا دەستت لەهیچەوە دەرەچێت. ساڵی پار، دۆستێک پێشنیاری کارێکی کرد، داهاتی مانگانەی، سێ هێندەی داهاتی ئێستام بوو! بەڵام بینیم بە جۆرێک بوو، نە ڕۆژەکەی دەرفەتی عیلمم هەبوو، نە شەوەکەی توانا! بۆیە ئەسڵەن بیرم لێ نەکردەوە! ئەمە تایبەتمەندی نییە، ئەسڵەن لەگەڵ ئەوەی کەوا پارە لەدەستی پیاوی چاکدا، زۆر چاکە، بەڵام بڕوا ناکەم هیچ عالم و تاڵیب عیلمێکی جددی، دوعای دەوڵەمەندبوونیش بکات، چونکە هەرچۆنێک بێت، تا ڕادەیەک سەرقاڵی ئەکات! بۆیە دەئب و عادەتی عولەما وابووە، لەدوعاشدا ئیکتیفایان کردووە بەوەی کەوا: تەنها عەزیز بن و موحتاج نەبن.

  • 8 авг.1 71328249

    بۆ سەلامی لێ نەکردم؟! بۆ هەواڵت نەپرسیم؟! تازە تەلەفون ئەکەیت؟! ئیشت نەبێت، سەردانمان ناکەیت؟! لەم ڕۆژگارە تەنگە پڕتەنگەژەدا، بە ڕەحم و سۆزبە بەرامبەر چواردەورەکەت و گلەییەکانت کەم بکەرەوە، بەڕاستی کەس فریای ژیانی خۆیشی ناکەوێت! زۆر جار بە هۆی گلەیی زۆرەوە، خزمایەتی و هاوڕێیەتییەکی تەنک، سفر ئەکرێتەوە! جار جار هەواڵت بپرسێ، یان دڵی بشکێت و هەموو شتێک کۆتایی بێت! پاشان بزانە: هەتا بازنەی پەیوەندییە نزیکەکان زیاتر ببێت، ئەرکەکانیش زیاتر و دەرفەت بۆ دوورەکان کەمتر. ڕەنگە مەجالی تێدا بێت، بەدەوری مندا نەیەت، بەڵام لەبەرامبەردا ئەوەنە ئەرکی واجبی هەیە، کە من حەقی گلەییم نەبێت! ساڵێکە هاوڕێکەتت نەبینیوە، گونجاوە نیو سەعات بەیەکەوە بن، چارەکێکی بە بۆڵەبۆڵ مەکوژە! چێژ لەبوونی ببینە!

  • 8 авг.1 64619413

    کاتێک پرسیارێکت لێ ئەکرێت، ڕەنگە لەبەر کەسایەتی عیلمیت و لەترسی ئەوەی لەچاوی پرسیارکەردا بچوک نەبیتەوە، وەڵامێک بدەیتەوە، کە لێی دڵنیانیت! بێ خەبەر لەوەی، ئەوەی ئاوا بە جورئەت بێت بەرامبەر شەریعەت، خوای گەورە و مەلائیکەت، جاڕی بچوکی لێ ئەدەن! ئەوەشی حورمەتی شەریعەت، بەسەر حورمەتی خۆیدا بدات و مەقامی بەرزی نازانم هەڵبژێرێت، خوای گەورە سەد هێندە گەورەی ئەکات.

  • 8 авг.2 20520810

    لەگەورەترین هەڵەکانی قوتابییانی ئێمە ئەوەیە: زۆر بە سادە و ئاسان فیقهـ ئەگرن! لەدواتردا نەک لەمەنزومەی فیقهی تێناگەن و لەمەزهەبدا پێ ناگەن، تەنانەت هێندەی پێویست، حورمەتی موعتەمەدی مەزهەب و کۆی شەریعەتیشیان لەدڵدا ناچەسپێت! بۆیە فەتوای سەقەت و گۆڕینی شەریعەتیش، هێندەی هەڵەیەکی لوغەویی، توڕەی ناکات!

  • 7 авг.4 31922512

    وەک بڵێیت دوێنێ بوو، دەستمان پێکرد! وا گەشتینە کۆتایی کتێبی یەکەم! هەر ئاوا ئاسان، دوو ساڵی داهاتووش تێدەپەڕێت، جا کەسانێک تیایدا بناغەی هەموو عیلمەکان دادەنێن و ئەبن بە نوسخەیەکی سەد قات باشتر لەئێستایان… کەسانێکیش، لەسبەی و دە ساڵی داهاتووشدا، هەر کەسەکەی دوێنێ و ڕابردوو ئەبن!

  • 6 авг.2 09913313

    ڕۆژ دوای ڕۆژ، زیاتر گەورەیی ئیبن هیشام و جیاوازی نەحوی ئیبن هیشامم بۆ دەرەکەوێت. تا دێت، زیاتریش دڵنیا ئەبم، شەرحی قەتڕ و شوزور، لەگەڵ ئەوپەڕی باڵاییان، بۆ خوێندن نین. ناڵێم: خراپن! حاشا، لەبەرزترین کتێبەکانی نەحون، بەڵام ئەبێت بە شێوازی خۆی، باشترین سوودیان لێ ببینین. ئەم دوو شەرحە، لەو کتێبانە نین، کە دەست ئەدەن لەسوللەمی دیڕاسیدا بن و تەدریس بکرێن! ئەسڵەن پێموایە ئیبن هیشام بۆ خوێندنی نەنووسیوە! بۆیە وا ئەزانم مامەڵەی دروست ئەوەیە: مەتنی قەتڕ و شوزور بخوێنرێت، شەرحەکانیشیان سەرچاوەی شەرحی مامۆستا و موڕاجەعەی قوتابی بن، هاوەڵی تەمەن بن.

  • 6 авг.1 8141462

    لە بابی ئەمانەتی عیلمی، بە گرنگی دەزانم کە لێرەش ئەمە چەندبارە بکەمەوە: ئەوەی لە وانەکانی زنجیرەی (وردبوونەوە لە ژیاننامەی پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ) دەگوترێت و باس دەکرێت لەلایەنە عیلمییەکەوە تەحقیقاتی شێخ موسا عازمی نوسەری کتێبەکەیە. ئەوەی لەلایەنی…

  • 5 авг.2 0311266

    زاهیرەن موتاڵا و موڕاجەعەی نەحووە، بەڵام لەڕاستیدا تەحریر و تەحزیری هەموو عولومە! تۆی فیقهخواز، لەخزمەتبوونی هەر عیلمێکت، لەخزمەتبوونی فیقهە و زیاتر تیایدا پێ ئەگەیت. چونکە بەرزیت لەهەر عیلمێکدا، تەنها وابەستەی خودی ئەو عیلمە نییە، بەڵکو لەژێر کاریگەری کۆی مەنزومەی عیلمیدایە. لەبازنەی عولوم و مەعاریفدا، تۆ ئازاد نیت چۆن هەنگاو دەنێیت، ئەگەر ئازادیش هەڵدەبژێریت، خۆت زەرەر ئەکەیت! ئەگەر بە حەز و ویستی خۆم بووایە، دەمێک بوو هەموو کتێبخانەکەمم کردبوو بە (٢٠)بەرگ و بەس! بەڵام حەز شتێکە و، حەقیقەت شتێکی تر!

  • 5 авг.6 658340111

    لەکۆتاییدا، مزگەوت و مینبەر و حوجرە، بینایەکە، دار و بەردە، ئەکرێت پیرۆز بێت و جێی شەعائیری مسوڵمانان بێت، ئەشکرێت وەک مزگەوتی (ضرار)، بڕوخێنرێت، بسوتێنرێت، بکرێتە زبڵدانی مەدینە! ئەوەی خاڵی جیاکەرەوە و سەنگی مەحەکە، مەبەستی پشت کارەکە و سەدای مینبەر و عیلم و ئەدەبی حوجرەکەیە، بێگومان ئەمەش لەسەر مرۆڤەکان وەستاوە. بۆیە بێگومان جەنابی مامۆستامان، مزگەوت و مینبەری لەدەست نەداوە، ئەوە مینبەرە ئەوی لەدەستداوە و حەقی شین و ڕۆڕۆی هەیە، ئەوە مسوڵمانان و کۆمەڵگا و حوجرەیە، عالیمێکی عامیلی موتقینی داعی لەکیسچووە و لۆمە ناکرێت خێمەی تەعزێ هەڵدات… ئەگینا چی زۆرە، مزگەوت و مینبەر!

  • 4 авг.1 98421713

    کە سەرەتایت لەعیلمدا، ئەبیستت فڵان و فیسارە عالم و ئیمام، دەیان و سەدان جار، موڕاجەعەی مەسەلەیەکیان کردووەتەوە و دووبارەیان کردووەتەوە، وا ئەزانیت زیادەڕەوییان کردووە، نا هەر کوێرانە بووە، نا موبالەغەیە، نا… بەڵام دواتر ئەبینیت: سەرەکیترین مەسەلەکانی ئەم عیلمە، بە دەیان و سەدان جار دووبارەکردنەوە، هەندێکیان لێ ئەچەسپێت! ئەمە تۆراندن و تۆقاندن نییە، دەستگرتن و ڕێنوێنییە، بێزاریشی ناوێت، تۆ خەریکی عیبادەتیت و لەڕێگای بڵندیدایت.