- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 14
- Всего постов
- 25
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 1 577
- 1/48двое суток
- 1 807
- 1/72трое суток
- 1 949
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
"ئێمە دەزانین، بەڵام فرسەتی کارکردنمان بە زانینەکەمان نەماوە" زمانی حاڵی ئەهلی گۆڕستان
وا تەمەنێکمان کردووە، یەک لەو دەرسە گرنگانەی ژیان کە پێویستە فێری بووبین ئەوەیە: حەجمی حەقیقی خۆی بدە هەر کێشەیەک زۆر کێشە هەیە گەورەمان کردووە، ئەوەندە ناهێنێ و زیاد لە پێویست خۆمان پێوە سەرقاڵ کردووە. بۆ نمونە: ـ فڵانە کەس بۆ سەلامی لێنەکردم؟ ـ چۆن تا ئێستا فڵانە ترێندەم تاقی نەکردووەتەوە؟! ـ سەبسکرایبی کەناڵەکەم بۆ زیادی نەکردووە؟ ـ ئەمڕۆ ئەگەر خوێندم و 20 ساڵی دیکە تەواوم کرد و دانەمەزرام، چی بکەم؟! (20 ساڵی دیکە!!) ـ ئەگەر خۆم ماندووکرد و فێرنەبووم! (تۆ هەوڵەکە بدە، خوا گەورەیە) زۆر کێشەش هەیە لەڕاستیدا گەورەیە، بەڵام ئێمە لەبەر سەرقاڵ بوونمان بە کێشە لاوەکییە بچووکەکانەوە ئیهمالمان کردووە! بۆ نمونە: ـ نوێژی بەیانیانمان کێشەی تێدایە! ـ نەزەری حەڕام دەکەین! ـ خۆمان درک بەوە دەکەین دڵمان حەسەد و بوغزی تێدایە! ـ تەمەنم لە بیستەکانە و زمانی دووەم نازانین! ـ دادە بەڕێزەکەمان دەڵێت: نازانم هێلکەوڕۆنیش دروست بکەم! ـ کوڕە چاکەکەمان ژیانی لە سۆشیال میدیا دەسوتێنێت، و نە خەریکی دونیایەتی، نە قیامەتی!
"ئێمە زیاتر پێویستمان بەوەیە عەمەل بەوە بکەین کە دەیزانین، تا ئەوەی شتانێک فێربین کە نایزانین" عابدُ الحَرَمِ الفُضَيلُ بنُ عِيَاضٍ ـ رحمه الله ـ قلتُ: هەموومان ئەم لەحزەیە بەشی سەرفرازی دونیا و قیامەت ڕێگامان دۆزیوەتەوە، لە عیلم فێربووین، کەوابوو با بیگرینەبەر! هەموومان بەشی هێندە کەموکوڕی لەخۆماندا شک دەبەین، با تا درەنگ نەبووە، عیلاجیان بکەین! بەشی ئەوە لە فەزائیل و مەعالی دەزانین کە لێمان غائیبە، ئەمڕۆ حاسڵیان نەکەین، سبەی درەنگ دەبێت!
کاری ئێمە، لەهەموو کایەکاندا چەقی بەستووە، نوێگەری پێ ناکرێت، چارەی پێ نییە، چونکە لەباشترین حاڵەتدا، پێمان وایە: پڕۆژەکەمان پێویستی بە چاکسازییە. بەڵام بوێری ئەوەمان نییە، کە بڵێین: ئەم پڕۆژە، لەئەساسەوە فەشەلی هێناوە، پیربووە، کۆتایی هاتووە! ئەوەشی ئەو دەنگە هەڵبڕێت، هەرکەس لەئاستی خۆیەوە، بۆ ڕازیکردنی سەرووی خۆی و بەردەوامی بەرژەوەندییەکەی، دەیان تۆمەت بۆ خاوەنی هەڵەبەستێت و کپ ئەکرێت!
"وەکو ئیسفنج مەبە (هەموو بێگانەیەک زوو بگاتە مەعدەنت، و لە هەموو ژینگەیەک شتێک هەڵمژیت)، بەڵکو وەکو شوشە وابە (مەعدەنە سافەکەی خۆت بپارێزە، و با کەس و فیکری بێگانە بەسەرتدا بخلیسکێت)" شَيخُ الإسلامِ ابنُ تيميّةَ يُوصِي تِلمِيذَه الإمامَ ابنَ القَيِّم ـ رحِمهما اللهُ ـ
خۆشبەختانە بەرزییەکان موڵکی باوکی کەس نین! بە کێ زۆر سەرسامیت، وەکو ئەو بکە (لە هەموو ڕووەکانەوە)، وەکو ئەوت لێدێت! زیاتر لەو بکە (له هەموو ڕووەکانەوە)، لەو زیاتر دەبیت. کەسیش لە بەرزییەک مەنع ناکرێت کە مەرجەکانی بەدیهێناوە، لەبەر ئەوەی کوڕی فڵانە، یان ناوی فڵانە، یان خەڵکی فڵانە جێگایە. بەرزییەکان کۆشکێکن ڕێگایەکی درێژیان لەپێشە، و دەرگایەکی واڵایان هەیە.
سەرنج -برینە بێدەنگەکەی ئوممەت,موسڵمانانی ئیغۆر پێشکەشکردنی: عمران حسن ئەم لینکە داگرە بۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یوتیوب https://youtu.be/b2dB-5-1Le0 #سەرنج #ژین_zheen فیسبوک | انستگرام | ئێکس تیلیگرام | یوتیوب | تیک تۆک
بزانە خوا بەرەکەتی خستووەتە عیلمی کێوە؟ کتێبخانەکان پڕن لە کتێبی کێ؟ لە مەجالیسی عیلم زیکری کێ دەکرێت؟ نوسەری ئەو کتێبەی ئێستا دەیخوێنیت کێیە؟ بزانە لە ژیانی کەسیاندا ئەمە دەخوێنیتەوە: "بەردەوام خەریکی زانست بوو، لەبەریدەکرد و موراجەعەی دەکردەوە، ماندوو نەدەبوو و پشووی نەدەدا، لەم دەرسەوە بۆ ئەویان، لای ئەم مامۆستایەوە بۆ ئەو مامۆستایە، لەم شەرحەوە بۆ ئەو حاشیەیە، لەم فەننەوە بۆ ئەو فەن. بەڵام دڵی پڕبوو لە حیقد و حەسەد و ریا، چاوی پڕببوو لە نەزەر، گوێی لە غەیبەت، زمانی لە جنێو و بوهتان، گەدەی لە نانی حەڕام و سەرشۆڕی، شەوی لە غەفڵەت. قوڕئانی نەدەخوێندەوە، سوننەتەکانی نەدەکرد، ویردی نەبوو، قەت زیکری نەدەکرد، ساڵ دەسوڕایەوە و شەونوێژی نەدەکرد، ڕەمەزانی بەحاڵ دەگرت، لە شەوال و عەرەفەش مەپرسە" قەت بینیوتە؟!
تەماشا بکە ئەزیزم، باش دیقەت بفەرموو عیلم لەگەڵ خێر و بەرەکەتیدا، دنیایەک تاقیکردنەوە و بەڵاش لەگەڵ خۆی دەهێنێت. بۆ نمونە (جا تۆ سەیری ئەو نمونانە): ریابازی، کیبر، عوجب، ڕق لە موسوڵمانان، حەسوودی، بەکارهێنانی عیلمەکەت بۆ بەدەستهێنانی دونیا، کارکردن بۆ بەناوبانگبوون و ...هتد دەستم دامێنت ئاگات لە ئیمانت بێت، ئاگات لە کاتی پەنهانیت بێت، ئاگات لە دڵ و دەروونت بێت. نەکەی لە خوێندنەوەی کتێبی ئەهلی تەزکیە داببڕێیت، عیلمت زیاد نەکات و عەمەلت کەم! بەکورتی: ئەگەر هەر کتێبت ڕیزکردووە، و ڕۆژانە خەریکی بژاری دەروون، زیکر و فیکر، ویرد و دوعا نیت: وازبهێنە! ئەها وتم: ئەگەر خەریک نیت! خۆ مەرج نییە ئەمڕۆ بووبیت بە وەلی، و دڵت بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ کردبێت. حاڵەتە ئاساییەکە ئەوەیە لەپاڵ فێربوونت، خەریکی تەزکیەش بیت. نەک پێش دەستکردن بە فێربوون، لە تەزکیە تەواوببیت! ئەمما فێربوون هەبێت، و تەزکیە نەبێت: ئەوە حاڵەتە مەترسیدارەکەیە.
https://youtu.be/T5oG89-N3Ek?si=j5-wyvpvhAThUoID
https://youtu.be/sch0dA4bqCw?si=pizdFgGuYvZR21dH
https://youtu.be/6eeGtM2wGEE?si=Z54SDwBdAWJI2Epx
با هەر زوو لە یەکتری حاڵیببین، و ئەلف و بێیەک هەیە بیبڕێنینەوە: 100 پزیشکی بەتوانای عاقڵی دیندار بهێنە، 15 ساڵ خەریکی چاکسازی بن لە کەرتی تەندروستی، ناتوانن هێندەی نیو سەعات دەوامی وەزیری تەندروستی کاریگەری دروست بکەن! نیو سەعاتی چی؟! هەموو ئەوەی پزیشکەکان لەو ماوە درێژەدا نەیانتوانیوە بیکەن، ئەو بە سێ ئیمزا دەیکات. هەزار پەیجی بەکەڵک، کەناڵی یوتیوبی ناوازە، نوسینی نازداری تیلیگرام بخەگەڕ کاتێ مەیل و ئیتتیجاهـ وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن پێچەوانەی تۆیە، وەزعەکە دەبێتە ئەوەی بەچاوی خۆت دەیبینیت. ڕێکخراو دامەزرێنە، و شەونخونی بکە، و عومر دابنێ، بێ وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ناتوانیت زۆرینەی گەنجانی وڵات بگۆڕیت. ئیتر خۆت بەدوای ئەم سەرەداوەدا بڕۆ. کەوابوو: ١ـ ئەوەی ئامانجی چاکسازی گشتگیرە لەم وڵاتەدا، دەشڵێ: (پەیوەندیمان بە سیاسەتەوە نییە! مینهاج و نرخی بەنزین کوجا مەرحەبا! ئێمە چاک بین ئەوانیش چاک دەبن!) یان خیانەتمان لێدەکات، یان ناحاڵییەکی مورەککەبە. ٢ـ ئێمە و مانانیش چاک چاک دەبێ بزانین جوهد و توانامان، پارە و ماڵمان، تەمەن و کاتمان لەچیدا خەرج دەکەین؟! ئەولەویاتمان چییە؟! ئەگەر پێمانوابێت نوسینێکی من لە تیلیگرام، و ڤیدیۆیەکم لە یوتیوب دونیا دەکات بە شامی شەریف، توشی غەفڵەتی عیلم بووم (بەڵێ، غەفڵەتی عیلم) تب/ نوسینەکە تاکە حەرفێکی تێدا نییە بڵێت: با واز لەمەش بهێنین، و یان هەمووی یان هیچ، و لەخۆڕاییە، و بنوسیت و نەنوسیت وەکو یەکترییە! کەوابوو: تکایە وا حاڵی مەبە! وەکو خۆی حاڵی ببە، بێ زیاد و بێ کەم. ڕێز و حورمەتم بۆ یەکە بە یەکەتان
"ئەو ڕۆژەی هەستی ئەوەمان بۆ دروست بوو کە قوتابی نەماوین، ئەو ڕۆژە لە هەموو ڕۆژەکانی تەمەنمان جاهیلترین"
وەک بڵێیت دوێنێ بوو، دەستمان پێکرد! وا گەشتینە کۆتایی کتێبی یەکەم! هەر ئاوا ئاسان، دوو ساڵی داهاتووش تێدەپەڕێت، جا کەسانێک تیایدا بناغەی هەموو عیلمەکان دادەنێن و ئەبن بە نوسخەیەکی سەد قات باشتر لەئێستایان… کەسانێکیش، لەسبەی و دە ساڵی داهاتووشدا، هەر کەسەکەی دوێنێ و ڕابردوو ئەبن!
لە بابی ئەمانەتی عیلمی، بە گرنگی دەزانم کە لێرەش ئەمە چەندبارە بکەمەوە: ئەوەی لە وانەکانی زنجیرەی (وردبوونەوە لە ژیاننامەی پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ) دەگوترێت و باس دەکرێت لەلایەنە عیلمییەکەوە تەحقیقاتی شێخ موسا عازمی نوسەری کتێبەکەیە. ئەوەی لەلایەنی فیکر و تەزکییەوە دەگوترێت زۆربەی هی ئوستاز محمد ئیلهامییە. ئەوەی لەلایەنی سیاسیشەوە دەگوترێت زۆربەی هی ئوستاز وەززاح خەنفەرە.
https://youtu.be/88d79M-Hcdw?si=68vYh2k1j_HUvSbY
لەکۆتاییدا، مزگەوت و مینبەر و حوجرە، بینایەکە، دار و بەردە، ئەکرێت پیرۆز بێت و جێی شەعائیری مسوڵمانان بێت، ئەشکرێت وەک مزگەوتی (ضرار)، بڕوخێنرێت، بسوتێنرێت، بکرێتە زبڵدانی مەدینە! ئەوەی خاڵی جیاکەرەوە و سەنگی مەحەکە، مەبەستی پشت کارەکە و سەدای مینبەر و عیلم و ئەدەبی حوجرەکەیە، بێگومان ئەمەش لەسەر مرۆڤەکان وەستاوە. بۆیە بێگومان جەنابی مامۆستامان، مزگەوت و مینبەری لەدەست نەداوە، ئەوە مینبەرە ئەوی لەدەستداوە و حەقی شین و ڕۆڕۆی هەیە، ئەوە مسوڵمانان و کۆمەڵگا و حوجرەیە، عالیمێکی عامیلی موتقینی داعی لەکیسچووە و لۆمە ناکرێت خێمەی تەعزێ هەڵدات… ئەگینا چی زۆرە، مزگەوت و مینبەر!
وازت لە پارە و پول، گەشت و سەیران، خەو و خواردن، کەیف و سەفای دونیا هێنا. بەدیار کتێبەوە چاوت زەعیف بوو، پشتت چەمایەوە، ئینزیلاقی ملت توش بوو. بۆچی؟ تا ببی بە نۆکەری زاڵم؟! تا توشی کیبر و عوجب ببیت؟! ببیتە ڕاوێکی هێندە ئاسانی دەستی شەیتان؟! دابەزیتە ئاستی وێنەی ڕووت و چاتی حەڕام؟! دوای هەموو ئەمانە عاقیبەتت جەهەننەم بێت؟ دونیات پڕبوو لە ماندوویی، بەتەمای قیامەتیشت پڕبکەی لە ماندوویی، بۆ تۆزێک ریا؟! بۆ چەپڵەیەک؟! ئەزیزم! ئەم ڕێگای عیلمە دەرەنجامی سەر بە سەری نییە، یان سەرکەوتنێکی گەورەیە، یان دۆڕانێکی پشت شکێنە!
لای پووچەکان، گەورەیی و خۆشگوزەرانی و کوالێتی ژیانت بەوە دەپێورێت: کە دەتوانیت سەدا چەندی شەهوەتە ماددییەکانت (خواردن و شەهوەتی داوێن و بۆنی مارکە و سەفەر) جێبەجێ بکەیت؟! بەڵام لای گەورەکان، گەورەییت بەوە دەپێورێت: کە دەتوانیت سەدا چەندی شەهوەتە ماددییەکانت (حەڕامەکان، و پووچەکان، و ئەو حەڵاڵانەی زیادەڕەویان تێدا دەکرێت) بگریتەوە؟!