هم الآخرة
Статистикаمَنْ لمْ يُجاهِد نَفسَهُ وَقتَ الصِّبَا ضَاعَــتْ عَلـيهِ مَـراتبُ الأخْـيَارِ.
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 62
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 27
- 1/48двое суток
- 30
- 1/72трое суток
- 33
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
مەرج نییە سیخوڕ بیت تا خزمەتی دوژمنانی نیشتیمان بکەیت، تەنیا گەمژە بیت بەسە! موحەممەد غەزالی
ئیمامی شافیعی ئەیفەرموو: هیچ کەسێک بەسەر هەموو عەرەبیدا زاڵ نابێت و شارەزای نابێت، مەگەر پێغەمبەرێک! ئەئیمەی نەحو، وێنەی خەلیل و ئەخفەش و کیسائی، ئەیانفەرموو: عەرەبی هێندە فراوانە، خەریکە بڵێین: هەرچۆن بوترێت، هەر هەڵە نییە و وەجهی هەیە! یان ئەوەی شارەزای کەلامی عەرەب بێت، لەحن و هەڵە ناداتە پاڵ کەس! زۆر جار لەئیعڕابی ئایەتێکدا، جگە لەوەی ئەیخوێنمەوە، یەک-دوو ئیعڕابی تریشم بە خەیاڵدا دێت، کە ئەگەڕێمەوە خزمەت ئەم مەوسوعە بێ وێنە، ئەبینم هەمووی ڕاستە و وتراوە، بگرە ڕەنگە دوو ئیعرابی تریشی هەبێت!
جەنجاڵیی ژیان، ئارامیی ڕۆحەکان دەدزێت ئەگەر بە کاتژمێرێکی پڕ لە باوەڕ و نزا، یان دانیشتن لەگەڵ خۆشەویستان، یان پیاسە و وەرزشێکی جەستەیی، فریای ئارامیی ڕۆحمان نەکەوین، ئەوا ڕۆح هەر بە شێواوی دەمێنێتەوە و لەناو ناخۆشی و خەمە بێزارکەرەکاندا دەتلێتەوە؛ لەو کاتەشدا ژاکانی خێرا دەبێت و شادی و گەشاوەییەکەی لەدەست دەدات. کەواتە فریای ئارامیی ڕۆحەکانتان بکەون؛ چونکە ئەو خودایەی بە حیکمەت و دادپەروەریی خۆی ناخۆشی و تەنگانەکانی نووسیوە، هەر بە ڕەحمەت و لوتفی خۆیشی ڕێگاکانی دەرچوونی لێیان ئامادە کردووە.
без подписи
ئەگەر لە تەواوی ئەو حەفتەیەی رۆیی بەس مەژغول بووی بە دونیاوە هەر تەماشای هەوالەکانت ئەکرد بزانی بەنزین هەرزان نەبوو … ئەو شەوت تەرخان بکە لۆ ئەوەی دەفتەری ئەعمالت پربکەیەوە لە ناردنی صەلاوات لۆ ئەو کەسەی لە قیامەت ئوفەرموێ ئومەتیی ئومەتیی
https://youtu.be/eHhXhyaIp6M?si=cpsbXMpwkkkhQeD6
без подписи
بەیانی ئەمڕۆی غەززە… بەیانی ئێمە لەوانەیە هێشتا لەخەو نەهەستابین. بێدەنگی ئەو ئوممەتە جێی داخ و پەژارەیە. یائوممەتە ملیارەین!
گەورەکان ئەو کاتە توڕەدەبن کە پێویستە و دەیانەوێت توڕەببن، نەک ئەو کاتەی خەڵک دەیانەوێت توڕەیانبکەن! گەورەکان توڕەدەبن، توڕەناکرێن. بەو مانایەی: خەڵک ناتوانن دەفعیان بکەن، و شتێکیان پێبکەن و بڵێن کە نایانەوێت بیانکەن و بیانڵێن.
یەکێ لە گەورەترین کێشەی گەنجان بەگشتی و ئەوانەشی کە مولتەزیمن و لە فێربوونی زانست و زانیاری و بەرەوپێشوون لەبوارەکانی ژیان دوایان دەخا. کێشەی : عیشق و خۆشەویستی و دڵپەیوەستبوونە.... کەهۆکارەکانی لەم سەردەمەدە زیاتربوونە.. بۆیە گرنگە کاری لەسەر کرێ کە دەرفەت ببێ باسی کەم منیش دەرفەتم نەبێ هەر براو خوشکێ ئەزمونی هەیەو ڕێگەکانی ڕزگاری لەم دەردە کوشندە لای خۆی تۆمار کا چۆن ڕزگاری بوەو بە شێوەی گشتی نەک زانیاری تایبەت دەکرێ بگەیەنرێ بەکەسانی تر تا سوود بەخش بن لێی..
لە دێر زەمانەوە کۆمەڵە کەسانێک هەبوون کاتێک توانا و دەسەڵاتیان نەبووە ئەو شتەی دەیانەوێت بە دەستی بهێنن پەنایان بردووەتە بەر فێڵ و تەڵەکە بازی و قسەی باق بریق، و تۆمەت بەخشینەوە بە لایەنی بەرامبەر بە جۆرێک تەڕ و وشک پێکەوە دەسوتێنن، و حەق و باتڵ پێکەوە تێکەڵ دەکەن. هاوشێوەی ڕێوی ناو وێنەکە کە دەڵێ: ”مریشک بۆ ئەوە دروست نەکراوە بەند بکرێت ئێوە ئەی دوژمنانی ئازادی” ئەوەی لە ئێستایە لەمە گەورەترە و مەترسیدارترە ئەوەیە کۆمەڵێک کەناڵی هیچ و پاتاڵ هەن چونکە خۆیان هیوا خوازی خراپی و تێکدانی خەڵکی و کۆمەڵگان ، دەچن ڕەواج بەو کەسانە دەدەن کە هاوکاریانە بۆ تێکدانی خەڵک و کۆمەڵگا. جا لە ئێستایا زۆرترین جۆری ئەم ڕێویانە لە دوو جۆر و تاقم خۆیان دەبیننەوە: ١- فێمینستەکان (لە نێر و مێ بە مولحید و مسوڵمانەکانیشیانەوە) ٢- بانگخواز و مەلاکان
ئاوا دڵخۆشیی پیشاندەدرێت لەکۆتا ڕۆژی تاقیکردنەوەکاندا ؟! ئایا ئەمانە هاوسەرانی سبەینێ و دایکانی داهاتوون کە ئەمانەتی پێگەیاندنی ئەو نەوەیان لەسەر شانە کە نیشتمان بونیاد دەنێن و دەیپارێزن؟! ئایا ئەمەیە ئازادیی ژن و مافەکانی ئافرەتان لە خوێندن، و کارکردن و بەشداریی گشتیدا؟! ئایا ئەمە ئەو شتە بوو کە لە پشت ڕزگارکردنی ژن و دروشمە بریقەدارەکانەوە دەیانویست؟! ئێمە نەک هەر بەرەو هەڵدێر دەڕۆین، بەڵکو هێندە نقومی قووڵایی زۆنگاوەکە بووین کە دەرچوون لێی بووەتە کارێکی مەحاڵ. وحسبنا الله ونعم الوكيل
“لەو کاتەی زۆرێک لە مسوڵمانان خۆیان بە شکست و سەرکەوتنە وەهمییەکانی گۆڕەپانی تۆپی پێ سەرقاڵ دەکەن، ستەمکاران هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیە چارەنووسسازەکەمان، بەڵام لە گۆڕەپانی ئیسڕادا (مزگەوتی ئەقسا)” شێخ بەشیر عیسام مەڕاکیشی
“لەو کاتەی زۆرێک لە مسوڵمانان خۆیان بە شکست و سەرکەوتنە وەهمییەکانی گۆڕەپانی تۆپی پێ سەرقاڵ دەکەن، ستەمکاران هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیە چارەنووسسازەکەمان، بەڵام لە گۆڕەپانی ئیسڕادا (مزگەوتی ئەقسا)” شێخ بەشیر عیسام مەڕاکیشی
🤲إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجۡرَهُم بِغَيۡرِ حِسَابٖ (سورة الزمر - اية 10) بێگومان ئارامگران پاداشتەكەیان لەدوارۆژدا وەردەگرن بەبێ شومار وئەندازە و سنوور (ئەمەش گەورەیی پاداشتی خۆڕاگرانە).
باشترین پیاوی دونیا پێغەمبەری خودایەﷺ ، ئەو بەرامبەر خودا دەگریا و ڕازی نەدەبوو هەتا خودا لە ئومەتەڪەی خۆش نەبێت. اللَّهُمَّ صَلِّ وَ سَلِّمْ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ..🌹
بیستوومە لە زانایانی پيشینی ئوممەت ، دەربارەی ئەنجامدانی کاری قورس و ناڕەحەتیەکانی ژیان و چاو نەترسی ، فەرموویانە : خۆت بدەی لە مردن ژیانت پێ دەبەخشێت .
без подписи
https://youtu.be/8VDUf-rwduM?si=a6-Pm3H6QecBK4Fy
https://youtu.be/8VDUf-rwduM?si=a6-Pm3H6QecBK4Fy