tgindex
یادی خیلافەت

یادی خیلافەت

Статистика

سەر بە زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی)یە. لە یادی ۱۰۰ ساڵەی ڕووخانی (یادی خیلافەتی)دا کۆرسێکی ڕاگەیاندووە.

Последний пост
21 янв.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
15 авг.
Подписчики
1 326
+9 за 4 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
1 156
20 постов
Вовлечённость
87,2%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • کاتێک کە سەدام کوێتی داگیر کرد، قەیرانی خەلیج دروست بوو، تێڕوانینی زۆرێک لە کۆمەڵە ئیسلامییەکانی گۆڕی، فائیدەی سەرەکییش لەم خاڵە لێرەدایە: خەڵک پێش شەڕ و پێکدادان زۆر جیاوازن بەراورد بە پاش ڕوودانی، دید و تێڕوانینی گەلان و کۆمەڵە ئیسلامییەکانیش لەپاش شەڕ و پێکدادان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت. ئەحمەد هاجری، کۆمەڵە ئیسلامییەکان، وانەی ۷، خولەکی ١٥:٤٠ https://youtu.be/Of57diQh2-k?si=gaY9hLL1h90EQtk4

  • 18 янв.72825из zankoyzady

    #پەیامی_زادی بۆ برایان و خوشکانی ئەزیزمان و دڵسۆزان: هەموو ئەوانەی کەناڵیان هەیە، یان کەسێک دەناسن کەناڵی هەبێت، لە ئێستاوە تا چەند ڕۆژی داهاتوو بە چڕی لەسەر خەت بن لەگەڵ (زادی)، کەناڵەکە بناسێنن و زانکۆکە قەراباڵغ بکەن بە نزیکان و هاوبیران و خوازیارانی فێربوونی زانستی شەرعی و فیکر و هۆشیاری. دەست بە بڵاوکردنەوە و دانانی پۆستەکان بکەن لە ستۆری و کەناڵەکانتاندا، ئەمڕۆ (زادی) پێویستی پێتانە، لەگەڵمان بن، (بسم اللە)، چەند خولەکێک ماوە ان شاء اللە❤️.

  • 18 янв.581182из zankoyzady

    چاوەڕوانی کۆتایی هات! ساڵی نوێی زانکۆی (زادی) دەستیپێکرد... چاوەڕوان بن لینکی ناونووسین دادەنێین ان شاء اللە❤️ داخڵ بن: https://t.me/zankoyzady

  • 29 дек.758231из CLL7D

    #شاهد خطاب الناطق العسكري الجديد باسم كتائب الشهيد عز الدين القسام "مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ" #طوفان_الأقصى

  • ـ لەپاش توغیان و زاڵبوونێک کە هەرگیز بەسەر ئوممەتی ئێمەدا نەهاتووە. ـ لەپاش زەلیلییەک کە پێشتر بەسەر دڵی ئێمەدا نەهاتووە. ئەمڕۆ دنیا لە گۆڕاندایە: ـ ئەو سیستەمی نێودەوڵەتییەی کە ئیسرائیلی دروست کردووە، خەریکە دەگۆڕێت. ـ ئەو سیستەمەی سایکس_بیکۆی دروست کردووە، خەریکە هەڵدەوەشێتەوە. ـ ئەگەر ڕاستگۆ بین لەگەڵ خۆمان و یەکتری و ئوممەتمان و نەوەیەک کە لەڕێگایە و لەدوای ئێمەوە دێن، ئەوە زۆر لە دەوری کۆمەڵێک ئەفکار خولاینەوە و هەڵمانسەنگاند و گفتوگۆمان لەسەر کرد، کاتی ئەوەیە ئیتر کاریان لەسەر بکەین، چونکە لەپاش هەموو خولانەوەیەک کارێکمان لەسەرە. ـ ئەو ناوەندە ڕۆژئاواییەی کە چەندین سەدەیە ئوممەتی ئێمە بەدەست زاڵبوونییەوە دەناڵێنێت، وا ئازاری لەبەریەکهەڵوەشانەوەی لەناو خۆیدا دەچێژێت. ـ هەل و کاتی ئەوەیە کە پێشکمان زاخاو بدەین لەو ئەفکارە ڕۆژئاواییانەی بەسەرماندا سەپێنراوە. ـ غەززە ئازادی کردین. فەڵەستینیش بە ئیزنی خوا ئاراستەمان دەکات بۆ ئامانجەکانمان، ئەگەریش لاوازکەوتین، عەیبوعارمان ڕادەماڵێت و ئاشکرامان دەکات و بەهۆشمان دێنێتەوە. ڤیدیۆکە: موئتەمەری دیوانی شەرق لە ئەستەنبووڵ

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • 12 дек.634407из Durbeen

    چ موژدەبووی لەعومری ڪەمی ئێمەدا لەدایڪ بووی هەزار شوکر، هەزار ئۆخەی کەئێمە بوینە هێزی تۆ تۆش زادی ڕەنج و هەوڵی مەی دە بەیعەت بێ هەتاکو هەی دروشمی مە دەنگی دلێری سددیقە کە لەڕۆژی سەختی ڕیددە هەموو جیهان بیستی گرمەی أینقص الدین هذا وأناحي . ڕێپێوانەکەی لەندەن بۆ شێخی زیندان.

  • دۆزی موسوڵمانان لە نێوان دابەشکارییە فیکرییەکانماندا ئەم چەند ساڵە دوایی چەقی ڕووداوە گەورەکان بەشێکی زۆریان لە وڵاتانی موسوڵمانان بوون، لەوانەش: فەتحی ئەفغانستان ۷ی ئۆکتۆبەر (تا ئێستاش) جەنگی نێوان باڵەکانی ئێران و ئیسرائیل فەتحی سووریا جەنگی کورتمەودای نێوان ئێران و ئیسرائیل جەنگی کورتمەودای نێوان هیند و پاکستان لە پەراوێزی ئەم ڕووداوانەدا، ڕۆژانە کارەساتی گەورە لە تورکستانی ڕۆژهەڵات و میانمار و سوودان و ئەفریقا و شوێنیتر ڕوودەدەن، بەڵام وەک کە چاوی ڕاگەیاندنی جیهانیی لەسەر نییە، چاوی ڕاگەیاندنی موسوڵمانیشی لەسەر نەماوە. دیارترین ڕاجیایی، ڕاجیایی ڕاگەیاندنی ئیسلامییە لەدوای فەتحی شامەوە، کە ئاخۆ زیاتر چاومان لەسەر غەززە بێت یان لەسەر سووریا یان لەسەر هەردووکیان پێکەوە؟ وەکوو لە ماوەی پێشوودا وتوومانە، هیواداری ڕاگەیاندنکارانی ئیسلامی، بەتایبەت گەنجە تەرا و بێلایەنەکان، هەوڵی لێکنزیکبوونەوە بدەن لە نێوان خۆیاندا، بەبێ لایەنگیریی ناوچەیی و حیزبی، هەوڵی ڕووماڵی تەواوی وێنەکە بدەن لە سەرجەم جیهانی ئیسلامیدا. https://t.me/ktebxanayzady

  • بەڵکو خوای گەورە ئەو نزایانە قبوڵ بفەرموێت و ناڕەحەتییەکانی سەر غەززە بە یەکجاری هەڵبگرێت.

  • جیا لە دۆخی سیاسیی وڵاتانی موسوڵماننشین، جیا لەوەی کە دەسەڵاتێکی خۆسەپێن ناهێڵێ بە ئازادی ڕای خۆ دەربڕین، بەڵام بینینی هەڵوێستی بەرفراوانی جەماوەریی ڕۆژئاواییەکان لەسەر پرسی غەززە و هاوشێوەکانی، هەروەها ئامادەیی باجدان بە دەرکردنیان لە کار و پیشەی خۆیان، لە زانکۆکان، لە پۆستەکانیان، نیشانەیەکی ڕوونە کە ڕۆژئاوا چەندە خۆی لەسەر ئازادی و میللەتی خۆی لەسەر بوێری ڕاهێناوە، هێندەی ئەوەش وڵاتانی ئێمە لەسەر دەستی ئەوان و خۆشمان، لەسەر ترسنۆکی و بێهۆشی ڕاهێنراوین. ئەمە دەردێکی خنکێنەرە و خەمخۆر و دەرمانی دەوێت.

  • لە بەرەکەتەکانی تۆفان: ـ ئازادکردنی سووریا ـ سەرکەوتن بەسەر پڕۆژەی سەفەویدا ـ ڕاگرتنی شەمەندەفەری تەتبیع لەگەڵ یەهوود موجاهـ،ـدان پلانیان بۆ سێیەم کێشا، خوای گەورەش یەکەم و دووەمی بۆ ئەوان و ئوممەتیش ویست. حەقت مەبەست بێت و ڕێ و ڕێبازی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە بانگەواز و جیهاددا بگرە، ئینجا بنواڕە سەیروسەمەریی کاری خوای گەورە لە پاراستنی بانگەوازەک و گەیشتن بە قۆناغی وا کە بە خەیاڵی کەسدا نەهاتووە! بریا بانگخوازان و فێرخوازان لەم ڕێسا نەگۆڕە تێدەگەن، تا پەلە نەکەن لە نەقد و فەتوا و هۆشداریدان لە هەموو کارێکی چاکسازی کە کۆمەڵێک لە ئوممەتەکە بۆ تێکشکاندنی کۆتوبەند و ئازادکردنی دیلەکانیان پێی هەڵدەستن. ئەحمەد خالید هاجری: https://t.me/Ahmadhajry

  • 5 июл. 2025 г.1 240514из ibnjas

    جا وەڵا خۆشە دەنگدەری پارتی و یەکێتی بی، یان چەکداری میلیشیاکانیان بیت... و ئەمڕۆش بەڕۆژوو بیت بەبۆنەی چییەوە قوربان؟ وەڵا خوای گەورە لەمڕۆژەدا موسا و قومەکەی لەدەست فیرعەون ڕزگارکردووە!!! داماو تۆ لەوێ بوویتایە لەگەڵ فیرعەون نوقم ببویت. ئیتر خۆ خواش بەڕەحمە و نابێ بڵێین ئەو ڕۆژووە بستێ ناچێ بۆ ئاسمان!!!

  • 4 июл. 2025 г.1 200202из jangyragayandn1

    🤲 بسم الله الرحمن الرحيم نەسیم هەڵمەتێکی خەیرییە کە بۆتاوێک ئارامی بەسەر سنگی هەژاراندا دێنێت و دڵخۆشییان بۆ دەگێڕێتەوە. لەژێر ڕۆشنایی فەرموودەی «ئیمانداران وەك یەک جەستە وان» هەڵمەتی حەوتەم بە دروشمی #نەسیمی_غەززە لە کوردستانەوە ڕادەگەیەنین. ✔️ هەڵمەتەکە تەنها ١٠ ڕۆژ بەردەوامدەبێت. ✔️ ئەم هەڵمەتە سەر بە ستافی جودییە. ✔️ پرۆژەکان خۆراک و پارەی نەقدین. ✔️ بەڕێزان تا بۆتان دەکرێت هاوکارییەکانتان بە ڕێگای FIB بنێرن، گەرنا وێنەی کارتی ئاسیا. ✔️ تەنها بە دانانی ستۆرییەکیش بێ بەشداربە. 🗺 پارەی ئەوروپا، ئێران و تورکیا وەردەگرین. 💓 FIB: 07503709011 07833571766 07702121644 💓 Fastpay: 07712157575 07702121644 ❤️ Asia: 07765527923 💙 Korek: 07503709011 💰بۆ بەشدارییکردن لە هەڵمەتی «نەسیمی غەززە»، بۆ ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ مووچەیان لەسەر بەغدایە 🖤کای کارت (حساب بانکی ڕافیدەین) بریکاری وەکیل 5213720473016603 بریکاری شەخسی 6269792369 🖤 زەین کاش 07719969760  ⚡️بۆ پەیوەندیی:⚡️ لەم تێلیگرامەوە ☟ «t.me/Gazzakurd» ⚡️ بۆ پەیوەندی تەلەفوونی: ⚡️ «07765527923» «07503709011» ـ

  • 26 июн. 2025 г.1 230473из Durbeen

    إنا لله وإنا إليه راجعون دوای مانەوەی بۆ ماوەی چوار مانگ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئۆسلۆ لەنەرویج بەرەبەیانی ئەمڕۆ برای گەورەمان کاک خالید وەفاتی کرد . ولید فرج احمد 26_6_2025 دووربين :: Dorbeen.co @durbeen

  • 18 июн. 2025 г.1 1522714из zankoyzady

    تەفاسیلێک لەبارەی لایەنی عەقائیدی و سیاسیی جەنگ، بەتایبەت جەنگی نێوان ئێران و وڵاتێکیتری کافر (ئیسرائیل، ئەمریکا، ئەورووپا).

  • 19 мая 2025 г.1 740445из salahaddinahmed

    جیهادێک بەبێ دەنگی! بەبێ موجامەلە! بەبێ موجادەلە! بەبێ موزایەدە! بەبێ خۆعەڕزکردن! بەبێ خۆدەرخستن! دەڕۆن ئینجا خەڵک دەیانناسێ! ئینجا خەڵک دەزانێت وێنەکانیان چۆنە! دەڕۆن و شتێک لەدوای خۆیان جێناهێڵن! خانوو، سەیارە، میرات، هیچ شتێک! تەنها وێنەیەکی سادە و عەمەلێکی گەورە! ئەوان تاقانەکانی مرۆڤایەتی و جیهانن! پیاوی مەیدان و جیهادن! ئەوان پیاویان پێناسادینەوە لەسەردەمی نەمان و کەمبوونەوەی پیاودا! ئەوان ئیمانیان بە مانا ڕاستەقینەکە پێناساندینەوە لەسەردەمی نەمان و کەمبوونەوەی ئیماندا! ئەوان پیاوانێکن بە بروانامە و دال و پڕۆکانیان ناناسرێنەوە! بە حیمایە و ئۆتۆمبێلە درع و گرانبەهاکانیان ناناسرێنەوە، بەڵکو بە ئیمان و عیززەت و قوربانیدان و خۆڕاگری و سەربەرزی و چۆکدانەدان و جیهاد و ئارامگری و .... دەناسرێنەوە! بەرزترین بڕوانامەی ئەوان شەهیدییە! لوتکەی داواکارییان ڕەزامەندی خوای گەورەیە! جوانترین دروشمیان یان شەهید بوون یان سەرکەوتنە! شەهیدبوونیش گەورەترین سەرکەوتن و هیوایانە! ئەوان لە مردن ڕاناکان بەڵکو بۆی ڕادەکەن! لەبەر شتی گەورە سەرقاڵ نیین بە شتی بچووک! لەبەر شەڕی دوژمن سەرقاڵی شەڕی موسڵمان و ناوخۆیی نیین!

  • без подписи

  • ❞ئەم سەرۆکە پەڕۆکە گەر لە خۆمە بۆ لە (ڕۆم)ە؟! خەڵاتی ئاشتیخوازی بۆچی (زەنگ)ە؟!❝ مامۆستا کرێکار شیکردنەوە: ئەم دێڕە شیعرە بەشێکە لە شیعرێکی درێژتر، لەو ساڵەی کە خەڵاتی ئاشتیخوازییان دا بە مەسعوود بەرزانی لە (ڕۆما)ی پایتەختی ئیتاڵیا شوێنی نیشتەجێبوونی پاپا، گوایە نیشانەی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی ئەو دەرەخات! لە کاتێکدا خەڵاتەکە زەنگۆڵەیەک بوو، زەنگۆڵەش، ڕۆمانییەکان وەکوو ڕەمزێکی مەسیحیانە دەیبەخشنەوە، ئێستاش ناویان لێناوە خەڵاتی جیهانی! مامۆستاش لە دێڕێکی شیعرەکەیدا، ئاماژە بەوە دەدات، ئەم سەرۆکە پاتاڵە گەر لە خۆمە و کوردە و موسوڵمانە، ئەرێ بۆچی لە ڕۆمای مەسحیەت و ڤاتیکانە، ئاخۆ بۆچی ئەوان ئەوەندە لێی ڕازین و ئەمیش هێندە بۆیان پەرۆشە؟ ئەدی ئەگەر ئەم خەڵاتە خەڵاتی ئاشتیخوازییە و هیی مەسیحیەت نییە، ئەی بۆچی زەنگۆڵەی کەنیسەیە و شتێکیتر نییە؟ خەمی هەمووی بەلایەک و خەمی مەدخەلی و حیزبە ئیسلامییەکانیش بەلایەک، ئاخۆ کەی تێدەگەن کێ موسوڵمانە و کێ کافرە؟ دڵنیام دین و ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمییش تێیان ناگەیەنێت، لەدەستچوون... خوای گەورە دەفەرموێت: { مَا كَانَ إِبۡرَ ٰ⁠هِیمُ یَهُودِیࣰّا وَلَا نَصۡرَانِیࣰّا وَلَـٰكِن كَانَ حَنِیفࣰا مُّسۡلِمࣰا وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِینَ } [سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ: ٦٧] واتە: ئیبراهیم نه جووله‌که بووه و نە مەسیحی، به‌ڵکوو ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار و موسڵمان بووه و له پێڕی موشریکاندا نه‌بووه‌.

یادی خیلافەت — tgindex