- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 14
- Всего постов
- 30
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 281
- 1/48двое суток
- 322
- 1/72трое суток
- 347
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
جا ئه‌مه‌یش ئیختیلاف و راجوێییه لەنێوان ئه‌م سه‌حابییه به‌ڕێزانه‌دا له سه‌ر مه‌سئه‌له‌ی «کفرٌ دون کفرٍ»؛ ئه‌مه له نێوان ئیبنومه‌سعود و ئیبنوعه‌بباسدا روویداوه‌و ده‌بێت به سه‌نه‌ده‌کانیشیدا بڕۆینه‌وه. کورته‌ی نه‌تیجه‌که‌یش ئه‌وه‌یه: بۆچوونه‌که‌ی ئیبنوعه‌بباس ره‌دده‌کرێته‌وه‌و قه‌ولی ئیبنومه‌سعود ته‌رجیح پێده‌درێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌لیله‌کانی قورئان، سوننه‌ت و سیره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایش (علیه الصّلاة والسّلام) زیاتر پشتگیریدەکەن. که وابوو ئه‌م برا به‌ڕێزانه پێویسته ئه‌وه بزانن که مه‌سئه‌له‌ی «کوفرٌ دون کوفرٍ» به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌م حاکمانەی، که به غه‌یری دینی خوا حوکمده‌که‌ن ناگرێته‌وه، چونکه ئه‌مانه هه‌موویان: حوکمی خوای په‌روه‌ردگاریان لاداوه‌و حوکمی خۆیان هێناوه، که پێیان په‌سه‌ندبووه، ته‌شریعێکی تریان کردووه، پاشان حوکمیان به‌م حوکمه‌ی خۆیان کردووه. ئه‌م سێ ره‌فتاره هه‌رسێکیان مایه‌ی کافربوونن؛ هه‌رکه‌سێک شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره‌ی خستبێته که‌ناره‌وه‌و ته‌نفیزینه‌کات، ئەوا ئەو کەسە کافره. پاشان شه‌رتیش نییه ئێستا بڵێین: هه‌ر مه‌سعود بارزانی ده‌گرێته‌وه؛ ره‌ئیس عه‌شیره‌تێکیش هه‌ر وایه‌و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یش ده‌گرێته‌وه، که به هه‌رشێوه‌یه‌ک داوه‌ری ده‌که‌ن. + جا ئه‌وه‌ی به شه‌ریعه‌تی خوا حوکمناکات: یه‌که‌م- حوکمی خوای گه‌وره‌ی لاداوه. دووه‌م- حوکمێکی داڕشتووه. سێیه‌م- ئەو حوکمه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا چه‌سپاندووه، واتە: حوکمی کوفرینی چه‌سپاندووه. که وابوو ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌ڵێت: حوکمی تاغوتانی کوردستان ئه‌وه‌یه که «کفر دون کفر»ە، سه‌رۆک وه‌لی ئه‌مره‌و موسوڵمانه! ئه‌وه زۆرزۆر بەهه‌ڵه‌داچووه‌و ئاگای لەحوکمه شه‌رعییه‌کان نییه؛ چونکه هه‌رکه‌سێک ئه‌و هه‌موو یاسایانه موخالیف به شه‌ریعه‌تی ئیسلام بنووسێت و پیاده‌یانبکات و به زۆر بیسەپێنێت بەسه‌ر خه‌ڵکیدا، ئەوا پێی کافرده‌بێت و کوفره‌که‌یشی موتڵه‌قه‌و لەئوممه‌ت و دینه‌که چووه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌و دادگایانه‌یش که له کوردستاندا حوکمیان پێده‌کرێ، حوکمیان کوفره‌و ئه‌و هه‌موو قانونانه‌ی که ده‌رچوون موخالیف به شه‌ریعه‌تی ئیسلام له کوردستانداو ئێستا ته‌نفیزده‌کرێن هه‌موویان کوفری به‌واحن؛ جا هه‌رکه‌سێک به‌شداربووبێت لە: داڕشتنیدا، په‌سه‌ندکردنیدا، ته‌ئیدکردنیدا، ئیمزاکردنیدا پێی کافربووه بەکوفری موتڵه‌ق و لەئیسلام پێی چووەته ده‌ره‌وه، بەقسه‌ی کابرایه‌کی مه‌دخه‌لیی نه‌خوێنده‌وار، که بیهێنێت و بڵێت: ئا ئه‌مه کوفری بچووکه‌و خاوه‌نه‌که‌ی له دین ناباته ده‌ره‌وه، ئه‌و حوکمه شه‌رعییانه به‌وه ناگۆڕێت؛ واللّه تعالی أعلم. https://krekar.co/Faqbash.aspx?FolderID=1061&babet=20
فه‌رموویه‌تی: «لَيْسَ بِكُفْرٍ يَنْقُلُ عَنِ الْمِلَّةِ وَلَكِنَّهُ كَفْرٌ دُونَ كُفْرٍ» -ابن عبد البر، التمهيد: 17/166؛ البیهقي، السنن الكبرى: 20899]؛ واتە: ئه‌مه کوفرێک نییه خاوه‌نه‌که‌ی له دین بباته ده‌ره‌وه، بەڵام کوفری بچووکه. ئه‌مه ریوایه‌ته‌که‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی سه‌نه‌ده‌که قسه‌یانکردووه، ده‌رباره‌ی هیشامی کوڕی حوجه‌یره، ئیمامانی به‌ڕێزی موحه‌قیقی وه‌کو ئیمام ئه‌حمه‌دو ئیمام یه‌حیای کوڕی مه‌عین و ئه‌مانه فه‌رموویانه: «ضعیفٌ جدّاً» [ابنُ أبي حاتم، الجرح والتعديل:9/54؛ ابن عدي، الكامل في ضعفاء الرجال : 8/814]؛ واتە: ئێجگار لاوازه! پاشان زانستی فه‌رمووده‌وانی پێنج کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کییه، پێنج زانستی سه‌ره‌کییه که یه‌کێک له‌وانه پێیده‌وترێ «علل»؛ عیلمی عیله‌ل یه‌عنی زانین و دۆزینه‌وه‌ی لاسه‌نگییه‌که که بووه بەسه‌به‌بی ئه‌وەی که حه‌دیسه‌که زه‌عیف بکرێ. ئه‌و ئیمامه به‌ڕێزانه‌ی له‌مه‌یان کۆڵیوه‌ته‌وه، گه‌یشتوونه‌ته نه‌تیجه‌ی ئه‌وه که وشه‌ی «کُفرٌ دونَ کفرٍ»ەکه قسه‌ی تاوس خۆیه‌تی، هیی ئیبنوعه‌بباس نییه. به‌ڵام ده‌بینیت یه‌کێکی وه‌کو عه‌لی کوڕی عه‌بدولحه‌میدی حه‌له‌بی کتێبێکی داناوه به ناوی «القول المأمون» که له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه که گوایه فه‌رمووده‌که راسته‌و سه‌حیحه‌و ئه‌مه «کفرٌ دونَ کفرٍ»ە‌و ئیتر به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ری رۆیشتووه. به‌ڵام به‌ته‌ئکید ئه‌وه هه‌روه‌کو باسی ده‌که‌ینه‌وه به حه‌ول و قووه‌تی خوای گه‌وره‌و دوایی دێینه سه‌ر سه‌نه‌ده‌که‌ی و زۆر به ته‌فسیل باس له سه‌نه‌ده‌کەی ده‌که‌ینه‌وه، کە وا نییه. خاڵی سێیه‌م- ئه‌وه‌یه که پێیانده‌ڵێنه‌وه: باشه ئه‌گه‌ر قه‌ولی سه‌حابییه‌ک خیلافی قه‌ولی سه‌حابییه‌کی تر بوو، خۆ ئێمه ناتوانین ته‌رجیح به ده‌لیله‌که بده‌ین؟ ئه‌ڵێین: به‌ڵێ؛ چونکه حه‌ق له یه‌کێک له‌و دوو بۆچوونه‌دایه‌و ده‌بێت ته‌ماشای ئه‌و دوو بۆچوونه بکه‌ین و ناشێت بۆچوونی سێیه‌م دابمه‌زرێنین. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئیبنومه‌سعودو ئیبنوعه‌بباس دوو بۆچوونی جیاوازیان له‌م قه‌زییه‌دا هه‌بوو، ناشێت یه‌کێک له تابیعین و پێشه‌وایه‌کی دین، یان یه‌کێک له‌م سه‌رده‌مه‌دا بڵێت: وه‌ڵا من بۆچوونی سێیه‌مم ئه‌مه‌یه! چونکه ره‌ئی و بۆچوونی نوێ لەدوای ره‌ئی و بۆچوونی سه‌حابییه‌کانه‌وه دروستناکرێ. یه‌عنی ئه‌گه‌ر ئه‌وان له بابه‌تێکدا یه‌ک یان دوو بۆچوونیان هه‌بووبێت، ناکرێت زانایه‌کی پاش ئه‌وان بێت و له‌و بابه‌ته‌دا بۆچوونێکی نوێ دابمه‌زرێنێت. بۆیه ئه‌ڵێین: له‌و بابه‌ته‌دا حه‌ق یان له‌لای ئیبنومه‌سعووده یان له‌لای ئیبنوعه‌بباسه؛ ده‌بێت توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌مه‌یان بکرێ. ئه‌وانه‌ی که توێژینه‌وه‌کانیان کردووه ده‌رباره‌ی ئیختیلافی سه‌حابه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و چارەسەرانه؛ بۆ نموونه سه‌یدونا ئه‌بوبه‌کر (ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) لەمه‌سئه‌له‌ی شه‌ڕی ریدده‌دا بۆچوونی یاوه‌رانی تری هه‌موو ره‌دکرده‌وه‌و بۆچوونی خۆی پێ په‌سه‌ندبوو، له‌وانه بۆچوونی عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب (خوا لێی رازیبێت) که ئه‌بوبه‌کر فه‌رمووی: "به خوا قه‌سه‌م جیهادیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م، بەسه‌به‌بی له‌تەگوریسێک که ئه‌ژنۆی وشترێکیان پێبه‌ستۆته‌وه‌و زه‌کاته‌و لەزه‌مانی پێغه‌مبه‌ری خوادا (علیه الصّلاة والسّلام) داویانه‌و ئێستا نایده‌نه من". یان عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب (ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) بۆچوونی جیاوازی یاوه‌رانی ده‌رباره‌ی ته‌کبیرکردن له نوێژی جه‌نازه‌دا به‌وه کرده یه‌ک، که فه‌رمووی: "چواره". یان عائیشه (خوا لێی رازیبێت) که بیستی ئه‌بوهوره‌یره (خوا لێی رازیبێت) فه‌رموویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به به‌رده‌م نوێژکارێکدا تێپه‌ڕێت، نوێژه‌که‌ی به‌تاڵده‌بێته‌وه". فه‌رمووی: "خۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) نوێژیده‌کردو منیش لهبه‌رده‌میدا راکشابووم له‌نێوان ئه‌وو قیبله‌دا". ئه‌مەیش هه‌ر ئیختیلافی سه‌حابه‌یه. هه‌روه‌ها به‌رپه‌رچی ئیبنوعومه‌ری دایه‌وه (خوا لێی رازیبێت) که بیستی ئه‌و ده‌فه‌رموێت: "مردوو به شیوه‌ن و گریانی که‌سوکاره‌که‌ی سزاده‌درێ". فه‌رمووی: "ئه‌بوعه‌بدوڕڕه‌حمان (واته ئیبنو عومه‌ر) لێیتێکچووه، یان بیری نه‌ماوه، که وا نییه". ئه‌مه‌یش هه‌ر راجیایی سه‌حابه‌یه. هه‌روه‌ها ئیبنومه‌سعود (خوا لێی رازیبێت) فه‌توایدابوو که "هه‌رکه‌س مردوویه‌ک بشوات، پێویسته دوایی غوسڵی خۆی ده‌ربکاته‌وه، هه‌رکه‌سیش ده‌ستی لێبدات، ده‌بێت ده‌ستنوێژبگرێته‌وه". دایکه عائیشه (خوا لێی رازیبێت) زۆر تووڕەبوو هاواری له خه‌ڵکه‌که کرد‌و فه‌رمووی: "ئه‌رێ هۆ خه‌ڵکینه مردووه‌کانتان به پیس حسابده‌که‌ن؟!". هه‌روه‌ها ئیختیلافی تر که له نێوانی سه‌حابییه به‌ڕێزه‌کاندا روویانداوه.
ئایا حوکمنەکردن بەقورئان کوفری بچووکە؟! برایه‌کی به‌ڕێز پرسیاریکردووه‌و زۆر جاریش ئه‌و پرسیاره چەندبارە ده‌کرێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌گه‌ڵ مه‌دخه‌لییه‌کاندا ده‌که‌ونه موناقه‌شه‌وه، که مه‌دخه‌لییه‌کان ده‌رباره‌ی حاکمانی کوردستان، که حوکم بەشه‌ریعه‌تی خوا ناکه‌ن ده‌ڵێن: کوفری ئه‌مان (کُفرٌ دونَ کُفرٍ)ە، واته: کوفری بچووکه‌و پێیناچنه ده‌ره‌وه لەدین؛ رای ئێوه چییه؟ وه‌ڵامی مامۆستا کـرێـ. ــکـ!ر کاتێک که باس لەکوفری تاغووت ده‌که‌ین، واته: ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی که حوکم بەشه‌ریعه‌تی خوای په‌روه‌ردگار ناکه‌ن، یه‌کێک له‌وانەمان لێ راستده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێت: کاکه تۆ چووزانیت، ئیبنوعه‌بباس ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه «کُفرٌ دونَ کفرٍ»ە، واته: ئه‌وه کوفری بچووکه! جا ئه‌م بابه‌ته به ته‌ئکید زۆر ئه‌خایێنێت و هه‌ر ده‌بێت به زنجیره ده‌رسێکی موفه‌سه‌ل جوابیبده‌ینه‌وه به حه‌ول و قووه‌تی خوای په‌روه‌ردگارو درێغیشی لێناکه‌ین؛ به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند تێبینییە‌ک هه‌یه پێویسته بیخه‌مه روو که زۆر گرنگن: خاڵی یه‌که‌م- ئه‌وه‌یه که تۆ له سه‌ره‌تاوه له مێشکت بچه‌سپێت هه‌موو ئه‌و عوله‌مای ئوممه‌ته له یاوه‌رانه‌وه بۆ تابیعین بۆ زانا به‌ڕێزه‌کانی تری ئه‌م ئوممه‌ته، بۆ ئیبنوته‌یمییه، بۆ ئیبنولقه‌ییم، بۆ ئیبنو که‌سیر هه‌تا ئه‌م سه‌رده‌مه، هه‌تا ده‌گات به موحه‌ممه‌دی کوڕی ئیبراهیم؛ موفتیی پێشوو، هه‌تا ده‌گات به ئیبنوبازو ئیبنو عو‌سه‌یمین و ئه‌حمه‌د شاکر، به‌و به‌ڕێزانه هه‌موویان، هه‌موو ئه‌مانه فه‌رموویانه: "ئه‌گه‌ر لەواقیعه‌یه‌کدا شته‌که روویدا، ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێکدا روویدا، بۆ نموونه؛ ئه‌میرێکمان هه‌یه، خه‌لیفه‌یه‌کمان هه‌یه، وه‌لی ئه‌مرێکمان هه‌یه موسوڵمانه‌و غه‌نیمه‌تمان که‌وتۆته به‌رده‌ست و لەزمنی ئه‌و غه‌نیمه‌ته‌دا شتێکی زێڕی تێدایه، که زۆر به‌قیمه‌ت و زۆر جه‌وهه‌رییه، که‌چی هه‌ڵیگرتووه بۆ خۆی، لەکاتێکدا مافی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه، که به‌شداربوون لەجیهاده‌که‌داو پێویسته ئه‌وەیش وه‌کو غه‌نیمه‌ت دابه‌شبکات، به‌ڵام ئه‌م ره‌ئیسه‌مان ته‌وزیعیناکات و هه‌ڵیئه‌گرێت بۆ خۆی، ئه‌مه «کفرٌ دون کوفرٍ»ە؛ واته: مادام له یه‌ک حادیسه‌دایه، که هه‌واوهه‌وه‌سی خۆی ده‌خاته پێش شه‌ریعه‌ته‌که‌وه، ئه‌وه کوفری بچووکه‌و لەدین نایکاته ده‌ره‌وه. ئه‌مه یه‌که‌م خاڵە که پێویسته لەناخی هه‌مووتاندا بچه‌سپێت؛ «کفرٌ دونَ کفرٍ» له یه‌ک حاڵه‌تدایه که نه‌یکردووه به قانون. ئه‌م تاغوت و ملهوڕانه بۆ نموونه قانونێکیان ده‌رکردووه بەناوی دژه تیرۆر، هه‌مووی دژایه‌تیی دینی خوای په‌روه‌ردگار ده‌کات. پاشان ئه‌و قانونانه‌ی تر، که ده‌ریانکردووه له په‌رله‌مانی کوردستاندا، لەڕۆژی یه‌که‌مه‌وه تا ئێستا موتابه‌عه‌ی هه‌مووی بکەن، ده‌بینن زیاتر له (٩٨٪)ی موخالیف به شه‌ریعه‌تی ئیسلامه! ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی: ئابووری، بانک، کشتوکاڵ، پیشەسازی، بازرگانی، کاروباری سه‌ربازی، شت کڕین، سیلاح کڕین، رێکەوتنی ده‌رەکی له‌گه‌ڵ: ئه‌م تاغوت و ئه‌و تاغوت، ئه‌مریکا، ئه‌وروپا، رێکەوتن له‌گه‌ڵ سوڵته‌ی مه‌رکه‌زی، کوشتنی موسوڵمانان، زیندانیکردنی موسوڵمانان، هه‌بوونی ته‌عزیب و سزا، سوکایه‌تیکردن به قورئانی پیرۆز لەزیندانه‌کانداو له ده‌ره‌وه، هه‌رچی که کردوویانه به ته‌علیمات و قانونه‌وه، هه‌موویان کوفری به‌واحن. بۆیه به رووی مه‌دخه‌لییه‌کاندا راستببنه‌وه‌و بڵێن: ئاده‌ی بۆمان بسه‌لمێنن که ئه‌گه‌ر که‌سێک قانونی موخالیف به ئیسلامی ده‌رکردبێت، ئه‌وا کاره‌که‌ی «کفرٌ دونَ کفرٍ»ە!. خاڵی دووه‌م- که ئه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێین: ئه‌م وشه‌ی «کفرٌ دونَ کفرٍ»ە، با جارێک بزانین ئایا ئه‌م ریوایه‌ته بۆ خۆی چه‌ند راسته‌و ئایا ئه‌مه راسته که ریوایه‌تی ئیبنوعه‌بباسه؟ ئێوه ئه‌و هه‌موو ئایه‌ت و فه‌رمووده‌تان ره‌دکردووه دەربارەی: عه‌قیده، ته‌وحیدی حاکمییه‌ت، ده‌سه‌ڵات و حوکم، ئایا ئه‌مه راسته ئه‌م سه‌نه‌ده؟ لێره‌دا زۆر به کورتی ده‌ڵێین: ئیبنو ئه‌بی حاته‌م و حاکم له موسته‌دره‌کی خۆیدا، هه‌روه‌ها به‌یهه‌قی له سونه‌ندا و مه‌روه‌زی له کتێبی «تعظيم قدر الصلاة » و ئیبنو عه‌بدولبه‌ڕ لەکتێبی ته‌مهیددا، ئه‌مانه هه‌موویان ریوایه‌تیانکردووه به سه‌نه‌دو ده‌ڕواته‌وه بۆ یه‌کێک ناوی هیشامی کۆڕی حوجه‌یره‌و ئه‌و له تاوسه‌وه ریوایه‌تیکردووه‌و تاوسیش که لەتابیعینه له ئیبنوعه‌بباسه‌وه ریوایه‌تیکردووه، ئه‌و ده‌رباره‌ی فه‌رمایشته‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار کە ده‌فه‌رموێت: {وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُون} المائدة: ٤٤؛ واتە: جا ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری به‌و به‌رنامه‌یه نه‌کات که خوا دایبه‌زاندووه، ئائه‌وانه بێباوه‌ڕن.
без подписи
مامۆستا ئارام خەلەکانی؛ لەلایەن میلیشیایەکی یەکێتییەوە دەستگیرکراوە! تاقمێک لەمیلیشیاکانی یەکێتی، مامۆستا ئارام خەلەکانییان بەهۆکارێکی نادیار دەستگیرکردووەو تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. ئاشکرایە هەتا موسوڵمانان لەژێر سایەی رەشی عەلەمانییەکاندابن، وەها دەچەوسێنرێنەوەو سوکایەتییان پێدەکرێ، لەبەرئەوە پێویستە بەهەر قوربانیدانێک بێت، موسوڵمانان هەوڵبدەن بۆ دامەزراندنی ئیمارەتێکی ئیسلامی و بەدارولئیسلامکردنەوەی کوردستان..
без подписи
لەکۆسپ و سەختیی زیندانەوە بۆ کاریگەریی هەتاهەتایی ن: سەعد دیدات ﴿إِنَّا سَنُلْقِي عَلَيْكَ قَوْلًا ثَقِيلًا﴾ ئەم ڕێبازە هێندە ئاسان نییە هەرکەسێک هات شانیبداتەبەرو پێیوابێت ئەهلی هەڵگرتنی ئەم پەیامە بەرزەیە. ئەم دینە پیاوی خۆی دەوێت، کەسێکی دەوێت ئامادەی قوربانیدان بێت، لە وتنی حەق سڵنەکاتەوەو بەقووڵییەوە لەڕاستیی ئەم فەرموودەیە تێگەیشتبێت: (أفضل الجهاد كلمة حق عند سلطان جائر). ئەم ڕێگەیە تەنانەت ئەگەر بەشێکی کەمی جەنگان و ململانێشی تێدابێت، هێشتا ورەو بەخشینی دەوێت بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای تەوحید. ئەوەی ئێمە لە «شێخی زیندان»دا بڕبڕەی پشکی سەرسامبوونمان بوو -جگە لەعیلم و مەعریفەکەی- کە لە زانایانی دیکەیشدا هەبوو. بەڵام بۆچی کاریگەریی ئەو بەو جۆرە زەق و قووڵ بوو؟ چونکە ئەوانی دیکە لەوانەیە بەو هەموو قۆناغە سەختانەی: ئەشکەنجە، لێدان، سزای دەروونی و دوورخستنەوە لەنیشتیمان و شار‌و کەسوکاریاندا تێپەڕنەبووبێتن. کاتێک مرۆڤ بەئەزموون و کردار فیکر‌و دینداریی خۆی لەژیانیدا جێبەجێدەکات، ئەوا شوێنپەنجەیەکی زۆر قووڵتر لەدوای خۆی جێدەهێڵێت، بەراورد بەکەسێک کە تەنها زانستەکەی خوێندووەو لەژێر فێنکیی سپلیت و لەسەر گەرمی و نەرمی جێگەکەیەوە وانەکان دەڵێتەوە. لەبەرئەوە دەبینین کەسایەتیی "کـ،ـر ێـ ـکــ،ـار" کەسایەتییەکی کاریزماییە لە: فەلسەفە، شیعر، شیکاری سیاسی، بابەتی فیقهی، دەعوەو خیتابە، نوسینی ئەکادیمی، وەرگێڕان و ئەفکار و موستەڵەحاتی کۆن و نوێ، لەهەموو بوارەکاندا دەستی نووسین و ئاوازی قسەکردنی هەیە، ئەوەیش کەم کەس ئەتوانێت ئاوا بێمنەتانە لەو هەموو دەریایەدا مەلەبکات! جا لەبەرئەوەیە دەبینین: کەسایەتیی کـ،ـر ێـ ـکــ،ـار زۆر بەڕوونی لەکۆسپ و سەختیی زیندانەوە بۆ کاریگەریی هەتاهەتایی هەنگاودەنێت.
زۆر بەتاڵیت، چونکە خەمی ئوممەت ناخۆیت! دکتۆر عەبدولدائیم لە پۆدکاستی ئوممەتدا وتی: “هەمیشە ئەو کەس و گرووپانەی ڕووگەنمایان ونکردووە، ملمانێی مسوڵمانان دەکەن، کەچی لە بەرانبەر کوفردا بێدەنگ کەوتوون.“ ئەمە قسەکەی شێخی زیندانمان بیردەهێنێتەوە، ئەفەرموێت: "موسڵمان ئیشی زۆرە بۆ ئوممەتەکەی بکات، تۆ کە بێ ئیشیت و نازانی چی بکەیت، هی ئەوەیە خەمی ئوممەتەکەت هەڵنەگرتووە، دەنا ٢٤ کاتژمێر بەشی ئیشی ئوممەت ناکات!“ هەر بەڕاستی چۆن ئەکرێت گەنجێکی پڕ وزە و بەرپرسیارێتی، وزەی خۆی لە موناقەشەی سۆشیاڵمیدیادا خەرج بکات؟! چۆن دەکرێت ڕووگەنمای خۆی ون بکات و پشت لە دوژمن هەڵبکات و تیری دەستی ڕووبکاتە ئوممەتەکەی؟! ئاخر گەر بزانی چەندە ئیشت زۆرە و چەندە کەلێنت پێ دەگیرێت بۆ ئوممەتەکەت، ناتپەرژێتە سەر هەڵەی براکەت، ناتپەرژێتە سەر پشوودانێکی کورتیش، چجای دەستبەتاڵی و بێ ئیشی! #Shwankurd
ئایا راستە پێغەمبەری پێشەوامان (صلی الله علیه وسلم) موتعـ ـەی حەڵاڵکردووە، بەڵام دواتر عومەری کوڕی خەتاب (پەروەردگار لێیڕازیبێت) حەرامیکردووە؟!
без подписи
زەواجی بن دیوار، یان زەواجی میسیار؟! ن: د. کەریم ئەحمەد ئەمەی ئەمڕۆ مومارەسەئەکرێ ئەو زەواجە نییە، کە تێیدا ژن دەست لەهەندێک لەمافەکانی خۆی هەڵدەگرێت وەکو؛ نەفەقە، میرات، نۆرە.. تاد. بەڵکو زەواجێکی نهێنی و ژێراوژێرە، کەس پێینازانێت، بەتایبەت کەسوکاری ژنەکە!. پیاوەکە بەنهێنی و بەدزییەوە ئەچێتە لای ژنەکەی، نە ئەوێرێت و نە ڕووی دێت لەگەڵیا ئەم ماڵ و ئەو ماڵ بکات و سەردانی خزمان بکات. لەئامانجەکانی زەواج، غەیری تێرکردنی ئارەزووەکان، هیچی تری تێدا نییە! زۆربەی هەرە زۆریان لەدادگای باری کەسێتیدا تۆمارنەکراون. گەورەترین کێشەی ئەم زەواجە ئەوەیە: کاتییە، ئەوانەیشی دەستیانداوەتی وەکو مەشروب خواردنەوە مودمین بوون لەسەری و زووزوو حەز بەگۆڕینەوەیان دەکەن و بەیەک و دووەوە ناوەستن! بەشێک لەمانە باوەڕیان بەمەزهەب نییە، بەڵام بۆ ئەم ئیشە ئەبنە حەنەفی و بەڵگە بەفەتوای حەنەفییەکان ئەهێننەوە، کە ئەڵێت: بێوەژن خۆی وەلی ئەمری خۆیەتی! بەشێک لەوانە تازە کیسەن، ئەوانەن کە جاران هەژاربوون و لەپڕێکدا دەوڵەمەندبوون. بەکورتی: ئەم زەواجە لەموتعەی شیعەکان خراپترە، نە میسیارەو نە زەواجی ئاساییە.
без подписи
گەورەیی ئیسلام لەوەدایە: ئەو هەموو شێخ و مەلایەی تێدایەو هێشتا وەکو خۆی ماوەتەوە! ن: د. کەریم ئەحمەد ڕەحمەتی خوا لەکاک ئەحمەدی موفتیزادە کە دەیفەرموو: "گەورەیی ئیسلام لەوەدایە: ئەو هەموو شێخ و مەلایەی تێدایەو هێشتا وەکو خۆی ماوەتەوە!". ئەمشەو چاوپێکەوتنەکەی مەلا کامەرانی گۆڕانم بینی لەسەر زەواجی میسیار، ڕاستیی ئەو قسەیەی کاک ئەحمەدم بۆ دەرکەوت. من پێش ئەوەی کامەران دانیپێدابنێت کە خۆی چەندین جار میسیاریکردووە، وتم: گومانئەبەم هەر مەلایەک ڕەوایەتیی بەزەواجی میسیار، یان موتعە بدات، ئەوا خۆی ئەنجامیداوە، بۆیە ئەیەوێت بیشەرعێنێت، بەڵام زۆری پێنەچوو، زۆر بێشەرمانە وەکو ئەوەی کوڕ‌و کچ و ژنی نەبێت، دانیپێدانا کە خەریکی ئەو جۆرە زەواجەیە ! بەوەیشەوە نەوەستا، بەڵکو وای ڕاگەیاند: کە هەرچی موتەعەهید هەیە، هەموویان لەحەج و عومرەدا خەریکی ڕابواردنن و هەموویان لەوێ مەڵۆیەکیان ناوەتەوە! پێویستە موتەعەهیدەکان بێنە سەر خەت و حەقیقەت بۆ خەڵکی باسبکەن، ئایا شتەکە بەو شێوەیەیە، کە مەلا کامەران باسیئەکات! ئەگەر ئەمە ڕاستبێت، واتە: ئەبێت گومان بخەینە سەر هەموو کەسێک بەپیاوو ژنەوە، کە زووزوو ئەچن بۆ عومرە! لەو لاوە مەلایەک دادگاییدەکرێ لەسەر شەڕفرۆشتن بەکچان و لەم لاوە مەلایەک دانیپێدادەنێت، کە خۆی و هاوشێوەکانی هەموو ئیشیان بووەتە گەڕان بەدوای تێرکردنی ئارەزووەکانیاندا! لەو لایشەو بێباوەڕەکان خەریکی بڵاوکردنەوەی بێباوەڕیی خۆیان و گومان دروستکردنن لەسەر ئایین و ئەم مەلایانە بەنموونە ئەهێننەوە لەسەر بەدڕەوشتیی دیندارەکان، هێشتا هەر باشە خەڵکی نوێژئەکەن و هاتووچۆی مزگەوت ئەکەن و بەموسوڵمانی ماونەتەوە! ئەم جۆرە مەلایانە ئەبێ پێش هەموو شتێک: ڕیشەکانیان بتاشرێ، مێزەریان لەسەر لاببرێ، بەرەوپشت سواری گوێدرێژ بکرێن، بەناو بازاڕدا بگەڕێنرێن، خەڵکی تف و پیسایی بکەن بەسەریاندا، بۆئەوەی هیچ مەلایەکی تر جورئەتنەکات کاری وا بکات . داوەشێن بۆ خۆتان! ئەم هەموو گەنجە دیندارە، تەنانەت خۆیان لەنەزەریش ئەپارێزن، کەچی ئێوەیش بەکۆڵێک ڕیش و لەگەڵ هەبوونی ژن و منداڵدا، شوێنی ئارەزووەکانتان کەوتوون، بەوەیشەوە ناوەستن، هەوڵی شەرعاندنیشی ئەدەن!.
مامۆستا کـرێـ. ــکـ!ر: "میسیار سمێڵبابڕێکی کەنداوو گەدە زلێکی پارتی و یەکێتی ئەنجامیدەدەن، هەندێک لەئیسلامییەکانیش فێری ئەوە بوون"!
شام شەکرە! رۆژی دووشەممە؛ جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی، سەردانی شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا دەکات. سەرنجبدەن لەدووڕوویی کەناڵی ڕووداو، کاتێک کە نێچیر دەچێت بۆ سەردانی (بک..وژی کوردانی ڕۆژئاوا!) ئەوا شام دەبێتە شەکر! بەڵام کاتێک ئەو لەوێ نابێت، ئەوا دەبێتە پایتەخی تیرۆ.ری.س.تان و بک..وژانی کوردان! ئەرێ تاقمی: ژن، ژیان، ئازادی! لەکوێن و بۆچی ناڵێن: نێچیریش جاشی سەرۆکی سوریایە؟! یان ئاشکرایە تەنها زمانیان بۆ دژایەتیی موسوڵمانان درێژە؟! + چاوگ: کەناڵی باڵامبۆ. #دووڕوویی_کەناڵە_عەلەمانییەکان.
سیغەو میسیار چیین؟ لەوەڵامی پرسیارێکی مانگی رەمەزانی ساڵی (٢٠١٠ز)دا مامۆستا کـ ـرێکـ ــ!ر دەڵێت: "سیغە زینایەکی بەیاساییکراوە! میسیاریش هیی ئەم ڕۆژگارەیە، هیی دەوڵەمەندو مشەخۆرو بەرپرسە دزەکانە، هەندێک بەناو مەلای دینفرۆشیش بۆیان حەڵاڵدەکەن!".
📢 بڵاوکراوەیەکی نوێ کە دەبێتە چەکی دەستی هەموو بانگخوازێک! کاتێک (هزری قوڵی سەیید قوتب) و (قەڵەمی مامۆستا کرێکار) یەکدەگرن... بەرهەمەکەی دەبێتە ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بونیادنانی عەقڵ و ئیرادەی موسوڵمانان! بە شانازییەوە، کتێبی "ڕێبازی بانگەواز4" دەخەینە بەردەستی خوێنەرانی کورد. ئەم کتێبە تەنها تیۆرییەکی ساده نییە، بەڵکو دەستوورێکی مەیدانییە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە تاریکییەکانی واقیعدا ببنە هەڵگری مەشخەڵی گۆڕانکاری. لەم کتێبەدا چی دەخوێنیتەوە؟ ئەم بەرهەمە زێڕینە لە چوار باسی ستراتیژی پێکهاتووە کە وەڵامی کێشەکانی ئەمڕۆمان دەداتەوە: ⚔️ جوگرافیای ململانێکان: ناسینی بەرەی شیرک و بەرەی ئیمان، وە تێگەیشتن لە کەللەڕەقیی جاهیلییەت و ئەو باجە قورسەی مرۆڤایەتی لەژێر سایەی شیرکدا دەیدات. 🛡 دەرچوون لە بێهێزی و شکست: شیکارییەکی دەرونیی بزوێنه‌ر بۆ هۆکارەکانی لاوازی و ترسنۆکی، ئەم کتێبە پێت دەسەلمێنێت کە "شلگیری، یەکەمین هەنگاوی دووڕووبوونە" و فێرت دەکات چۆن حەقیقەتی هێز لە پشتبەستن بە خودادا بدۆزیتەوە. 🎭 هەڵماڵینی دەمامکی دوژمنان: ئاشکراکردنی پیلانە نەگۆڕو به‌رده‌وامەکانی دوژمن، بەتایبەت لێدان لەو (دەزگا تەزویرە ئیسلامییانەی) کە بە ناوی ئیسلامەوە دامەزراون بۆ ڕیشەکێشکردنی ئیسلامی ڕاستەقینە! كه ناسینی ئەم دەزگایانە نیوەی سەرکەوتنە. 🔋 هه‌ستی ئیمانیی و توێشووی ڕێگا: چونکە ڕێگای حەق سه‌خته، باسی کۆتایی تەرخان کراوە بۆ چەکی پشوودرێژی (نوێژ، دوعا، ڕۆژوو، تەقوا، و ئیرادەی ڕێبڕین)، تاوەکو بانگخواز لەبەردەم زریانەکاندا هه‌ره‌س نه‌هێنێت. 💡 ئه‌م كتێبه بۆ کێیە؟ بۆ هەر گەنجێک کە دەیەوێت لە میوانێکی سەر زەوییەوە ببێتە خاوەن په‌یام و پڕۆژه‌ی بنیاتنانه‌وه، بۆ هەر کادیرێکی سه‌رڕاستی دینداری کە دەیەوێت لۆژیکی وه‌هه‌م تێکبشکێنێت، وە بۆ هەر سەرکردەیەک کە بەدوای پارسەنگی دید و ڕێبازدا دەگەڕێت. 📍 ئێستا لە پێگه‌ی مامۆستا كرێكار KREKAR.CO بەردەسته!
كتێبی ڕێبازی بانگه‌واز به‌رگی چواره‌م نووسینی: سه‌یید قوتب وه‌رگێڕانی: مامۆستا كرێكار. له‌م به‌سته‌ره https://krekar.co/krebxanadetail.aspx?TypeID=41 یان له‌مه https://krekar.co/Files/Documents/182026135541REBAZY%20BANGAWAZ%204%20KREKAR.CO.pdf
لەنوێترین دیداریدا، مامۆستا سەرباز موحەمەد؛ بەو شێوەیە باسی کاریگەریی مامۆستا کرێکار دەکات.