پێگەی مامۆستا کرێکار
Статистикаکۆکراوەی سەرجەم بڵاوکراوەکانی مامۆستا کرێکار پێگەی فەرمی www.krekar.co @krekar_co @fatih_krekar
- Последний пост
- 1 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 1 032
- 1/48двое суток
- 1 182
- 1/72трое суток
- 1 275
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
https://krekar.co/krebxanadetail.aspx?TypeID=41
https://krekar.co/krebxanadetail.aspx?TypeID=41
مامۆستا کرێکار؛ حەوت ساڵ خۆڕاگری لە زیندانی تاغوتانی ئيتاڵیا! بەڵام ئایا عەقیدەو بیر دەفەوتێ بە کۆت و زنجیر؟!
ئەمڕۆ (٧) ساڵ بەسەر ماوەی زیندانی‌کرانی مامۆستا کرێکاردا تێپەڕدەبێت لەمێژووی (٢٠١٩/٧/١٥ز)دا بەداواکاریی وڵاتی ئیتاڵیا، مامۆستا کرێـ. ـکـ. ـار لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتی نەرویجەوە جارێکی تر زیندانیکرایەوە، پاشان لەمێژووی (٢٠٢٠/٣/٢٦ز)دا لەزیندانی ئەو وڵاتەوە رەوانەی زیندانێکی وڵاتی ئیتاڵیا کرا، هەروەها لەداگاییکردنێکی رووکەشدا هەمان حوکمی زیندانی‌کرانی (١٢) ساڵی بەسەردا سەپێنرایەوە، سەرەڕای داواکاریی بۆ تێهەڵچوونەوە بەو حوکمەدا، بەڵام وەک خۆی هێشتییانەوە. تۆمەتەکانیان ١) کۆمەڵێکی تیرۆریستییان لەئەوروپا دامەزراندووە. ٢) بەنیازبوون کەسانی دیپلۆماتیکی ئەوروپایی بفڕێنن. ٣) خەڵکیان بۆ سوریا، بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی، ناردووە. ٤) پەیوەندییان بەرێکخراوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و ئەلقاعیدەوە هەیە. ٥) دەخوازن حکومەتی عەلەمانیی کوردستان بڕوخێنن و خیلافەتی ئیسلامی لەجێگەیدا دابمەزرێنن. + هاوپێچ؛ بەستەری پوختەی دۆسییەی مامۆستا کرێـ. ـکـ. ـارو برایانی تر: https://www.dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=295&babet=15
مه‌دخه‌لێتی؛ سه‌له‌فییه‌ت نییه. م. كرێكار
"زیندان؛ ساردمانناکاتەوە لەخواناسی، بەڵکو بەهێزترماندەکات". مامۆستای گەورە - شێخی زیندان
لە خۆتەوە دەستپێبکە! https://youtube.com/shorts/7tKxEL9TQEc?si=0eisSAmEJQLfSeig
پەڕەی حەوتەمی پێگەی دووربین؛ لەلایەن فەیسبوکەوە سزادرا! روونکردنەوە؛ بۆ حەوتەم جار پەڕەی پێگەی دووربین لەلایەن فەیسبوکەوە سزlدرlیەوە! لەسەرەتای دامەزراندنی پەڕەی پێگەی دووربینەوە، تا ئێستا (٧) جار لەفەیسبوکدا سزادراوەو سڕراوەتەوە، بەڵام دەستەی سەرپەرشتیاری پێگەکە کۆڵیاننەداوەو لەچالاکییەکانیان بەردەوامبوون، لەئێستایشدا کار لەسەر گەڕاندنەوەی پەڕەی پێشوومان دەکەین، تا ئەو کاتەیش چالاکییەکانمان لێرەدا بەردەوامدەبن، بۆ هەر بابەتێکی پەیوەست بەدۆسییەی شێخی زیندlنەوە، چاوتان لەسەر #پێگەی_دووربین بێت و لەلای خۆتانەوە ئەم پەڕە نوێیە شەیربکەن، بۆئەوەی زۆرترین خوێنەری بەڕێز بیبینن. https://www.facebook.com/share/p/1D2X6fcqHy/
ئێمه عه‌له‌مانیه‌تمان پێ نامۆیه‌و سیاسه‌ت به‌شێكه له دینه‌كه‌مان.. قورئانه‌كه‌ی ئێمه زیاتر له حه‌فتا ئایه‌تی له‌سه‌ر حوكم و یاسا‌و سیاسه‌ته، پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئێمه سه‌لامی خوای لێ بێت دوای كۆچی بۆ مه‌دینه بۆته ده‌سه‌ڵاتداریی سیاسی ناوچه‌كه‌و ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراندووه، دوای خۆشی یاوه‌رانی نزیكی ئه‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری و پێشیان خستووه، دوای ئه‌وانیش به دووری 1291 ساڵ ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ی له عه‌قیده دینیه‌كه‌مانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه حوكمی نیوه‌ی سه‌ر زه‌وی كردووه.. ئه‌م شه‌ریعه‌ته به پێی یاسا‌و رێسای ئوسوڵیی ده‌ستووری داڕێژراوه‌و زاده‌ی دیدو پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران نیه..
خوای گه‌وره مرۆڤی خه‌لق نه‌كردووه و به‌ڕه‌ڵای بكات، ئه‌و بەڕەڵاییەی كافر پێی دەڵێت ئازادی و سه‌ربه‌ستی.. بەڵكو له‌به‌ر ئه‌و خه‌لقكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌ردوون و ژيان بۆی و ئەو هه‌موو ناز و نيعمه‌تانه‌يدا داوای لێكردووه ئه‌ركی عه‌بدايه‌تی بۆ خوای گه‌وره جێبه‌جێ بكات، چونكه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لقكردووە: (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) الذاريات: ٥٦، واته: جنۆكه و مر‌ۆڤم هه‌ر بۆ په‌رستنی خۆم خه‌لقكردووه. مامۆستا كرێكار: كتێبی: بنه‌ماكانی قییه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی له ئیسلامدا
بسم الله الرحمن الرحيم {ذَٰلِكَۖ وَمَن يُعَظِّمۡ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقۡوَى ٱلۡقُلُوبِ} برایان و خوشکانی بەڕێز؛ بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەکەین، داواکارین لەپەروەردگاری بەبەزەیی: پەرستش و بەندایەتیمان بەباشترین شێوە لێوەربگرێت، ئەم یادە پیرۆزەیش بکات بەهۆکاری هەڵسانەوەی سەرتاسەریی ئوممەتەکەمان، لەپێناوی بەرز راگرتنی ئیسلام و جێبەجێکردنی شەریعەتەکەیدا. تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال. پێگەی دووربین Pegay Durbeen مامۆستای گەورە - شێخی زیندان. هاوپێچ په‌یامی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستا كرێكاره‌وه (فك الله أسره). پێشی 20 ساڵ له‌مه‌وپێش له‌ساڵی 2006دا پێشكه‌شی كردووه. https://www.youtube.com/watch?v=TzIPBvLpOtc
پەیامی جەنابی شێخی زیندان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز .... برایان و خوشکانی عەزیز السلام علیکم بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مووسڵمانان لەووڵاتانی جیهان بەگشتی و بنەماڵەو کەس و کار‌و خزمان و دۆستان و هاوڵاتیانی کوردستانی خۆشەویست بەتایبەت ئەکەم داواکارم لەخوای پەروەردگار بمانخاتە ڕیزی ئەو کەسانەی لێ‌خۆش بوون و ڕەحمەتی خۆی ئەیانگرێتەوەو شادمان بکاتەوە بەیەکترو حەجی حاجیانی بەڕێزیش قبووڵ بکات وسلام علیکم ورحمەاللە وبرکاتە . براتان کرێکار ..... زیندانی سردینیا / ایطالیا
ئه‌وه‌یه عه‌قیده: حه‌ق ته‌نها ئیسلامه! ئه‌مه‌یه عه‌قیده: حه‌ق ته‌نها ئیسلامه!
ناوەڕۆک و تەوەرەباسکانی کتێبی (شەرعناسی)ی مامۆستا کرێکار خوێندنەوەی: م. موسعەبی مامۆستا مەلا جەمیلی ڕەحمەتی پێگەی مامۆستا کرێکار
هه‌موو شتێك هی خوای په‌روه‌ردگاره https://www.youtube.com/watch?v=R1VLuH_CdpU
بڵاونه‌كراوه: كۆڕێك بۆ یادی مامۆستای ڕابه‌ر شێخ عوسمان عبدالعزیز، مامۆستا كرێكار. كۆمه‌ڵێك ڕاستی كه‌مبیستراو، له‌لایه‌ن مامۆستای گەورە - شێخی زیندان ـه‌وه وه‌ربگره. https://www.youtube.com/watch?v=iJB8jEeGKro
زنجیرە کتێبی (شەرعناسی ١-١٠) نووسینی: مامۆستا كرێكار ئەم زنجیرەیە تەنها پەڕەی چاپکراو نییە، بەڵکو گەشتێکی گشتگیرە بەناو فیقهی ئیسلامی‌دا. بەرنامەیەکی تۆکمە و زانستییە بۆ ژیانی ڕۆژانەی موسوڵمان، تا لە هەموو ڕەفتارەکانیدا هاوسەنگیی نێوان ئایین و ژیانی سەردەم بپارێزێت. پێکهاتەی ئەم گەنجینە ١٠ بەرگییە: ١. پاكژی (تەهارەت): دەستپێک و مەرجی سەرەکی بۆ قبوڵبوونی پەرستش. ٢. پرس و ڕاوێژ له‌سەر ئه‌حکامی نوێژ. ٣. به‌رچاوڕوونیی ئوممه‌ت له‌باره‌ی نوێژی سوننه‌ت. ٤. به‌رچاوڕوونیی ئوممه‌ت له‌باره‌ی نوێژی جومعە و جه‌ماعه‌ت: کۆڵەکەی بەهێزی پەیوەندیی نێوان خودا و بەندە. ٥. ئەحکامی زەکات. ٦. ئەحکامی ڕۆژوو. ٧. ئەحکامی حەج. ٨. ئه‌حکامی هاوسه‌رگیری: نەخشەڕێگایەکی دروست بۆ بونیادی خێزانێکی بەهێز. ٩. ئه‌حکامی ده‌ست لێک به‌ردانی هاوسه‌ران (الطلاق): ڕوونکردنەوەی ئەحکامەکان بە جۆرێک کە دادپەروەری و مافی هەردوولا پارێزراو بێت. ١٠. ئه‌حکامی سوێند و نه‌زر، ئه‌حکامی پۆشاک و جوانی و ڕوانین: دیاریکردنی سنوورە شەرعییەکان بۆ ژیانی ڕۆژانە.
قورئانی پیرۆز بە شێوەیەکی گشتی وەڵامی هەموو پێداویستییەکانى تاک و کۆی مرۆڤی هەموو کات و هەموو شوێن و نەوەیەک دەداتەوە.
ڕێگای خواناسیی و دینداریی و ئیسلامه‌تیی، كامه‌رانیی و ئاسوودەی دنیایەو، سه‌ره‌نجامیشی سه‌رفرازیی ڕووسوریی قیامەتە، چونكه گه‌یشتنه بەلێخۆشبوونی خوای گه‌وره، به‌خته‌وه‌ربوونه به دیداریی، بە سوكنایی كه‌ناریی، سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه‌یه.. بەڵام ڕێگای ئه‌م ئامانجه دوور‌و سه‌خته، ئاسانه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ خوای گه‌وره ساغ بۆته‌وه. ڕێگاكە پڕه له دڕك وداڵ و كه‌ندو كۆسپ، كه ده‌بێت ڕێبواری ئه‌م ڕێیه، خۆی بۆ ئاماده‌بكات و به‌سه‌ر هه‌ر هه‌مویاندا زاڵ ببێت.. سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشەکان دوانن: یه‌كیان له ناخی مرۆڤ خۆیدایه _كه هه‌واو هه‌وه‌س (الهوی)یه_ و پێچه‌وانه‌ی ته‌قوایه. ئه‌وی تریان: هێزی ده‌ره‌كی (طاغوت)ـە، كه خۆی له مه‌نزیله‌ی خوای تاك وپاكدا داناوه.. مامۆستا كرێكار؛ كتێبی (بژاری ده‌روون)
چ هەستێکی بەرزە، کە هەست کەین موسڵمانان لە هەر وڵاتێکی ئەم سەر زەمینە بن، لە هەر گەل و میللەتێک بن، بە هەر زمانێک بدوێن! مادام ئەهلی ئەم دینەن و بەم تەوحیدی خواناسییەوە پابەندن، کە خوای گەورە بۆی ڕوون کردووینەتەوە، هەموویان برامانن! ئەو ماف و ئەرکەی ئێمە هەمانە و لەسەرمانە بۆ ئەوانیشە... ئەوانیش هەیانە و لەسەریانە! مامۆستا كرێكار؛ كتێبی: برایه‌تی دینی.