tgindex
زانکۆی زادی

زانکۆی زادی

Статистика

زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی): زەمینەیەکی ئازادە لە گەیاندنی زانستی شەرعیدا. بۆ نامە ناردن: @ferxwazanyzady

Последний пост
2 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
24
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
7 775
+14 за 4 дн.
Сутки
+4
+0,05%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
2 419
24 постов
Вовлечённость
31,1%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 24
Упоминаний
9
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1 153
1/48двое суток
1 321
1/72трое суток
1 425

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 2 авг.1 318525

    📢 بڵاوکراوەیەکی نوێ کە دەبێتە چەکی دەستی هەموو بانگخوازێک! کاتێک (هزری قوڵی سەیید قوتب) و (قەڵەمی مامۆستا کرێکار) یەک دەگرن... بەرهەمەکەی دەبێتە ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بونیادنانی عەقڵ و ئیرادەی موسوڵمانان! بە شانازییەوە، کتێبی "ڕێبازی بانگەواز/بەرگی ٤" دەخەینە بەردەستی خوێنەرانی کورد. ئەم کتێبە تەنها تیۆرییەکی ساده‌ نییە، بەڵکوو دەستوورێکی مەیدانییە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە تاریکییەکانی واقیعدا ببنە هەڵگری مەشخەڵی گۆڕانکاری. لەم کتێبەدا چی دەخوێنیتەوە؟ ئەم بەرهەمە زێڕینە لە چوار باسی ستراتیژی پێکهاتووە کە وەڵامی کێشەکانی ئەمڕۆمان دەداتەوە: ⚔️ جوگرافیای ململانێکان: ناسینی بەرەی شیرک و بەرەی ئیمان و، تێگەیشتن لە کەللەڕەقیی جاهیلییەت و ئەو باجە قورسەی مرۆڤایەتی لەژێر سایەی شیرکدا دەیدات. 🛡 دەرچوون لە بێهێزی و شکست: شیکارییەکی دەروونیی بزوێنه‌ر بۆ هۆکارەکانی لاوازی و ترسنۆکی. ئەم کتێبە پێت دەسەلمێنێت کە "شلگیری؛ یەکەمین هەنگاوی دووڕووبوونە" و فێرت دەکات چۆن حەقیقەتی هێز لە پشتبەستن بە خودادا بدۆزیتەوە. 🎭 هەڵماڵینی دەمامکی دوژمنان: ئاشکراکردنی پیلانە نەگۆڕ و به‌رده‌وامەکانی دوژمن، بەتایبەت لێدان لەو (دەزگا تەزویرە ئیسلامییانەی) کە بە ناوی ئیسلامەوە دامەزراون بۆ ڕیشەکێشکردنی ئیسلامی ڕاستەقینە! كه‌ ناسینی ئەم دەزگایانە نیوەی سەرکەوتنە. 🔋 هه‌ستی ئیمانی و توێشووی ڕێگا: چونکە ڕێگای حەق سه‌خته‌، باسی کۆتایی تەرخان کراوە بۆ چەکی پشوودرێژی (نوێژ، دوعا، ڕۆژوو، تەقوا، و ئیرادەی ڕێبڕین)، تاوەکو بانگخواز لەبەردەم زریانەکاندا هه‌ره‌س نه‌هێنێت. 💡 ئه‌م كتێبه‌ بۆ کێیە؟ بۆ هەر گەنجێک کە دەیەوێت لە میوانێکی سەر زەوییەوە ببێتە خاوەن په‌یام و پڕۆژه‌ی بنیاتنانه‌وه‌، بۆ هەر کادیرێکی سه‌رڕاستی دینداری کە دەیەوێت لۆژیکی وه‌هم تێکبشکێنێت، وە بۆ هەر سەرکردەیەک کە بەدوای پارسەنگی دید و ڕێبازدا دەگەڕێت. كتێبی ڕێبازی بانگه‌واز به‌رگی چواره‌م نووسینی: سه‌یید قوتب وه‌رگێڕانی: مامۆستا كرێكار. له‌م به‌سته‌ره‌: https://krekar.co/krebxanadetail.aspx?TypeID=41 یان لەمە: https://zadyreman.com/bookdetail.aspx?jimare=1381 📍 ئێستا لە پێگه‌ی مامۆستا كرێكار KREKAR.CO زادی ڕێمان ZADYREMAN.COM بەردەسته‌!

  • 2 авг.1 103251

    без подписи

  • 2 авг.1 282514

    #سەرنج بۆچی چینی پڕۆلیتاریا بەو شێوازەی کە لە سیستەمی سەرمایەداریدا هەیە، لەناو موسڵماناندا دروست نابێت؟! یەکێک لەو سەرنجە تایبەتانەی لەمیانەی خوێندنەوەی کتێبی زەکاتدا هاتە زیهنم، کە مامۆستا زۆر بەجوانی ئاماژەی پێ کردووە، ئەم پرسیارەیە: بۆچی چینی پڕۆلیتاریا بەو شێوازەی لە سیستەمی سەرمایەداریدا هەیە، لەناو موسڵماناندا دروست نابێت؟! (پرۆلیتاریا): ئەو چینە هەژارە کرێکارەیە کە بەهێزی جەستەی خۆی دەبێت نان پەیدا بکات، ئەم چینە تا بێت لە سیستەمی سەرمایەداریدا لاوازترو هەژارتر دەکەوێت، هەمیشەش ڕقئەستووتر دەبێت بەرامبەر چینە دەوڵەمەندە بەردەوام دەوڵەمەندبووەکە( کاپیتالیزم). بەڵام هەژارانی موسڵمانان ئەم ڕقەیان بەرامبەر چینە خواپێداوەکە نییە، لەبەر کۆمەڵێک خاڵ: ١- ئەمانیش موسڵمانن و برایانن. ٢- خواپێداون، بەهۆی ستەمکردن لەمانەوە دەوڵەمەند نەبوون، دوورن لە ڕیبا و فێڵەوە. ٣- بەپێچەوانەوە! بەهۆی زەکات و سەرفیترە و خێراتی بەردەوامەوە، هەمیشە سەبەبی ڕزقی هەژارانن و ئەکرێت سەبەبی هەزاران هەژار بن لە ڕزگارکردنیان لە نەبوونی و نەخۆشی. چینە هەژارە موسڵمانەکان کە دەبینن ئەم دەوڵەمەندانە چۆن دەستی میهرەبانی و هاوکاری درێژدەکەن بۆیان، جگە لە دوعای بەرەکەت و ڕزقی زیاتر، ناتوانن هیچ هەستێکی تر لە دڵیاندا بڕوێنن. ئەمەش یەکێکە لە گەورەییەکانی ئەحکامی زەکات و سەرفیترەو خێروخێرات. تێبینی: لەوانەیە لەم چەند دەیەیی کۆتاییدا ئەم هەستانە کەمێک گۆڕابن بەهۆی چاوچنۆک بوون و دووربونی دەوڵەمەندەکان لە زەکاتدان و بەخشین، بەشێک لە هەژارانیش تۆوی حەسادەت و هەستی نادادپەروەری لە دەروونیاندا چەکەرەی کردبێت، کە بەرهەمی نەبوونی حوکمی ئیسلامییە لە هەردوو چینەکەدا!

  • 24 июл.1 96710513

    ”کەوابوو تۆ قەت چاوت لەوە نەبێت خەڵک زۆرن یان کەمن.“ ئەم کاروانە هەر ڕێگای خۆی دەبڕێت، بەڵام: ـ کەسانێک سەرقافڵەین ـ کەسانێک بەدوای ئەوان دەکەون ـ کەسانێکیش بێزار دەبن و دەبنەوە بە ئەعرابی و واز دەهێنن ئاوڕێک لە نییەتی خۆت بدەرەوە. لە پەیوەندیی نێوان خۆت و خوای گەورە بدەرەوە. بزانە ئاخۆ بۆ کامیان ئامادەی؟ وەکوو خۆشی دەفەرمووێت: ”لە ناو دەستنێ دەست خێرە لە ڕیزی پێشڕەویی خێرا بە عەزم و ویستی خواویستی بە زات و ویستی وەک شێرا هەتا سایەی خیلافەت دێ بە دووی برووسکی شمشێرا“

  • 17 июл.2 95415848

    قوربان ئەگەر یەک وەسفی وتار و دەنگی تۆ بکەم، ئەوەیە کە هەمیشە ئەڵێم: ئەگەر خەڵکی قسە ئامادە بکەن بۆ ئەوەی وتار و تۆماریان هەبێت، ئەوە تۆ پەیامەکەت ئەتهێنێتە قسە بۆیە ئەو دەنگەت هێندە جیاوازە!. ناکرێت تەنیا ٤٤ چرکە ئەو هەموو پەیامە بەلێشاوە بگرێتە خۆ بەبێ هیچ ئامادەکارییەک! ئای کە دەنگی تۆ چەند نەبرەیەکی جیاوازی هەیە مامۆستا گیان! ئای کە پەیامی تۆ چەند گەورەیە! خۆزگە دەمزانی ئێمە لەکوێی ئەو پەیام و وەسێتانەی تۆیاین، چەندمان بڕیوە و چەندمان ماوە؟! ئای کە هەڵگرتنی بانگەوازەکەشت چەند قورسە مامۆستام...

  • 15 июл.3 78517312

    ۷ ساڵ زیندانی بێکەسی! جەنابی مامۆستا کرێکاریش دەبێتە ناسنامەیەکی بێکەسی و تەنیاییەک لە مێژووی بانگەوازی ئیسلامیدا لە کوردستان. دەبێتە ناسێنەری ئاستی هۆشیاریی ڕەوتی دینداری و سیاسیی ئیسلامی. بەڵام بەدڵنیاییەوە، ان شاء اللە دەشبێتە ڕێبەری ڕاستەقینەی بانگەوازی پێغەمبەران لە ناو گەل و ئوممەتەکەی و نموونەی زیندووی شاهێدیدانی قورئانی. 2019/7/15ز ئەو ڕۆژەی قۆناغی کۆمەڵکاریی ئیسلامی لە کوردستان چوویە قۆناغی ئەزموونێکی تازەوە، مایەوە دۆسیەی بانگەواز و نەوەیەکی هەتیو...

  • 14 июл.2 2859317

    ❞ئەشێ باسی بکەیت، بەڵام ناشێ باسی عایلەی بکەیت، ناشێ باسی لووتی بکەیت. وەکوو ئیمامی غەزالی دەفەرموێت: دەبێتە غەیبەت ئەگەرچی باسی داببە (ئاژەل/ سواری)یەکەشی بکەیت.❝ ئەم فەرمایشتەی جەنابی مامۆستا کرێکار لە زنجیرەی (بژاری دەروون ـ بەدگومانی)دا فەرموویەتی، وێستگەیەکی گرنگە بۆ بەخۆداچوونەوە لەم زەمانەی کە عەیبوعاری موسوڵمانان لە لایەن موسوڵمان و غەیری موسوڵمانەوە هەڵدەماڵرێت، یان عەیبی کەسانێک خراپ دەردەکەون و خوا پەردەی ستری خۆی لەسەریان هەڵدەگرێت لەبەر زۆریی تاوان و سەرپێچییان. لەو کاتەدا ئێمەش کەم تا زۆر، بەو بیانوەی گوایە کە لەسەر حەقین، زۆریان لەسەر دەڵێین، بە جۆرێک سنوورەکانی باسکردنی ئاسایی تێدەپەڕێنن بۆ باسێک کە بەشی نەفسی خۆمانی تیایە. کەسێک کە فیکری خراپە قسە لەسەر ئەخلاقیشی دەکەین. کەسێک کە ئەخلاقی خراپە عەقیدەشی ڕەفز دەکەینەوە. کەسێک کە خۆی خراپە عایلەکەشی ناوزڕاو دەکەین. کەسێک کە خۆی خراپە مامۆستا و تەلەبەکانی، حیزبەکەی و فیکرەکەی عەیبدار دەکەین. کەسێک کە خۆی خراپە گومان دەخەینە سەر ئیسلام و پەروەردەی ئیسلامییش! ئەمانە بەڵای ئەم ڕۆژگارەن و خۆپاراستن و تەقوایان دەوێت.

  • 7 июл.2 530962

    هەموو هەر دەمرن دەبێت ئەم حەقیقەتە لە دڵ و هزر و ویژداندا بچەسپێت، حەقیقەتی ئەوەی کە ژیانی ئەم سەرزەمینە دیاریکراوە و کۆتایی هەیە، کە حەتمەن ڕۆژێک دێت کە دێت. پیاوچاکان و پیاوخراپان هەر دەمرن، موجاهیدانیش دەمرن و دانیشتووە سێبەر نشینەکانیش دەمرن. ئەوانەی جوامێرانە عەقیدەکەیان گرتووە و عەبدایەتیان بۆ خوای گەورە پێ سەلماندووە دەمرن و، ئەوانەش دەمرن کە بە سەربەستیی خۆیان بوونەتە عەبدی بەشەری وەک خۆیان. ئەو دلێر و ئازایانەش دەمرن کە تەسلیم بە دەستدرێژی و ستەم نابن و بە ڕوویاندا دەوەستن، هەر وەکوو کە ئەو ترسنۆکانەش دەمرن کە مل بۆ زەلیلی ڕادەکێشن و دەیانەوێت هەر بژین ئەگەرچی ژیانی زەلیلی و عەبدایەتی و ژێردەستیش بێت. ئەو کەسانەش دەمرن کە هیممەت بەرزن و بایەخ بە شتی گەورە و گرنگ دەدەن، هەر وەک ئەو کەسانەش دەمرن کە ورەڕووخاو و ئیهمالن و هەموو بایەخیان بە شتی گچکە و بێ نرخە لە ژیاندا و ئامانجی گەورەیان نییە! هەموو هەر دەمرن... #ڕێبازی_بانگەواز بەرگی چوارەم (نوێ) بەم زووانە (إن شاء الله)

  • 6 июл.2 34713810

    ❞ئێمە لە عومری خۆماندا خەڵکی پیاوچاکمان زۆر بینی، بەڵام ئێوە جیلێکی هەتیون...❝ حەکیمی دەردی گەنجی کورد، جەنابی مامۆستا کرێکار

  • 5 июл.2 5251103

    <unknown> – برایانی عەزیزم خوشکانی عەزیزم بگەڕینەوە بۆ ئەم دینە(MP4)

  • 5 июл.2 32110119

    ❞ئەگەر سەرڕاستانە پێوەی پابەند بین...❝. ❞خوایە نووری خۆت، خۆشەویستیی خۆت بخەرە دڵمانەوە...❝ ❞خوایە بمانکە بە ئەهلی کۆمەڵکارییەکی عەقائیدی...❝

  • 3 июл.2 71815624

    د. عەبدوللـەتیف بەبڕیاری (وەلی ئەمر)ەکانی لەپۆستەکەی دوورخرایەوە و حاکمیەتی غەیری شەرع بەرۆکی بە خۆشیگرت! چەند سەرنجێکی شەرعی دەربارەی باسەکە: ۱ـ ئەم سەرنجە شەرعییانە تایبەت نین بە قەزیەکەی د. عەبدوللـەتیفەوە، بەڵکو بۆ هەموو حاڵەتێکیتری لەم شێوازە دەشێت. ۲ـ ئەم سەرنجانە پاکانە نین بۆی، تەنیا ڕوونکردنەوەیەکی شەرعییە تا خەڵکی بزانن چۆن بەشێوازێکی شەرعی مامەڵە لەگەڵ قەزیەیەکی ئاوادا بکەن، هەروەها حاکمیەتی شەرع و حاکمیەتی یاسای دەستکرد جیابکەنەوە. ۳ـ بەپێی لێکۆڵینەوەی (لیژنە)یەکی سەر بە زانکۆی سلێمانی لەو قەزیەیە، ئەو بڕیارە لەلایەن خوێندنی باڵاوە دەرکراوە. دەپرسرێت: ئایا کەسەکانی ئەو لیژنەیە کێن؟ ـ ئەگەر کەسانی لیژنەکە نەناسراون لات، ئەوە دروست نییە بڕیاری کەسانی نەناسراو باوەڕ پێبکەیت و تۆمەتێکی ئاوا گەورە لەسەر کەسێک ساغ بکەیتەوە. (سەرچاوە: ئەلقاسمی، محاسن التأویل، چاپی: دووەم، دار الکتب العلمية، ب٨ لا ٥۲٤). ـ ئەگەریش کەسەکانی ناو لیژنەکە دەناسیت، پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا ئەوان لە ڕووی بیروباوەڕ و ئاڕاستەوە دژبەر و نەیاری گروپەکەی ئەون؟ بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەڵێ. لەشەرعیشدا تۆمەتی (أقران/ دژبەرەکان) دەربارەی بەرانبەرەکانیان قەبووڵ ناکرێن. بۆ نموونە: لەزانستی فەرموودەدا، ئەگەر (ژمارە ١) و (ژمارە ٢) فێرخواز بن لای مامۆستا ئازاد، ئەوە (جرح/ تۆمەت)ی (ژمارە ١) دژی (ژمارە ٢) یان تۆمەتی (ژمارە ٢) دژی (ژمارە ١) قەبووڵ ناکرێت، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە لەبەر حەسوودی یان خۆبردنەپێش یان مونافەسە لەنێوانیان یان هەر شتێکیتری لەم شێوازە ئەو تۆمەتەی دروست کردبێت. بۆیە زانایانمان فەرموویانە: (كلام الأقران يُطوى ولا يُروى). ئیمامی زەهەبی، سیر أعلام النبلاء، لێکۆڵینەوەی: شوعەیب ئەرنائوت، چاپی:  دووەم، مؤسسة الرسالة. ساڵی: ۱۹٨۲ز، ب٥ ل۲۷٥. بە هەمانشێوە، لەئێستای خۆماندا، تۆمەتی سەلەفییەک دژی سۆفییەک لەڕووی شەرعییەوە ئەسڵ ئەوەیە قەبووڵ نەکرێت. وەکو چۆن تۆمەتی سۆفییەک دژی سەلەفییەک قەبووڵ ناکرێت، مەگەر بەڵگەیەکی قەتعی هەبێت لەسەر تۆمەتەکەیان. ٤ـ تەنانەت خەڵکێک باسی ئەوە دەکات کە پێویستە ڕەجم بکرێت! ئەمە لەکاتێکدا: ـ ڕەجم پێویستی بە قازییەکی شەرعی هەیە، کە ئێستا نییە. ـ پێویستی بەوە هەیە کە تۆمەتی زینای لەسەر بچەسپێت. ئەویش بە دوو ڕێگایە و سێیەمی نییە: یان بە ئیعتیرافی خۆی، یان بە چوار شاهید کە لەکاتی زیناکەدا بینیبێتیان. (سەرچاوە: ئیمامی نەوەوی، روضة الطالبين، چاپی: یەکەم، دار الکتب العلمية، ب۷ لا۳۱۳). دەنگ و تەنانەت ڤیدیۆش لەو حاڵەتەدا قەبووڵ ناکرێت، چونکە بەڵگەی قەتعی نین. (عبد الله الطیار و نووسەری تر، الفقه المیسر، چاپی: یەکەم، مدار الوطن للنشر. ب۱۳ لا۷۳). ٥ـ بڕیارێک لە خوێندنی باڵای هەرێمەوە هاتووە کە دەڵێت تۆمەتەکان ساغکراونەتەوە لەسەر د. عەبدوللەتیف و لە ئەرکەکەی لە زانکۆی سلێمانی دوورخراوەتەوە. لەم کاتەدا هەر کەس لای خۆیەوە پێی وایە تۆمەتەکە تۆمەتی زینایە، بەڵام لە مەحکەمەیەکی شەرعیدا پێویستە ئەمانە بپرسین و ڕوونبێتەوە ئینجا دیار دەبێت نەتیجەکەی چییە و حوکمی چییە: ۱. ئەوەی لەسەری ساغبۆتەوە چییە؟ چونکە پەیوەندیی ناشەرعی حوکمێکی هەیە، زینا حوکمێکی هەیە، لەگەڵ کێ و لەگەڵ چەند کەس کردوویەتی و چیی کردووە؟ دیسان حوکمی لەسەر بەرانبەریش هەیە. ۲. کێ ساغی کردۆتەوە؟ ئەو دادوەر و لیژنەی لێکۆڵینەوەیە کێن؟! ۳. بە چ حوکمێک ساغکراوەتەوە؟ ئیسلام یان دیموکراسی و پێوەرەکان لە کامیانەوە وەرگیراون؟! ٤. سزای شەرعی بۆ ئەو تۆمەتەی چییە؟ ئایا سزای زینای پیاوی خاوەن ژن دوورخستنەوەیەتی لە زانکۆ و مینبەر یان ڕەجمکردنیەتی؟ ئایا تۆمەتەکە زینایە یان پەیوەندیی ناشەرعی؟ پەیوەندییەکە بۆ لە زانکۆی سلێمانی ناشەرعییە و لە سایدی ئەوبەرییەوە لە زانکۆی ئەمریکی ئازادیی جێندەرە و شەرعییە؟ ئایا کەس هەیە وەڵامی ئەمانەی پێبێت؟! ٦ـ بیرخستنەوەیەکیش بۆ مەدخەلییەکان بەگشتی: سەیر بکەن خۆتان خستووەتە چ مەوقیفێکەوە! چەندین ساڵە کەسانێکتان بە وەلی ئەمری خۆتان داناوە کە لەڕووی شەرعییەوە ئەو پێناسەیە هەڵناگرن و ئەهلییەتی ئەوەیان نییە. هەرکات پێویستیان پێتان نەما، یان لەشوێنێکی ترەوە فەرمانیان پێکرا، ئەوە وەکو کلێنسی بەکارهاتوو فڕێتان دەدەن. چەندین موسوڵمانتان خستە بەر دەستوپێی حوکمی کوفرینی ئەوانەوە، ڕەحمتان بە هیچ موسوڵمانێک نەکرد، بە ئێستاشەوە زیندانەکان پڕن لەو کەسانەی بە جاسووسیی ئێوە دەستی حکومەتیان پێگەشتووە، بەڵام ئێوە تا مارەکە خۆتانی نەگەزی دەستبەردار نەبوون، دڵنیاش بن د. عەبدوللـەتیف دەستبەرداری وەلی ئەمرەکانی نابێت، چونکە هەموو پڕۆژەی تەمەنی هەڵدەوەشێتەوە، کوردیش فەرموویانە: ”تۆبەی گورگ مەرگە“. ئەم دکتۆرە گورگەش گەر تۆبە بکات لەوەی بە تاغووت بڵێت وەلی ئەمر، مەرگی هەموو پڕۆژەی تەمەنیەتی. بەڵام ئێوە دەستبەرداری ئەویش و وەلی ئەمرە داوێنپیسەکانیشی ببن، بۆ قیامەتی خۆتان.

  • 3 июл.2 043323

    без подписи

  • 28 июн.2 882722

    باجی زەلیلی یان باجی کەڕامەت و سەربەستی؟! زەلیلی باجی خۆی هەیە، هەر وەکوو کە ڕێز و کەڕامەت و سەربەستیش باجی خۆی هەیە. لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا باجی زەلیلی زۆر زۆرتر و سەختترە لە باجی سەربەستی، ئەوە دەروونبەزیوەکانن کە وا دەزانن باجی سەربەستی و ڕێز و کەڕامەت زۆرە و بەوان نادرێت، لەم ڕوانگەوە ژیانی زەلیلی و ژێردەستەیی و سوکایەتیان پێ چاکترە و ئەویش دەگرنە بەر وەک لەوەی ئەرکی خەبات و کۆڵی بانگەوازی سەربەستی هەڵگرن، بۆیە پێیان پەسەندە لە سووکایەتی و سەرشۆڕیدا بژین کە هەرزانترە بە لایانەوە! دەشزانن کە ژیانێکە خۆشیان خاوەنی خۆیان نین، خاوەنی ڕێز و ماف نین، لە سێبەری خۆشیان دەترسن و لە هەموو نەڕەیەک دەتۆقن! وا دەزانن هەموو هاوارێک بەسەر ئەواندایە و هەموو سەدایەک زیانێکی بۆیان پێوەیە! لەگەڵ ئەم زەلیلییەدا وا ڕا دێن کە خۆزگە بۆ هیچ گۆڕانێکی ناخۆن، تا دێت سوورتر دەبن لەسەر ئەو ژیانە. ئەمانە قورسترین باجی ژیانیان دەدەن؛ باجی تەواوی زەلیلی، باجێک لەسەر ئازادی و تێڕوانینیان، باجێک لەسەر دید و ڕێیان، باجی ڕۆژانە لەسەر بزاوت و هەڵوێستیان، ڕەفتار و ڕەوشت و دابونەریتیان هەر هەمووی باجدانە. باجی ناو و سومعە و کەسایەتیان، باجی خاوەنێتیی سامان و خێزان و منداڵ، کە جاری وا هەیە تاغووت سامانیان زەوت دەکات و خۆشیان و ئەولادیشیان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بە کوشت دەدات، بێ ئەوەی مافی بەرهەڵەستیان هەبێت! باجی زەلیلی زۆر قورس و سەختە، ڕۆژانەیە، بەڵام چونکە هێواش دەڕوات؛ کاردانەوەیان هیچ لا دروست ناکات! #ڕێبازی_بانگەواز بەرگی چوارەم (نوێ) بەم زووانە (إن شاء الله)

  • 27 июн.2 618683

    موسڵمانێک بۆی نەبێت لە کۆڕێکدا بەشدار بێت کە گاڵتە بە ئایەتێک بکرێت و دەبێت ئەو کۆڕە جێبهێڵێت؛ ئیتر چۆن بۆی هەیە بچێتە ژێر ئاڕاستە و سایە و هێزی تاغووتێک کە حاکمێتیی خوای گەورەی زەوت کردووە؟! خوای گەورە دەفەرمووێت: بَشِّرِ الْمُنَافِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (138) الَّذِينَ يَتَّخِذُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ۚ أَيَبْتَغُونَ عِندَهُمُ الْعِزَّةَ فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا (139) وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ۚ إِنَّكُمْ إِذًا مِّثْلُهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا (140) {النساء:١٣٨ - ١٤٠}. واتا: «مژدە بدە بە دووڕووەکان (بە تەوسەوە دەفەرمووێت مژدە، چونکە مژدە بۆ هەواڵی خۆشە) کە سزایەکی زۆر بە ژان و ئێشیان بە نسیب دەبێت، ئەو دووڕووانەی کە کافرەکانیان بە سەرپەرشتیار و دۆست و ئەربابی خۆیان داناوە و لە خزمەتیاندان لە جیاتی ئەوەی لە بەرەی موسڵماناندا بن (چونکە بە حسابی زاهیریی خۆیان موسڵمانن)، چما بەو ئومێدە چوونەتە تەک کافرەکان تا لەژێر دەسەڵات و ئەمان و هێزی ئەواندا بن؟ وا دەزانن هێزی زاڵبوون هی ئەوانە؟! هەر هەموو هێز و دەسەڵاتی زاڵ هی خوایە و بەس، تەنها خوای گەورە خاوەنی ئەو هێزە بێ سنوورەیە کە بەسەر هەموو شتێکدا زاڵە، پێشتر ئایەتی قورئانتان بۆ هاتووەتە خوارەوە کە ئەگەر لە هەر کۆڕ و مەجلیسێکدا گوێتان لێ بوو کوفرانە بە دینی خوا دەکرێت و گاڵتە بە پەیامەکەی دەکرێت؛ هەستن و لەگەڵیاندا دامەنیشن، تا قسەکە دەگۆڕن بە شتێکی تر، ئەگەرنا حوکمی ئێوەش وەکوو حوکمی ئەو کافرانەی لێدێت کە گاڵتەیان بە دینەکەی خوای گەورە کردووە، بە تەئکید خوای گەورە دووڕووەکان و کافرەکانی لە ڕیزی یەکدا داناوە و یەک حوکم و سزایان هەیە، ئەویش ئەوەیە کە لە دۆزەخدا هەر هەموویان کۆ دەکاتەوە». #ڕێبازی_بانگەواز بەرگی چوارەم (نوێ) بەم زووانە (إن شاء الله)

  • 23 июн.2 848551

    قابیلییەت و مەیسەربوونی ناخ کە خاڵی لاوازیی تاک و کۆی جەماوەرە موستەزعەفەکەیە؛ خاڵی بەهێزی موستەکبیرەکانە تاغووت لەڕاستیدا کەسێکی بێهێز و بێدەسەڵاتە، بەڵام جەماوەرگەلەکە زەلیلە، جەماوەرگەلەکە غافڵگیرانە ئاڕاستە دەکرێت، هان دەدرێت، دەتۆقێنرێت! جەماوەرگەلەکە دەبێتە ڕەشەوڵاخ و تاغووتیش سوار دەبێت. جەماوەرگەلەکە مل درێژ دەکات و تاغووت هەوجاڕەکەیان لێ دەبەستێت و مووڕ دەخاتە سەر ملی درێژیان. جەماوەرگەلەکە خۆی بە ئیختیاری خۆی لمۆزی دێنێتە پێشێ، تاغووتیش لغاوی دەکات، هەوسار و ڕێشمەی لێ قایم دەکات. جەماورگەلە بێ ئیرادەکە سەر شۆڕ دەکات و تاغووت سواری سەری دەبێت. جەماوەرگەلەکە خۆ نزم ڕادەگرێت و تاغووتیش بە قەڵەمباز دەچنە سەر پشتی و لێی دەخوڕن! بەرەو ئەو شوێنەیان (سەوق) دەکەن کە ئامادەی سەربڕین دەبن لێی! هەر وەکوو گاگەل و جەڵەبی حوشتر و مەڕ و ماڵات کە بەرەو ساحەی سەربڕین سەوق دەکرێن و پێشخۆ دەدرێن! #ڕێبازی_بانگەواز بەرگی چوارەم (نوێ) بەم زووانە (إن شاء الله)

  • 22 июн.2 870721

    خوای گەورە خەڵکی خەلق کردووە تا ئازاد و سەربەست بن، عەبدایەتی بۆ هیچ مەخلووقێک نەکەن، تەنازول لە ئازادی و سەربەستییان بۆ هیچ تاغووتێک نەکەن، نەبنە کۆیلەی ئەم سەرۆک و ئەو ملهوڕی مولحید و موشریک. خوای گەورە کە ڕێزی لێناون لەبەر ئەوەیە کە ئەم ئازادی و سەربەستی و مرۆییەی خۆیان بپارێزن، کە نەیپارێزن و لێی گەڕێن و تاغووتان پێشێلیان بکەن؛ ئیتر چۆن شایەنی ئەو ڕێزە خواییە دەبن؟! کە ئەو ڕێزەشی لێسەندنەوە؛ سزاشیان دەدات، چونکە تەنازولیان لە مافێک کردووە کە خوای گەورە وەکوو یەک بە هەموو مرۆڤێکی داوە، ئیتر بۆ چ بوون بە عەبدی کەسانی وەکوو خۆیان. مەحاڵە کەسانێک لاف و گەزافی ڕێز و پاڵانتەی مرۆڤویستی (مافی مرۆڤ) بکەن، لە هەمان کاتیشدا بووبنە عەبدی یەکتری. مومکین نییە کەسانێک عەبدایەتییان بۆ خوای گەورە وازلێهێنابێت و مرۆڤدۆست مابن، مەحاڵە. ئەو کەسانەش کە پەروەردگارێتیی مرۆڤ قبووڵ دەکەن و دەکەونە شوێن دید و ڕێی مرۆڤی وەکوو خۆیان؛ عوزریان نییە، ئەوەیان لێ قبووڵ ناکرێ کە گوایە بێ دەسەڵات بوون، بۆیە ژێردەستە کراون و ناچاری عەبدایەتییان بوونە! خۆ تاغووتە دەسەڵاتدارەکان کەمن و ئەوان چەندەها هەزار لەوان زیاترن، ئەگەر ڕاست دەکەن و بخوازن ئازادی و سەربەستی و ڕێزی خۆیان دەستکەوێتەوە؛ ڕادەپەڕن، شوڕشێک لە پێناویدا دەکەن، کەمێک لەو باج و قوربانییەی ڕۆژانە لەژێر سایەی تاغووتاندا دەیدەن، با بیدەنە ڕێی ئازادبوونیان، هەر دەیگەنێ. ئەوەندەی باجی ماف و سامان و ئابڕوو دەدەنە تاغووتان، بڕێکی زۆر کەمی لێ بکەنە قوربانی ڕێی خەباتکردنیان؛ سەربەستی بەدەست دەهێنن و لە دەسەڵاتی تاغووت ڕزگار دەبن، بەڵام خۆیان دید لێڵ و ڕێ وێڵ و غیرەت پوواو و داماون. #ڕێبازی_بانگەواز بەرگی چوارەم (نوێ) بەم زووانە (إن شاء الله)

  • 16 июн.3 5319314

    بۆ تێگەیشتنێکی جیاواز لە کۆچ، بگەڕێنەوە بۆ ئەم شاکارەی شێخ ماجد عیرسان گەیلانی (ڕەحمەتی خوای لێبێت)، جەنابی مامۆستا کرێکار کردوویەتی بە کوردی و زۆریش وەسفی گرنگی و گەورەیی کتێبەکە دەکات. نووسەر تەفسیلێکی جوانی داوە بە هەموو پێکهاتەکانی پێکهێنانی ئوممەتی موسوڵمان: ـ ئیمان ـ هیجرەت (کۆچ) ـ جیهاد ـ ئیوائ (پاڵپشتی) ـ نوسرەت (سەرخستن) لە ل۱۱۹ـ۱۳۹ باس لە کۆچ (هیجرەت)، پەناکۆچ (مەهجەر) و جۆرەکانی کۆچ دەکات. بەستەری کتێبەکە: https://zadyreman.com/bookdetail.aspx?jimare=41 ساڵی نوێی کۆچی لە هەموو موسوڵمانان پیرۆز بێت. پیرۆز بێت لەو موسوڵمانانەی ئێستا و لەم ڕۆژگارەدا لە کۆچدان، لە پاش ۱٤٤٨ ساڵی هەیڤی له کۆچی پێغەمبەرەکەیان.

  • 13 июн.2 201521из Durbeen

    پەڕەی حەوتەمی پێگەی دووربین؛ لەلایەن فەیسبوکەوە سزادرا! روونکردنەوە؛ بۆ حەوتەم جار پەڕەی پێگەی دووربین لەلایەن فەیسبوکەوە سزlدرlیەوە! لەسەرەتای دامەزراندنی پەڕەی پێگەی دووربینەوە، تا ئێستا (٧) جار لەفەیسبوکدا سزادراوەو سڕراوەتەوە، بەڵام دەستەی سەرپەرشتیاری پێگەکە کۆڵیاننەداوەو لەچالاکییەکانیان بەردەوامبوون، لەئێستایشدا کار لەسەر گەڕاندنەوەی پەڕەی پێشوومان دەکەین، تا ئەو کاتەیش چالاکییەکانمان لێرەدا بەردەوامدەبن، بۆ هەر بابەتێکی پەیوەست بەدۆسییەی شێخی زیندlنەوە، چاوتان لەسەر #پێگەی_دووربین بێت و لەلای خۆتانەوە ئەم پەڕە نوێیە شەیربکەن، بۆئەوەی زۆرترین خوێنەری بەڕێز بیبینن. https://www.facebook.com/share/p/1D2X6fcqHy/

  • 13 июн.2 255462

    ڕاپەڕاندنی فەرمانی خوایی نەک کاردانەوە ((فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ۚ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ)) {غافر: 77}، واتا: «سەبر بگرە، بەدڵنیاییەوە بەڵێنی خوای گەورە ڕاست و ڕەوا و بەجێیە، حەقی ڕەهایە، نە بیردەچێتەوە و نە دەگۆڕێت و نە دوا دەکەوێت، سەبر بگرە، سا یان هەندێک لەو بەڵێنانەت لە دنیادا نیشان دەدەین کە هەڕەشەی سەختن و بەو کافرانەمان ڕاگەیاندووە لە کوشتن و بەزین و بەدیلگرتن و ژێردەستەبوون و لەدەستدانی کەسایەتی و ماڵ و پلەوپایە، یان دەتبەینەوە بۆ لای خۆمان و ئەوانیش دەگەڕێنەوە لای ئێمە جا ئەوکاتە لە قیامەتدا هەموو هەڕەشەکە دەبینیت کە دەچەسپێنرێت بەسەریاندا». تۆ ئەرکی سەرشانی خۆت بەجێ بهێنە، بەرپرسێتیی تۆ ئەوەیە، ئەنجام پەیوەندیی بەتۆوە نییە و هە‌قت نەبێت بەسەریەوە، تەنانەت خۆشحاڵبوونیشت بە هاتنەدیی بەڵێنەکانی خوای گەورەش هەر لەدەست تۆدا نییە، تۆ کاری خۆت بکە و بەس، باقییەکەی تر دێت، نە ئەنجام و نە هاتنەدیی بەڵێنەکە و نە سەرکەوتنی تۆ و نە ژێرکەوتنی تاغووتان و ڕەفتاری تر کێشەی تۆ نین، تۆ ئەوە ئەنجام بدە کە پێت سپێردراوە، خوای گەورە خۆی ئەوەی دەیەوێت ئەو دێتە دی. دەبێت ئەم حەقیقەتە عەقائیدییە مەحکەمەی کە ڕێسایەکی بزاوتە خواویستییەکەشە بەتەواوی لە دڵ و دەروون و هزر و هۆش و ویژدان و هەستی داعییانی ئیسلام و پێشڕەوانی خواویستیدا بچەسپێت، ئەمە پشتێنە (قایش)ی قوتاربوونە، دەبێت لەوە زۆر بەحەزەر بن کە شەیتان ئەم بووارە ئیستیغلال نەکات و لێوەی دزە بکاتە ناوەوە و ئینفیعالاتێک بە داعییانی ئیسلام دروست بکات کە کاردانەوە بن نەک ڕاپەڕاندنی فەرمانی خوایی، چونکە دەشێت شەیتان ئەو حەز و ئارەزووە بقۆزێتەوە کە داعییان و پێشڕەوان و ئەهلی ئیمان حەز دەکەن لە تەمەنی خۆیاندا ئەو بەڵێنە خواییە ببینن کە دێتە جێ و دوژمنە ڕقنە لووتبەرزەکان ببینن کە لووتیان شکاوە و زەلیل کەوتوون، شەیتان دەتوانێت لەم حەزەوە دزە بکاتە ناخی ئیماندارانەوە و دواتر بیانخاتە سەر وەسوەسە و گومان و دوودڵی لە بەڵێنی خوا، یان ئەگەر ئەوەشی نەتوانی پێیان بکات، دەیانخاتە گلەیی و گازندە و سکاڵاکردن! کە تا کەی سەبر بگرین؟! ئەم سەرکەوتنەی خوای گەورە بۆچی نەهات؟! ئەو بەڵێنە حەتمییە و ئەو سەرکەوتنە مسۆگەرە، بەڵام نەک وەڵامدانەوەی پەلەکاریی موسڵمانان بێت، بەڵکو بەپێی قەدەری خوای گەورە خۆیەتی و لە کات و شوێن و قۆناغی خۆیدا و بە بڕ و ڕادەی ئەندازە بۆدیاریکراوی خۆی دێت ‌(إن شا‌ء اللە). #ڕێبازی_بانگەواز بەرگی چوارەم (نوێ) بەم زووانە (إن شاء الله)