tgindex
سەید شافیعی

سەید شافیعی

Статистика
Последний пост
11 авг.
Последнее чтение
13 авг.
Постов за неделю
5
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
698
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
282
20 постов
Вовлечённость
40,4%
к подписчикам
Постов в день
0,7
всего 20
Упоминаний
1
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
363
1/48двое суток
415
1/72трое суток
448

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم کتێبە ئاماژەدان بە زۆربەی ڕاجیاییە فقهییەکانی نێوان (ئیمامی ڕەملی و باوکی، شیخ الإسلام شێخ زەکەریا ئەنساڕی ، خەتیب، و ابن حجر ). تەقریراتی ( الرملي و الشبراملسي و الشرقاوي و الشهاوي ) لەخۆ گرتووو ڕوونکردنەوەی نزیکەی ۲۰ مەسئەلە کە تیایاندا باجوری پێچەوانەی ڕەملی و ئیمامەکانی تری مەزهەب بووە. نزیکەی ١٥٠ مەسئەلەی فقهیی سەردەم و (النوازل)ی تێدا هەردوو شێخ و زانای گەورەی شافعیان ( شێخ عبدالعزيز الشهاوي و محمد سالم البحیري ) پێشەکیان بۆ نوسیوە و نوسەر سودی لە ئەقوالیان وەرگرتووە

  • قەزاکردنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان ئەگەرهاتوو ڕۆژووەکەی شکاندبوو وە عوزری هەبوو وە کاتی فراوان هەبوو بۆ قەزاکردنەوەی بەجۆرێک زۆری مابوو بگاتەوە ڕەمەزان ئەوە بۆی دروستە قەزاکردنەوەی ڕۆژەکانی یەک لەدوای یەک بێت و دروستیشە بەینی لە نێواندا هەبێت ئەگەر هاتوو کەسەکە بەبێ عوزر ڕۆژووەکەی شکاندبوو یان کاتێکی زۆری نەمابوو بەوەی بگاتە ڕەمەزان و کاتەکەی بەرتەسك بوو ئەوە واجبە لەسەری ڕۆژووەکانی یەک لە دوای یەک قەزابکاتەوە بەبێ ئەوەی بەین بخاتە نێوانیان .

  • لە باجوری کتێبی مەزهەبی ئیمامی شافیعی بۆ هەموو ئاستێک بەردەستە ، لێرە[ الیاقوت النفیس ] بۆ ئاستی سەرەتایی و [ الإرشاد ] بۆ ئاستی باڵا بەردەستە بە فەزڵی خودا کتێبخانەی باجوری سەرچاوەی سەرەکی توڵابی عیلم و مەزهەبە 😍 دە ئێوەش ئەزمونی خۆتان لە چەناڵ و لای…

  • 9 авг.1335из Bajury90

    لە باجوری کتێبی مەزهەبی ئیمامی شافیعی بۆ هەموو ئاستێک بەردەستە ، لێرە[ الیاقوت النفیس ] بۆ ئاستی سەرەتایی و [ الإرشاد ] بۆ ئاستی باڵا بەردەستە بە فەزڵی خودا کتێبخانەی باجوری سەرچاوەی سەرەکی توڵابی عیلم و مەزهەبە 😍 دە ئێوەش ئەزمونی خۆتان لە چەناڵ و لای دۆستان لەسەر باجوری بنوسن و ئەم چەناڵە موبارەکە و ئەم پۆستە شەیربکەن و بیگەیەننە دۆستان و ئەهلی عیلم تاوەک بە فەزڵی خودا کتێبخانەی باجوری بەردەوام بێت https://t.me/Bajury90

  • 8 авг.449145

    دوبارەکردنەوەی عومرە لە ساڵێکدا یاخود مانگێکدا و بگرە لە سەفەرێکدا ئیمامی شافعی دەفەرموێت ئەوەی بڵێت دوبارەکردنەوەی عومرە لە ساڵێکدا دروست نییە ئەوە پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەری خودای کردووە صلى الله عليه وسلم . ماوەردی دەفەرموێت : دروستە ئینسان لە ساڵێکدا چەندین جار عومرە بکات و ئەمە فەرمایشتی جمهوری ئەهلی عیلمە . هەروەها لە نێو هاوەڵاندا ئەمە فەرمایشتی ( عمر ، علي ، ابن عمر ، عائشة ، أنس )ە رضي الله عنهم . لەنێو تابیعینیش عكرمة و عطاء و طاوس لەسەر ئەمەن ڕەحمەتی خوایان لێ بێت ماوەردی دەفەرموێت بەڵگەمان لەسەر ئەمە بریتییە لەوەی عائیشە دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم لە ساڵێکدا دوو عومرەی کردووە ئەویش لە ( شەوال و ذي القعدة ) ە بوو وردبەوە لە کۆتایی شەوال و سەرەتای ذي القعدە بووە وەك چۆن الحافظ دەفەرموێت . بەڵگەیەکی دیکە ئەوەیە پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم هانمان دەدات بۆ کردنی عومرە بەدوای عومرە بەبێ دیاریکردنی کاتی نێوانیان و مودەی دوبارەبوونەوەیان وەك چۆن دەفەرموێت : الْعُمْرَةُ إلَى الْعُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا . ئەم فەرموودەیە ڕوونە و بەڵگەیەکی بەهێزە و هیچ نەهیەکیش لە دوبارەکردنەوەی عومرە نەهاتووە بەڵگەیەکی دیکەوە ئەوەیە لە حەجی ماڵئاوایدا دایکمان عائیشە ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە کەمتر لە بیست ڕۆژدا دوو عومرەی کردووە . ئیمامی عەلی - رضي الله عنه -: دەفەرموێت مانگی جارێک ، ئەنەس کە قژی دەڕوایەوە عومرەی دەکردەوە عكرمة دەفەرموێت : ئەگەر توانرا و گونجا موس بدات لەسەری ئەوا دەتوانێ عومرەبکاتەوە ، ئیمامی ئەحمەد دەفەرموێت : ئەگەر عومرەی کرد پێویستە سەری بتاشێت یان کورتی بکاتەوە ، وە لە دەڕۆژدا ئینسان دەتوانێ قژی بتاشێت ( مەقسەد لەوەیە کە ماوەی دەڕۆژدا قژ دەڕوێتەوە و دەتوانرێ موسی لێ بدرێت ) . شافعی دەفەرموێت : پێم خۆشە ئەگەر بتوانێ لە مانگێکدا دوو یان سێ جار عومرەبکات . لای ئێمەی شافعی مەزهەب کردنی زیاد لە عومرەیەک ( دووان و سیان ) نەک حەرام نییە بەڵکو کەراهەتیشی نییە و ئەمەش هیچ خیلافێکی تێدانیەی لەلای ئێمە ، ئیمامی نەوەوی لە مەجموعدا دەفەرموێت : ولا يُكْرَه عمرتان، وثلاثٌ، وأكْثر، في السَّنة الواحدة، ولا في اليوْم الواحد، بل يستحبُّ الإكْثار منها، بِلا خلافٍ عندنا

  • 8 авг.9313из saidomer1

    لەگەورەترین هەڵەکانی قوتابییانی ئێمە ئەوەیە: زۆر بە سادە و ئاسان فیقهـ ئەگرن! لەدواتردا نەک لەمەنزومەی فیقهی تێناگەن و لەمەزهەبدا پێ ناگەن، تەنانەت هێندەی پێویست، حورمەتی موعتەمەدی مەزهەب و کۆی شەریعەتیشیان لەدڵدا ناچەسپێت! بۆیە فەتوای سەقەت و گۆڕینی شەریعەتیش، هێندەی هەڵەیەکی لوغەویی، توڕەی ناکات!

  • بە گەورە دانانی زانست و خۆ بەدورگرتن لە دەسەڵات و سوڵتان و ئەمیرەکان ئیمامی بەیهەقی دەگێڕێتەوە کە ئیمامی سوفیانی ثەوری دەفەرموێت: [ ئەگەر بانگهێشتیان کردیت بۆ ئەوەی (قل هو الله أحد )یان بەسەردا بخوێنیتەوە، مەچۆ بۆ لایان ] وردبەوە لە هەڵوێستی ئەهلی عیلم و سەلەفی ئەم ئومەتە و هەڵوێستی ئێستای کاسەلێسانی دەسەڵات ، بزانە چەندی فەرقە !

  • 6 авг.283121

    دەنگ هەڵبڕین و هاوخەمی و پارێزگاریکردن لە ئەهلی عیلم لەکاتی لادانیان لە مزگەوتیان بەگوێرەی زانستەکەی و ئەقڵیەوەیەتی . ببیەنە ئەوانەی ئەهلی عیلم و ئەقڵن خەڵکی چۆن ڕێزیان لێ دەگرن و خودا لەناو خەڵکدا گەورەیی پێ بەخشیون ، ئەوانەشی کە ئەهلی جەهل و قسەفڕێدانن لەوەها دۆخێکدا چۆن کەس گوێیان پێ نادات و حسابیان بۆ ناکرێ ! ئەبینن عیلم و ئەقڵ و تەقوا خاوەنەکەی گەورە دەکات و جەهل و گەمژەیی و نەبوونی تەقوا و لەخۆوە قسەفڕێدان خاوەنەکەی چەندە بچوک دەکاتەوە

  • 4 авг.295152

    ئیحرام بەستن بۆ عومرە لە مەزهەبی ئێمەدا ( شافیعی ) بۆ کەسێك لە مەکە بێت ئەهلی بێت یان غەریبە بێت هەر وەک میقاتی حەج وایە ، بەڵام لە عومرەدا میقاتی ئەوەی عومرە دەکات ( الحل ) ە مەقسەد لە ( الحل ) ئەوەیە بڕوات بۆ نزیکترین شوێنی دەرەوەی سنوری حەرەم با بەهەنگاوێکیش بێت . ئەدی ئایا باشترین شوێن ئیحرامی لێ ببەستێ کوێیە ؟! لە مەزهەبی ئێمەدا ( الجعرانة) باشترە چونکە پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم لەوێدا ئیحرامی بەستووە پاشان لە ( التنعیم =مزگەوتی دایکە عائیشە ) لێرەشدا دەتوانرێت ئیحرام بۆ عومرە ببەسرێت و هیچ ئیشکالێکی تێدانییە چی بۆ ئافرەت چی بۆ پیاو ( کەوایە ئەسڵەن نایەوێ بچێت بۆ تائیف وەك هەندێک وادەڵێن !) . سێهەم شوێن ( الحدیبیة ) ەیە چونکە دەفەرموون لەوێوە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم ویستی عومرە بکات و کافرانی قوڕەیش نەیاهێشتووە بچێتە ناو مەکە ، سەواب ئەوەیە کە نەخێر لە ذي الحلیفة ئیحرامی بەستووە ئەما ویستوویەتی لە ( الحدیبیة) ەوە بچێتە ناو مەکە کەوایە ڕیزبەندییەکە لە باشتریندا ئاوایە : کرداری پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم ، پاشان ئەمری پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم ، پاشان هەم و ویستی صلى الله عليه وسلم . ئەی ئەگەر هاتوو کەسەکە ئەسڵەن نەچووە نزیکترین شوێنی دەرەوەی حەرەم و بەڵکو هەر لەناو حەرەمدا ئیحرامی بەست و تەوافی کرد و سەعی لە سەفا و مەروای کرد و سەری تاشی حوکمی چییە ؟! ئەوە ئیمامی شافیعی بەڕەحمەت بێت دوو قەولی هەیە : ئەسەحیان ئەوەیە عومرەکەی دروستە و پاداشتیشی لەسەر وەردەگرێت بەڵام خوێنێکی لەسەر واجبە چونکە تەرکی ئیحرامی کردووە لە میقاتا . ( تەماشای ئەم قسەیە بکەن لەگەڵ ئەوانەی لە خۆیانەوە دەڵێن والله ئەگەر لە مەزگەوتی دایکە عائیشە ئیحرام ببەستی ئەوە عومرەکەت دروست نییە !!! ) دووەمیان دەفەرموێت : نا عومرەکەی دروست نییە بەڵام هەر موحریمە و دەبێت بچێتە نزیکترین شوێن لەدەرەوەی حەرەم و ئیحرام ببەستێ و ئینجا عومرەبکات بەشی داهاتوو باسی کردنی چەند عومرەیەک دەکەین یەک لە دوای یەک بە ئیزنی خودا

  • تێکەڵ کردنی وەسائیل و مەقاسید لەلای مامۆستا و نەناسینەوەی وەسائیلی وەسائیلەکان بە باشی جەنابی مامۆستا دەفەرموێت : تەهارە سێ وەسیلەی هەیە ئاوە یاخود تەیەمومە ! یاخود بەکارهێنانی بەردە بەڵام ئەمە هەڵەیە واز لەوە بێنن کە وەسائیل چوارە بەڵام تەیەموم لە وەسائیل نییە بەڵکو لە مەقاسیدە ئەوەی لە وەسائیلە گڵە گڵ مامۆستا هەر مەتنێکی بچوکی وەک ( الیاقوت النفیس ) بخوێندایەتەوە دەیزانی کە وەسائیل چوارن و دەفەرموێت : فالوسائل هي : الماء ، والتراب ، والدَّابغ ، وحجر الاستنجاء . مامۆسا دەڵێت وەسائیلی وەسائیلەکان بریتییە لە دەفر و ئەوەی بەکاری دێنن بۆ تەهارە وەک دەستت ، پاشان دەفەرموێت کە دووەم وەسیلە دەفرە ئەو دەفەری بەکاری دەهێنیت ! ئەمە تێکەڵکردنە لەلایەن جەنابیانەوە وەگەرنا تۆ ئەگەر ئیعتیبار بۆ بەکار هێنان دابنێی ئەوە هەم دەفر هەم دەست هەردووکی وەک یەکە و خاڵی یەکەمە ، ئەی خاڵی دووەم چییە ؟! ئەوا دەڵێین دووەم وەسیلە کە لە وەسائیلی وەسائیلەکانن ئەوە ئیجتیهادە کە مامۆسا بێ ئاگایە لێی و باسی ناکات !! مامۆستا لەبری شەرحکردنی موزەنی بچوایە یاقوتی بخوێندایەتەوە ئەوە هەمدیس دەیزانی کە دەفەرموێت : أمّا الأواني ، والاجتهاد …… فمن وسائل الوسائل . هەروەها دەیزانی کە مەقاسیدی بریتییە لە ( الوضوء والغسل والتيمم وإزالة النجاسة ) .

  • без подписи

  • ڤیدیۆیەکی یەک دەقەیی و چەند هەڵەیەکی یەك لە دوای یەک ! جەنابی مامۆستا ئەم قەولەیە نقڵ دەکات کە لە موختەسەری موەزەنیدا هاتووە و دەفەرموێت : وأكره المضبَّب بالفضة ، لئلا يكون شاربا على فضة . مامۆستا بەم شێوە شەرحی دەکات : دەفەرموێت پێم باش نییە ئیمامی شافعی پێم باش نییە ، ئەم کەراهەتە مەبەست لە چیە لێرەدا کەراهەی تەنزیهە ! لە قسەکانیدا دەفەرموێت : وەمن بە باشی نازانم کە تۆ دەفرێک بەکار بهێنی کە ڕووکەش کرابێت بە زیو یاخود ئاڵتون ! ، یاخود بەشێکی ئاڵتون بێت بە شێکی زیو !! ئەمە هەڵەیەکی گەورە و تەسەورێکی هەڵەی مامۆستایە لەسەر ئەم پرسە چونکە بابەتەکە دوور و نزیک پەیوەندی بە ئاڵتونەوە نییە ، ئاڵتون لەلای شافعی و مەزهەبیش حەرامە ، مامۆسا بۆ ئاڵتون وەک زیو تەماشا دەکات و ئەم قسە دەکات و دەیداتە پاڵ شافعی و لە کێوەی هێناوە نازانم !!! مامۆسا لە درێژەی قسەکانی دەفەرموێت : رسول الله قەدحێکی هەبووە لە مس بووە وابزانم بە شێکی شکاوە ئەو بەشە پینەکراوە بە زیو ، رسول الله تیاشیا خواردووەتەوە ئیحتیادی ، جا ئەم دەفەرموێت ( واتە شافعی ) کە ئینسانی موسڵمان ئەو دەفرانە بەکار بهێنی کە موزەبەبن بە ئاڵتون یان زیو ! دیقەت بدەن دوبارە باسی ئاڵتون دەکاتەوە و لای وایە ئاڵتون کەراهەتی هەیە ، لە کاتێکدا حەرامە ! لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت : لئلا يكون شاربا على فضة . بۆ ئەوەی وەکو ئەوە نەبێت کە لە دەفرێکی زیودا خواردبێتەوە لە دەفرێکی ئاڵتوندا خواردبێتیەوە !! . مامۆسا دووبارە باسی پینەکردن بە ئاڵتون دەکات و لای وایە لەلای شافعی کەراهەتی هەیە !! لەکاتێکدا نەك ئاڵتون بگرە ئەم قسەی شافعی وەک چۆن زایان لێی تێگەشتوون تەفاسیلی هەیە و دەفەرموون مەقسەد لێرا تەحریمە ( لئلا يكون شاربا على فضة ) با زیویش بێت ، تەماشا بکەن أبو إسحاق المروزي دەفەرموێت : إن كانت الضبة في غير موضع الشرب جاز ذلك ، وإن كانت في شفة الإناء حرم الشرب منه ، لأن الشافعي رضي الله عنه علل فقال : لئلا يكون شاربا على فضة . ئیمامی ماوەردی لەسەر ئەم باسە ئاوا دەفەرموێت : وَالضَّرْبُ الثَّانِي: أَنْ يَكُونَ كَثِيرًا لِحَاجَةٍ فَإِنْ كَانَ فِي أَعَالِيهِ وَمَوْضِعِ الشُّرْبِ مِنْهُ كَانَ استعماله حرام. دیقەت بییە دەفەرموون ئەگەر هاتوو لە بەشەکانی سەرەوەی دەفرەکە بوو یان لە شوێنی خواردەنەوە بوو ئەوە حەرامە قَالَ الشَّافِعِيُّ: لِأَنْ لَا يَكُونَ شَارِبًا عَلَى فِضَّةٍ، وَإِنْ كَانَ فِي أَسَافِلِهِ، وَغَيْرِ مَوَاضِعِ الشُّرْبِ مِنْهُ كَانَ اسْتِعْمَالُهُ مَكْرُوهًا. دەفەرموێت : شافعی فەرموویەتی : ئەگەر هاتوو لە بەشی خوارەوە دەفرەکە بوو یان لە شوێنی خورادنەوە نەبووە ئەوە بەکارهێنانی کەراهەتی هەیە واتە مەقسەد لە قەولی شافعی کەراهەت نییە بە گشتی بەڵکو ئەم وردە کارییەی هەیە کە مامۆسا بێ ئاگایە لێی مامۆسا دوبارە باسی فەرموودە دەکات و دەڵێت وەکو ئەبو هورەیرە دەگێڕێتەوە ، وەکو ئەنەس دەگێڕێتەوە بەهەمان شێوە ، پاشان ڕیوایەتە دەکاتە کوردی زۆر گەڕام بۆ ڕیوایەتەکە نەمدی ئەبو هورەیرە ڕیوایەتی بکات ، دوایی بۆم دەرکەوت ئەمە ڕیوایەتی ئەبو هورەیرە نییە ! ئەی چییە ؟! بەڵکو لە تەعلیقەی کوبرا لە شەرحی موخەتەسەری موزەنی ئەبی تەیبی تەبەڕی قەولی أبو علي ابن أبي هریرة ( حەسەنی کوڕی حسێن ٣٤٥ وەفاتی کردووە و زانایەکی شافعی مەزهەبە ) نقڵ دەکات لە شەرحی حەدیسەکە ، مامۆسا لێی بووە بە ئیمامی ئەبو هورەیرە هاوەڵی پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم !! دوبارە مامۆستا لەشەرحی حەدیسەکە ئاوا دەفەرموێت : بەشێکی شکابوو بە زیو دروستی کردبوویەوە خواردنی تێدا دەخوارد و خواردنەوەشی تێدا دەخوارد بەڵام دیارە رسول الله صلی الله علیه وسلم لەسەدە ئاڵتونەکەی نەی خواردووەتەوە لەکاتێکدا نە حەدیسەکە باسی ئاڵتونە نە فەرمایشتی شافعی ، ئەگەر نەزانین نەبێت بە فیقه و نەگەڕانەوە نەبێت بۆ کتوبی زانایان مامۆسا بۆچی چەند جار باسی ئاڵتون دەکات ؟! لە کاتێکدا بەکارهێنانی ئاڵتون لە پینەکردنی دەفردا حەرامە ، چ جای ئەوەی بیداتە پاڵ پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم ؟!! مامۆسا ئەگەر بهاتایە جوان تەحزیری بکردایە هیچ نا بەجوانی تەعلیقە یان نیهایە یان حاوی تەماشا بکردایە ئەوە نەئەکەوتە ناو ئەم هەڵە گەورانەوە !

  • без подписи

  • بارودۆخی ناوچەکە و عێراق هیچ باش نییە ئێران هێز و چەکی قورسی هێناوەتە نزیک سنوری عێراق و نزیک لە کوەیت عێراق دەڵێت ڕێگەنادەین خاکمان بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربهێنرێ حەشدی شەعبی هێزی بردووەتە سنوری سوریا و ئوردن و هەردوو وڵات هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک دەکەن ئەگەر بکرێتە سەر خاکیان ئەمریکا و هاوپەیمانان لە هەرێم بەتەواوی کشاونەتەوە یان بەردەوامن لە کشانەوە سیناریۆکان تەواو ئاڵۆزن ، ئایا ئێران لە خاکی عێراقەوە هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی دراوسێی عێراق یان نا ئەوە ئەمریکایە خاکی عێراقی بەکاردەهێنێ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران خوای گەورە ڕەحم بکات و ئەم دۆخە هیچ باش نییە و چارەنوس زۆر ناڕوون و خراپە

  • وڵاتان وازیان لە دین هێناوە ئێوە بۆ وازناهێنن ؟! وتەبێژی پێنتاگۆن پێش چوونە نێو جەنگ ، دەقێکی کتێبی پیرۆز - پەیمانی کۆنی پۆست کردووە کەلای خۆیان پیرۆزە !! « ئینجا گوێم لە دەنگی پەروەردگار بوو، دەیفەرموو: «کێ بنێرم و کێ بۆمان دەڕوات؟» منیش گوتم: «ئەوەتام، من بنێرە.» پەیمانی کۆن : پەرتوکی ئیشیا ، بەشی شەش ، دەقی هەشتەم جا لەتۆ دەپرسم ئەم شەڕە دەگوزەرێ شەڕی چییە ؟! ئاینیی یان چی ؟! دەقەکە ئینگلیزییە و کراوە بە عەرەبی و منیش کوردییەکم بۆ داناون لە خودی پەرتوکی پیرۆزی بە کوردیکراوەوە

  • ئەوەی پێیان کرد لە پاراستنی شکۆی موسڵمان دژ بە داگیرکاری یەهود کردیان ، دوای دانانی چەک و کۆتایی هاتنی هیچ کەس مافی گلەیی نییە ، چونکە بۆ ئەوەی نەگەن بەم ڕۆژە گەورە و بچوکیان شەهیدبوون و بەگیانی خۆیان قوربانیان دا .

  • 31 июл.3361112

    کاتێک ئینسان توانایی لە عیلمێکدا نییە و دێت تەدریس دەکات ئەوا هەم خۆی توشی عەیبە دەکات هەم گوێگرانی بە هەڵەدا دەبات . ئەمە نمونەی ئەو کەسانەیە ئیدیعای عیلم دەکەن و گەورە زانایان و فەقیهانی ئومەت وەک ئیمامی نەوەوی و ئەبوحەنیفە تەبدیع و تەکفیردەکەن ناکرێ ئینسان ئیدیعای عیلم بکات و نەتوانێ مەڕ و بزن لەیەک جیابکاتەوە فەقێیەک فتح القریبی خوێندبێت دەزانێ ( معز ) بزنە مامۆستا دەڵێت مەڕە ، هەروەها ( الضأن ) مەڕە مامۆستا دەڵێت بزنە. مەرجی قوربانی لای هەرکەس فیقهی خوێندبێت دەزانێت مەڕ ئەبێ ساڵێکی تەواو کردبێ مامۆستا ئەڵێت دووە. بزن ئەبێ دوو ساڵی تەواو کردبێت، مامۆستا ئەڵێ یەک. بەشەرتێک ئەمە گوایە ئامادەکاری کردووە و بابەتەکان لەبەردەمیدا نوسراوە !!