tgindex
بنکەی ڕووناک

بنکەی ڕووناک

Статистика

سەبارەت بە بەرنامە و پلانی کاریی بنکه

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
3
Всего постов
22
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
295
+1 за 2 дн.
Сутки
+1
+0,34%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
423
22 постов
Вовлечённость
143,4%
к подписчикам
Постов в день
0,4
всего 22
Упоминаний
3
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
78
1/48двое суток
89
1/72трое суток
96

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • ناونووسیی خولی ڕێنووسی سەرەتاییی زمانی کوردی لە پیرانشار دەرفەتی ناونووسی: #تەنیا_حەوت_ڕۆژ_دەرفەت دەستپێکی ناونووسی: #شەممە_٢٤_گەلاوێژ دەستپێکی پۆلەکان: #شەممە_٣١_خەرمانان ژمارەی قوتابییانێک کە وەردەگرترێن: #تەنیا_٥٠_فێرخواز_وەردەگرین 🆔 @f_z_k_pr

  • بۆ نیگات کە کۆرژنی "گەلاوێژە" لقێکم بەترسی پاییزێکەوە هەڵوەریوە کە فێنکیی کشاوەتە سەر خەرمانانی دڵتەنگی و لقێکم لە ڕۆژهەڵاتی برینەوە کە پیاسەی دەکرد بە گەلاوێژی کاتەوە دەتوێمەوە لە بن بەستی نیگایەک دا کە حیلەی دەگاتە نیوەشەوی کۆڵانەکانی هاوین و دەئەنگوێ لە نیشتمانی بەستەڵەک دا دەزرینگێمەوە بە هەموو پەنجەرەکانی ئەو ژوورانەی دارستان لقێکە لە ئەوینیان هێور هەنگاو دەنێمە فێنکیی دڵێکەوە کە ئایەتی نسێکانی بردە ناو "گەلاوێژ"... کە خوازەیە لە کەنارەکانی باوەش و هەرێمێکە پاڵ بە هەر کانییەکیەوە بدەی دەنگوێی! . . . *** گەلاوێژ کەوت ئازیزەکەم کە پاییز هاتە لای دڵت بڵێ با ڕەکاتێک زیاتر کازیوەت بم... #سارا دانش گەلاوێژی ۴۰۵ی هەتاوی

  • 🛑 ڕێکەوتی۱۸ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی،کۆڕی بنکەی ڕووناک، بەشی شێعرو ڕەخنەی بەڕێوە برد. لەم دانیشتنه دا بەڕێزان کاک سەردار،کاک عەبدۆڵڵا ئیقتدار،خاتوو  مەدینە،خاتوو سارا،کاک خالیدی خزرنیژاد شێعریان خوێندەوە و ئەندامان باسیان لەسەر کرد و بە وردی قسەیان لەسەر کرا و دواتریش بە خوێندنەوەی وەرگێڕانێکی شێعری ناهیدی عەرجوونی لەلایان  خونچە خاتوونەوە دانیشتنەکە کۆتایی پێهات و بە هۆی کەم بوونی کات باسی خوازە تەنیا بە ئاماژە پێکردن لە شێعرەکان دا بەسەندەی پێکرا. 🔺بەڕێزان ئەم دانیشتنانە هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر ۴ی دوانیوەڕۆ،لە ژووری بنکەی ڕووناک لە موجتەمەعی فەرهەنگی بەڕێوە دەچێ. بەردەوام بین #هاتن ـ بۆ ـ هەمووانە🍃

  • 🛑 دۆستان دانیشتنی بنکەی ئەدەبیی ڕووناک له ڕێکەوتی۱۸ی گەلاوێژی ۴۰۵ی هەتاوی لە دوو بەشدا بەڕێوە دەچێ: 📌بەشی یەکەم شێعر و ڕەخنە ،بە خوێندنەوەی شێعری ئەندامان و باس کردن لە سەریان. 📌بەشی دووەم درێژەی باسی ڕۆڵی خوازە"استعارە" و کاریگەری لەسەر شێعر لەلایەن ئەندامانی بنکه. 🔺 ئەم دانیشتنانە هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر ۴،لە ژووری بنکەی ڕووناک لە موجتەمەعی فەرهەنگی بەڕێوە دەچێ. لە گەڵمان بن هاتن ـ بۆـ هەمووانە☘️

  • 🍀  سەحەرە  #مامۆستا عومەر ڕەسووڵی بە دەنگی پیرۆزی " مامۆستا سێوە"

  • ڕێکەوتی ۱۱ی گەلاوێژی ۱٤۰۵ی هەتاوی، دانیشتنێکی تر لە کۆرسی لێکدانەوە و شیکاریی ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردی، بە وانەبێژی دکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە، لە ژووری بنکەی ئەدەبیی ڕووناک بەڕێوە چوو. لەم دانیشتنەدا بە تێر و تەسەلی باس لەسەر بەندەکانی "سەحەرە"و "شەو و نیوەشەو"کرا و بە وردی شی کرانەوە و تایبەتمەندییەکانیان باس کرا و باسی بەندی گەلۆش خرایە دانیشتنی داهاتوو. دۆستان دانیشتنی داهاتووی کۆرسی فۆلکلۆر، ۲۵ی گەلاوێژ بەڕێوە دەچێ. 🔺شوێن: موجتەمەعی فەرهەنگی، ژووری بنکەی ئەدەبیی ڕووناک کاتژمێر: ٤ی دوانیوەڕۆ لەگەڵمان بن هاتن بۆ هەمووانه🍃

  • 📽️🎻بۆ یادەوەری فێستیڤاڵی بەیت و حەیرانی سەردەشت ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی 🎻"گەلۆ" بە دەنگی هونەرمەندی لاوی شاری شنۆ: ئەحمەد حەیران 🪈🪈به بەشداری هونەرمەندی کۆچ کردوو مامۆستا قالەمەڕە

  • 🛑 دانیشتنێکی تری کۆرسی فۆلکلۆرناسی "دوکتۆر رەهبەر مەحموودزادە"   فۆلکلۆری کوردی خەزێنەیەکی لەبن نەهاتووە کە گەلێک زانستی ئەوڕۆی کۆمەڵگای مەدەنی هەر لەسەر ئەو خەزێنەیە دامەزراون. ⭕بنکەی ئەدەبیی «ڕووناک»، لەدرێژەی چالاکییەکانیدا،  دانیشتنی شەشەم لە کۆرسی زانست و توێژینەوە لەسەر فۆلکلۆرناسی بەڕێوە دەبا. لەو کۆرسەدا، کە بە وانەبێژی پسپۆر و لێزان "بەڕێز دوکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە" بەڕێوە دەچی، هەموو مژارەکانی ئەو بەشەی ئەدەبیات دەخرێنە بەرباس. تکایە ئێوەش دەلاقەی سرنجتان بەڕووی ئێمەدا بکەنەوە و تا کۆتایی هاوڕێی باسمان بن. هاوڕێیان بابەتی دانیشتنی ئەم حەوتوویە لەسەر سێ بەندە: ـ گەلۆ ـ سەحەره ـ شەو و نیوەشەو 🔺شوێن:موجتەمەعی فەرهەنگی،ژووری بنکەی ئەدەبیی ڕووناک ڕێکەوتی 11ی گەلاوێژی 405ی هەتاوی کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆ لەگەڵمان بن هاتن بۆ هەمووانه🍃

  • 🛑 ڕێکەوتی۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی،کۆڕی بنکەی ڕووناک، بەشی شێعرو ڕەخنەی بەڕێوە برد.لەم دانیشتنە دا بەڕێزان کاک مرادی عەزیزی و کاک عەبدوڵڵا ئیقتدار و خاتوونی تازەقەڵەم و خامە ڕەنگینی بنکە، مەدینە پیرای ،شێعریان خوێندەوە و قسەیان لەسەر کرا.پاشان نارین خاتوونی ڕەحمانی وتارێکی جوانی لەسەر خوازە و کاریگەریی لەسەر شێعر و هەروەها گرینگی خوازە لە شێعر دا و بەتایبەتیش باسی لەسەر مۆسیقای ناوەندیی شێعر کرد و دواتر بە خوێندنەوەی غەزەلێک لە خاتوو سارا دانش، دانیشتنەکە کۆتایی پێهات . 🔺بەڕێزان ئەم دانیشتنانە هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر ۴ی دوانیوەڕۆ،لە ژووری بنکەی ڕووناک لە موجتەمەعی فەرهەنگی بەڕێوە دەچێ. بەردەوام بین #هاتن ـ بۆ ـ هەمووانە🍃

  • 🛑 دۆستان دانیشتنی بنکەی ئەدەبیی ڕووناک له ڕێکەوتی۴ی گەلاوێژی ۴۰۵ی هەتاوی لە دوو بەشدا بەڕێوە دەچێ: 📌بەشی یەکەم شێعر و ڕەخنە ،بە خوێندنەوەی شێعری ئەندامان و باس کردن لە سەریان. 📌بەشی دووەم خوێندنەوەی چەن وتار لەسەر ڕوڵی خوازە"استعارە" و کاریگەری لەسەر شێعر لەلایەن ئەندامانی بنکه. 🔺 ئەم دانیشتنانە هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر ۴،لە ژووری بنکەی ڕووناک لە موجتەمەعی فەرهەنگی بەڕێوە دەچێ. لە گەڵمان بن هاتن ـ بۆـ هەمووانە☘️

  • سیاستمدارها به جنگ نمی‌روند تعدادشان کم است و طول عمرهای بلندی دارند! و سرباز‌ها سرباز‌ها … داستان‌های کوتاه غم انگیزند ... سیاسەتوان ناچنە ناو شەڕ ڕێژەیان کەمە و تەمەنیان زۆر سەرباز سەرباز... ئەم کورتە چیرۆکە تراژێدییانە! #ناهید عەرجوونی و:سارا.د

  • ڕێکەوتی ۲۸ی پووشپەڕی ۱٤۰۵ی هەتاوی، دانیشتنی پێنجەمی کۆرسی لێکدانەوە و شیکاریی ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردی، بە وانەبێژی دکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە، لە ژووری بنکەی ئەدەبیی ڕووناک بەڕێوە چوو. لەم دانیشتنەدا بەشی دووهەمی لێکدانەوە و شرۆڤەی بەیتی ئایشەگوڵ و بەندی سوارۆ پێشکەش کرا. سەرەتا باسی پێوەندییه شاراوە و ئاشکراکانی نێوان سوارۆ و پایزه کرا. دواتر نموونەی شوێن‌دانانی ئازیزه لەسەر ئایشەگوڵ و سوارۆ تاوتوێ کرا و هەروەها قسه له هێندێک ماکی خوازەیی لەم بەیتەدا کرا. دواتر باسی پێوەندیی نێوان بەیتی گەنج خەلیل و سوارۆ چ لەڕووی پێکهاتییەوە و چ لەڕووی ناوەرۆکەوە کرا. دۆستان دانیشتنی داهاتووی کۆرسی فۆلکلۆر، ۱۱ی گەلاوێژ بەڕێوە دەچێ. 🔺شوێن: موجتەمەعی فەرهەنگی، ژووری بنکەی ئەدەبیی ڕووناک کاتژمێر: ٤ی دوانیوەڕۆ لەگەڵمان بن هاتن بۆ هەمووانه🍃

  • هاوینی داڵانپەڕی ڕۆژهەڵات🍃 وەک بەهەشتە دەشت و کێوی نیشتمانی بێ نەشەت سەد ئورووپای بێتە خادەم ئەو بە کۆپێنهاگەوە!

  • مەحوی🍃

  • 🛑 دانیشتنێکی تری کۆرسی فۆلکلۆر ناسی  بەشی دووهەمی"سوارۆی ئایشەگوڵ" "دوکتۆر رەهبەر مەحموودزادە"   فۆلکلۆری کوردی خەزێنەیەکی لەبن نەهاتووە کە گەلێک زانستی ئەوڕۆی کۆمەڵگای مەدەنی هەر لەسەر ئەو خەزێنەیە دامەزراون. ⭕بنکەی ئەدەبیی «ڕووناک»، لەدرێژەی چالاکییەکانیدا، دانیشتنی پێنجەم لە کۆرسی زانست و توێژینەوە لەسەر فۆلکلۆرناسی بەڕێوە دەبا. لەو کۆرسەدا، کە بە وانەبێژی پسپۆر و لێزان "بەڕێز دوکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە" بەڕێوە دەچی، هەموو مژارەکانی ئەو بەشەی ئەدەبیات دەخرێنە بەرباس. تکایە ئێوەش دەلاقەی سرنجتان بەڕووی ئێمەدا بکەنەوە و تا کۆتایی هاوڕێی باسمان بن. 🔺شوێن:موجتەمەعی فەرهەنگی،ژووری بنکەی ئەدەبیی ڕووناک ڕێکەوتی ۲۸ی پووشپەڕی 405ی هەتاوی کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆ لەگەڵمان بن هاتن بۆ هەمووانه🍃

  • без подписи

  • ڕێکەوتی 21ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، چوارەمین دانیشتنی لێکدانەوە و شیکاریی ئەدەبیاتی فۆلکلۆر، بە وانەبێژی دکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە، لە ژووری بنکەی ئەدەبیی ڕووناک بەڕێوە چوو. تەوەری باسەکە لەسەر لێکدانەوە و شرۆڤەی بەیتی ئایشەگوڵ و بەندی سوارۆ دامەزرا. سەرەتا دەقی بەندی سوارۆ و پاشان پوختەیەک لە ئایشەگوڵ،  پێشکەش کرا. دکتۆر ڕەهبەر لە درێژەی باسەکەدا، تایبەتمەندییەکانی هەرتک بابەتی خستە ڕوو، لەکۆتاییدا، دکتۆر بەپشت بەستن بە هەندێک بەڵگە و دەلالەت گەیشتە ئەو ئاکامە کە ڕەنگە بەندی سوارۆ لە هەناوی ئایشەگوڵ لەدایک بووبێ. 🔺جێگای ئاماژەیە بەشی دووهەمی ئەو باسە، 28ی پووشپەڕ لەژووری ئەنجومەن بەڕێوە دەچێ. 🔺شوێن:موجتەمەعی فەرهەنگی،ژووری بنکەی ئەدەبیی ڕووناک کاتژمێر:4ی دوانیوەڕۆ لەگەڵمان بن هاتن بۆ هەمووانه🍃

  • 🛑چوارەمین دانیشتنی کۆرسی فۆلکلۆر ناسی  "دوکتۆر رەهبەر مەحموودزادە"   فۆلکلۆری کوردی خەزێنەیەکی لەبن نەهاتووە کە گەلێک زانستی ئەوڕۆی کۆمەڵگای مەدەنی هەر لەسەر ئەو خەزێنەیە دامەزراون. ⭕بنکەی ئەدەبیی «ڕووناک»، لەدرێژەی چالاکییەکانیدا، چوارەمین دانیشتنی کۆرسی زانست و توێژینەوە لەسەر فۆلکلۆرناسی بەڕێوە دەبا. لەو کۆرسەدا، کە بە وانەبێژی پسپۆر و لێزان "بەڕێز دوکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە" بەڕێوە دەچی، هەموو مژارەکانی ئەو بەشەی ئەدەبیات دەخرێنە بەرباس. تکایە ئێوەش دەلاقەی سرنجتان بەڕووی ئێمەدا بکەنەوە و تا کۆتایی هاوڕێی باسمان بن. 🔺شوێن:موجتەمەعی فەرهەنگی،ژووری بنکەی ئەدەبیی ڕووناک ڕێکەوتی ۲۱ی پووشپەڕی 405ی هەتاوی کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆ لەگەڵمان بن هاتن بۆ هەمووانه🍃

  • بەشێک لە بەندی ئازیزە، بەدەنگی ماموستا خدرقادری(خلەدەرزی)

  • 📻  خوێندنەوەی شیعری:           "46-ئەوا غەزوی غەمی بۆ غارەتی دڵ کردە یەلغارە"' 📙 لە کتێبی: دیوانی #سافیی ھیرانی 🖋 شاعیر: سافیی ھیرانی 🎙 دەنگ: چۆڵستان (شێخ ئەگیت)