فێرگەی بەیان [لقی پیرانشار]
Статистика#ناوەندی_فەرهەنگی_فێرکاریی_بەیان #لقی_پیرانشار شوێن:دامەزراوەی ئیلاهەی هونەر، شەقامی دارالقرآن. تەنیشت چاپی دێهناد بەستەری کاناڵ: @f_z_k_pr
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 22
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 266
- 1/48двое суток
- 304
- 1/72трое суток
- 328
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ناونووسیی خولی ڕێنووسی سەرەتاییی زمانی کوردی لە پیرانشار دەرفەتی ناونووسی: #تەنیا_حەوت_ڕۆژ_دەرفەت دەستپێکی ناونووسی: #شەممە_٢٤_گەلاوێژ دەستپێکی پۆلەکان: #شەممە_٣١_خەرمانان ژمارەی قوتابییانێک کە وەردەگرترێن: #تەنیا_٥٠_فێرخواز_وەردەگرین 🆔 @f_z_k_pr
لە مێژووی ڕۆشنبیریی کوردیدا، لە ژیانی کەسایەتییە گەورەکانیشدا، ئەم ناکۆکییە دەبینن. وەکوو م.هەژار، خۆی باس لەوە دەکات نەیهێشتووە خوشکی بخوێنێت و دان بە هەڵەشی دادەنێت. یان م.شێرکۆ کە ڕێگەی نەداوە هاوسەری درێژە بە خوێندن بدات و ئەویش بە هەمان شێوە دان بە هەڵەکەی دادەنێت. ئەمە خۆی بەسە بۆ ئەوەی بپرسین: ئایا کەسێ دەتوانێ بۆ نەتەوە و ئازادی خەبات بکات، لێ لە ماڵ ئازادیی هاوسەر و کچانی نەناسێت؟ هێنانی ناوی کەسایەتییەکان بەو مانایە نییە نرخی هونەر و خزمەتیان دابەزێت، نا. ئەوەی کە دەبێت لە خۆمانی بپرسین: ئەوان لەژێر دۆخی وڵات بەپێی توانا کاریان کردووە، هەڵەشیان کردووە و دانیان پێ داناوە لێ بەرەی ئێستا چەندەیان وانە هەڵگرتووەتەوە؟ فێر بوونە؟ دوای تێپەڕینی ئەم هەمووە ساڵە هێشتا کێشەیەکی ئاوا داوێنگیرمانە؟ ئەزموونی ژیانی کەسانی پێشووتر و ئامۆژگارییەکانیان لەسەر دۆخی ئێستامان کاریگەر بووە؟ ئەگەر بووە چەندەیە؟ ئایا پاش تێپەڕینی ئەم هەمووە ساڵە ژنانی ئێمە لەو کێشانە دەرباز بوونە؟ دوایین پرسیار کە دەبێ لە خۆمی بپرسم، گە پیاوێک بە ناوی نامووسپارێزی، ژن یا خوشکی دەکوژێت و دواتر دان بە هەڵەی دادەنێت، دان بە هەڵەدانان کافییە؟
ئازادییەکەی لە دەرەوە دەنووسێت، لە ماڵەوە دەیسڕێتەوە! یەکێک لە گەورەترین پارادۆکسییەکانی ژیانی ڕۆشنبیری ئەوەیە کە کەسێک لەسەر ئازادی، کەڕامەتی مرۆڤ، یەکسانی دەنووسێت لێ کاتێک دەگەڕێتەوە ماڵەوە، هەمان ئەو ئازادییە لە ژن و خوشک و هاوسەرەکەی دەستێنێتەوە. لە دەرەوە دەڵێت: مرۆڤ دەبێت ئازاد بێت لێ لە ماڵەوە دەڵێت: ژنەکەی من دەبێت ئەوە بکات کە من دەمهەوێت. #ئەمە_ئازادیخوازی_نییە_ئەمە_دیکتاتۆرییە_بە_جلێکی_ڕۆشنبیرییەوە. ڕۆشنبیر ئەو کەسە نییە تەنها کتێب بخوێنێتەوە و وشەی جوان بۆ ئازادی دابین بکات. ڕۆشنبیر ئەو کەسەیە کە بەهاکان لە نزیکترین شوێنی ژیانی خۆیدا جێبەجێ دەکات. ئەگەر پیاوێک لەسەر ئازادیی ژن دەنووسێت، بەڵام لە ماڵ پێش بە خوێندنی هاوسەرەکەی دەگرێت، ئەوا #قەڵەمەکەی_لەگەڵ_ژیانی_خۆیدا_ناکۆکە. ژن تەنیا چێشتلێنەر نییە؛ هاوسەرە. خوشک ملکەج نییە؛ مرۆڤە. خوێندن گوناح نییە مافی مرۆڤە. ئەم دووبەرەکییە تەنها کێشەیەکی خێزانی نییە؛ کێشەیەکی فکرییە. چونکە ئەو کەسەی داوای ئازادیی کۆمەڵگا دەکات، بەڵام لە ژینگەی تایبەتی خۆیدا ئازادیی نزیکترین ژنانی خۆی قەدەغە دەکات، لە ڕاستیدا ئازادی بەپێی بەرژەوەندیی خۆی پێوانە دەکات. @f_z_k_pr
min tu hez kirî wek wilatê xwe❤️ de were tu û azadîyê bi hev re😔 @KurdishMusicaa 👈 #مۆسیقای_کوردی #گۆرانی_کوردی_کورمانجی #هۆزان_دینۆ #دە_وەرە #Mosîqay_Kurdî #Stran_Kurdî_Kurmancî #Hozan_Dîno #De_Were
без подписи
نموونە بۆ پیتی سەرە لەناو دەقدا ✅ @f_z_k_pr
ئەم چەند وشەیە کە بە ڕێنووسی فارسی نووسراون ئەگەر بمانەوێت بە کوردی بیاننووسین ئەوە بەم شێوەیە دەبێت: سَرَ = سەرە شَوَ = شەوە عَلی = عەلی اَسمَر = ئەسمەر اَسرین = ئەسرین اَفسانە = ئەفسانە ✅ @f_z_k_pr
پیتی بزوێنی سەرە: بە سێ شێوە خۆی دەنوێنێت ئە، ە، ــە لە سەرەتادا چونکە بزوێنە لەگەڵ هەمزە دێت. ✅ @f_z_k_pr
پیتە بزوێنەکان ٨ دانەن: ە، ێ، ۆ، ا، ی، وو، و، بزرۆکە (i) ئەم هەشت پیتە چونکە بزوێنن لە سەرەتادا لەگەڵ هەمزە دێن. ئە، ئێـ، ئۆ، ئا، ئیـ، ئوو، ئو، ئـ
پیتەکانی ئەلفبێی کوردی: ئـ، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ڕ، ز، ژ، س، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، ڵ، م، ن، هـ، و، ی ژمارەی پیتە نەبزوێنەکان ٢٩ دانەن.
#فێربوونی_ئەلفبێی_کوردی_بە_نموونە #زمانی_کوردی #ناسنامەی_گەل #زمانمان_کۆڵەکەی_مانەوەمانە. 🌿🌿 🌿🌿🌿 https://t.me/f_z_k_pr 🌿🌿🌿🌿🌿
#فێربوونی_وشەی_کوردی #زمانی_کوردی #ناسنامەی_گەل #زمانمان_کۆڵەکەی_مانەوەمانە. 🌿🌿 🌿🌿🌿 https://t.me/f_z_k_pr 🌿🌿🌿🌿🌿
فۆلکلۆری کوردی خەزێنەیەکی لەبن نەهاتووە کە گەلێک زانستی ئەوڕۆی کۆمەڵگای مەدەنی هەر لەسەر ئەو خەزێنەیە دامەزراون. ⭕بنکەی ئەدەبیی «ڕووناک»، لەدرێژەی چالاکییەکانیدا، یەکەم کۆرسی زانست و توێژینەوە لەسەر ئەدەبیاتی فۆلکلۆر بەڕێوە دەبا. لەو کۆرسەدا، کە بە وانەبێژی پسپۆر و لێزان "بەڕێز دوکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە" بەڕێوە دەچی، هەموو مژارەکانی ئەو بەشەی ئەدەبیات دەخرێنە بەرباس. تکایە ئێوەش دەلاقەی سرنجتان بەڕووی ئێمەدا بکەنەوە و تا کۆتایی هاوڕێی باسمان بن. 🔺شوێن:موجتەمەعی فەرهەنگی،ژووری بنکەی ئەدەبیی ڕووناک کات:یەکشەممە 10ی جۆزەردانی 405ی هەتاوی سەعات 4ی دوانیوەڕۆ لەگەڵمان بن هاتن بۆ هەمووانه🍃
✅ کورتەیەک لە ڕێوڕەسمی بەشکۆی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە پێشانگای پەیکەرسازیی مامۆستا ڕێبین حەیدەری بۆ ئاگاداریی دۆستان و هاوڕێیانی خۆشەویست، لە ڕۆژانی داهاتوودا وتارەکان و مووزیک و ... لێرە بە ڕێکوپێکی بڵاو دەکرێتەوە. 🆔 @fzkbeyan2017
#زمانمان_ناسنامەمانە #ناوەندی_فەرهەنگی_فێرکاریی_بەیان #لقی_پیرانشار #پێشکەشکردنی_بڕوانامەی_زمانی_کوردی #پێنجشەممە_سێی_ڕەزبەر @f_z_k_pr
#کۆتاییی_وانەی_چوارەمی_ڕێزمان
کۆمەڵەی چوارەم: ئەم کۆمەڵە بۆ کاری داخوازی بەکار دێت کە تەنیا دوو ڕێژەی هەیە. دووەم کەسی تاک و کۆ جێناوە لکاوەکانی کۆمەڵەی چوارەم ئەمانەن: (ە، ن) کوڕەکە ببینــە، ببینن (دیتن) بنووسە، بنووسن (نووسین) بخۆ، بخۆن (خواردن) بچێنە، بچێنن (چاندن)
کۆمەڵەی سێیەم : جێناوە لکاوەکانی کۆمەڵەی سێیەم ئەمانەن: (م، یت، ات/ێت ، ین، ن، ن) کە لەگەڵ کاری ڕانەبردووی تێپەڕ و تێنەپەڕ دێن: دەخۆم، دەخۆیت، دەخوات، دەخۆین، دەخۆن، دەخۆن دەکەم، دەکەیت، دەکات، دەکەین، دەکەن، دەکەن دەبینم، دەبینیت، دەبینێت، دەبینین، دەبینن، دەبینن دەڕۆم، دەڕۆیت، دەڕوات، دەڕۆین، دەڕۆن، دەڕۆن تێبینی: چ کاتێک "ات" و چ کاتێ "ێت" بەکار دێت؟ ئەگەر ڕەگی کارەکە بە پیتی "ـە، ە" یا "ۆ" کۆتایی هاتبێت ئەوە (ات) وەردەگرێت. بەڵام ئەگەر بەم دوو پیتە کۆتایی نەهاتبوو ئەوە "ێت" بەکار دێت. دەڕژم، دەڕژیت، دەڕژێت، دەڕژین، دەڕژن، دەڕژن
کۆمەڵەی دووەم: جێناوە لکاوەکانی کۆمەڵەی دووەم ئەمانەن: (م، یت، ٠ ، ین، ن، ن) کە لەگەڵ کاری ڕابردووی تێنەپەڕ دێن: ڕۆیشتـم، ڕۆیشتـیت، ڕۆیشت ٠ ، ڕۆیشتـین، ڕۆیشتـن، ڕۆیشتـن فڕیم، فڕیـیت، فڕی٠، فڕیـین، فڕین، فڕین
کۆمەڵەی یەکەم: جێناوە لکاوەکانی ئەم کۆمەڵە ئەمانەن: "م، ت، ی، مان، تان، یان" کە لەگەڵ کاری ڕابردووی تێپەڕ دێن: خواردم، خواردت، خواردی، خواردمان، خواردتان، خواردیان نووسیـم، نووسیـت، نووسیـی، نووسیمان، نووسیتان، نووسیـیان