tgindex
Bafel Jalal Talabani 💚

Bafel Jalal Talabani 💚

Статистика

لایەنگرانی سەرۆک بافل جەلال تالەبانی💚

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
3
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
1 940
−4 за 3 дн.
Сутки
−1
−0,05%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
265
21 постов
Вовлечённость
13,7%
к подписчикам
Постов в день
0,4
всего 21
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
146
1/48двое суток
167
1/72трое суток
180

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • بەڕێزان بنەماڵەی نووسەر و رۆماننووسی گەورەی گەلەكەمان مامۆستا حسێن عارف  بە داخ و خەمێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی رووناكبیری دیاری كورد و خاوەن قەڵەمێكی بە بڕشت، مامۆستا حسێن عارفمان پێگەیشت.  بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و ئەدیبان و نووسەران دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.  بە كۆچی دوایی ئەم مامۆستا پایەبەرزە، كایەی نووسین و رۆشنبیری ناوێكی دیار و درەوشاوەی لەدەستدا، بەڵام میراتە دەوڵەمەندەكەی لە بواری نووسین بۆ نەوەكانی داهاتوو دەمێنێتەوە و هەردەم مایەی شانازیمانە.  رۆحی مامۆستا حسێن عارف شاد بێت و خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.  بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

  • سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیران، ڕایگەیاند، ماوەیەکە دەستیان کردووە بە گۆڕانکاری لەپۆستە حکومییەکان ئەمەش لەسەر بنەماى هەڵسەنگاندنە بۆ کارى ئەو بەرپرسانە. سەمیر هەورامی بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای دانانی کەسانی باشتر بۆ سەرپەرشتی کردنی پۆستەکانە لەپێناو خزمەتکردنی زیاترى هاونیشتمانییان. وتیشى، ئێستا نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران و بۆردی حکومەت کە بۆردێکی حیزبییەو هەڵسوڕێنەری کاروباری حکومەتە، دەستیان کردووە بە گۆڕانکارییەکان وبەم نزیکانە گۆڕانکاری دیکە دەکرێت. سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشدا کە گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی کارەکانی ئەو کەسانەیە کە لەپۆستددان و بەدڵنییایەوە چاودێری ورددی پرسی گەندەڵیش دەکرێت، هەر بەرپرسێک تۆمەتبار بێت بەگەندەڵی ئەوا رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر و کەسیش بەدەر نابێت لەو لێپێچینەوانەى کە ئەنجام دەدرێت.

  • سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن بەڕێز د. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا بیروڕایان دەربارەی دوا پێشهاتە ئەمنی، سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و تاوتوێی رێگەچارەکانی کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی ئێستایان کرد. جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییە هاوبەشەکاندا کردەوە. سەرۆک بافڵ جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کردەوە وەک کاریگەرترین رێگا بەرەو هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری، و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەموو گەلانی ناوچەکە. دەستخۆشی لە وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێز عەباس عێراقچی کرد بۆ هەوڵە بەردەوامە دیپلۆماسیی و بنیاتنەرەکانی لە گەڕان بەدوای چارەسەری ئاشتییانە بۆ ململانێکان و سەقامگیرییەکی فراوانتردا. هەروەها هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییە مێژووییە ستراتیژییەکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کرد، و پابەندبوونی خۆیان بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، دراوسێیەتی باش و سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکردەوە. لە درێژەی گفتوگۆکاندا، وەزیری دەرەوەی ئێران بانگهێشتی سەرۆک بافڵی کرد بۆ تاران بەمەبەستی گفتوگۆی زیاتر لەسەر لێکەوتە ئەمنی و ئابوورییەکانی ململانێکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی.

  • ساتی گەیشتنی هێزەکانی دژە*تیرۆر بۆ شاری هەولێر پاش ئەوەی مەترسی هێرشی تیرۆ*رستان بۆ سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان زیاتر بوو و شارۆچکەی مەخمور داگیرکرابوو.💚

  • 💚

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی 50یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیال دیموکرات کرد. دەقی پەیامەکە: بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین. یەکێتی بە چاوی رێزەوە لە خەبات و رۆڵی مێژووی ئێوە و پارتە تێکۆشەرەکەتان دەڕوانێت کە بەشێکن لە مێژووی شۆڕشی نوێ و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد. لەم رۆژەدا جەخت لە بەردەوامی و بەهێزترکردنی پەیوەندی نێوانمان دەکەینەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و هەنگاونان بۆ باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان، لەپێناو وڵاتەکەمان. بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

  • 💚

  • 💚

  • برای بەڕێزم کاک مازن نزار سەعدوڵا زۆر بە داخ و خەمەوە هەواڵی کۆچی دوای خاتوو ( دلالی عەزیز نعمو ) ـم پێگەشت .! بۆ ئەم خەمە گەورەیەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان پرسەو هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو هەموو خزم و کەس و کار دەکەم ؛ لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمەتانین . داواکار لە خوای باڵا دەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتر ببەخشێت بە هەمووان .! انا للە وانا الیە راجعون قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

  • قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەیادی دوازدەمین ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوایکرد ئەم ساڵیادە هاندەر بێت بۆ خستنەگەڕی هەنگاوی کرداری دەستەجەمعی بۆ پاراستنی مافەکانیان. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: لە دوازدەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی خوشک و برایانی ئێزیدیماندا لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، یادی هەموو قوربانیانی ئەو مەرگەساتە گەورەیە بەرز و پیرۆز رادەگرین و جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش و پێکەوەیی هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتییدا بۆ جێبەجێکردنی داوا رەواکانی هاوڵاتییانی ئێزیدی و پاراستنی مافەکانیان. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

  • داگیرکردنی شەنگال و کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزدییەکان زامێکی لەبیرنەکراوە و هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا لەگەڵ کەسوکارمان دەوەستین و یادی هەموو ئەو ئازیزانەمان دەکەینەوە کە بوونە قوربانی و یادەوەرییان بەرز رادەگرین. هەنگاوەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەوروبەری و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان لە ئاستی ئەو زامە قوڵەی ئێزدییەکان نییە. هیوادارین ئەم ساڵیادە هاندەری هەموو لایەک بێت بۆ یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان تاوەکو لە ئاست دڕندەیی ئەم تاوانەدا، ئاوڕی جدیتر لەو ناوچەیە و خەڵکەکەی بدرێتەوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام لە خەمی شەنگالدایە تاوەکو لە دەرەوەی ململانێ سیاسییەکان هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ سڕینەوەی ئاسەواری ئەو تاوانە و ببینە هیوا بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆیان. بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

  • "قوباد تاڵەبانی جەخت لە رێزگرتن لە خەباتی رابردوو دەكاتەوە" لەناو فشارە سیاسییەكاندا، قوباد تاڵەبانی ئامادەییەكی مەیدانی بەرچاو نیشان دەدات

  • بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و هیوادارین لە کەشێکی ئارامدا ئەم جەژنە بە خۆشی بەڕێبکەن. ئێمە هەمیشە پشتیوانیی پاراستنی ماف و خواستەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان دەبین. بە ئەرکی نیشتمانیی خۆمانی دەزانین بەردەوام بین لە سەرخستنی داواکانیان، بە مەبەستی پاراستنی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە وڵاتەکەماندا. بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

  • قوباد تاڵەبانی : بەشێک لە کار و چالاکییەکانم لە مانگی رابردوودا.. گەرمیان و چەمچەماڵ هەر ئاوەدان بن

  • 💚

  • 💚

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە کۆبووەوە. سەرۆک بافڵ پێزانینی بۆ رۆڵ و خزمەتەکانی نوخشە ناسیح وەک یەکەم پارێزگاری ژن لە هەرێمی کوردستان و عیراق دەربڕی کە نموونەیەکی سەرکەوتووی پێشکەشکردووە لە بەڕێوەبردن و خزمەتکردنی هەڵەبجە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان. لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەڵەبجە لە راپۆرتێکدا بەرنامە و ئەرک و پێویستییەکانی پارێزگاکەی خستەڕوو و داوایکرد، هەموو لایەک هاوکاربن بۆ زیاتر خزمەتکردنی هەڵەبجەییەکان. لای خۆیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری و پشتیوانیی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دەربڕی و وتی، هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن، بۆیە لەم قۆناغەدا پێویستە کار لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی زیاتر و شایستەتر بۆ شارەکە بکرێت.

  • 💚

  • رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت برای ئازیز و باشترین هاوڕێم! لە هەموو قۆناغەکانی ژیانمدا، تۆ پشتیوان، گوێگر و گەورەترین هاوپەیمانم بوویت. هەبوونی تۆ تەنها نیعمەتێک نییە، بەڵکو ئەو لەنگەرەیە کە لە هەموو کاتە سەختەکاندا بە بەهێزی دەمهێڵێتەوە. دەگوترێت جیاوازیی برا و هاوڕێی تەنگانە ئەوەیە کە هاوڕێی تەنگانە خۆت هەڵیدەبژێریت، بەڵام پێموایە من کەسێکی بەبەختم چونکە تۆ هەم هاوڕێیت و هەم برا. من و تۆ پێکەوە تیمێکین کە نابەزێنرێت و شانازی بە مەردایەتی، سەرکردایەتی و برایەتی تۆوە دەکەم. لەگەڵ چوونەناو ساڵێکی دیکەی تەمەنت، هیچ گومانم لەوە نییە داهاتووت پڕە لە سەرکەوتنی گەورە، بەهێزی و دڵخۆشی. سوپاس بۆ ئەوەی هەمیشە رێگەنیشاندەرمیت و بە وریایی، راستگۆیی و سەنگینییەوە دەمهێڵیتەوە، وە ئەو هاوڕێ باشەیت کە هەموو کەسێک ئاواتی بۆ دەخوازێت. خۆشحاڵم بە رۆژی لەدایکبوونی تۆ و هەموو ئەو سەرکەوتنانەی لەماوەی ساڵانی داهاتوودا پێکەوە بەدەستیان دەهێنین. رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز کاک قوباد

  • 💚