هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان C.D.O Kurdistan
Статистикаراگرتنی کۆماندۆ ئەستەمە ، رۆژ بەڕۆژ بەهێزتر دەبین
- Последний пост
- 8 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 561
- 1/48двое суток
- 642
- 1/72трое суток
- 693
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
٨ی ئاب ڕۆژی لەدایکبوونی شەهیدی فەرماندەی گەنج و قارەمان "ئاکام عومەر"ە... تەنها ساڵیادی کەسێک نییە، بەڵکو ساڵیادی ئەفسانەیەکە، کە فێری کردین چۆن بۆ نیشتمان بژین و چۆن شەهیدبین، بۆیە ئێستا ڕێبازەکەی بۆ هەمووان بووتە چرا . تۆ بە کردار بۆ نیشتمانت سەلماند:" تا تاکە فەرماندەیەک لە مەیداندا بێت، شکۆ و سەربەرزی ئەم خاکە دەپارێزرێت ". سڵاو لە ڕۆژی لەدایکبوونت و لەو رۆحە پۆڵاینەی تا شەهیدبوو نەیزانی شکست چیە. شەهیدی فەرماندە "ئاکام عومەر " یادت لە دڵماندا هەتاهەتایە بە بەرز و پیرۆزی دەمێنێتەوە...
فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بەدروشمی "لە پێناو خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە" لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق، لە پارێزگای کەربەلا خزمەتگوزاری پزیشکی و فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەش بە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت) کرد. لە چوارچێوەی بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی و بە ئامانجی قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان تەواوی پێکهاتەکانی عێراق، فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کۆتایی بە هەڵمەتی بەرفراوانی خزمەتگوزاریی پزیشکی و فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت) لە ڕێگەی دانانی نەخۆشخانەیەکی (مەیدانی) لەسەر ڕێگەی "حلە – کەربەلای پیرۆز" هێنا. نەخۆشخانەی مەیدانی "کۆماندۆی کوردستان" لە ماوەی نێوان رۆژانی ٢٣ی تەمموز تا ٤ی ئابی ٢٠٢٦ بەردەوام و ٢٤ کاتژمێر لە ئامادەباشیدابوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر بارودۆخێکی لەناکاو و پێشکەشکردنی چارەسەری پێویست بە زیارەتکاران و هاووڵاتیانی سنورەکە. راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
لەدوازدەهەمین ساڵیادی داگیرکاریی شەنگال و پەلاماری دڕندانەی تیرۆریستانی داعشدا، بە خەم و پەژارەیەکی قووڵ و بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەی نیشتمانییەوە، یاد و ئازارە حاشاهەڵنەگرەکانی یەکێک لە تاریکترین تاوانەکانی سەدەی بیست و یەکەم دەکەینەوە؛ ئەو تاوانەی کە تێیدا خوشک و برا ئێزدییەکانمان بە مەبەستی سڕینەوەی ناسنامەی ئایینی و نەتەوەییان، بوونە ئامانجی پەلامارێکی کۆمەڵکوژی بێبەزەییانە. ئێمە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لەم یادە نیشتمانی و بەئازارەدا، جەخت دەکەینەوە، کە "کوڕانی کۆماندۆی کوردستان" وەک بەشێکی تۆکمەی سیستەمی بەرگریی کوردستان، ئامادەیی ڕەهای خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ پاراستنی سەروەریی خاک، ئاسایش و کەرامەتی تەواوی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بەبێ هیچ جیاوازییەک. نەمری بۆ شەهیدانی کارەساتی شەنگال و تەواوی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان. راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
без подписи
سەربەرزیی ئێمە... لە شکۆی ئاڵاکەماندایە! لە قوڵایی سەختییەکان و لەناو تۆزی مەیداندا، چاومان لەسەر بەبەرزی مانەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستانە
فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عیراق (ICTS) و هێزەكانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان لە سنوری ناحیەی پردێ ئەنجامدا و ژمارەیەك تیرۆرست كوژران، كە یەكێكیان پلەكەی ئەمیر بووە و چەندین مۆڵگە خاپووركرا و كۆتایی بەو گروپە لەو سنورە هێندرا. https://www.facebook.com/share/v/18u85Gusco/?mibextid=wwXIfr
بۆ هەمیشە "بیرت دەکەین"... ڕوحت شاد و ناوت لە لووتکەی شکۆدایە...
کۆماندۆی کوردستان "ئەو خوێنەی بۆ نیشتمان دەبێتە قەڵغان، ئەمڕۆ بۆ مرۆڤایەتیش دەبێتە ژیان" بەبۆنەی ١٤ی حوزەیران ڕۆژی جیهانیی خوێنبەخشین، کوڕانی کۆماندۆی کوردستان پەیامێکی تریان نوسییەوە، پەیامێک لە ڕەنگ و بەرگی مرۆڤایەتی و فیداکاری، بە نزیکەیی ١٥٠ بوتڵ خوێن بەخشرایە چاوە گەشەکانی منداڵانی تالاسیمیا و نەخۆشانی هیوا و ئەوانەی لەسەر جێگەی نەخۆشی ململانێی مانەوە دەکەن. فیداکاریی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەنها لە سنوورەکان و لەپێناو پاراستنی خاکدا نییە، بەڵکو لە ناوجەرگەی شارەکان و لەناو ئازاری هاووڵاتیانیشدا ئامادەییان هەیە، بەخشینی ئەم خوێنە، بەستنەوەی تەمەنی "کوڕانی کۆماندۆ"یە بە ژیانی ئەو منداڵ و هاووڵاتیانەی، کە چاوەڕێی دڵۆپێک هیوای نوێن. ئەم کەمپینە تەنها گەیاندنی هاوکاری نەبوو، بەڵکو بانگەوازێکی نیشتمانیی "کوڕانی کۆماندۆ" بوو بۆ هەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە، کە بەخشینی خوێن بکەنە نەریتێکی بەردەوام بۆ فریاکەوتنی ئەوانەی لە ململانێی مانەوەدان. "خوێنی ئێمە؛ هێزی سەنگەر و هیوای سەر جێگەی نەخۆشە" راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
کۆماندۆی کوردستان ئەم کاروانە رێڕەوی شکۆ و سەرکەوتنە
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ (ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ) صدق الله العظيم سورەتی (حەج ئایەتی ٣٢) بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان، گەلی كورد بە گشتی و بنەماڵەی سەربەرز و شكۆمەندی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان بە تایبەتی دەكەین، جەژنی ڕاستەقینەی ئێمە بینینی زەردەخەنەی سەر لێوی منداڵەكانتان و پاراستنی ئەو ئارامییەیە كە شایستەی ژیانی ئێوەیە. لە كاتێكدا گەلەكەمان لەنێو خێزانەكانیاندا ئەم جەژنە پیرۆز دەكەن، برا و كوڕەكانتان لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لە پاڵ ئەركی بەرگریدا، هەمیشە وەك هێزێكی نیشتمانی و خزمەتگوزار لە پێناو پاراستنی سەروەری و دەستەبەركردنی ژیانێكی شەرەفمەندانە بۆ هەمووان لە مەیداندا دەمێنینەوە و چاوكراوە و جێگیرین لە سەنگەرەكانی بەرگری و پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان. جەژنتان پیرۆز و هەمیشە لە سێبەری ئارامیدا بژین... راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان
بسم الله الرحمن الرحيم (وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ) صدق الله العظيم بەڕێزان... کاک عومەر عوسمان (مامە عومەر) پێشمەرگە و تێکۆشەر و بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە "ئاکام عومەر" بەداخ و کەسەرێکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( گەلاوێژ محمد قادر) دایکی بەڕێزتان و داپیرەی شەهیدی فەرماندە ( ئاکام عومەر) مان پێگەیشت. کۆچی دوایی ئەم دایکە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرە، کە هێما و نموونەی ئارامی و قوربانیدان بوو لەپێناو خاک و نیشتمان، لە دڵەوە خەمباری کردین، هاوبەشی ڕاستەقینەی خەم و پەژارەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتانین. لە خودای میهرەبان داواکارین، ڕۆحی پاکی ئەو دایکە تێکۆشەرەمان بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، هێز و ئارامیش بە دڵی ئێوەی بەڕێز ببەخشێت. راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
كۆماندۆی كوردستان دەنگی تەقەی ئێمە، ئاوازی ئارامیی نیشتمانە...
لە پێناو خاكی پیرۆزدا، مردنیش ژیانێكی نوێیە... بە شكۆوە یادی پێشمەرگەی جوانە مەرگ و قارەمان، شەهید "ئەحمەد دڵشاد" دەكەینەوە... ئەمڕۆ ٧ی ئایار، نۆ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ماڵئاوایی و شەهیدبوونی پێشمەرگەی جوانە مەرگ و چاونەترس و دڵسۆزی خاك و نیشتمان، "ئەحمەد دڵشاد"، كە لە ڕیزەكانی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستاندا، ژیانی خۆی كردە قوربانی پاراستنی شكۆی كەركوك و خاكی پیرۆزی كوردستان. شەهید "ئەحمەد دڵشاد" هەرچەندە تەمەنێكی كەمی هەبوو، بەڵام لە مێژووی كۆماندۆی كوردستاندا بووە سیمبولی ئازایەتی و خۆڕاگری و ئەو لەگەڵ شەهیدانی دیكەی "كۆماندۆ" بوونە نموونەی باڵای ئەخلاقی پێشمەرگەیانە و دیسپلینی سەربازی، كە لە سەنگەرەكانی پێشەوەی بەرگریدا و لە شەڕێکی دەستەو یەخە لە سەربازگەی (K1 ) شەهیدبوو، جوانەمەرگ هەمیشە وەك قەڵایەكی پتە و لەبەردەم هەڕەشەكان دەوەستایەوە و گیانی خۆی خستە سەر دەستی بۆ ئەوەی هاونیشتمانیان لە ئارامیدا بژین. راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان
بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ (وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) صدق الله العظيم پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەكەین، كە بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە بەهۆی هێرشی مووشەكی سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگە لە سنووری قەزای خەلیفان شەهیدبوون. ئاشكرایە هێزی پێشمەرگە دەستوری و یاساییە و هەر لەو چوارچێوەیەدا كاروبارەكانی ئەنجام دەدات و لە رابردووشدا بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە، بووینە قەڵغانی پاراستنی جیهان لە دەست تیرۆرستان و هاوكات پێشمەرگە قارەمانەكانمان بوونە بەشێكی سەرەكی لە تێكشكاندنی ئەفسانەی داعش. هێرشكردنە سەر هێزی پێشمەرگە لە هەر لایەكەوە بێت كارێكی ترسنۆكانە و تیرۆرستانەیە و نابێت ئەم تاوانە بێ لێپرسینەوە تێپەڕێت و پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە كردەوانە بەسزای یاسایی بگەن، هەروەها حكومەتی هەرێم و عیراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە هێرشێكی هاوشێوە دژی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی قارەمان. جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهیدەكان دەكەین، هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین. راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان
بەهار و نەورۆز و راپەڕین ساڵی نوێی ٢٧٢٦ی کوردان پیرۆز... هەموو ساڵێک رۆژی ٢١ی ئازار جگە لەوەی دەستپێکی ساڵێکی نوێی کوردیە، هاوکات یادەکانی سەرکەوتنی راپەڕین و جەژنی نەورۆز دەکەینەوە، کە ئەم یادانە بوونەتە هێما و سیمبولی ئازادی و خۆڕاگری نەتەوەکەمان، ئەم مێژووە یادی بەگژداچوونەوەی داگیرکەرانی خاک و ئەوانەشە کە کاریان لە سەر سڕینەوەی ناسنامەی گەلەکەمان کردووە و دەیکەن. لای ئێمە نەورۆز و راپەڕین دوانەی خەبات و بەرخودانێکی دوور و درێژی گەلەکەمانە، کە بۆ ئازادی تەمەنێک شۆڕش و خوێنمان بەخشی، دواتر بەرهەمەکەی بووە مەشخەڵی ئازادی و نوسینەوەی وانەکانی سەرکەوتن بۆ نەوەکانی داهاتوو. جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان بەگشتی و هاووڵاتیانی خۆشەویستی "کەرکوک" بەتایبەتی دەکەین بۆ ئازادکردنی شارەکە لەم مێژووە پیرۆزەدا، هەر لێرەشەوە پێویستە هەموو لایەک ئەم بۆنەیە بکەنە وێستگەی بەخۆداچوونەوە و هەوێنی ئاشتەوای نیشتیمانی. ساڵی نوێی ٢٧٢٦ی کوردی و جەژنی نەورۆز و راپەڕین و ئازادی کەرکوک لە هەمووان پیرۆز ... درود بۆ رۆحی پیرۆزی ئەو شەهیدانەی بەخوێنیان نەورۆز و راپەڕین و ئازادی کەرکوکیان پێشکەشی ئەم نیشتمانە کرد. راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
جەژنتان پیرۆز بێت... بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان بەگشتی و گەلی کوردمان بەتایبەتی دەکەین. لەخوای گەورە داواکارین رۆژو و تاعەت و خواپەرستی هەموو لایەک قبوڵ بێت و هاتنەوەی ئەم جەژنەش بکاتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەکمان و ببێتە ئامرازی بەدیهاتنی ژیانێکی ئازاد و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان و کۆتایی هاتنی هەموو ناڕەحەتییەکان. راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان C.D.O Kurdistan pinned a photo
هاتنەوەی "مانگی پیرۆزی رەمەزان" مانگی فەڕ و بەرەكەت و عبادەت و خواپەرستی لە خۆمان و سەرجەم موسڵمانان پیرۆز دەكەین. پەروەردگار ئەم مانگەمان بۆ بكاتە سەرەتای ئاشتی و سەقامگیری و مسۆگەركردنی ژیان و بژێوی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی ... ببێتە مایەی خێر و خۆشی و دڵئاوایی. دەخوازین... هاتنەوەی ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە دەرفەت و هاندەری هەموو لایەكمان، بۆ برەودان بە گیانی تەبایی و لێبوردەیی لەپێناو خێر و چاكە و بەها باڵاكانی مرۆڤ و ئاشتی و ئاشتەوایی. خوای گەورە كوردستان و گەلەكەمان بپارێزێت و ڕۆژوو و خواپەرستی هەمووان قبوڵ بكات. راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان
كۆماندۆی كوردستان ڕێگری لە دروستكردنی حەشارگەی نوێی تیر*ۆرستانی د11عش لە ناوچەكانی سنوری گەرمیان كرد و سەرجەمیان خاپوور و تەقێنرانەوە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 10ی شوباتی 2026 فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە هەماهەنگی فەوجی كەركوكی دژەتیرۆری عیراق و فڕۆكە و هێزەكانی هاوپەیمانان و بە هاوبەشی تیمێكی تایبەتی هێزەكانی فەرەنسا ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ ناوچەكانی سنوری (پەڵكانە و دوراجی) و بەرزاییەكانی ئەو سنورە ئەنجامدا. لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان، دوای دەستخستنی زانیاری ووردی هەواڵگری "كۆماندۆی كوردستان"، كە ژمارەیەك لە تیر*ۆرستانی د11عش لە سنوری ناوچەی پەڵكانە و دوراجی و دەوروبەری خەریكی جموجوڵ و دروستكردنی حەشارگەی نوێبوون تا ببنە مەترسی بۆ سەر خەڵكی ناوچەكە. "كوڕانی كۆماندۆی كوردستان" هاوشانی هێزەكانی بەشدار لە ئۆپەڕاسیۆنەكە توانیان دەیان كیلۆمەتری چوارگۆشە لە سنورەكە كێوماڵ بكەن و شوێن پێ و ئاسەواری تیر*ۆرستان هەڵگیرایەوە و چەند حەشارگەیەك لە لایەن تیمی (E.O.D) كۆماندۆوە تەقێنرایەوە و سەرجەمیان خاپوركران. هاوكات، بەڕێز فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان "كوڕانی كۆماندۆ"ی ڕاسپارد بەردەوام بن، لەسەر ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە بە مەبەستی كۆتایی هێنان بە پاشماوە و سەر هەڵدانەوەی تیر*ۆرستانی د11عش لەو ناوچانە. راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان
شەهید "ئەحمەد هێمن عومەر کەرکوکی" لە پێناو خاکی پیرۆزی کوردستان لە ڕۆژئاوا شەهید بوو، بەڵام بووە سمبولی یەکڕیزی و پارێزەری کەرامەتی 40 ملیۆن کورد و جارێکی دیکە لە کەرکوکی کوردانەوە وانەی کورداییەتی دووبارە کردەوە. ئەمڕۆ هەموو ڕۆژی یەکدەنگی و شکۆی "ئەحمەد کەرکوکی" بەڕێدەکەین و کورد و کوردستانیان و کەرکوکییەکان بە شکۆ و شانازییەوە باوەش بۆ تەرمی شەهیدێکی گەنجی نیشتمان دەکەنەوە، کە جارێکی دیکە بانگی کوردایەتی و مەردایەتی بە گوێی جیهاندا دا، کە کورد نەتەوەیەکی زیندوو و تێکۆشەر و کۆڵنەدەرە، بۆ پارێزگاری لە خاکەکەی سنورە دەستکردەکان تێکدەشکێنێ و بۆ بەبەرزی مانەوەی شکۆی کورد خوێنی دەکاتە خەڵاتی گەلەکەی. درود بۆ رۆحی پیرۆزی شەهیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان... بێ قوسوورە چەند جەسوورە سەد شوکر ئەولادەکەت وا لە ڕێی تۆدا لە خوێنا سەیری چۆن ئەتلێتەوە بەسیە تەعنەم لێ مەدە هەر ڕۆڵەکەی جارانتم هێندە حیلمت بێ هەتاکو دەست و پێم ئەکرێتەوە شەرتە شەرتی پیاوەتی بێ گەر خودا دەستم بدا دوژمنت پەت کەم وەکو سەگ بیخەمە ژێر پێتەوە ....