BarzaniHQ بارەگای بارزانی
Статистикаهەژماری فەرمیی بارەگای بارزانی Barzani Headquarters Official Account
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 269
- 1/48двое суток
- 308
- 1/72трое суток
- 332
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
پەیاما هەڤخەمیا سەرۆك بارزانی بۆ ماڵباتا مستەفا نێروەیی ب ناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان ب داخەکا زۆرڤە مە خەبەرا وەغەرا دویماهیێ یا خودێ ژێ ڕازی (نەهلا ڕەئوف)، هەڤژینا فەرماندە و پێشمەرگەیێ قەهرەمان خودێ ژێ ڕازی (مستەفا نێروەیی) بهیست. ب ڤێ هەلکەڤتا خەمبار، بەهی و سەرەخۆشیێ ل مالبات و کەسۆکارێن وان دکەم و خۆ ب هەڤپشکێ خەما وان دزانم. خودێ مەزن گیانێ وێ ب بەهەشتا بەرین شاد بکەت و سەبر و هەداریێ بدەتە هەمی لایەکی. انا للە و انا الیە راجعون مسعود بارزانی 14ی ئاب 2026 https://www.facebook.com/100045751599740/posts/pfbid0aNoadPJ2ZcwoiNkKezCh6KNVi4Kiso47kosBTEBpa4dFeLuToCqfRbBQg3XPfnKZl/?mibextid=wwXIfr
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و زانای ئایینیی هەولێر مامۆستا مەلا (جەرجیس هەولێری)ـیم پێ گەییشت. مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری لە ژیانی خۆیدا خزمەتێکی زۆری پەیامی خواپەرستی و چاکەخوازی و پێکەوەژیان و تەبایی لە کوردستاندا کرد. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس و دۆستان و ئاشنایانی و تەواوی مامۆستا و زانایانی ئایینیی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. انا للە و انا الیە راجعون مسعود بارزانی 13ی ئابی 2026
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ حهمهلاو شوانی ............................ پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ خانهوادهی شههید عهلی حهمهساڵح ............................ پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ خانهوادهی مهحموود قادر ............................ پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ بورهان مهستهكانی ............................ پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ سهید عهزیز خاڵوانی ............................ پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ حهسهن ئهنوهر https://www.facebook.com/share/18as1zbSxn/?mibextid=wwXIfr
без подписи
без подписи
без подписи
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پەرلەمانتارێكی ئەڵمانیا دەكات ڕۆژی یەكشەممە 9ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەردار یوكسەل ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد. لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی بەڕێز (سەردار یوكسەل)ـی كرد و خۆشحاڵیی خۆی ڕاگەیاند كە گەنجێكی كورد توانیویەتی ڕۆڵی لە ناوەندە سیاسی و پەرلەمانییەكانی وڵاتی ئەڵمانیادا هەبێت و دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونەكانی كرد لە بوارە جۆراوجۆرەكان و بەرگریكردن لە دۆزی كورد و پەنابەران لە ئەڵمانیا. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە بنەما و پڕەنسیپەكانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان جەختی لە ئاشتیانەبوونی دۆزی گەلی كوردستان كردەوە كە دەبێ كێشەی گەلی كوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەڕێگەی ئاشتیانە و دیالۆگ و بە شێوازی سەردەمیانە چارەسەر بكرێت. هەر لەو دیدارەدا بەڕێز سەردار یوكسەل پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە ئازادیخوازی و خەباتی گەلی كوردستان و هەروەها شەڕی تیرۆر و پاڵپشتیكردنی دۆزی كورد لە ڕۆژئاوا هەبوو، ئەوەشی خستەڕوو كە لە ئەڵمانیا و زۆر شوێنی تری جیهاندا خەڵك هەیە كە دۆست و پشتیوان و هاوسۆزی ماف و داواكارییەكانی گەلی كوردستانن. بەڕێز سەردار یوكسەل ئەزموونی هەرێمی كوردستانی بە بەرز و بەهادار لە قەڵەم دا كە پێویستە پشتیوانی بكرێت. هەروەها پێزانینشی بۆ ڕۆڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەبوو لە یارمەتیدان و هاوكاریكردنی لێقەوماوان و ئاوارە و پەنابەران. بارودۆخی سیاسی و دواگۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و هەڕەشەی تیرۆر تەوەری تری ئەو دیدارە بوون. https://www.facebook.com/share/1BkLSa52u4/?mibextid=wwXIfr
без подписи
без подписи
без подписи
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر دەکات ڕۆژی یەکشەممە 9ی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو هۆڵی ڤێیر کونسوڵی نوێی بریتانیا لە هەولێر کرد. لەو دیدارە دا بەڕێز کونسوڵی گشتیی بریتانیا خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بە دیداری سەرۆک بارزانی و دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی نوێی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان. هەروەها کونسوڵی بریتانیا ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ بەردەوامی و گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا و سەرسامیی خۆی بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان نیشاندا. هەر لەودیدارە دا سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی کونسوڵی نوێی بریتانیای کرد بۆ هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند لە پشتیوانیکردنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان. دۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوون. پەیوەست بەم باسە سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕالی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران بەڕێز عەلی زەیدی لە قۆناغێکی زۆرباش دایە و هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوولادا هەیە. بارودۆخی سیاسی و دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەری دیکەی ئەو دیدارە بوون. https://www.facebook.com/share/17si4dJ3g1/?mibextid=wwXIfr
پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بەبۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكەم. لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە مێژووی خەباتی گەلەكەماندا هەیە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم. هیوادارم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و هەموو لایەك هاوكار و تەبا بن بۆ تێپەڕاندنی ئالنگاری و كێشەكان و كوردستان و گەلەكەمان هەردەم پارێزراو بن. مسعود بارزانی 8ی ئابی 2026 .
پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو (دلارا ستارۆڤا) بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (دلارا ستارۆڤا) هاوسەری پێشمەرگەی تێکۆشەر و کەسایەتی نیشتیمانپەروەر و هەڤاڵی بارزانی نەمر بۆ یەکێتی سۆڤیەتی جاران خوالێخۆشبوو (عەبدولڕەحمان پێرساڵی)ـمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانیان دەکەین، و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین. لە خودای مەزن داواکارین سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو (دلارا) بخاتە بەر ڕەحم و میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات. انا للە و انا الیە راجعون بارەگای بارزانی 8ی ئابی 2026
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند موزەفەر شافعی بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بۆ خاتوو بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شانۆکار (موزەفەر شافعی)ـی هاوسەری بەڕێزتانمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان و دۆست و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواکارم ڕوحی خوالێخۆشبوو موزەفەر شافعی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. انا للە و انا الیە راجعون مسعود بارزانی 5ی ئابی 2026
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ خانهوادهی أزريا زخريا إسحق ............................ پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ سهباح ساڵح محهمهد ............................ پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ خانهوادهی هێرش كازم ............................ پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ مامۆستا ڕێبوار مستهفا مسهوهر ............................ پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ خانهوادهی حاجی مهلای دێرێ https://www.facebook.com/share/1P2VCqHEW1/?mibextid=wwXIfr
без подписи
без подписи
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات ڕۆژی دووشەممە 3ی ئابی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریارک مار پۆلسی سێیەم نونا پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد. لە دیدارەکەدا پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پاراستن و پشتیوانیکردنی ماف و داواکاریی مەسیحییەکان و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی باوکانەی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنی برایەتی و تەبایی و فەرهەنگی پێکەوەژیان و پاڵپشتیکردنی پێکهاتەکان بەرز نرخاند. هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە قوربانیدان و خەباتی هاوبەشی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە جێگەی شانازییە لە کوردستان فەرهەنگی پێکەوەژیان بوونی هەیە و هەموومان لە خۆشی و ناخۆشیی یەکتردا هاوسۆز و هاوبەشین و کوردستان لانکەی پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی دەمێنێتەوە.
без подписи
без подписи