ئەندازیاریی شارستانی
Статистикаزانیاری دەربارەی ئەندازیاریی شارستانی، کار، ئەرک و چالاکییەکانی.
- Последний пост
- 14 июл.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
без подписи
بزانە لەڕێگەی ئەم ڕستانەوە واتای وشەکەت بۆ ڕوون دەبێتەوە: ⁃ بۆ ئەوەی ژیریی دەستکرد وەڵامێکی وردت بداتێ، پێویستە «هەوێن»ـێکی ڕوون و دیاریکراوی پێ بدەیت. ⁃ ئەو کەسە کارەکەی ئەندازیاریی «هەوێن»ـە؛ واتە شارەزایە لەوەی چۆن باشترین ڕێنمایی ئاڕاستەی نموونەکانی ژیرییە دەستکردەکان بکات. ⁃ ئەم وێنە سەرنجڕاکێشەم تەنیا بە بەکارهێنانی «هەوێن»ـێک کێشا: (پشیلەیەکی ڕەش لەسەر مانگ دانیشتووە). ⁃ جۆرێتیی وەڵامانی ژیریی دەستکرد تەواو بەندە بە جۆرێتیی «هەوێن»ـەکەتەوە؛ هەوێنی کەموکوڕ، وەڵامی ناڕوونی لێ دەکەوێتەوە. هەوێنسازی: Prompting ئەندازیاریی هەوێن: Prompt Engineering هەوێنی دەقی: Text Prompt ژێدەر: ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە #ئەندازیاری_بە_کوردی
بڕوانامەی زمانی ئەڵمانیی ئاستی C1 دوای نزیکەی دوو ساڵ کۆششی کەسیی ناوبەناو و بەشداریی خولێکی چڕی سێ مانگیی ئاست پێشکەوتوو، شانازیی بەدەستهێنانی بڕوانامەی زمانی ئەڵمانیی ئاستی DSH 3ـم (هاوئاستی C1) پێ بڕدرا. زمانی ئەڵمانی زمانێکی تەکنیکیی سیستەماتیک و پڕگرێوگۆڵە؛ بوونی ڕێسای ڕێزمانیی توندوتۆڵ، داڕشتەی ئاڵۆزی ڕستەسازی، سەختیی گۆکردن و بێژەی دەنگەکان، دیاریکردنی ڕەگەز بۆ سەرجەم واژە و پەیڤەکان و پێچەڵپێچیی گەردانکردنی فرمانەکان، فێربوونی ئەم زمانە دەکەنە پڕۆسەیەکی پڕئەرک کە لەگەڵ ئاسانیی زمانەکانی دیکەدا بەراورد ناکرێت. سەرەڕای بڕوانامەکە، لە ڕوانگەی کردارییەوە "هەرگیز" خۆم لە ئاستی C1ـدا نابینم، چونکە ڕەوانبێژی و زاڵبوون بەسەر زمانەکەدا، پێویستیی بە کات و ئەزموون هەیە. #RekanDaho
بە بینینی ئەمە، پێت وایە داڕشتن (دیزاین)ـەکە سەرکەوتوو بووە؟ ئەم وێنەیە زۆر بڵاوەی کرد لە ئینتەرنێت وەک نیشانەی وێرانکاریی بوومەلەرزەکە. بۆ زۆر کەس ئەمە وەک نوشستیی پێکهاتەکە وایە، بۆ ئەندازیاری پێکهاتەیی، بۆچوونم وایە کە «سەرکەوتنە»! ئێمە کە پێکهاتەیەک دادەڕێژین، زۆر بەسادەیی ئەمانەمان دەوێ: • لەرزەی لاواز کاری تێ نەکات. • لەرزەی مامناوەند کاریگەریی ناپێکهاتەیی نەبێت و کاریگەریی پێکهاتەیی کەمی هەبێت. • لەرزەی بەهێز، گەر زیانی زۆری پێکهاتەییشی هەبوو، بیناکە نەڕووخێت. دەی بیناکە بەرگەی دوو لەرزەی یەک لەدوای یەکی بەهێزی گرتووە؛ نەڕووخا و ژیانی دەیان و سەدانیشت پاراست. گەر باسی زیانی دارایی بکەین، لە کۆدی بوومەلەرزەی سویسرا، نرخی ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤێک گەر تا 11,000,000 $ـیشی تێبچێت ئەوە هێشتا هەرزانە. سەرنجی ئەندازیاری: ⁃ دینگە (کۆڵەکە)ـەی بەهێز و ڕایەڵەی لاواز: نوشستیی لەپێشینەی ڕایەڵەکان دینگەکانیان پاراست و ئەو هەموو جووڵەوزەیان پێ پەرش کرا. ⁃ تێبینی بکەن، بۆ بینایەکی خورت (Stiff)ـی وەک کۆنکرێتی شیشدار، ئاسان نییە ئەوها لار ببێتەوە و لەو ڕێگەوە وزەکە بەتاڵ بکاتەوە. ئەگەر زۆر خورت بێت ئەوا ئەڕمێتە شوێنی خۆی، بەڵام گونجۆکیی بیناکە وای کرد بەلا بکەوێت بەڵام نەڕووخێت. ئەم دوو خاڵە دەری دەخەن کە پێکهاتەکە لە ئاستی گشتی (Global) و نێوخۆیی (Local) توانی بەرهەڵستیی بوومەلەرزەیی خۆی بسەلمێنێت. #RekanDaho
без подписи
چۆن چارەسەری ئاو بڕانی لەناکاو بکەین؟ هاوین و گەرما و کێشەی کەمئاوی هاوتەریبن، لەوە خراپتر لەناکاو تەواوبوونی ئاوی تانکی سەربان بەهۆی زۆری بەکارهێنان، یان بێ ئاگا کردنەوەی قفڵی ئاو. تەکنیکێکی سادە هەیە تا ئیستا لەماڵەکان باو نیە، ئەویش بە خەزن کردنی بڕێک لە ئاو (٥٪ بۆ ١٠٪) و هێشتنەوەی وەک یەدەک. تەنیا جیاوازی لەگەڵ سیستەمی ئاوی ئێستای ماڵان بریتییە لە زیادکردنی قفڵێکیتر لەسەروو قفڵی ئاوی ئاسایی (وەک وێنەکە). لە حاڵەتی ئاسایی قفڵە سەوزەکە کراوە دەبێت و سورەکە داخراو. گەر ئاو تەواو بوو، قفڵە سورەکە دەکرێتەوە و ئەندامانی خێزان بە حەزەرەوە ئاو سەرف دەکرێت تا کاتی دووبارە پڕکردنەوەی تانکی ئاو. سودێکیتری ئەم تەکنیکە بریتییە لەوەی لەحاڵەتی ئاسایی ئەو ئاوەی دادەبەزێت پاکترە بەهۆی دووری لە کلس و لیتەی بنکی تانکیەکە. وەرگیراوە لە فەیسبووکی «هاوکار عەلی حاجی»ـییەوە.
بەکارهێنانی وشەی «بەرتەنگی» وشەی بەرتەنگی (Restraint) لە زمانی کوردیدا مەبەست لێی تەسبوونەوەی مەودا یان سنووردارکردنی پلەکانی ئازادیی فیزیاییە. بەگشتی، ئەم وشەیە بۆ باسکردنی دۆخی ئەندامێکی پێکهاتەیی یان جومگەیەک بەکاردێت کە بەستراوەتەوە یان هەڵپێچراوە و ڕێگری لە وەرگەڕان (Translation) یان خولانەوەی دەکرێت لەژێر کاریگەریی بارەکاندا. نموونەی ڕستەیی: ⁃ دابینکردنی بەرتەنگیی تەنیشتی (Lateral) پێویست بۆ ئەندامە پۆڵا (ستییڵ)ـییەنەکە، ڕێگری لە وەرگەڕان و چەماندەوەی تەنیشتی دەکات. ⁃ پاڵپشتی جێگیر (Fixed support) بەرتەنگییەکی تەواوی وەرەگەڕان و خولانەوە بۆ بێخی ستوونەکە دابین دەکات. ⁃ ئەگەر جومگەی کشان دابین نەکرێت، بەرتەنگیی گەرمی لە پێکهاتە کۆنکرێتییە قەبارەدارەکاندا دەبێتە هۆی دروستبوونی فشاری ناوەکیی بەرز و درزبردن. ⁃ لە کاتی مۆدێلسازیی پێکهاتەکەدا لەسەر کۆمپیوتەر، دەبێت پلەی بەرتەنگیی جومگەکان بەوردی دیاری بکرێت بۆ ئەوەی ڕەفتاری ڕاستەقینەی باڵەخانەکە نیشان بدات. #ئەندازیاری_بە_کوردی
چەمک و بەکارهێنانی وشەی «بەرترس» وشەی بەرترس [بەر + پەیڤی دووەم] لە زمانی کوردیدا لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە: «بەر» (کە لێرەدا واتای بەرکەوتن، ڕووبەڕووبوونەوە، یان کەوتنە ژێر کاریگەری دەگەیەنێت) و بەشی دووەم (لێرەدا مەترسی، دڵەڕاوکێ یان هەڕەشە). بەگشتی، ئەم وشەیە بۆ باسکردنی دۆخی کەسێک یان شتێک بەکاردێت کە پارێزراو نییە و کەوتووەتە بەر لێشاوی مەترسی یان نادڵنیایی. وەک خودی خۆم و بۆچوونی کەسیم، بەرنابەر وشەی Vulnerabilityـی ئینگلیزی بەکاری دێنم و پێم گونجاوە. نموونەی ڕستەیی: ⁃ ئەم پێکهاتە کۆنکرێتییە کۆنە، بەهۆی نەبوونی شیشی پێویست لە جومگەکانیدا، بۆیە بەرترسیی پێکهاتەیی بەرزە لەبەردەم بوومەلەرزەدا. ⁃ تیمی ئەندازیارانی شارستانی پێش دەستپێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەکە، هەڵسەنگاندنی بەرترسییان بۆ بناغەی پردەکە ئەنجامدا. ⁃ ستوونەکانی نهۆمی زەوینی، بەرترسترین ئەندامەکانن لە کاتی بەرکەوتنی بارە تەنیشتییەکان. ⁃ ئەو پێکهاتانەی لە کەناراوەکاندا دروست دەکرێن، بەهۆی خوێواویبوونی ئاوەوە، زیاتر بەرترسی داخوران و تێکچوونی خێرایان هەیە. ژێدەر: https://www.facebook.com/share/1BEJSoBaSJ/?mibextid=wwXIfr #ئەندازیاری_بە_کوردی
без подписи
فێڵ و سەرپێچیی کارگەکانی کۆنکرێتی ئامادەکراو بەداخەوە ئەمەی لە ڤیدیۆکە باس دەکرێت، نەک دۆخێک نییە جارناجار ڕوویدابێ بەڵکو دیاردەیەکی، تەنانەت دەکرێ بڵێین، ڕۆژانەشە. نەبوونی چاودێریی ڕژدی ئەندازیاری لەسەر تەواوی پڕۆسەکە یەکێکە لە هۆکارەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێ ئاستی هۆشیاریی کارمەندەکان بەرز بکرێتەوە لە دەرهاویشتە مەترسیدارەکانی تێبگەیەنرێن. یەکێک لە چارەسەرە کردەییەکان ئەوەیە ئەندازیار دەبێ مکووڕ بێ لەسەر ڕشتنی «کۆنکرێتی ڕەتکراوە» ڕاستەوخۆ و بە بەرچاوییەوە بۆ دووبارەبەکارنەهێنانەوەی. لەلایەکی تریشەوە، لە ڕاستیدا داهات و بازنەی قازانجی کارگەی کۆنکرێتی ئامادەکراو بەهۆی خراپیی دۆخی دارایی لەو ئاستە نییە کە تێڕوانینی گشتیی لەسەرە. ناشکرێ خاوەنپڕۆژەکان نرخێکی ئێجگار کەم داوا بکەن بۆ کارکردن، کە ئەمە بووەتە هۆی نەریتی پێشبڕکێی ناردووستی دابەزاندنی نرخ لە بەرامبەر جۆرێتیی کۆنکرێتەکە.
ئەندازیاریی شارستانی pinned «نموونەیەکی سادەی بەکارهێنانی وشەی «مروەژی» بێگومان دەبێت هەمیشە هەوڵ بدەین لە قووڵایی زمان و مێژووەوە وشەی ڕەسەن بۆ چەمکە هاوچەرخەکان بدۆزینەوە. لێرەدا وشەی «مروەژی» بۆ Recycling هەنگاوێکی زمانەوانیی زۆر سەرنجڕاکێشە. مر (مرد): ئاماژەیە بۆ شتێک کە سوودی نەماوە…»
https://www.facebook.com/share/18qxHSfEeD/?mibextid=wwXIfr
نموونەیەکی سادەی بەکارهێنانی وشەی «مروەژی» بێگومان دەبێت هەمیشە هەوڵ بدەین لە قووڵایی زمان و مێژووەوە وشەی ڕەسەن بۆ چەمکە هاوچەرخەکان بدۆزینەوە. لێرەدا وشەی «مروەژی» بۆ Recycling هەنگاوێکی زمانەوانیی زۆر سەرنجڕاکێشە. مر (مرد): ئاماژەیە بۆ شتێک کە سوودی نەماوە یان بووە بە پاشماوە (مردووە). وە: نیشانەی گەڕانەوە و دووبارەبوونەوەیە. ژی (ژین/ژیانەوە): واتە گیان بەبەردا کردنەوە و زیندووکردنەوە. کەواتە واتای ڕاستەوخۆی دەبێتە: «زیندووکردنەوەی ئەوەی کە مردووە (یان فڕێدراوە)». ئەمە زۆر وردتر و کورتترە لە دەستەواژەی «دووبارە بەکارهێنانەوە» کە تەنها وەرگێڕانی وشەبەوشەی (Reuse)ـە. نموونە: پێویستە هەموومان فێری کولتووری مروەژی بین بۆ ئەوەی زبڵ و خاشاکی ناو شارەکانمان کەم بکەینەوە. تکایە شووشە و کاغەزەکان مەخەنە ناو تەنەکەی خۆڵەکەوە، چونکە ئەمانە کەرستەی شیاوی مروەژیکردنن. حکومەت پشتگیری لەو پڕۆژانە دەکات کە لە بواری مروەژیی پلاستیکدا کار دەکەن. ئەم مۆبایلە کۆنانە فڕێ مەدە، دەکرێت زۆرینەی پارچەکانی بمروەژێنرێنەوە (یان: مروەژی بکرێنەوە) و سوودیان لێ ببنرێتەوە. #ئەندازیاری_بە_کوردی
без подписи
بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چەسپاندنی یەکدەستیی کۆدەکانی داڕشتنی پێکهاتە. لێرەدا ورد ئاماژە دراوە بە ئەی سی ئای، کە ئەمەش کۆدێکە بۆ پێکهاتە کۆنکرێتییەکان. ئەی پێکهاتەکانی تری وەک پۆڵا چی؟ یان ئەی پێکهاتەی ئاوێتە لە پۆڵا و کۆنکرێت بەیەکەوە؟
без подписи
بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چەسپاندنی یەکدەستیی کۆدەکانی داڕشتنی پێکهاتە. لێرەدا ورد ئاماژە دراوە بە ئەی سی ئای، کە ئەمەش کۆدێکە بۆ پێکهاتە کۆنکرێتییەکان. ئەی پێکهاتەکانی تری وەک پۆڵا چی؟ یان ئەی پێکهاتەی ئاوێتە لە پۆڵا و کۆنکرێت بەیەکەوە؟
https://www.facebook.com/share/18qxHSfEeD/?mibextid=wwXIfr
без подписи