ڕێبازی دوکتور قاسملوو
Статистикаگـەلـێـک ئـازادی بـوێ دەبـێ نـرخـی ئـەو ئـازادیـیەش بـدات، شـەهـیـد دوکـتـور قـاسـمـلـوو ڕێـبـازی دوکـتـور قـاسـمـلـوو @Peshmarge20 🆔: @DRQASMLUO
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 16
- Всего постов
- 89
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 209
- 1/48двое суток
- 239
- 1/72трое суток
- 258
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
🔹پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٨١ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان! سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان! لە ٢٥ی گەلاوێژی هەموو ساڵێکدا، یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک بۆنەیەکی نەتەوەیی و ئازادیخوازی، بە جۆش و خرۆشەوە دەکرێتەوە. ٢٥ی گەلاوێژ، ڕۆژێکی دیاری مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردە، چونکە لەم ڕۆژەدا وەرچەرخانێکی گرینگ لە مێژووی هاوچەرخی گەلی کورددا پێک هات؛ ئەویش دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی (١٩٤٥ی زایینی) بوو. لەم ڕۆژەدا بوو کە حیزبی دێموکرات بە ڕێبەرایەتیی پێشەوا قازی محەممەد، لە شاری مەهاباد بە فەرمی دامەزرا. ئەمەش بڕیارێکی ستراتیژی بۆ کۆکردنەوەی تواناکانی گەلی کورد بوو لە ڕێکخراوەیەکی ڕامیاریی پێشکەوتوودا. ئەم ڕووداوە گرینگە، بزووتنەوەی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شێوازی نەریتی و ڕاپەڕینی عەشایەرییەوە گواستەوە بۆ خەباتی ڕێکخراو و حیزبیی هاوچەرخ؛ بە جۆرێک کە بتوانێت نوێنەرایەتیی ویست و داخوازییەکانی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵ بکات، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان تەنیا پشت بە ڕاپەڕینی چەکداری نەبەستێت و بە شێوەیەکی سیستماتیک و دامەزراوەیی، ڕەهەندەکانی سیاسی، فەرهەنگی و نەتەوەیی خەبات ئاوێتەی یەکتر بکات و بەرەو خەباتێکی گشتگیر و سەرانسەری بەرەوپێشی ببات. دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، تەنیا پێکهاتنی ڕێکخراوێکی سیاسیی نوێ نەبوو، بەڵکوو گۆڕانێکی سیاسی و کولتووریی گەورەی لەگەڵ خۆیدا هێنا. حیزب تەنیا چەند مانگ دوای دامەزرانی، پێکهاتنی کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند. نەتەوەی کورد لەم بەشە لە نیشتمانەکەی بوو بە خاوەنی سەرۆککۆمار و کابینەی وەزیران و سوپای میللی پێک هات، زمانی کوردی بوو بە زمانی فەرمی و پەروەردە بەو زمانە لە قوتابخانەکان دەستی پێکرد. ڕۆژنامەنووسیی کوردی بووژانەوەیەکی بێوێنەی لەم بەشەی کوردستان بەخۆیەوە دیت و ڕێز لە مافەکانی کەمینە نەتەوەیی، ئایینی و زمانییەکان گیرا. یەکێک لە دەستکەوتەکانی کۆماری کوردستان لەو سەردەمدا، گرنگیدانی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات و سەرۆکایەتیی کۆماری کوردستان بە توێژەکانی ژنان، خوێندکاران، لاوان و منداڵان بوو. ئەمە نیشانەی تێگەیشتنی بەرز و پێشکەوتوویی فیکریی ئەو ڕێبەرایەتییە بوو کە پێی وابوو پێشکەوتنی کۆمەڵ و بەدەستهێنانی مافە سیاسییەکان، بێ گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەرکەوتوو نابێت. لە دوای زیاتر لە هەشت دەیە خەبات و تێکۆشان، حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەوەی تووشی هەوراز و نشێوی جۆراوجۆر بووە، ڕێبەرانی گەورە و لێوەشاوەی وەک قازی محەمەد، د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی و هەزاران تێکۆشەری لێهاتووی لە مەیدانی خەباتدا شەهید بوون. خەباتکارانی ئەو حیزبە تووشی ئاوارەیی لە زێد و نیشتمانی خۆیان بوون، بەڵام ئەم حیزبە هەمیشە سیمبولی بەردەوامی، خۆڕاگری و شێلگیری بووە لەسەر ئامانجەکانی. لە بەرامبەر ئاڵەنگارییەکاندا بەچۆکدا نەهاتووە و ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە کایە سیاسی، فەرهەنگی و مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورددا پاراستووە. یادکردنەوەی ٢٥ی گەلاوێژ دەکەینە دەرفەتێک بۆ گەڕانەوە بۆ بەها نیشتیمانییەکان، بەسەرکردنەوەی ئەزموونی ڕابردوو و داڕشتنی نەخشەڕێگەی نوێ بۆ داهاتووی کوردستان؛ بەتایبەتی ئێستا کە کۆمەڵگەی کوردستان لە قۆناغی سیاسی و کۆمەڵایەتیی نوێدا دەژی و هیوا بۆ گەیشتن بە ئازادی زۆر نزیک بووەتەوە و بەهێزبوونی ئەگەری ڕووخانی ڕێژیمی ئێران ئاسۆیەکی گەشی خستووەتە بەردەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد. لە کۆتاییدا، سەری ڕێز و کڕنۆش بۆ سەرجەم شەهیدانی ئەم ڕێگە و ڕێبازە دادەنەوێنین و سڵاو بۆ تێکۆشەرانی ماندوویینەناسی دێموکرات دەنێرین و پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا دواهەناسە ڕێبواری ڕێگەی ئامانج و ئازادیی گەلین. پیرۆز بێت ٨١ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی
نیشتمان وێرانەیە، دەک داوەشێن ماڵ هەمووی خەمخانەیە، دەک داوەشێن سفرە خاڵی، خەڵک برسی، پڕ مەترسی باسی خاک هەر تانەیە، دەک داوەشێن باسی شادی و بێ خەمی و بێ مەینەتی لای خەڵک ئەفسانەیە، دەک داوەشێن ڕۆی بە فیڕۆ گشتی سامانی وڵات کاری نامەردانەیە، دەک داوەشێن باسی ئازادی لە لای زۆردارەکان گشتی داو و دانەیە، دەک داوەشێن لاوەکان بێ پاشەڕۆژ و ناهومێد چارەیان مەیخانەیە، دەک داوەشێن بانگی چەوساوە لە لای زۆردارەکان نەعرەتەی مەستانەیە، دەک داوەشێن گفت و وادە هەر فریوە، داخەکەم گشتی کۆنە وانەیە، دەک داوەشێن نەوت و کانزا و زێڕی و زیوە خاکەکەم گشتی بۆ بێگانەیە، دەک داوەشێن ڕۆژگارێ دێ کە لاوانی وڵات بدڕن ئەو دێوجامەیە، دەک داوەشێن! ✍ #ک_د_ئازاد 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
☀️ #بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم Roj baş kurdistan 🔥 ئــەمــڕۆ: هەینی 23 ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کــوردی 14 / 8 / 2026 ی زایـیـنی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO 🔵 #ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
Em dev ji dîlana xwe bernadin. لە گۆڤەند و ڕەش بەڵەكی کوردستانیدا، کەس ناپرسێت بە چ زاراوەیەک دەدوێیت، سەر بە کام ئایینیت، یان لە کام ڕێچکەی هزرییت؛ جیاوازییەکان دەمێنن، بەڵام دەستەکان یەکتر بەجێ ناهێڵن. تەنیا یەک مەرجی هەیە: پەنجە بخەیتە نێو پەنجەی ئەوەی لە تەنیشتتە،تاوەکو ڕیتم تێک نەچێت و بازنە دیلان بەرفراوانتر بێت. ئەمە شارستانییەتی کوردستانییە. حەقیقەتێکی زیندووە، لەسەرووی هەموو تیۆرییەکەوە. جیاوازییەکان بەربەست نین، هێزن،پێکهێنەری ئەم شارستانییەتەن. زاراوەکان جیاوازن. جل و ڕەنگەکان جیاوازن،ئایین و باوەركان جیاوازن،بەڵام ڕیتمەکە یەکە، و بە هەر دەستێکی نوێ، دیلانەکە گەورەتر دەبێتەوە. دوو ڕەوت لەم بازنەیە دەترسن. یەكەم گوتاری کانتۆنبازی،کە جیاوازییەکانمان دەکاتە دیوار، نەک دەست؛ دەیەوێت پارچەپارچەمان بکات: ئەمە ئێزیدییە، ئەوە کاکەیییە، ئەوی تر سوننییە، شیعەیە، سۆرانییە یان هەورامییە؛ تاوەکوو لە کۆتاییدا هەموومان ناوێکمان هەبێت، جگە لە كوردستان. ئەوی تر :ئیسلامی سیاسی، کە جیاوازی وەک لادان دەخوێنێتەوە و بە فەتوا بڕیاری لەسەر دەدات؛ئەمڕۆژانە شاهێدی ئەم گوتارەین. ئەم دوو ڕەوتە وشەکانیان جیاوازن، بەڵام ئامانج و ئەنجامەکەیان یەکە: بازنەکە تەسک دەکەنەوە، تاوەکو جیاوازی لەناو ماڵێکی هاوبەشدا نەمێنێت. بەڵام جیاوازی لەناو ماڵێکی هاوبەشدا دەوڵەمەندییە. ئێمە فرەیی لەژێر چەتری کوردستانیدا دەبینین ،چەترێک کە کەس ناسڕێتەوە و کەسیش جیا ناکاتەوە. بۆیە: ئێمە دیلانی خۆمان بەرنادەین.هەر كەس ریتم و دەستی ئێمە جیابكاتەوە ،دەستی دەشكێنین! ✍ ئارتین حەمدی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
پەیام و هەڵوێستمان بۆ خوشک و برایانی ئێزدی ڕوونە: ئێوە تەنیا نین. ئەو دەنگە نەشاز و ترسناکانەی کە داگیرکەران بەناوی ئاین دژ بە ئێوە بڵاوی دەکەنەوە، هەرگیز ناتوانن تیشکی ڕەسەن و ئیرادەی پۆڵایینی ئێوە بکوژێننەوە. هەر پەلامارێک بۆ سەر ئێوە، پەلامارە بۆ سەر هەموو نەتەوەی کورد. Em Ezidine ✍ ئەحمەد شێربەگی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🗺«فاتە ڕەش»؛ شێرەژنەکەی دیواندەرە و قەڵای پۆڵایینی نیشتمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاریدا لە مێژووی پڕ لە داستان و هاژەی ئەم خاکەدا، کاتێک زستانی داگیرکاری لە درگەی دەدات، ژنی کورد تەنیا شاییدی ڕووداوەکان نەبووە، بەڵکو خۆی هێزی هەڵگیرسانی بڵێسەکە بووە. لە فەرهەنگی کۆمەڵگەی کوردی و لە خەرمانەی بەرخۆدانی ئەم نیشتمانەدا، ژن وەک «پەناگەی دایک» و «پۆڵای بەربەست» هەمیشە سەنگەری پڕ کردووە؛ کاتێک باس لەو مێژووە سەختە دەکرێت، ناوی فاتەمە خان گەڵواخی یان هەمان «فاتە ڕەش»، وەک داستانێکی هەڵقوڵاوی ناو زێدی دیواندەرە و ساڕاڵ قەڵای خەباتی کورد دێتە گۆ؛ قارەمانێک کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، لەو ڕۆژگارە خوێناوییەی سوپای روس چنگی خستبووە گەروی نیشتمان، وەک سەرکردەیەکی مەیدانی، شانبەشانی کەسایەتی وەک سنجرخان ڕوو بە ڕووی مەرگ و داگیرکاری بووەوە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، لەو سەردەمە دژوارەی باهۆزی هێرشی سوپای روس بەرەو ناوچە کوردنشینەکان هەڵکردبوو، ئەستێرەیەکی تری ئەم مێژووە لە ئاسمانی بەرگری و نەبەردی کوردا سەری هەڵدا: فاتە ڕەش سیمبولێکی ڕەسەنی ئازایەتی بوو. ئەو بە جلوبەرگی پیاوانە و کەوایەکی ڕەشی شۆڕەوە لە گۆڕەپانی جەنگدا دەردەکەوت. سوارچاکێکی بەتوانا و نیشانەشکێنێکی بێوێنە بوو، بە جۆرێک کە ناوی لە دڵی نەیارەکاندا ترس و لە دڵی هاووڵاتییاندا هیوای دەچاند. گەورەترین تاقیکردنەوەی خەباتی فاتە ڕەش دوای شەهیدبوونی سنجرخان هاتە پێش؛ کاتێک نائومێدی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشا و خەڵک ڕوو لە لاوازی و پەرتبوون کرد، ئەم ژنە خۆنەویستە ورەی لەدەست نەدا. فاتە ڕەش، بە هێزی ئیرادە و متمانەبەخۆبوونی، پاشماوەی هێزەکانی ڕێکخستەوە و بە گرتن و بەستنی ڕێگەکانی ئاو و خۆراک، قشون و سوپای روسی تووشی شۆک و شکست و پاشەکشەیەکی سەخت کرد. لەو پێناوە پیرۆزەشدا، لە چیاکانی شێخ شرف و دەوروبەری زاغە و غەیبی سوردا، چەندین جار بریندار بوو، کەچی هیچ برینێک نەبوو ببێتە هۆی دابڕانی؛ بەڵکو هەمیشە دوای بەستنەوەی برینەکانی، پڕتر لە جاران لە حەماسەت و باوەڕ، دەگەڕایەوە مەیدانی جەنگ و تا دوائەو پەڕی تەمەن، هێمایەکی زیندووی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و داگیرکاری مایەوە.. ✍️ دیاکۆ #فاتەڕەش #فاتەمەخانی گەڵواخی #دیواندەرە #ژنی_کورد #ژن_ژیان_ئازادی #مێژووی_کورد #بەرخۆدانی_کورد #سەرکردەی_مەیدانی #شێرەژن #نیشتمانپەروەری
☀️ #بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم Roj baş kurdistan 🔥 ئــەمــڕۆ: پێنج شەممە 22 ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کــوردی 13 / 8 / 2026 ی زایـیـنی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO 🔵 #ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
🗺پزیشکیان دەڵێ دوێنێ حەوت سەعات لەگەڵ موجتەبا خامنەی دانیشتم و کۆبوونەوەم لەگەڵی هەبووە ، حەوت سەعاتان باسی ئەمنەیەتی وڵاتمان کرد ، حەوت سەعاتان باسی پیلانەکانی ئەمریکا و رێژیمی زایونیمان کرد ، بەڵێ حەوت سەعاتان باسی ژیان و معیشەتی خەڵکمان کرد . باشە کەس نیە بپرسێ حەوت سەعات ئینسانی ساغ ناتوانێ تەحموول کات و خۆڕاگرێ ، ئەو کارتۆنە بێ دەست و لاق چۆن خۆی ڕاگرتوە ؟ جا درۆکە لەوەش گەورەتر ئەوەیە کە پزیشکیان دەڵێ ئەو حەوت سەعاتە موجتەبا پشتی لە من بوو و بۆ یەک جاریش سیمایم نەبینی ، ماڵتە قسە و لێدوانەکانیشیان وەک موجتەبا نادیار و جێگای پرسیارە . ✍ عوسمان نۆباری 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🏳️کوردستان ناوێک نییە کە لەگەڵ گۆڕانی ئایدۆلۆژیای پارتەکاندا بگۆڕدرێت. کوردستان ناوێکە بە خوێنی شەهیدان و خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمانەوە بەستراوەتەوە. هەر هەوڵێک بۆ کاڵکردنەوەی ئەم ناوە، پیلانێکە دژی ڕەگ و ڕیشەی ئەم نەتەوەیە. بەرگری لە «ناوی کوردستان»، یەکەمین قۆناغی بەرگرییە لە خاک و نیشتمان. هەموو ئەو ڕەوتانەی دژی ناوی کوردستانن، لە ڕاستیدا دژی مافی بڕیاردانی چارەنووسی نەتەوەیین. چونکە خاک، یەکەمین مەرجی دەوڵەتدارییە. زاگرۆس تەنیا زنجیرە چیایەکە ، بەڵام کوردستان ناوێکی سیاسی و مێژووییە کە خاوەندارێییەتی خاکەکەی تێدایە…. نا بۆ دەستەواژەی «زاگرۆس نشینان» ✍ ئەحمەد شێربەگی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
☀️ #بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم Roj baş kurdistan 🔥 ئــەمــڕۆ: چوارشەممە 21 ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کــوردی 12 / 8 / 2026 ی زایـیـنی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO 🔵 #ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
یەزیدی نین و « ئێزدی»ن، و تێرۆریستەکانیش نابێت بەناوی «ئێمە«ەوە قسە بکەن. ھەڕەشە تیرۆریستییەکانی ئەم مەلا «گڵاو»ە، کە گوایە ناوی «ڕامین ساڵح زادە»یە، و ھەرەشەی کوشتنی ھاونیشتمانییە ئیزەدییەکانمان دەکات، خەڵکی کوردستانی زۆر بێزار و تووڕە کردووە. بەڵام کەسیش ناڵێت لە چ شارێک یان گوندێکی ڕۆژھەڵاتە، و لە چ مزگەوتێکە. خەڵکی دەوروبەری مزگەوتی ئەو شار یان گوندەی ئەم مەلا چەپەڵە تریبوونەکەی بە دژی ئێزدییەکان بەکار ھێناوە، پێویستە شەرمەزار و تڕۆی بکەن، نوێژی لە پشت نەکەن، و دەری بکەن. ئەمە بەرپرسیارێتییە، چونکە ئەم مەلا بەکرێگیراوە بە زمانی کوردی و بە ناوی «ئێمە»ەوە قسە دەکات. ئێمە واتە ئەوانەی لە بەر مینبەری ژەھراوی ئەم تیرۆریستە دادەنیشن و دارایی ئەو مزگەوتە دابین دەکەن کە لەگەرەکەکەیانە. ئێستا کەسانی بەڕەڵای ئاوای سەر بە ڕژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان ھەن و دەکرێت لە ھەر شوێنێکەوە کەسی بێ رەوشت و نەفس نزمی وا بە دژی نەتەوەکەمان، بەتایبەتی بێ پشت و پەناترین پێکھاتەی ئایینیی کوردستان بەکار بھێنرێن. ئەم تیرۆریستە، تەنانەت نازانێت ئەوانە «یەزیدی» نین و «ئێزدی»ن. ئێسلامی سیاسیی توندئاژۆی سوننە پیسترین میراتی لەماوەی چەند دەیەی ڕابردووی خۆیدا لەناوچەکە جێھێشتووە، و ئیسلامی سیاسیی توندئاژۆی شیعەش وا دەبینین لە ئێران چ ئاگرێکی لە ناوچەکە و جیھان بەردواوە و چۆن نزیک ٥٠ ساڵە ماشینی کوشتاری کورد و نەتەوەکانی دیکەی لە ئێران و ناوچەکە خستووەتە کار. ئەمانە جارێ بۆ خۆیان لە نێوان خۆشیاندا سەدان ھەزار کەسیان لەیەکتر و بەناوی بەکافر زانینی یەکترە لە خۆیان کوشتووە و کۆمەڵگە ئیسلامییەکەیان بەرەو ئەوپەڕی دواکەوتوویی سیاسی، زانستی، گەشانەوە و پێشکەوتنی ئابووری کۆمەڵایەتی بردووە. کولتووری نەرم، شاد، و دەوڵەمەندی کوردەواری، شەریعەتی وشک و ڕەقی بیابانی لەخۆیدا ھەرس کردووە و موسوڵمانەتیی کوردستان ئاوێتە عیرفان و مەعنەوییەتێکی قووڵتری ژیانی ئازاد بووە. لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئایینەکان تەنیا لە کوردستان جەمسەربەندی و قوتبیکردنی لێنەکەوتووەتەوە و تێکەڵاویی کۆمەڵایەتیی ئایینەکان بە چڕی لە ئارادایە. ئەم زەبروزەنگە گوتاری و مەعریفییەی ڕەوتە سیاسییە توندرۆ ئیسلامییەکان دەیانەوێت لە ڕێی ئەم جڕوجانەوەرانەوە بڵاوی بکەنەوە، بۆ داپۆشینی ئەو شکستە گەورەیەیە کە ئەم ئایدۆلۆژیایە تووشی بووە. ئەگینا ئێستا لە دنیادا ئایینی ئێزەدی و پێکھاتەی کوردی باوەڕدارانی چ مەترسییەکیان لەسەر ئایینەکانی دیکە و باوەڕمەندانیان ھەبووە و ھەیە؟ ئەم مەلا تیرۆریستە، کە پێدەچێت لە مزگەوتێکی رۆژھەڵاتەوە قسە بکات، ھیچ بە دوور نییە ھاندراوی دەزگاکانی ڕژیم بێت بۆ پێکدادانی کۆمەڵایەتیی کوردستان و ترساندنی یارسانی/کاکەییەکان لە رۆژھەڵات یان بەرەنجامێکی ھاوپەیمانیی عەرەبستان و ترکیە بێت بۆ لە مەیدان بەدەر کردنی خەڵکی کولتوورپارێز و رەسەنی ئێزدیی ئێمە کە پیلان و فرامانە تایینەکانی خەلافەت نەیتوانیوە بیانتوێنێتەوە، و وەک دیوارێکی پۆڵایین ڕێگربوون لە یەکدەستکردن و ئەنتیگراسیۆنی برایەتیی /ئیخوانی لەگەڵ داگیرکەردا کاری لێ نەکردوون. ئێزدیاەتی لە کوردستاندا ھەر بە تەنیا ئایین نییە، کولتوور و زمان و میراتێکی ئوستوورەناسی و جیھانبیینیی کۆمەڵگەیەکیشە. ئەم ھەرەشانە مەترسین لەسەر ئەو میراتە نەتەوەییەی ئێمە. لەو جیھانە بە ملیارد مرۆڤ دەژین وەک بودی، کۆنفۆسیۆسی، ھیندوو، مەسیحی و موسوڵمان و یەھوودی، بۆ چی دەبێت ڕێگە بدرێت چەند سەت ھەزارکەسێکی کورد لەم ناوچەیە ئاوا بکرێنە نیشانە بۆ کوشتن. مەلای ئاوا نابێت رێگەی پێبدرێت تریبوونی بەدەستەوە ھەبێت، ئەگەر ھەشی بوو، دەبێت پشتی چۆل بکرێت. ✍ ڕەحیم سووخی
قاسملوو، وەک مەکتەب، وەک پێشەوا ✍ئەحمەد پالانی زۆربەی مرۆڤەکان تەنیا لەنێو ڕەوتی مێژوودا دەژین و لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ڕۆژگاردا دێن و دەڕۆن. هەندێکی کەمیان مێژوو دروست دەکەن، بەڵام دەگمەنترین ئەوانەن کە نەک تەنیا ڕووداوەکان دەگۆڕن، بەڵکوو شێوازی بیرکردنەوەی نەوەکان و نەتەوەکان و ئاراستەی داهاتوویان دیاری دەکەن. ئەو جۆرە کەسانە تەنیا ڕێبەر نین، قوتابخانەی فیکرین و قۆناغێکی نوێ لە هۆشیاریی نەتەوەیی دەخولقێنن. شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لەو دەگمەن کەسانە بوو. ئەو پێش ئەوەی سەرۆکی حیزبێک بێت، بیرمەندێکی ستراتیژیست، ڕووناکبیرێکی جیهانی، دیپلۆماتێکی لێهاتوو و مامۆستایەکی ئەخلاق و سیاسی بوو. درێژەی وتار 👇 https://kurdistanmedia.com/so/news/2026/08/205
بابزانین ئەو پۆلە دژە ئازادی و دەسەڵاتخوازەی، ڕێژیمی کۆنەپەرستی تاران بەرەو کوێ دەبن. گومانی تێدانیە ئەو دەم و چاوانە لە کاتێکدا گەیشتونە دەسەڵات وەک بنکەڕی سوتاوی بن مەنجەڵ دەچن و لە توانایاندا نیە ئەو نیزامە بەتەواوی لێک تراز اوە بپارێزن. قەیرانی سیاسی، ئابووری و لەدەستدانی متمانەی ناوچەیان پێ باش ناکرێت و زیاتر حکومەتی تاران بەرەو داڕمان دەبن.
☀️ #بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم Roj baş kurdistan 🔥 ئــەمــڕۆ: سێشەممە 20 ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کــوردی 11 / 8 / 2026 ی زایـیـنی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO 🔵 #ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
حیزبی دێموکراتی کوردستان و گوتاری نەتەوەیی ✍️عومەر باڵەکی ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێ دەنێتە هەشتا و یەکەمین ساڵی تەمەنی خۆی. دوای هەشتا و یەک ساڵ خەبات و قوربانیدانی بێپسانەوەی لەپێناو وەدەستخستنەوەی مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەبینین ئێستاش ئەو حیزبە بە هەمان گوڕوتێنی ڕۆژی دامەزراندنی لە مەیدانی تێکۆشان بۆ وەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورددایە. بەپێی هەموو بەڵگەکانی بەردەست دامەزراندنی حیزبی دێموکرات لەو سەردەمدا لەسەر بنەماکانی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ژێ – کاف و بە ڕێبەریی پێشەوا قازی محەممەد پێویستییەکی مێژوویی بوو. کە دەگوترێ پێویستییەکی مێژوویی، بەو مانایە کە دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەلومەرجێکدا بوو کە جووڵانەوەکانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان لەلایەن دەوڵەتانی زاڵ بەسەر کوردستاندا بە توندترین شێوە سەرکوت کرابوون و کەشوهەوایەکی نائومێدی باڵی بەسەر پانتایی کوردستانی گەورەدا کێشابوو. لە هەمان کاتدا لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی دیکتاتۆریی پەهلەویدا بە ڕەچاوکردنی توندوتیژییەکی لەڕادەبەدەر دەرحەق بە گەلانی ئێران بەتایبەتی گەلی کورد، نیزامی سیاسیی زاڵ بە سەر وڵات هەوڵی بۆ پێکهێنانی دەوڵەت-نەتەوە لە ئێران دەدا؛ واتە تواندنەوەی کولتوور و فەرهەنگ و زمان و مێژووی نەتەوەکانی دیکەی ئێران لە فەرهەنگ و کولتووری نەتەوەی باڵادەست و دەسەڵاتداردا، و بە قسەی خۆیان پێکهێنانی ئێرانێکی یەکپارچە لەسەر بنەمای یەک زمان و یەک نەتەوە. درێژەی وتار👇 https://kurdistanmedia.com/so/news/2026/08/167
🏳️««کۆماری کوردستان بە تەمەنێکی کورتەوە تاریکیی سەدەکانی بڕی»» 25ی گەلاوێژ مێژووی نەتەوەی کورد پڕە لە وێستگەی پڕشنگدار، بەڵام 25ی گەلاوێژی 1324 (16ی ئابی 1945) وەک ڕۆژێکی مەزن و وەرچەرخانێکی مێژوویی لە یادەوەریی نەتەوەییدا دەدرەوشێتەوە؛ ڕۆژی دامەزراندنی «کۆماری کوردستان» لە مهاباد کە یەکەمین قەوارەی سیاسی و دیموکراسیی کوردی بوو. ئەم کۆمارە، هەرچەندە لە دۆخێکی هەستیاری دوای جەنگی جیهانیی دووەمدا و بە بۆشاییەکی سیاسیی کاتی هاتە ئاراوە، بەڵام توانی لەو تەمەنە کورتەیدا ببێتە مۆدێلێکی پێشکەوتووی حوکمڕانی؛ لە ڕێگەی دامەزراندنی سوپای نەتەوەیی (پێشمەرگە)، فەرمیکردنی زمانی کوردی لە خوێندن و کارگێڕیدا، و هێنانی شۆڕشێکی ڕۆشنبیری و فەرهەنگی کە شاعیرانی گەورەی وەک هەژار و هێمن و دامەزراندنی یەکێتیی ژنان پێشەنگی بوون. ئەم ئەزموونە گەورەیە، هێز و شکۆی خۆی لە کەسایەتیی کاریزماتیک، دانای و نیشتمانپەروەری پێشەوا قازی محەممەد وەرگرت؛ ڕابەرێک کە بە دیدگا قووڵەکەی توانی چین و توێژ و هۆزەکان لەژێر یەک ئاڵای پیرۆزدا کۆبکاتەوە و لە کاتی داڕمانی کۆماردا، بە گیانفیدایی و بەرپرسیارێتییەکی مێژووییەوە پارێزگاری لە خەڵک کرد و تا کۆتا ساتەکانی ژیانیشی لەسەر ئاڵا و خاکەکەی سوور بوو. کۆماری کوردستان تەنها موڵکی مهاباد نەبوو، بەڵکو کۆماری هەموو کوردستان بوو، کاتێک مەلا مستەفا بارزانی بە هێزێکی گەورەی پێشمەرگەوە پەیوەندی پێوە کرد و ڕەهەندێکی نەتەوەیی بەهێزی بەخشە بە خەباتەکە، بە جۆرێک کە پەیوەندیی نێوان پارچەکانی تری کوردستانی قایمتر کرد. هەرچەندە کۆمار بە پیلانی دەرەکی و هێزی داگیرکەر لەناو بردرا، بەڵام ڕێبازەکەی، ئاڵاکەی و پەیامی ئازادیخوازییەکەی هەرگیز لەناو نەچوون و تا ئەمڕۆش وەک بنەمایەکی فیکری بۆ خەباتی نەتەوەیی لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا دەمێننەوە. ✍️ دیاکــۆ
🔸ترامپ: زیاترکردنی گوشاری ئابووری لە بژارەی سەربازی بۆ سەر ئێران بەباشتر دەزانم دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" ڕایگەیاند کە لەم قۆناغەدا زیاتر پێ باشترە گوشارە ئابوورییەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاد بکرێن، نەک دەست بە خولێکی نوێی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەربڵاو بکرێتەوە. ترامپ ڕەوشی ئابووریی ئێرانی بە زۆر خراپ وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا کە تاران تەنانەت بۆ پێدانی مووچەی هێزەکانیشی تووشی ئاستەنگ بووەتەوە. سەرۆککۆماری ئەمریکا جەختی کردەوە کە گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا قەیرانە ئابوورییەکانی ئێرانی قووڵتر کردووەتەوە و وتی: "ئێمە تەنیا لە ڕێگەی هەڵاوسانی گەورە و نەبوونی داراییەوە چاوەدێریی ئێران دەکەین." ئەم لێدوانانەی ترامپ لە کاتێکدا دێن کە ڕێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان ئەمریکا، عومان و ئێران بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هۆرمۆزدا هێشتا نەکراوە، بەهۆی ئەوەی تاران مەرجی نوێی خستووەتە ڕوو. لەلایەکی دیکەوە، ئاکسیۆس لە سەرچاوە ئەمریکاییەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ناکۆکیی نێوخۆیی لە نێوان باڵەکانی دەسەڵات لە ئێراندا لە هەڵکشاندایە؛ باڵێک بە سەرۆکایەتیی مەسعوود پزیشکیان نیگەرانی داڕمانی ئابوورییە و خوازیاری ڕێککەوتنە، لە کاتێکدا باڵێکی دیکە بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی سپای تێرۆریستیی پاسداران، دژی بەخشینی هەر جۆرە ئێمتیازێکە. 🌐 https://kurdistanmedia.com/
☀️ #بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم Roj baş kurdistan 🔥 ئــەمــڕۆ: دووشەممە 19 ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کــوردی 10 / 8 / 2026 ی زایـیـنی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO 🔵 #ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
حدکا و ٢٥ی گەلاوێژ، بوون بەسەرچاوەی بیرو هزری سیاسی و نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. حیزبی دێمۆکڕات بەردەوام بە میمبەری ئازادی و داکۆکیکردن لە شوناسخوازی کورد و دێمۆکڕاسی ناسراوە و بەوپەڕی بەرپرسیارەتیەوە ڕەساڵەتی مێژووی سەرشانی ئەنجامداوە و، نەک کۆسپ نەبووە بۆ سەر ڕێگای خەباتی بەشەکانی دیکەی کوردستان، تەنانەت لە پێناویاندا مایەیی زۆری لەخۆی دانەوە و تەنانەت لەو بارەوە فرە لۆمە کراوە. حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران وەک هێزێکی خەباتگێڕ و پێشەنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جگە لە هاندان و ڕێکخستنی بەشێکی گرینگ لە کۆمەڵگای کوردستان بۆ قۆناخە جیاوازەکانی تێکۆشان بەمبەرامبەر بە دەسەڵاتی خۆ سەپێنی تاران، سەرچاوەی بیر و وشیاری سیاسی و نەتەوەیی لەو بەشەی کوردستان بووە و هەیە وخەڵکی کوردستان شوێن هەڵویستە سیاسیەکانی دەکەن و ڕوانینەکانی بە هێند وەردەگیرێن. وەک ناوەندێکی بەهێزی شۆڕشی نەتەوەیی لە کوردستان لە هەموو جۆرە میکانیزمەکانی خەباتی شێلگیرانە کەڵکی وەرگرتووە و بۆ ساتێک لە بەرخۆدان و کۆمەڵگای کوردستان دانەبڕاوە و سیاسەت و ڕوانینەکانی بەرئەنجامی لێکدانەوە و لە بەر چاوگرتنی هەلومەرجی سیاسی کوردستان، ئێران بەگشتی بووە و زیاتر پشتی بە هاوکاری و پشتووانی خەڵکی کوردستان لە شۆڕشدا بەستووە. سەرچاوەی بنەڕەتی هێز و پشتیووانی حیزب لە نێوخۆی کوردستان و ئەو خەڵکە بووە کە باوەڕیان بە ئازادی و دابینکردنی ژیانێکی ئاسوودە و دوور لە دەمارگرژی سیاسی و باوەڕیان بە دێمۆکڕاسی هەیە. باوەڕی بە فرەچەشنی و فرەڕەهەندی هەیە و ژینگەی پەروەردەی سیاسی و کۆمەڵاتی حیزب لە ئاستێکی ئەو تۆ بەرزدایە کە مرۆڤ دەتوانی ئومێدی سەرکەوتنی لەسەر هەڵبچنێت. حیزبی دێمۆکڕات لە ماوەی تێکۆشانی سیاسیدا، جگە لە بڕینی زۆر قۆناخی سەخت و دژار و گوشاری هەرێمایەتی، بەهۆی پێگەی فراوانی و متمانەی سیاسی لە ڕەوتی خەباتدا، بەدەستی هێناوە، ئێستاش وەک هێزێکی گاریگەری نێو گۆڕەپانی سیاسی و دژبەری حکومەتی سەربازی ئێران دادەنرێ. بڕیار و قەرارە سیاسیەکانی لەسەر ئەساسی هەست و ئارەزو بینانەکراوە و زیاتر وەک هێزێکی واقعی لە گەڵ رووداوەکان چۆتە پێش و نەکەوتۆتە ژێر تەوژم و کاریگەری هێندێک کورتە هۆکاری سیاسی ناوچەیی، کەنیوانیووە، هێڵەگشتیەکانی بەریەککەوتنی سەربازی و ململانەی دەسەڵات لە سەر پێوەری ڕاست گۆی و باوەڕ بوون بە مافی سیاسی مرۆڤ و نەتەوە لە ئێران بگۆڕێ. حیزبی دێمۆکڕات وەک ئاڵاهەڵگری خەباتی ڕزگاری سیاسی نەتەوەیی، حیسابی وردی خۆی زیاتر لەسەر پێگە و پشتیووانی گەلی کورد و هاوخەباتی هێزەکانی ڕۆژهەڵات پێک گرێداوە و زامنی سەرکەوتن و بەهێزبوونی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی بە هاوکاری وکۆدەنگی نەتەوەیی گرێداوە. دیارە لە رەوتی خەبات و درێژەکێشانی ئەو شۆڕش و بەئەنجام نەگەیشتنی هێندێک وەردە گلەیی و بێ هیوای دروست کردوە، بەڵام ئەگەر تۆزێک بۆ دواوەی ئاڵگۆڕەسیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بگەڕێینەوە، ئەکات زیاتر لە دەسکەوت و بەرەوپێشچوونی مەفهۆمی ئەو خەباتەی لە ٢٥ی گەلاوێژدا دەستی پێکردوە، بەسەر زۆر قۆناخی ڕەش و نائومێدیدا تێ پەڕیووە و هێشتا بۆ ئازادی خۆمان تێ دەکۆشین. لە قۆناخی ئێستای خەبات و ئەو بارودۆخەی بەسەر ئێران و ناوچەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زاڵە، خەریکە داگیرکەرانی کوردستان سەرەڕایی ناکۆکی و ململانەی مێژووی کە هەیانە، لەسەر دژایەتی کورد پێک دێن. ڕێبەرانی سیاسی کورد و بەدیاریکراویش هاوپەیمانی هێزەسیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەرک و بەرپرسیارەتی قورسیان کەوتۆتەسەر شان و لازمە بە وشیاری لە گەڵ رووداوەکان بڕۆنەبەرەوە. هێندێک جار شۆڕش و بەرخۆدانی نەتەوەیی جگە لە نرخ و بەهایی قورسی، پێویستی بە هەڵویست و بوێری و گیان فیداکردن هەیە. ئەگەر سەیری قۆناخە سەخت و خوێناویەکانی شۆڕشی شار و شاخ کە وەک هێمایی بەرگری لە شوناسی نەتەوەیی ناسراوە ئەوکات ئاستی قوڵی ئەو خوێندنەوەیە زیاتر بۆ خوێنەر دەردەکەوێت. هێزی سیاسی هەر وەک خاوەنی قەرار و بڕیاری سیاسییە لە مەیدانی کردەوەدا، بەوڕادەیەش ئەگەر پترنەبێ، لە خەباتدا ستڕاتیژی بەرە رووبوونەوەی لەگەڵ دوژمن بگۆڕێت .دیارە قەدەری هێزەکانی ڕۆژهەڵات بەدوایی روخانی ڕێژیمی عێراق و باڵادەستی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان، لە ساڵانی هەشتاکان بەو لاوە بۆ دژایەتی لە گەڵ کورد کۆکن و پیلانی هاوبەش دادەڕێژن. ٢٥ی گەلاوێژ لە هاوڕێ و هاوسەنگەرانمان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و پشتیووانانی ئەو خەباتە ڕەوایە پیرۆزبێت. ✍ محەمەد سلێمانی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
مەرجەکانی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕۆژی شەممە، محەممەد باقر زولقەدر، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییی ئێران، جەختی کردەوە ڕێگری لە کردنەوەی گەرووی هورمز بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئەمریکا بە تەواوی ڕەفتارەکانی بەرامبەر ئێران دەگۆڕێت، هاوکات گوتیشی، وڵاتەکەی پێنج مەرجی بنەڕەتیی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و کردنەوەی گەرووەکە هەیە. مەرجەکانی تاران بۆ واشنتن: ١ـ کۆتاییهێنان بە هەر جۆرە هەڕەشە و سووکایەتیکردنێک بە گەل و پیرۆزییەکانی ئێران. ٢ــ ڕاگرتنی هەمیشەیی دەستدرێژی و جەنگ دژی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە لوبنان، فەلەستین، یەمەن و عێراق. ٣ــ لابردنی گەمارۆی دەریایی و کشانەوەی تەواوی هێزە ئاسمانی و دەریاییەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری سنوورەکانی ئێران. ٤ــ دانی قەرەبووی دارایی بە شێوەیەکی بێ کەم و کورتی بۆ زیانەکانی ئەو دوو جەنگەی کە بەسەر ئێراندا سەپێنراون. ٥ــ هەڵگرتنی سەرجەم سزاکان و ئازادکردنی بێ مەرجی هەموو داراییە بلۆکەکراوە و دزراوەکانی گەلی ئێران. 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان