tgindex
فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

Статистика

✵پێغەمبەری خوا |ﷺ| فەرموویەتی:- « خوا ڕوومەتی ئەو ڪەسە درەوشاوە بڪات ڪە فەرموودەیەڪمان لێوە دەبیستێت و ئینجا لەبەری دەڪات تاوەڪو دەیگەیەنێتە ڪەسێڪی تر جگە لە خۆی » ❨صحيح أبي داود رقم : ٣٦٦٠❩ بــہ‌رواری دانـانی ڪـہ‌نـاڵ شەممە :: ١٧/۱۰/٢٠٢٠ ➠

Последний пост
6 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
4 455
+5 за 3 дн.
Сутки
−4
−0,09%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
3 013
20 постов
Вовлечённость
67,6%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
767
1/48двое суток
878
1/72трое суток
948

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 6 авг.569645

    | کۆبوونەوە لەسەر خواردن | • پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ خواردنی یەك کەس بەشی دووان ئەکات ، خواردنی دوو کەس بەشی چوار ئەکات ، خواردنی چوار کەس بەشی هەشت ئەکات . | رواه مسلم ( ٢٠٥٩ ) | • ئەم فەرموودەیە باسی بەرەکەتی کۆبوونەوە لەسەر خواردنی تێدایە کاتێك بە کۆمەڵ لێی بخورێت نەك بە جیا جیا بەڵکو هەمووی لەسەر یەک سفرە کۆبێتەوە .

  • 24 июл.1 161749

    | ڕۆژوو و قورئان تکا ئەکەن بۆ بەندە لە رۆژی دواییدا | • پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ ڕۆژوو و قورئان تکا دەکەن بۆ بەندە لە رۆژی دواییدا ، ڕۆژوو ئەڵێت پەروەردگارە من بە ڕۆژ بێبەشم کرد لە خواردن و ئارەزووەکان بۆیە بمکە تکاکاری ، قورئانیش ئەڵێت پەروەردگارە بێبەشم کرد لە خەو لە شەودا بمکە تکاکاری ، جا بۆیە ئەبنە تکاکار و تکاکەیان وەردەگیرێ . | صحيح الجامع ( ٣٨٨٢ ) |

  • 5 июн.2 017845

    | خۆشەویستی و سەردانی کردن لە پێناوی خوا | • لە ئەبو هوڕەیرەوە خوا لێی ڕازی بێت لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی : پیاوێك سەردانی برایەکی کرد لە گوندێکی تر ، خوای گەورە فریشتەیەکی بۆ ناردە سەر ڕێگاکەی و پێی وت ؛ بۆ کوێ دەچیت ؟ ، وتی بۆ لای برایەکم لەو گوندە، وتی : چاکەیەکی هەیە بەسەرتەوە لەبەر ئەوە بێت ؟ ، وتی : نەخێر ، بەڵام لە پێناو خوا خۆشم ئەوێت ، وتی : من نێردراوی خوام بۆ لای تۆ ، خوای گەورە تۆی خۆش دەوێت وەکو چۆن تۆ ئەوت لە پێناویدا خۆشەوێ . | مسلم ( ٢٥٦٧ ) |

  • 28 мая2 1109311

    "پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هەر کەسێك چاکەیەکی بەرامبەر کرا، بەو کەسە بڵێ کە چاکەکەی بەرامبەر کردووە ( جزاك الله خیرا ) ئـەوا ئـەوپەڕی سوپاسی کردووە" 📚سنن الترمذي 2035 ، صحيح

  • 26 мая2 0453216

    باشترین دوعا دوعای ڕۆژی عەرەفەیە فەرموون بۆ: یەکەم: دوعاکان لە قورئاندا https://walamakan.com/613 دووەم: دوعاکان لە سوننەتدا https://walamakan.com/607

  • 26 апр.2 580827

    • پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ هەر کەسێک سوێندی خوارد بە خوا با بەڕاستی بێت ، هەر کەسیش بە خوا سوێندی بۆ خورا با ڕازی بێت ، هەر کەسیش بەوە ڕازی نەبێ ئەوا لە خوا بێ بەرییە و هیچ بەشێکی نییە . | رواه ابن ماجه ( ٢١٠١ ) |

  • 15 апр.2 5677715

    • پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ دوو خەسڵەت هەن لە دووڕوودا کۆنابنەوە ، ڕواڵەت جوانی و تێگەیشتن لە ئایین . | صحيح الجامع ( ٦٦٦٠ ) |

  • 13 апр.2 2908312

    • پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ سەرەتای ئەم ئوممەتە بە دڵنیایی و دونیا نەویستی ڕزگاریان بوو ، کۆتاییەکەیشی بە ڕەزیلی و هیوا درێژیی لەناو دەچن . | صحيح الجامع ( ٦٧٤٦ ) |

  • 19 мар.2 953575из Farmudakanipexambar

    |سوننەتەکانی جەژن | یەکەم : خۆ جوانکردن لەڕۆژی جەژندا عن ابنِ عبَّاس رضي الله عنهما قال: (( كان ﷺ يلبسُ يومَ العيدِ بردةً حمراءَ )) واتە : لە ئیبن عەباسەوە خوا لە خۆی و باوکی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر ﷺ لەڕۆژی جەژندا جلێکی سووری جوانی خەت خەتی لەبەردەکرد . السلسلة الصحيحة - ژمارە : (١٢٧٩) دووەم: خۆشۆردن لەڕۆژی جەژن پێش چوونەدەرەوە عَنْ نَافِعٍ : (( أَنَّ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ عُمَرَ رضي الله عنه كَانَ يَغْتَسِلُ يَوْمَ الْفِطْرِ قَبْلَ أَنْ يَغْدُوَ إِلَى الْمُصَلَّى )) واتە : لە نافعەوە دەگێڕێتەوە عبدالله ی کوڕی عومەر ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا خۆی دەشۆرد پێش ئەوەی دەربچێت بۆ نوێژگە ( شوێنی نوێژی جەژن ) . موطأ مالك - ژمارە : (٣٨٤) صححه الألباني في الإرواء سێیەم : خواردنی خورما بەتاك پێش نوێژی جەژن عنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه ، قَالَ: ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ َلا يَغْدُو يَوْمَ الْفِطْرِ حَتَّى يَأْكُلَ تَمَرَاتٍ ويأكلهن وِترا))ً واتە : لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر ﷺ دەرنەدەچوو بۆ نوێژی جەژن تا خورمای نەخواردایە و بەتاکیش دەیخوارد ( واتە دانەیەک یان سێ یان پێنج بەوشێوە) صحيح البخاري - ژمارە : (٩٥٣) چوارەم: ڕۆشتن بۆ شوێنی نوێژی جەژن بە پیادە عَنِ ابْنِ عُمَرَ، رضي الله عنهما، قَالَ: (( كَانَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ يَخْرُجُ إِلَى الْعِيدِ مَاشِيًا، وَيَرْجِعُ مَاشِيًا)) واتە : پێغەمبەری خوا ﷺ بە پیادە دەردەچوو بۆ نوێژی جەژن و بەپیادەش دەگەڕایەوە . حسنه الألباني في صحيح ابن ماجه - ژمارە : (١٠٧٨) پێنجەم : گەڕانەوە لەڕێگایەکی ترەوە پێچەوانەی ئەو ڕێگایەی لێوەی چووی بۆ نوێژی جەژن عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِاللَّهِ، رَضِي اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَ : (( كَانَ النَّبِيُّ ﷺ إِذَا كَانَ يَوْمُ عِيدٍ خَالَفَ الطَّرِيق ))َ واتە : لە جابری کوڕی عبدالله ـەو دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خوا ﷺ لەنوێژی جەژندا ڕێگاکەی دەگۆڕی } ( مەبەست لەوەیە لە ڕێگایەکەوە دەڕۆشت و لە ڕێگایەکی ترەوە دەگەڕایەوە ) . صحيح البخاري - ژمارە : (٩٨٦) شەشەم: تەکبیرات( الله أكبر ) کردن لەجەژندا لە پێش چونە دەرەوە لەماڵ تا شوێنی نوێژی جەژن و تەواوبوون لە نوێژی جەژن عن الزهري : (( أَنَّ رَسُولَ اللهِ ﷺ كَانَ يُخْرِجُ يَوْمَ الفِطَرِ فيُكبرَحَتَّى يَأْتِي المُصَلَّى، وَحَتَّى يَقْضِي الصَّلَاةَ، فَإِذَا قَضَى الصَّلَاةَ قطعَ التَّكْبِير )) . واتە : لە زوهرییەوە دەگێڕێتەوە پێغەمبەری خوا ﷺ ڕۆژی جەژن کە دەردەچوو لە ماڵ تەکبیراتی دەکرد تا ئەوکاتەی دەگەیشتە شوێنی نوێژی جەژن وە تا ئەوکاتەی نوێژیشی تەواو دەکرد ، کاتێك نوێژی تەواو دەکرد کۆتایی بە تەکبیرات دەهێنا . السلسلة الصحيحة - ژمارە : (١٧١) قال الألباني إسناده صحيح مرسل له شاهد موصول يتقوى به . حەوتەم: گوێ گرتن لەوتاری جەژن عن عبد الله ابن السائب رضي الله عنه قال : (( حضرتُ العِيدَ مَعَ رَسُولِ اللهِ ﷺ فَصَلَّى بِنَا العيدَ ثُمَّ قَالَ قَدْ قَضَيْنَا الصَّلَاةَ فَمِنْ أحبَّ أَنْ يَجْلِسَ لِلخُطْبَةِ فَلِيَجْلِسْ وَمِنْ أحبّ أَنْ يَذْهَبَ فليذهب )) . واتە‌ : لە عبدالله ی کوڕی سائبەوە خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە جەژن لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ ئامادەبووم و نوێژی جەژنی بۆ کردین و پاشان پێغەمبەر ﷺ فەرمووی نوێژی جەژنمان تەواو کرد هەرکەسێك حەزدەکات دانیشێت بۆ وتارەکە ئەوە بادانیشێت و هەرکەسێک حەزدەکات بڕوات ئەوە بابڕوات . صححه الألباني في صحيح_الجامع - ژمارە :(٤٣٧٦) هەشتەم: جەژنە پیرۆزە کردن لەیەکتر عن جبير بن نفير رضي الله عنه قال : (( كَانَ أَصْحَابُ النَّبِيِّ ﷺ إِذَا الْتَقَوْا يَوْمَ العِيدِ يَقُولَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضِ: تُقُبِّلَ اللهُ مِنَّا وَمِنْكَ )) . واتە : لە جوبەیری کوڕی نوفەیرەوە خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە کە ‌‌هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ کاتێك ڕۆژی جەژن بەیەكدەگەشتن بەیەکتریان دەوت خوای گەورە لەئێمە و ئێوەشی وەرگرێت } (مەبەست لەقبوڵ بوونی پەرستشەکانی مانگی ڕەمەزانە ) ًصحح إسناده الألباني في تمام المنة - ژمارە : (٣٥٤). نۆیەم : کردنی دوو ڕکات دوای گەڕانەوە بۆماڵەوە لەنوێژی جەژن عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال : (( كَانَ رَسُولُ اللهِ ﷺ لَا يُصَلِّي قَبْلَ العِيدِ شَيْئًا فَإِذَا رَجَعَ إِلَى مَنْزِلِهِ صَلَّى رَكْعَتَيْنِ )) . واتە : لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە دەگێڕێتەوە پێغەمبەری خوا ﷺ پێش نوێژی جەژن هیچ نوێژێکی نەدەکرد بەڵام کاتێک دەگەڕایەوە ماڵەوە دوو ڕکاتی دەکرد . حسنه الألباني في صحيح ابن ماجه - ژمارە: (١٠٧٦) .

  • 8 мар.2 8758511

    پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ کاتێك بانگبێژ بانگی دا با هیچ کەسێک دەرنەچێت ( لە مزگەوت ) تاوەکو نوێژەکەی ئەکات . | رواە أحمد ( ٥٣٧/٢ ) وصصحه الألباني في صحيح الجامع ( ٢٩٧ ) | • ئەمەش لەبەر ئەوەیە کاتێك بانگبێژ بانگی دا دەڵێت ( حي على الصلاة ) واتە وەرن بۆ نوێژ ، بۆیە دەرچوون لە مزگەوت لە دوای ئەو وتەیە سەرپێچییە ، چونکە پێی ئەوترێ وەرە کەچی ئەو پشت ئەکات و ئەڕوات . | شرح رياض الصالحين للعثيمين ( ٥٥٨/٦ ) |

  • 25 февр.3 2638111

    پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: ڕۆژووەوانى وا هەیە کە لە ڕۆژووەکەى هیچى بۆ نامێنێتەوە جگە لە برسییەتى، هەندێك شەونوێژکەر هەیە کە لە شەونوێژەکەى هیچى بۆ نامێنێتەوە جگە لە شەونخوونى . | صحيح الجامع ( ٣٤٨٨ ) | • ئەم فەرموودەیە کەسێک ئەگرێتەوە کە بە ڕۆژوو بێت و نیەتی پاک نەبێ ، یان کەسێکە خۆی ناپارێزێ لە قسەی خراپ و درۆ و بوهتان و دوو زمانی جا بە ڕۆژوو ئەبێ و برسی و تینووی ئەبێ کەچی هیچ پاداشتێکی بۆ نانوسرێ ، یان شەونوێژ ئەکات و نیەتی پاک نییە یا لە شوێنێکی داگیرکراودا نوێژەکەی ئەکات .

  • 9 февр.3 75011917

    پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌م عه‌فو ده‌كرێن و چاوپۆشیان لێده‌كرێت ئیللا ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ تاوانه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن ، وه‌ به‌ڕاستی به‌شێك له‌ ئاشكراكردنی تاوان ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا به‌ شه‌و كرده‌وه‌یه‌ك بكات ئه‌نجا ڕۆژی لێده‌بێته‌وه‌ و خواش تاوانه‌كه‌ی بۆ داپۆشیوه‌ كه‌ چی خۆی ده‌ڵێت : من دوێنێ شه‌و فڵان و فڵان كرده‌وه‌م كردووه‌ ، له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ شه‌ودا خوا داپۆشیوه‌ كه‌ چی خۆی له‌ به‌یانیدا ئه‌و داپۆشین ستره‌ی خوا هه‌ڵده‌ماڵێت و تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات . | صحيح البخاري ( ٦٠٦٩ ) |

  • 9 февр.3 215582

    السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته 🔹بەڕێزان تلیگرام هەندێ کێشەی تێدایە بۆیە وێنەی چەناڵمان لابرد لەبەر باند و هاک و ئەو شتانە دوای ماوەیەکی تر دایئەنێینەوە ان شاء اللّٰه.

  • Channel photo removed

  • 31 дек.4 82815830

    پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەر کەسێك ئەو تەمەنەی کە ماویەتی بە چاکی و چاکەوە تەواو بکات خوا لە تاوانەکانی پێشووی دەبورێت ، وە هەر کەسێك ئەو تەمەنەی کە ماویەتی بە خراپی و خراپەوە تەواو بکات ئەوا خوا لەسەر تاوانی پێشتر و دواتریشی سزای دەدات . | صحيح الترغيب ( ٣١٥٦ ) |

  • 25 дек.4 18012020

    | فەزڵ و گەورەیی داواکردنی شەهید بوون لەخوا | • پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەرکەسێك بە ڕاستگۆییەوە داوای شەهیدبوون لەخوا بکات ئەوا خوا دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان ئەگەر چی لەسەر جێگاکەشی بمرێ .      | رواه مسلم ( ٥۰۳۹ ) |

  • 26 нояб.4 70112727

    • پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەر یەکێك لە ئێوە بێت بۆ مزگەوت فێری زانیارییەکی بەسوود بێت یان دوو ئایەت بخوێنێتەوە لە پەرتووکەکەی خوای گەورە باشترە بۆی لە دوو وشتر ، هەروەها سێ ئایەت باشترە بۆی لە سێ وشتر ، چواریش باشترە بۆی لە چوار وشتر ، هەروەها چەندی تر زیاتر بکات لەوەندە وشترە باشترە . | صحيح مسلم ( ٨٠٣ ) |

  • 14 нояб.4 82611724

    • لە ئەبو هورەیرەوە خوا لێی ڕازی بێت ، لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی : هیچ کۆمەڵە کەسانێك نییە لە شوێنێکدا دانیشن یادی خوای تێدا نەکەن ، و سەڵاوات نەدەن لەسەر پێغەمبەرەکەیان ، ئیللا ئەو دانیشتنە ئەبێتە پەشیمانی بۆیان ( لە ڕۆژی دواییدا ) ، ئەگەر خوا ویستی لەسەر بێت سزایان ئەدات لەسەری ، و ئەگەریش ویستی لەسەر بێت لێیان خۆش دەبێ . | صحيح الترمذي ( ٣٣٨٠ ) |

  • پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ مرۆڤی موسوڵمان لە گۆڕەکەیدا ئەو فریشتانەی بەرپرسن لە پرسیار لێ کردنی دەچن بۆلای ، کاتێك لەلای سەریەوە دەچن بۆ لێپرسینەوەی خوێندنەوەی قورئان ئەبێتە بەربەست لەبەردەمیان ، وە کاتێک لە پێشیەوە دەچن بۆلای خێر و بەخشینەکانی دەبنە بەربەست لەبەردەمیان ، وە کاتێك لەلای پێیەکانیەوە دەچن بۆلای هەنگاوەکانی کە بەرەو مزگەوت ناویەتی دەبنە بەربەست لەبەردەمیان . | صحيح الترغيب ( ٣٥٦١ ) |

  • • پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : بۆم باسکرا کە کردەوە چاکەکان شانازی بە خۆیانەوە دەکەن ( لە ڕۆژی دواییدا ) ، خێر و سەدەقەش دەڵێت ؛ من باشترینتانم . | صحيح الترغيب ( ٨٧٨ ) | • لەم فەرموودەیەدا گرنگی و گەورەیی پێگەی خێرکردن دەردەکەوێ و ئەوەی کە چۆن دەکرێت ببێتە باشترینی کردەوەکان لە ڕۆژی دواییدا .