G.H.I
Статистика﷽ 🤍چەنالێک تایبەت بە بوارەکانی پزیشکی و زانست و زانیاری و بەرز کردنەوەی ئاستی هۆشداری کۆمەڵگا *خزمەت کردنی فێرخواز و قوتابیانی پزیشکی ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ ﷽ 🤍 قناة مخصصة لمجالات الطب والعلوم والإعلام ورفع مستوى وعي المجتمع * خدمة طلاب
- Последний пост
- 4 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 35
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 220
- 1/48двое суток
- 252
- 1/72трое суток
- 271
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
گرنگی ڕێکردن (Walking) بۆ تەندروستی ڕێکردن یەکێکە لە باشترین و ئاسانترین جۆرەکانی وەرزش، کە هەموو کەسێک دەتوانێت بە ئاسانی ئەنجامی بدات. تەنها ٣٠ خولەک ڕێکردن لە ڕۆژێکدا دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر تەندروستی هەبێت. ✅ سوودەکانی ڕێکردن: ❤️ کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن. 🩸 یارمەتیدان لە ڕێکخستنی شەکری خوێن. ⚖️ هاوکاری لە کەمکردنەوەی کێش و سووتاندنی کالۆری. 🧠 باشکردنی تەندروستی دەروونی و کەمکردنەوەی سترێس و نیگەرانی. 🦴 بەهێزکردنی ئێسک و ماسولکەکان. 😴 باشترکردنی کوالێتی خەو. 💡 ئامۆژگاری: هەوڵ بدە هەفتەیی نزیكەی ١٥٠ خولەک بە خێرایی مامناوەند ڕێ بکەیت، واتە نزیکەی ٣٠ خولەک لە ٥ ڕۆژی هەفتەدا. بیرت بێت: هەر هەنگاوێک کە ئەیدەیت، هەنگاوێکە بەرەو تەندروستییەکی باشتر. Bawan Asaad Jabari 🔬
☀️ ڤیتامینی D؛ "ڤیتامینی خۆر" ئایا دەزانیت؟ کەمبوونی ڤیتامینی D یەکێکە لە باوترین کێشە تەندروستییەکانە و زۆر کەس بێ ئەوەی بزانن پێی تووش دەبن. ⚠️ نیشانەکانی کەمبوونی ڤیتامینی D: 😴 ماندووبوونی بەردەوام 🦴 ئازاری ئێسک و مفاصل 💪 لاوازی ماسولکەکان 😔 هەستی خەمگینی یان کەمبوونی وزە 🌞 چۆن دەتوانیت ئاستی ڤیتامینی D بپارێزیت؟ ڕۆژانە بۆ ماوەی 15–30 خولەک لە خۆر دابنیشە (بەپێی بارودۆخی کەش و پێست). 🥚 هێلکە، 🐟 ماسی چەور و 🥛 هەندێک خواردنی پشتڕاستکراو بە ڤیتامینی D بخۆ. 💊 ئەگەر پزیشک پێشنیاری کرد، تەواوکەری ڤیتامینی D بەکاربهێنە. 🩺 تێبینی گرنگ: کەمبوونی یان زۆربوونی ڤیتامینی D هەردووکیان دەکرێت زیان بگەیەنن. پێش بەکارهێنانی تەواوکەر، باشترە ئاستەکەی بە پشکنینی خوێن بپشکنرێت و ڕاوێژی پزیشک وەربگیرێت. 💙 پاراستنی ئێسک و بەرگری لەش، بە ئاستی گونجاوی ڤیتامینی D دەست پێدەکات. Bawan Asaad Jabari 🔬
بەپەلە ڕۆژی یەک شەممە پشووی فەرمییە لەکەرکوک 👇🏻👇🏻👇🏻 جۆینی تێلگرامەکەمان بکەن بۆ ھەوالی نۆێ ئاگاداری سەرجەم ھەوالەکان بن https://t.me/Generalhealthinformation
без подписи
без подписи
کانۆلا (IV Cannula) 📌 بۆرییەکی پلاستیکی تەنک و نەرمە کە دەخرێتە ناو خوێنهێنەر (دەمار) بۆ ئەوەی ڕێگەیەک دروست بکات بۆ گەیاندنی شلەمەنی، دەرمان، خوێن، یان وەرگرتنی نموونەی خوێن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ ناو جەستەی نەخۆش. 📍 بۆ چ حاڵەتێک کانۆلا بەکاردێت؟ 🌀 قەرەبووکردنەوەی شلەمەنی و ئەلیکترۆلیتەکان. 🌀 پێدانی دەرمان (دژەزیندەیی، ئازارشکێن، دەرمانی فریاگوزاری، چارەسەری کیمیایی هتد). 🌀 تێکردنی موغەزی و گەیاندنی خۆراک (Parenteral Nutrition). 🌀 گواستنەوەی خوێن و پێکهاتەکانی خوێن. 🌀 ڕێگەی فریاگوزاری وەک شۆک و وەستانی دڵ. 🌀 پشکنینە تیشکییەکان (تێکردنی ماددەی ڕەنگاوڕەنگ). 🌀 ڕێکارەکانی نەشتەرگەری و بێهۆشکردن. 📍 قەبارە و ڕەنگەکانی کانۆلا و بەکارهێنانیان: تێبینی: پیتی G کورتکراوەی Gaugeـە، هەرچەندە ژمارەکەی بچووکتر بێت قەبارەی کانۆلاکە گەورەتر و فراوانترە. 🟠 پرتەقاڵی (14G): بۆ برینداری زۆر سەخت و بووژانەوەی زۆر خێرا. 🔘 خۆڵەمێشی (16G): بۆ حاڵەتەکانی زەبر (Trauma)، نەشتەرگەری و پێکهاتەکانی خوێن. 🟢 سەوز (18G): بۆ گواستنەوەی خوێن، نەشتەرگەری و تێکردنی موغەزی. 🌸 پەمەیی (20G): باوترین جۆر؛ بۆ موغەزی، دەرمان و خوێن. 🔵 شین (22G): بۆ بەساڵاچووان، دەماری ناسک و منداڵان. 🟡 زەرد (24G): بۆ ساوا، تازەلەدایکبوو و دەماری بچووک. 🟣 مۆر (26G): بۆ بەشی چاودێری وردی ساوا (NICU). 📌ڕێکارەکانی دانانی کانۆلا : 1.ڕوونکردنەوەی پڕۆسەکە بۆ نەخۆش و وەرگرتنی ڕەزامەندی 2.شوشتنی دەستەکان و لەدەستکردنی دەستکێش 3.دڵنیابوونەوە لە دە ڕاستییەکەی پێدانی دەرمان (10 Rights) بۆ سەلامەتی نەخۆش. 4.هەڵبژاردنی دەمار (سەرەتا لە بەشە دوورەکانەوە دەست پێ بکە Distal، ئەگەر سەرکەوتوو نەبوو بەرەو سەرەوە بچۆ Proximal) 5.بەستنی تۆرنیکێت (٥-١٠ سم) لە سەروو شوێنی دیاریکراو. 6.پاککردنەوەی پێست بە ماددەی پاککەرەوە. 7.داخڵکردنی کانۆلا بەشێوەی Bevel-up (بە گۆشەی ١٠° بۆ ٣٠° پلە). 8.سەرنج بدە بۆ گەڕانەوەی خوێن (Flashback) بۆ ناو کانۆلاکە. 9.پاڵنانی کاتیتەرەکە بۆ ناوەوە لە هەمان کاتدا کە دەرزییەکە بەرەو دواوە ڕادەکێشیتەوە. 10.کردنەوەی تۆرنیکێتەکە و بەستنەوەی سێت یان کانۆلاکە بە (IV line/port). 11.جێگیرکردنی کانۆلاکە بە لەزگەی ستێریل و فڵەشکردنی بە نۆرماڵ سەلاین. 📌چاودێری و جێگیرکردنی کانۆلا : ✅ بەکارهێنانی لەزگەی شەفاف بۆ بینینی شوێنەکە، نوسینی(بەروار، کات، قەبارە، ناوی پەرستار) لەسەر لەزگەکە. ✅ پشکنینی بەردەوام بۆ نیشانەکانی (سووربوونەوە، ئاوسان، ئازار، لێچوون)، دڵنیابوون لە کراوەیی کانۆلا لە ڕێگەی Flush کردنەوە. ✅ گۆڕینی شوێنی کانولا: گەورەکان: هەر ٧٢-٩٦ کاتژمێر جارێک.منداڵان: تەنها کاتێک کێشەی تێدا دروست بێت. ⚠️ تێبینی/ ئەم بابەتە تەنها بۆ مەبەستی فێرکارییە، دانانی کانۆلا پڕۆسەیەکی پزیشکییە و پێویستە تەنها لەلایەن کەسی پسپۆڕ و ڕێپێدراو (پزیشک یان پەرستار) ئەنجام بدرێت. https://t.me/Generalhealthinformation
🔴وەزارەتی خوێندنی باڵا : رایگەیاند ئیتر ھەر قوتابیەک یان خوێندکارێک لەمەودا بەنمرەی 90 دەتوانن بچنە کولێژی پزیشکی ددان و دەرمانسازی 👇🏻👇🏻👇🏻 جۆینی تێلگرامەکەمان بکەن بۆ ھەوالی نۆێ ئاگاداری سەرجەم ھەوالەکان بن https://t.me/Generalhealthinformation 🔴وزارة التعليم العالي توافق على تعديل معدلات التقديم لكليات طب الأسنان والصيدلة في الجامعات والكليات الأهلية الى (90%) اعتباراً من العام الدراسي 2026 2027 وكما موضح
🔴ئەم لینکە بکنەوە دەرەجەکەت بنوسە لەگەڵە احیایی یان تەتبیقی پێت دەڵێ ئەو دەرەجەیە بۆ چەن زانکۆ دەبی بەپێی هی ساڵ پار https://dept.lonar.net 🔴 افتح هذا الرابط واكتب درجتك مع إعادة التأهيل أو الطلب، وسيخبرك بعدد الجامعات التي ستقبل درجتك بناءً على العام الماضي. https://dept.lonar.net 👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻 https://t.me/Generalhealthinformation
🔴وەزارەتی پەروەردە کەمێکی تر ... ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەی هەردوو لقی زانستی و وێژەیی رادەگەیەنین https://t.me/Generalhealthinformation 🔴بعد قليل ... الإعلان الرسمي لنتائج امتحانات الصف السادس الاعدادي بفرعيه العلمي والادبي
без подписи
🥦 ڤیتامین K 📌ڤیتامین K ڤیتامینێکی تواوە لە چەوریدایە (Fat-soluble) کە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پرۆسەی کڵۆبوونی خوێندا (مەیینی خوێن بۆ ڕاگرتنی خوێنبەربوون) و یارمەتی پاراستنی بەهێزیی ئێسکەکان دەدات. ⚪️ سوودەکانی ڤیتامین k 💚سەرەکییە بۆ کڵۆبوونی خوێن: یارمەتیدەرە لە دروستبوون و بەرهەمهێنانی فاکتەرەکانی کڵۆبوونی خوێن . 💚پاڵپشتی تەندروستی ئێسک دەکات: لە ڕێگەی چالاککردنی ئەو پڕۆتینانەی کە بە کالسیۆمەوە دەبەسترێنەوە. 💚ڕێگری لە خوێنبەربوونی زۆر دەکات. 🥦 سەرچاوەکان 💛سەوزە گەڵاتۆخەکان (وەک سپێناخ، کەلەمی گەڵایی Kale، و برۆکۆلی). 💛ڕۆنە ڕووەکییەکان. 💛ڕۆنی دەنکە سۆیا. 💛خۆراکە هەوێنکراوەکان (وەک ناتۆ Natto کە جۆرە خۆراکێکی ژاپۆنییە لە سۆیا دروست دەکرێت). 💛گۆشت، هێلکە، و بەرهەمە شیرەمەنییەکان. ⚪️ نیشانەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامینk 🧡خوێنبەربوونی زۆر و بەردەوام. 🧡زوو شینبوونەوەی پێست (بە کەمترین بەرکەوتن پێستەکە پەڵەی شین یان مۆر دەهێنێت). 🧡درەنگ چاکبوونەوەی برینەکان. 🧡زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە خوێنبەربوونی توند (بەتایبەت لە منداڵانی تازەلەدایکبوودا). ⚪️💊 چارەسەر 🤍وەرگرتنی تەواکەری خۆراکیی ڤیتامین K (بە شێوەی حەبی دەم یان دەرزی). 🤍چارەسەرکردنی ئەو هۆکارە سەرەکییانەی کە بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی ڤیتامینەکە لە جەستەدا. 🤍خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین K. 🌟 گرنگی زۆر پێویست و سەرەکییە بۆ کڵۆبوونی ئاسایی خوێن. 🩷پاڵپشتی هێز و توندی ئێسکەکان دەکات. 🩷بە هاوبەشی لەگەڵ ڤیتامین D و کالسیۆم کار دەکات بۆ پاراستنی جەستە. 💫 کورتکراوەی نیشانەی K (TIP K) ئەم پیتانە بۆ ئاسان لەبەرکردنی فەرمانە سەرەکییەکانی ڤیتامین K دانراون: T – Thrombosis prevention: ڕێگریکردن لە دروستبوونی کڵۆی خوێنی نادروست. I – Important for bones: گرنگ و بەسوودە بۆ ئێسکەکان. P – Prevents bleeding: ڕێگری لە خوێنبەربوونی بێزارکەر و زۆر دەکات. K – Keeps you healthy: جەستەت بە تەندروستی دەهێڵێتەوە ans: yousf🩺🥼 Group: https://t.me/Generalhealthinformation
ئەنجامەکانی پیشەیی و بازرگانی 👇👇👇👇 https://thankful-sea-0c283ca10.7.azurestaticapps.net/ 👇🏻👇🏻👇🏻 جۆینی تێلگرامەکەمان بکەن بۆ ھەوالی نۆێ ئاگاداری سەرجەم ھەوالەکان بن https://t.me/Generalhealthinformation
🚨بەپەلە ئەنجامەکانی پیشەیی و بازرگانی پاش کەمێکی تر 👇🏻👇🏻👇🏻 جۆینی تێلگرامەکە مان بکەن بۆ ھەوالی نۆێ ئاگاداری سەرجەم ھەوالەکان بن https://t.me/Generalhealthinformation
без подписи
بەردی گورچیلە لە چەند خاڵێکدا پێناسە: نیشتنی کریستاڵی خوێ و کانزاکانە لەناو گورچیلەدا بەهۆی خەستبوونەوەی میز. نیشانەکان: ئازارێکی توندی پشت و لایەکانی شەکەم، گۆڕانی ڕەنگی میز بۆ سوور یان لێڵ، و هێڵنجدان. هۆکارەکان: کەمخواردنەوەی ئاو (هۆکاری سەرەکی)، خواردنی زۆری خوێ و پرۆتین، و بۆماوەیی. تەشخیس: لە ڕێگەی سۆنەر (Ultrasound) یان سیتی سکان (CT Scan). چارەسەر: * بچووک: خواردنەوەی ئاوی زۆر و بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن. گەورە: شکاندن بە شەپۆل (ESWL) یان نازوور. ڕێگریگرتن: ڕۆژانە خواردنەوەی ۲ بۆ ٣ لیتر ئاو، و کەمکردنەوەی خوێ.
https://t.me/Generalhealthinformation
صلاوات بۆ سەر گیانی پاڪی پێشەوای مرۆڤایەتی و پێغەمبەری نازدارمان (( ❤️ םבםב ❤️ ))ﷺ أللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَی آلِ مُحَمَّدٍ
فێرکاری دەرمان ئاسان کراوەکان بەشێوەیەکی گشتی فێری دەرمانەکان ببن ٭٭٭٭ ئازار شێکنەکان • Paracetamol • Ibuprofen • Diclofenac • Mifenamic acid • Meloxicam • Piroxicam • Indometacin • Naproxen • Aspiren • Aspegic • Tramadol • Pethadin • Morphen • Tenoxicam • Rizatriptan • Naratriptan • Almotriptan • Celecoxib • Ketoprofen • Fenoprofen دەرمان بۆ حەساسیەت بریتیە لە • Hydrocortisone • Dexamethasone • Betamethasone • Pridnisone • Prednisolon • Methylprednisolon • Triamcinolon • Allermin • Loratadin • Desloratadin • Fexofinadin • Cetirizn • Promaethazin • Clemasten • Ketotifen • Dexchlotophinramin • Hydroxizin • Cyprohepatadine ئەو دەرمانانەی بۆ گەددە بەکاردێن • Omrprazole • Lansoprazole • Esomeprazole • Pantoprazole • Rabeprazole • Ranitidin • Famotidin • Nizatidine • Librax • Gaviscon • Rennie دەرمانی بەرزەپەستانی خوێن • Furosemide • Atenolol • Amlodipine • Linsopril • Methyldopa • Modrutec • Captopril • Valsartan • Clopidrogeal • Enalapril • Losartan • Candestaran • Olmestaran • Carvedilol • Bisoprolol • Metoprolol • Amelodir دەرمان بۆ لە ناوبردنی کەڕووەکان • Nystatin • Clobetasol • Fluconazole • Miconazole • Ketoconazole • Clotrimazole • Pasoconazole دەرمانی شەکرە • Insullin • Metformin • Glipizide • Lingaliptin • Pioglitazone • Glimepride • Glibenclamide ️دەرمانی ڕشانەوەکان • Metoclopramide • Domepridone • Vitwmin B6 • Meclozine • Dimenhydramine ◾ئەو دەرمانانەی چارەسەری قەبزی دەکەن • Bisacodyl • Lactulose • Sennodide • Glecyrn • Sodium picosulfate دەرمانی نەخۆشیە دەروونیەکان • Diazipam • Olnazapin • Clonazepam • Alprazolam • Clonidine • Risperidone • Prephenazine • Escitalopram • Trimipramine • Imipramin • Clomipramine • Propranolol • Chlordiazepoxide • Sertraline دەرمانی غودە • Liothyroine • Levothyroxine • Liotrix • Methimazole • Carbimazole دەرمانی قۆڵۆن • Mebeverine • Simethicone دەرمانی بۆ ئافرەتان و کێشەی هۆرمۆنات • Progestrone • Clomifene • Hydroprogestrone • Medroxy progestrone • Levonorgestal • Noretnisterone • Ethinylestadiol چەند دەرمانێکئ تر ئازاری ناو سک ........Buscopan • بۆ ڤایرۆسی ...........Acyclovir • تەنگە نەفەسی .....Salbutamol • بۆ بالوکە ......Salicylic acid • خوێن بەربون .....Tranexamic acid • بۆ لوت گیران .....Xylometazoline • بۆ پەڵە .......Hydroqunin • بۆ زیپکە ......Isotertinoin • بۆ پەڵە ....Aquasoft • بۆ زیپکە.....Clindimycin • بۆ میزنەکردن بە خۆیدا ....Oxybutynin • ◾دەرمان بۆ چەوری • Atrvastatine • Simvastatine • Omega 3 • Lopid دەرمانەکانی هەاڵمەت.. • Cold aid • Dolocold • Cold free • Congestal • Flu out • Coldin • Bebe col • Renoranz • 1,2,3 • A frin • Tullin D ◻سرما • • Cold gel • Cold relife ✔دەرمانی کۆکە • Tussilar • Tusdivan • Finadone • Apidone • Calmex • Samillin • Bromhexine • Ze cuf • Calimac • Sidilar • Prospan • Pectomex • Solan • No cuf • Bronkovet • Salbid • Shabynil • Activid • Acsidil • Isillin دەرمانی هەوکردنەکان • Amoxicillin • Ampicillin • Amoxiclav • Ampiclox • Ceftriaxone • Cefotaxime • Cefixime • Cephalexin • Flagyl • Bactrim • Vacomycin • Gentamicin • Amikacin • Streptomycin • Clarithromycin • Azithromycin • Erythromycin • Neomycin • Fucidine • Doxycyclin • Ciproxloxacin • Rifampcin • Cefuroxime • Levofoxacine • Cefpdoxime • Cefepime • Procaine pencilin • Tetracuclin • Lemofloxacine • Sulfadiazine • Chloramphenicol • Metronidazol • Tindazole ناسینەوەی دەرمانەکان بەم پاشگرانە هەندێ لەکورتکراوەکان بۆ ئاسان لەبەرکردنی ناوی دەرمانەکان 1--- هەر پێکهاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای هاتبوو بە prazol) جگە لە Aripiprazoleئەوە ( ئەوە لە گرۆپی چارەسەری گەدەیە لە خێزانی (ppi ( proton pump inhapeter -lanzoPRAZOL1 • -omePRAZOL2 • -esomePRAZOL3 • -rapiPRAZOL4 • -pantoPRAZOL5 • 2--- هەر پێکهاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای هاتبوو بە sartanئەوە بۆ فشاری خۆین زەخت بەکاردێت وەک : -candiSARTAN1 • -irpeSARTAN2 • -telmiSARTAN3 • -valSARTAN4 • -loSARTAN5 • -eproSARTAN6 • - OLMESARTAN7 به هيواي سود هاوڕێیان Dr:YOUSF🩺💉 بینێرن بۆ هاورێکانتان تا سوودی زیاتر بگەیەنین ♥️ https://t.me/Generalhealthinformation
قوتابیانی خۆشەویست لە ماوەی ڕاهێنانی هاوینەدا، تکایە زۆر وریا بە. هەرگیز هیچ دەرمانێک بۆ نەخۆش مەدە، مەگەر لەگەڵ ستافی شارەزا ڕاوێژت کردبێت. با متمانە بە خۆت ڕێگر نەبێت لە وەرگرتنی ئامۆژگاری، چونکە هەڵەیەکی بچووکیش دەکرێت ببێتە هۆی کێشەی یاسایی. هەروەها، زۆر ئاگاداربە کە هەرگیز ئەنتیبیۆتیک یان دەرمانی پێویست بە تاقیکردنەوەی هەستیاری (Sensitivity Test) بۆ نەخۆش مەدە پێش ئەوەی دڵنیابیت لە نەبوونی هەستیاری بەرامبەر دەرمانەکە. هەمیشە دەفتەر و قەڵەمێک لەگەڵ خۆت هەبێت و هەر زانیارییەکی نوێ فێربوویت تۆماری بکە. زۆر پرسیار بکە و لە شتی نەزانراو ڕوونکردنەوە بخوازە. تەنها سەیرکەر مەبە؛ ئەگەر تەنها دوو کاتژمێر لە نەخۆشخانە بمێنیت و بگەڕێیتەوە بێ ئەوەی فێری شتێکی نوێ ببیت، کاتت بەفیڕۆ دەچێت و سوودێکی ئەوتۆ وەرناگری. ئەمە ئامۆژگاری دکتۆرێک بوو بۆ من ، حەزم کرد ئەم وتە جوانانە دانێم بۆ ئەوەی ئێوەش سودی لێ ببینن. Dr. Yousf
جیاوازی نێوان ئیکۆ و تەختیت زۆر کەس پێی وایە یەک شتن بەڵام زۆر جیاوازە ١. تەختیتی دڵ (ECG / EKG) ئەم پشکنینە هێڵکارییەکە کە چالاکی کارەبایی دڵ تۆمار دەکات. چۆن دەکرێت؟ چەند وایەر و لێکەرێک (Wires & Electrodes) دەلکێنرێن بە سنگ و دەست و قاچەکانەوە. هیچ ئازارێکی نییە و تەنها ١ بۆ ٢ خولەک دەخایەنێت. چی نیشان دەدات؟ لێدانی دڵ ڕێکە یان ناڕێک؟ (Arrhythmia) خێرایی لێدانی دڵ (زۆر خێرا یان زۆر خاو). نیشانەکانی جەڵتەی دڵ (Myocardial Infarction) یان کەمبوونی خوێن بۆ دڵ (Ischemia) لەو چرکەساتەدا. شێوەی ئەنجامەکەی: وەک هێڵی لۆج لۆجی (پێپ لێدانەکان: شەپۆلی P, QRST) لەسەر وەرەقەیەکی هێڵکاری سوور یان سەوز چاپ دەبێت.