tgindex
ChemVerse 2.0 🧪

ChemVerse 2.0 🧪

Статистика

ChemVerse (Chemistry Of Universe) کیمیای گەردوون

Последний пост
12 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
1
Всего постов
32
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
2 070
−1 за 4 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
291
32 постов
Вовлечённость
14,1%
к подписчикам
Постов в день
0,1
всего 32
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
97
1/48двое суток
111
1/72трое суток
119

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • وەڵام کاتێک ئەلیکترۆن لە خولگەی خۆیدا بەدەوری ناوکی گەردیلە پڕۆتۆن و نیوترۆن ئەخولێتەوە زۆر خێرایە خێرایەکەی بەشێوەیەکە هەمیشە ئەیەوێ دەرپەڕێ لە خولگەکەی و دووربکەوێتەوە لە پرۆتۆن بەڵام لەبەر ئەوەی ئەلیکترۆن سالبە وە پڕۆتۆن موجەبە هێزێکی موگناتیسی لە نێوانیانە هەمیشە بەرەو یەکتر ڕائەکێشرێن واتا پرۆتۆن هەمیشە ئەلیکترۆن ڕائەکێشێ بەرەو خۆی نایەڵێ لە خولگەکەی دەرچێت بەڵام هێزەکەش سنورێکی هەیە واتا ئەو هێزە ئەوەندە زۆر نییە کە ئەلیکترۆنەکەش لە خولگەکە بەرەو خۆی ڕاکێشێ و بەریەک کەون و بەیەکەوە بنوسێن بەکورتی هێزی موگناتیسی نێوانیان نەئەیەڵێ لێی دوورکەوێتەوە نە ئەوەندە زۆریشە باوەش بەیەکدا بکەن و بەریەک بکەون ئەگەر ئەم شتە ڕوویبدایە ژیان بەجۆرێکی تر ئەبوو بۆنمونە ئەم حاڵەتە بەسەر گەردیلەکانی لەشی مرۆڤ ڕوویدایە مرۆڤ بچووک ئەبۆوە بە هێندەی چیلکە دارێک یان هەر شتێکی بچووک تۆ بیری لێئەکەیتەوە. ئەگەریش ئەلیکترۆنی گەردیلەکانی لەشی مرۆڤیش دوور بکەوتایتەوە لە خولگەکەی ئاوا مرۆڤ هەڵەوەشایەوە لە جێی خۆی پارچە پارچە ئەبوو.. #Brwa_ChemVerse

  • "سڵاو هاوڕێیان! ✨ ئەگەر حەزت لە چیرۆکی زانستی بەچێژ، خەیاڵ و ڤیدیۆی زۆر ناوازەیە، پێشنیاز دەکەم سەرەدانی ئەم چەناڵە جوانەی تێلەگرام بکەیت! لێرە زانست بە زمانێکی خۆش و بەشێوەی ڤیدیۆ و نوسینی سەرنجڕاکێش بڵاودەکرێتەوە 👇 https://t.me/sstory28

  • پرسیار ئێمە هەمیشە بیستوومانە بارگە جیاوازەکان یەکتر ڕائەکێشن و بارگە لێکچووەکان لەیەکتر دوورئەکەونەوە واتا موجەب سالب ڕائەکێشێ بەڵام موجەب و موجەب لەیەکتر دوورئەکەونەوە... بەڵام پرسیارەکە لێرەدایە بۆچی پڕۆتۆن کە موجەبە ئەلیکترۆن ڕاناکێشێ کە سالبە بۆناو ناوکی گەردیلە ئەلیکترۆن بەردەوام بەدەوری ئەسوڕێتەوە لەجیاتی ئەوەی بڕوات بۆلای پڕۆتۆن #Brwa_ChemVerse

  • ⚛️ دووبارە گەڕانەوەی ئەتۆم – جۆن داڵتۆن (١٨٠٣) دوای چەندین سەدە لە فەلسەفە و بیروڕای جیاواز، بیرۆکەی ئەتۆم گەڕایەوە—بەڵام ئەمجارەیان وەک خەیاڵێک نا، بەڵکو وەک زانستێک. ئەم گۆڕانکارییە گەورەیە لەلایەن جۆن داڵتۆنەوە سەرپەرشتی کرا، کە چەمکی کۆنی ئەتۆمەکانی گۆڕی بۆ تیۆرییەکی لۆژیکی. 🔬 چی گۆڕا بەهۆی داڵتۆنەوە؟ پێش داڵتۆن، بیرمەندانی وەک دیمۆکریتۆس خەیاڵی ئەتۆمیان دەکرد، بەڵام هیچ تاقیکردنەوەیەکیان نەبوو بۆ سەلماندنی. داڵتۆن، بە کارکردن لەسەر گازەکان و کارلێکە کیمیایییەکان، بەڵگەی زانستی هێنایە ناو چیرۆکەکەوە. پرسیارێکی سادەی لە خۆی کرد بەڵام کاریگەرییەکی گەورەی کرد بۆچی ماددەکان هەمیشە بە بڕی دیاریکراو و جێگیر کارلێک دەکەن؟ 🧪 بیرۆکە شۆڕشگێڕەکانی تیۆریی ئەتۆمیی داڵتۆن زمانێکی زانستی نوێی ناساند: ماددە لە ئەتۆم پێکهاتووە هەموو شتێک لە دەوروبەرت لە تەنۆلکەی زۆر بچووک و دابەشنەکراو دروست کراوە. ئەتۆمەکانی هەر توخمێک وەک یەکن هەموو ئەتۆمەکانی ئۆکسجین وەک یەکن، هەموو ئەتۆمەکانی هایدرۆجین وەک یەکن (بەپێی تێگەیشتنی ئەو سەردەمە). ئەتۆمەکان بە ڕێژەی جێگیر یەکدەگرن ئاو هەمیشە H₂Oـیە، نەک هەندێک جار H₃O یان H₁O. سروشت پەیڕەوی لە هاوئاهەنگییەکی ژمارەیی توندوتۆڵ دەکات. ⚖️ یاساکانی پشت بیرکردنەوەکانی داڵتۆن تەنها مەزندەی نەدەکرد—ئەو پشتی بە یاسا تاقیکارییەکانی وەک ئەمانە دەبەست: 1. یاسای پاراستنی بارستە (Law of Conservation of Mass) 2. یاسای ڕێژە دیاریکراوەکان (Law of Definite Proportions) ئەمانە نیشانیان دا کە سروشت بە وردییەکی ماتماتیکی ڕەفتار دەکات، و ئەتۆمەکان ئەو هۆکارە شاراوەیە بوون کە ئەم وردکارییەیان دروست دەکرد. 🌌 بۆچی ئەمە خاڵێکی وەرچەرخان بوو؟ داڵتۆن کارێکی قووڵی کرد: 👉 ئەو ئەتۆمەکانی لە بازنەی فەلسەفە دەرهێنا و خستنییە ناو تاقیگەوە. ئەتۆمەکان چیتر بیرۆکەی ناڕوون نەبوون... بوون بە بوونەوەرێکی ڕاستەقینە کە زاناکان دەیانتوانی بەکاریبهێنن بۆ ڕوونکردنەوەی کارلێکەکان، پێشبینیکردنی ئەنجامەکان و بنیاتنانی زانستی کیمیا. 🧠 تێڕامانێکی قووڵتر ئەتۆمەکەی داڵتۆن سادە بوو—گۆیەکی ڕەق و دابەشنەکراو بوو ئەی وت گەردیلەکان وەک و تۆپی بلیارد وان. بیرۆکەیەکی تەواو نەبوو، بێ کەموکوڕیش نەبوو... بەڵام هێندە بەهێز بوو کە تێگەیشتنی مرۆڤ بۆ هەمیشە بگۆڕێت. "لە خەیاڵ و مەزندەی نادیارەوە... بۆ ڕاستییەکی پێوانەکراو. لەبیرکردنەوەوە. بۆ ڕاستی." #Brwa_ChemVerse

  • کتێبێک دەربارەی عیرفانییەتی ژیان و مرۆڤ و کیمیا ڕۆژێک دێت ئەم کتێبە لەوەیە بگاتە ئێوە. لە نێوان هێواشی کات و قووڵایی بیرکردنەوە، ئەم کتێبە وەک دەرگایەکە بۆ جیهانێکی ناوەوە—جیهانێک کە تێیدا کیمیا تەنها زانست نییە، بەڵکو زمانێکی نهێنییە بۆ تێگەیشتن لە مرۆڤ و ژیان و گەردوون و مێژوو. ئەم کتێبە ناونیشانێکی هەیە هەنگاو بەهەنگاو هەڵتدەگرێت بەرەو حەقیقەت—ڕێبازێک کە بەردەوام لە گۆڕان و گەشەدایە، وەک گەردیلەکان کە لە ژێر هەناسەی کاتدا دەجوڵێن. لێرەدا، ماددە تەنها شتێکی فیزیکی نییە؛ هەر گەردیلەیەک، بەشێکە لە چیرۆکی هەست و هیوایەکی مرۆڤ. لە پەڕەکانیدا، خوێنەر دەچێتە ناو گەشتێکی ناوخۆیی—گەشتێک لە نێوان عەشق و زانست، لە نێوان دڵ و عەقڵ. خۆشەویستی لێرەدا وەک کارلێکێکی کیمیایی پیشان دەدرێت؛ کاتێک دوو ڕوح تێکەڵدەبن، وەک دوو ماددەی جیاواز، شتێکی نوێ دروست دەبێت—شتێک کە نە تەنها بە یاساکانی فیزیا هەستی پێبکرێ بەڵکو بە نهێنییەکانی هەستیش دەگۆڕێت دەبینرێ و دەستی لێئەدرێ. لێرەدا خۆشەویستی مێژوویەکی تێدایە هەرگیز هیچ کەس ناتوانێ لەبیریبکات مرۆڤ لەم کتێبەدا وەک تاقیگەیەکە؛ دڵی دەبێت ژینگەیەک پەڕە بەپەڕەی ئەم کتێبە خۆی دەکات بەناویدا، بیرکردنەوەی ئەگۆڕێت تەنانەت ژیانی ئەگۆڕێت وەک گەرمییەک کە هەموو شتێک دەگۆڕێت. هەر ئازارێک، هەر خۆشییەک، هەر ناخۆشییەک و فرمێسکێک لەم کتێبەدا هەبێت بۆتۆیە قسەت بۆ ئەکات ئێرە ژیانێکی نوێیە کە ڕووح دەگۆڕێت بۆ شتێکی پەیوەندیدارتر و قووڵتر کە نازانی چییە. تەنها فەلسەفە لەم کتێبەدا نییە بۆ وەڵامدانەوە، بەڵکو بۆ دروستکردنی پرسیارەکانە واتا تۆ لەم کتێبەدا پرسیارت بۆ دروست ئەکات نەک گێرانەوەیەک و وەڵامدانەوەیەک—چونکە کیمیا لێرەدا ژیانە ژیانیش بەردەوامە لە گەڕان بۆ تێگەیشتن، وە نە گەیشتن بە کۆتایی. ئەم کتێبە بانگەوازێکە: بۆ ئەوانەی دەیانەوێ بزانن— ئایا مرۆڤ تەنها کۆمەڵەیەک لە گەردیلە؟ یان گەردیلەکان خۆیان بەهۆی هەستەکانمانەوە مانایان پەیدا دەکەن؟ ئەم کتێبە مێژوویەکی تێدایە هەمیشە ئەمێنێتەوە لەتۆدا هەرکاتێک وشەی کیمیا ببیستی وە بیبینی ئەم کتێبە دێتەوە یادت بەدەستی خۆت نییە دوای خوێندنەوەی ئەم کتێبە هەرگیز ناتوانی لەبیری بکەی. هەمیشە لە تۆدا ئەمێنێتەوە دوای خوێندنەوەی ئەم کتێبە بەخەیاڵیش بێ ئاهێک هەڵدەکێشیت و دەپرسی ئایا کیمیا زانستە یان مەعریفەتی ژیانە؟ وات لێدەکات بپرسی لەخۆت ئایا مرۆڤ کێیە؟ وە تەنانەت لەخۆت ئەپرسی ئایا من کێم؟ لە کۆتاییدا: ژیان، زۆرتر هونەری گۆڕانە. نەک مانەوە... ئەم کتێبە بەرهەمی ماندووبوون و شەونخوونی چەند ساڵەی هەوڵدان و گەڕان بەدوای گەردوون و کیمیا و ژیان و تێگەشتنە لەمرۆڤ لە ڕێگای کیمیاوە.. لەوانەیە ئەم کتێبە ڕۆژێک بگاتە ئێوە پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

  • без подписи

  • ئەو کەسەی لە کیمیا تێبگات، دەزانێت کە جوانترین کارلێک، ئەوەیە کە ناخی خۆت بگۆڕیت بۆ شتێکی پاکتر. پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

  • لە دوای بیرۆکەی دیمۆکریتۆس... بیرۆکەی گەردیلە یەکسەر گەشەی نەکرد. بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ خەوت😴 💤 ١. دوای بێدەنگییەکی درێژخایەن بەهۆی (کاریگەریی ئەرستۆ) لە دوای دیمۆکریتۆس، ئەرستۆ گەردیلەکانی ڕەتکردەوە و گوتی: ماددە شتێکی بەردەوامی دابەش بووە (هیچ تەنۆکەیەکی بچووک لە ئارادا نییە واتا ماددە هەمیشە ئەکرێ دابەش بێ بۆ دوو کەرتی بچووک بەبەردەوامی). لەبەر ئەوەی ئەرستۆ کەسایەتییەکی زۆر کاریگەر بوو، خەڵکی بۆ چەندین سەدە شوێن بیرۆکەکەی ئەو کەوتن. بۆیە تیۆریی گەردیلەیی فەرامۆش کرا تا ئەو کاتەی زانستی نوێ دەستی پێکرد. پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

  • چەمکی ئەتۆم یەکەم جار لەلایەن فەیلەسوفی کۆن دیمۆکریتۆس Democritus پێشنیار کرا. بە نزیکەیی ٤٠٠ ساڵ پێش زایین بەسەیرکردنی دەریا بیری لەوەکردەوە ئایا ئەم زەویی کەناردەریایە هەمووی لە دەنکی لمی بچووک پێکهاتووە کەواتە ئەکرێ تەواوی گۆی زەوی و بەهەموو شتەکانی ناویەوە لە دەنکۆڵەی زۆر بچووک پێکهاتبن کە چیتر لەوە بچوکتر نەبنەوە واتا ئەم دەنکە لمانەش لە دەنکۆڵەی بچووکتر پێکهاتوون و تەواوی ژیان لەم شتە بچووکانە پێکهاتووە کە چیتر دابەش نابن بۆیە ئەو دەنکۆڵە بچوکانەی کەتەنیا گریمانەی کرد ناوی نا ئەتۆمۆسatomos بەواتای (دابەش نەبوو)دێت واتا چیتر دابەش نابن ئەمە یەکەم پێشنیازی ئەتۆم بوو . پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

  • لە کۆتاییدا ئێمە ئەبێ تێبگەین مێژوو شتەکان بەبەها دەکات پێم وایە مێژووی کیمیاش زیاتر کیمیا بەبەها دەکات بۆیە ئیتر لە باسی مێژوو تێئەپەڕین بەشێوەیەکی گشتی بەڵام هەرگیز سەردەمی ئەلکیمی کۆتایی پێناهێنین چونکە من تەنها دەنکێک گەنمم باسکردووە لە خەرمانێک. لە تاریکایی ئەلکیمی، لەو سەردەمەی کە مرۆڤ بە چاوەکانی خەون و دڵێکی پڕ لە نهێنی، بەدوای زێڕ و بەهادا دەگەڕا، ڕێگایەک درووست بوو کە هیچ کەس نەیدەزانی سەرەنجامەکەی چییە. ئەلکیمی تەنها گۆڕینی ماددە نەبوو، بەڵکو گۆڕینی خودی مرۆڤ بوو؛ گەڕان بوو بۆ ڕاستی، بۆ مانا، بۆ ئەو شتەی لە ناو هەموو شتێکدا هەیە و بەردەوامە. بەس کاتێک تێپەڕی، خەونەکان بە تاقیکردنەوە گۆڕان، نهێنییەکان بە ژمارە و یاسا، و هەستەکان بە زانست. لەو کاتەدا کیمیا لەدایک بوو — نەک وەک جادوو، بەڵکو وەک ڕاستییەک کە لەسەر پێوانە و تاقیکردنەوە دامەزرا. ئیتر ئاگر شتێکی پیرۆز نییە تا بپەرسترێ، بەڵکو کارلێکێکی کیمیایی بوو؛ ماددە نهێنی نەبوو، بەڵکو سیستەمێکی ڕێکخراو بوو. ئەم گەڕانە، لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستی، لە ئەلکیمی بۆ کیمیای مۆدێرن، نیشانەی ئەوەیە کە مرۆڤ هەرگیز ناوەستێت. هەمیشە دەپرسێت، هەمیشە دەدۆزێتەوە، و هەمیشە لە نێوان هەست و بیرکردنەوەدا، ڕێگایەکی نوێ درووست دەکات. کیمیا ئیتر تەنها زانست نییە؛ چیرۆکی مرۆڤە لە گەڕان بۆ تێگەیشتن، لە تاریکی بۆ ڕووناکی، لە خەون بۆ ڕاستی. و لە کۆتاییدا، ئەوەی لەدایک بوو تەنها زانستێک نەبوو، بەڵکو زمانێک بوو کە بە شێوەیەکی نوێ باس لە جیهان دەکات — زمانێکی ماددە، یاسا و گۆڕان، کە بەردەوام دەبێت تا ئەو ڕۆژەی مرۆڤ هەنووکەیش هەوڵ بدات تێبگات کە خۆی کێیە. کۆتایی چیرۆکی مێژووی کیمیا بە گشتی و ئیتر چیرۆکێکی نوێتان بۆ باس دەکەم ئەویش گەردیلەیە دێینە سەر باسی چیرۆکی گەردیلە. پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

  • 🧬 لە ساڵی1800–تا سەردەمی ئێستا – سەردەمی کیمیای مۆدێرن لە سەدەی نۆزدەهەمەوە تا ئەمڕۆ نەک کیمیا ئیتر بە شێوازێکی تر بوو بەڵکو ئیتر ژیان بەشێوازێکی تر بوو، کیمیا بووە یەکێک لە بەهێزترین زانستەکان کەجیهانمان پێکدەهێنێت. ئەم زانستە لە تاقیکردنەوەی سادەوە گۆڕا بۆ تێگەیشتنێکی قووڵ لە ئەتۆم(گەردیلە) و توخم و گەرد ، و تەنانەت ڕەفتاری کوانتەمیش. ⚛️ تیۆری ئەتۆمی و خشتەی خولی زاناکان سەلماندیان کە ماددە لە ئەتۆم پێکهاتووە: - جۆن دالتۆن: تیۆری ئەتۆمی مۆدێرنی ناساند. - دمیتری مێندەلیف: خشتەی خولیی داهێنا و بنچینەکانی بەپێی نەخشە و شێوازەکان و ئەتۆمەکانی ڕێکخست. 👉 ئەمەش ڕێگەی بە زاناکان دا پێشبینی توخم و کارلێکی نوێ بکەن. 🧫 کیمیای ئەندامی و دەرمانسازی خوێندنی ئاوێتە کاربۆنییەکان (گەردەکانی ژیان) بووە هۆی: - دروستکردنی پلاستیک. - بەرهەمهێنانی سووتەمەنی. - داهێنانی ماددە دەستکردەکان. پەرەپێدانی پزیشکی مۆدێرن: - دژەبەکتریاکانی وەک پەنیسیلین. - کوتانەکان و دەرمانە ڕزگارکەرەکان. 👉 کیمیا بووە پێویستییەکی بنەڕەتی بۆ کەرتی تەندروستی و پیشەسازی. 🧠 نانۆتەکنەلۆژیا و کیمیای کوانتەم کیمیا گەیشتە ئاستی ئەتۆم و ئاستی پێش ئەتۆم: - کیمیای کوانتەم: ڕوونی دەکاتەوە چۆن ئەلکترۆنەکان ڕەفتار دەکەن. - نانۆتەکنەلۆژیا: کار لەسەر ماددەکان دەکات لە قەبارەی زۆر بچووک (١–١٠٠ نانۆمەتر). 👉 ئەمەش دەبێتە هۆی: - گەیاندنی وردی دەرمان بۆ ناو جەستە. - ئەلیکترۆنیاتی پێشکەوتوو. - دروستکردنی ماددەی زۆر بەهێز. 💊 دەرمانەکان و ماددە پێشکەوتووەکان داهێنان لەمانەدا: - دەرمانە زیرەکەکان. - چاندنی پارچەی پزیشکی لە جەستەدا (Biocompatible). - ماددەکانی وزەی نوێبووەوە (وەک تاقە شەمسی (وزەی خۆر خەزنکردن). کیمیا یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکان: نەخۆشی 🦠، پیسبوونی ژینگە ♻️، و قەیرانی وزە ⚡. 🌍 بۆچی ئەم سەردەمە گرنگە؟ کیمیا ئێستا لە هەموو شوێنێکە: دەرمان 💊، خۆراک 🍎، تەکنەلۆژیا 📱، ژینگە 🌱. ئەم زانستە بەستراوەتەوە بە: (بایۆلۆژی، فیزیا، ئەندازیاری). 👉 کیمیا چیتر تەنها زانستێک نییە، بەڵکو ئامرازێکە بۆ نەخشەکردنی داهاتوو. پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

  • کۆتایی alchemy خورافیاتی کیمیا و لەدایکبوونی کیمیای مۆدێرن. ⚛️ نزیکەی 1700–1800 زایینی – لەدایکبوونی کیمیای مۆدێرن Modern Chemistry ئەم سەردەمە بە سەرەتای ڕاستەقینەی کیمیای مۆدێرن (نوێ) دادەنرێت. بیرۆکە خەیاڵییەکانی ئەلکیمیا alchemy دواجار بە تاقیکردنەوەی ڕوون، پێوانەکردنی ورد و یاسا زانستییەکان گۆڕدران. کیمیا بوو بە زانستێکی ڕاستەقینە—لەسەر بنەمای بەڵگە، نەک جادوو و خورافییات. 🔬 چی گۆڕا؟ 🧪 تاقیکردنەوەکان جێگەی خەیاڵە (نادیارەکانی) گرتەوە زانایان وازیان لە پشت بەستن بە هێما و واتە شاراوەکان هێنا و دەستیان کرد بە بەکارهێنانی: - پێوانەکردنی ورد ⚖️ - تاقیکردنەوەی کۆنتڕۆڵکراو - ئەنجامی دووبارەبووەوە (کە بتوانرێت تاقی بکرێتەوە) 👉 ئەمە بنەمای ئەو "شێوازە زانستی"یەیە کە ئەمڕۆ بەکاردێت. 🌬️ دۆزینەوەی ئۆکسجین و سووتان پێش ئەمە، خەڵک باوەڕیان بە بیرۆکەیەکی هەڵە هەبوو بە ناوی "فلۆجیستۆن" (phlogiston). بەڵام زانایان دۆزییانەوە کە: - سووتان = کارلێککردنە لەگەڵ ئۆکسجین. - هەوا بەتاڵ نییە—بەڵکو گازی چالاکی تێدایە. 👉 ئەمە تێگەیشتنمان بۆ ئاگر و هەناسەدان بە تەواوی گۆڕی. ⚖️ یاسای پاراستنی بارستە ماددە هەرگیز دروست ناکرێت و لەناویش ناچێت، بەڵکو تەنها لە شێوەیەکەوە دەگۆڕێت بۆ شێوەیەکی تر لەکاتی کارلێکدا. 📌 نموونە: ئەگەر دارێک بسووتێنیت، بارستەی (خۆڵەمێشەکە + گازەکان) = بارستەی سەرەتایی (دارەکە + ئۆکسجینەکە). 👨‍🔬 زانای سەرەکی ئانتۆنی لاڤۆیسەر (Antoine Lavoisier) - بە "باوکی کیمیای نوێ" ناسراوە. - تەرازووی زۆر وردی بۆ پێوانەکردنی کارلێکەکان بەکارهێناوە. - ناوی لە توخمەکانی وەک ئۆکسجین و هیدرۆجین ناوە. - یارمەتیدەر بووە لە داڕشتنی یەکەم سیستەمی ناونانی کیمیایی (Nomenclature). 👉 ئەو سەلماندی کە کیمیا پەیڕەوی لە یاسا دەکات، نەک جادوو. 🌍 بۆچی ئەم سەردەمە گرنگە؟ - کۆتایی بە ئەلکیمیاalchemy هێنا بە تەواوی ❌. - کیمیای چەندایەتی (بەکارهێنانی ژمارە و پێوانە)ی ناساند. - بناغەی ئەمانەی دانا: - تیۆری گەردیلەیی - خشتەی خولی - زانستی تاقیگەی مۆدێرن ⚡ کورتەیەکی سادە ( ChemVerse) - کیمیا بوو بە زانستێکی ڕاستەقینە. - دۆزینەوەی ئۆکسجین پرۆسەی سووتانی ڕوونکردەوە. - ماددە پەیڕەوی لە یاساکان دەکات (نەک جادوو). - لاڤۆیسەر کیمیای بۆ هەمیشە گۆڕی. لێرەوە چیرۆکێکی نوێ دەستیپێکرد بەناوی زانستی کیمیای مۆدێرن مۆمە کزەکانی ئەلکیمیاalchemy کوژایەوە تا چرای ڕوونی زانست داگیرسێت زانایان چیتر بەدوای زێڕدا ناگەڕێن چیتر خەونی گۆڕینی قورقۆشم بۆ زێڕ نەما خەونی دەرمانی نەمری و تەمەن درێژی نەما ، بەڵکو زانایان ئیتر هەمیشە بەدوای 'ڕاستی'دا دەگەڕێن." بەڵێ تەنها ڕاستی وایکرد گەردوون بگۆڕێت بۆ ژیانێکی نوێ. ئەم کیمیایەی ئێوە ئەیخوێنن دوای چەندەها ساڵ بە هەوڵدان و تێکۆشان بوو بەمەی بەردەستتان لەکۆتاییدا دەڵێم تەنها لە پێناو حەقیقەتدا بژین. پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

  • 🧪 1500–1700 زایینی – ئەلکیمیای ئەوروپی (European Alchemy) لەدوای سەردەمی زێڕینی ئیسلامی سەردەمی ئەلکیمیای ئەوروپی هاتەکایەوە تا زیاتر پەرە بەکیمیا بدات، بەڵام هەرچەنە لەسەردەمی ئیسلامی کیمیا تەنها لە خورافیات و فەلسەفەدا نەمایەوە بەڵکو لە ڕووی زانستییەوە گەشەسەندنی بەخۆوە بینی بەڵام ئەمەش واینەکرد کیمیا تەنیا ببێ بەزانست بەڵکو خورافیات و فەلسەفە و خەونە گەورەکان هەر مایەوە بەڵام هێواش هێواش لەکۆتایی ئەم سەردەمەدا بەرەو کۆتایی ڕۆیشت بەتەواوی خەریک بوو کیمیا ئەبوو بە زانست لە خورافیاتەوە خەونە مەزنەکان هەرگیز بەدینەهاتن بەڵام زانستێکی نوێ لەدایک بوو. لەم ماوەیەدا، ئەلکیمیای ئەوروپی بوو بە تێکەڵەیەکی تایبەت لە زانست، پزیشکی و فەلسەفە. چیتر تەنها پەیوەست نەبوو بە گۆڕینی کانزاکانەوە، بەڵکو فراوانتر بوو بۆ تێگەیشتن لە جەستەی مرۆڤ، ژیان و سروشتی ماددە. ⚗️ ئامانجە سەرەکییەکانی ئەلکیمیاکارانی ئەوروپی 🪙 گۆڕینی کانزاکان بۆ زێڕ ئەلکیمیاکاران هێشتا پێیان وابوو کانزا بنەڕەتییەکانی وەک قورقوشم دەکرێت بگۆڕدرێن بۆ زێڕ لە ڕێگەی پرۆسەیەکی شاراوەوە. 👉 ئەم بیرۆکەیە تەنها بۆ چاوچنۆکی نەبوو، بەڵکو لەسەر ئەو بڕوایە بوو کە هەموو ماددەیەک بەرەو "کامڵبوون" گەشە دەکات، و زێڕیش بە "کانزایەکی کامڵ" دادەنرا. 💎 بەردی فەیلەسوفان (The Philosopher’s Stone) ماددەیەکی ئەفسانەیی بوو کە وادەزانرا: - کانزاکان دەکاتە زێڕ. - دەبێتە هۆی گەیشتن بە ڕووناکبیریی ڕوحی. - هێمایەک بوو بۆ گۆڕانی فیزیایی و پاکژکردنەوەی ناوەوەی مرۆڤ. 🧬 ئاوی ژیان (The Elixir of Life) شلەیەکی سیحراوی بوو کە بڕوا وابوو: - هەموو نەخۆشییەک چاک دەکاتەوە. - نەمرایەتی یان تەمەنی درێژ دەبەخشێت. 👉 ئەم ئامانجە وای لە ئەلکیمیاکاران کرد بەرەو دۆزینەوە سەرەتاییەکانی دەرمانسازی (Pharmacology) هەنگاو بنێن. 👨‍⚕️ کەسایەتی سەرەکی پاراسێلسۆس (Paracelsus) بیرمەندێکی شۆڕشگێڕ بوو لە سەدەی١٦دا. - بیرۆکە کۆنەکانی یۆنانی ڕەتکردەوە و جەختی لەسەر تێبینیکردنیڕاستەقینە و چارەسەرکردن کردەوە. - ئەم بیرۆکەیەی هێنایە ئاراوە کە: "ماددە کیمیاییەکان دەکرێت وەک دەرمان بەکاربهێنرێن." 👉 ئەو بە دامەزرێنەری (iatrochemistry) یان کیمیای پزیشکی دادەنرێت. 🧪 چی ئەم سەردەمەی گرنگ کرد؟ - تێکەڵکردنی ئەلکیمیا و پزیشکی سەرەتای زانستی دەرمانسازی. - هاندانی تاقیکردنەوەی کردەیی، نەک تەنها تیۆری و فەلسەفە. - دەستپێکردنی دوورکەوتنەوە لە شتە ڕۆحی و خەیاڵییەکان بەرەو بیرکردنەوەی زانستی. ⚡ کورتەیەکی سادە - ئەلکیمیای ئەوروپی تێکەڵەیەک بوو لە زانست، جادوو و پزیشکی. - ئامانجەکان: زێڕ، نەمرایەتی و زانیاری ڕەها. - پاراسێلسۆس پەیوەندی لە نێوان کیمیا و پزیشکیدا دروست کرد. - یارمەتیدەر بوو لە گۆڕینی ئەلکیمیا بۆ کیمیای هاوچەرخی سەرەتایی. خەونێکی بەدینەهاتوو بووە هۆی لەدایکبوونی زانستێکی نوێ. پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

  • 🧪 ~700–1400 زایینی سەردەمی زێڕینی ئیسلامی کیمیاگەری و سەرەتای زانستی کیمیا لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامیدا، کیمیاگەری (Alchemy) لە بیرۆکەی ئەفسوناوی و تەمومژاوییەوە گۆڕدرا بۆ زانستێکی تاقیگەیی و سیستماتیک. زانایان لە شارەکانی وەک بەغدا، قاهیرە و شام تاقیگەیان دامەزراند، کتێبی وردیان نووسی و دەستیان کرد بە بەکارهێنانی ڕێگەی زانستی — کە بووە بنچینەی کیمیای مۆدێرن Modern chemistry . 🔬 پەرەسەندنە زانستییە سەرەکییەکان ١. تەکنیکەکانی تاقیگە - دڵۆپاندن (Distillation): جیاکردنەوەی شلەکان بەپێی پلەی کوڵانیان (ئەمڕۆ لە دروستکردنی عەتر و پاڵاوگەکانی نەوتدا بەکاردێت). -کریستاڵاندن (Crystallization): پاککردنەوەی ماددە ڕەقەکان و گۆڕینیان بۆ کریستاڵ. -فلتەرکردن (Filtration): جیاکردنەوەی ماددە ڕەقەکان لە شلەکان. ئەمانە چیتر تەنها بیرۆکە نەبوون، بەڵکو تاقیکردنەوەی دووبارەکراوە و چەسپاو بوون. ٢. دۆزینەوەی ترشە بەهێزەکان کیمیاگەرە سەرەتاییەکان توانییان ماددەی زۆر بەهێز جیابکەنەوە، وەک: - ترشی نایتریک (Nitric acid) - ترشی گۆگردیک (Sulfuric acid) ئەم ترشانە ڕێگەیان خۆشکرد بۆ ئەنجامدانی ئەو کارلێکانەی کە پێشتر مەحاڵ بوون، و تا ئێستاش لە پیشەسازی مۆدێرندا وەک کۆڵەکە دەبینرێن. ٣. ئامێرەکانی تاقیگە بەناوبانگترین ئامێر: ئەلەمبیک (Alembic) - ئامێرێکە بۆ دڵۆپاندن بەکاردێت. - یارمەتیدەر بوو لە بەرهەمهێنانی ماددە کیمیاییە پاکەکان، کحول و عەتر. - ئامێرەکانی تر وەک کورە، دەفر و گڵۆڵەی پێوانەکردن — کە پێویستییە سەرەتاییەکانی کەرەستەکانی تاقیگەی ئەمڕۆن. 👨‍🔬 باوکی زانستی کیمیا جابر کوڕی حەییان (Jabir ibn Hayyan) - لە دەوروبەری سەدەی ٨–٩ی زایینی ژیاوە. - ئەو بیرۆکەیەی داهێنا کە دەبێت تاقیکردنەوەکان "دووبارە بکرێنەوە" بۆ ئەوەی ئەنجامەکان بسەلمێنرێن. - وەسفی زۆرێک لە ماددە و کارلێکە کیمیاییەکانی کردووە. - سەدان بەرهەمی نووسیوە کە کاریگەرییان لەسەر زانستی ئیسلامی و ئەوروپی هەبووە. 👈 ڕێبازی ئەو، کیمیای لە "جادوو و نادیاری"یەوە گۆڕی بۆ "شێوازی زانستی". 🌍 بۆچی ئەم سەردەمە گرنگە؟ - کیمیای بەرەو بەڵگە و تاقیکردنەوە برد. - زانستی یۆنانی کۆن و میسری پاراست و پەرەی پێدا. - کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر زاناکانی سەردەمی ڕێنیسانس لە ئەوروپا هەبوو. ✅ زانایانی ئیسلام کیمیایان کردە زانستێکی ڕاستەقینە. بە پێشەنگی جابر کوڕی حەییان، "باوکی کیمیا". پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

  • ئەم مێژووەی باسی دەکەم هیچ کات نەتبیستووە بە زمانی کوردی 300ساڵ پێش زایینی چی ڕوویدا؟؟!!.👇 ⚗️ میسری هێلێنستی (ئەسکەندەرییە) – لانکەی سەرهەڵدانی کیمیا دوای سەردەمی فەلسەفەی یۆنانی، گۆڕانکارییەکی زۆر گرنگ ڕوویدا: بیرۆکەکان لە تیۆر و سەرکاغەزەوە گۆڕدران بۆ تاقیکردنەوە. ئەم وەرچەرخانە لە شاری ئەسکەندەرییە ڕوویدا، کە یەکێک بوو لە گەورەترین مەڵبەندە زانستییەکانی جیهانی کۆن. 🏛️ بۆچی ئەسکەندەرییە ئەوەندە گرنگ بوو؟ ئەسکەندەرییە لەلایەن "ئەسکەندەری مەزن"ەوە دامەزرا و بوو بە خاڵی بەیەکگەیشتنی چەندین کولتووری جیاواز: - 🇬🇷 فەلسەفەی یۆنانی: (ژیربێژی و تیۆر) - 🇪🇬 کارامەیی میسرییەکان: (کارکردن لەسەر کانزا، مۆمیاکردن و پیشەگەری) - 🌍 زانیارییەکانی فارس، هیندستان و ناوچەکانی تر. لە دڵی ئەم شارەدا، کتێبخانەی بەناوبانگی ئەسکەندەرییە هەبوو، کە زانایان لە هەموو جیهانەوە لێی کۆدەبوونەوە بۆ خوێندن و توێژینەوە. 👉 ئەم تێکەڵاوبوونە ژینگەیەکی نموونەیی بۆ سەرهەڵدانی کیمیای سەرەتایی (Alchemy) ڕەخساند. 🧪 لە فەلسەفەوە بۆ تاقیکردنەوە بەپێچەوانەی بیرمەندە یۆنانییەکانی پێشوو، زانایانی ئەسکەندەرییە دەستیان کرد بە کارکردن لەسەر ماددە ڕاستەقینەکان: - 🔥 گەرمکردن و توانەوەی کانزاکان. - 🧫 تێکەڵکردنی ماددە کیمیایییەکان. - 🌸 دەرهێنانی ڕەنگ و بۆن و بەرامەی مادەکان. - 💧 تەکنیکە سەرەتایییەکانی دڵۆپاندن (Distillation). ئەمە یەکێکە لە یەکەمین جارەکانی مێژوو کە مرۆڤ دەستی کرد بە ئەنجامدانی شتێک هاوشێوەی تاقیکردنەوەی تاقیگەیی. 🔮 ئەلکیمی: زانست + نهێنی (مێتافیزیک) کیمیای ئەو سەردەمە (Alchemy) تەنیا زانست نەبوو، بەڵکو لایەنی ڕۆحی و ڕەمزیشی تێدابوو. ئەوان باوەڕیان وابوو: - کانزاکان دەکرێت بگۆڕدرێن (بۆ نموونە: قورقوشم بۆ زێڕ 🪙). - ماددە هێزێکی ژیانیی شاراوەی تێدایە. - گۆڕینی ماددەکان = گۆڕینی ڕۆحی مرۆڤ. کەسایەتییەکی ئەفسانەیی و سەرەکی لێرەدا "هێرمس تریسمیگیستوس"Hermes Trismegistus ە، کە هێمایە بۆ دانایی و زانیارییە شاراوە و عیرفانییەکان. ⚗️ ئامراز و بیرۆکە کیمیایییە سەرەتایییەکان هەندێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی کیمیای ئەسکەندەرییە: - 🧪 شوشەواتە سەرەتایییەکان (container دەفر و flasksگۆزەکان). - 🔥 فڕنەکان بۆ گەرمکردنی ماددەکان. - 💧 دڵۆپاندنی سەرەتایی (جیاکردنەوەی شلەکان). - 🧂 کارکردن لەسەر خوێ، گۆگرد و جیوە. ئەمانە هەموویان باپیری ئەو تەکنیکە تاقیگەییانەن کە ئەمڕۆ لە تاقیگەکانی کیمیادا بەکاریان دەهێنین. 🌍 بۆچی ئەمە لە مێژووی کیمیادا گرنگە؟ میسری هێلێنستی گرنگییەکی زۆری هەبوو چونکە: 1. بیرۆکە تیۆرییەکانی گۆڕی بۆ تاقیکردنەوەی کرداری. 2. زانست و کارامەیی دەستی تێکەڵ کرد. 3. بنەمایەکی دانا بۆ: - ئەلکیمیای ئیسلامی islamic alchemy🧪 - ئەلکیمیای ئەورووپی European alchemy 🔥 - کیمیای مۆدێرن Modern Chemistry⚛️ 👈 بەبێ ئەسکەندەرییە، ڕەنگبوو کیمیا هەر وەک فەلسەفە بمایەتەوە و پێشنەکەوێت. ✨ بە کورتی بۆ تێگەیشتن: یۆنان وتی "ماددە چییە؟" 🤔 ئەسکەندەرییە وتی "با تاقیی بکەینەوە!" 🧪 پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

  • مێژووی یۆنان لە کیمیادا 🏛️ نزیکەی ٥٠٠ ساڵ پێش زایین – یۆنانی کۆن و چوار توخمەکە لە دەوروبەری ساڵی ٥٠٠ی پێش زایین، بیرمەندان و فەیلەسوفانی یۆنانی کۆن دەستیان کرد بە داڕشتنی بیرۆکە سەرەتاییەکان سەبارەت بە سروشتی ماددە. یەکێک لە کاریگەرترین چەمکەکان لەلایەن فەیلەسوفانی وەک ئەمپێدۆکلیس (Empedocles) پێشنیار کرا و دواتر لەلایەن ئەرستۆوە پەرەی پێدرا. 🔬 تیۆری چوار توخمەکە ئەوان پێیان وابوو کە هەموو شتێک لە گەردووندا لە چوار توخمی سەرەکی پێکهاتووە: 🌍 زەوی (خاک) – ڕەق، وشک، قور 💧 ئاو – شل، سارد، تەڕ 🌬️ هەوا – سووک، گەرم، تەڕ 🔥ئاگر – گەرم، وشک، وزە تب/توخمێکی تریش باس و خواسی لەسەر هەبووە ئەوەیان پێشتر باسکراوە ئەم توخمانە تەنها ماددەی فیزیایی نەبوون، بەڵکو وەک سیفاتی بنەڕەتی دەبینران کە پێناسەی هەموو ماددەیەکیان دەکرد. 🧠 کاریگەریی ئەرستۆ ئەرستۆ ئەم بیرۆکەیەی زیاتر پەرەپێدا بە بەستنەوەی هەر توخمێک بە جووتە سیفاتێکەوە (گەرم/سارد، تەڕ/وشک). بە وتەی ئەو، ماددە جیاوازەکان بە تێکەڵکردنی ئەم سیفاتانەبە شێوەی جۆراوجۆر دروست دەبن. بۆ نموونە: - کانزا ڕەنگە تێکەڵەیەک بێت لە خاک (ڕەقی) و ئاگر (گەرمی). - بوونەرە زیندووەکان هەر چوار توخمەکەیان بە هاوسەنگی تێدابوو. ئەمە یەکێک بوو لە سەرەتاییترین هەوڵەکان بۆ ڕوونکردنەوەی پێکهاتەی جیهان بە شێوەیەکی زانستی، هەرچەندە لەو سەردەمەدا بەڵگەی تاقیگەیی لەپشت نەبوو. 🔄 کاریگەری لەسەر کیمیاگەری و زانست تیۆری چوار توخمەکە بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ زاڵ بوو بەسەر بیرکردنەوەی مرۆڤدا. کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لەسەر: 1. کیمیاگەریی سەرەتایی (هەوڵدان بۆ گۆڕینی ماددەکان). 2. پزیشکی (هاوسەنگی "سیفەتەکانی" جەستە). 3. بیرۆکە فەلسەفییەکان دەربارەی سروشت و گۆڕانکاری. هەرچەندە کیمیای مۆدێرن بیرۆکەی ئەتۆمی خستووەتە شوێنی ئەم تیۆرییە، بەڵام ئەم چەمکە هەنگاوێکی یەکجار گرنگ بوو لە گەشتی مرۆڤایەتی بەرەو تێگەیشتن لە ماددە. پێتان چۆنە ئەم پۆستە بکەم بە زنجیرەیەک لە سەردەمی هێلینیستی بۆ سەردەمی زێڕینی ئیسلام دواتر بۆ کیمیای مۆدێرن) ؟  پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

  • 8 июл.333151

    مێژووی چین و کیمیا لە 1200 ساڵ پێش زایینی کیمیاگەرانی چین china alchemist بەدوای دەرمانی نەمری Elixir of life ئەگەڕان دەرمانێک بۆ هەتاهەتایە بژین بەڵام بەهۆی ئەم گەڕانە بارووتیان gunpowder دۆزییەوە وە دەرمانی نەمری بۆ هەمیشە وەک و ئەفسانەیەک مایەوە هەرگیز هیچیان لەو بارەیەوە دەستنەکەوت. پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

  • 7 июл.358171

    مێژووی میسر و کیمیا(kemet) ڕەگ و ڕیشەی زانستی کیمیا؛ لە Kemet"کێمێت"ەوە بۆ جیهان! 🏺✨ ئایا دەزانیت وشەی "کیمیا" (Alchemy) بۆ کوێ دەگەڕێتەوە؟ مێژوونووسان پێیان وایە کە سەرەتای ئەم زانستە دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ ساڵ پێش زایین لە خاکی میسری کۆن، کە ئەو کات بە "کێمێت" (Kemet) ناسرابوو. کیمیای کۆن لە میسر تەنها تاقیگە نەبوو، بەڵکو تێکەڵەیەک بوو لە زانست، هونەر و فەلسەفە. یەکێک لە کارە سەرەتاییە سەرەکییەکانیان ⚱️ مۆمیاکردن بوو بەکارهێنانی ماددە کیمیایییەکان و خوێیەکان بۆ پاراستنی جەستەی مردووەکان بۆ هەتاهەتایە (ئەمە لوتکەی زانستی کیمیای ئەو سەردەمە بوو). 🧘‍♂️ وە گۆڕانی ڕۆحی: ئەوان پێیان وابوو وەک چۆن ماددە پاک دەکرێتەوە، دەبێت ڕۆحی مرۆڤیش لە ڕێگەی زانست و تێڕامانەوە بەرەو پاکبوونەوە و گۆڕانی مەزن بچێت. ئەمڕۆ زانستی کیمیای سەردەم، قەرزاری ئەو هەنگاوە سەرەتاییانەی میسرییە کۆنەکانە کە هەوڵیان دەدا نهێنییەکانی سروشت و گەردوون بدۆزنەوە. پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

  • ئەکری یەک گرامی مادە ٦٠٠ تیلیۆن و 6×10^23 گەردیلەی تێدابێ کە یەکسانە بەنزیکی دەنکە لمەکانی تەواوی سەرزەوی بەڕێژەیی... پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

  • 4 июл.456144

    شعری کیماگەران... ئازیزەکەم ... لە دووری تۆدا، ئەندامەکانی لەشم هاوشێوەی پارچەیەک ئاسن لەنێو ترشی گۆگردیک داخوراون. وەک و بەردێک وام کە لە ترشی نایتریک نقووم کراوە وا خەریکە دەتوێمەوە. نیگای چاوانت دوو دڵۆپ یۆدە و دەمارەکانی تەنیوم. یادەکانت گازی سیانیدە وا خەریکە دەمخنکێنێ. لە کتێبی کیمیا فێری کردم پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse