𝗞𝗨𝗥𝗗𝗜𝗦𝗛 𝗥𝗜𝗦𝗘 𝗨𝗣
Статистикаنهێنیە شاردراوەکان و بابەتە گرنگەکان لێرەوە بزانە "ئەوان لەوانە دەترسن کە زانیاریان هەیە و ئەوانەش کۆنترۆڵ دەکەن کە زانیاریان نیە". جیهان لە گێژاوێکی سەخت دایە 🛑 ئەرشیڤ 📂👇 https://t.me/KURDISH_RISE_UP_Archive
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 22
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 233
- 1/48двое суток
- 267
- 1/72трое суток
- 287
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
سیستەمی قەرزی ڕیبەویی: زەوتکەری سەروەریی وڵاتان وێرانکەری ژیان و خێزان ـ بەشی پێنجەم ـ بکوژانی ئابووری ـ دەزگا هەواڵگرییەکان ـ جەنگ #zacklaii
دەسەڵاتێکی گەورە لە زانیاریدا هەیە ـ بیڵ کوپەر بەڕاستی زانیاریی گەنجینەیەکی گەورەیە بۆ مرۆڤ، هەر لە ڕێگەی زانین و زانیارییەوەیە کە دەگەینە ڕاستی و حەقیقەتی شتەکان، کەسێك کە زانیاری هەبێت بە ئاسانی هەڵناخەڵەتێت، بەڵام بە داخەوە کە زۆرێکمان گوێی پێ نادەین و ناچین بەلایدا. ڕێبازە خراپەکارەکەش هەر لە ڕێگەی زانیارییەوە لە تەواوی بوارەکان هەژمونی خۆی سەپاندووە بەسەر خەڵکیدا و وەك مێگەلێك ئاڕاستەیان دەکەن. بۆیە تاکە ڕێگە کە کەمینە بتوانێت زاڵ بێت بەسەر زۆرینەدا زانیارییە پێش ترس.
Channel photo updated
Channel photo removed
6G will turn cell towers into giant radar systems. ISAC technology analyzes how radio waves are distorted and reflected by the environment, allowing networks to detect people and movement without a phone or other device. Researchers expect it to become a defining feature of 6G around 2030.— Article
لە 5Gمان کەم نەبوو سەرەی 6G...
📚 کتێب و نوسراوەکان: 🔸ئیسڕائیلیەکان، جولەکە، یەهوودی و زایۆنیزم. 🔸پرۆژەی نیۆم. 🔸ڤاکسینەکان ژەهرن٫ هۆکاری ئۆتیزمن. 🔸صیدنایا، زیندانی مەرگ 🔸کۆمەڵەی کەللەسەر و ئێسقان زنجیرەی بازرگانی شەیتانی 🔸 ساختەڪاری دەرمان 🔸بازرگانــی بە مــاددەی هـۆشـبـەر 🔸بـــازرگــانــیکردن بــە منـــداڵان 🖼 ئینفۆگرافیک: 🔸 تەڵەکانی شەیتان. 🔸 ئیلومیناتی و نهێنیەکانی سەر دۆلار. 🎬 ڤیدیۆکان: 🔸ئابووری و پلانگێری 🔸بکوژانی ئابووری کێن؟ 🔸مەترسیەکانی ئینتەرنێتی تۆڕی 5G 🔸 شیکردنەوەی ئەنیمەیشنی HAPPINESS 🔸بکووژانی ئابووری چۆن کاردەکەن؟ 🔸کورتەیەك لە مێژووی ئیسرائیل و ئێران 🔸وتارەکەی دەیڤد ڕۆکفێلەر لە ساڵی ١٩٩٤ 🔸کورتەیەك لەبارەی گرووپی بێڵدربێرگ 🔸چوار پرسیاری بێ وێنە 🔸دووبارەبوونەوەی هەمان کردار 🔸تاکتیکی سێرکی ڕۆمانی 🔸هەموو بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان لە ١٠ خولەکدا 🔸کەللەسەر و ئێسقان ١ 🔸کەللەسەر و ئێسقان ٢ 🔸ڕۆن ڕۆزنبام 🔸هێماگەری ماسۆنیەت ١ 🔸هێماگەری ماسۆنیەت ٢ پلانگێری جیهانی: 🔸پلانگێری جیهانی بەشی 1 🔸پلانگێری جیهانی بەشی 2 🔸پلانگێری جیهانی بەشی 3 🔸پلانگێری جیهانی بەشی 4 🔸پلانگێری جیهانی بەشی 5 🔸پلانگێری جیهانی بەشی 6 🔸پلانگێری جیهانی بەشی 7 نهێنیەکانی عدنان و لینا: 🔸 نهێنیەکانى عەدنان و لینا بەشى 1 🔸 نهێنیەکانى عەدنان و لینا بەشى 2 🔸 نهێنیەکانى عەدنان و لینا بەشى 3 🔸 نهێنیەکانى عەدنان و لینا بەشى 4 🔸 نهێنیەکانى عەدنان و لینا بەشى ٥ 🔸 نهێنیەکانى عەدنان و لینا بەشى ٦ زنجیرەی هاتووەکان: 🔸زنجیرەی هاتووەکان - 0 (ناساندن) 🔸زنجیرەی هاتووەکان - 1 (بەڵگە لەنێو قورئانی پیرۆز) 🔸 زنجیرەی هاتووەکان - 2 (بەڵگە لەسەر هاتنی دەجال) 🔸زنجیرەی هاتووەکان - ٣ (زانستی ئەندازیاری و وزە) 🔸زنجیرەی هاتووەکان - 4 (جەنگی وزەی مرڤایەتی) زنجیرەی سەردەمی هەستانەوە: 🔸 سەردەمی هەستانەوە زنجیرەی 1 🔸 سەردەمی هەستانەوە زنجیرەی 2 🔸 سەردەمی هەستانەوە زنجیرەی 3 🔸 سەردەمی هەستانەوە زنجیرەی 4 دارستانی بۆهیمی(نهێنی تاریك): 🔸دارستانی بۆهیمی ـ بەشی ١ (نهێنی تاریك) 🔸دارستانی بۆهیمی ـ بەشی ٢ (نهێنی تاریك) 🔸دارستانی بۆهیمی ـ بەشی ٣ (نهێنی تاریك) 🔸دارستانی بۆهیمی ـ بەشی ٤ (نهێنی تاریك) 🔸دارستانی بۆهیمی ـ بەشی ٥ (نهێنی تاریك) 🔸دارستانی بۆهیمی ـ بەشی ٦ (نهێنی تاریك) 🔸دارستانی بۆهیمی ـ بەشی ٧ (نهێنی تاریك) 🔸دارستانی بۆهیمی ـ بەشی ٨ (نهێنی تاریك) 🔸دارستانی بۆهیمی ـ بەشی ٩ (نهێنی تاریك)
با ئەم لیستەتان لەبەرچاو بێت بەپێی مەجالی خۆتان تەماشای بکەن.
سلام علیکم، هیچ کەسێک لێرە هەیە حەزبکات یارمەتیدەرمان بێت لە بابەتەکاندا، ڕاستییەکەی پلانمان زۆر لە خەیاڵە بەڵام بەتەواوی پێی ڕا ناگەین، جا بۆیە ئەگەر کەسێک تاقەت و توانا و مەجالی هەیە با ئاگادارمان بکاتەوە، پایەداربن.
بۆچی توانای ئەو ژیانەت نییە کە دایك و باوکت هەیانبوو ئێستا دوو مووچە بەزەحمەت بەشی کرێی خانوو و پێداویستییەکانی ماڵەوە دەکات #zacklaii
سیستەمی قەرزی ڕیبەویی: زەوتکەری سەروەریی وڵاتان وێرانکەری ژیان و خێزان ـ بەشی چوارەم تێبینی: کەمێك کوالێتی ڤیدیۆکەمان دابەزاندووە لەبەر زۆری قەبارەی ڤیدیۆکە #zacklaii
درۆ مەکەن، پیاو بە ئیشەوە جوانە ڕاستی بڵێن، پیاو بە پارەوە جوانە #zacklaii
چواردەوری ئێمە تەندراوە بە تاریکی، وا لە ناو تاریکی ڕۆژگاردا خەریکە ون دەبین، لە ناو سەختی ژیان و گوزەرانی بێ تروسکاییدا نقوم دەبین، سەیرکە بزانە هەوڵدان بۆ درووستکردنی داهاتوو چەند قورس و گرانە چەند پڕ ئێش و ژانە. ڕۆڵەکانی ئێمە هەر لە منداڵییەوە بە تامەزرۆییەوە تەمەنیان هەڵدەکشێ، چاویان هەمیشە لە دەرگاکەیە بەشکو ئێهـ باوکە بێ پوڵە شەکەت و ماندووەکانیان پاسکیلێکیان لەگەڵ خۆیاندا هێنابێتەوە. هەر ڕۆڵەکانی ئێمەن کاتێك بەهەزار دەردەسەری و زەحمەت کێشان چەندین ساڵی تەمەنیان لە خوێندن و خوێندەواریدا بەسەردەبەن کەچی لە کۆتاییدا هەرچی دوکان و مارکێت و کارخانەیە ئەگەڕێن بۆیی ئیشێکیان دەست بکەوێت. هەر قوڕبەسەرەکانی ئێمەن دەستەکانیان هێندەی تاشەبەردی چیاکان زبرن و بۆنی تۆز و خۆڵ و گریس و ئارەقی ماندوێتی کاریان لێ دێت، هەر ئەوانەی ئێمەن کاتێك دێنەوە ماڵەوە لە ماندوێتیدا خۆیان بە قنەوە ناگرن و خەویان لێ دەکەوێت. کابووسی ئێمە سەری مانگەکانە، کەلوپەلەکانمان پشتی پیکابیان لە دیوارەکان زۆرتر بینیوە، ئەڵێی ئۆقرەمان لێ بڕاوە هەر ڕۆژە و لە کۆڵانێکدا نیشتەجێین. ئێمە ئەو شتە زەردەمان نییە کە پێی ئەڵێن زێڕ چونکە هەر لە دوای ئەو هاوسەرگیریەی کە بە قەرز و قۆڵە کردمان دەیخەینەوە ئەو جێگەیەی کە لێیمان هێنابوو نامانەوێ بۆچیمانە، قەیناکە با کچەکانمان دڵیان بشکێ. خۆ ئێمەش حەزمان ئەکرد، حەزمان ئەکرد وەك ڕۆڵەی خاوەن کەچەڵەکان بخۆین و بنوین، وەك ئەوان ژیانمان بەڕێ بکەین. وەك ئەوان خەونەکانمان بۆ بهاتایەتە دی بەبێ ئەوەی پەنجە بە ئاوی سارد و گەرمدا بکەین، وەك ئەوان داهاتوومان مسۆگەربوایە، بەڵام دیارە ئەم حەزەمان تەنیا خەیاڵ پڵاوییە و هیچی تر. ئەی ڕۆڵەی خوا پێداوەکان مەترسن خەمتان نەبێت! ئێمەی هەژارەکان زۆر ئارامگر و بەسەبرین سەرمان سپی کردووە لە ئارامگرتندا، هێندە لەسەرەی مووچە و بەنزین و نەوت وەستاوین هێندە چاوەڕێی هاتنەوەی ئاو و کارەبامان کردووە هێندە چاوەڕێی سبەینێیەکی باشترمان کردووە بڕوانامەمان لە ئارامگرتن و دان بەخۆداگرتندا هەیە زۆر شارەزاین. بۆیە بێ خەم بن ئێمە نابینە مەترسی بۆ سەر ژیانە پەمەییەکەی ئێوە و خاوەنەکانتان. لە کۆتاییدا دەڵێم، من ترووسکایی بەدی ناکەم تا چاوم بڕ دەکات هەر تاریکایی و شەوەزەنگە، هیواخوازم ئێوە ترووسکاییتان مابێت. #zacklaii
без подписи
سیستەمی قەرزی ڕیبەویی: زەوتکەری سەروەریی وڵاتان وێرانکەری ژیان و خێزان ـ بەشی سێیەم 🔸بابەتەکان: ـ ڕیبا لە شارستانییەتی یۆنانی ـ ڕیبا لە شارستانییەتی ڕۆمانی ـ ڕیبا لە کۆمەڵگای عەرەبی #zacklaii
ئەم ڤیدیۆیە وەرگیراوە...
کــتــێــبــەکــان کتێبەکان ئەو نووسراوانەن کە ئێمە دەیانخوێنینەوە و بەرکەوتەمان هەیە لەگەڵیاندا، جا هەندێك لەم کتێبانە سەپێنراون وەك کتێبەکانی قوتابخانە و زانکۆکان، وە هەندێکی تریان کەسەکان بەپێی حەز و خولیای خۆیان هەڵیدەبژێرن و قووڵ دەبنەوە تیایدا. کتێبەکان ئەو هاوڕێ بێ دەنگانەمانن بە ڕواڵەت بەڵام لە ناوەخنیاندا هەزاران قسە و باس و خواسیان پێیە. بەڕاستی کتێبەکان چێژێکی تایبەتیان هەیە هەستێکی جیاوازت پێ دەبەخشن، هەندێك جار لەگەڵیاندا هەست بە دڵخۆشی و هەندێك جار بێ تاقەتیی و هەندێك جار نائومێد و بێ هیوا و هەندێك جاریش پاڵنەر و هێز دەکەیت. کتێبەکان خۆیان ئاڕاستەت دەکەن، با من باسێکی گەشتی خۆمتان بۆ بکەم لەگەڵ کتێبەکاندا. ئەوکاتەی من یەکەم کتێبم کڕی لەو بوارەی کە خۆم حەزی پێ ئەکەم و مەیلی قوڵبوونەوەم هەیە تیایدا ساڵی ٢٠٢٣ بوو، یەکەم کتێبیشم کتێبی پلانگێڕی جیهانی بوو بەڕاستی بۆ ئەو سەرەتایە شاکار بوو وە مێشکی منی بە بە ڕووی ڕاستییەکاندا کردەوە، لە پاش تەواوکردنی ئەم کتێبە سەیرێکی کۆتا لاپەڕەم کرد کە لاپەڕەی سەرچاوەکان بوو سەیرم کرد کۆمەڵێ سەرچاوەی تیا نووسراوە هەروەک لە وێنەکە دیارە، لەوانە کۆمیتەی ٣٠٠ و بەردگەلێکی سەر تەختەی شەتڕەنج، ئەم دوانەشم کڕی و ئەوانیشم خوێندەوە، ئا بەم شێوەیە ڕۆشت و بەردەوام بوو تاکو کتێبەکەی جۆن پێرکینز و کتێبەکانی دەیڤد ئایکیشم خستە ناو کتێبخانەکەمەوە، وە یەکێک لە کتێبەکانی دەیڤد بریتییە لە ماتریکس، لە یەکێك لە لاپەڕەکان ئاماژە بە دوو کتێبی دیکە کرابوو ئەوانیش ڕۆمانی ١٩٨٤ ی جۆرج ئۆروێڵ و دنیای نوێی دڵڕفێنی ئەڵدۆس هەکسلی ئەم دوانەشم بەردەست خست. لە کاتی نووسینەوەی زنجیرەی سیستەمی قەرزی ڕیبەویش ئاشنابووم بە بەرهەمەکانی بیونگ چول هان ئەوا ئێساکە کتێبە وەرگێڕدراوەکانیم هەیە. ئا بەم جۆرە من کۆمەڵێک کتێبی زۆر گرنگ و بەپێزم لە دەوری خۆم کۆ کردەوە کە بەڕاستی گرنگ و بەسوودن. لێرەدا ئەوەی گرنگە بوترێت ئەوەیە کە مرۆڤ ئەگەر بیەوێت دەست بکات بە خوێندنەوە سەرەتا ئەبێ بزانێت حەزی لە چ جۆرە بابەت و باسێکە، چونکە ئەگەر حەزت لێی نەبێت ئەوە تەنیا سەپاندن و زۆرکردنە بەسەر خۆتدا، یان زۆر کات وەک چاولێکەری وایە و تەنیا دوای ڕیکلام و پێشنیاری ئەوانی تر دەکەویت و تەنیا پارەکە سەرف ئەکەیت و کتێبەکەش تۆزی لەسەر ئەنیشێت. بەڵام ئەگەر بێتوو بابەتەکە بە حەزی خۆت بێت ئەوە نەك بەردەوام دەبیت و چێژی لێ دەبینی بەڵکو خۆت هەوڵی قووڵ بوونەوە و خوێندنەوەی زیاتر دەدەیت لەو بابەتەی کە خۆت بە دڵی خۆت و بە ویستی خۆت هەڵت بژاردووە و تێیدا دەخوێنیتەوە. بۆ ئەوەی بەباشی لە کتێبێك تێ بگەیت هەوڵبدە بە تەرکیزەوە بخوێنەرەوە نەك تەنیا وەك جەریدەیەك بڕۆی بەسەریدا، هەندێک دێڕ هەیە بە چەند جارێك ئەوجا بەتەواوی لێی تێ ئەگەیت. لە کاتێ خوێندنەوەدا هەوڵبدە هیچ شتێك نەخۆیت چونکە تەرکیزت دەبات، ڕاستە لەوانەیە کوپێك چا خۆشبێت لەگەڵ خوێندنەوەدا بەڵام بەخوا جاری وایە تەنانەت ئاوەکەش بیر و فکر و تەرکیزت ئەبات. لە تەجروبەوە ئەتوانم پێشنیاری شێوازی خوێندنەوەی کتێب بکەم، بۆیە پێم باشە کە خوێندنەوە بە سێ ئاستدا تێ بپەڕێت ئەوانیش: ـ خوێندنەوەی کتێبی دڵخواز بە قوڵی و بە دیقەتەوە ـ دیاریکردنی دێڕە گرنگەکان بە ماجیکی هایلایت، مەڵێ کتێبەکە پیس ئەبێ و ناشرین ئەبێ ئەوە گرنگ نییە کە کتێبەکەت خاوێن بێت ئەوە گرنگە کە لەم کتێبەدا چی فێربووی چەند دێڕی لە مێشکتدا چەسپا. بۆیە ئەوەی بە گرنگی ئەزانی دیاری بکە بڕوا بکەن جاری وایە لە دیاریکردنی دێڕێك دوودڵ ئەبی هەرچۆنێ بێ دیاری ئەکەیت، بەڵام پاش ماوەیەك لە جێیەك لە جێیەکاندا سوودێکی زۆرت پێ دەبەخشێت. ـ خاڵی کۆتایی بریتییە لە نقڵکردن یان نوسینەوەی ئەو دێڕانەی کە دیاریت کردوون. ئەمەش لەم سەردەمەدا زۆر ئاسانە هەر لە نۆتی موبایلەکەت یان لە بەرنامەی وۆرددا ئەتوانیت تەواوی ئەو دێڕانە بنوسیتەوە کە دیاریت کردوون، ئەگەر تاقەتیشت نەبوو دانیشیت دێڕ بە دێڕ خۆت بە کیبۆرد بینوسیتەوە ئەوە، بە شێخ جیمینای بڵێ تەنیا دەقە هایلایتکراوەکانم بۆ دەربێنە ڕاستەوخۆ بۆت ئەکات ئیتر مردووش لەوە پاکتر ناشۆرێت. یەک تێبینی دیکەش لە پاڵ هەر دێڕێکدا ژمارەی لاپەڕەکەش بنووسە ئەمە بۆ کاتێک چاکە کە لە باس و خواسێکدا تۆ بەڵگە ئەهێنیتەوە بۆ قسەکانت ڕاستەوخۆ دەتوانیت هەم ڕستەکە وەک بەڵگە بهێنیتەوە هەمیش ژمارەی لاپەڕەکە بڵێیت ئەمەش زۆر یارمەتیدەر ئەبێت چونکە ئیتر دووبارە ناگەڕێیت بۆی بزانی فڵان دێڕ لە کام لاپەڕەدایە. ئیتر با ئەو کاتانەی بە سکڕۆڵ و لایڤی بێ ماناو و بەرنامەی بێ سوودەوە ئەکوژین، با لە خوێندنەوەی کتێبێکدا سەرفی بکەین، با دەرفەت بدەین کتێبەکان بۆمان بدوێن، با لێگەڕێین کتێبەکان دەردەدڵمان بۆ بکەن. پایەداربن #zacklaii
без подписи
کۆمەڵگای دەستکەوت و زەحمەتکێش (کارکەر)، هەمیشە ماندوێتی و ڕەتاندنێکی زۆرتر بەرهەم دەهێنێت، وە ماندووبوون لە کۆمەڵگای دەستکەوتدا ماندووبوونێکی فەردی و تاکەکەسییە هەروەها کاریگەری پەرتکردن و گۆشەگیری هەیە. #zacklaii