Techno Zone - ناوچەی تەکنەلۆژی
Статистикаتێلیگرامی فەرمی ناوچەی تەکنەلۆژی تایبەت بە دواین هەواڵ و زانیاری و فێرکارییەکان دەربارەی تەکنەلۆژیا
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 10
- Всего постов
- 124
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 12 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 1 000
- 1/48двое суток
- 1 337
- 1/72трое суток
- 1 442
Медиана по постам, которые мы застали свежими и померили через сутки.
Посты
تایبەتمەندییەکی نوێی ئاسایش بۆ ئایفۆن زیادکرا! کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندییەکی نوێ و زۆر گرنگی بۆ پاراستنی بەکارهێنەرانی زیادکردووە: لە ئێستاوە، ئەگەر ئەپڵ هەست بکات کە مۆبایلەکەت لەلایەن بەرنامەی سیخوڕیی حکومەتەکانەوە کراوەتە ئامانج، ڕاستەوخۆ و خێرا ئاگادارییەک Push Notificationدەنێرێتە سەر شاشەکە Lock Screen ئایفۆنەکەت بەم زیادکراوە نوێیە، ڕاستەوخۆ و بێ کردنەوەی مۆبایلەکەت دەزانیت ئەگەر ئامێرەکەت لەژێر مەترسیی سیخوڕیدا بێت و دەتوانی بیپارێزی👏🏻 #Nma
داتاکانتان بینراوە❗️ من سەرنجم چووە سەرئەمە واتا لەو یاریە کوردیانە چەنێ قسەی نەشیاو و ئەملاولاتان کردبێ و پێتان وا بوبێت کەس نایبینێ یەکەم شت خوا ئەیبینێ (با بیرتان بخەمەوە) دوایی تۆ و ڕەگەزی بەرامبەرت ئینجاش دروستکەری یاریەکە بەناو و پڕۆفایلتانەوە بینیونی کە خەریکی چین ( ) وێنەکە لە ڕوونکردنەوەکەی کاک ڕەوەندی دروستکەری یاری دۆمینەی کوردی، ئەم ڕاستگۆیەی کاک ڕەوەند جێی دەستخۆشیە #ئەردەڵان #hani
چاوەڕوانی کۆتایی هات! هەواڵە گەورەکەی GTA 6 گەیشت! 🔥 ڤیدیۆیەکی نوێی یارییەکە کە لە لایەن Netflixـەوە دزەی پێکراوە کەوتووەتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان! 📍 دیمەنەکان ڕێک لەناو شاری خەونەکانن ڤایس سیتی 🤝 #Nma
گووگڵ لە Pixel 11! ئەمجارە گووگڵ شتێکی دروستکردووە ئاڵۆز! تایبەتمەندیی Live Translate لە مۆبایلی Pixel 11 دەتوانێت بە ڕاستەوخۆ Real-Time ڤیدیۆ و دەنگەکانت بۆ دۆبلاژ بکات بۆ سەر ئەو زمانەی خۆت دەیتەوێت!🔥 واتە تۆ سەیری ڤیدیۆیەک یان گوێ لە دەنگێک دەگریت بە ئینگلیزی یان هەر زمانێک، مۆبایلەکە دەنگەکە دەکاتە زمانی خۆت بەبێ ئەوەی پێویست بکات سەردێڕ (Subtitle) بخوێنیتەوە! بە هۆی ژیری دەستکرد (AI) و چیپپێسە نوێیەکەی گووگڵ Tensor G6 کە هەموو کارەکە لەناو خودی مۆبایلەکەدا ڕوودەدات 👏🏻 #Nma
هەیە ئەڵێ هەروەک یەکن ..🙄👀 جیاوازی نێوان iOS 27 Beta 4 و Beta 5 لە شێوازی گەڕاندا #hudy
تایبەتمەندییە نوێیەکەی وەتسئەپ🔥 لەمەودوا کاتێک ژمارەیەک سەیڤ دەکەیت، بەشێکی نوێ هەیە بەناوی Username؛ دەتوانیت لەگەڵ ناوەکەدا یووزەرنەیمی کەسەکەش سەیڤ بکەیت! #Nma
❗️دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق: فرۆشتنی سیمکارتی مۆبایل لە بریکاری کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا تاوەکو تەواوبوونی وردبینی ئەلیکترۆنی، تەنها لە ناوەندە سەرەکییەکانی کۆمپانیاکان دەتوانرێت بفرۆشرێت #hani
لۆگ ئاوتکردن بۆ واتسئاپ زیادبوو😌 دەتوانن زۆر بە ئاسانی لۆگ ئاوتی بکەن و داخڵ ببنەوە #hudy
📌 ئینستاگرام ستیکەری "Caption" بۆ هەموو بەکارهێنەرانی ستۆری زیادکرد! ئینستاگرام بە شێوەیەکی فراوان دەستی کردووە بە چالاککردنی ستیکەری "Caption" ژێرنووس بۆ بەشی ستۆری لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییە نوێیەوە، دەتوانیت زۆر بە ئاسانی و بە شێوەیەکی خۆکار (ئۆتۆماتیکی) ژێرنووس بۆ دەنگ و قسەی ناو ڤیدیۆکانی ستۆری زیاد بکەیت، بێ ئەوەی پێویست بکات بە دەست بیاننووسیتەوە👏🏻 #Nma
رونکردنەوەیەکی گرنگ لەسەر کۆرەک و ئەگەری راگیرانی خوێنەر بن https://www.facebook.com/share/p/1DWzRd7U3L/?mibextid=wwXIfr
گووگڵ کۆتایی بە تایبەتمەندی Gmailify"دێنێت! کۆمپانیای Google ڕایگەیاند کە بڕیاریداوە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٧ دا بە تەواوەتی تایبەتمەندی Gmailify بوەستێنێت ئەم خزمەتگوزارییە ڕێگەی بە بەکارهێنەران دەدا کە ئیمەیڵەکانی تری وەک Yahoo، Hotmail، Outlook لە ناو بەرنامەی Gmail بەکاربهێنن و بەهۆیەوە نامە بنێرن و وەربگرن، ڕێک بە هەمان ئەو فلتەر و ڕێکخستنانەی کە گووگڵ بۆ ئیمەیڵەکانی خۆی دەیانکات🤝 #Nma
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی کاری کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بۆ پەیوەندییەکان لە عێراق، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ەەهۆی پێشێلکردنی پابەندییەکانی و شکستی کۆمپانیاکە بڕیارەکە دەرکراوە. دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، لە ڕاگەیێنراوێکدا، داوای لە هاونیشتمانیان کردووە، خۆیان بەدوور بگرن لە نوێکردنەوەی بەشداریکردن لە تۆڕی کۆڕەک تیلیکۆم. دەستەکە داواشی لەخەڵک کردووە، ڕێگەنەدەن کۆمپانیای کۆڕەک بورجەکان و ئامێرەکانی ببات. #lazha
واتسئاپ بەشی ڕێکخستنەکانی Settings زیادکردوە بژاردەیەکی تایبەتی بە ناوی Linked Devices بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ تێدا جێگیر کردووە لەمەدوا زۆر بە خێرایی دەتوانیت لە ڕێکخستنەکانەوە سەیر بکەیت بزانیت هەژمارەکەت بە لە چ ئامێرێکەوە کراوەتەوە وەک کۆمپیوتەر یان تابلیت و بە ئاسانی کۆنترۆڵیان بکەیت یان دەریانبکەیت🔥 #Nma
چیتر پێویستت بە لێدانی پاسۆرد نابێت بۆ کردنەوەی فەیسبوکەکەت! Setting Accounts center Password and security Verification selfei پاشان Next داگرە دوای ئەوە کۆدد بۆ دێتەوە بۆ وەتس ئەپ کۆدەکە داخل بکە چاوەرێ بکە تا کامێراکە دەکرێتەوە و سێلفیت دەگیرێت و ئەپلۆد دەبیت دوای ٢٤ سەعات کۆمپانیای مێتا قبوڵی دەکا و لەمەودوا هیچی کە پێویستت بە پاسۆرد نابیت بۆ کردنەوەی ئەکاونتت تەنها بە فەیس ئایدیت دەکرێتەوە #piter #hudy
ئاسیاسێڵ ڕێککەوتنێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ Apple واژۆ کرد بۆ دابینکردنی ئامێرەکانی iPhone لە فرۆشگاکانی ئاسیاسێڵ لە سەرانسەری عێراق — ئامێری ڕەسەن، گەرەنتی فەرمی، و ئەو تۆڕەی پشتیوانیی دەکات، لە یەک شوێندا. #hani
без подписи
📌 تایبەتمەندییەکی نوێی فەیسبووک بۆ خاوەن پەیجەکان! لەگەڵ نوێکارییە نوێیەکاندا، فەیسبووک هۆکاری سەرکەوتن و ئەکتیڤی پۆستەکانت پێ دەڵێت کاتێک پۆستێکت زۆرترین بینەر دەهێنێت، فەیسبووک تاگی ئاماژەی پێوە دەکات: Strong Hook: واتە ڕستەی سەرەتای پۆستەکەت زۆر سەرنجڕاکێش بووە Clear Structure: واتە دەقەکە بەڕوونی و بێ ئاڵۆزی ڕێکخراوە ئامانجی فەیسبوک لەم زیادکراوە ئەکتیڤ کردنی پەیجەکان و یارمەتیدانت بۆ ئەوەی بزانیت خەڵک حەزی بە چ جۆرە ستایلێکە، تا لە پۆستەکانی داهاتووتدا هەمان ڕێگە بگریتە بەر و ئەنجامی باشتر بەدەستبهێنیت🤝 #Nma
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان کۆمپانیای ئەپڵی لە عێراق پەسەند کرد💥 دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بە فەرمی کۆمپانیای ئەپڵی وەک پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵیی باوەڕپێکراو پەسەند کرد. ئەم بڕیارە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ کارابوونی خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ، لە سەرۆکیانەوە "ئەپڵ پەی" (Apple Pay)، بە مەبەستی ئاسانکاریکردن لە مامەڵە داراییە دیجیتاڵییەکاندا لە سەرانسەری وڵاتدا. #ناوچەی_تەکنەلۆژی #lazha
ئەپڵ خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕاگەیاندنی یەکەم ئایفۆنی نوشتاوەFoldable لە ژێر ناوی iPhone Ultra لە سێپتەمبەری ٢٠٢٦. دیزاین و تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکە بەم شێوەیەن: شاشەی دەرەوە: ٥.٥ ئینچ شاشەی ناوەوە: ٧.٨ ئینچ دیزاینی شاشە: شاشەیەکی پێشکەوتوو کە شوێنی چەمانەوەکەی نزیکەی دیار نییە ئەستووری: ٤.٥ ملم لە کاتی کێشانەوە (کراوە) / ٩.٥ ملم لە کاتی داخستندا پڕۆسێسەر: چیپستێکی بەهێزی A20 Pro سیستەمی کامێرا: دوو کامێرای ٤٨ مێگاپێکسڵ لە پشتەوە ئاسایش: هەستەوەری Touch ID ڕاستەوخۆ لەسەر دوگمەی داگیرساندنی لاپال Power Button پاتری: زۆرباش و بە توانای 5,500 mAh سیمکارت: تەنها پشتگیری eSIM دەکات بەبێ شوێنی سیمکارتی ئاسایی بڕیارە لە سێپتەمبەری ٢٠٢٦بڵاوی بکاتەوە🤝 #Nma
٧ ڕۆژ ئینتەرنێتی بەخۆڕایی بۆ بەشداربووانی FTTH و چەندان هێڵی ئینتەر نێتی تر .!!🔥 📌وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ ئینتەرنێتی بەخۆڕایی پێشکەشی بەشداربووانی ئینتەرنێتی کێبڵی (FTTH) بکات ئەمەش وەک ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە . گرینگترین زانیارییەکانی بڕیارەکە ١- ئەم بڕیارە ١٦ کۆمپانیای دابینکار دەگرێتەوە (ئای کیو، ئەرسلینک، سوپەرسێڵ، عێراق سێڵ، تەریق سوورەیا، نوخبەی عێراق، هیلال رافیدەین و سەباح) دەگرێتەوە ٢- چۆنیەتی چالاککردن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنە فەرمییەکانی کۆمپانیاکانەوە بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ #galla #hudy