تۆڕی زانیاری | The Øutlawist
Статистика✔️ یەکەمین سەرچاوەی راستیخوازیی زانیاری و هۆشیاری کوردی زمان / (ئاژانسی میدیایی شینکاف) "شۆرشێک لە هزر و بیرەوە" ڕاستیخوازیی - بەهاداری - شکۆمەندی ☎️ بۆ پەیوەندی | Contact : ☎️ https://t.me/Outlawist_bot
- Последний пост
- 11 мая
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
☑️Mission completed successfully
بەشی حەوتەم و کۆتا داواکاریمان.... ئایدۆلۆژیای ئاوتلاویزم نامرێت. نەوەک لەبەر ئەوەی کە ئایدۆلۆژیاکان هەرگیز نامرن، بەڵکو لەبەرئەوەی کە ئاوتلاویزم تاکە ئایدۆلۆژیایە پێش لەدایک بوونی سەرکەوتنی خۆی مسۆگەر کرد. یاریەکە بەو شێوەیە بوو تۆڕی زانیاری تەنها ناوەندێکی تێست و تاقیکردنەوە و پڕکردنەوەی کەلێن و سیمولەیشن بوو. دوای ئەوەش.. لێرەوە چەقۆکەی تیژتر دەکات، بناغەی بەهێزتر دەکات، چارەسەری فراوانتر دەکات و ئاگرەکەی خۆشتر دەکات. بەبێ پێویستی تۆڕی زانیاری. داوا لە سەرجەم هاوڕێیان و ئاوتلاویستان دەکەین کە لەگەڵمان بمێننەوە لە کەناڵ، تۆڕی زانیاری و کەناڵەکانی ژێر چەتری وەکو ئەرشیڤێک لە مێژووی شکۆداری کارکردنمان تا ڕۆژی قیامەت لەگەڵ خۆمان هەڵدەگرین و بە ئەگەری زۆرەوە خودا پشتیوان بێت دەگەڕێینەوە. بەڵام وەک ئاگری پۆڵا ڕۆژێک دادێت لە خۆڵەمێشەکانەوە هەڵئەستینەوە و جیهان ڕووناک دەکەینەوە گەر جیهانیش ڕەتمان بکاتەوە بەو ئاگرە دەیسوتێنین و سەرلەنوێ لە خۆڵەمێشەکانەوە دروستی دەکەینەوە. تا ئەمرۆژە بە خوای گەورەتان دەسپێرین و هیوادارین بە هێز و توانا و گەشەکردنێکی زۆرەوە بتانبینینەوە، بە ئێوە شکۆمەند بووین و هەر بە شکۆمەندی بمێننەوە و خوای گەورە هەموومان لەسەر سیراتولموستەقیم و ڕێگەی ڕاست دامەزراو بکات. ڕێز و پێزانینی بێپایانم بۆ لەگەڵمان بوونتان و مانەوەتان. براتان شاهین ڕێبەری ئاوتلاویزم و ڕێکخەری تۆڕی زانیاری. #بەرەو_جاڕدانی_ئاوتلاویزم
без подписи
بەشی شەشەم.... شۆڕشی ئاوتلاویزم، کتێبێک بۆ هەمووان و بۆ هیچ کەس. ئێمە خەریکی نوسینەوەی مێژوو و ئێستا و داهاتووین. کتێبێک کە کۆتا وەڵامی مرۆڤێکی باڵا دەبێت دەرهەق بە ستەمی ژیان. ڕەتکردنەوەی هەڵە و جەنگ لە پێناوی ڕێگای ڕاست. کتێبێک دەنوسینەوە کە عەڕشی ئیبیلیس و تەواوی شەیتانەکان و مرۆڤە خراپەکان لە دەروونەوە دەهەژێنێت. سیستەمێکی هەستانەوە و بەهێز بوون و هۆشیاری و ڕەتکردنەوە کە لە مێژووی مرۆڤایەتی بوونی نەبووە. ئەمە کتێبی ئاوتلاویزمە. هەرکەسێک ئەم کتێبەی لا بێت پێوستی بە هیچ کاێبێکی دیکە نابێت، هەرکەسێک ئەم سیستەمەی لابێت دەسەڵاتێکی گەورە بەدەست دێنێت و چیتر لەهیچ شتێکی ئەم جیهانە سەرسوڕماو نەبێت. کتێبی ئاوتلاویزم کاریگەرترین چەکی مرۆڤە یاخیەکان دەبێت. ئێمە بە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕی زانیاری دەچینە قۆناغی ئامادەکاری جاڕنامەیەکی جیهانی و نوسینی کتێبی (شۆڕشی ئاوتلاویزم).... #بەرەو_جاڕدانی_ئاوتلاویزم
بەشی پێنجەم... سەبارەت بە کەناڵی ئاوتلاویزم، سوپاسنامە و چەند تێبینی و ڕەخنەیەک. ئەوەی تۆڕی زانیاری گەورەکرد کەناڵی ئاوتلاویزم بوو! سەرەتای دامەزراندنی تۆڕی زانیاری بە یەکگرتنی کەناڵی kurdish thinker و outlawism و بروسکەی هەواڵ و ڕاستیە شاراوەکان دەستی پێکرد و پەرەی سەند. تۆڕی زانیاری خۆی بە قەرزاری ئەم کەناڵانە دەزانێت و بەتەواوی متمانەیان هەیە لە ڕووی کارکردن بۆ هۆشیاری، لەو ڕێیەدا کارم کرد و پاڵپشتی و هاوکاری زۆر هاوڕێ و کەسم کرد ببن بە خاوەن کەناڵ و پێگەی خۆیان بۆ ئەوەی ببینە سەرچاوەیەکی گرنگی میدیایی کە خەڵک هۆشیار بکەینەوە و سەرکەوتوو بووین بەڕادەیەک بووینە سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری و هۆشیاری کوردی. ئەوەی پێی وایە کە دەتوانێت تۆڕێکی وەک تۆڕی زانیاری بنیات بنێتەوە هەڵەیە چونکە پێش ئەوەی تۆڕەکە میدیایی بێت متمانە و کەسایەتی و ڕۆحیەتی ڕاستیخوازی و یاخی بوون و هاوئامانجیەکی تێدابوو و لەسەرووی هەموویەوە ئەخلاق و ڕەوشت بنەماداری توند. ئێمە پاڵپشتی خۆمان بۆیان دووپات دەکەینەوە. هاوکات کەناڵی ئاوتلاویزم پەیوەندی بە ئایدۆلۆژیای ئاوتلاویزم نیە، بۆیە تکا دەکەین هەڵە تێنەگەن بەهۆی ناوی کەناڵەکەوە بیکەن بە پێگەی فەرمی ئایدۆلۆژیای ئاوتلاویزم، ئەم کەناڵە لەلایەن چەند برایەکی بەڕێزەوە بەڕێوە ئەبرێت و لەسەرەتا دا وەک ئامانجی هاوبەش لە دژایەتی ڕۆژئاواییەکان یەکمان گرت و بە سوپاسەوە هاوکاریان کردین و لە دژایەتی ڕۆژئاواییەکان بەردەوامن، هیوادارین ئەم ڕەخنەیەشمان قبوڵ بکەن و مەبەستمان چاکسازی و باشترکردن و ڕاست بوونەوەیە. هیوادارین رۆژێک بێنە سەر ڕێبازی ئاوتلاویزم و جیاوازی نەکەن لە نێوان ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاواییەکان و کار بۆ ڕاستیخوازی بکەن. وە هەروەها هەموو کار و پرۆژە و ڕووداوێکی جیهانی تەنها بە ڕوانگەیەکی سیاسی نەبەستنەوە، بەداخەوە کەناڵەکە ڕەنگ و ڕوخسارێکی سیاسی وەرگرتووە بەهۆی ئەوەی میدیایەکە زیاتر کار لەسەر شیکاری و هەواڵی سیاسی دەکات، ئێمە هەر لەسەرەتاوە گوتمان سیاسەت تەنها شانۆیەکە بۆ داپۆشینی پلانگێڕیەکان. نابێت لە بازنە و ڕوانگەی سیاسیەوە لە جیهان بڕوانین چونکە ڕاستیەکان لەناو سیاسەت دا نین لەناو بازنەی سیاسەت و دیپلۆماسی دا تەنها دوو ڕوویی و درۆ هەیە لە جیهانێک کە شەیتان بەسەری زاڵە شتێک نیە بەناوی سیاسەتی راست و پاک، لەو خاڵەشی کە تەنیا تیشک دەخرێتە سەر لایەنە تاریک و خراپەکانی ڕۆژئاوا و تەنها دژایەتی یەک لایەن دەکرێت ئەوا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەبێتە خزمەت و پاڵپشتی بۆ لایەنەکەی تر! بێ لایەنی مانەوە لە نێوان دوو لایەن دا تەنها بە قسە و گوفتار نیە بەڵکو بە چالاکی و وردیەکی زۆرە، پێوستە لە دژایەتی شەیتانەکاندا هاوسەنگی بپارێزیت و هەرگیز شەڕکردنت دژی شەیتانێک نەبێتە خزمەتی بەرژەوەندی و ئەجندای شەیتانەکانی تر دواجار ئەوەی شەڕی شەیتانەکان دەکات پێویستە وریابێت لەوەی خۆی نەبێت بە شەیتان و جێگەیان بگرێتەوە یان ڕێگە بۆ شەیتانێکی دیکە خۆشبکات. هاوکات دەست لەسەرجەم گروپەکانی ئاوتلاویزم کۆمیونیتی هەڵدەگرین و چیتر ئایدۆلۆژیای ئاوتلاویزم خاوەنی هیچ گروپێک نیە زیاتر لە سەندیکای ئاوتلاویزم کە گروپێکی داخراو و تایبەتە. واتە لەمڕۆ بەدواوە ئێمە بەهیچ شێوەیەک بەرپرسیار نین لە کار و چالاکی کەناڵەکانی دیکە. بۆیە تکایە چیتر سکاڵا و گلەییەکان مەهێننە لای ئێمە. ئێمەش وەک ئێوە خوێنەریانین.
بەشی سێیەم.... ئاوتلاویزم دەچێتە قۆناغی سێبەر و لەمڕۆ بەدواوە چیتر لە هیچ میدیایەکەوە ئاوتلاویزم کاری لەسەر ناکرێت و بەڵکو کتێبی ئاوتلاویزم تەواو دەکەین و پاشان بە تۆڕی زانیاری ئەگەڕێتەوە. بەڵام ئەم گەڕانەوەیەکی نائاسایی ئەبێت و لەوانەشە پێوست نەکات بگەڕێینەوە…
بەشی سێیەم.... ئاوتلاویزم دەچێتە قۆناغی سێبەر و لەمڕۆ بەدواوە چیتر لە هیچ میدیایەکەوە ئاوتلاویزم کاری لەسەر ناکرێت و بەڵکو کتێبی ئاوتلاویزم تەواو دەکەین و پاشان بە تۆڕی زانیاری ئەگەڕێتەوە. بەڵام ئەم گەڕانەوەیەکی نائاسایی ئەبێت و لەوانەشە پێوست نەکات بگەڕێینەوە تۆڕی زانیاری، گرنگ ئەوەیە ئاوتلاویزم ناوەستێت بەڵکو بەردەوامە بەڵام کاتی گەڕانەوە نادیارە. ئەمەش بەپێی پلان و پرۆگرام و هەلومەرج و بارودۆخەکان دەگۆڕێت و ئێمەش لە باشترین و بەهێزترین خاڵدا دەگەڕێینەوە....
بەشی دووەم... هەواڵە خۆشەکە تۆڕی زانیاری لەماوەی سێ ساڵدا شاکارێکی مێژوویی تۆمارکرد. ئیمە لە دامەزراندنا تورا زانیاری دا، ئارمانجێن سەرەکی یێن کۆکردنەوەی جەماوەری و سەرخستنا ئایدۆلۆژیایا ئاوتلاویزم بوویە. ئەمرۆ هەر لەپێناو ئەم ئارمانجێ سەرخستنی ئاوتلاویزم، ئەم تورا زانیاری هەڵدوەشینین ئەمەویت بڵێم کە نیوەی کارەکانمان تەواو کردووە قۆناغی زۆرمان بڕیوە بە سەرکەوتوویی. وە ئەمەش واتا ئایدۆلۆژیای ئاوتلاویزم ئەچێتە قۆناغێکی نوێوە و ئێمە تۆڕی زانیاری هەڵئەوەشێنینەوە تا (ئایدۆلۆژیای ئاوتلاویزم) لەلایەن هەنێ کەناڵ و لایەنی دیکەوە بۆ مەبەستی خۆیان بکاری نەهێنن و بەلاڕێیدا نەبەن. هاوکات هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە ئایدۆلۆژیای ئاوتلاویزم بەردەوام دەبێت...
بەشی یەکەم... هەواڵە ناخۆشەکە تۆری زانیاری وەک ڕێکخراوێک هەڵدەوەشێنینەوە و کۆتایی بە پەیوەندیەکانمان دەهێنین لەگەڵ هەر لایەنێک و کەناڵێک. لە دامەزراندنی ڕێکخراوی تۆڕی زانیاری دا و بە پاڵپشتی و هەوڵی ماندنوونەناسانەی برایان، ئێمە هەوڵێک بووین بۆ ڕوونکردنەوەی ڕێگای ڕاست و هەڵە و ئامانج لە دامەزراندنی تۆڕەکە سەرخستنی ئایدۆلۆژیای ئاوتلاویزم بوو بۆ ئەوەی خزمەتێکی ڕاستەقینە و جیاواز و ڕیشەیی بۆ کێشەی نەتەوەیی و ئاینی و مرۆڤایەتی بکەین. لەماوەی سێ ساڵدا ئێمە شۆڕشێکی ڕاستەقینەی میدیایی و هۆشیاری بووین و گۆڕانکاری گەورەمان دروست کرد لەناو کۆمەڵگای کوردی و تەنانەت جیهانی دەرەوەش. بەداخەوە کە تۆڕەکەمان لە هەلومەرجێکی زۆر قوڕسدا دروست بوو و بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی یەکێک بوو لە قوڕسترین کارەکانی ژیانم کە کردبێتم. بەڵام سوپاس بۆ خوا دەسکەوتی گەورەمان هەیە و توانیمان ببینە چرایەکی ڕوناکی بەخش لە جیهانێکی لێڵ و تاریکدا. هەڵوەشاندنەوەی تۆڕی زانیاری ژ بەر چەند هوکارێکەوە بوو، ئیکەمیان جۆرێک لە هەڵگەڕانەوەی ناوەخۆیی لەلایەن هەندێک کەناڵ و ئەدمینەوە لە یاسا و ڕێسا و بنەماکانی ئایدۆلۆژیای ئاوتلاویزم و تۆڕەکەدا. تۆڕی زانیاری هەموو کات ناوەندێک بووە بۆ هاوکاری و پاڵپشتی هەر لایەنێک کە ڕاستیخواز و بێ لایەن بووبێت. بەڵام زۆر لایەن لەو پەنایەدا خۆیان گەورەکرد و پاشان کشانەوە ئێمە هەر لەسەرەتاوە چەندین جار ئەو کەناڵ و ئەدمینانەمان لە تۆڕەکەمان دەرهێنا. بەڵام هۆکاری سەرەکی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕی زانیاری لەبەر ئەوەیە کە تۆڕەکەمان وەک لەوەی سەرەتا دامانمەزراند بە تێپەربوونی کات و لەگەڵ هەر ڕوداوێکی جیهانی دا وەک فلتەرێک ڕووی ڕاستی خەڵکانێک بەدەرکەوتن و بە دیارکەوت کە کار بۆچی دەکەن، تۆڕی زانیاری و ئایدۆلۆژیای ئاوتلاویزم بەتەواوی بێ لایەنە و جیاوازی ناکات لە نێوان شەیتانەکان. شەیتان هەر شەیتانە چ ڕۆژهەڵاتیەکان بن یان ڕۆژئاواییەکان. ئێمە ئاڕاستەی شەڕکردنمان بەرەو ڕووی هەموو جۆرە ستەم و زۆرداریەکە و بێگومان دەست لە چین و ڕوسیا و پاشکۆکانیشیان ناپارێزین. هاوکات ئایدۆلۆژیای ئاوتلاویزم سیاسەت ناکات! بەڵکو ڕێگای حەقیقەت دەگرێتە بەر و بەتەواوی کار بۆ ڕاستیخوازی دەکەین. هۆکارێکی دیکەی گرنگ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕی زانیاری لە پۆستی داهاتوو دەیخەینەڕوو چاوەڕوان بن..
هاوڕێیانی ئاوتلاویزم و تۆڕی زانیاری، سڵاوی خواتان لێبێت. تکایە ئەم چەند ڕۆژە لەگەڵمان بن هەندێک بڕیاری قورسمان داوە لەبارەی چارەنوسی ئایدۆلۆژیای ئاوتلاویزم و ڕێکخراوەیی تۆڕی زانیاری. وە هەواڵی خۆش و ناخۆشمان پێیە و بەچەند بەشە پۆستێک ڕوونکردنەوەیەکی گشتی دەدەین.... چەند پەیامێک لە (شاهین) دامەزرێنەر و ڕێبەری گشتی ئاوتلاویزم و سەرپەرشتیاری گشتی تۆڕی زانیاری.
ئەوەی شەڕی شەیتانەکان دەکات پێوستە وریا بێت لەوەی خۆی نەبێتە شەیتان! فرێدریش نیچە
⁉️ ئەجێندای ئاوتلاویزم: دەوڵەتی قوڵی کوردستانی بێسنوور! قەوارەیەکی جوگرافی یان سیاسیی ڕواڵەتی نییە کە لە ژێر مۆڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان یان واژۆی زلهێزەکاندا دروست بووبێت بەڵکو سیستەمێکی هاوتەریب و تۆڕێکی فیکری و ئابووری و ئەمنییە کە لە دەرەوەی بازنەی ماتریکس…
⁉️ ئەجێندای ئاوتلاویزم: دەوڵەتی قوڵی کوردستانی بێسنوور! قەوارەیەکی جوگرافی یان سیاسیی ڕواڵەتی نییە کە لە ژێر مۆڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان یان واژۆی زلهێزەکاندا دروست بووبێت بەڵکو سیستەمێکی هاوتەریب و تۆڕێکی فیکری و ئابووری و ئەمنییە کە لە دەرەوەی بازنەی ماتریکس و یاسا دەستکردەکانی مۆدێرنیتە کار دەکات. ئەم دەوڵەتە "قووڵە" چونکە لە ژێرەوەی هەموو ئەو دامەزراوە فەرمییانەدا گەشە دەکات کە داگیرکەران و ماتریکسی زایۆنیزم بۆ کۆنترۆڵکردنی مرۆڤی کورد دایانڕشتووە و لە ڕاستیدا جەوهەری ئیرادەی نەتەوەیە کە تەسلیمی "ئاشتیی کۆیلایەتی" و ڕێککەوتننامە ساختەکان نابێت. وەسفی "بێسنوور" بوونی لێرەوە دێت کە ئەم قەوارەیە سنوورە جوگرافییەکانی نێوان پارچەکان بە وەهم دەبینێت و لەرێگەی یەکێتیی هۆشیاری و هاوکاریی ستراتیژییەوە جەستەی نەتەوە لە ڕێگەی تۆڕێکی سێبەرییەوە پێکەوە گرێ دەدات بە جۆرێک کە هیچ هێزێکی داگیرکەر نەتوانێت ڕێگری لە هاتوچۆی وزە و زانیاری و ئیرادەی نەتەوەیی بکات. ئەم دەوڵەتە سێبەرییە خاوەنی ئابوورییەکی تایبەت بە خۆیەتی کە لەسەر بنەمای سامانی ڕاستەقینەی خاک و ئاو و وزە دامەزراوە و هەرگیز ناکەوێتە ژێر باری گەمارۆی بانکی و قەرزی نێودەوڵەتی و ئەو زنجیرە داراییانەی کە ماتریکس بۆ بەکۆیلەکردنی گەلان دروستی کردوون. دەوڵەتی کوردستانی قووڵ لەرێگەی بونیادنانی ناوەندی هۆشیاری و پەروەردەی ئاوتلاویستییەوە کار دەکات تا نەوەیەک پێبگەیەنێت کە تەنها گوێڕایەڵی حیکمەت و ڕاستی بێت نەک یاسای دەوڵەتە کارتۆنییەکان کە لە واشنتۆن و تەلئەبیبەوە ئاراستە دەکرێن. ئەم قەوارەیە وەک "تارماییەکی ستراتیژی" لە ناو جەرگەی هاوکێشەکاندا دەمێنێتەوە و کار دەکات بۆ تێکدانی هەر نەزم و ڕێککەوتنێک وەک پەیمانی ئیبراهیمی کە ئامانجی سڕینەوەی سەروەریی گەلان بێت و لە بەرامبەردا ڕێگا بۆ نیشتمانێکی ڕاستەقینە خۆش دەکات کە تێیدا مرۆڤی کورد لە دەرەوەی زنجیرەکانی ماتریکس خاوەنی ئیرادەی خۆی بێت. لە ڕاستیدا دەوڵەتی کوردستانی قووڵی بێسنوور وەڵامی ئاوتلاویزمە بۆ ئەو ماتریکسەی کە دەیەوێت کورد تەنها وەک ژمارەیەکی بێمانا یان هێزێکی بەکرێگیراو لە ناو هاوکێشەی ئەوانی تردا بمێنێتەوە. ئەم دەوڵەتە لە دڵ و ئەقڵی هەر تاکێکی هۆشیارەوە دەست پێدەکات کە بڕیاری یاخیبوونی داوە لە دژی نادادپەروەری و ستەمی جیهانی و بە دوای بونیادنانی کوردستانێکی مەزندا دەگەڕێت کە تێیدا سنوورەکان تەنها وەک هێڵێکی وەهمی لە سەر کاغەز بمێننەوە. ئەمە ئەو قۆناغە باڵایەی هۆشیارییە کە تێیدا کورد چیتر چاوەڕوانی دانپێدانانی نێودەوڵەتی ناکات بەڵکو لەرێگەی سەلماندنی هێزی ناوەکی و سەربەخۆیی فیکری و ئابوورییەوە ڕاستییەکی وەها دەسەپێنێت کە هەموو ماتریکسەکە ناچار بکات مامەڵەی لەگەڵدا بکات وەک گەورەترین و باڵاترین هێزی ناوچەکە. #دەوڵەتی_قوڵی_کوردستانی_بێسنوور #ئاوتلاویزم_و_سەروەریی_نەتەوەیی
میسلاڤ، ئەندام پەرلەمانی پێشووی ئەوروپایە کاتێ هەندێ زانیاری دەخاتە ڕوو لەبارەی جیهانەوە...، کێ جیهان بەڕێوە دەبات؟، ئایا سیاسەت و جەنگەکان ڕێکەوتن یان پلان بۆ داڕێژراو؟ هەمووی بۆ دوو ئامانجە! پارە و لەناوبردنی مرۆڤایەتی
جین گوداڵ، پەیامبەری ئاشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی چاوپێکەوتنێکدا دان بەوەدا دەنێت کە حەز دەکات ژمارەی مرۆڤەکان لەسەر هەسارەکە کەم بکاتەوە. هەروەها لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیدا وەک 'بەشداریکارێکی کارنامە' قسەی کردووە و داکۆکی لە کەمبوونەوەی سەرسوڕهێنەری 95%ی ژمارەی دانیشتوانی جیهان کردووە. https://www.un.org/sustainabledevelopment/blog/2023/06/jane-goodall/
هێنری کیسینجەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا (جوو) ڕاپۆرتێکی کیسینجەر لە ساڵی (١٩٧٠) هێڵکاریەکی خستەڕوو لە پلاندارێژیەک بۆ کەمکردنەوەی دانیشتوان لە ئەفریقیا. هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتوانی ئەفریقا بۆ کۆنترۆڵکردنی سامان و سەرچاوەکانی. کیسینجەر و ئیدارەی کارتەر ترسیان لەوە هەبوو کە گەلانی ئەفریقا گەشە بکەن و سەرچاوەکانی خۆیان بپاریزن و بەکاریان بینن.
دەیڤید ڕۆکفێلەر (جوو) ڕۆکفێلەر کەسایەتییەکی سەرەکی بووە لە دەستپێشخەرییەکانی کەمکردنەوەی دانیشتوانی جیهانیدا، زۆرجار داوای 'سەقامگیرکردنی دانیشتووان'ی دەکرد. لە وتارێکی ساڵی ١٩٩٤دا هۆشداریدا: 'کاریگەرییە نەرێنییەکانی گەشەی دانیشتووان لەسەر ئیکۆسیستەمی هەسارەکانمان بە شێوەیەکی ترسناک دەردەکەوێت'.
تێد تۆرنەر (بێ ئاین) دامەزرێنەری CNN خۆی خاوەنی 5 منداڵ بەڵام پێشنیار دەکات هەموو خێزانێک تەنها 1 منداڵیان هەبێت. بەدرێژایی ژیانی، تۆرنەر ملیۆنان دۆلاری بەخشیوە بە بەرنامەکانی کۆنترۆڵکردنی دانیشتوانی جیهانی.
لێرەدا وردەکارییەکی گەورەترین دەستتێخستنەکانی لە هیندستان دەخەینەڕوو: ▪️ ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵان: بیل گەیتس و دامەزراوەی گەیتس لە ژێرناوی بنبڕکردنی ئیفلیجی منداڵان لە هیندستان بوون، بەڵام پاڵنەرەکانیان بۆ ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵانی زارەکی (OPV) ڕەنگە زیانێکی زیاتری لێکەوتبێتەوە نەک سوود. بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئیفلیجی توندی شلبوونەوەی نائیفلیجی منداڵان (NPAFP) وەک کاریگەرییەکی لاوەکی. لایەنەکانی هیندستان ئاماژەیان بەوە دەدا کە تیمەکەی بێل کاری ناپێوست ئەنجام دەدەن بەدەر لەو هۆکاری چارەسەرەی بۆی هاتوون، هەڵمەتەکەی گەیتس زیاتر تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکان بوو نەک چارەسەرکردنی نیگەرانییە ڕاستەقینەکانی خەڵک. ▪️ڤاکسینەکانی HPV: لە ساڵی 2009 چەند قوتابخانەیەک بۆ منداڵانی خێڵەکی لە ئەندرە پرادێش و گوجارات بوونە "تاقیگەی" بیل گەیتس بۆ کوتانی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ (HPV). هەزاران کچ لە تەمەنی ١٠-١٤ ساڵان کوتانیان بۆ کرا، بەڵام دوای چەند مانگێک، زۆربەیان نەخۆشکەوتن و حەوتیان تا ساڵی ٢٠١٠ گیانیان لەدەستدا. ▪️ڤاکسینی مانگا: بیل گەیتس بە بیرۆکەیەکی باشی زانی کە پارەی ڤاکسینی ئاژەڵ لە هیندستان دابین بکات، بە تەواوی پشتگوێی خستووە کە مانگا بۆ زۆرێک لە هیندۆسەکان پیرۆزە. لەکاتێکدا ئیدیعای باشترکردنی تەندروستی ئاژەڵانی دەکرد، گەیتس کاری دەکرد بۆ ڤاکسینەکانی کەمکردنەوەی میثان. بەڵام هەر زوو رووبەرووی ڕەخنەی توند و بەرهەڵستی بوویەوە لەلایەن گروپەکانی پاراستنی مانگا لە هیند. ▪️بیل گەیتس هیندستان وەک تاقیگە دەبینێت: لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی ٢٠١٠دا، گەیتس ئاماژەی بە هیندستان کردووە وەک "تاقیگە" بۆ تاقیکردنەوەی دەستپێشخەرییە تەندروستییەکانی.
بێل گەیتس بێل و ڤاکسینەکانی، بەرنامەکانی کوتانی لە هیندستان پەیوەندییان بە ئیفلیجی لانیکەم ٤٩٠ هەزار منداڵەوە هەیە. لە وتارێکی TED لە ساڵی ٢٠١٠دا، ڕایگەیاند کە ڤاکسینەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان بە ڕێژەی ١٠-١٥%.